باوکی عبدالله @bawky_abdullah Channel on Telegram

باوکی عبدالله

@bawky_abdullah


کەناڵێک بۆ ناساندنی سێ بنچینە سەرەکیەکەی ئیسلام:

① ناساندنی پەروەردگار و پەرستراوی تەنها بەحەق.
② ناساندنی محمد پێغەمبەر [ﷺ] بەتایبەت بۆ مەبەستە گەورەکەی پێی هاتووە کە [ تەوحیدە ].
③ ناساندنی ئیسلامی ڕاستەقینە کە تاکە بەرنامە و پەیڕەوی موسوڵمان بێت.

باوکی عبدالله (Kurdish)

باوکی عبدالله یەکەمین کەناڵی تەلێگرامەکەی سەرەکیەکەی ئیسلامە. ئەم کەناڵە پارێزگاری و پەرستراوی تەنها بەحەق، محەمەد پێغەمبەر [ﷺ] و ڕاستەقینەکانی ئیسلام ناساندەکات. ئەم کەناڵە پەرستراوی تەنها بەحەقی کتێبی خوێندنار و پەرستراوی پیوەندیدا. لەمانەوەی ئەم کەناڵەی تەلێگرامەی نابەرت و پارێزگاری بەرنامە و پەیڕەوی موسلمان دەبێت دانان لەجێرە.

باوکی عبدالله

20 Feb, 13:51


بەڕۆژوو بوونی یەک دوو ڕۆژی کۆتایی مانگی شەعبان سێ خاڵ لەخۆ دەگرێت:

یەکەم: بەڕۆژوو بێت بە نیەتی ڕەمەزان، بەو نیەتەی نەوەک ڕەمەزان بێت و نەیزانی بێت و ئیحتیاتی خۆی وەرگرتووە؛ ئەوە نەهی و ڕێگری لێ کراوە.

دووەم: ئەگەر بە نیەتی نەزر یان قەزا کردنەوەی ڕەمەزانی پێشوو یان کەفارەتێک یان هاوشێوەی ئەوانە بێت، بۆ ئەوانە جائیزە لای زۆرینەی زانایان.

سێیەم: ئەگەر بەڕۆژوو بێت بە نییەتی سوننەتی موتڵەق، ئەوە ناپەسەندە، مەگەر لەگەڵ عادەتەکانی خۆی لە ڕۆژوو گرتندا یەک بگرێتەوە.

باوکی عبدالله

20 Feb, 07:50


ڕۆژوو گرتنی سوننەتی تەتەوع بەڕۆژێک یان دوو ڕۆژ بەر لە رەمەزان حەرامە، تەنها بۆ کەسێک نەبێت کردبوویەتیە عادەت ئەو ڕۆژانە بەڕۆژوو دەبێت، یان قەزای نەزری دەکات، یان قەزای ڕۆژووی ڕەمەزانی پێشووی دەکاتەوە، یان دەیگەیەنێ بەڕۆژووی پێش خۆیەوە کە بەڕۆژوو بووە، بەهۆی فەرمودەیەکەوە کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: (( ڕەمەزان پێش مەخەن بەوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان بەڕۆژووبن، تەنها کەسێک نەبێت بۆ ڕۆژووێک بەڕۆژوو دەبوو ئەوە با بەڕۆژوو بێت )).

باوکی عبدالله

19 Feb, 18:36


ئەو کەسەی ڕۆژووی ڕەمەزانی پێشووی لەسەر ماوە: ئەوە لەسەری واجبە ڕۆژووەکانی بگرێتەوە لە شەعبان بەر لەوەی بگاتەوە ڕەمەزان، مادام دەتوانێت، بۆی ڕەوا نییە بێ هیچ عوزرێک دوای بخات بۆ دوای ڕەمەزان.
دایکە عائیشە ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێ: ((ڕۆژووی رەمەزانی پێشووم لەسەر بوو، نەمئەتوانی ڕۆژووەکان بگرمەوە تەنها لە شەعبان نەبێت))، ڕاویەکە ووتی: لەبەر سەرقاڵی پێغەمبەری خوا یان لەبەر سەرقاڵ بوونی بە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم نەیدەتوانی زووتر ڕۆژووەکان بگرێتەوە.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

19 Feb, 12:15


هەڵەیەکی بەربڵاو هەیە خەڵکی ئەنجامی دەدەن: هەندێک لە خەڵکی لە مانگی ڕەجەب یان شەعبان کاتی زەکات دانەکەیان دێت، کەچی دوای دەخەن بۆ مانگی ڕەمەزان، وا گومان دەبەن کە لە ڕەمەزاندا چاکترە و پاداشتی زیاترە!
بەڵام دواخستنی زەکات ڕەوا نییە دوای ئەوەی ساڵێک بەسەر نیسابی خۆی سوڕاوەتەوە، چونکە ئەوە زوڵمێک و گرتنەوەیەکە لە هەژاران دەکرێت: بەهۆی ئەو دواخستنەی کە مافی خۆیانە، ئەمەش بێ فەرمانی خوای پەروەردگارە؛ بەهۆی سنوور بەزاندنی سنوورەکەیەوە.
بەڵام دەشێ کاتی زەکاتدان پێش بخرێت بەر لە کات هاتنی؛ لەبەر پێویستی هەژاران و یارمەتیدانیان.

باوکی عبدالله

19 Feb, 08:06


#موشن_گرافیک : ژێرنوسکراوی کوردی


بەرهەمی ژێرنوسی
#کەناڵی_باوکی_عبدالله

            مانگی شــــەعــبــــان


( وا لە مانگی ڕەمەزان نزیک دەبنەوە ) ئەو شتانەی کە پێویستە مسوڵمان لەبەرچاویان بگرێت لە مانگی شەعبان

باوکی عبدالله

19 Feb, 07:04


مانگی شەعبان دەرفەتێکە بۆ یارمەتی دانی هەژاران و بێ دەرەتانەکانی و پێدانی سەدەقەیان؛ بۆ ئەوە بەهێزبن بەهۆیەوە لەسەر ڕۆژوو گرتن و شەو نوێژ ئەنجامدان لە مانگی ڕەمەزان.

باوکی عبدالله

18 Feb, 17:27


سەلەف ڕەحمەتی خوایان لێبێت لە مانگی شەعباندا کاتی خۆیان یەکلا دەکردەوە بۆ خوێندنەوەی قورئان، دەیانووت: ((مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێنانە)). لطائف المعارف: 135.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

17 Feb, 08:50


ئەمە چەند ووتارێکی تەواو و کورتە ووتارێکە
کە بۆ زیاتر ئامادەکردنی دڵەکانمان بۆ مانگی غوفڕان
وە پەروەردەکردنی دڵ و سەلامەتی ئیمان لەم مانگە ئەوە گوێ بگرە لەم ووتارانەی دانراون
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇



چەند ووتارێکی تەواو تایبەت بە ڕەمەزان


براوە و دۆڕاوەکانی مانگی ڕەمەزان

حیکمەتەکانی فەڕزبوونی ڕۆژوو

باوکی عبدالله

16 Feb, 11:56


ئامادەكردنی دڵ و لاشە لەسەر تێڕامان لە قوڕئان ❗️

خوێندنەوە و تێڕامان لە قوڕئان لە مانگی شەعباندا مایەی كار ئاسانییە لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ خەتم كردنی زیاتر و زیاتر تێرامان و دڵ نەرمكردن و پیادەكردنی داواكارییەكانی.

سەلەمەی كوڕی كەهیل ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی: شهر شعبان شهر القُرَّاء.
مانگی شەعبان مانگی قوڕئان خوێنانە.

بەتایبەت بۆ ئەوانەی كەم قوڕئان دەخوێننەوە بۆ ئەوەی تۆش لە قوڕئان خوێنان بیت ڕەحمەتی خوات لێبێ هەر لەم مانگەوە دەست بكە بە خوێندنەوەی.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

15 Feb, 12:59


هەندێ کەس هەن گلەیی دەکەن لەسەر قورسی بەڕۆژوو بوون و شەو نوێژ و خەتم کردنی قورئان لە ڕەمەزاندا؛ چونکە ئەوانە تەنها لە ڕەمەزانان بەڕۆژوو دەبن و شەو نوێژ دەکەن، ئەی ئەوان لە کوێبوون لە مانگی شەعبان راهێنان بکەن و خۆیان ئامادە بکەن؟

گەر نەفس ڕاهات لەسەر ئیسراحەت و خەوتن، ئەوە لەسەری قورس دەبێت شەو نوێژ بکات و هیلاک بێت بەبێ ئەوەی ئامادە کرابێت و ڕاهێنانی پێ کرا بێت!
وەکو ابو بکر البلخي ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرمویەتی: (مانگی ڕەجەب مانگی چاندنە، مانگی شەعبان مانگی ئاودانیەتی، مانگی ڕەمەزانیش مانگی دروێنەیە).
وە فەرمویەتی: مانگی ڕەجەب وەکو با وایە، مانگی شەعبانیش وەکو هەور وایە، وە ڕەمەزانیش وەکو باران وایە). لطائف المعارف: 121.
سا کەسێک لە ڕەجەب هیچی نەچاندبێت و لە شەعبانیش هیچی ئاو نەدابێت، لە ڕەمەزاندا چی ئەدورێتەوە؟ چۆن لە ڕەمەزان تام لە شیرینی عیبادەت و پەرستشەکان دەکات؟ لە کاتێکدا هیچی لە پێش ڕەمەزاندا پێشکەش نەکردووە؟!
دەسا با دەستپێشخەری بکەین بەر لەوەی کاتەکە بەسەر بچێت، یحیی کوڕی معاذ فەرمویەتی: بۆ نەفسم ناگریم گەر هاتوو مرد، بەڵکو بۆ ئەوە دەگریم گەر هاتوو پێویستیەکانیم لەدەست چوو) حلية الأولياء: 10\51، والسير 13\15)

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

15 Feb, 07:24


مانگی شەعبان وەکو پێشەکییەک وایە بۆ ڕەمەزان، وەکو ڕاهێنانێک وایە بۆ ڕۆژوو گرتن لە ڕەمەزان، ئەوەی شەرع لە ڕەمەزانان دایناوە لە عیبادەت لە شەعبانیش دایناوە؛ بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ ڕەمەزان کرا بێت، و دڵ تەواو ئامادە بێت بۆ عیبادەتەکانی ڕەمەزان.
دەسا دەستپێشخەری بکەن دەستپێشخەری بۆ عیبادەتەکانی ڕەمەزان، با هەر یەکێک لە موسڵمانان تێشووی خۆی پڕ بکات وەکو ئامادە سازییەک بۆ ڕەمەزان، بۆ ئەوەی کاتێک بەڕۆژوو دەبێت لە ڕەمەزان هیلاک نەبێت، بەڵکو خۆی ڕاهێنابێت لەسەر ڕۆژوو و لەسەری ڕاهاتبێت، بەر لەوەی بگاتە ڕەمەزان هەست بە شیرینی و تامی ڕۆژوو دەکات لە سایەی ڕۆژووەکانی شەعبانەوە، سا بەهۆیەوە بە بەهێزی و وچاڵاکییەوە دەچێتە ناو ڕەمەزانەوە. (لطائف والمعارف: 134)

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

13 Feb, 19:51


#ووتـــاری‌_نـوێ_تــەواو
#پەروەردەیی_و_ئیمانی


#ناونیشانی_ووتار

               { چێژی عیبادەت }


              📢 بــاوکـی عـبـدالله
ـــ
https://t.me/bawky_abdullahـــ

بەستەری یوتیوب

https://youtu.be/_o3rgTVxFkM?feature=shared

باوکی عبدالله

13 Feb, 10:59


پێویستە موسوڵمانان ئەوە بزانن کە لەم مانگەدا هەموو کردەوەکانیان بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خوای پەروەردگار بە بەش و خراپیانەوە؛ دەسا خۆت ئەوە بۆ خۆت هەڵبژێرە کە دەتەوێت بۆ لای خوا بەرز بکرێتەوە، ئەمەشە دەبێتە مایەی پاداشتی چاکەکان یان سزای تاوانەکان، وە ئەوەی وەردەگیرێت یان ڕەت دەکرێتەوە.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

12 Feb, 17:11


سوننەت وایە موسڵمانان کردەوەکانی خۆیان زیاد بکەن لەو کاتانەی کردەوەکانیان بەرز دەکرێنەوە و نیشانی خوای پەوەردگاری دەدەن؛
وەکو ڕۆژووی دووشەممان و پێنج شەممان و زۆر بەڕۆژوو بوون لەمانگی شەعبان، زۆر ئەنجامدانی کردەوەی چاکە لە ڕۆژان و شەوانی مانگی شەعبان.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

12 Feb, 13:07


بیرخستنەوەی زۆر گرینگ ئەهلی قورئان !!!

إبن رجب رحمه الله _ دەفەرموێت

أنسي كوري مالك _ رضي الله عنه _

 فەرمویەتی  _ موسوڵمانان كاتێک شعبان دەهات _ ڕویان تەنها دەکرده قورئان ،_ وەزەکاتی خؤیان دەبەخشیه هەژاران بۆ بەهێز کردنی فقیرەکان _ بۆ خۆئامادەکردنیان بۆ رۆژوی رەمەزان _

_سەلەمەی کوری کهیل _ دەفەرموێت ( به مانگی شعبانیان دەگۆت _ ئەوه مانگی ئەهلی قورئان و خوێنەری قورئانه _

_عەمری کوری قەیسی مەلائی _ کاتێک شعبان ده هات دوکانەکەی داده خست _ خۆی یەکلا دەکرده وه بۆ خوێندنی قورئان _


_ حەسەنی کوری سهل _ شەعبان _ فەرمویتی _ پەەروەردگار منت داناوه له نێوان دوو مانگی زۆر گەوره چی بۆ من هەیه من چی بکه م ؟

فه رمووی _ قورئان خوێندنی بۆ داناون _

باوکی عبدالله

11 Feb, 17:02


بەرزکردنەوەی کردەوەکان و نیشاندانیان بە خوای پەروەردگار سێ جۆرە، وەکو چۆن بە بەڵگەی شەرعی ئاماژەی پێ کراوە:

جۆری یەکەم: نیشاندانی ڕۆژانەیە: هەموو رۆژێک دوو جار کردەوەکان نیشان دەدرێن، جارێک بە شەو و جارێک بە ڕۆژ، وەکو لە فەرمودەدا هاتووە: ((کردەوەی شەو بۆ لای پەروەردگار بەرز دەبێتەوە پێش کردەوەی ڕۆژ، وە کردوەی ڕۆژ بەرز دەبێتەوە پێش کردەوەی شەو)) مسلم: ١٧٩.
کردەوەی ڕۆژ لە کۆتایی ڕۆژ بەرز دەبێتەوە، وە کردەوەی شەویش لە کۆتایی شەودا بەرز دەبێتەوە، فریشتەکان بە کردەوەی شەو بەرز دەبنەوە لەکۆتایی شەواندا هەر لە سەرەتای ڕۆژدا، وە بە کردەوەکانی ڕۆژ بەرز دەبنەوە لەکۆتایی ڕۆژدا هەر لە سەرەتای ڕۆژدا، وەکو لە فەرمودەدا هاتووە: ((فریشتەکان پۆل بەپۆل بۆلاتان دێن، کۆمەڵەیەک بە شەو و کۆمەڵەیەک بە ڕۆژ، لە نوێژی بەیانیان و عەسران کۆ دەبنەوە...))
هەروەها لە فەرموودەدا هاتووە: (( سا هەر کەسێک لەو کاتەدا لە گوێڕایەڵی خودادا بێت ئەوە بەرەکەت دەکەوێتە ڕزق و کاریەوە))
الضحاك لە کۆتایی شەواندا دەگریا و دەیفەرموو: (نازانم چ کردەوەیەکم بەرز کراوەتەوە).

جۆری دووەم: نیشاندانی هەفتانەیە: هەموو هەفتەیەک دوو جار کردەوەکان نیشانی خوای پەروەردگار دەدرێن، ڕۆژانی دوو شەممە و پێنج شەممە، وەکو لە فەرموودەدا هاتووە: (( کردەوەکان هەموو هەفتەیەک دووجار نیشانی خوای پەروەردگار دەدرێت: لە ڕۆژانی دوو شەممە و پێنج شەممە، لەم ڕۆژانەدا خوای گەورە لە هەموو ئیماندارێک خۆش دەبێت، تەنها کەسێک نەبێت لەگەڵ براکەی ناکۆکییەکان هەیە، پییان دەوترێ: واز لە کردەوەی ئەو دوانە بێنن تاوەکو چاک دەبنەوە)).
ابراهیم النخعي ڕۆژانی پێنج شەممان لەگەڵ خێزانەکەی دەگریان و دەیفەرموو: (ئەمڕۆ کردەوەکانمان نیشانی خوای پەروەردگار دەدرێت).

جۆری سێیەم: نیشاندانی ساڵانەیە: هەموو کردەوەکانی ساڵ بەیەکجاری بەرز دەکرێنەوە لە مانگی شەعبان، وەکو پێغەمبەری خوا فەرمویەتی: ((شەعبان ئەو مانگەیە کردەوەکانی تیا بەرز دەکرێنەوە بۆ لات پەروەردگاری جیهانیان)).

پاشان کردەوەی هەموو تەمەنی لەدوای مردنی بەرز دەکرێتەوە: کاتێک مرۆڤ دەمرێت، هەموو کردەوەکانی تەمەنی بەرز دەکرێتەوە، و نیشانی خوای پەروەردگار دەدرێت، و دەفتەری کردەوەکانی دەپێچرێتەوە. ئەوەش نیشاندانێکی ترە.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

11 Feb, 13:15


شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کاردەوەکانە بۆ لای خوای پەروەردگار؛

وەکو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((شەعبان ئەو مانگەیە کە کار و کردەوەکانی تیا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری جیهانیان؛ سا منیش حەزەکەم بەڕۆژووبم کاتێک کردەوەکانم بەرز دەکرێنەوە)).
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم حەزەکات کردەوەکانی بەرز بکرێتەوە کاتێک بەڕۆژوووە؛ چونکە ئەوە چاکترین پاڵنەرە بۆ قەبولی کردەوەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی بەهەشت؛ سا موسوڵمانان شوێن پێغەمبەرەکەیان دەکەون و لەم مانگەدا زۆر بەڕۆژوو دەبن.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

09 Feb, 16:39


جیاوازی نێوان؛ موئەککەدە و رەواتیب و موتەڵەقە

١- موئەککەدە: ئەو عیبادەتانەن بەردەوام پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەنجامی داون و دەستبەرداری نەبوونە، نزیکە لە واجب، بەڵام خاوەنەکەی سزا نادرێت بە تەرک کردنی، پاداشت دەدرێتەوە لەسەر ئەنجامدانی، بەڵام لای هەندێک لە زانایان وایە ئەو کەسەی واز لە سوننەتی موئەککەدە بێنێ لە عەدالەت و متمانە بوون بە دینداری دەکەوێت، واتا متمانەی تەواو بە دینداری و ڕاستگۆیی و شەیەتیدانی ناکرێت، وەکو: نوێژە جەژنەکان و نوێژی ووتر...

٢- رەواتیب: ئەو عیبادەتانەن کە پەیوەندی بە غەیری خۆیانەوە هەیە، واتا دەکەوێتە پێش یان پاشی فەرزێکەوە، وەکو ئەو نوێژانەی لە پێش و پاشی نوێژە فەرزەکان هاتووە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم ئەنجامیانی داوە، وەکو دوو ڕەکات پێش نوێژی بەیانی...

٣- موتەڵەقە: ئەو عیبادەتانەن کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم تەئکیدی لەسەر نەکردۆتەوە و پەیوەندی بە غەیری خۆیەوە نییە، وەکو: سەدەقە...

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

09 Feb, 06:42


پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: (( چاکترین ڕۆژوو لەدوای ڕەمەزان؛ مانگە حەرامکراوەکانی خوان، وە چاکترین نوێژ لە دوای فەرزەکان: شەو نوێژە )) رواه مسلم: ١١٦٣.
ئەمە بە سوننەتی ڕەها مانا دەکرێت، سا ڕۆژووی سوننەتی ڕەها چاکترە لە مانگی موحەرەم پاشان مانگە حەرامکراوەکانی تر، وەکو چۆن چاکترین نوێژی سوننەتی ڕەها: شەو نوێژە.
هەرچی ڕۆژووی مانگی شەعبانە تەواوکەر و پەیوەستە بە ڕۆژووی ڕەمەزانەوە، وەکو ڕۆژووی شەش ڕۆژی مانگی شەوال؛ ئەمە لە ڕۆژووی سوننەتی ڕەها چاکترە.
وەکو چۆن چاکترین نوێژ لە دوای نوێژە فەرزەکان و سوننەتە رەواتیبەکانی: شەو نوێژە، سوننەتە رەواتیبەکان لە پێش و پاشی فەرزەکان چاکترە لە شەو نوێژ - لای جمهوری زانایان -چونکە پەیوەستن بە فەرزەکانەوە.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

08 Feb, 17:59


سەعیدی کوڕی جوبەیر بە سەر لێکراوەیی وەفاتی کرد
سوفیانی سەوری بە دەربەدەری وەفاتی کرد
تەبەری بە موحاسەری وەفاتی کرد
بوخاری بە هەجر کراوی وەفاتی کرد
نەسائی بە کوژراوی وەفاتی کرد
قازی عیاز بە ژەهر وەفاتی کرد
ئیبنو تەیمییە بە زیندانکراوی وەفاتی کرد

ئا ئەو حاڵی کەسە سادق و ڕاستگۆکانە، بەم دەرەنجامە گەیشتن لە پێناو گەیشتنی حەق و پەیامی خوایی، سا خوای پەروەردگار دڵ و قاچی جێگیر کردن، ڕەحمەتی خوایان لێ بێت، داواکارم لە خوای پەروەردگار ئێمە و ئەوانیش کۆکاتەوە لە بەهەشتەکەی خۆیدا... امین

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

07 Feb, 12:42


#کــاتی_گیرابوونی_دوعــایە

يا الله ... يا الله ... يا الله
نــزا و دوعاکانمان لێ قبــووڵ بکەیت

يا الله .. ئەگەر ئێمە ئەهلی دوعا نین بە هۆی تاوان و مەعسیەت دڵمان ڕەق بووە .... یا اللە تۆ ئەهلی استجابە و وەڵام دانەوەی ....

انك قلت وقولك الحق ادعوني استجب لكم اللهم انا دعوناك كما امرتنا فاستجب لنا كما وعدتنا يا اكرم من سئل ويا أجود من اعطى وحسبنا الله ونعم الوكيل

ــــــــــــــــ ـــ ــ ـــ ــــ ـــ ـــ ــــــــــــــ
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (186) البقرة
ـــــــــــــــــــــــــــــ🌸ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (60) غافر



لــیـنــکــی ڤــیــدیــۆی یــوتــیــوبـــ


https://youtu.be/JogVJfTP0gc

باوکی عبدالله

06 Feb, 12:52


پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ئەوە ئەو مانگەیە کە خەڵکی لێی بێ ئاگان، کە دەکەوێتە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزانەوە.

ئەم فەرمودەیە ئاماژەیەکی جوانی تێدایە، کە ئەو کاتانەی خەڵکی بێ ئاگان پیویستە بە عیبادەت زیندوو بکرێنەوە، ئەمە خۆشەویستی و ڕەزامەنی خوای پێوە پەیوەستە، بۆیە هەندێک لە سەلەف حەزیان بە عیبادەتی زیاتر بوو لەنێوانی مەغریب و عیشا و دەیانووت: ((ئەمە ساتی بێ ئاگابوونی خەڵکە لە عیبادەت)). بەباشیان دەزانی کە شەونوێژ لە سێیەکی شەوا ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵکی بێ ئاگان لە زیکر و یادی خوا، بۆیە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەیفەرموو: ((نزیکترین کاتی بەندە لە پەروەردگار کۆتایی شەوانە، سا ئەگەر دەتوانی لەم ساتەدا زیکر و یادی خوای تێدا بکەی ئەوە بیکە)). هەروەها زیکر و یادی خوا سوننەتە لەو شوێنانە بکرێت کە زۆر زیادەڕەوی و دەنگەدەنگی تێدایە و کەم یادی خوا لێ دەکرێت، بۆ نموونە وەکو بازاڕ و ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانەی زیادەڕی تێدا دەکرێت.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

05 Feb, 18:41


خەڵکی بێ ئاگان لە ڕۆژوو گرتنی مانگی شەعبان؛

چونکە لە پێشییەوە مانگێکی حەرام هەیە کە مانگی ڕەجەبە - بەشێوەیەکی گشتی بەڕۆژوو بوون لە مانگە حەرامەکان سوننەتە، بەبێ ئەوەی دیاری بکرێت کامیان باشترە لەویتریان - وە لەدوای شەعبانەوە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دێت، بەهۆی ئەم دوو مانگەوە خەڵکی مانگی شەعبان بێ ئاگا دەبن، بۆیە سوننەت وایە مانگی شەعبان بە ڕۆژوو گرتن ئاوەدان بکرێتەوە.

وەکو بیر هێنانەوەیەک: بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەیە و لەنێو مانگی شەعبانداین، خێر و سوونەتێکی گەورەیە بە ڕۆژوو گرتن زیندووی بکەینەوە.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

05 Feb, 12:03


پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو نەبووە تەنها مانگی شەعبان و ڕەمەزان نەبێت، زۆرینەی ڕۆژەکانی شەعبان بەڕۆژوو دەبوو و دەیگەیاند بە ڕەمەزان؛

وەکو دایکی بڕواداران ام سلمة فەرمویەتی: پێغەمبەری خوام صلى الله عليه وسلم نەبینیوە دوو مانگ بەسەر یەکەوە بەڕۆژوو بێت تەنها شەعبان و ڕەمەزان نەبێت.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

05 Feb, 06:02


ئامادەكردنی دڵ و لاشە لەسەر تێڕامان لە قوڕئان ❗️

خوێندنەوە و تێڕامان لە قوڕئان لە مانگی شەعباندا مایەی كار ئاسانییە لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ خەتم كردنی زیاتر و زیاتر تێرامان و دڵ نەرمكردن و پیادەكردنی داواكارییەكانی.

سەلەمەی كوڕی كەهیل ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی: شهر شعبان شهر القُرَّاء.
مانگی شەعبان مانگی قوڕئان خوێنانە.

بەتایبەت بۆ ئەوانەی كەم قوڕئان دەخوێننەوە بۆ ئەوەی تۆش لە قوڕئان خوێنان بیت ڕەحمەتی خوات لێبێ هەر لەم مانگەوە دەست بكە بە خوێندنەوەی.

گەر زمانی عربی نازانی لایەنی كەم تەفسیری ڕامان و تەفسیری تەوحیدی بخوێنەرەوە، پشت بەخوا ببەستە و خۆت ئیجار بكە كە بیخوێنیتەوە، خۆت ئیجبار بكە هەر دەبێت بەشێكی بخوێنمەوە بەڵكو بۆت ببێتە مایەی بەرچاو ڕوونی دونیا و قیامەت و سیاسەت و ئابووری و هەموو كایەكانی ژیان كە قوڕئان گشتی بەبێ جیاوازی لە خۆی گرتووە، ئەمە دیدە ڕوونەش دڵنیابە بەدەست نایەت بە دەستگرتن بە قوڕئانەوە نەبێت.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

04 Feb, 06:01


••

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هێندە ڕۆژووی سوننەتی دەگرت لە مانگی شەعبان کە لە هیچ مانگێکیتر ئاوا بەڕۆژوو نەدەبوو، بەڵکو زۆرینەی ڕۆژەکان بەڕۆژوو دەبوو.

وەک دایکمان عائیشە فەرموویەتی: هەرگیز پێغەمبەری خوام صلى الله عليه وسلم نەبینیووە لە هیچ مانگێک بە تەواوی بەڕۆژوو بێت تەنها ڕەمەزان نەبێت، وە نەمبینیووە مانگێک زۆرینەی بەڕۆژوو بێت وەکو ئەوەی لە شەعبان بەڕۆژوو دەبوو. (رواه البخاري: 1969، ومسلم: 1156).

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

03 Feb, 05:40


••

مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێنانە، ڕاهێنان بە خۆت بكە لەسەر زۆر خوێندنەوەی قورئان لە ئێستاوە بەر لەوەی بگەی بە ڕەمەزان!

سلمەی كهیل دەفەرمووێ: سەلەف دەیانووت مانگی شەعبان مانگی قورئان خوێنانە.
حەبیب بن ابی سابت كاتێك دەگەیشتە شەعبانەوە دەیفەرموو: ئەوە مانگی قورئان خوێنانە.

لطائف المعارف (١٣٨)

بەمجۆرە دڵ بۆ ڕەمەزان ئامادە و نەرم دەبێت ان شاء الله

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

03 Feb, 05:39


#موشن_گرافیک : ژێرنوسکراوی کوردی


بەرهەمی ژێرنوسی
#کەناڵی_باوکی_عبدالله

            مانگی شــــەعــبــــان


( وا لە مانگی ڕەمەزان نزیک دەبنەوە ) ئەو شتانەی کە پێویستە مسوڵمان لەبەرچاویان بگرێت لە مانگی شەعبان

باوکی عبدالله

02 Feb, 11:36


مانگی شەعبان مانگێکی موبارەکە، زۆرینەی خەڵکی لێی بێ ئاگان کە دەکەوێتە نێوان مانگی ڕەجەب و رەمەزان، زۆر بەڕۆژووبوون تێیدا سوننەتە.

ئوسامەی کوری زەید دەفەرموێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا، هەرگیز نەمبینیوی مانگێک لە مانگەکان هێندە بەڕۆژوو بیت بەقەد مانگی شەعبان؟ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ئەمە مانگێکە زۆرینەی خەڵکی لێی بێ ئاگان لەنێوان ڕەجەب و شعبان، ئەم مانگەیە کە کاروکردەوەکان تێیدا بۆ لای پەروەردگاری جیهانیان بەرز دەکرێنەوە، سا حەزەکەم کردەوەکانمی تێیدا بەرز بکرێتەوە و منیش بەڕۆژووبم. (رواه النسائي: 2357، وحسنه الألباني في الصحيحة: 1898).

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

29 Jan, 08:14


لەم زەمەنەدا زۆر پـێویستمان بە ئافرەتانێکە کەخەمیان خەمی ئاخیرەت و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بێت بە پەروەردەیەکی جوان و ڕێک و ئیسلامیانە.

ئافرەتانێک بن خۆیان فێری زانستی شەرعی بکەن، منداڵەکانیشیان پەروەردە بکەن لەسەر جوانترین ڕەوشتەکان.

قودوەیان ئافرەتانی ئیـماندارو ئافرەتـانی هاوەڵان بێت، تا ئەمـانیش ببن بە پێشەنگێک بۆ دوای خۆیان، نەوەک بەداخەوە لەمڕۆدا ئافرەتانمان کەسانێکیان کردۆتە پێشەنگ بۆ خۆیان ئاخیرەتیان پاش هەموو شتێک خستووە.

باوکی عبدالله

25 Jan, 19:46


#کـــورتـــە_ووتــــار


{ ئامۆژگارییەکی گرنگ لە مامۆستای دڵان ابن قیم }


پێشکەش کردنی
بــاوکـی عـبـدالله

ــــــــــــــــــ🌐@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری کورتە ووتار لە یوتیوبـــ :

https://youtu.be/3_lRbUJhqzo

باوکی عبدالله

21 Jan, 17:04


https://t.me/alnahwalwadih

🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀🍀
🍀 سڵاوی پەروەردگارتان لێبێت زانست خوازانی زمانی عەڕەبی .
🍀 بە وەرزێکی نوێوە دێینەوە خزمەتتان .
🍀 دەست دەکەین بە شەرح کردنی کتێبی تازەو گرنگ و هاوچەرخ .
🍀 هەروەها تەواو کردنی کتێبەکانی پێشتر .
🍀 لەگەڵ زانیاری زمانەوانی عەڕەبی جیا جیا بە شێوەی پۆست .

🍀 ئەم کەناڵە جۆین بکەن و بۆ هاوڕێکانت بنێرن تاوەک و ئەمانیش بێبەش نەبن لەم وانە بەسودانە

لینکی کەناڵ


https://t.me/alnahwalwadih

باوکی عبدالله

19 Jan, 15:44


پشتگوێخستن و خۆ بێ ئاگاکردن لە ڕەوشتی کەڵە پیاوانە، زۆرجار دەبێتە مایەی چارەسەری ناکۆکی خێزانی و دۆستایەتی و برایەتی و هتد کاتێک ڕوودەدات:

لە قورئاندا خوای پەروەردگار لە بارەی یوسفەوە دەفەرمووێت: "فأسرها يوسف في نفسه ولم يبدها لهم".

ئەبو تەمام دەفەرموێت:
گەمژە لە ناو گەلەکەیدا بە گەورە دانانرێت
بەڵام گەورەی قەوم ئەو کەسەیە خۆی بێ ئاگا دەکات!

ئیمام ئەحمەد بن حەنبەل دەفەرموێت:
نۆ لەسەر دەی سەلامەتی لە خۆ بێ ئاگاکردندایە!

ئیمامی شافیعی دەفەرموێت:
پیاوی ژیر ئەو کەسەیە کە زیرەکێکی خۆ بێ ئاگاکەر بێت!

پرسیار لە دەشتەکییەک کرا: زیرەکترین کەس کێیە؟ وتی : "زیرەکێکی خۆ بێ ئاگاکەر"

ابن الوردي دەفەرمووێت:
خۆت بێ ئاگا بکە لەو شتانەی کە ڕوودەدەن
کەس سەرکەوتوو نابێت تەنها ئەو کەسە نەبێت خۆی بێ ئاگا دەکات.

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

19 Jan, 10:46


#کورتـه_ووتـار


يَا ذَا الذي ما كفَاهُ الذَنبُ في رجبِ
حتى عصَـــى الله في شَهرِِ شَعبانِ


‌‌
       ‌             📢 بــاوکـی عـبـدالله


ــــــــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــــــ

باوکی عبدالله

16 Jan, 11:43


#ســـروودیــــــ_ئـــایـــنـــی


سروودێكی پەروەردەیی و ئیمانی
{ إنما الدنیا فناء }
كلمات الامام علي " رضي الله عنه "

‌ بەرهەمی ژێرنوسی
کەناڵی باوکی عبداللە

ــــــــــــــــ @bawky_abdullahـــــــــــــــ

بـەسـتـەری ڤـیـدیـۆ لـە یـوتـیـوبـــ :

https://youtu.be/lBYTDiCx7wA

باوکی عبدالله

14 Jan, 15:24


قورئان خوێن مامۆستا کامەران خضر

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

13 Jan, 19:03


كاتێك وەحیت جێبەجێ كرد هەوا پشت گوێ دەخەی، كاتێك شوێن هەواو  ئارەزوو كەوتی وەحی پەروەردگار  پشت گوێ دەخەی، كاتكیش وەحی پشت گوێ بخەی ئەولا ترە تۆ شوێن كەوتووانی وەحی پشت گوێ بخەی، ئەو كاتە زوڵم دەكەی حەسوود دەبی حاقد دەبی زاڵم دەبیت بەرامبەر بە موسلمانان.

باوکی عبدالله

13 Jan, 11:18


الله عزوجل مونتەقیمە بۆ هەموو تاغوتێك

تڕامپ ـــی بەراز چی ووت ؟


دەنگ : باوکی عبداللە

باوکی عبدالله

10 Jan, 12:30


اللهم صل على محمد، وعلى آل محمد، كما صليت على آل إبراهيم، وبارك على محمد، وعلى آل محمد، كما باركت على آل إبراهيم في العالمين إنك حميد مجيد

باوکی عبدالله

10 Jan, 11:23


⭕️

🎯كەس دەربازی نابێت لە قسەی خەڵكی دڵ نەخۆش و حەسوود❗️

عبدالرحمن ـی كوڕی عەوف ڕەزای خوای لێبێت نیوەی سەروەت و سامانەكەی خۆی بەخشی كە چوار هەزار دینار بوو❗️
خەڵكانێكی دووڕووی دڵ نەخۆش دەیان ووت: بێگومان عبدالرحمن ڕیابازێكی گەورەیە.[جامع البيان: ١٠/٢٤٩].

لەكاتێكدا عبدالرحمن لە دە كەسە موژدە پێدراوەكە بوو بە بەهەشت هەر لە دونیادا❗️

دەسا ڕەحمەتی خوات لێبێت بزانە: ئەوە كێیە دەربازی نەبووە لە قسەی خەڵكی دڵ پیس و بۆگەن و ڕقن و حەسوود❗️
ئەی من و تۆ چی⁉️
ئایە دەربازمان دەبێت⁉️
كە ڕووی دڵت بەرەو خوا بێت چ باكت بە قسەی ئەم و ئەوە⁉️

💠 @bawky_abdullah

باوکی عبدالله

09 Jan, 12:33


زەهەبی رحمه الله دەفەرمووێت:

سوننەتی خوا وایە هەموو ئەوانەی بێڕێزی بەزانایان دەکەن، بەسوکی دەمێننەوە.

باوکی عبدالله

09 Jan, 03:04


ـــ لا إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِ

يكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ, وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ .
دە جار (یەک جار لەکاتی بێ توانایی دا) .

ــ سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ: عَدَدَ خَلْقِهِ, وَرِضَا نَفْسِهِ, وَزِنَةَ عَرْشِهِ، وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ . سێ جار .

ــ اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا, وَرِزْقًا طَيِّبًا, وَعَمَلاً مُتَقَبَّلاً . .

ــ أَسْتَغْفِرُ اللهِ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ . سەد جار لە ڕۆژێک دا.

ــ اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ . دە جار .

واتە: (خودایە دوروود و سڵاوات بڕژێنە بەسەر پێغەمبەرمان موحەممەد (صلى الله عليه وسلم)) .

- - - -الله سبعانە وتعالی پاداشتت بداتەوە - - -

باوکی عبدالله

09 Jan, 03:04


¥^:
زیکری بەیانیان ( وێردی بەیانیان )
أذكار الصباح 💜

ــ أعوذ بالله من الشيطان الرجيم

{ أللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْ‌ضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْ‌سِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿٢٥٥﴾ } .

ــ پاشان سورەتەکانی
( الإخلاص ، الفلق ، الناس ) بخوێنە .

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾ .

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِن شَرِّ‌ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِن شَرِّ‌ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِن شَرِّ‌ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِن شَرِّ‌ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾ .

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِكِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ‌ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ‌ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾ .

ــ أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ للهِ وَالْحَمْدُ للهِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ, رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذا الْيَوْمَ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهُ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذا الْيَوْمَ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ, رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ, وَسُوءِ الْكِبَرِ, رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ .

ــ اللَّهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا, وَبِكَ أَمْسَيْنَا , وَبِكَ نَحْيَا, وَبِكَ نَمُوتُ وَإِلَيْكَ النُّشُورُ .

ــ اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ, وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ, أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ, وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ .


ــ اللَّهُمَّ مَا أَصْبَحَ بِي مِنْ نِعْمَةٍ أَوْ بِأَحَدٍ مِنْ خَلْقِكَ، فَمِنْكَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ, فَلَكَ الْحَمْدُ وَلَكَ الشُّكْرُ .

ـــ اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي, اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي, اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي, لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكُفْرِ وَالْفَقْرِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ الْقَبْرِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ . سێ جار .


- اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ, اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ، وَأَهْلِي, وَمَالِي, اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي, وَآمِنْ رَوْعَاتِي, اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ, وَمِنْ خَلْفِي, وَعَنْ يَمِينِي, وَعَنْ شِمَالِي, وَمِنْ فَوْقِي, وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي .

ــ اللَّهُمَّ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ, رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيْكَهُ, أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلا أَنْتَ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي, وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ, وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا, أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ .(٢٣)

ــ بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ , سێ جار.

ـــ رضيتُ بِاللهِ رَبًّا, وَبِالإِسْلامِ دِينًا, وَبِمُحَمَّدٍ (صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نَبِيًّا . سێ جار .

ــ يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغِيثُ، أَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ وَلا تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ .

ــ أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ هَذَا الْيَوْمِ : فَتْحَهُ, وَنْصرَهُ وَنُورَهُ, وَبَرَكَتَهُ, وَهُدَاهُ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَر

ِّ مَا فِيهِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ .

ــ أَصْبَحْنَا عَلَى فِطْرَةِ الإِسْلامِ وَعَلَى كَلِمَةِ الإِخْلاصِ, وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَم, وَعَلَى مِلَّةِ أَبِيِّنَا إِبْرَاهِيمَ, حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ .

ــ سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ .

باوکی عبدالله

08 Jan, 18:47


#کورتــــە_ووتـــار


کورتە ووتارێکی زۆر پێویست بۆ ئەمڕۆی موسڵمانان


ناونیشانی کورتە ووتار :
چۆن مامەڵە لەگەڵ ئیختیلاف [ إختلاف ] بکەین ؟


                     📢 بــاوکـی عـبـدالله

ـــــــــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــــــ

https://youtu.be/H8yhVoWSaa0?feature=shared

باوکی عبدالله

06 Jan, 20:06


#ووتـــاری‌_نـوێ_تــەواو
#پەروەردەیی_و_ئیمانی


وانەی چوارەم

#ناونیشانی_ووتار

تەدەبوور لەئایەتی
{ إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ }


              📢 بــاوکـی عـبـدالله
ـــ
https://t.me/bawky_abdullahـــ

بەستەری یوتیوب

https://youtu.be/EIE_XxeV1LY?feature=shared

باوکی عبدالله

06 Jan, 07:54


سەیری دەرەنجامی تاوان بکە؛ خۆشیەکەی نامێنێت و نەنگییەکەی دەمێنێتەوە، ئاگاداری تاوان بن چونکە بەڕاستی خراپترین داخوازیە، ئای چەندە بەروبوومی تاوان لەسەر ڕووخسار و دڵ ناشرینە!

- التبصرة لابن الجوزي - ٢٣٣/١

باوکی عبدالله

04 Jan, 19:13


#ووتـــاری‌_نـوێ_تــەواو
#پەروەردەیی_و_ئیمانی

وانەی سێیەمـ
#ناونیشانی_ووتار
تەدەبوور لەئایەتی
{ إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ }

              📢 بــاوکـی عـبـدالله

باوکی عبدالله

04 Jan, 19:02


#ووتـــاری‌_نـوێ_تــەواو
#پەروەردەیی_و_ئیمانی

وانەی سێیەمـ
#ناونیشانی_ووتار
تەدەبوور لەئایەتی
{ إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ }

              📢 بــاوکـی عـبـدالله

ـــ
https://t.me/bawky_abdullahـــ

بەستەری یوتیوب


https://youtu.be/oO1Pa-Uud4o?feature=shared

باوکی عبدالله

01 Jan, 19:39


تەدەبوور لەئایەتی
{ إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ } ②

              📢 بــاوکـی عـبـدالله

باوکی عبدالله

01 Jan, 19:03


#ووتـــاری‌_نـوێ_تــەواو
#پەروەردەیی_و_ئیمانی

وانەی دووەمـ
#ناونیشانی_ووتار
تەدەبوور لەئایەتی
{ إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ }

              📢 بــاوکـی عـبـدالله

ـــ
https://t.me/bawky_abdullahـــ

بەستەری یوتیوب
https://youtu.be/R_ENg62a6gM?feature=shared

باوکی عبدالله

01 Jan, 09:53


چەند جوانی فەرمووە عومەڕی كوڕی عەبدولعەزیز بەڕەحمەت بێت:

“ابن آدم إن الأيام تعمل فيك فاسبقها واعمل فيها”

واتە: ئەی مرۆڤ ڕۆژگار ئیشت تێدا دەكات، پێشی بكەوەو تۆ ئیشی تێدا بكە!

باوکی عبدالله

31 Dec, 18:43


💢 یادی سەری ساڵ

پێشەوا عومەری کوڕی خطاب اللە لێی ڕازی بێت دەفەرمووێ:

«دوور بکەونەوە لە دوژمنانی خودا کە جولەکە و مەسیحیەکانن لە جەژنەکانیان و ڕۆژی کۆبوونەوەکانیان، چونکە بەڕاستی توڕەیی دادەبەزێت بەسەریاندا، بۆیە دەترسم تووشتان ببێت.»
📚[شعب الإيمان للبيهقي (8940)]


شێخی ئیسلام ئیبنو تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی:

«جەژنی موشریکەکان شوبهە و ئارەزوو و ناحەقی و باتڵی لە خۆ گرتووە، وە هیچ بەرژەوەندییەکی تێدا نییە لە دین، وە هەرچی لەزەتێکی پێشوەختەیی تێدا بێت ئەوا دەرەنجامەکەی بەرەو ئازارە، بۆیە بوو بە ساختە و بوهتان، وە ئامادە بوون تیایدا شایەتی و گەواهی دانە بەو بوهتان و درۆیە »
📚[اقتضاء الصراط المستقيم(1/183)].


ئیمامی ذهبي فەرمووی: ئەگەر کەسێك  ووتی: من مەبەستم ئەوە نیە کە خۆم بەوان بچووێنم؟

ئەوا پێی دەوترێ: *خودی ئەو ڕازی بوونە و بەشداری کردنە لە جەژنەکانیان و کاتەکانیان حەرامە، بە بەڵگەی ئەوەی کە جێگیر بووە لە فەرموودەی سەحیحەوە* کەوا (پێغەمبەری خوا ﷺ نەهی کردووە لە نوێژکردن لە کاتی خۆر هەڵاتن و کاتی خۆر ئاوا بوون)، وە فەرمووی: ( چونکە خۆر هەڵدێت لە نێوان دوو شاخەکانی شەیتان، وە لەو کاتەدا بێ باوەڕان کڕنووشی بۆ دەبەن) وە نوێژخوێن مەبەستی ئەوە نیە، خۆ ئەگەر مەبەستی ئەوە بوو ئەوا کوفرە، بەڵام خودی ڕازی بوون و بەشداری کردن لەگەڵیاندا بۆ ئەوە حەرامە.
. (تشبُّه الخسيس بأهل الخميس ص37)

💠 @bawky_abdullah

باوکی عبدالله

31 Dec, 18:42


بەدڵ گوێ لەئایەتەکانی الله عزوجل بگرن
جا بزانە گاور و جولەکەکان چ کارێ دەکەن

باوکی عبدالله

30 Dec, 19:08


تەدەبوور لەئایەتی
{ إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ } ①

              📢 بــاوکـی عـبـدالله

باوکی عبدالله

30 Dec, 18:58


#ووتـــاری‌_نـوێ_تــەواو
#پەروەردەیی_و_ئیمانی



#ناونیشانی_ووتار

تەدەبوور لەئایەتی
{ إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَهۡدِي لِلَّتِي هِيَ أَقۡوَمُ } ①

              📢 بــاوکـی عـبـدالله
ـــ
https://t.me/bawky_abdullahـــ

بەستەری یوتیوب
https://youtu.be/KnY_j8F-Nrg?feature=shared

باوکی عبدالله

26 Dec, 04:53


⭐️ حوکمی پیرۆزبایی و ئاهەنگگێڕانی کریسمس ⭐️

💬 شێخ عەبدولعەزیز تەریفی

🔴 پیرۆزبایی کردن لە نەسرانی (مەسیحی) جایز نییە بە بۆنەی درۆی شاخداری لەدایکبوونی "کوڕێکی خوا"وە، ئەگەرچی ئەو نەسرانییە پیرۆزبایی جەژنی ئیسلامیشت لێبکات، چونکە ئەحکامەکانی خوا گۆڕینەوەی تیا نییە، تۆ بۆت نییە ڕێز لە بتێک بگریت چونکە وەڵا بتپەرستێک لەگەڵتدا هاتووە بۆ مزگەوت.

🔴 لە یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیحدا نەسرانییەکان یادی ئەوە دەکەنەوە کە گوایە ئەو کوڕی خودایە ﴿وَقالُوا اتَّخَذَ الرَّحمنُ وَلَدًا(88) لَقَد جِئتُم شَيئًا إِدًّا (89) تَكادُ السَّماواتُ يَتَفَطَّرنَ مِنهُ وَتَنشَقُّ الأَرضُ وَتَخِرُّ الجِبالُ هَدًّا (90) ﴾ [مريم] واتە: (وە وتیشیان خوای میهرەبان مناڵی بۆ خۆی داناوە * بەڕاستی (ئەی ئەو خەڵکە) شتێکی زۆر قورستان وتووە * ئاسمانەکان خەریکە شەق دەبەن لێی و زەوی خەریکە شەقار شەقار دەبێت و چیاکانیش ورد و خاش دەبن و دادەڕووخێن).

🔴 بە یەکدەنگیی زانایان دروست نییە موسوڵمان ئامادەی جەژنە دینییەکانی موشریکان بێت ﴿وَالَّذينَ لا يَشهَدونَ الزّورَ﴾ [الفرقان: ٧٢] واتە: (ئەوانەش کە ئامادەی "زور=شتی پووچ" نابن) "زور=شتی پووچ" لێرەدا مەبەست پێی جێژنی کافرانە، ئەمە وتەی ئەبولعالیە و تاووس و ئیبن سیرینە لە زانایانی سەلەف

🔴سەحابە ئامادە بوون و پیرۆزبایی لە جەژنی دینیی موشریکان بەجایز نازانن .. عومەری کوڕی خەتتاب دەفەرموێت: (اجتنبوا أعداء الله في عيدهم) رواه البيهقي بسند صحیح، واتە: دوورۆکەون لە دوژمنانی خوا لە جەژنیاندا.

🔴 دیاریکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح نەسەلمێنراوە، تا ئەمڕۆش لەو بارەیەوە ناکۆکی هەیە لە نێوان ئەرتەدۆکس و کاتۆلیکەکان .. ئەوان کتێبەکەی خۆیان نەپاراست ئیدی چۆن ڕۆژی لەدایکبوونی خاوەنی کتێبەکە دەپارێزن!

🔴 حەرامێتی پیرۆزبایی لە نەسرانییەکان بە بۆنەی جەژنەکانیانەوە ئەوە ناگەیەنێت بە توندی ڕووبەڕوویان بیتەوە، بەڵکوو دڵی خەڵکە عەوامەکانیان ڕادەگیردرێت بە بانگەوازێکی نەرم و نیان بۆ تێڕامان لە حەقیقەتی ئەو "خودا لەدایکبووە"!! خوا بەرز و پاکە لە شتی وا.

باوکی عبدالله

22 Dec, 18:28


#کورتــــە_ووتـــار
#پەروەردەبوون_بە_عەقیدە_و_تەوحید


ناونیشانی کورتە ووتار :-
تەوحید و لا الە الا اللە گۆڕانکاری لەژیان دروست دەکات


                   📢 بــاوکـی عـبـدالله

ـــــــــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــــــ

https://youtu.be/AfsVTyQDIj4?si=E-t-8HUHxihpAglj

باوکی عبدالله

21 Dec, 16:59


ئیمامی ئیبن الجوزی دەفەرموێت: (ئاڵتون و شێوازی ژیان و عەقیدەی خۆت لە خەڵک بشارەوە).

سەبارەت بە ئاڵتونەکەت:
ئەوە حاڵ و سامان و هەر نیعمەتێکە کە چێژی لێ وەردەگریت، ئەگەر پارەت هەبێت ڕەنگە تووشی ئیرەیی یان تەماح ببیت، ئەگەریش نەتبوو، ڕەنگە کەسێک بەزەیی یان سووکایەتیت پێبکات، بۆ هەر کەسێک کە نیعمەتێکی هەبێت ئیرەیی پێ دەبردرێت.

سەبارەت بەشێوازی ژیانت:
واتە هەر شتێک کە بەنیازی بیکەیت، ماڵێکی نوێ، دەستگیراندارییەک، پڕۆژەیەک... زمانت بگرە، دەبینیت پلانەکانت دێتە دی بە فەزڵی خودا!

پێغەمبەر یاقوب بە یوسفی کوڕی وت: خەوەکەت بۆ براکانت مەگێڕەوە، نەوەک پیلانت بۆ دابڕێژن..!
بۆ کوڕەکەی ترسی ئەوەی هەبوو براکانی ئیرەیی پێببەن، هەرچەندە نیعمەتەکە تەنها خەونێک بوو کە هێشتا نەهاتبووە دی..!

ئەو پرسیارەی کە دێتە ئاراوە ئەوەیە: چۆن دەتوانرێت ئەم بۆچوونە لەگەڵ ئەم ئایەتەکەدا تێکەڵ بکرێت؟

"وأما بنعمة ربك فحدث" واتە: ئەو نێعمەتانەی پەروەردگار پێی بەخشیووی باسی بکە.

ئەم ئایەتە بەو مانایەیە کە نابێت ئینکاری نیعمەتی خودا بکەیت کە پێی داوی، و لە هەموو بارودۆخێکدا ستایشی بکەیت، و با کاریگەرییەکانی نیعمەتەکەی خوای پەروەدگار بەسەرتەوە دیار بێت لە جل و بەرگ و ماڵ، بەڵام بەبێ ئیسراف و شانازیکردن...


هەرچی سەبارەت بە عەقیدەکەتە:
ئامۆژگاری کەس مەکە مەگەر داوای ئامۆژگاریت لێ بکات، وە زۆر باسی خۆت مەکە لەسەر ئەوەی کە حەزت لێیە و ڕقت لە چییە، ڕاستە قسەکردن لەسەر خۆت ئارەزوویەکە هەم بۆ قسەکەر و هەم بۆ گوێگر، هەروەها بۆ ئەوەی دەستوەردان نەکەیت لە موناقەشەی نەزۆک و ناپێویستدا.

ئیمامی عومەر ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت:
زۆر جار پەشیمان بوومەوە لە قسەکردن، بەڵام هەرگیز پەشیمان نەبوومەوە کە یەکجار بێدەنگ بوو بم...!

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

20 Dec, 13:35


#ڕۆژی_هەینی
#کاتی_دوعاکردن


https://youtu.be/wgToIvqLsV4

باوکی عبدالله

20 Dec, 03:36


#کورتــــە_ووتـــار
#پەروەردەبوون_بە_عەقیدە_و_تەوحید


ناونیشانی کورتە ووتار :-
بەهۆی عەقیدەوە تەصنیفی خۆت بکە ③


                   📢 بــاوکـی عـبـدالله
ـــــــــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــــــ


   
https://youtu.be/CBPY3u8o9uU?si=OdgmTjqeLsVW7Lfz

باوکی عبدالله

16 Dec, 08:35


کۆنتڕۆڵ کردنی نەفست گەورەترین چەکێکە توانی بێتت بەدەستی بێنیت.


@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

16 Dec, 00:25


#کورتــــە_ووتـــار
#پەروەردەبوون_بە_عەقیدە_و_تەوحید


ناونیشانی کورتە ووتار :-
بەهۆی عەقیدەوە تەصنیفی خۆت بکە ②


                   📢 بــاوکـی عـبـدالله
ـــــــــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــــــ


https://youtu.be/fcNx2KEHfrA?si=kE_c60WcFiuG3pwn

باوکی عبدالله

13 Dec, 18:55


#کورتــــە_ووتـــار
#پەروەردەبوون_بە_عەقیدە_و_تەوحید



ناونیشانی کورتە ووتار :-
بەهۆی عەقیدەوە تەصنیفی خۆت بکە ①


                   📢 بــاوکـی عـبـدالله
ـــــــــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــــــ

     
https://youtu.be/fcNx2KEHfrA

باوکی عبدالله

05 Dec, 16:28


له ئاموژگاری #بــاوکی_عبدالله


دوو له چارەسەرە زۆر به هێز و خێراکان بۆ گشت کێشەکانت ⁉️

١ : زۆر لێدانی سەڵاوات لەسەر ڕسول الله [ ﷺ ]بەتایبەت شەو و ڕۆژی هەینی .

۲ : وه دوعا و زکرەکەی یونس [ علیه السلام ] که فەرمووی:
{ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ}

اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَمَّـدٍ, ڪَمَا صَلَّيْـتَ عَلَـى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَـلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَجِيـدٌ, اللَّهُـمَّ بَـارِڪْ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى
آلِ مُـحَـمَّدٍ ڪَمَـا بَـارَڪْتَ عَلَى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَلَـى آلِ إِبْـرَاهِيـمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَـجِـيدٌ


💠@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

02 Dec, 18:58


#كــورتــە_ووتــاری_ژێــرنـووســکــراو


چارەسەری دڵ ڕەقی


هەرچیت پێ خۆشە لە تاوان لە دونیا ئەنجامی بدە!
بەڵام من ئاگادارت دەکەمەوە لە رۆژێک کە خوای گەورە دەفەرموێت: ئادەی رووحی ئەو بەندەیەم بۆ بهێنن بەڕاستی زۆر لێی تووڕەم

         🎙  |شێخ ابراهیم زیات
                
       
#بەرهەمی_تایبەت
    ــــــــــــــــ بەکەناڵی
#باوکی_عبدالله ــــــــــــــــ

لینکی ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ

https://youtu.be/TXHYxDxxKCE

باوکی عبدالله

01 Dec, 12:09


کتێب : چۆن ئەبینە بەندەیەکی ئیمان تەواو

باوکی عبدالله

01 Dec, 12:07


#ووتـــاری‌_نـوێ_تــەواو
#پەروەردەیی_و_ئیمانی


#ناونیشانی_ووتار
#چۆن ئەبینە بەندەیەکی ئیمان تەواو


              📢 بــاوکـی عـبـدالله
ـ
https://t.me/bawky_abdullahـ

باوکی عبدالله

29 Nov, 18:51


یەکێک لەو شتانەی کە ئوممەت لەم کاتەدا زۆر پێویستی پێیەتی ئەوەیە:

"سەقامگیری ئافرەتانە"

چونکە خۆڕاگری یەک ئافرەت بەرامبەر بە دووڕووەکان توندترە لە خۆڕاگری هەزار پیاو، وە خراپ بوونی یەک ئافرەتیش بە خۆڕاگری هەزار پیاو زاڵ نابێت..!
خۆت بەکەم مەزانە، و بزانە کە تۆ هێز و نمونەیەکی کە ناتوانرێت بە کەم سەیر بکرێیت.

ئافرەت ئەو کەسەیە کە منداڵی دەبێت و پەروەردەی دەکات، و زۆرترین کات لەگەڵ منداڵەکانیدایە، هەروەها لە منداڵییەوە بناغە و نمونەیە بۆ منداڵەکە، بۆیە پێویستە وریا بێت و بیر لەوە بکایتەوە کە چۆن کاتەکانت پڕدەکەیەوە، و لە هەموو حاڵەتێکدا منداڵەکان سەیرت دەکەن و پەروەردەکارەکەی دەبینێت.

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لەسەر بێت، دەفەرموێت: (ئافرەت شوانە خێزانی مێردەکەی و منداڵەکانیشی، بەرپرسیارە لە بەرامبەریان).

@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

28 Nov, 19:51


ئەی ئوممەتی محمد سەڵاوات لێبدەن

ئێمە اللە هیدایەتی داوين و ئیسلامی پێ ئاشنا کردوین ، لەشیرک وکوفرو بت پەرستی کۆن و نوێیە بە هەموو جۆرو شێوەو ناوە جیاکانیان دەربازی کردوین ئەم  محمدە (صلی الله علیه وسلم ) بەرزو بەڕێزو ڕەحمەتەی کردە سەبەب و هۆ ، وەکەسیش خواناناسێت ، وەخوای نەناسیوە ، مەگەر لەڕێگای ئەم پێغەمبەرە نەبێت(صلی الله علیه وسلم )
بۆیە پێویستە بەردەوام لەیادمان بێت
بەردەوام خۆمان و هەموو کەس و ماڵ و مناڵ و دونیامان بکەینە فیدای،
وەبەردەوام سەڵاواتی لەسەر لێبدەین ،
بەتایبەت شەوو ڕۆژی هەینی ،کەئەمە کەمترین حەق و واجبەکانە لەسەرمان بیکەین ، ئینجا زۆرترین و باشترین پاداشتی لەسەر وەردەگری ،
اللەعزوجل بەڕەحمەتی خۆی ئەم پێغەمبەرو سەڵاواتدان لەسەری کردۆتە هۆیەکی بەهێزو خێرا بۆ لابردنی ناخۆشی و نەخۆشی دین و گۆڕو قیامەتە،


اللهم صل وسلم وزد وبارك علی حبیبینا وشفیعنا واربط قلوبنا وقالبنا ولساننا بصلاة والسلام علیه دائما وابدا حتی نلقاك آمين

فەقیری لێبوردەی اللە
بـــــــــــــاوکی عبداللە

باوکی عبدالله

27 Nov, 14:20


"ئەوانەی زۆرترین غەیبەتی زانایان دەکەن، خوێندکاری زانستن."


@bawky_abdullah

باوکی عبدالله

25 Nov, 12:05


🌴 لە دیارترین تێكەوتنەكان و گومڕا بوونی ئەهلی بیدعە بەگشتی❗️

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: { خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ } متفق علیه.
واتە: چاكترین و ڕاستگۆترین و صادقترینی خەڵكی ئەم بەڕێزانەن لەگەڵ مندا ژیاون كە هاوەڵانن، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان - كە قوتابی هاوەڵان بوون- پاشان ئەوانەی دوای ئەوان - واتا ئەوانەی قوتابی قوتابی هاوەڵان بوون-


لە دیارترین تێكەوتنەكان و گومڕا بوونی ئەهلی بیدعە بەگشتی❗️

بەهێزكردنی ڕا و بۆچوونی خۆیانە بە هێنانەوەی بەڵگەی قوڕئان و سوننەی رسول الله صلى الله عليه وسلم بۆ پاڵپشتی خۆیان، نەوەك تەسلیم بوونی ڕەهای قوڕئان و سوننە بە تێگەیشتی سەلەف بە گشتی و هاوەڵان و چوار خەلیفەكەی ڕاشیدین بەتایبەتی.

بۆ بینینی ڕوونتری ئەهلی بیدعە و گومڕایان كاتێك بەڵگە دەهێننەوە و خۆیان پاڵ دەدەنە لای قوڕئان و سوننە و تەنها بە قوڕئان و سوننە ڕەفتار و گوفتاریان كرد، دەستبەجێ سەیری چوار خەلیفەكەی پێغەمبەری خوا بكە صلى الله عليه وسلم گەر موافقی ڕەفتار و گوفتاریان بوو ئەمە ڕاستە و لەسەر ڕاستە شەقامە، وەگەر بینیتان پێچەوانەی ئەوان بوون بزانن ڕەحمەتی خواتان لێبێ گومڕایە گومڕایە گومڕایە و دەیەوێ تۆش لەگەڵیا جەهەنی بۆ قەڵەباڵغ بكەی.

💠 @bawky_abdullah

باوکی عبدالله

23 Nov, 19:40


پرسیاری زۆرمان بۆ هاتووە دەربارەی نیقاب ، ئایە نیقاب واجبە ⁉️
ئایە نیقاب مەرجە بۆ باڵاپۆشی ⁉️

وەڵام / الحمدلله
ئەوەی گرینگە خوشكان بیزانن ڕەحمەتی خوایان لێبی حیجاب و نیقاب یەكێكە لە گەورەترین نیشانەی تەقوا و شەرمی ئافرەت لە بەرامبەر خوا سبحانە وتعالی وە یەكێكە لە جیهادە گەورەكانی ئافرەت بۆ ئەم سەردەمە كە لە بەرامبەر دوژمانی خوا سبحانە وتعالی بیكات وە هۆی هەڵوەشانەوەی چەندین فێڵی شەیتانییە لەم بەرنامەی ئەوان دەیكەن ئەم ئافرەتە ئیماندارە دەتوانی هەڵیوەشێنیتەوە.

پرسیارەكەی كە ئایە نیقاب مەرجە بۆ باڵاپۆشی یان نا ؟!

- حیجاب : بەمە دەوترێ كە لاشەی ئافرەت هەمووی دائەپۆشێت .

-ٖ نیقاب : ئەوەیە كەوا دەم و چاوی ئافرەتەكە داێەپۆشێت .

وە لەم سەردەمەش ئەوەی كە لە تەقوا و ئیحسان نزیكە ئەوەی كەوا لەگەڵ ئایەتەكەی خوای گەورە دەگونجێ و لەگەڵ ئەخڵاقی ئافرەتی سەحابە و تابعین و هەموو ئافرەتێكی داوێن پاك دەگونجێت، ئەوەیە كە حیجاب و نیقاب بەیەكەوە بكرێت ، لەبەر ئەوە لەسەر ڕەئی ئەوانەشی كەوا نیقابیان پێ واجب نییە ئەڵێن كاتێ كە زەمەنی فیتنە دێت كاتێ كە خەڵكی شەهوانی زۆر دەبێ ئەوكات واجب دەبێ لەسەر ئافرەتەكە نیقاب بكات ، بە گوێرەی ئەو ئایەت و فەرموودانە ئەگەر هاتوو كار بەم ڕەئیە بكرێ ، گەرچی ڕای ڕاست لای ئەهلی سوونە نیقاب واجبە ئێستا بە دەقی قوڕئان و سووننەت و فەتوای زانایان و قاعیدەی ئوسوڵی بە هەموو ڕوویەك كەوا ئافرەت پێویستە لەسەری كەوا نیقاب بكات بۆیە كاتێ كە ئەم دوو بابەتە لێكبكاتەوە كە حیجاب ووتمان هەموو لاشەی دادەپۆشی و نیقابیش ئەوەیە كە دەم و چاوی دادەپۆشی .

ابن عثیمین رحمه الله دەفەرمووێ :
حیجاب بەمە دەوترێ كە ئینسان شتێك بخاتە نێوان خۆی و بەرامبەرەكەی ، داپۆشەرێك هەبێ لە نێوانی دوو كەسدا ، وەكو داپۆشینی ڕووی ئافرەت. كە شێخ دەفەرمووێ :
شوێنی فیتنەی ئافرەت لە دەم و چاویەتی ، ئەوەی كە پیاو تووشی فیتنە دەكات بە نیسبەت ئافرەت دەم و چاوی ئافرەتەكەیە ، كاتێ دەم و چاوی بە دیار دەكەوێ بە تایبەت ئافرەتی ئێستا خوا پەنامانبدات برۆی بە شێوەیەكی زۆر شەیتانی و دونیەوی و شەهوانی گۆڕیوە و مكیاج لێدان لە دەم و چاوی و تەجمیلاتی دەم و چاوی بە هەموو شێوەیەك و جلی سەرنج ڕاكێشان ، ئەمە خوای پەروەردگار پەنامانبدات ماڵی خۆی و ماڵی ئەم گەنجەش كاول دەكات كە لە بەرامبەریەتی .

بۆیە ڕای زانایان وایە كە ئافرەت نیقاب بكات و بپۆشێت ڕاست و دروستەكەی ئەوەیە .

هەروەك شێخ دەفەرمووێ :
فالواجب على المرأة أن تستر وجهها عن من ليسوا بمحارمها .
واجبە لەسەر ئافرەت لەم سەردەمی فیتنەیەدا دەم و چاوی خۆی بشارێتەوە لە هەر پیاوێك كە محارمی نییە ، بۆ پیاوێك جائیزە كه دێتە داوای ،
هەروەها دەفەرمووێ :
فعلم بهذا أن الوجه أولى ما يجب حجابه
ئەوەكە زۆر لە پێشترە ئافرەت گرنگی پێبدات ئەوەیە كە دەم و چاوی بشارێتەوە وە ئەمەش بەڵگەی قوڕئان و سوننەت و ووتەی سەحابە و پێشەوا بەرزەكانی ئیسلامی لەسەرە كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئافرەت دەبێ دەم و چاوی خۆی دابپۆشێت .
فتاوى المرأة المسلمة : ( 1 / 391 ، 392 )

هەروەها پەروەردگار دەفەرمووێ :
( وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ) النور : ٣١ .

واتە : وه‌ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له‌ تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م وه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت
، وه‌ با جوانی خۆیان دەرنەخەن ، وه‌ با پێچه‌كانیان یان له‌چكه‌كانیان شۆڕبێته‌وه‌و بیده‌ن به‌سه‌ر سینگیاندا و نه‌بینرێت.

فضرب الخمار على الجيوب يلزم منه تغطية الوجه .
ئەو پارچەیەی كە دادەنرێ بەسەر لاشەدا دەم و چاویش دەگرێتەوە ،
هەروەك پرسیار كرا لە ئامۆزای پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەربارەی ئەم ئایەتەدا كە پەروەردگار دەفەرمووێ :
( يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ) الاحزاب :59.
امام فەرمووی : غطى وجهه وأبدى عينا واحدة .
واتە : پێویستە دەم و چاوی داپۆشێ و یەك چاوی بەدیار بكەوێ .

كە ئەم نیقابە لەسەردەمی ئافرەتی سەحابە هاتووە كە چاوێكیان بەدیار دەكەوت ، نەوەك وە ئێستا هەردووكی كە زانایان دەڵێن هاتووە بەتایبەت كە كلتووری ئەم شارە بەم شێوە بێت ، ئەمەش تەفسیری ابن عباس رضي الله عنهما بوو .

وە هەروەها پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێ :
وَلاَ تَنْتَقِبِ المَرْأَةُ المُحْرِمَةُ ، وَلاَ تَلْبَس القُفَّازَيْنِ ) رواه البخاري (1838) والترمذي (833)
واتە : ئافرەت لە كاتی ئیحراما نیقاب نەكاتن واتا جگە لەمە نیقاب واجبە لەسەر ئافرەت كە ئەم مانایەی لێ وەردەگیرێت .

باوکی عبدالله

23 Nov, 18:33


#کورتــــە_ووتـــار


خۆشویستنی دونیا لێناگەڕێت لە
خۆشویستنی اللە نزیک ببیتەوە


                   📢 بــاوکـی عـبـدالله

ــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــ

https://youtu.be/nanlJu1mnuU

باوکی عبدالله

20 Nov, 18:27


# ووتــــار _ تەواو

{ هۆکارەکانی کێشەی خێزانی و چارەسەرکردنیان }

وانەی سێ یەمـ  : 
ئەو سیفەتانەی دەبێتە هۆی خۆشەویستی و خۆشبەختی


                          پێشکەش کردنی
                   📢 بــاوکـی عـبـدالله

ــــــــــــ
http://t.me/bawky_abdullahـــــــــــــ

بـەستەری  ووتاری تەواو لە یوتیوبـ

https://youtu.be/wMZxM0mlMhw

باوکی عبدالله

20 Nov, 09:01


https://youtube.com/playlist?list=PLveyYDHgRls2A_DX5D_JX50K5iLljFpnC&si=q_r4Vfg9FxCXoN-w

باوکی عبدالله

19 Nov, 19:24


# ووتــــار _ تەواو

{ هۆکارەکانی کێشەی خێزانی و چارەسەرکردنیان }

وانەی دووەم :
هونەر و زیرەکی بۆ چارەسەری کێشەی خێزان


                          پێشکەش کردنی
                   📢 بــاوکـی عـبـدالله

ــــــــــــ
http://t.me/bawky_abdullahــــــــــــ

بـەستەری  ووتاری تەواو لە یوتیوبـ

https://youtu.be/I_cYKmJNUu4

باوکی عبدالله

18 Nov, 16:46


# ووتــــار _ تەواو


{ هۆکارەکانی کێشەی خێزانی و چارەسەرکردنیان }


وانەی یەکەم :

یەکێ لە هۆکاری کێشەی خێزانی نەگەڕانەوەیە بۆ قوڕئان و سوونتە  - تورەنەبون و سەبرگرتن


                          پێشکەش کردنی
                   📢 بــاوکـی عـبـدالله


ــــــــــــ
http://t.me/bawky_abdullahــــــــــــ

بـەستەری  ووتاری تەواو لە یوتیوبـ

https://youtu.be/2JyQ5eDDUeY?feature=shared

باوکی عبدالله

14 Nov, 05:17


وەڵامی پرسیارە شەرعییەكان :


پرسیار / مامۆستا کاتێک نوێژ ئەکەم هیچ بیرم لای خۆم و نوێژەکەم نامێنێت ، زۆر هەوڵیش ئەدەم بەڵام هەر باش نابم ،
لەبەر ئەوە دوای هەموو نوێژێک تەنها خەم و دڵتەنگیم بۆ دەمێنیتەوە ئەڵێم  نوێژەکەم قبوڵ نەکراوە و لەسەری سزا ادرێم چونکە تەواو بێ ئاگا دەبم😔
نەک تەنها کاتی نوێژ بەڵکو لەکاتی قورئان خوێندنیش هەمان شتم بەسەردێت .. بیرو هۆشم لای قورئانەکە نامێنێت ، کاتێک بە تەفسیرەوە ئەیخوێنمەوە پێی ناڕەحەت ابم اگەرچی ئاسانیش بێت هەر قوڕسە لەلام و تێی ناگەم.

وەڵام / الحمدلله

داواكارم لە خوای پەروەردگار شیفای دڵەكانمان بدات یارب ، چەند خاڵێك ئاماژە پێدەكەم زۆۆر زۆۆر بە كورتی  جا ئێوەش كاری لەسەر بكەن بەشێوەیەكی جدی بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار شیفای دلتان بدات و تام و لەزەتی نەبڕاوە خۆشتر لە زەتی و خۆشییەكانی بەهەشتتان پێبدات امین :

١. هەوڵبدەن دڵتان پاك بكەنەوە لە گوناح و تاوان چونكە ئەمە نیشانەی زاڵ بوونی گوناحێكە بەسەر دڵتان بۆیە دڵتانی لاواز كردووە ئەم گوناحەیە زیاتر بە نهێنی دەكەن لە نێوان خۆت و خوای پەروەردگار ، جا بەڕێزەكەم ئێستا دەفەتێكی زۆر چاكە گەر ئێستا نەتوانی كە مانگی ڕەمەزانە دوای ڕەمەزان زۆر لەسەرتان قوڕس دەبێ بگرە دەتوانم بڵێم ناتوانن ، جا گوناحەكانت كەلەبچەیان كردووی هەوڵبدە بە تەواوی ئەمە بشكێنی بە داوای لێخۆشبوون لە خوای پەروەردگار بەیەكجاری لە گوناحەكانت بەتایبەت گوناحی نهێنیت ...

٢. زۆر دوعا بكە زۆر زۆر و داوا بكە خوای پەروەردگار دڵێكی نەرمتان پێبدات و هەوڵبدە بە زۆریش بێت لەكاتی دوعاكانتا بگریت بە گریانێكی بە كوڵ ...

٣. الحمدلله كە بەڕێزتان قوڕئان دەخوێنن هەوڵیشبدە لەگەڵیدا كە تەفسیر دەخوێننەوە تەفسیرێكی ئیمانی بێت وەك تەفسیری شێخی سەعد رحمه الله ، زۆڕ هەوڵبدە شیفاكەت لە قوڕئان دەستبكێ بە خوێندنەوە تەفسیرەكەی چونكە والله تاكە چارەسەر بۆ شیفای دڵان قوڕئانەكەی خوا پەروەردگار بە تەفسیرێكی ئیمانی پەروەردەیی دڵ و نەفس ...

٤. بەڵێ لە كاتی دەرمان خواردندا ئینسان ناڕەحەت دەبێ ، بەڕێزیشان هەوڵدەدەن دەرمانەكە بەكاربێنن كە قوڕئانە ، كە قوڕئانیشت خوێندەوە هەرگیز هەوڵمەدە زوو شیفاكەت دەستبكەوێ بەڵكو سەبڕی لەسەر بگرە ، وەك خوای پەروەردگار دەفەرمووێ : وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ .
واتا : وه‌ پشت به‌ صه‌بر گرتن و نوێژ كردن ببه‌ستن له‌سه‌ر چاك و قوڕئان خوێندن ‌، وه‌ به‌ڕاستی نوێژ زۆر گه‌وره‌و قورسه‌ ته‌نها له‌سه‌ر كه‌سانێك نه‌بێ كه‌ خاشع و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن.

بۆیە گەر دەتەوێ كەسێكی خاشع بیت پێوتستە سەبڕت لەسەر قوڕئان خوێندنەوە هەبی

لە كۆتایدا داواكارم لە خوای شافی شیفای دڵ و دەروون و نەفسمان بدات امین

باوکی عبدالله

13 Nov, 10:26


#کورتــــە_ووتـــار

ناونیشانی کورتە ووتار :
ئـەوەی الله نەناسێ ناتوانێ پشتی پێ ببەستێ

                     📢 بــاوکـی عـبـدالله

ـــــــــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــــــ

https://youtu.be/xAEgEMDfN20?feature=shared

باوکی عبدالله

10 Nov, 17:33


#کورتـه_ووتـار
#گەورەیی_شەونوێژ


شەونوێژ ئەو نیعمەتە گەورەیەیە
کە خەڵك لێی بێئاگایە



       ‌             📢 بــاوکـی عـبـدالله


ــــــ
https://t.me/bawky_abdullahـــــــ


     
https://youtu.be/yb2imgI7HEs

باوکی عبدالله

07 Nov, 13:33


#بنچینەی_نەخۆشیەکانی_دڵ
وە چارەسەرەکانیان لە سوڕەتی فاتیحە

باوکی عبدالله

01 Nov, 06:06


ئەی ئوممەتی محمد سەڵاوات لێبدەن

ئێمە اللە هیدایەتی داوين و ئیسلامی پێ ئاشنا کردوین ، لەشیرک وکوفرو بت پەرستی کۆن و نوێیە بە هەموو جۆرو شێوەو ناوە جیاکانیان دەربازی کردوین ئەم  محمدە (صلی الله علیه وسلم ) بەرزو بەڕێزو ڕەحمەتەی کردە سەبەب و هۆ ، وەکەسیش خواناناسێت ، وەخوای نەناسیوە ، مەگەر لەڕێگای ئەم پێغەمبەرە نەبێت(صلی الله علیه وسلم )
بۆیە پێویستە بەردەوام لەیادمان بێت
بەردەوام خۆمان و هەموو کەس و ماڵ و مناڵ و دونیامان بکەینە فیدای،
وەبەردەوام سەڵاواتی لەسەر لێبدەین ،
بەتایبەت شەوو ڕۆژی هەینی ،کەئەمە کەمترین حەق و واجبەکانە لەسەرمان بیکەین ، ئینجا زۆرترین و باشترین پاداشتی لەسەر وەردەگری ،
اللەعزوجل بەڕەحمەتی خۆی ئەم پێغەمبەرو سەڵاواتدان لەسەری کردۆتە هۆیەکی بەهێزو خێرا بۆ لابردنی ناخۆشی و نەخۆشی دین و گۆڕو قیامەتە،


اللهم صل وسلم وزد وبارك علی حبیبینا وشفیعنا واربط قلوبنا وقالبنا ولساننا بصلاة والسلام علیه دائما وابدا حتی نلقاك آمين

فەقیری لێبوردەی اللە
بـــــــــــــاوکی عبداللە

باوکی عبدالله

27 Oct, 17:44


#کـــورتـــە_ووتــــار

ئوممەتی محمد ﷺ
ئوممەتی محمد ﷺ
ئوممەتی محمد ﷺ






پێشکەش کردنی
بــاوکـی عـبـدالله

ــــــــــــــــــ🌐@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری کورتە ووتار لە یوتیوبـــ :

https://youtu.be/sOV9RaXo3oE

باوکی عبدالله

26 Oct, 03:08


‏   أَعُوذُ بِاللهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ.

قال تعالى: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا}

بێ گومان ئەوەی نەکات شەوو ڕۆژ زیکری اللەی ڕەحمان ...
بێ گومان دڵ تەنگ دەبێ و دەبێتە نێچیری شەیـــــــتان...

فەقیری زیکری اللە
بــــــــاوکی عبداللە


#زیكری_بەیانیان:

👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻
https://t.me/bawky_abdullah/5296

باوکی عبدالله

23 Oct, 18:32


#کـــورتـــە_ووتــــار


{ چۆن حەز بکەین بە دیداری الله جل جلالە }


پێشکەش کردنی
مامۆستا شوکر صابر

ــــــــــــــــــ🌐@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری کورتە ووتار لە یوتیوبـــ :
https://youtu.be/YulSnPOzJXs

باوکی عبدالله

22 Oct, 11:39


#دوعا_و_موناجات


دوعا و موناجاتێکی ئیمانی بۆ ئیمان لە دڵەکان موسڵمانان بەدڵ گوێ بگرن ئەی هیمەت بەرزەکان


                 
#باوکی_عبدالله
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەستەری یوتیوب
https://youtu.be/m2fqPp6HIKg?feature=shared

باوکی عبدالله

20 Oct, 09:21


ئاگەداربن بەدەنگدان و پەرلەمان خۆتان توشی شیرک و کوفر مەکەن بە دەنگدان ولاء و براء تان مەدۆرێنن بەدەنگدان اللە تعالی لەخۆتان توڕەمەکەن ، دوربن لە هەڵبژاردن ، دووربن لەم پڕۆسە شیریکیە ، تەشریع تەنها تایبەتە بە اللە عزوجل

باوکی عبدالله

20 Oct, 04:21


بۆچی (پەرلەمان ) کوفرو شیرکی گەورەیە

پەرلەمان گەورەترین و گرینگترین و فێڵاویترین ڕوکن و ئەساسی کوفری(دیموکراسی و عەلمانیەتە) ، ئەم پڕۆژەو بەرنامە لەسەر ئەساس و مەبەستی ، هەڵوەشاندنەوەی حوکم کردن بەقورئان دامەزراوە، بۆ ئەوە دەنگ ئەدەن تا وەکوو لەگەورەی و گرینگی و پێویستی و هەیمەنەتی ، حوکم کردن بەقورئان کەم بکەنەوە ، ئەوەش بێ گومان حوکم نەکردن بەقورئان و ڕازی نەبون بەحوکمی قورئان ، خۆی کوفرو شیرکی گەورەیە، چ جای ئەوەی بێی دەستورێک دابنێی وپێک بهێنیت بۆ کافرکردنی خەڵک و ستەم و زوڵم و دزی و کوشتن و گرتنی موسوڵمان بەناحەق و بۆ تێرکردنی (ورگ و فەرجی ) تاغوت و دارودەستەکانی ،
ئەم وتەیەی ئەم بەچکە تاغوتە بەکاری هێناوە، گەورەترین و ڕونترین بەڵگەیە لەسەر کوفری عەلمانیەت و شیرکی گەورەی (پەرلەمان) بۆیە پێویستە هەموو خوشک و برایەکی موسوڵمان چاک بزانێت و بترسێت لەوەی بەدەنگدانی توشی ئەم کوفرو شیرکە گەورەیە بێت، ئەم حوکمەش تایبەت نیە بەدەنگدان بەحیزبە عەلمانیەکان ، بەڵکوو بۆ ئەوانەشە بەناوی ئیسلام بەشداری ئەم شیرکە گەورەیە دەکەن ، چونکە خودی پڕۆسەکە شیرکە، وە هیچ کات لەهیچ بارو زروفێک و بەهیچ نیەتێک ، کردن و بڕیاردانی

باوکی عبدالله

17 Oct, 11:43


#كورتە_ووتار
#دەنگدان و #هەڵبژاردن

      {
#تەشریعی الله بۆ ئیصلاحی #تەشریعی جاهیلیەتە }

بــــەشی حەوتەمـ

                  🎙 باوکی عبدالله

ــــــــــــــــــــ@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ

باوکی عبدالله

15 Oct, 11:21


#كورتە_ووتار
#دەنگدان و #هەڵبژاردن

      {
#تەشریعی الله بۆ ئیصلاحی #تەشریعی جاهیلیەتە }

بــــەشی شەشەمـ

                  🎙 باوکی عبدالله

ــــــــــــــــــــ@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ

https://youtu.be/S4MR69MNywA

باوکی عبدالله

14 Oct, 01:59


#كورتە_ووتار
#دەنگدان و #هەڵبژاردن

      {
#تەشریعی الله بۆ ئیصلاحی #تەشریعی جاهیلیەتە }

بــــەشی پێنجەمـ

                  🎙 باوکی عبدالله

ــــــــــــــــــــ@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ

https://youtu.be/S4MR69MNywA

باوکی عبدالله

13 Oct, 03:33


#كورتە_ووتار
#دەنگدان و #هەڵبژاردن

      {
#تەشریعی الله بۆ ئیصلاحی #تەشریعی جاهیلیەتە }

بــــەشی چوارەمـ

                  🎙 باوکی عبدالله

ــــــــــــــــــــ@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ


https://youtu.be/v-OJ3IM0VbM

باوکی عبدالله

12 Oct, 06:03


#كورتە_ووتار
#دەنگدان و #هەڵبژاردن

{
#تەشریعی الله بۆ ئیصلاحی #تەشریعی جاهیلیەتە }

بــــەشی سێ یەمـ

                  🎙 باوکی عبدالله

ــــــــــــــــــــ@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ


https://youtu.be/KLxh0FmqOiQ

باوکی عبدالله

10 Oct, 07:24


#كورتە_ووتار

      {
#تەشریعی الله بۆ ئیصلاحی #تەشریعی جاهیلیەتە }

بــــەشی دووەمـ

                  🎙 باوکی عبدالله

ــــــــــــــــــــ@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ

https://youtu.be/MekuDCngVEo

باوکی عبدالله

08 Oct, 19:34


#كورتە_ووتار

      {
#تەشریعی الله بۆ ئیصلاحی #تەشریعی جاهیلیەتە }

بــــەشی یـەکەمـ

                  🎙 باوکی عبدالله

ــــــــــــــــــــ@bawky_abdullahــــــــــــــــــــ

بەستەری ڤیدیۆ لە یوتیوبـــ

https://youtu.be/F1PbsH9ZW1k

باوکی عبدالله

08 Oct, 13:24


پیاوێک ووتییە عبدالله کوڕی موبارەک ئاماژگاریم بکە، فەرمووی: سنووری خۆت بزانە.


«الجرح والتعديل» ٢٨٠/١


رەحمەتی خودا لەو كەسەی سنوری خۆی دەزانێت و لە سنوور دەرناچێت.

4,225

subscribers

2,011

photos

1,613

videos