Rebar Ibrahim @rebar0 Channel on Telegram

Rebar Ibrahim

@rebar0


من کە باشم ، نزاکانی دایکمە..

https://linktr.ee/rebaribrahim0

Promotional Article for Rebar Ibrahim Telegram Channel (Kurdish)

هەر کەس کە لە دنیای زنجیرەکانی تەلیگرام بەرز و بەرزتر بۆ کرینی کاریزمای خودا، پێوەکرایەوە بۆ چاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە زەویانراوە و باشدەرەوە. لەم رۆژە، ئەگەر تۆ هەڵ بدەی بەڕەوانێکی نوێ، تائبەتی پیرۆزی لەسەر بیخواێنن لەخوارەوە ، دەتوانی چاوکراوی Rebar Ibrahim بەبێ دەستت بەجێبەجێ بخیت. Rebar Ibrahim عەندامت، نزاکانی دایکەکەیە، بەسەرپەرشتی خۆش و هیوادارەی خودا بەشداری ئەزموونەکانی بچووکان بکە و دەکات ئەو ئەندامانەوە بەربەستی بەرنامەیەکی دووهەم بکەوە کە زانینی بۆ سفری بەشناسە بە نواندن و بە دیاری لە لاغرنەکانی نوێ لە کتێبخانەکانی مەژوییەکان. بۆ هێنانی هەر جار سەیری چاونیشانی Rebar Ibrahim بکەوە و بە وردەکاری و زۆربەی خۆشویستی و زۆربەی خۆشناوی خۆی لەم خۆشەیە برو، هەربارێکی چاودێرانە و گۆرانیشی خۆیان لەو چاونیشانەدا دەکاوێت.

Rebar Ibrahim

10 Jan, 15:37


فیلمێکی ھەتا بڵێی جوان و پڕ مانایە

بۆ زیاتر چێژ وەرگرتن لە چیرۆکەکە پێشنیار ئەکەم بینەری فیلمەکە ببن دڵنیابن شایەنی کات بۆ تەرخان کردنە...

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

09 Jan, 11:55


فیلمی فارسی «بی بدن»
گەر کاتتان هەبوو تەماشای بکەن ، شایەنی بینینە..

🔻چیرۆکی فیلم
چیرۆکی فیلمەکە لە دۆسییەیەکی ڕاستییەوە وەرگیراوە ، دۆسییەی کچێکی گەنج کە بەیانییەک لەماڵەوە دەڕوات و ئیتر ناگەڕێتەوە ، دواتر دەردەکەوێت بەدەستی خۆشەویستەکەی کوژراوە…

🌀بەشداربوان
الناز شاکر دوست ، نوید پورفرج ، گلارە عباسی ، سروش صحت ، پژمان جمشیدی

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

07 Jan, 17:43


درامای میوەی ممنوعە یان (میوەی قەدەغە ) ئەو درامایەی بۆ هەتا هەتایە لە بیر و هزرمدا ئەمێنتەوە ئەوەندە دەرس و وانەی تێدایە گوناحە پێی بوترێت زنجیرە ئەبێ پێی بوترێت شاکاری هونەری..

حەیف نییە بینەری ئەم زنجیرەی نەبووبێتی ؟
بینەر بوویت ؟

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

05 Jan, 15:35


ئەو زاتە ئەمەنە بەڕەحمە بەم هەموو خراپی و تاوانەشمانەوە دوونیایەک ڕەحممان بەسەرا ئەبارێنێ ، یاڕەب لێمان خۆشبە
سوپاس بۆ تۆ ئیلاهی..❤️

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

تێبینی : تەنھا بەفارسی بەردەستە

Rebar Ibrahim

31 Dec, 20:45


بەفەرمی و هەر ئێستا یەکەم پۆستەری فەرمی وەرزی سێیەمی زنجیرەی (سکوید گەیم ) بڵاوکرایەوە..🔥❤️

Rebar Ibrahim

31 Dec, 20:17


(تگزاس) یەکێکە لە فیلمه کۆمیدیە سەرکەوتووەکانی سینەمای ئێران و تا ئێستا سێ بەشی سەرکەوتووی لێ بەرهەمهێنراوە ، لەسەر قسەی من بینەری بن و چێژی لێ ببینن ئەزیزان..

بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم

Rebar Ibrahim

26 Dec, 15:24


ئێستا بەردەستە 🤩🔥

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر دواجار ئێستا وەرزی دووەمی سکوید گەیم بەردەستە ، ئەو زنجیرەیەی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە !

کلیک لێرە بکە - وەرزی یەکەم 👉🏼

کلیک لێرە بکە - وەرزی دووەم 👉🏼

لینکی وێبسایتی بینەر 👇🏼
https://beenar.net/title-detail/1112?series=true

Rebar Ibrahim

18 Dec, 17:19


هەندێ فیلم و دراما هەیە ئەگەر بێت و ؛
کەمێک بەتەرکیزەوە بینەر و بیسەریان بیت دڵنیابە بەقەدەر چەند کتێبێک سوودیان لێ ئەبینی و کاریگەریش ئەخەنە سەر ژیانت ، بۆ نموونە ئەم درامایە ژیانی لێوە فێر ئەبیت ، پڕێتی لە پەند و ئامۆژگاری بەسوود پڕە لە ئەدەب ، بەڕاستی چێژم لێ بینووە درامای ستایش یەکێک لە شاکارە جوانەکانی سینەمای ئێران ، دوو جار سەیری هەموو بەشەکانیم کردووە دامناوە دووبارە سەیری بکەمەوە ، پێشنیار بۆ ئەو کەسانە ئەکەم کە دراماکەیان نەبینیوە بینەری بن..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی دراماکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

16 Dec, 16:40


زنجیرەکانی (پیاوی هەزار ڕوو) و (پیاوی دوو هەزار ڕوو) لە باشترین و تایبەتترین زنجیرە کۆمیدیە ئێرانیەکانن..

دەرهێنەر و ئەکتەری ڕۆڵی سەرەکی :
(مھران مدیری)

بەدۆبلاژی کەناڵی سپێدە بینەریان بن
پیاوی هەزار ڕوو :
https://www.speda.net/play/176/87036
پیاوی دوو هەزار ڕوو :
https://www.speda.net/play/170/

Rebar Ibrahim

13 Dec, 10:13


ئەگەر ویستت فیلمێک ببینی و تا کۆتایی چێژ وەربگریت ئەم فیلمە بۆ تۆیە

فیلمی (لەژێر دار زەیتوونەکان) لەدەرهێنانی عەباس کیاڕۆستەمی ، بەرهەمی ساڵی 1994.

https://kurdfilm.krd/w/movie/1485

تێبینی : بەسێرڤەری نۆیەم (oqload) بینەری بن و کێشەی نییە.

Rebar Ibrahim

11 Dec, 17:11


یەکێک لە بەهێزترین و باشترین زنجیرە کۆمیدیە ئێرانییەکان کە زۆربەمان یادگاریمان هەیە لەگەڵیدا..

زنجیرە درامای (تۆمەتبار هەڵهات)

لینکی بەدۆبلاژی کەناڵی سپێدە
کلیک لێرە بکە 👉🏼

لینکی بەدۆبلاژی کەناڵی سەحەر
کلیک لێرە بکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

09 Dec, 15:19


فیلمی فارسی «دو زن»
گەر کاتتان هەبوو تەماشای بکەن شایەنی بینینە ، فیلمێکی هەتا بڵێی جوان و پڕ مانایە ، زیاتر ناڵێم خۆتان بینەری بن..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

07 Dec, 10:25


یەکێک لەو فیلمانەی هەم چێژی لێدەبینن هەم واتایەکی جوانی هەیە..

فیلمی (کاتێک هەمووان خەوتبوون)

چیرۆک :
مامانێکی بەساڵاچوو و خۆشەویست لە گوندێکی دەژیا، کاتێک هاوسەرگیری کرد، هاوسەرەکەی بەڵێنی پێدا کە بیبات بۆ مەککە و بەڵێنەکەی لەبیر نەکرد بەڵام پێش ئەوەی بتوانێت جێبەجێی بکات، کۆچی دوایی کرد، دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی، چانسی ئەنجامدانی زیارەتەکەی بۆ ڕەخساوە، بەڵام تەمەنی گەشتەکە قورستر دەکات بۆی..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

06 Dec, 07:45


خۆشترین فیلمی (کۆمێدی-خێزانی)
یەکێک لە تایبەتترین و پڕ چێژترین فیلمە ئێرانییەکان ھەرگیز لە سەیرکردنی پەشیمان نابن ، لەسەر قسەی من سەیری بکەن بەزمی زۆر خۆش و تایبەتی تێدایە..

https://kurdfilm.krd/view/m/21465826405/سال%20گربە

Rebar Ibrahim

04 Dec, 20:51


یەکێک لە خۆشترین فیلمە کۆمێدییەکان
بۆ ئەوانەی حەز بە فیلمی فارسی ئەکەن بینەری ئەم فیلمە جوانە بن و چێژی لێ ببینن ، بەزمی زۆر خۆش و تایبەتی تێدایە و شایەنی بینینە بەجدی..

https://beenar.net/title-detail/2381?series=false

Rebar Ibrahim

03 Dec, 16:36


یەکێک لە زنجیرە جوان و گونجاوەکان

(زنجیرەی پەرستاران) یەکێکە لە زنجیرە زۆر جوان و بەچێژە ئێرانیەکان ، زنجیرەیەکی کۆمەڵایەتی و بەسودە ، پێشنیارم بۆ ھاوڕێیان بینەری بن و لەدەستی مەدەن ، شایەنی بینینە..

https://www.speda.net/play/660/87556

Rebar Ibrahim

02 Dec, 18:34


https://t.me/drama_dramakanm

جۆینی ئەم کەناڵە ناوازەیە بکەن ئازیزانم

Rebar Ibrahim

29 Nov, 15:48


زۆر ئاساییە کاتێک لەحاڵەتێکی ناخۆشدایت و ئەتەوێت لەهەمووان دوور بیت ، ئاساییە کاتێک حەز ناکەیت قسە لەگەڵ کەس بکەیت چونکە لەبارودۆخێکی نەگونجاو دایت ، ئاساییە شتانێک ڕەت بکەیتەوە و بڵێی ناتوانم و بۆم ناکرێت چونکە “دڵتەنگیت” بێ ئەوەی هەست بکەیت کارێکی هەڵەت کردووە ، ژیان هەمیشە لەبارێکی گونجاودا نییە بۆمان ، وە پێویستیش ناکات بیشارینەوە و وا دەریخەین کە هەمیشە باشین.

Rebar Ibrahim

19 Nov, 17:31


کاتی نەهاتووە ؟
دەست بە گۆڕان بکەی لەژیاندا !
بیانووە قۆڕەکان واز لێ بێنە مەڵێ کەس نییە پشتم بگرێت ، کەس هاوکارم نییە ، ئەی خۆت چیت ؟ چاوەڕێی هیچ شتێک لەهیچ کەس مەکە بگرە خۆت ئامادە بکە گاڵتە بە گۆڕانکاریەکانت بکەن بەڵام تۆ واز مەهێنە و خۆت ئەزانی بۆچی هەوڵ ئەدەی ، بۆیان بسەلمێنە کە تۆ چیت پێ ئەکرێت ، ئەو پێکەنین و گاڵتەو گەپەیان ئەبێتە دەس خۆشی ، خۆت هەوڵ بدە و ژیانت بگۆڕە پێویستت بەکەس نییە ، وە چاوەڕوانیش مەبە ئەگەر چاوەڕێیت پیرۆزە هەر وەک و ئێستا ئەبیت ، چونکە ئەمە ڕوو نادات خەڵکی پێش خۆت هەنگاو بۆ ئامانجەکانت بنێت ، هەڵسە و دەست پێبکە و یەکەم هەنگاو بنێ ، گرنگ نییە چەند شکست ئەهێنی و چەند درێژە ئەکێشێت ، گرنگ ئەوەیە تۆ لە گۆڕاندایت…

Rebar Ibrahim

15 Nov, 18:18


ڕەنگە ماوەیەک بە حاڵێکدا تێپەڕ ببیت ماندوو بیت لە هەموو شتێک ، مرۆڤەکان ، خوێندن ، خۆشەویستی ، گرنگی پێدان ، ئازارەکان بەجۆرێک هێرشت بۆ ئەهێنن کە تەواو بێزار و ماندوو ئەبیت ، ئەوەندە ئازار ئەچێژیت توانای ئەوەت نەماوە بڵێی بەپێی کات تێ ئەپەڕێت ، هیچ هیوا و ئەمەلێکت نەماوە بۆ هیچ شتێک وەک مردوویەک دێیت ئەڕۆی پەیوەندیت بەژیانی هیچ کەسەوە نییە ، بەجۆرێک ئازارت هەیە کە گریان هەمیشە ئامادەیە بۆ ئاشکرا کردنت ، ئەچیتە بەردەم ئاوێنە پرسیار لەخۆت ئەکەیت ئایە شایستەی ئەو هەموو خراپیانە بووم ؟ هەمیشە لەبەختی خراپت گۆرانی و ئاواز و نوسینەکانیش شتەکانت بیر ئەهێننەوە بەڵام ئەگەر هێشتا باوەڕت وایە بۆ ئەو هەموو ئازارانە هیوایەک نییە ! هەڵەیت ، با هەیە ئەویش لە لایەن خوداوەیە…

Rebar Ibrahim

11 Nov, 16:51


(بارکۆد) فیلمێکی فارسی زمانی کۆمیدی و ھەست بزوێنە لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی مستەفا کیاییە و نوسینی مستەفا کیایی و میھیار شارۆخیە ، بارکۆد لە سی و چوارەمین فیستیڤاڵی فەجر نمایشکرا و پێشوازیەکی زۆر باشی لێکرا.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

10 Nov, 16:42


(ماڵە باوان) ئەو فیلمەی نزیک 10 ساڵ ڕاگیراو بەیەکێک لەباشترین فیلمە ئێرانیەکان دادەنرێت !

فیلمەکە باس لە کێشەی نامووسی و بیرکردنەوی کۆن دەکرێت بەرامبەری، فیلمێکی تەواو واقعبینانە و گرنگە.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

07 Nov, 16:59


فیلمێکی سادە و دڵ نشین ؛
فیلمێکی ئێرانی بەڵام تەواو جیاواز ، ھەرچەند لە ئێران قەدەغە کرا بەڵام بینەرێکی یەکجار زۆری ھەبوو..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

06 Nov, 16:19


ئێمە دووانەیەکی باش نەبووین ؛
با هەوڵ بدەین دایك و باوکێکی باش بین ، لانی کەم ئەگەر پیر بووین کەوتینە خانەی بەساڵاچوان ، شێوەی منداڵەکەمانمان بیر چوویەوە ئەو ئێمەی لەبیر نەچێت…

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زنجیرەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

01 Nov, 17:04


لەقۆناغێکی ژیاندا خاڵێک هەیە زۆر تێیدا ئەمێنیتەوە ، وەک ئەڵێن ڕەگ ئەگریت هەنگاوێک بەرەوە پێشەوە ناڕۆیت ، کات تێدەپەڕێت و تێدەپەڕێت وا هەست ئەکەیت لەهەمووان و قۆناغەکانی ژیان دواکەووتویت بەڵام دواتر و لەناکاو خودا بەدادپەروەری و میهرەبانی خۆیی ڕوداوێک ،شتێک ، کەسێک ئەنێرێت لەماوەیەکی کەمدا هەموو قۆناغەکان بەشیرینترین شێوە ئەبینیت و پێیدا تێدەپەڕیت ، ژیان هەمیشە بەو شێوەیە شتەکان ئەوەستن بەڵام دواتر بەهەنگاوێک ئەگەیت بەهەموو ئەو شتانەی کە پێت وابووە دواکەوتویت لێیان.

Rebar Ibrahim

26 Oct, 19:12


ئەو دیمەنەی چاوەکانت تەواو ئەگەشایەوە پێی ڕۆژێک لەگەڵ چاوتروکاندنێکدا ڕەنگە نەمێنێت ، ئەو وشانەی لێیان بێزار بووی کە بەردەوام ئەتبیستن ڕۆژێک دێت گوێت لێیان نابێتەوە ، ئەو بۆنەی هەموو ڕۆژ بەکەسە نزیکەکانتەوە بۆنت ئەکرد لەوانەیە ئەمجارە لەسەر شەقام لەکەسێکی بێگانە هەمان بۆن بکەی ، ئیتر ژیان بەم جۆرەیە یەکێک ئەبات و یەکێکی تر بۆ خەم جێدێڵێت..

Rebar Ibrahim

22 Oct, 19:10


من بەئاسانی بەدەست نایەم ؛
سەختە بگەیت بەترۆپکی دڵم وەلێ کاتێک گەشتیت و توانیت دڵم بەدەست بهێنیت ئەوسا منیش بەتەواوی وجوودمەوە هەوڵی بەخشینی خۆم ئەدەم ، من هیچ کات لەبەخشین نەترساوم هەمیشە بەخشین مایەی دڵ خۆشیم بووە ، هیچ کات لە لەدەست دان نەترساوم چون لە هەموو بارودۆخێکدا من لەدەست دراوم نەک من کەسێکم لەدەست دابێت وەلێ وای چەندە پێم ناخۆش بووە کەسێک ئازیزم بووبێت و منی لەدەست دابێت ، بەڵێ ئەوە من..

Rebar Ibrahim

17 Oct, 16:11


فیلمێک بۆ بەئاگا ھێنانەوەی ؛
کۆمەڵگای ئێستا ، کۆمەڵگای کوردی پێویستی بەبینینی ئەو جۆرە فیلمانە ھەیە ، بەناو ئازادی و پێشکەوتن کەوتوونەتە خراپە و خراپەکاری بۆیە پێگەی خێزان لاواز بووە..

https://beenar.net/title-detail/2409?series=false

Rebar Ibrahim

15 Oct, 17:28


بۆ یەکەم جار فیلمێکی شھاب حسیني بەژێرنووسی کوردی ببینن.. 🟢

کورتە :
کاریگەری ستەم لە دوونیادا ئەمێنێتەوە و هەمیشە کاتێکی پێویستمان نییە بۆ قەرەبووکردنەوە ، نۆشین بەتەواوی درک بەم بابەتە ئەکات کاتێک بەدوای نهێنی خێزانەکەیاندا دەگەڕێت.

https://kurdsubtitle.net/movie/464670

Rebar Ibrahim

12 Oct, 18:45


فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن ؛
یەکێک لەشانازیە مێژووییەکانی سینەمای کوردی ، سیناریۆ و دەرهێنانی فیلمەکە لەلایەن دەرھێنەری بەتوانای کورد (بەهمەنی قوبادی) جێبەجێ کراوە ، یەکێکە لەبەناوبانگترین و جوانترین فیلم لەمێژووی سینەمایی کوردی ، ناتوانم هیچ شتێک لەبارەی فیلمەکەوە بڵێم چونکە لەسەرەتای فیلمەکەوە تاوەکو کۆتایی وادەکا بگرین.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

11 Oct, 17:05


یەکێک لە تایبەتترین فیلمە کۆمیدیە خۆشەکان فیلمی (بۆ ڕۆحی باوکم).

ساڵ : 2009

چیرۆک : باوکی هۆشەنگ ماوەیەکە کۆچی دوایکردووە ، بەڵام دێتە بەرچاوی کوڕەکەی داوایەکی لێدەکات...

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی فیلمەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

09 Oct, 18:00


فیلمی فارسی اولین برف «یەکەمین بەفر»
پێشنیار ئەکەم تەماشای ئەم فیلمەی شھاب حسینی بکەن بۆ خۆتان بە ژێرنووسی کوردی..

بەبڕوای من سینەما ڕێگەیەکی زۆرباشە بە تایبەت بۆ گەنج کە ھۆشیار بێت چونکە بەداخەوە ئێستا گەنج بەڕێگایەکی خراپ دا ئەڕوات بەھۆی زۆر شتەوە بەڵام سینەما ڕێگایەکی زۆرباشە بۆ ھۆشیاری بەتایبەتیش سینەمای ئێران کە ئەکید من خۆم زۆر شتی باشم لێ وەرگرتووە..

https://kurdsubtitle.net/movie/90861

Rebar Ibrahim

05 Oct, 16:01


ئەم زنجیرەیە باسی بەسەرھاتی سێ لاوی خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس ئەکات کە ھەرکامە و گرفتێکیان ھەیە ، یەکێکیان بیر لە کۆچکردن بۆ ھەندەران ئەکاتەوە و ئەوی تریان خولیای ژن ھێنانە و لاوەکەی دیکەش سەرقاڵی پەیداکردنی ماڵێکە بۆ ئەوەی دەزگیرانەکەی بگوازێتەوە ، ئەم سێ برادەرەی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەتەنیشتی یەکدا ھێندەک بەسەرھاتی پێکەنیندار تاقی ئەکەنەوە کە ئەمەش کات و ساتێکی خۆش و گەشەدار بۆ بینەران پێک دێنێ..

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زنجیرەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

04 Oct, 07:13


من پێشنیاری ئەم کورتە فیلمەتان بۆ ئەکەم فیلمی ئێرانی ھەموی دەرسە و لێی فێر ئەبیت ھەر فیلمێکیان شاکارێکە بۆ خۆی ، بەجدی شایستەی بینینە بۆ زیاتر چێژ وەرگرتن لە چیرۆکەکە پێشنیار ئەکەم بینەری کورتە فیلمەکە ببن دڵنیابن شایەنی کات بۆ تەرخان کردنە...

https://kurdsubtitle.net/movie/239943

Rebar Ibrahim

29 Sep, 19:43


هەتا ئێستا یاریم بەهەستی کەس نەکردووە !
من بەرامبەر دوژمنەکەشم کارێکم نەکردووە نەتوانێت باجەکەی بدات ، ئەگەر بڕیاڕ بێت دوژمنەکەم بریندار بکەم بەجۆرێک برینداری ئەکەم کە زوو باش ببێتەوە ، من هەتا ئێستا یاریم بەهەستی کەس نەکردووە ، من هەتا ئێستا نانی کەسم نەبڕیووە ، من هەتا ئێستا تۆمەت و بوختانم بۆ کەس هەڵنەبەستووە ، ڕەنگە لەگەڵ هاوڕێکەم سوعبەت بکەم بەڵام لەناو خەڵکیدا هەرگیز سوعبەت ناکەم ، خۆزگە هەمیشە ئەوەمان لەیاد ئەبوو ئەو شوێن و ژیانەی ئێستا تێیدان کاتیە..

Rebar Ibrahim

28 Sep, 20:06


کۆمەڵێک ئامۆژگاری شاھانە و زێڕین ؛
پێم باشە تا کۆتایی بینەر و خوێنەری قسەکانی ئەم دکتۆرە ئازیزە بن ، بەڕێزان بەڵکو تۆش لەھەمان دۆخدا بیت و پێویستت بە "مۆتیڤەیشن - ھاندان و پاڵپشتی" ھەبێت ، ھەموو کات گەشبین بە لای خودا ھەموو شتێک ئاسانە ھەوڵدانی تۆش تەواوکەری کارەکانی خودایە..

Rebar Ibrahim

27 Sep, 17:25


پێی بڵێ قەدری ھەموو باشییەکانت ئەزانم

https://www.instagram.com/_rebar.ibrahim/

Rebar Ibrahim

21 Sep, 20:23


زۆر شت هەن لەدەرەوە و دەسەڵاتی مرۆڤن بۆ نموونە کەس ناتوانێ کۆنترۆڵی هەستی کەس بکات ، کەس ناتوانێ کەسێک ناچار بکات بۆ هەتا هەتایە لەلای بمێنێتەوە ، ئاخر مرۆڤەکان قابیلی گۆڕانن بەڵام دەتوانین لە ڕەفتارەکانمان وریاتر بین ، لە هەنگاوەکانمان باشتر بیر بکەینەوە و لە قسەکانمان زیاتر نەرموو نیان بین ، ئەکرێ ئێمە باش بین ، باش بوون کۆتا هەوڵدانە بۆ هێشتنەوەی مرۆڤێک لەژیانتدا…

Rebar Ibrahim

18 Sep, 19:05


کاتێک ناتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت بڵێ نامەوێ قسە بکەین ، کاتێك حەزت بە سەفەرێک نییە بۆی مەڕۆ ، حەزت بە ئەنجامدانی شتێک نییە مەیکە ، بوەستە لەوەی هێندە لەسەر حسابی خۆت دڵی ئەوانەی تر ڕابگریت و قسەیان لەگەڵ بکەیت و هەرچیەکیان بوێت بۆیان بکەیت ، مرۆڤ خۆر نییە پرشنگەکەی بەشی هەمووان بکات ، مانگ نییە تریفەکەی ئاسمانی هەمووان بڕازێنێتەوە خۆری رۆژی خۆتبە و مانگی شەوە تاریکەکانی خۆت..

Rebar Ibrahim

16 Sep, 19:10


هۆگر بوونیش سەیرە مرۆڤ کەم ئەندام ئەکات لە نرخی مرۆڤ کەم ئەکاتەوە ، بەڕای من هۆگر بوون لە تەرازوویەکی پڕ فێڵ ئەچێت ، چونکە کێشی شتەکان بەتەواوی نادات ، بڕێک زیاتر لەکێشی خۆیان ئەنووسێ ، هۆگر بوونیش ئاوایە مرۆڤێک پڕ هەڵەیە لەگەڵتا بەڵام هۆگریت هەڵەکانی وون ئەکات و بەقورستر لەسەر میزانی خۆشەویستی ئەیکێشێ…

Rebar Ibrahim

15 Sep, 10:34


"بەرز و پیرۆزبێت لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان پێغەمبەر محمد

Rebar Ibrahim

13 Sep, 12:08


ئەوەیە جوانی ئامۆژگاری 🤍

Rebar Ibrahim

08 Sep, 20:01


ھاوسەرگیری تەنھا دەربڕینی ؛
ھەست و سۆز نییە ، ئەبێت خۆڕاگر بیت بەرامبەر کێشە و گرفتەکان....

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی زنجیرەکە 👉🏼

Rebar Ibrahim

07 Sep, 17:53


دیسان "شەھرەزاد"
ئەگەر سەیرت نەکردووە سەیری بکە ، ئەگەر جارێکت بینیووە بیکە بە دوو ، ئەگەر دوو جارە بیکە بە سێ ، من عاشقی فیلم و زنجیرەی فارسیم زۆر جار فیلمێکی فارسی بەئەندازەی کتێبێك یان چەند کتێبێك سوودم لێ بینیووە ، زۆربەی ساڵ لە فیستیڤاڵی كان و ئۆسکار پشکیان ھەیە شەھرەزاد ئەو درامایەیە کە تەنانەت وشەیەکی یاخود دیمەنێکی رۆڵێکی زیادە نییە ، گەر دووبارە یان چەند بارەشی بکەیتەوە ھێشتا پەیت بەھەموو ئەوەی لە ھزردانی دەرھێنەر ھەبووە نەبردووە..

Rebar Ibrahim

02 Sep, 19:40


ئامین و ئەیوب نموونەی زۆر کەسی کۆمەڵگای خۆمانن ، فیلمێک کە تەنھا نابێ بەچاوی فیلم سەیری بکەیت چونکە ژیانی ڕاستەقینەی خەڵکانی سەرسنووری خۆمانە ، وە لەچاوی منی بینەر ژیان هەر ئەو زستانە سارد و دڵڕەقەیە کە ئەیوب بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خوشکەکانی تێیدا وون بوو ، هەر ئەو ئەسپە سەربزێوە کە هەرچەند ھەوڵی بۆ دا ڕا نەهات لەگەڵی...

هۆشتان بەئەیوبەکانی ژیانتان بێ ، لەژیاندا یەک کەس هەیە کە بەتەواوی ئاگای لێت بێ ، لەکاتێکا کە کەست نییە هەموو کەست بێ ، هەروەک ئەیوب بۆ (مەهدی) ، کە ئاخرەکانی ژیانی بوو کەس نەی گرتە خۆی و هەموویان لە دڵی ئەو زستانە سارد و تۆفانەدا وێڵیان کرد بەڵام تەنھا ئەیوب بوو کە باوەشی بۆ گرتەوە و لەکۆتایدا پێت ئەسەلمێنێ کە سەرەڕای هەموو سەختی و تاڵییەکان ژیان بەبوونی کەسانێکی وەک ئەیوب جوانە.