Outlawism @outlawism Channel on Telegram

Outlawism

@outlawism


Truth

Outlawism Telegram Channel Promotion (English)

Welcome to Outlawism - a Telegram channel dedicated to uncovering the truth behind controversial topics and challenging societal norms. With the username @outlawism, this channel serves as a platform for open and honest discussions on a wide range of subjects. From politics to culture, Outlawism encourages its members to think outside the box and question mainstream narratives. Who is Outlawism? Outlawism is a community of like-minded individuals who are not afraid to push boundaries and explore alternative perspectives. What is Outlawism? Outlawism is a channel where the truth is valued above all else. Every post, every conversation, every debate is aimed at shedding light on the realities of the world we live in. If you're tired of fake news and biased opinions, join Outlawism today and be part of a community that values truth above all else.

Outlawism

11 Jan, 09:41


تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکرێگیراوانی تورك لەلایەن یەکینەی شەهید هاڕون لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەج .

Outlawism

11 Jan, 09:32


ماڵپەڕی مۆنیتۆر’ی ئەمریکی

ڕووسيا سەرباز و چەك و کەرەستەی جەنگی پێشکەوتووی وەك سیستەمی S-300 و S-400 بۆ پاڵپشتی حەفتەر گواستۆتەوە .

ڕووسیا کاریگەری خۆی لە ئەفریقا و بەتایبەت ناوچەی ساحل دەپارێزێت و بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا تێکدەدات .

• ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا نیگەرانن سەبارەت بە بوونی ڕووسیا لە ليبيا چونکە بۆتە هۆی پەرەسەندن و ڕووبەڕووی تورکیا و میسر و ئیماڕات بۆتەوە .

Outlawism

11 Jan, 09:22


ڕیزبەندی وڵاتانی سەرەکی جیهان لە پەرەپێدانی بۆری غازدا ، حەوت وڵاتی کۆمەڵەی بریکس لە لیستەکە هەن ، کە چین رووسیا و هیندستان لە پلەی یەك تاکوو سێیەمدان .

Outlawism

11 Jan, 09:10


ئەمڕۆی بەنداوی تشیرن .

Outlawism

10 Jan, 22:02


ئەبو عومەر ئیدلبی فەرماندەی باکوری هێزەکانی هەسەدە

چاوەڕوانی سوپرایزی هێزەکانمان بن لە ئاستە جیاجیاکاندا ، دەکرێت ئەم هەنگاوانە ببنە تروسکەیەکی هیوا بۆ هەموو سورییەکان .

Outlawism

10 Jan, 21:28


جۆن کێربی
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی

نامانەوێت تورکیا کارێك بکات کە بارودۆخی ڕۆژئاڤای کوردستان تێکبدات و ناسەقامگیری بکات ، ئەمەش پابەندبوونی بەردەوامی هەسەدە دەگرێتەوە وەكو هاوبەش لەگەڵ ئێمە .

Outlawism

10 Jan, 17:09


Israel Hayom ڕۆنامەی نیشتیمانی ئیسرائیل

ئیسرائیل لە گفتوگۆدایە بۆ دابەشکردنی سوریا بۆ چەند دەوڵەتێکی نەژادی

ئیسرائیل دەیەوێت هەژموون و دەسەڵاتی تورکیا لە سوریا بشکێنێت و لەناوببات بە پێدانی هەرێم بە نەتەوەی کورد و دروزەکان .

Outlawism

10 Jan, 16:11


له باشوری کوردستان کتێبی پەروەردەی ئیسلامی ناوە کوردییەکانی گۆڕیوە بۆ ناوی تورکی هیوادارین هەڵمەتێکی فراوان دەست پێبکات ڕێگری لەم داگیرکاریە بگرین

ئەمەش یەکێکە لەو داگیرکاریانەی کە لەسەر پێناسی نەتەوەیەک دەکرێت بەڵام لەلایەن کێ خۆتان بڕیاری لەسەر بدەن!

Outlawism

05 Jan, 20:21


دواین دۆخی مەیدانی شەڕ لە هەرێمی کورسك .

Outlawism

05 Jan, 18:36


چالاکی درۆنی یەکینەکانی شەهید هاڕون دژی ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج .

Outlawism

05 Jan, 17:55


ئەنجامی هێرشە شکست خواردووەکەی ئەمرۆی ئۆکڕانیا لە هەرێمی کورسك .

Outlawism

05 Jan, 17:41


هاویشتنی دژە تانکی Vikhr لەلایەن کۆپتەری Ka-52M ڕووسی دژی زرێپۆشی سەربازانی ئۆکڕانیا لە هەرێمی کورسك .

Outlawism

05 Jan, 17:34


لێدانی درۆنی ڕووسی لە تانکێکی تری Challenger 2 ی بەریتانی لە هەرێمی کورسك .

Outlawism

05 Jan, 17:24


سبەینێ دەیڤید بارنیا سەرۆکی موساد دەچێتە دەوحەی پایتەختی قەتەر بۆ دانوستان لەسەر مامەڵەی دیلەکانی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس .

Outlawism

05 Jan, 12:25


وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتز:

یەکەم مەرجی ئیسرائیل بۆ بەدیهاتنی رێککەوتن و ئاگربەست لە لوبنان کشانەوەی تەواوی حیزبوڵا بوو بۆ پشت ڕووباری لیتانی و چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی تیرۆری ناوچەکە لەلایەن سوپای لوبنان.

ئەگەر ئەم مەرجە جێبەجێ نەکرێت ئەوا ڕێککەوتنەکە پووچەڵ دەبێتەوە و ئیسرائیل سەربەخۆ کار دەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی.

Outlawism

05 Jan, 11:13


دیمەنێك لە ڕۆژهەڵاتی پۆکرۆڤسك کە تێیدا تانکێکی ڕووسی ڕووبەڕووی دوو تانکی ئۆکڕانی دەبێتەوە

سێ زرێپۆش و تانکێکی ڕووسی لەکاتی گەیشتنیان بە گوندی ئەلیزاڤێتۆفکا ڕووبەڕووی دوو تانکی ئۆکراینی دەبنەوە

تیمی تانکە ڕووسیەکە توانیان تانکی ئۆکڕانی تێکبشکێنن ، دووەم تانكی ئۆکڕانی لە دوای پێکران بە درۆنی خۆکوژی لەناودەبرێت .

Outlawism

05 Jan, 10:24


تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەتەکانی تورکیا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە بە دژەتانکی کۆنکۆرس 9M113 لە ئاڕاستەی مەنبەج .

Outlawism

30 Dec, 21:24


حوسییەکان بە دوو مووشەکی بالیستی هێرشیان کردۆتە سەر تەلئەبیب .

Outlawism

30 Dec, 19:28


خۆبەخشێکی ئیتاڵی لەباسی نیشانەشکێن موسا کۆبانێ دەڵێت لە شەڕدا کە ئێمە کەم بووین چەتەکان زۆربەی بیناکانیان بەدەستەوە بوو، قەناس بەدەستەکانی چیچان جموجۆڵی شەڕڤانانیان سنووردار کردبوو وە زیانێکی زۆریان گەیاندبوو بە شەڕڤانان ، ئەمانە بەکرێگیراو بوون خاوەنی موچەیەکی زۆر بوون و لەدەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون بۆ لەناوبردنی ئێمە.

تەنانەت نەماندەتوانی سەرمان بەرز بکەینەوە لە ترسی ئەوەی قەناس لێمانبدات پاشان هەردەم هات لەو ساتەدا موسا قەناس بەدەستی کۆبانێ لەدایک بوو بۆ ئەوەی ترسی دڵمان بشکێنێت.

ئەگەر قەناس بەدەستەکانی کۆبانێ پاشا بووبن ئەوا هەردەم ئیمپراتۆر بوو ،
هەر جارێك کێشەیەك دەهاتە پێشەوە هەردەم ئەو پیاوە بوو کە یەکەمجار بانگ دەکرا و شەو و ڕۆژ شەڕی دەکرد هیچ قەناس بەدەستێکی چیچانی نەیتوانی شکستی پێبهێنێت، زۆرێک لە ئێمە بەهۆی ئەوەوە زیندووین.

موسا تەنها لەکۆبانێ سەد چەکداری پێکاوە و بەکۆی گشتی شەڕ زیاتر لە دوو سەد چەکداری پێکاوە .

Outlawism

30 Dec, 15:52


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ

ئەمڕۆ لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا چەند فڕۆکەیەکی کارگۆی ئەمریکا لە هەریەکە لە بنکەی سەربازی شدادی و خەراب جیر لە شاری حەسەکە نیشتوونەتەوە
فڕۆکەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان گواستۆتەوە بۆ هەسەدە ئەمەش لە چوارچێوەی بەردەوامی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکان و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە .

Outlawism

30 Dec, 11:24


کۆشکی سپی ئەمریکا پاکێجی هاوکاری بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند .

Outlawism

30 Dec, 10:02


لێدانی درۆنی ڕووسی لە تانکی لیۆپاردی ئاڵمانی لە نزیک شێڤچێنکۆ .

Outlawism

30 Dec, 09:52


بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان خاڵێکی سەربازی پاکستانیان لە سالارزای خیبەر پەختوونخوا کۆنتڕۆڵکردوو 13 سەربازی پاکستانی کوژراون

سالارزای دەکەوێتە ناوچەی خیبەر پەختوونخوا کە ناوچەی جێناکۆکی نێوان هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و پاکستانە .

Outlawism

30 Dec, 09:46


بۆردوومانکردنی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بە ڕۆکێتی گرادی ڕووسی تیرە 122 ملیم

ناوەندەکە هێزی مرۆیی و کەرەستەی سەربازیی تێدا جێگیرکرابوو

Outlawism

30 Dec, 09:36


سوپای ئیسرائیل دەچێتە ناو فەرمانگەکانی حکومەتی سوریا لە شاری قونەیترە و کارمەندانی حکومەت دەردەکات لە فەرمانگەکە .

Outlawism

30 Dec, 09:14


دیمەنی تێکشکاندنی دوو سیستەمی ڕادار و سیستەمێکی جامکردن و زرێپۆشێکی سەر بە چەتەکانی داگیرکەری تورکیا لەلایەن یەکینەکانی شەهید هاڕون لە ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاخ .

Outlawism

29 Dec, 21:16


سەرچاوە خۆجێیەکان

لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵات شەڕڤانان دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشێکی BMB تێکشکاندووە .

Outlawism

29 Dec, 21:14


بەگوێرەی سەرچاوەکان لە ڕۆژئاڤا
هێزەکانی کۆماندۆی هەسەدە بەرەو گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی مەنبەج پێشڕەویان کردووە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار لە ناو ڕیزەکانی دوژمن هەیە ، وە لە نزیك رەحبا شەڕڤانان بۆسەیان بۆ چەتەکان داناوە دوژمن زیانی زۆرە .

Outlawism

29 Dec, 21:05


گرتە ڤیدیۆی چالاکی ئەمڕۆی شەڕڤانان لە سەرێکانی و هەڵکوتانە سەر دوژمن .

Outlawism

29 Dec, 20:57


چالاکی ئەمڕۆی شەڕڤانان لە سەرێکانی و
تەل تەمەر .

Outlawism

29 Dec, 18:22


موسا کۆبانێ ڕاوچیەکەی ڕۆژئاوای کوردستان

لێرەدا ژمارەیەك لاشەی دووژمن هەیە کە هەموویان لەلایەن موسا کۆبانێ پێکراون ،
موسا هەردەم لە کاتی جەنگ گووتی کاتێك دەچوومە سەر تەرمەکان دەمزانی کامەیان فیشەکی من پێکاویەتی و ئامانجەکانم دەناسینەوە .

Outlawism

29 Dec, 15:09


تێکشکاندنی دووەم ڕاداری تورکی لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە بە دژە تانکی کۆرنێتی ڕووسی لە ئاڕاستەی مەنبەج .

Outlawism

04 Dec, 09:49


بەهۆی سەرماوە منداڵێكی خێزانی کورد کە کۆچیان کردبوو گیانی لەدەست داوە

خێزانی منداڵەکە خەڵکی عەفرینن دوای داگیرکردنی عەفرین کۆچیان کردبوو بۆ تەل ڕەفعەت و شەهبا ،

Outlawism

04 Dec, 09:43


دوێنێ شەو سێ چەتەی سەر بە تورکیا لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو گەڕەکی هولك لە شاری حەلەب لەلایەن قەناس بەدەستەکانی یەپەگە لە ناوبران
قاسم مەدلەج
محەمەد مەدلەج
حەسەن مەدلەج

Outlawism

04 Dec, 09:38


فڕۆکەیەکی Su-25 ی ئۆکرانیا نوێکراوەتەوە بۆ بەکارهێنانی بۆمبی ڕێنمایی کراوی وڵاتانی ڕۆژئاوا ،

نموونەیەکی فڕۆکەی Su-25 ی ئۆکڕانیایە کە بۆمبی فەرەنسی لێ بەستراوە لە جۆری ‏AASM-250 Hammer .

Outlawism

04 Dec, 09:24


وەزیری بەرگری کۆریای باشوور داوای لێبوردنی لە هاوڵاتیان کرد و دەست لەکارکێشانەوەی خۆی بە سەرۆکی وڵات ڕاگەیاند دوای ئەوەی یاسای بە سەربازیکردن شکستی هێنا.

Outlawism

04 Dec, 08:49


کوژرانی فەریق وائل محەمەد سەعید لە لایەن چەکدارانی تەحریر شام لە بەرەکانی حەمما

Outlawism

04 Dec, 08:45


شاری حەلەب ، تاڵانکردنی ماڵ و حاڵی خەڵك لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر .

Outlawism

04 Dec, 08:44


میدیای چەتەکانی تورکیا

ئەستەمە بۆ ئێمە بچینە ناو ئەو ناوچانەی کە ماونەتەوە لە حەلەب ، ئەمانە هێزەکانی هەسەدەن نەوەك سوپای ڕژێم ، خەندەق و قەناس بەدەست و چەکی تایبەتیان هەیە .

Outlawism

04 Dec, 08:35


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر 35 کەشتی و ڕێکخراو'دا سەپاند کە بەشدارن لە گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی دیکە.

Outlawism

04 Dec, 08:09


پەیامی ئەندامێکی چەتەی تورکییە کە دوێنێ لەلایەن هێزەکانی هەسەدە کرانە بۆسەوە :

سڵاوی خوای لێبێت زینۆی برام، من بەشێکم لەوانەی کە لە لایەن هەسەدەوە خرانە بۆسەوە، ئایا دەتوانن هەواڵەکە بڵاو بکەنەوە چونکە من بیر لەو بۆسەیە دەکەمەوە کە لە دیرحەفیر ڕوویدا ؟

براکەم ئەمڕۆ بەرەی دیرحەفیریان بەجێهێشت و لە فڕۆکە خانەی کوێرس کۆبوونەوە ڕۆشتن بۆ ئەوەی نەهێڵن تەحریر شام بچێتە ژوورەوە چونکە چەتەکان دەستیان کردووە بە تاڵانکردنی بەشێکی زۆر لە ناوچە ئازادکراوەکان و دەسەڵاتی تەحریر شام دەیەوێت بچێتە ژوورەوە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات ، ئەوان بۆ ڕێگریکردن لە تەحریر شام هاتن هێزەکانی هەسەدە هەلەکەیان قۆستەوە و دزەیان کردە ناو چەکدارەکان و کۆتاییان پێهێنان
ئەمە ئەنجامەکەیە کاتێك گوێدرێژێك دەهێنیت ناوی فەهیم بێت و دەکەیت بە فەرماندەی لەشکرێك .


( ئەمە بۆ ئەوانەی گۆتیان هەمووی دیلە لەلایەن هەسەدە کوژران )

Outlawism

04 Dec, 07:41


تیرۆریستانی نیشتیمانی سوری هەوڵی تاڵانکردنی ناوچەکانی نیشتەجێبوون و ڕفاندنی ژنەکان دەدەن لە حەلەب ، هاواری دانیشتوانی شاری حەلەبە لە ڕێگەی ژمارەی فریاگوزارییەوە کە تەحریر شام دایمەزراندووە هاوار دەکەن و داوای یارمەتی دەکەن .

بە عەرەبی هاوار دەکات دەڵێت "حەرامیە" واتە دزەکان

Outlawism

04 Dec, 07:36


لەوەتەی کۆچ هەیە ، کۆچ دەکەین …

Outlawism

03 Dec, 22:26


گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە
قەڵای بەرخۆدانی کورد’ن لە شاری حەلەب

Outlawism

03 Dec, 22:22


قەناس بەدەستەکانی یەپەگە ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی تورکیای کردۆتە ئامانج لە بازنەی لەیرەموون ، هەوڵیداوە دزە بکاتە گەڕەکە کورد نشینەکانی حەلەب .

Outlawism

24 Nov, 10:32


دوێنێ ڕووسەکان هەردوو گوندی دارینۆ ، نیکۆلایا دارینۆ’یان کۆنتڕۆڵ کردەوە لە کورسك

Outlawism

24 Nov, 08:27


جەزائیر بوو بە یەکەم کڕیاری نێودەوڵەتی کە گرێبەستی کردووە بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی Su-57 ی ڕووسی

Outlawism

24 Nov, 08:16


ماددەی Thermite لەلایەن درۆنی دراگۆن دەڕژێنرێت ، ماددەکە تێکەڵەیەکە لە ئۆکسیدی ئاسن و ئەلەمنیۆم کە لە 2500 پلەی سیلیزی دەسووتێت و بارانی ئاگر دروست دەکات

درۆنی دراگۆن لەلایەن ڕووسیا و ئۆکڕاین بەکاردەهێنرێت بۆ سوتاندنی خەندەق و سەنگەرەکانی ناو دارستانەکان

#Outlawism

Outlawism

24 Nov, 08:11


درۆنێکی ئۆکڕانی مادەی سوتێنەری Thermite دەڕژێنێت بەسەر تانکێکی جێهێشتراوی ڕووسی

Outlawism

24 Nov, 07:53


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستۆریوس :

ڕوسیا لە ماوەی سێ مانگدا ئەوەندەی هەموو یەکێتی ئەوروپا لە ساڵێکدا چەك و تەقەمەنی بەرهەم دەهێنێت

Outlawism

24 Nov, 07:51


سیستەمی دژە تانکی ڕێنماییکراوی کۆریای باشوور لە جۆری AT-1K Raybolt

Outlawism

23 Nov, 21:36


گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانی

ئەڵمانیا تەنها 26 دانە لە زرێپۆشی MRAP ی ڕادەستی ئۆکڕانیا کردووە کە بەڵێنی 400 زرێپۆشی پێدابوو لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو

Outlawism

23 Nov, 21:26


وەك ئاگادارن فەرەنسا بە ناڕاستەوخۆی ڕایگەیاند مۆڵەتیان بە ئۆکرانیا داوە بۆ بەکارهێنانی مووشەکی سکاڵپ لەسەر خاکی ڕووسیا

Outlawism

23 Nov, 21:22


هێرشی مووشەکی ئۆکرانیا بۆ سەر هەرێمی کورسك

( ڕوون نیە چ مووشەکێک بەکارهاتووە )

Outlawism

23 Nov, 21:19


زێلینسکی :

کارەکانی پوتین ڕێگە خۆشکەرن بۆ جەنگی جیهانی سێیەم

Outlawism

21 Nov, 20:52


ئەوە ئێستا خوێندمەوە، لەم گرتەیەدا:

پیاوێکی ئەمریکی پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و دەڵێت هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەم بگەنە فریام، ئەوانیش بەخێرایی دەرۆن و دەچنە ژوورەوە وە لە ئەنجامدا خوودی خاوەن ماڵ کە داوای هاوکاری کردبوو بەر فیشەک دەدەن و دەیکوژن و هێرشکارەکەش زیندووە.

Outlawism

21 Nov, 20:18


گوتەبێژی کۆشکی سپی

ڕێگەدانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا بە مووشەکی ATACMS هۆکاری زیادبوونی گرژیەکان نەبووە ، بەڵکو زیادبوونی گرژییەکان هەمووی لەلایەن رووسیا خۆی بووە ئەوانن کە ململانێکان توندتر دەکەن

(باش 😂)

Outlawism

21 Nov, 20:08


پێنتاگۆن:

ئەمریکا سەرڕای هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکڕانیا ، بەدوای ململانێدا نیە لەگەڵ ڕووسیا

Outlawism

21 Nov, 20:04


پێنتاگۆن :

ڕووسیا مووشەکێکی بالیستی تاقیکاری مەودا مامناوەندی هەڵدا لەسەر بنەمای مۆدێلی
RS-26 Rubezh ICBM

ئەمریکا پێش هەڵدانی مووشەکە بالیستیەکە ئاگادار کرابویەوە لە ڕێگەی ڕێڕەوەکانی کەمکردنەوەی مەترسی ئەتۆمی

Outlawism

21 Nov, 18:07


پۆتین بە روونی بە ئەمریکا و رۆژئاوای راگەیاند کە ئەگەر بەکارهێنانی موشەکی دوورمەودا لەلایەن ئۆکرانیاوە دووبارە ببێتەوە ئەوا رووسیا بنکەی ئەمریکا و رۆژئاوا دەکاتە ئامانج لە ئەوروپا و یەکەم دانەشیان ئەوەی پۆڵەندا دەبێت، بەکارهێنانی ئەم موشەکە بالیستیەش پەیامێک بوو بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە پارێزراو نابن بەهیچ شێوەیەک.

Outlawism

21 Nov, 17:46


مات گەیتز لە پاڵاوتنی کابینەی ترامپ بۆ داواکاری گشتی کشایەوە

Outlawism

21 Nov, 17:42


پوتین:

بەکارهێنانی چەکی دوورمەودا لەلایەن دوژمنانەوە کاریگەری لەسەر ئامانجەکانی ئێمە نابێت کە هەمانە لە جەنگی ئۆکڕانیا

هێرشە مووشەکیەکانی ATACMS و ستۆرم شادۆ هیچ ئامانجێکی سەربازیان نەپێکاوە

Outlawism

21 Nov, 17:38


پوتین :

ڕوسیا بە مافی خۆی دەزانێ چەك دژی دامەزراوەکانی ئەو وڵاتانە بەکار بهێنێت کە ڕێگەیان داوە چەکەکانیان دژی دامەزراوەکانی ڕوسیا بەکار بهێنن

لە حاڵەتی زیادبوونی گرژیەکاندا ڕووسیا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵام دەداتەوە

Outlawism

21 Nov, 17:36


پوتین :

ئەمریکا هەڵەی کرد بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی مووشەکە دوور مەوداکان .ئەوان سیستەمی مووشەکی خۆیان گواستەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی جیهان

Outlawism

21 Nov, 17:34


پوتین:

لە داهاتوو ئەگەر سیستەمێکی وەك ئۆرێشنیك بەکار بهێنرێت ڕووسیا پێشوەخت خەڵکی مەدەنی ئاگادار دەکاتەوە


( بەهای ئەخلاقی جەنگ )

Outlawism

21 Nov, 17:32


پوتین :

سوپای ڕووسیا نوێترین سیستەمی مووشەکی مەودا مامناوەند "ئۆرێشنیک" بە سەرکەوتوویی بەکارهێنا

سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێستای جیهان لەوانە پێکهاتەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا ناتوانن ڕێگری لە مووشەکەکانی وەک ئۆرێشنیک بکەن

Outlawism

21 Nov, 17:30


پوتین:

دوای هێرشە مووشەکییەکانی ATACAMS و Storm Shadow، جەنگی ئۆکرانیا لە ململانێی ناوچەیی بۆ ململانێی جیهانی هەنگاوی ناوە

Outlawism

21 Nov, 17:28


پوتین:

تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتووی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئۆرێشنیك MRBM لەسەر ئامانجێک لە دنیپرۆی ئۆکرانیا ئەنجامدرا

Outlawism

21 Nov, 17:27


مووشەکی RS-26 Rubezh چییە؟؟

⚫️ میدیا جیهانییەکان لە 20ی ئەم مانگەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو مووشەکەی لە 21ی ئەم مانگەدا هاویشتووە، مووشەکێکە لە جۆری RS-26 Rubezh بووە، ئەم ڕاپۆرتانە وردەکارییەکانی هاویشتنی پلان بۆ داڕێژراویان لە مەودای تاقیکردنەوەکانی کاپوستین یارەوە لە ناوچەی ئاستراخانی ڕووسیا خستەڕوو.

⚫️ مووشەکی کیشوەربڕی RS-26 Rubezh پڕۆژەیەکی نهێنییە، زانیارییەکی کەمی هەیە کە بە ئاشکرا بەردەستە، ڕووسیا لەو کاتەوەی کە لە ناوەڕاستی ساڵانی 2000دا پەرەپێدانی سیستەمەکە دەستیپێکردووە، لێوێکی توندی لەسەر ئەم سیستەمە گرتووە، یەکەم تاقیکردنەوەی هاویشتنی موشەکەکە لە ساڵی 2011 ڕوویدا، بەڵام قۆناغی ئێستای پەرەپێدانی تا ئێستا نادیارە

⚫️ پێدەچێت مووشەکەکە لەسەر بنەمای سیستەمی “Topol-M” بێت، هەردوو سیستەمەکە هەمان گەشەپێدەر (پەیمانگای تەکنەلۆژیای مۆسکۆ) و بەرهەمهێنەر (کارگەی بیناسازی ئامێری ڤۆتکینسک)یان هاوبەشە، بەڵام وردەکارییەکان سەبارەت بەوەی کە ئایا مووشەکی RS-26 Rubezh چووەتە ناو بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ یان قەبارەی بەرهەمهێنانی، وەڵامەکەی تا ئێستا نادیارە.

⚫️ وردەکاری تەکنیکی مووشەکی RS-26 Rubezh تا ڕادەیەکی زۆر ئاشکرا نەکراوە، خەمڵاندنەکان باس لەوە دەکەن کە مەودای مووشەکەکە نزیکەی شەش هەزار کیلۆمەترە و کێشی دەگاتە 50 تەن، بە شێوەیەکی باو پێیان وایە چوار سەری جەنگی هەڵگرتووە، هەرچەندە گۆڕانکارییەکانیش ئەگەری هەیە، ڕەخنەگرانی هێرشی دنیپرۆ ئاماژە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی دەکەن کە شەش سەری جەنگی نیشان دەدەن نەک چوار، وەک چاوەڕوان دەکرا، بە سەرنجدان بە سروشتی پۆلێنکراوی بەرنامەی RS-26، زانیارییەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییە ئەگەرییەکان وەک گەمژانە دەمێننەوە.

#زانیاری_سەربازی

Outlawism

21 Nov, 17:25


ئەنجوومەنی دۆمای ڕووسیا بودجەی سێ ساڵی داهاتووی وەزارەتی بەرگری ڕووسیای پەسەند کرد کە بڕەکی نزیکەی 134 ملیار دۆلارە بۆ هەر ساڵێك ، خەرجی بەرگری نیشتیمانی ڕووسیا نزیکەی 40% ی کۆی خەرجیەکانی حکومەتە

خەرجی بەرگری نیشتیمانی ڕووسیا بۆ بەرزترین ئاستی مێژوویی بەرزبۆتەوە
بە ڕێژەی 6.31%

خەرجی وەزارەتی بەرگری ئەو خەرجییە نهێنیانە ناگرێتەوە کە بۆ جەنگی ئۆکرانیا تەرخان دەکرێن لە ژێر بڕگەی بودجەی جیاجیادا و وەکو “ ئاسایشی نەتەوەیی" پۆلێن دەکرێن

#Outlawism

Outlawism

21 Nov, 17:16


یەکە دژە تیرۆرەکانی ئەوروپا.

Outlawism

14 Nov, 10:30


نمایشی فڕۆکەی جەنگی J-20 چین
لە ئاسمانی شاری ژوهای،
فڕۆکەکە نەوەی پێنجەمە و دزێوە

Outlawism

14 Nov, 10:18


هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل لە نزیك فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری بەیروت

Outlawism

14 Nov, 07:45


لە کامێرای ئۆکڕانیەکانەوە

Outlawism

14 Nov, 07:35


کۆنتڕۆڵکردنی شاری کوپیانسك دەستی پێکرد و هێڵەکانی بەرگری شارەکە شکێنراون و ڕووسەکان لە هەندێ ئاڕاستە چوونەتە ناو شارەکە

فەرماندەیی ئۆکڕانیا لە خارکۆڤ دەڵێت پەیوەندی لەگەڵ کوپیانسك بەتەواوی پچڕاوە

Outlawism

13 Nov, 20:46


کەشتییەکی هێزی دەریایی ئیسرائیل ڕێگری لە موشەکێکی حزبوڵای لوبنان دەکات کە بەرەر شاری ئیلات هەڵدرابوو

Outlawism

13 Nov, 20:41


🇷🇺🇺🇦تانکێکی ئۆکراینی T-64BV، لەناوچوو و جێهێڵراوە لە ناوچەی گوندی ستێپۆڤۆی، DPR.

Outlawism

13 Nov, 20:37


دەست بەسەرداگرتنی تانکی ئەبرامزی ئەمریکی لە ئاراستەی پۆکرۆڤسک

تانکەکە لە جۆری Abrams M1A1 و سیستەمی پارێزگاری سۆڤیەتی Kontakt-1 ی بۆ زیادکراوە

Outlawism

13 Nov, 20:14


فارماندەیی ناوەندی ئەمریکا CENTCOM گرتە ڤیدیۆی هێرشی ئاسمانی سەر حوسیەکانی یەمەنی بڵاوکردەوە

هێرشەکە بۆ سەر چەند دامەزراوەکانی چەک و تەقەمەنی حوسییەکان بووە لە یەمەن
فڕۆکەی F-35 و هێزی دەریایی ئەمەریکا لە هێرشەکەدا بەشدار بوونە

Outlawism

13 Nov, 17:38


دوای ئەوەی ئۆکڕانیەکان بەنداوی کوراخۆڤسکی’یان تەقاندەوە بۆ ڕێگری لە پێشڕەوی ڕووسەکان

ڕێگاکانی نزیك دەروازەی شاری کوراخۆڤۆ ژێرئاوکەوتوون و ئۆکڕانیەکان خۆیان تووشی ئاستەنگی گەیاندنی هاوکاری بوونەتەوە بۆ هێڵەکانی جەنگی ناو شار و دەرەوەی شارەکە

Outlawism

13 Nov, 17:30


ئەردۆغان دووبارە و سێبارە دەڵێت تورکیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە

هەر لەکاتی ئەو قسانەدا چەند کەشتیەکی کارگۆی تورکیا بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەڕۆن

Outlawism

13 Nov, 17:08


لیۆپاردی ئەڵمانی لێرە تۆپی 120 ملم DM11 بەکاردێنێت دژی تانك و زرێپۆشەکان

Outlawism

12 Nov, 10:09


هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری زاحیەی بەیروت

Outlawism

12 Nov, 07:52


کۆریای باکوور پەیمانی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ڕووسیا پەسەند کرد

لە پەیماننامەکەدا هاتووە ئەگەر حاڵەتی هێرش سەر ڕووسیا یاخود کۆریای باکوور هەبوو لایەنەکەی تر دەستبەجێ هاوکاری سەربازی یاخود سەرباز بەشداری پێدەکەن لە جەنگ

Outlawism

11 Nov, 19:15


هەرێمی کورسك دەستبەسەرداگرتن و گواستنەوەی تانکی تێکشکاوی leopard 2A4 ئەڵمانی

Outlawism

11 Nov, 19:03


هێڵی ئەلفا

لە جەنگی حوزەیرانی ساڵی 1967 جەنگی شەش ڕۆژەی عەرەب بەرامبەر ئیسرائیل ، لەو جەنگە وڵاتانی عەرەبی 69 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لەدەستدا

ئەو ناوچانەی ئیسرائیل داگیریکردن بریتیبوون لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە و بەرزاییەکانی جۆلان و قودس و نیمچە دوورگەی سینای میسڕ، کە دوای ئاگربەست سوپای ئیسرائیل خۆی کشایەوە لە سینا

وە سوپای ئیسرائیل توانی 1260 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە بەرزاییەکانی جۆلان’ی باشوری سوریا کۆنتڕۆڵ بکات ،

هێڵی ئەلفا ناوچەی داماڵینی چەکە لە نێوان سوریا و ئەو خاکانەی ئیسرائیل داگیریکردن
هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان UNDOF لە ساڵی 1974 لەوێ جێگیرکران بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و سوریا

#Oulawism

Outlawism

25 Oct, 16:25


لێدانی درۆنی ڕووسی لە تانکێکی ئۆکڕانی،

یەک درۆن بەس بوو بۆ ئەوەی تانکەکە بتەقێتەوە !!

Outlawism

25 Oct, 16:20


تێکشکاندنی تانکی لیۆپارد 2A4 بە تۆپی کراسنوپۆل ، تۆپێکی ڕێنماییکراوە و سیستەمی لەیزەر بەکاردێنێت

Outlawism

25 Oct, 13:32


📌 تۆڕی زانیاری | Update

زانیاری | هۆشیاری | هەواڵگری | پەرەپێدان | پاراستن | بەرهەڵستی

🔰تۆڕی زانیاری و هۆشیاری کوردی:
پیشەمان ئاراستەیە بۆ ڕێگای ڕاستیخوازی و ئامانجمان مانەوەیە بە هۆشمەندی و پاراستنە بۆ کۆمەڵگای کوردی باڵا.

🔰لەم لینکەوە لەگەڵمان بن:
https://t.me/addlist/ZMA0UR16Exo0YzFi

☎️ بۆ پەیوەندی | Contact :
☎️ https://t.me/Outlawist_bot

🔒تۆڕی زانیاری بەشێکە لە باڵی هەوڵگری و هۆشیاری شینکاف.

Outlawism

25 Oct, 11:19


10 فڕۆکەی KC-130R Stratotanker لە جۆری پڕکردنەوەی سوتەمەنین بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون وە 20 فڕۆکەی جەنگی F-16 یان لەگەڵدایە ،

Outlawism

25 Oct, 11:15


لێدانی بۆمبی FAB لە خاڵێکی کۆبونەوەی سەربازانی ئۆکڕانی لە کوپیانسک

Outlawism

25 Oct, 11:12


پێشانگایەکی تری زرێپۆشە دەستبەسەردا گیراوەکانی ناتۆ لە شاری مایکۆپ’ی ڕووسیا کرایەوە

( هاتن بۆ هەمووانە 😃 )

Outlawism

25 Oct, 11:07


دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا سزای مەنگۆلیا بدات بەهۆی ڕەتکردنەوەی دەستگیرکردنی پوتین کاتێك سەردانی ئەو وڵاتەی کرد

Outlawism

25 Oct, 11:03


لێدانی درۆنی لانسێت لە هەڵدەرێکی سیستەمی بەرگری ئاسمانی IRIS-T ی ئۆکرانیا لە ڤێلیکایا کۆسترۆمکا

Outlawism

25 Oct, 10:55


تورکیا ژێرخانی مەدەنی ،سایلۆی دانەوێڵە ، سەنتەری پزیشکی، وێستگەی کارەبا و پاڵاوگەی نەوتی بەئاماج گرتووە

Outlawism

22 Oct, 21:11


پنتاگۆن بەفەرمی ڕەتیدەکاتەوە ئاریانا تۆمەتبار بێت بە دزەپێکردنی بەڵگەنامە نهێنیەکان

ئیسرائیل نیازی چیە نازاندرێت !!

Outlawism

22 Oct, 21:06


3 October

Outlawism

22 Oct, 21:05


سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر بەیروت ، 5 باڵەخانەی نیشتەجێبوونی بەئاماج گرتووە

بەهەمان جۆری بۆمبی Bunker buster هێرشەکەی ئەنجام داوە ژمارەی بۆمبەکانی ئەوشەو زیاترە لەو بۆمبانەی کە لە هێرشەکەی سەر حەسەن نەسروڵا بەکاری هێنا

Outlawism

22 Oct, 21:03


ئەلعەرەبیە دەڵێت تەرمی هاشم سەیفەدین ئێستا دۆزراوەتەوە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکانی زاحیەی باشووری بەیروت ،

هێرشەکەی ئیسرائیل لە 2024/10/3 ئەنجامدرا

Outlawism

22 Oct, 20:56


بە فەرمی سوپای ئیسرائیل کوژرانی هاشم سيف الدين’ی ڕاگەیاند

سێ هەفتە لەمەوبەر لە هێرشێکی وردی ئاسمانیدا لە بەیروت بەئاماج گیرا ،

هاشم سیف الدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵا بوو، وە بە جێگرەوەی حەسەن نەسروڵا ڕاگەیاندرا بەڵام نەگەشت بە کورسی دەسەڵات تیرۆرکرا ،

Outlawism

22 Oct, 19:10


هەواڵگری ئۆکرانیا دەڵێت سبەی یەکەم یەکەی سەربازانی کۆریای باکوور دەگەنە هەرێمی کورسك

تا کۆتایی مانگی دوازدە نزیکەی 2500 سەربازی کۆریای باکوور جێگیر دەکرێن لە هەرێمی کورسك

Outlawism

22 Oct, 19:05


تەقاندنەوەی تانکی مێرکاڤا Mk.4
لەلایەن جەنگاوەرانی حەماس لەکەرتی جەبالیای باکوری غەززە

بۆمبی ئیسرائیلیان بەکارهێناوە لەدژی تانکەکە
بۆمبەکە نەتەقیوەتەوە کاتێك لە فڕۆکەکان بەردراوەتە خوارەوە و دووبارە بەکاریان هێناوەتەوە لە دژی خۆیان

Outlawism

22 Oct, 18:52


هەموو ئامادەکاریەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران تەواو بووە کە خۆی دەبینێتەوە لە دیاریکردنی ئامانجەکان و چۆنیەتی هێرش کردنە سەریان ،

وە پلانی بەرگریکردن لە هێرشی دووبارەی ئێران ، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل ئێران ڕاستەوخۆ وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوەو بۆ ئەو مەبەستە سوپا هەموو ئامادەکاریەکی کردووە بۆ بەرگریکردن ،

دەگۆترێت ئیسرائیل جگە لەوەی ژێرخانی نەوتی ئێران بەئامانج دەگرێت ، هێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازیە گەورە و گرنگەکانی ئێران وە ئەو بنکە نهێنیانەش کە لە تونێلەکان دان بێ بەش نین لە هێرشەکە ،
لەگەڵ بەئامانج گرتنی کەسایەتیە گرنگ و سەربازیەکانی ئێران ، پرسی لێدان لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران هێشتا ڕوون نیە بەهۆی ئەوەی ئەمریکا دژایەتی دەکات ،

تێبینی دژایەتیەکەی ئەمریکا تەنها میدیاییە نەوەك ڕاستەقینە بێت ، هیچ چەك و فڕۆکەیەکی ئەمریکا بێ ئاگاداری خۆی بەکارناهێنرێت لەسەرانسەری جیهاندا پلان داڕێژەکەش هەر ئەمریکا خۆیەتی ..

Outlawism

22 Oct, 18:49


چی روویدا لە هەڵبژاردنەکاندا؟

بابەتێکی رۆژنامەنووس محمد رؤوف

https://t.me/Outlawism_Community/5725/35509

Outlawism

22 Oct, 18:38


هەتا ئێستا حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە پێنج بێفڕۆکەوانی Hermes ی خستۆتە خوارەوە لە جۆری Hermes-450 و Hermes-900

وە ئیسرائیل تەنها دانی ناوە بەیەك دانە لەجۆری Hermes-450 کە خراوەتە خوارەوە لەلایەن حزبوڵا ،

تێبینی: هێشتا حزبوڵا هیچ گرتە ڤیدیۆیەکی بەئامانج گرتنی بێفڕۆکەوانەکانی بڵاو نەکردۆتەوە

Outlawism

22 Oct, 18:27


هێزی دەریایی ئەمریکا مردنی دوو فڕۆکەوانەکەی ڕایگەیاند دوای ئەوەی فڕۆکەکە بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە کەوتە خوارەوە لە چیای ڕەینەر

Outlawism

22 Oct, 18:22


گوایە بەڵگەنامە نهێنیەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەلایەن Ariana Tabatabaei دزەی پێکراوە ،

ئاریانا سەرۆکی ئەرکانی یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکایە بۆ ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و ئەفسەرە لە هەواڵگری دەریایی ئەمریکا

Outlawism

22 Oct, 18:11


دوو فڕۆکەی بۆمبەری ڕووسی Tu-95MS هەڵگری مووشەکی ستراتیجی مەودا دوور گەشتێکی ڕۆتینیان ئەنجامدا بەسەر دەریای ژاپۆن ،

ماوەی گەشتەکە 10 کاتژمێر بوو لەلایەن فڕۆکەی جەنگی Su-30 پاسەوانی دەکرا

Outlawism

22 Oct, 15:20


درۆنی نارنجۆك هەڵدەری ڕووسی بەرامبەر بە سەربازانی ئۆکڕانی

Outlawism

22 Oct, 14:57


بۆمبی GBU-28 یاخود بۆمبی Bunker buster بە شێوەیەك دروستکراوە کە بچێتە ناو ئامانجە ڕەقبووەکان یان کۆنکرێتەکان ئەو ئامانجانەی کە لە قووڵایی ژێر زەویدان وەکو بنکەی سەربازی نهێنی لە قوڵایی زەوی ،

تایبەتە بە وێرانکردنی حەشارگەی نهێنی لە قوڵایی زەوی دا ،

Outlawism

22 Oct, 14:54


هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر بەیروت بەئامانج گرتن و خاپورکردنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون

بە بۆمبی GBU-28

Outlawism

22 Oct, 14:46


لە کراسنی یار ئاراستەی پۆکرۆڤسک تێکشکانی هەریەکە لە

زرێپۆشی MaxxPro ئەمریکی
زرێپۆشی شەڕکەری ئەمریکی Bradley
زرێپۆشی هەڵگری سەرباز M113 ئەمریکی
زرێپۆشی M117 ی ئەمریکی

Outlawism

20 Oct, 20:56


فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل دەوروبەری فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریریان کردۆتە ئامانج

Outlawism

20 Oct, 20:45


Qard al-Hassan
خزمەتگوزاری پاشەکەوت کردن و فرۆشتنی زێڕ و قەرز و ئەی تی ئێم و ئەپلیکەیشنی بانکی مۆبایل و پاڵپشتی دارایی پێشکەش دەکات لە لوبنان

31 لقی سەرەکی لە سەرانسەری لوبنان هەیە

به پێی ئاماره فەرمییەکان له ساڵی ڕابردوودا 1 ملیۆن و 900 هەزار قەرزی جۆراوجۆریان داوە بەخەڵك

نزیکەی 4 ملیار دۆلاری لە ئابووریدا ئاڵوگۆڕ کردووە 300,000 بەکارهێنەری هەیە لە لوبنان بە گشتی

Outlawism

20 Oct, 20:37


فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل خزمەتگوزاری بانکی و سەرچاوە داراییەکانی حزبوڵای بەناوی ( ئەلقەرد ئەلحەسان ) بە ئامانج گرتووە

Outlawism

20 Oct, 20:30


هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر بەیروت

Outlawism

20 Oct, 20:25


لە ئێستادا سیستەمی بەرگری THAAD لە ئیسرائیل جێگیر و چالاککراوە

Outlawism

20 Oct, 20:20


دەرکەوتنی کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی بنکەی ئاسمانی نێڤاتیمی ئیسرائیل کە پێکهاتووە لە هەڵدەری سیستەمی بەرگری THAAD و کەلوپەلی پاڵپشتی پەیوەندی

Outlawism

20 Oct, 18:28


🎉

Outlawism

20 Oct, 14:39


پێشبینی ئێوە بۆ هەڵبژاردن چییە؟

Outlawism

20 Oct, 13:35


تفەنگی تانك بڕی Şervan ە دوربینی گەرمی T4.642 thermal scope لەسەرە

فیشەکی 12.7x108 ملیم بەکاردەهێنێت دروستکراوی هێزە کوردیەکانە ،

تفەنگی زاگرۆس دوو جۆری هەیە
Şer و Şervan

Outlawism

20 Oct, 12:36


نیشانە شکێنێکی پارتی کرێکارانی کوردستان

بزانین کێ ناو تفەنگەکە دەزانێت ؟

Outlawism

20 Oct, 11:56


لێدانی درۆنی ڕووسی لە زرێپۆشی شەڕکەری ئەمریکی Stryker لە هەرێمی خارکیڤ

Outlawism

20 Oct, 08:41


باسل مستەفا شوکر فەرماندەی یەکەی ڕەضوانی حزبوڵای لوبنان لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژرا

▪️باسل سەرپەرشتی ڕاهێنانی حوسییەکانی کردووە لە یەمەن

▪️لە ساڵی 2006 سەرپەرشتی ڕفاندنی دوو سەربازی ئیسرائیلی کردووە لە ئەرکێکی نهێنی دا بەناوی ( ئیهود گۆڵدڤاسەر و ئێلداد ڕێگێڤ )

Outlawism

19 Oct, 21:56


هۆکارەکە بەهۆی بوونی سەربازانی کۆریای باکوورە لە ڕووسیا کە بەشداری هێڵەکانی پشتەوەی جەنگ دەکەن وەکو مەشقێکی سەربازی و پەیداکردنی ئەزموون لە جەنگ و شارەزا بوون لە هێرشبردن و پارێزگاری و بەکارهێنانی کەرەستە جەنگیەکان

( مایك تێرنەر هۆرەی گەرەکە 😃 )

Outlawism

19 Oct, 21:56


مایک تێرنەر سەرۆکی لێژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوای لە بایدن کردووە لیژنەیەك دروست بکات لەبارەی تێوەگلانی کۆریای باکوور لە جەنگی ئۆکڕاین لەلایەن ڕووسیاوە ، دەڵێت دەبێت ئەمریکا هێڵی سۆر دابنێی بۆیان

Outlawism

19 Oct, 21:45


هەوڵدان بۆ خستنەخوارەوەی درۆنی شاهید لەلایەن هێلیکۆپتەری Mi-24 ئۆکراینی بە ڕەشاشی خودکار،

Outlawism

19 Oct, 21:38


دۆناڵد ترەمپ : پێویستە هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەورەترین هەڕەشەی جیهانییە و تەنانەت مەترسییەکانی زیاترە لە گۆڕانی کەش و هەوا

Outlawism

19 Oct, 21:33


ئێستای کیێڤی ئۆکڕانیا لەژێر هێرشی چڕی درۆنی ڕووسیا