« ئێسمێرای » @es1mray Channel on Telegram

« ئێسمێرای »

@es1mray


هەوری یادت بە سەر دار
بەڕووی باڵاما ڕادەبوورێ.

« ئێسمێرای » (Kurdish)

« ئێسمێرای » یەکێک لە کۆمەڵەی تێلێگرامەکانە کە بە لەوانەیە بە ڕووداوی بانگی پێنج ستارەکە لە دەرەوەی خودەکانی تەکنەلۆژیا و زانستی کوردستان دابین دەکات. بەرهەمەکانی زانیارییەکانی تازە و سەرپەرشتییەکانی خۆراکی دیاریکراوە، ئەم کەناڵە کە هاتووە مێژووی ڕۆژانەی کەوتوو پێش کراوە و دەبینێتەوە لە ژیانی هەر کەسێک. باشترین و به‌هێزترین وته‌ ده‌ستپه‌یشتن له‌چەند کۆنترۆڵ کردنی خۆی بوون و پلان وه‌ رسته‌كانی بوونی خۆی. تکایە وەرگرتنی ئەم کەناڵە تێلێگرامە بۆ پلەی خۆش بن. زانیاری زیاتر و ڕاستەوخۆیی بەردەستبوون بە یارمەتییەکی بانگەکانی ئێسمێرای.

« ئێسمێرای »

28 Oct, 23:24


درۆ دەکەن، ئەوان لەبەر خۆت تۆیان ناوێت
لەبەر خۆیانە، کاتێک هەست دەکەن
ئاسوودەن لات و پێویستیان پێتە وەک
کاڵایێک بەکارت دێنن، بۆ خۆشگوزەرانی
رۆژەکانیان، هەرگیز لەبەر تۆ نییە ئەوان
ڕۆحت بەکار دێنن، بۆ ئاسوودەیی ڕۆحی
خۆیان، خۆ ئەگەر بێت و ڕۆژێک پێویستیان
پیت نەمێنی بە جۆرێک فڕیت ئەدەن کە
بە بەر چاویانەوە ئەشکێی و ئازارت هەیە
کەچی، ئەوان پێ ئەنینە سەر سەرت
وەک ئەوەی نەبووبێتی و نەبیت، ئەوان
ونت ناکەن نا بەڵکوو هەیت و بە نەبوونت
هەژمار دەکەن، ئەوە تۆی خۆت ون دەکەی
لەبەر ئەوان بی ئاگا لەوەی شتانێکت داناوە
لەم ڕێگایە، ئەویش «هەمووی خۆتە».


||ڕەیان

« ئێسمێرای »

28 Oct, 23:23


-

« ئێسمێرای »

27 Oct, 23:24


ھەموو ئەوانەی نھێنیەکان دەزانن پاک نین
زانینی نھێنیەکان پیسمان ئەکەن
ئێمە تا ئەو کاتە پاکین کە شتەکان نازانین و
کە گومان ناکەین.
کە ئینسان تێکەڵ بە نھێنیەکان بو کە حەقیقەتی ئەوانی تری بینی ئیتر دەبێتە گوناھبار ،
مرۆڤ تا ئەو شوێنە پاکە کە ھیچ لە گوناھی ئەوانی تر نازانێت تا ئەوشوێنە پاکە کە درکی بە
پیسی دونیا نەکروە

| بەختیار عەلی

« ئێسمێرای »

25 Oct, 02:09


خودایە،
بەندەیـەکی بچووکی تۆم، غەرقی لاوازی و تاوانم،
ئەی ئەو زاتەی لە تۆ میهرەبـانتر و بەخشندەتر نییە،
ڕەحم بەو کەسـە بـکە کە لەو لاوازتر و تاوانبارتر نییە.

« ئێسمێرای »

24 Oct, 00:25


کە لەگەڵ تۆ دوام و
لە کاتی خۆمم  گرتوو
دڵی خۆم پێ دای ،
تۆش لەبەرامباردا فەرامۆشت کردم ،
دڵگران نابم .....!

کە خۆشم ویستی و خۆشت ویستم
کە متمانەم پێ کردی و
چیم هەبوو بۆم هەڵڕشتی
کەچی تۆ خۆت نەمایت و گۆڕایت
دوبارە لێت دڵگران نابم ....

کە ڕاستگۆ بووم لەگەڵت و
درۆم لێ بینیت
کە پشتم پێ بەستی و
ڕاست نەبووی !
سێ بارە دڵگران نابم !

تۆ مرۆڤیت وە ئەمانە سیفاتی تۆن !
من دڵگران نابم چوون !
چاوەڕێی هیچ شتێکی باش لە تۆ ناکەم ....


| فامان

« ئێسمێرای »

24 Oct, 00:25


-

« ئێسمێرای »

22 Oct, 00:01


هەموومان عەوداڵی ئەوەین شەوێکمان
بەسەرا تێنەپەڕێ بەبێ گۆڕینەوەی نامەیەک
لەگەڵ ئەو کەسەی کە خوازیار و ویستراوی
دڵمانە چەند ناخۆشن ئەو شەوانەی بۆ
ڕزگاربوون لەترسی تەنیای و تینی بێتاقەتی
هانا بۆ دەرگایەک بەریت کەدەورانێک
بەشیاوی ئەوەت نەدەزانی سەگی لێ ڕابگریت
کەچی ئێستا خۆت لەبەر ئەو دەرگایەدا وەکو
مەڕی قوربانی وەستاویت من ئەمشەو وەکو
شاعیر ئەڵێت لەتەنیا تەنیاترم هەندێ جار
کەسانێک دێنە ژیانمانەوە بەئومێدی ئەوەی
لەتەنیای دەرمان بێنن کەچی تەنیاترمان
دەکەن گەر تۆ ئازیزێکی لەو شێوەیەت هەیە
توند دەست بەدامێنیەوە بگرە چونکە ئەمانە
دەگمەنن یەکجار ئەبن کە نەمان
دووبارەبوونەوەیان ئەبێ بە مەحاڵ.

« ئێسمێرای »

21 Oct, 23:57


گرانترین بەرەنگاربوونەوە ئەوەیە حەزت لە
گریانە و خەندە دەخەیە سەر روخسارت. دڵ
لەکوێ کرایەوە ئەوێ نیشتیمانی ڕووحە
وەلێ ئەمشەو من بێ نیشتیمانم
و ئاوارەم جێگەی بەزەیم

« ئێسمێرای »

21 Oct, 23:55


ئەمشەو خەیلێ عاجزم لام وایە لەم کاتانە
پێویستمان بە هاودەمێکە بۆ دەردە دڵ

« ئێسمێرای »

21 Oct, 20:42


کە دەستت تەزیبوو
هەست بە گەرمی
ئەو ئاوە ئەکەیت کە
لە راستیدا سااردە!

« ئێسمێرای »

20 Oct, 00:47


هێواش هێواش یادگاریەکان تامی ژەهر ئەدەن

« ئێسمێرای »

14 Oct, 13:25


پێویستە تۆ لە ساڵێکدا هەزارجار من ببووریت
کاتێک من ناتوانم هێندەی تۆ دڵڕەق بم
ئەگەر تۆ بێدەنگیت خۆشدەوێ، من بیری
پێکەنینەکانت دەکەم
ئەگەر تۆ نوستنت خۆشدەوێ
من دەمەوێ شەوان بێداربم بەدیار سەیرکردنی
یەکێک لە وێنەکانتەوە
هەتا ئەو کاتەی ڕەنگی ئاسمان لەپشتی دیوارەکانەوە
کاڵ دەبێتەوە
هێشتا باران دەبارێت، هێشتا خۆشم دەوێیت
هێشتا بیر لە دوائاوەڕدانەوەت دەکەمەوە
لەوبەری شەقامە جەنجاڵەکەوە
من لە تۆ دەپرسم خۆشبەختیم لەکوێ لێ ونبوو؟
خۆشبەختی من دەستەکانی تۆ بوو
کە ئێستا لام نین
خۆشبەختی من دوا تەلەفۆنی تۆ بوو...
کە لەبەر گریان و
دڵتەنگی، من و تۆ بەباشی لە قسەکانی یەکتر
نەدەگەیشتین
ئاخر تۆ سەیرکە...
کاتێک کەسێک بۆ ئەبەدی جێی هێشتووین،
دوا زەنگی تەلەفۆن و دەنگی هەناسەشی
بە دواهەمین دڵخۆشی ئەژمار دەکرێت، کاتێک
ئەم هەموو
ساڵ و مانگ و ڕۆژە بەبێ ئەو بەڕێ دەکەیت و
بیر لە نەبوونی دەکەیتەوە...!

« ئێسمێرای »

14 Oct, 13:24


-

« ئێسمێرای »

05 Oct, 23:10


وەفاداری گرانە لە مرۆڤی هەرزان نایەت.

« ئێسمێرای »

05 Oct, 01:14


یاخوە دڵ تەنگی من بێتە سەر دڵت.

« ئێسمێرای »

28 Sep, 21:26


تۆ شایەنی ناشرینترین
دێڕەکان و خراپترین دوعاکانی.

« ئێسمێرای »

25 Sep, 17:06


ئەگەر ڕۆژێک بیرت کردم
باوەش بەو کەسەدا بکە کە
هێناتە جێگای من.

« ئێسمێرای »

24 Sep, 15:18


دڵنیابە نە چاوەڕێتم نە مەجبورتم.

« ئێسمێرای »

20 Sep, 23:21


سەیرێکی چاوەکانی کردم و وتی هەتا هەتایە
ئەو بەهارەی چاوەکانت ناکەم بە پایز
وەلی پایزی من زۆر دەمێکە هاتووە.

« ئێسمێرای »

20 Sep, 02:56


هەموو شەوێک پاڵ بکەوە
سەیری سەقفەکە بکە و
بە بێدەنگی داوای لێبوردن لە خۆت بکە؛
بۆ ئەو کارەی کە بۆ کەسانی تر کردووتە و
ئەو کارەی هەرگیز بۆ خۆت نەتکردووە...