بۆهاوسەرانBoHawsaran @bohawsran Channel on Telegram

بۆهاوسەرانBoHawsaran

@bohawsran


بۆهاوسەرانBoHawsaran (Kurdish)

بۆهاوسەرانBoHawsaran یەکەمین کەناڵی تێلێگرامی کە بۆ هاوسەران وانەیە. ئەم کەناڵە کاری زۆر بۆ هاوسەران و وەرزییەتیی خۆیەکانیان هەیە. بۆهاوسەران کەناڵێکی بەرهەمچووییە کە دەتوانیت لەگەل وەرزییەکانی ناتەواو و ئامێرەکانی ترافیکی بەرزی بن ببینیت. ئەم کەناڵە هاوڕێیانەکانی خۆیان بپێڕەوە و بچیانەکانی خۆیان ببینن. بۆهاوسەران وانەیە تایبەت بۆ هاوسەران و ئامێرانی وانەیەکان.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Dec, 18:43


بەڕاستی لەم سەردەمە بەرپرسیارێتی خێزان زۆر گەورەیە و زۆریش قورس بووە، بۆیە پێشنیارەكەم:

- دەرسی خێزانی ئەگەر حەفتەی شەوێكیش بێ زۆر گرنگە ، ئەگەریش زیاتربێ باشترە چونكە ئێستا شەوگار درێژە.

- تەجوید و تەفسیری قورئانی پیرۆز.

- فەرموودەكانی پێغەمبەر ‎ﷺ.

- ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵ و خێزانەكانی رضي الله عنهم.

- لێپرسینەوە لە منداڵ كە چیان فێركراوە لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن.

- ئاگاداربون لە هاوڕێیەتیان لەدەرەوە.

- تەسكردنەوەی ئازادی بەكارهێنانی مۆبایل و ئەنتەرنێت.

(مامۆستا هۆشیار نصرالدین)

#هۆشیاری_خێزان
#بۆ_هاوسەران

بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Dec, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 33 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Dec, 17:00


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 32 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

06 Dec, 19:22


سەردانی پێشانگای کتێبت کرد لەسلێمانی؟
چ کتێبێکت کڕی لەکۆمێنت دایبنێ بۆئەوەی هاوڕێیان سودی لێببینن

بۆهاوسەرانBoHawsaran

06 Dec, 17:42


🔸نیعمەتی هەبوونی ئافرەت

(ئیسلام بەو شێوەیە ڕێز لە ئافرەت دەگرێت)👇

ـ تا کچە هۆکاری چوونە بەهەشتی باوکیەتی.

ـ کە دەبێتە هاوسەری پیاوێک، نیوەی دینی پیاوەکەی کامڵ دەکات.

ـ کە دایکە، هۆکاری چوونە بەهەشتی منداڵەکانیەتی و بەهەشت لەژێر پێی ئەو دایە.

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: تەنها ڕێزداران ڕێز لەئافرەت دەگرن، بێ ڕێزان سوکایەتی بە ئافرەت دەکەن.

#نیعمەتی_هەبوونی_ئافرەت
#بۆ_هاوسەران

بۆهاوسەرانBoHawsaran

06 Dec, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 31 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

06 Dec, 08:01


پیاو چۆن گرنگی بە ھاوژینەکەی بدات؟

١.گوێی بۆ بگرە:
یەکێک لە نیشانەکانی گرنگیدانی پیاو بە ھاوژینەکەی ئەوەیە گوێ لە قسەکانی رابگرێت، تا ئەو کاتەی قسەکانی تەواو دەکات بۆ ئەوەی ناخی خۆی ھەڵرێژی.

٢. مامەڵەکردنی بەشێوەیەکی نایاب و جیاواز لە کەسانی دیکە:
دەکرێت پیاو پرسیار لە خێزانەکەی بکات و پێی بڵێت کە چی دەوێت و چیت پێخۆشە، ھەروەھا دەکرێت پیاوەکە ھەندێک رەفتاری تایبەت بە خێزانەکەی بکات تاوەکوو لەلای ئەو پێگەیەکی تایبەتی ھەبێت .

٣. ھەوڵبدە زۆرترین کاتەکانت لەگەڵ ئەو بێت :
کاتێک پیاو ھاوژینێکی باشی دەبێت، پێویست دەبێت لەسەری کاتێک زۆری خۆی بۆ تەرخان بکات بۆ ئەوەی ئافرەتەکە ھەست بە گرنگی خۆی بکات و خۆشەویستیەکەیان زیاتر بکات.

٤. گواستنەوەی ھەواڵی دڵخۆشکەر:
پێویستە پیاو ھەل بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ خێزانەکەی بکات و دەکرێت ئەمە لەرێگەی گواستنەوەی ھەواڵی خۆشبێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەن .

٥. سەرنجت بخە سەر ھاوژینەکەت :
بۆ ئەوەی سەرنجی خێزانەکەت بە لای خۆت رابکێشی پێویستە سەرنجت لەسەر رەفتار و کردەوەکانی بێت و بەخۆشەویستانە سەیری بکەیت.

٦. پرسیاری لێبکە:

کاتێک گفتوگۆیەک لەگەڵ خێزانەکەت دروست دەبێت پرسیاری بابەتەکەی لێبکە بۆ ئەوەی ھەست بکات کە تۆ گرنگی بە قسەکانی دەدەیت .

٧. ھەندێک چالاکی بەیەکەوە ئەنجام بدەن:
ھەوڵبدە رۆتین بشکێنێت و ماوە نا ماوە دەرچوونێکی تایبەتیتان ھەبێت بەیەکەوە.

٨.رازی دڵی خۆتی بۆ بکەوە :
ھەموو رازەکانی دڵی خۆتی بۆ باس بکە، بەم شێوەیەش متمانە لەنێوانتان زیاتر دەبێت و خۆشەویستی گەشە دەکات .

٩. ستایشی بکە :
قسەی خۆشی بۆ بکەو ستایش جلوبەرگ و جوانی و خواردنەکانی بۆ بکەیت.

#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

05 Dec, 18:18


🔸بە دەستهێنانی خێر و پاداشت لە نزیکبوونەوەی نێوان هاوسەران

لەو کاتەی هاوسەران کرداری جوتبوون ئەنجام دەدەن، خێرو پاداشتیان بۆ دەنوسرێت بەو مەرجەی هەردوکیان نیازی داوێن پاکی و خۆپاراستن لە خراپەیان هەبێت.

ئەبو زەری غەفاری دەگێڕێتەوە...
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: کاتێک لەگەڵ خێزانەکانتان جوت دەبن خێرو پاداشتتان بۆ دەنوسرێت.

هاوەڵەکان وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ گەر ئێمە لەگەڵ خێزانەکانمان جوت بین پاداشتمان بۆ دادەنرێت؟

پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: گەر ئەو شەهوەت و ئارەزووە لە شتێکی حەڕام سەرف بکرێت، ئایا بۆی بە گوناهـ و تاوان نانوسرێت؟
وتیان: بەڵێ وایە.

فەرمووی: کەوایە گەر لە شتێکی حەڵاڵ سەرف بکرێت بە خێرو پاداشت بۆی دەنوسرێت.
(رواه مسلم و النسائي)

#پاداشتی_نزیکبوونەوەی_نێوان_هاوسەران
#بۆ_هاوسەران

بۆهاوسەرانBoHawsaran

05 Dec, 17:00


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 30 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

04 Dec, 20:09


🔸بێدەنگبوونی (ژن ـ مێرد) لەکاتی توڕەبوونی ئەویتریان، دەبێتە هەوێنی ئارامی خێزانەکان

لە (عبدالرحمن ڪوڕی عەوف)یان پرسی
بۆچی تۆ هەرگیز لەگەڵ خێزانەکەت کێشەت نەبووە؟

وتی: ئەو شەوەی کە بەبوکێنی هاتە لام بەیەکەوە بڕیارمان دا ئەویش ئەوەبوو
(ئەگەر من توڕەبم ئەو بێدەنگ دەبێت)
(ئەگەر ئەویش توڕەبوو من بێدەنگ دەبم)

لە ئیسلامەوە ئاوا فێری خۆشەویستی دەبیت.

#بەرهەمی_بێدەنگی
#بۆ_هاوسەران

بۆهاوسەرانBoHawsaran

04 Dec, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 29 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

04 Dec, 08:28


ھەر کەس سەیری ئەم فیلمە بکات ؛
پەشیمان نابێتەوە ، بەجدی خۆشترین فیلمە سوود بەخش کە تا ئێستا بینیبێتم زۆر جوان بوو ، ھیوادارم ھەمووتان بینەری بن چونکە بەجدی شایستەی بینینە..

لینکی فیلمەکە لە کۆمێنت دانراوە بۆتان👇👇👇

بۆهاوسەرانBoHawsaran

04 Dec, 06:09


🔸ئافرەتی پێشەنگ

لەم زەمەنەدا زۆر پـێویستمان بە ئافرەتانێکە کەخەمیان خەمی ئاخیرەت و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بێت بە پەروەردەیەکی جوان و ڕێک و ئیسلامیانە.

ئافرەتانێک بن خۆیان فێری عیلمی شەرعی بکەن، منداڵەکانیشیان فێربکەن و پەروەردەیان بکەن لەسەر جوانترین ڕەوشتەکان.

قودوەیان ئافرەتانی ئیـماندارو ئافرەتـانی هاوەڵان بێت، تا ئەمـانیش ببن بە پێشەنگێک بۆ دوای خۆیان، نەوەک بەداخەوە لەمڕۆدا ئافرەتانمان کەسانێکیان کردۆتە پێشەنگ بۆ خۆیان ئاخیرەتیان پاش هەموو شتێک خستووە.

#ئافرەتی_پێشەنگ
#بۆ_هاوسەران

بۆهاوسەرانBoHawsaran

03 Dec, 18:32


ژن ومێرد ژانن یان ژیانن؟نهێنیەکانی هاوسەرگیری سەرکەوتوو!

بۆهاوسەرانBoHawsaran

03 Dec, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 28 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

03 Dec, 07:06


پیاو ناتوانێت دەستکاری مووچەی هاوسەرەکەی بکات!

د.احمد بالیسانی
بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

03 Dec, 06:30


چـەندین جـار بـەڵێـنتدا شەونوێژ بکەیت و نەتکرد؟!
چەندین کاتژمێری شەو بێـداربوویـت و
نە زیکرێـکت کرد نە دوو ڕکات شەونـوێژت کرد،
کە زۆر ئاسانبوو، دڵتی و ژیانتــی ڕووناك دەکردەوە...

ئەمشە بڕیار بـدە و بەپێی توانا شەونوێژ بـکەیـت،
ئەگەر ماندوویت دوو ڕکات بـکە،
دواتر هەندێ دوعـا بـکە و بە ئارامـی بــخەوە...

عیبادەتی شەو زۆرترین کاریگـەری هەیە لەسەر دڵ...

و: ئەیاد فەهمی

بۆهاوسەرانBoHawsaran

02 Dec, 17:02


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 27 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

02 Dec, 08:34


تەواوی دیبەیتی مامۆستا کوڕی پاک لەگەڵ حەمودی مولحید فەرموون بینەری بن👇👇

https://youtu.be/O6Ic6t9yTw8?si=KpymC2xUtRheoRAg

بۆهاوسەرانBoHawsaran

01 Dec, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 26 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

19 Nov, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 14 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

19 Nov, 10:31


پەیوەندیەکی سەیر ... 🖤🤍

کاتێک کچ و کوڕێک قەرار دەدەن هاوسەرگیری بکەن بە فەرمانی خودا دڵیان وردە وردە دەکەوێتە سەر یەک , پەیوەندییەکی ڕوحی لە نێوانیان دروست دەبێت

هەر بۆ نمونە جارێ نەبوویتە مانگێک هاوسەرگیریان کردووە کەچی بێتاقەت دەبن بۆ یەک گەر بۆ ساتێک دووربن لەیەک , یەکێکیان نەخۆش بکەوێت ئەوەیتر خەوی لێ ناکەوێت ...

جاری وا هەیە هێشتا هاوسەرگیریان نەکردووە و دەستگیراندارن کەچی دڵیان هێندە نزیکە لەیەکەوە گەر یەکێکیان خوانەخواستە شتێکی لێ بێت ئەوەیتر گریانێک دەگریەت وەک ئەوەی ئازیزێکی ٢٠ ساڵەی لەدەست دابێت ...

گەر لەمەودای هاوسەرگیری هەرچەندە کێشە و ناخۆشی لەنێوانیان ڕووبدات هێشتا مەیلی دڵداریان هەیە بۆ یەک ...

ئەمە پەیوەندیەکی ڕوحییە تەنها لەنێوان دوو ئەویندار و هاوسەری ڕاستەقینە هەیە 🖤🤍

✍🏼تەنیاحاجی

..................................................
#𝑻𝒂𝒏𝒚𝒂𝒉𝒂𝒋𝒊 🤍🕊️

بۆهاوسەرانBoHawsaran

18 Nov, 18:49


هۆكاره‌كانی ساردبوونه‌وه‌ی ژن و پیاو چین له‌ هاوسه‌رگیری؟

#حاجی کاروان

بۆهاوسەرانBoHawsaran

18 Nov, 17:00


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 13 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

18 Nov, 15:54


دەرگای ڕێکخراوە فیمێنزمەکان داخەن و پرچی یەک بەیەکیان بگرن و بیاننێرن بۆ ئەوروپا.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

18 Nov, 09:57


باشترین ماڵ ئەوماڵەیە، کەژن تیدا خۆشەویست و پیاو ڕێزلێگیراو بێت💗

بۆهاوسەرانBoHawsaran

18 Nov, 06:55


(باوکیشم لە دایکمی ئەدا...)
ئازیزان: گەنجێک لەگەڵ خێزانی کێشەیان بوو، وە لێی دابوو، منیش ئامۆژگاریم کردو ووتم :بەڕێزم ، وادیارە تۆو خێزانت هێشتا لە ماناو شێوەی ژیانی هاوسەری تێنەگەشتوون ، ئێوە دوو کەسن، بڕیارتان داوە بۆ ماوەیەکی دوورو و درێژ پێکەوە بن ،وە ژیانیش بەرزی و نزمی و خۆشی ناخۆشی تیا ئەبێت،ئەبێت ئەوەندە تەباو خۆشەویستی و ڕێزگرتنی یەک لەنێوانتانا هەبێت ، ژیانتان بکەنە بەهەشتە بچکۆلەیەک وبێدڵی یەکتر نەکەن و دڵتان نەیەت ناوچاوێ لە یەک گرژ بکەن چجای ئەوەی حاڵتان بگاتە ئەوەی کە لێدان بەکار بهێنی ، لێدان بۆ حەیوانە کە عەقڵی نیەو بە لێدان ئیش ئەکات، بەڵام ئێمە مرۆڤین، مەگەر حاڵەتی حەیوانی درووست ببێت ،ئەگینا بە ئیشارەیەک ئەبێت لەیەک حاڵی ببن، ووتی مامۆستا خۆ باوکیشم هەموو جار لە دایکمی ئەدا،لەدڵی خۆما ووتم سبحان اللە ، تەسەڕوفاتی باوک و دایک لە ماڵەوە بۆ مناڵەکان چەندە گرنگە تەئسیری هەیە، بە باشی یاخراپی، وە چۆن لە مێشکی ئەو مناڵانەدا تۆمار ئەبێت و دووایی لە ژیانی خۆیاندا چاویان لێ ئەکەن، و ڕەنگ ئەداتەوە ، بۆیە داوا کارین تەبایی وخۆشەویست وڕێز گرتن لە نێوان هاوسەراندا جێگیر ببێت بە شێوەیەک بێدڵی یەکتر نەکەن ونموونەی جوانیش بن بۆ مناڵەکان تا بەختەوەری خۆتان و کۆمەڵگاش دابین بکەن ،ئەگینا دونیاش خۆش نابێت وپرسیاری قیامەتیشی لەسەر ئەبێت....
م.حسن شەمێرانی

بۆهاوسەرانBoHawsaran

17 Nov, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 12 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

17 Nov, 06:14


گرنگی پێدان و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ ژنەکەت چ قورس بێ یان کاتی بوێ
فەرزە لەسەرت !
ئیتر بەسە پاساو ھێنانەوە
.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

16 Nov, 18:07


"١٢ ئامۆژگاری جوان بۆ هاوسەران"

١-هه‌رگیز به‌بێ پرسی یه‌كتر میوان بانگێشتی ماڵ مه‌كه‌ن

٢-له‌ بچوكترین كارو بڕیاردان ڕاوێژ به‌یەكتر بكه‌ن

٣-هه‌رگیز ناكۆكیه‌كانتان مه‌به‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ له نێوان
خۆتان چاره‌سه‌ری بكه‌ن

٤-داهاتی هه‌فتانه‌ و مانگانه‌تان هه‌رگیز بۆ كه‌س ئاشكرا مه‌كه‌ن

٥-سه‌ردانكردنی ماڵی دایك و باوكی یەكتر به‌ هاوسه‌نگی ڕاگرن

٦-هه‌ركات دركتان به‌وه‌كرد كه‌سێك ده‌یه‌وێ نێوانتان تێك بدات خۆتان دوورخه‌نه‌وه‌ لێیان

٧-هاوكاری ماڵی باوكی یەكتر بكه‌ن تاكوو
خۆشه‌ویست بن لای ئه‌وان

٨-له‌كاتی ده‌وام یاخود دوور بوون له‌یەكتر زۆرترین
په‌یوه‌ندی ئه‌نجام بده‌ن

٩-به‌رده‌وام دیاری بۆیەكتر بكڕن
گەر زۆرسادەش بێ ، بەمە ئه‌وین نوێ بكه‌نه‌وه‌

١٠-ڕۆژه‌كانی پشوو به‌یێكه‌وه‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌
له‌ چوار دیواری ماڵ ده‌رچن"پیاسه‌و بازارێك به‌یێكه‌وه‌ بكه‌ن

١١-هه‌ركامێكتان توڕه‌ بوو ئه‌وه‌ی تر
با بێده‌نگی هه‌ڵبژێری و ئه‌و ژووره‌ چۆڵ بكات"
تا کەمێک هێور ئەبنەوە

١٢-له‌كاتی نه‌خۆش كەوتن و ئازار
دڵنه‌وای یەكتربكه‌ن ببنه‌ بزیشكی یەكتر.

دڵنیابن
بەم چەن خاڵە سادەیە ئەتوانن ژیانتان خۆشبكەن

‌مامۆستا هۆشیار مجید

بۆهاوسەرانBoHawsaran

16 Nov, 17:00


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 11 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

16 Nov, 09:18


هەرکەسێک #شەونوێژ بکات خوای گەورە پێنج شتی ئەداتێ💗

بۆهاوسەرانBoHawsaran

16 Nov, 05:51


مردنی باوک، چەمینی پشتە!

وەفای ڕاستەقینەی منداڵ بۆ باوکی وێنە پۆستکردن و هەڵواسینی بە دیوارەوە نیە بەڵکو ئەوەیە منداڵێکی صاڵح و بۆ خوا صوڵحاو بێت؛ دوعای بۆ بکات و لە خوا بپارێتەوە بۆی، خێر و چاکەی بۆ بکات!
خوای گەورە لەمردووی هەموو لایەک خۆشبێت..
ئەوانەی کەوا باوکیشیان لەژیان ماوە ڕێزی باوکتان بگرن تاکو لەژیاندان...

بۆهاوسەرانBoHawsaran

15 Nov, 20:00


شەوی زستانان زیاتر لە ١٣ سەعاتە ، کەچی ١٣ دەقە بۆ شەو نوێژ پێمان قورسە؟؟!

بۆهاوسەرانBoHawsaran

15 Nov, 17:00


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 10 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

15 Nov, 13:07


کچێک ئاواتی ئەوەبوو باوکی بکەوێتە سەر جێگا بەم شێوەیە!!...
باوک و دایکان بزانن توڕەبوونتان لە مندال چ کارەساتێک دروست دەکات

#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

15 Nov, 10:10


دایکان پێویستە شیری خۆیان بدەن بە منداڵەکانیان
چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هەست و سۆزی منداڵەکانی

Halala Muhamad Almas
بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

15 Nov, 06:01


🎧🎧#سورەتی_کهف_لەیاد_مەکەن

قالَ رَسولُ الله "صلى الله عليه وسلم"
" مَن قرأَ سُورةَ ( الكهفِ ) في يَومِ الجُمعةِ أضاءَ له مِن النُورِ ما بينَ الجُمعتينِ "


کُل الکُهوف مُظلمة
إلا کهف مُصحفنا نور يُضيء ما بين الجُمعتين
"لا تنسی قراءة سورة الکهف"

بۆهاوسەرانBoHawsaran

14 Nov, 19:12


لە قوتابخانەی غەززەوە

چەند بە جوانی و ئیماندارانەوە ماڵئاوایی لە کچە شەهیدەکەی دەکات💔

بۆهاوسەرانBoHawsaran

14 Nov, 17:00


گەورەیی ڕۆشتن بۆ نوێژی جومعە..
بەیانی هەینیە ئێوەش ئەڤیدیۆیە لای خۆتانەوە شەیربکەن و بلاوی بکەنەوە ڕەحمەتی خواتان لێبێت.

#بۆهاوسەرانBoHawsaran
#هەینی
#جمعە

بۆهاوسەرانBoHawsaran

14 Nov, 17:00


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 9 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

14 Nov, 12:41


کاتێک مناڵەکەت دادەبڕێنیت لە خولەکانی لەبەرکردنی قوڕئان بە بیانووی دەوامی قوتابخانە ئەمە وای لێدەکات وا تێبگات کە قوڕئان کاتەکانی بەفیڕۆ دەدات
ئیتر  مەپرسە .....! بۆ چی مناڵەکەت گوێڕایەڵیت ناکات یاخود نوێژ ناکات یاخود بۆچی ڕەوشتی خراپ بووە ؟

تۆ خراپەت لەگەڵ کردووە بەر لەوەی ئەو خراپ بێت بۆت!

ڕای بهێنە کە سەرەتا قوڕئان لەپێش هەموو شتێکەوەیە و دواتر شتەکانی تر بەدوای دادێت ئەگەر وات کرد ئیتر بەرهەمەکەی بەسەر خۆت و ئەویش دەبینیت .
🔺دوور خستنەوەی منداڵەکەت لە قوڕئانی پیرۆز لە کاتی خوێندن پەیامێکە بۆی تاکو لە دەروونیدا بچەسپێت کە قوڕئان هۆکارێکە بۆ ڕێگەگرتن لە سەرکەوتنی لە خوێندنەکەی .
🔺پەیامێک بۆ دایبابان : مناڵەکانتان فێربکەن کە ئەزبەرکردنی قوڕئان و گرینگیدان بە خوێندنەوەی هۆکارێکە بۆ ئاست بەرزییان لە خوێندن.

🔺ڕۆڵەکانتان فێربکەن کە قوڕئان بۆ هەموو کاتێکە نەوەکوو تەنها لە کاتی مۆڵەت و پشووەکان .
🔺فێریان بکەن کە سەرەتای سەرکەوتنیان لە خوێندن پەیوەستە بە ئەزبەرکردنی قوڕئان .

🔶هەرکەس لەگەڵ خودا بێت بێگومان خودا لەگەڵی دەبێت .

قوڕئان و خوێندن بەیەکەوەن .


#شکۆی_ئوممەت
#ئادابەکانی_پەروەدەی_منداڵ

بۆهاوسەرانBoHawsaran

14 Nov, 05:35


چۆن فێری هونەری بێ دەنگی ببین!!
چۆن بتوانین ئاگاداری وشەکانمان بین..!!

لەپیاوێکیان پرسی بۆ لە هاوسەرەکەت جیابوویتەوە..؟!
گوتی لەبەر ئەوەی خواردنەکەی سوێر بوو، خوێی زۆر بوو...

ئەم ڕووداوە دەرس و ئەزموونی زۆر گەورەی تێدایە، تکایە هاوسەرە بەڕێزەکان گوێ بگرن با ئەم هەڵە بچووکانە گەورە نەکرێ و دوایی بە جیابوونەوە کۆتایی بێت!

لەبەر خوا بڵاوی بکەنەوە

باتەتێکی گرنگ #بۆهاوسەران
باوکی مەئوا
#هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️
#بۆهاوسەرانbohawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Nov, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئاڵقه‌ی - ( 8 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Nov, 11:46


پاراستنی خێزان لە سەردەمی فەساد گرنگترین ئامانگە..

#حاجی_کاروان

بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Nov, 08:01


بابەتێکی زۆر گرنگ و پێویست بۆ باوکان ودایکانی ئازیز.. پەروەردەی ئیمانی لەسەر شیرازەی خێزان هیوادرم گوێبیستی بن لە کۆمێنت دانراوە بۆتان👇👇

بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Nov, 06:03


هەستەڪانی ژنەکەت

ـــ لێگەڕێ باژنەکەت هەمیشە لەڕا و بۆچوندا هاوبەشت بێت و گوێی بۆ بگرە، بەتایبەت لەبەرچاوی کوڕەکانت... رێز لە هەستەکانی بگرە، بەتایبەت لەبەرچاوی خەڵکدا...
ـــ کاتێ دوا دەکەوێت، پەیوەندی پێوە بکەو پێ بڵێ: کەمێک دوا دەکەوم... کاتێکیش لەماڵ دەردەچی لێی بپرسە وپێی بڵێ: چیت پێویستە؟ یاخود بڵێ: چ کارێک هەیە بەبێ من پێت ناکری، باپێش ئەوەی من بڕۆم پێکەوە بیکەین...
ـــ ئەگەر گونجا لەسەر کار پەیوەندی پێوە بکە... هەوالی خۆیی ومناڵەکان بپرسە... بەتایبەت ئەگەر مناڵێکی نەخۆشتان هەبێ، ئەوا ئەو کاتە کەمتەر خەمی نەکەی... ئیتر ئەوکاتە ژنەکەت دڵنیا دەبێتەوە کە دووری تۆ لەماڵەوە بەهۆی کارەوەیە نەک بەهۆی گوێپێنەدانەوە...
ـــ کاتێک ئەو باسی هەستەکانی خۆی بۆتۆ دەگێڕێتەوە، تۆ سەیری کاتژمێرەکەت مەکە... ئەگەر پێشتر هەستێکی ئەوت بریندار کردووە، داوای لێبوردنی لێ بکە...
ـــ کارێک بکە هاوسەرەکەت متمانەی بەخۆی هەبێت... وای لێ مەکە هەرشوێنکەوتەی تۆ بێت و بەدوای تۆدا بخولێەوەو ئیتر خۆی بۆ خۆی هیچ شتێک نەزانێ، بەڵکوو هانی بدە با ئەویش کەسایەتی سەربەخۆی هەبێت... بیر و بۆچوونی سەربەخۆی هەبێت... بریاری سەربەخۆی هەبێت...
ـــ لەهەموو کاروبارێکدا پرس و ڕاوێژی پێ بکە... قسەی لەگەڵدا بکە، بەڵام بەجوانترین شێوە... ئەگەر زانیت بڕیار یان ڕایەکی ئەو پەسەندەو لەوەی تۆ جوانترە، پێت عەیب نەبێ ولەگوێی بکەو پێشی بڵێ: ڕایەکەی تۆ، یان بریارەکەی تۆ لەوەی من باشترە... ئەگەریش ڕای خۆتت پێ پەسەند بوو ئەوا بەنەرمی وای لێ بکە ئەویش بێتە سەر ڕاکەی تۆ...
ـــ کاتێ ژنەکەت کارێک دەکات وشایانی پیاهەڵدانە، هەندێ چاکە باسی بکە و پیایدا هەڵدە... پێغەمبەر(صل اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: من لم یشکر الناس لم یشکر اللە. رواە الترمذی. واتە: هەرکەسێک سوپاسی ــ چاکەی ــ خەڵک نەکات، سوپاسی خوای گەورەش ناکات.
ـــ نەکەی بەتەما بیت ژنەکەت هەر لە بواری ماڵداریدا سەرکەوتوو بێت وبەس... بتەوێ بەباشی اڵ خاوێن بکاتەوە... چێشی خۆش لێنێت... جلوبەرگ جوان بشوات... باش ئەوە بزانە سەرکەوتنی ژنەکەت هەم لەڕووی ماڵدارییەوە هەم لە ڕووی کەسایەتی خۆی متمانە پێبەخشینی تۆوە... پەندێک هەیە دەڵێ: لەپشتی هەموو پیاوێکی مەزن، ژنێک هەیە. منیش دەڵێم: لەپشتەوەی هەموو ژنێکی مەزن پیاوێک هەیە...
ـــ لەگەڵ ژنەکەتدا کاربکە و یارمەتی بدە... ئەو کار و یارمەتیدانەی سبەی دەبێت بەیادگاری وپێکەوە باسی دەکەن وزیاتر خۆشەویستی لەنێوانتاندا دروست دەکات...
ـــ یارمەتی بدە بۆئەوەی لە لای کوڕەکانتان زیاتر بتوانێ لایەنی زیرەکی و وشیاری خۆی دەربخات... ئەوە دەبێته هۆی پەیوەندییەکی جوان لەنێوان دایک و کوڕدا... هێز و گوڕی زیاتری پێ دەبەخشێت بۆ ئەوەی بتوانێ زیاتر و باشتر ڕۆڵ ببینێت، چونکە کوڕەکان بۆیان دەردەکەوێت کەدایکیان ژنێکی گەورەو دایکێکی گەورەیە...
ـــ ژنەکەت هەر ئاکارێکی باشی هەبوو تۆیش هەوڵبدە ئەو ئاکارە باشانە لەخۆتدا زیندوو بکەیتەوە... زۆر پیاو هەبووە بەهۆی ژنەکەیەوە خوای گەورە ڕێنوێنی کردوە... پیاو هەبووە خۆی نوێژی نەکردوە، ڕۆژووی نەگرتووە، سەردانی کەسی نەکردووە، بەڵام دوای ژنهێنان ژنەکەی بینیوە نوێژ دەکات، ڕۆژوو دەگرێ، سەردانی خەڵک دەکات، ئیتر ئەویش فێری نوێژ و ڕۆژوو وسەردان بووە...
ـــ لەکۆتاییدا پێت دەلێم: ئاگات لەهەستەکانی ژنەکەت بێت... ئەوەتا ژنەکەی عومەری کوڕی عەبدولعزیز ڕازی بوو لەگەڵ مێردەکەیدا بەهەژاری بژین... هەرچەندە ئەو ژنە کچی پادشایەک بوو... ژنی خەلیفە بوو، بەڵام بەهەژاری ڕازی بوو... بەوە ڕازی نەبوو یەک ڕۆژ ئەوین وخۆشەویستی مێردەکەی لەدڵدا نەبێت... ڕۆژێک عومەر ڕۆیشت بۆ ئەوەی هەندێ نوێژ و پەرەستش بکات... ژنەکەی سێ دێڕ شیعری بۆنووسی... ئەو شیعرانە بەرد دەکەن بەئاو...
بۆی نووسیبوو:
‌ ئەی سەروەری من! تۆعەقڵی منت
‌ کەمەندکێش کرد وبوومە یەخسیرت
لەگەڵ هەموو کەس باش و دادگەری
تەنیا بۆ من بوو جەور وستەمت
هەموو شتێکت بەخەڵکی بەخشی
بۆمن بێداری بوو بە بەرهەمت
.................
لەکتێبی: #چرپە
نوسینی: د.حەسسان شەمسی پاشا
ڵاپەڕە: 172_174
#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

12 Nov, 17:37


شانۆگەریەکی زۆر جوان و کاریگەر لەسەر گەورەیی باوک
کە زۆربەی ئامادەبوان دەهێنێتە گریان.😭

ئەگەر باوکت لەژیانتا ماوە بانگیشتی بکە و سوپاسی گەورەیی بکە.

#باوک

بۆهاوسەرانBoHawsaran

12 Nov, 17:02


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئاڵقه‌ی - ( 7 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

12 Nov, 08:55


ڕۆلی دایک و باوک لەپەروەردەکردنی خێزاندا، بابەتێکی گرنگ و پێویست بۆ دایکان و باوکان هیوادارین بینەری بن👇👇


https://youtu.be/MwGcD3S8dLo?si=8OfWpa3Ib7J8Y8rA

بۆهاوسەرانBoHawsaran

12 Nov, 06:17


(ئافرەت مرۆڤە نەک کاڵا !!!‌ )
  
    ئازیزان: بەرنامەیەکی مۆبایلیان داناوە پێم خۆش بێت  یا نا ،کاتێ ئەمەوێ تەلەفونێ بکەم لە پێشا وێنەی ئافرەتێکی سەرو مل وسنگ ڕووت یەتە سەر شاشەکە، وە لە چەن شوێن و فلیم و ڕیکلام و شتی ترا بە زیندووی و یا بە وێنەی ، ئافرەت کراوەتە  کەرەسەی پارە پەیدا کردن وڕابوواردن ،  بێ ویستی خۆی، ئافرەت  خۆی لە سنووری ئازادی خۆیا چی ئەکات با بیکات،حەڵاڵ وحەرامیەکەی  بەرامبەر خوای درووستکاری و یاسا خۆی لێی بەر پرسیارە ، بەڵام بێ ویستی خۆی ئەو وێنەی ئافرەتە بە سابونەوە یان لە مۆبایلەکەدا ناسراو نیە، بەڵکو وەک کاڵا بە کاری ئەهێنن،بێ ویستی خۆیان و پرسیان پێ ناکرێ،  بەڕاستی ئەمە یاریەو بێ ڕێزیە بەرامبەر بە شێکی گرنگ لە پێکهاتەی مرۆڤایەتی لەم ژیانەدا، بە مەرجێ جگە لە خودی مرۆڤ ،  هەموو دروستکراوەکان بۆ خزمەتی مرۆڤ درووست کراون و ئەکرێ بەکار بهێنرێن بەشێوازی جۆراو جۆر،بەڵام مرۆڤ بەهەردوو ڕەگەزیەوە زۆر پیرۆزەو نادرووستە  زەحمەت بدرێ،بکوژرێ،بەکار بهێنرێ ،بریندار بکرێ،بێ ڕێز بکرێ،بۆ ئارەزوی پیاوان ،شت ومەکیان پێ جوان بکرێ،ئەمە جگە لە ئاسەواری خراپی لەسەر لاوان ،بێڕێزیشە بەرامبەر ڕەگەزی ئافرەتان بەهیوای تێگەشتن لەم بابەتە وهەوڵی نەهێشتنی ئەم دیاردەیە و توێژی ئافرەتان وەک بەرگری لە مافی خۆیان ،قسەیان هەبێت لەم بابەتەدا....لە گەڵ ڕێزم  
   ‌۱۱/۱۱ /۲۰۲٤

بۆهاوسەرانBoHawsaran

11 Nov, 19:05


ماڵەڪان لەسەر بنەمای جوانی ئافرەت وسەروەت وماڵی پیاو دانانرێن..
بەڵڪو بنەمای ماڵەڪان لەسەر ڕێز بنیات دەنرێت..

ئەو پیاوەی تەنها لەدوای جوانی ئافرەت دەگەڕێت  و ئەو ئافرەتەی تەنها لەدوای پارەی پیاو دەگەڕێت فیترەتیان
تێڪ چووە

ئافرەت بۆ پیاو ئەمانەتە.. پیاویش بۆ ئافرەت ئەمانە..

بۆهاوسەرانBoHawsaran

10 Nov, 08:01


" با خۆمان نەخەڵەتێنین "

ڕێگای ڕاست و دروستی هاوسەرگیریی( کوڕ و کچان )
تەنها یەک ڕێگایە ، کە شاڕێگایە ، ئەویش لێدانە لەدەرگای ماڵی باوکی کچ و خوازبێنیی کچ دەبێت ...
هەربۆیە تۆی کوڕ یان کچ ، گەر ڕیگای دووەمت هەڵبژارد بۆ گەیشتن بەڕەگەزی بەرامبەر ، دەبێ باجی ڕێگاکەشت بدەیت .

بۆهاوسەرانBoHawsaran

10 Nov, 06:10


ئەگەر براکەت تا ئێستا وەک جارانەو هاتوچۆتان گەرمە ئەوە براژنەکەت لە عائیلەیەکی خانەدانە یان براکەت بەمانای کەلیمە پیاوە.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

09 Nov, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئەڵقه‌ی - ( 4 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

09 Nov, 16:58


🔻تێپەڕوونی 400 ڕۆژ و بەردەوامی جەنگی غـ.ــ،ـەززە
م. یەحیا نەوزەر جاف
فەرموون لە کۆمێنت دانراوە بینەری بن 🔻🔻🔻

بۆهاوسەرانBoHawsaran

09 Nov, 12:49


ڕێز لەخێزانەکانتان بگرن 💗
بۆئەوەی ژیان و خۆشەویستی بەردوام بێت💗🌹🌷

بۆهاوسەرانBoHawsaran

09 Nov, 06:45


تێکدەر و دوژمنی ماڵەکەتان
کێ ئاسودەی و بەختەوەریمان لێ دەسێنێت؟
کێ ناوی هاوسەرەکەم دەزڕێنێت؟
وەڵامی ئەمانە لە خوارەوەیە 👇👇

بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Nov, 17:20


ئەم ئافرەتە چووە بۆ بازار شتیک پەیدابکات بۆ منداڵەکانی
تاگەڕاوەتەوە هەموو خانەوادەکەی بەبۆردومان شەهید بوون

سەیری بکەن چۆن شۆک بووە

لەعنەتی خوا لەو جیهان و سیستەمەی کە ئەمە ئاسایی قبوڵ دەکات بەڵام بۆ پڕشەقکردنی ژمارەیەک زایۆنی سەرسەری لە هۆڵندا توشی شۆک بوون و ڕوماڵی کراوەیان بۆ دەست پێکردووە

بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Nov, 17:00


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئاڵقه‌ی - ( 3 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Nov, 15:23


دابڕانێکی گەورە دروست بووە لەنێوان جیلە نوێیەکە و جیلە کۆنەکە!

هەر بۆیە کەم دایک و باوک هەیە بتوانێت لەگەڵ منداڵەکانیدا بەشێوەیەکی تەندروست هەڵبکات! ئەو جیلەی ئێستا پێدەگات کەوتۆتە ناو دەریایەکی بێ بنی تەکنەلۆجیا و سۆشیال میدیا و جینس و ڕابواردن و ئیسڕاحەت، خودی ئەو جۆرە لە ژیان گەورەترین مەترسییە لەسەر داهاتوو تاک و خێزان و کۆمەڵگەکان!

ئەو نەوەیەی ئێستا پێدەگات، سەرووی دە ساڵ، نەوەیەکە زۆرترین مەترسی لەسەرە، دایک و باوکان هەموویان لە بەرزترین ئاستیانەوە تاوەکو نزمترین ئاستیان دۆش داماون لە چۆنیەتی پەروەردەکردن و مامەڵە لەگەڵیاندا ...!

هۆکارەکان زۆرن بۆ لەدەستدەرچوونی منداڵان و نەوجەوانان و پاشانیش گەنجان، بەڵام بەهێزترین کاریگەری بریتییە لە مۆبایل و ئینتەرنێت، لەو تەمەنەوە مۆبایلێکی فوول مواسەفاتی دەدرێتەدەست، جا وەرە لەو تەمەنەوە (کە عەقڵ نیچمە غائیبە) مۆبایلێکی ئاوا و ئینتەرنێتت پێ بێت و دونیاش بەبێ سانسۆر بەسەرتدا کراوەبێت و لەولاشەوە پەروەردەنەبێت، دەبێ ئەو منداڵ و نەوجەوانە چی بەسەربێت؟!

دەبوایە ئێستا ساڵانە دەیان توێژینەوەمان کردبا بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جیلەی تەواوتەواو کەوتۆتە ناو جیهانێکی نوێ و فوول ماددی و زاهیری و .....

جیلی نوێ مامەڵەیەکی زۆر تایبەتی دەوێ، کە زۆربەمان تاوەکو ئێستاش بەباشی لێی حاڵی نابین، بۆیە دەبینی باوک و دایکێک لە پلەیەکی بەرزی ئەکادیمی و زانستیدان، بەڵام دۆش داماون لە ئاستی پەروەردەی منداڵەکانیان و چۆنیەی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا!

جیلی نوێ هەموو دەرگاکانی بەسەردا کراوەتەوە، هەرچی بیەوێ لەبەردەستییەتی و لەبەر چاویەتی، بۆیە پەروەردەی ئەو جیلەی ئاسان نییە.

ئەو جیلەی پێدەگات، یان ئەوەی دێت، زۆر زۆر جیاوازە، ئەگەر لەئێستاوە ستراتیژێکی زۆر قوڵ و ورد دانەنرێت زۆربەی زۆری لەدەست دەردەچێت، وەک چۆن بەشی زۆری لەدەست دەرچووە!
هەتا ئاگاداری زانکۆ و قوتابخانە و .... نەبی، نازانی چ دەگوزەرێ و جیلی نوێ چی لێکراوە!

بۆهاوسەرانBoHawsaran

08 Nov, 10:19


#بووکەکان_لەگەڵمان_بن ...

چۆن مامەڵە ‌بکەم لە گەڵ خەسووم تا دڵخۆش بین ؟

خۆتان ئاگادارن بەشێكی تەڵاق ئەگەڕێتەوە بۆ خەسووی خراپ ئەمڕۆ باسی چۆنیەتی مامەڵكردن لەگەڵ خەسوو دەكەم.

١- بێگومان خەسوو ڕێزێكی گەورەی ھەیە ئەبێتە دایكی دووەمی تۆ بەتایبەتی بۆ كچان كاتێك شووت كرد ئیتر لەماڵەوە كە پێكەوەن لە دایكت نزیك ترە بۆیە ڕێزی تەواوی بگرە.

٢- خەسوو زۆر ڕقی لەو بووكەیە كە زۆر دەچێتە بازاڕ و دەرەوە یان زۆر دەچێتەوە ماڵی باوكی بۆیە كاتێك تۆ زەواجت كرد ھەوڵبدە كەمتر بچیتە بازاڕ كە چوویتە بازار ھەوڵبدە ھەموو پێداویستی خۆت بكڕی بۆ ئەوەی كەمتر بچیت بۆ بازاڕ.

٣- كە بتەوێت لای خەسووت ڕێزت ھەبێت كە چووی بۆ بازاڕ یان ھەر شوێنێك پرسی پێ بكە بڵێ ئەڕۆمە ئەو شوێنە بەوە دڵی زۆر خۆش دەبێت.

٤- خەسوو زۆر بەوە دڵی خۆش دەبێت بووكەكەی بەیانیان زوو ھەستێت ناو ماڵ خاوێن كاتەوە و نان بۆ كوڕەكەی ئامادە بكە و بەڕێی كاتە سەر ئیش.

٥- لای خەسووت زیاد لە پێویست ڕێزی كوڕەكەی بگرە بۆ ئەوەی بزانێت كوڕەكەی لە لای تۆ زۆر گرانبەھایە.

٦- لای خەسووت زۆر ئەمر بە مێردەكەت مەكە و مەڵێ ئەوەم دەوێت و ئەوە بكە چونكە خەسوو وا ھەست دەكات تۆ ڕێز لە كوڕەكەی ناگریت.

٧- ھەوڵبدە لەگەڵ خەسووت ببە بەھاوڕێ، بزانە بە چی دڵی خۆش دەبێت بۆی بكە و ھاوكاری بكە لە ئیشەكانی.

٨- كە خانووی جیات ھەیە لە ھەفتەیەكە چەند ڕۆژێك بڕۆ لای بڵێ چ ئیشێك ھەیە بكەم یان چیتان پێویستە، تۆ وادەكەی لە دڵی ئەوان خۆت جێ بكەیەوە.

٩- خەسووت ئەگەر زۆریش خراپ بوو تۆ ھەر باشبە لەگەڵی دڵنیابە ڕۆژێك بێزار دەبێت و باش دەبێت لەگەڵت.

١٠- گریمان خەسووت ڕقی لێیە جلی ڕوت لەبەر بكەیت ئێ قەیچێكە لەبەر ڕێزی ئەو لە پێش چاوی ئەو لەبەری مەكە، كەی لەگەڵ مێردەكەت بووی ئەو كاتە لەبەری بكە.

لە كۆتایدا دەڵێم:
«مادەم تۆ شووت كردوە لە پێناو دڵخۆش بوونی خۆت و بۆ ئەوەی دوور بیت لە تەڵاق وە لە پێناو خۆشەویستی مێردەكەت ھەموو ھەوڵی خۆت بدە خۆت بگونجێنیت لەگەڵ خەسوو و خەزوورت».

خوایە خەسوویەكی باش بە نسیبی ھەموو کەس بکەیت(😊)

#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Nov, 17:00


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئاڵقه‌ی - ( 2 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Nov, 10:08


یان ژنەکەم بۆ جوان دەکەن یان ژنی بەسەردێنم ! 😳

ببینن دکتۆرە ( گەشین کەمال ) چۆن باسی نەشتەرگەری جوانکاری دەکات ...

#بەرهەمی_کەناڵی_دیمەن

بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Nov, 08:20


پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب 📚 لە سلێمانی(28-11-2024)
ئەکرێتەوە ان‌شاءالله
پێشنیاری کتێبێکم بۆبکە لەکۆمێنت👇👇

بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Nov, 06:32


چی بکەم بۆ ئەوەی مندالەکەم بەبێ توڕە بوون😡 بەقسەم بکات.

بابەتێکی گرنگ بۆدایکان.. ڤیدیۆکە لەکۆمێنتە👇👇

بۆهاوسەرانBoHawsaran

07 Nov, 02:15


نوێژی بەیانی کلیلی کردنەوەی ڕۆژێکی خێر و خۆشی و بەختەوەری ئەگەر نوێژی بەیانیت کردووە، سوپاسی خوابکە
#الحمدللە

بۆهاوسەرانBoHawsaran

06 Nov, 19:13


دابڕانێکی گەورە دروست بووە لەنێوان جیلە نوێیەکە و جیلە کۆنەکە!

هەر بۆیە کەم دایک و باوک هەیە بتوانێت لەگەڵ منداڵەکانیدا بەشێوەیەکی تەندروست هەڵبکات! ئەو جیلەی ئێستا پێدەگات کەوتۆتە ناو دەریایەکی بێ بنی تەکنەلۆجیا و سۆشیال میدیا و جینس و ڕابواردن و ئیسڕاحەت، خودی ئەو جۆرە لە ژیان گەورەترین مەترسییە لەسەر داهاتوو تاک و خێزان و کۆمەڵگەکان!
ئەو نەوەیەی ئێستا پێدەگات، سەرووی دە ساڵ، نەوەیەکە زۆرترین مەترسی لەسەرە، دایک و باوکان هەموویان لە بەرزترین ئاستیانەوە تاوەکو نزمترین ئاستیان دۆش داماون لە چۆنیەتی پەروەردەکردن و مامەڵە لەگەڵیاندا ...!

هۆکارەکان زۆرن بۆ لەدەستدەرچوونی منداڵان و نەوجەوانان و پاشانیش گەنجان، بەڵام بەهێزترین کاریگەری بریتییە لە مۆبایل و ئینتەرنێت، لەو تەمەنەوە مۆبایلێکی فوول مواسەفاتی دەدرێتەدەست، جا وەرە لەو تەمەنەوە (کە عەقڵ نیچمە غائیبە) مۆبایلێکی ئاوا و ئینتەرنێتت پێ بێت و دونیاش بەبێ سانسۆر بەسەرتدا کراوەبێت و لەولاشەوە پەروەردەنەبێت، دەبێ ئەو منداڵ و نەوجەوانە چی بەسەربێت؟!

دەبوایە ئێستا ساڵانە دەیان توێژینەوەمان کردبا بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جیلەی تەواوتەواو کەوتۆتە ناو جیهانێکی نوێ و فوول ماددی و زاهیری و .....

جیلی نوێ مامەڵەیەکی زۆر تایبەتی دەوێ، کە زۆربەمان تاوەکو ئێستاش بەباشی لێی حاڵی نابین، بۆیە دەبینی باوک و دایکێک لە پلەیەکی بەرزی ئەکادیمی و زانستیدان، بەڵام دۆش داماون لە ئاستی پەروەردەی منداڵەکانیان و چۆنیەی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا!

جیلی نوێ هەموو دەرگاکانی بەسەردا کراوەتەوە، هەرچی بیەوێ لەبەردەستییەتی و لەبەر چاویەتی، بۆیە پەروەردەی ئەو جیلەی ئاسان نییە.

ئەو جیلەی پێدەگات، یان ئەوەی دێت، زۆر زۆر جیاوازە، ئەگەر لەئێستاوە ستراتیژێکی زۆر قوڵ و ورد دانەنرێت زۆربەی زۆری لەدەست دەردەچێت، وەک چۆن بەشی زۆری لەدەست دەرچووە!
هەتا ئاگاداری زانکۆ و قوتابخانە و .... نەبی، نازانی چ دەگوزەرێ و جیلی نوێ چی لێکراوە!

بۆهاوسەرانBoHawsaran

06 Nov, 17:01


درامای فارسی دوبلاژکراوی کوردی

★ چـــەتــــر ★

ئاڵقه‌ی - ( 1 )

پیشاندانی واقیعەکانی کۆمەڵگای ئەمڕۆ گەورەترین و دیارترین تایبەتمەندیەکانی خێزان و هاوسەرگیری

بینه‌ری خۆشترین دراما بن #چه‌تر

بۆهاوسەرانBoHawsaran

06 Nov, 15:44


💚ناوازە 💙و نایاب💗

یەکێک لە دراما جوان و پڕ پەند و ئامۆژگاریەکان ، بینەری بن پەشیمان نابنەوە ، درامای «چەتر» درامایەک پڕ لە ئامۆژگاری پڕ لە خۆشەویستی پێشنیارم بۆ ھاوڕێیان بینەری دراماکە بن چونکە بەجدی شایستەی ئەوەیە کاتی خۆتی پێ بدەی بەم درامایە جوانە...

بەبڕوای من سینەما ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی بە تایبەت بۆ گەنج کە ھۆشیاربێت چونکە بەداخەوە ئێستا گەنج بەڕێگایەکی خراپ دا دەڕوات بەھۆی زۆر شتەوە بەڵام سینەما ڕێگایەکی زۆرباشە بۆ ھۆشیاری بە تایبەتیش سینەمای ئێران کە ئەکید من خۆم زۆر شتی باشم لێ وەرگرتووە

چاوەڕوان بن ئەمشەو کاتژمێر 8:00 ئەڵقەی یەکەمی ئەم درامایە لێرە دائەنێن بۆئێوەی ئازیز و خۆشەویست.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

03 Nov, 17:52


پەیامێک بۆ ئەو ئافرەتانەی کەوا مێردەکانیان توڕەن.

مامۆستا محمد عبدالحکیم.

#هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️
#بۆهاوسەرانBoHasaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

03 Nov, 17:26


ئەی پەروەردگار،
وەک باران وەڵامی دوعاکانمان بڕژێنە نێو دڵەکانمان و دەستی پر دوعامان پر بکە لە رەحمەتت..

بۆهاوسەرانBoHawsaran

02 Nov, 13:28


نابێت ئافرەتان شەرم بکەن لە بابەتی میراتدا
چونکە ئەوە مافێکی شەرعی و یاسایی خۆیانە.

#هەڵاڵەمحمدئەلماس

بۆهاوسەرانBoHawsaran

01 Nov, 19:30


هاوسەرگیری كردنی بێوەژن بەبێ پرسی كەسی سەرپەرشتیار.

پرۆفیسۆر د.خالیدمحمد

بۆهاوسەرانBoHawsaran

01 Nov, 17:27


برای ئازیزم خوشکی سەنگینم،
هیچ ماڵێک نیە بێ کێشە جائەو کێشە گەورە بێت، یان بچوک، گفتو گۆ و ڕاوێژ کردن لەگەڵ یەکتری بنەماێکی چاکە بۆنەهێشتنی کێشەکان، بۆیە هەمیشە پێکەوە دابنیشن، تیشک بخەنە سەر خاڵە ناکۆکەکانتان و چارەسەری بۆدابنێن هیچ شتێک نیە لەم مەحاڵ بێت و چارەسەر نەکرێت، بۆیە ژیرانە دابنیشن و لەو خالانە ورد ببنەوە کەوا ئەبێتە هۆی کێشە لەنێوانتانا، وە زۆر جار تەنها یەک داوای لێبووردن کۆتایی بەکێشەی زۆر گەورە ئەهێنێت، بەڵام بەداخەوە بۆ زۆرێک لەهاوسەران(پیاو،ژن) غرور ئەیگرێت و داوای لێبوردن لەیەکتری ناکەن، نازانن ئەو داوای لێبوردنە کۆتایی بەکێشە ئەهێنتێت و خۆشبەختی دروست ئەکات،بۆیە هیچ کات داوای لێبوردن بە سوکی مەزانە بەڵکو گەورەییە بۆهاوسەران داوای لێبووردن لەیەکتری بکەن و خۆشەویستی بەیەکتری ببەخشن، ژیان کورتە و تەمەنێکی کورت لەگەل یەکتری ئەژین با دڵمان لەیەکتری نەڕەنجێت و مناڵ نەکەین بەقوربانی چەند ساتێکی کەم لەم ژیانە...

خۆشبەختی بۆهەموو هاوسەران.
ستافی پەیجی بۆهاوسەران

بۆهاوسەرانBoHawsaran

31 Oct, 21:55


◈ بەهای نـــوێـــژی ویتـــر . .

ئەو نوێژە گەورەو پڕ بەهایە، وەسیەتی خۆشەویستمانە «سەڵات و سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێ» لە بیری مەڪەن...

جا ئەگەر ئەتەوێ خوای گەورە لە خۆیت نزیڪ بڪاتەوە ئەوە چەند لە تواناتدا بوو سەرەڕای فەرزەڪان، سوننەتەڪانیش
ئەنجام بدە..

نوێژی ویتر لە سوننەتە بەهادارەڪانە لەبیرمەڪەن ڕەحمەتی خواتان لێ بێت..

بۆهاوسەرانBoHawsaran

31 Oct, 20:48


🔴 دڵدانەوەی دایکێک بۆ مناڵەکەی:
فیدای ئەقسا بێت ڕۆڵەگیان..

ئەم شێرە ژنانە دایکی ئەو موجاهیدانەن بۆیە سەریان بەرزە.


کۆمێنتەکان بخوێنەوە👇👇👇

بۆهاوسەرانBoHawsaran

31 Oct, 20:04


پیاوێک دوو کچی ھەبوو ھەردووکیانى بەیەك ساڵ بە شوودان

یەکێکیان ھاوسەرەکەی جوتیار بوو، ئەوی دیکەشیان ھاوسەرەکەی گۆزە و شتی دروست دەکرد..
دوای ساڵێك باوکەکە سەردانی کچەکانی کرد، جاری یەکەم رووی لەو کچەی کرد کە ھاوسەرەکەی جووتیار بوو، کچەکەی زۆر خۆشحاڵبوو..
باوکەکە ووتی : کچم ئەحواڵتان چۆنە ؟
کچەکە ووتی : باوکە زۆرباشین، پیاوەکەم زەوییەکی بە کرێ گرتووە و بۆ کڕینی دانەوێلە ھەندێک پارەی قەرز کردووە و ئێستا چاندوویەتی و ئەگەر باران ببارێت ئەوا ئێمە لە باشترین کارمان دەبین، ئەگەر بارانیش نەبارێت ئەوا زەرەرێکی زۆر دەکەین...
پیاوەکە کچی یەکەمی جێھێشت و بەرەو لای کچەی دووەمی بەڕێ کەوت..
کچی دووەم کە ھاوسەرەکەی کاری دروست کردنی گۆزەی دەکرد پێشوازی لە باوکی کرد..
دوای پشوودان باوکەکە لە کچەکەی پرسی، ئەحواڵتان چۆنە؟ کچەکە ووتی : پیاوەکەم خۆڵێکی زۆری بە قەرز ھێناوە بۆ ئەوەی بیکاتە گۆزەی جۆراوجۆر ..
ئێستا گۆزەکانی دروست کردووە، و خستوویەتیە بەر خۆر بۆ ئەوەی ووشك ببنەوە ..
ئەگەر باران نەبارێت ئەوا گوزەرانمان زۆر باش دەبێت ..
بەڵام ئەگەر باران ببارێت ئەوا تووشی زەرەرێکی زۆر دەبێن و دەکەوینە ژێر قەرز و ھەموو گۆزەکان لەناو دەچن ..
کاتێك پیاوەکە گەڕایەوە ماڵەوە، خێزانەکەی لێی پرسی، کچەکانمان حاڵیان چۆن بوو .؟
ئەویش ووتی: ئەگەر باران باری، ئەوا سوپاسی خوای بکە..
ئەگەر بارانیش نەباری، ھەر سوپاسی خوای بکە..!

کەواتە ژیان بەو جۆرەیە لەوانەیە ئەوەی بۆ تۆ قازانج بێت، بۆ کەسانی دیکە زەرەر بێت، بە پێچەوانەوەش، لەوانەیە ئەوەی تۆ بە چاوی زەرەر سەیری دەکەی، قازانجی بۆ خەڵکانێکی دیکە ھەبێت ..
لەبەر ئەمە ھەموو کات بڵێ سوپاس بۆ تۆ خودایە.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

31 Oct, 18:09


دایکت و هاوسەرەکەت، نەک یان دایکت یان هاوسەرەکەت …

#باوکی_مەئوا
#هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️
#بۆهاوسەرانbohawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

31 Oct, 13:35


هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی دینداردا بـکە،
هەر کاتێک ئافرەتێک بەڕوویدا پێ بکەنێـت،
هەتا ماڵەوە (ٲستغفرالله) دەکات...☺️😁

و: ئەیاد فەهمی

بۆهاوسەرانBoHawsaran

30 Oct, 19:35


سورة الملك ، القارئ اسلام صبحي

بۆهاوسەرانBoHawsaran

30 Oct, 19:15


خوێندنی سورەتی الملک شەوانە لەعەزابی قەبر دەتپارێزێت
لەکۆمێنت نوسراوە سورەتەکە👇👇

بۆهاوسەرانBoHawsaran

30 Oct, 15:34


‏" ئافرەت تەنیا لەماڵی کەسە نەفامەکاندا
سووکایەتی پێ دەکرێت،
لەماڵی کەسە چاک و مەردەکاندا شاژنـە"

و: ئەیاد فەهمی

بۆهاوسەرانBoHawsaran

30 Oct, 05:31


کڕینی جلی زستانە بۆ 400منداڵی نازداری غەززە، ئێوەی خێرخوازان متمانەتان پێکردین، ئێمەش ڕاستگۆیتان نیشان ئەدەین، ئێمە ڕێکخراوی ڕابیتەیی مرۆیین. دەتوانن بەهەر بڕێک بێت ئێوەش لەگەڵمان بن تاکو نەهێڵین سەرمایان بێت
دەتوانن بەبەخشینەکانتان بەردەوامبن لەژیاندۆستى و مرۆڤ دۆستى..
ئێمە رێکخراوى رابیتەى مرۆیین ... رێکخراوێک ٣٦ ساڵە ئەمانەتپارێزى خێرخوازان و نەدارانە...

دەتوانن خێر و بەخشینەکانتان لەرێگەی باڵانسەوە بنێرن بۆ ئەم ژمارانە
ئاسيا _
07702914242
کۆرەک _
07502914242
فاست پەی -
07702914242
ئێف ئای بی_07702914242-07502914242

یاخود سەردانى سەرجەم لقەکان بکەن لەشارو شارۆچکەکان
دەستەی کارگێری باڵا _
07501173849
هەولێر _
07501449100
سلێمانی _
07701568110
دهۆک _
07508893131
گەرمیان _
07730864040
کەرکوک _
07701410581
ل . پرۆژەی پەنا _
07702403092

بۆهاوسەرانBoHawsaran

30 Oct, 05:01


زیکری بەیانیان لەبیر مەکەن
بیخوێنن ئەجرێکی گەورەی هەیە.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

29 Oct, 19:12


جیاوازیەکی کورت لە نێوان
زەواجی جاران و ئێستا بنووسە👇

بۆهاوسەرانBoHawsaran

29 Oct, 18:30


،ٚٚ بەکـەڵکی ژنهــێنان نایەیـت..

٫ٚٚ گەر گەڕایتەوە ماڵەوە وەبینیت خانمەکەت ماڵەکەی پاککردووە وەخۆشترین خواردنی ئامادەکردووە و خۆی جوانکردووە بۆتۆ  ،تۆش هێشتا ناتەوێ سوپاسێکی بکەیت و بە وشەیەکی شیرین دەستخۆشیەکی لێبکەیت ،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەیت..

،ٚٚ گەر هەوڵنەدەیت خانمەکەت دڵخۆشکەیت وتەنانەت بەشتێکی سادە وەک دیاری یان هەر ڕێگایەکی تر دڵیخۆشکەیت، تەنیا بۆ دڵخۆشکردن و بەرژەوەندی خۆت گەڕایت ،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەیت..

،ٚٚ گەر ژیان فشاری بۆ هێنایت لەژنەکەت دا ، لەکاتێکدا دەبێت بزانیت خانمەکەت گرنگترە وە پێویسته پارێزگاری لێبکەیت وڕێزی بگریت، کەچی تۆ دێیت بەبیانوی فشارو توڕەدەبیت لێی دەدەیت و سوکایەتی پێدەکەیت تا توڕەبوونت بەتاڵکەیتەوە ،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەیت..

،ٚٚ گەر بەردەوام وشەی تەڵاقت بەکارهێناو،تا  ژنەکەت ملکەچکەیت وخۆبەخشانە زیاترت پێببەخشێت و چاوترسێنی بکەیت ،بە دەرکردنی لەماڵ و جیاکردنەوەی لە منداڵانی ،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەیت...

٫ٚٚ گەر خانمەکەت نەخۆشەو ئامادە نەبیت چاودێری نەخۆشییەکەی بکەیت وە یارمەتی نادەیت ولەگەڵ ئەوەشا بێ هیچ گوێدانێکت داواکارییەکانت قوڕستردەکەیت کەمترت نەکردنەوە،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەیت..

،ٚٚ گەر خانمەکەت بەردەوام گرنگی بەبۆن و پاکژی و ڕازانەوەی خۆیدا، وەتۆش بەو بۆگەنییەوە لەپاڵی دادەنشیت،وە بۆت گرنگ نییە ،هەمیشە داواکاربیت و خۆتیش گوێ نەدەیت ،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەیت..

٫ٚٚ گەر خانمەکەت پشتگوێ خست و گوێت لەبەرپرسیارەتیەکانت نەدا بەرامبەر بە ژنەکەت ومناڵەکانت ،نەتویست خۆشەویستی گرنگییان پێبدەیت وکاتیان بۆ تەرخانکەیت،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەیت..

٫ٚٚ گەر خانمەکەت بەراوردکرد بەژنی تر وە سەیرت کردن وە لەژنەکەت بەباشترو جوانترت زانی ،پەیوەندیت لەگەڵ بەستن ،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەیت..

،ٚٚٚ گەر خانمەکەت لەکەسوکاری دابڕێنی وهاتوچۆی لێقەدەغە بکەیت ،لەلایەکی ترەوە هاتوچۆی بنەماڵەکەی خۆت بە فەرزانی بەنزیک و دووریانەوە بەسەریاندەکەیت،ئەوا بەکەڵکی ژنهێنان نایەت..

#شابانو.
#بۆهاوسەرانbohawsaran

*هەروەها لەهەندێک خاڵ بۆ کچانیش دروستە، ئەوانیش گەر ئەمانە بکەن بۆ زەواجکردن ناشێن..

بۆهاوسەرانBoHawsaran

29 Oct, 13:13


زیکری ئێواران لەبیر مەکەن
بیخوێنن ئەجرێکی گەورەی هەیە.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

29 Oct, 08:41


زۆر سوپاس بۆهەمووتان ئازیزان و خۆشەویستانی #بۆهاوسەرانBoHawsran

چەنالەکەمان لەتلگرام گەشتە 20 هەزار ئەندام زۆر سوپاسی هەمووتان دەکەین کەوا لەگەلمانان و خوێنەر و بینەری پۆستەکانمان پشتیوان بەخوا لەداهاتوودا خزمەتی زیاترتان دەکەین.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

26 Oct, 16:08


ژنان لە ژیانی سەروەرماندا.

#تریفەجلال
بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

26 Oct, 12:23


ئەو کەسەی لەژنێ زیاتر بێنێ بەبێ عوزر ئەوا گوناهبارە🙄

بۆهاوسەرانBoHawsaran

26 Oct, 06:44


واز لەژیانی خەڵکی بێنن.
کۆڵانی وا هەیە ناوێرێت علاگەێک ببیتەوە ماڵەوە😭

بۆهاوسەرانBoHawsaran

25 Oct, 17:00


پیاوی بەڕێز، کاتێک هاوسەرەکەت گلەیی دەکات 👇

🔹 مەبەستی شەڕکردن نییە لەگەڵت، مەبەستی زۆرانبازی نییە، تا هەموو هەوڵێک بدەیت بیبەزێنیت، ئەو تەنیا دەردە دڵ دەکات..

🔸لەوانەیە قسەکانی لۆژیکی نەبن و پەیوەندییان بەیەکەوە نەبێت، چونکە تەنیا خەریکە خۆی خاڵی دەکاتەوە بەهۆی ئەوەی پشتگوێت خستووە...

🔹دەیەوێت بە قسەکردن سەرنجی تۆ بۆ خۆی ڕابکێشێت، هەوڵ مەدە لێی ببەیتەوە، چونکە ئەو کاتە ژیانت دۆڕاندووە..

🔸هاوسەرەکەت نەهاتووە رووبەڕووت ببێتەوە، بەڵکوو هاتووە تا هاوسۆزی ببیت و گوێ بۆ قسەکانی بگریت...

🔹مەهێڵە، قسە و دەردەدڵەکانی کەڵەکە ببێت و بگات بە شوێنێک کە چیتر لێت بێ ئومێد ببێت..

🚨 بیکەرە شاژنی ژیانت، تا خۆت ببیتە پاشا.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

25 Oct, 16:28


هاوسەرگیریت کردوە؟ گوێبگرەلەم وتە زێڕانە
پەخشان شعرێکی کاریگەر بۆ هاوسەران.

بۆهاوسە ران Bo Hawsaran
#هاوسەرگیری

بۆهاوسەرانBoHawsaran

25 Oct, 14:08


#چەند خولەکێک ماوە لە ڕۆژی هەینی.. بە دوعاکانتان #غــەززەی ئازیز لەبیر مەکەن...

بۆهاوسەرانBoHawsaran

25 Oct, 10:31


فیلمی : ئەسپی سپی پاشا

کچێکی گەنجە کە لەپێناو خۆشەویستەکەی دەچێتە زیندان بەڵام خۆشەویستەکەی لەبری ئەو کچە کچێکی تر هەڵدەبژێرێت بۆ ژیان.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

25 Oct, 07:23


جوانترین ژنی سه‌ر زه‌وی هه‌بێت، پیاو هه‌ر ناپاكی به‌رامبه‌ر ئه‌كات...
تاقه‌ ده‌ردێك ده‌رمانی نیه‌، بابه‌تی ناپاكی هاوسه‌رییه‌، كه‌ تا ئێستا شاره‌زایانی بواری خێزان هۆكاره‌كه‌ی نازانن..
له‌%95 ی خیانه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی شوێنی كارن!
ـ زۆرینه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ناپاكییان به‌رامبه‌ر كراون زۆر جوان و كه‌چخه‌ بوون له‌ زۆر ڕووه‌.
ـ ژن كاتێك چه‌ند مناڵێكی هه‌یه‌ و ئه‌زانێ‌ پیاو خیانه‌تی لێ‌ ئه‌كا به‌دیار مناڵه‌وه‌ دائه‌نیشێ‌ و ئه‌یه‌وێ‌ ژیان له‌ خۆی تێك نه‌دا...
ـ زۆرینه‌ی ژن وا بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ی خیانه‌ت ئه‌كا سیحری لێ‌ كراوه‌، بۆیه‌ سوره‌تی به‌قه‌ره‌ زۆر له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌خوێنێ‌.
ـ ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ خیانه‌ت ئه‌كه‌ن به‌شێكی زۆریان كێشه‌ی سه‌رده‌می مناڵییان هه‌یه‌..
ـ كاتێك پیاو ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، یان باخ و شوققه‌ی به‌دزی ژنه‌وه‌ كڕی گریمانه‌ی خیانه‌تی له‌ سه‌دا نه‌وه‌ت و پێنجه‌..
ـ ـ ئه‌گه‌ر پیاو ته‌له‌فونی بۆ هات و چووه‌ ده‌ره‌وه‌ ه‌ڵامی دایه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پیاو به‌ جفره‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پیاو دوای سه‌عات دوانزه‌ نامه‌ و نامه‌كاری ئه‌كرد ئه‌وه‌ گومان ببه‌..
ـ كاتێك پیاو ژنه‌كه‌ی نارد بۆ ماڵی باوكی و خۆی له‌ ماڵ مایه‌وه‌ گومان ببه‌...
ـ كاتێك پیاو هێرشی ناڕه‌وای كرده‌ سه‌ر ژنه‌كه‌ی و به‌ سار تۆمه‌تباری كرد گومان ببه‌...
به‌شێكی زۆرینه‌ی پیاو له‌گه‌ڵ ژنانی شووكردوو، یان بێوه‌ژن په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن...
ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر خه‌یاڵی جنسیان له‌ پێشتر هه‌بووه‌، واته‌ی ئالووده‌ی گرته‌ی جنسی بوون گریمانه‌ی خیانه‌تیان به‌هێزتره‌...
خیانه‌تمان ناودێركردوه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی خێزان كه‌ چاره‌سه‌ری زۆر زه‌حمه‌ته‌...
ته‌نیا یه‌ك كه‌س خیانه‌ت له‌ ژنه‌كه‌ی ناكا، ئه‌ویش مه‌گه‌ر پیاوێكی زۆر گێژ بێت، ڕێژه‌كه‌ی بگاته‌ ئاستی گێلی به‌ 25
جا كه‌س خۆی نه‌كاته‌ ئه‌شره‌فی شه‌ریف!!!
ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌شف ئه‌بن پاساوی حه‌ڵاڵبوونی دووژن و سێ‌ ژن ئه‌هێننه‌وه‌...
به‌هێزترین خاڵی نوقته‌ی زوعفى پیاو بۆ ژنان هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واوی پیاوه‌ لای ئه‌و....
ژنێك ئه‌ڵێ‌ خیانه‌ت نه‌قسی ڤیتامینێكه‌ و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌..

#ئازادجلال

بۆهاوسەرانBoHawsaran

24 Oct, 17:20


بەقۆڕگی پڕ گریانەوە دەڵێت هاوسەرەکەم نامباتەوە بۆماڵی باوکم😭

هاوسەرەكەم دانیشتووە
حەزدەكەم لەڕێگەم ئەم بەرنامەیەوە
كێشەكە یەكلایی بكەینەوە .

بۆهاوسەرانBoHawsaran

24 Oct, 10:57


✍️بۆچی هەندێک خێزان بەختەوەرە، بەڵام هەندێک بەختەوەر نین؟!
ئازیزانم!
هەرکات وشەی تەداخول هاتەکایەوە، ژیانی بەینی ژن و مێردی تێک دا واز لە تەداخولەکە بهێنە..
ئەوە نیشانەیە نەک هۆکار!
چونکە، دەریدەخات کە نێوانی ئەو دوو هاوسەرە کێشەی تێدایە؛ چونکە ئەگەر لە بنەڕەتدا خۆیان کێشەیان نەبێ نێوانیان لاواز نەبێ، شتی دەرەکی هەرکەسێ بێت.. ناتوانێ کاریگەری دروست بکات.
کەواتە: ناتۆکمەیی نێوان هاوسەران وادەکات تەداخولی هەرکەسێ(خەسوو،خەزور،دش درامای بیانی،تەکنەلۆژیاو..هتد). نێوانیان کەلێن تێ بخات..
بەڵام کاتێ ژن و مێرد خۆیان بەردەوام کێشەیان هەبێ؛ خۆیان هەڵگری ڤایرۆس بن..بەدڵنیایی هەموو قسەییەکی دەرەکی نێوانیان تێک دەدات.
ئاشکرایە ئەو خێزانانەی کە بەختەوەرن قسەی خەڵک «تابەردەمی دەرگاکەیان دێت »و نایەتە ناوەوە؛ کەهاتە ناوەوە کەواتە:(خۆیان کێشەیان هەیە)
ئەگینا ئەگەر سەیر بکەین ئەو هاوسەرانەی کە خۆیان بەختەوەرن هەزارەها قسەبکرێت هیچ نابێتە کێشەیان چونکە «خۆیان تۆکمەن »بەرگریان هەیە بۆ ڤایرۆسەکانی دەرەوە..
هەر بۆیە هەرکاتێ قسەی دەوروبەر کاریگەری لەسەر خۆشبەختی خێزان دروستکرد کەواتە: ژن و پیاو خۆیان لاوازن بۆیە؛ هۆکاری کێشەکانیان تەداخول نیە، بەڵکو تەداخولەکە کێشەکەی دەرخستووە.
🌺ئەمەیە نهێنی بەختەوەری و نابەختەوەری🌺

#لاولاوحسێن
#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

24 Oct, 07:59


چۆن کچ کەسێکی باش بەدەست دێنێت ..؟

خێزانی عزیزی مصر 《 زولەیخا 》 نەیتوانی بە فریودانەکەی پێغەمبەر یوسف بەدەست بهێنێت بەم هەموو جوانی و دەسەڵات و دەوڵەمەندیەکەی  ..


بەڵام کچەکەی شوعەیب توانی یەکێک لە پێغەمبەرە ئولی عەزمەکان کە موسا بوو بە شەرم و حەیاکەی بەدەست بهێنێت ..

بۆیە فریو مەخۆن بەوەی کە کچەکانی سناپ وتیک تۆک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان  دەستیان کردوە  بەشتانێک بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەرامبەر  بە لادانی شەرم و پێوەرە ئەخلاقییەکان ئەوانە سزایەکی توندیان هەیە لە دونیا و ئاخیرەت ..
خۆت دابپۆشە بە شەرم و حەیا بە ئەوە خێرو چاکەیە بۆت.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

23 Oct, 17:49


باوکەکە،
خەریکی پێدانی لەفەیەک بوو بە کچەکەی، هەستا ڕۆشت ساسەکەی هێنا و کردی بە لەفەکە، ئەوە بوو کچەکەی دەستی کرد بە گریان.

باوکەکە تووڕە بوو و هاواری کرد و وتی:
" بۆچی ئەگریت؟ خۆ ئەوەنە گەرم نییە، واز لەم نواندنە بێنە، دەی بیخۆ."

ئەویش بەترس و گریانەوە تا تەواوی کرد، خواردی.
دواتر دایکی هات و کردییە باوەشی و لە باوەشیدا خەوی لێکەوت.

دواتر باوکەکە هەستا و قوتووی ساسەکەی بردەوە و خستیەوە ناو سەلاجەکە.

لەناکاو بینی ئەوەی کە بەدەستییەوەیەتی ساسە توونەکەیە و قوتووی ساسە ئاساییەکە لە ناو سەلاجەکەیە.

ئیتر زانی هۆکاری گریانی کچەکەی ئەوە بووە کە بیبیەری تیژی پێ داوە.

تووشی شۆک بوو و زانی کە هۆکاری گریانەکەی ئەوە بووە کە ساسە توونەکەی بە کچەی داوە.

بەپەلە گەڕایەوە و تێر کچەکەی ماچ کرد و دەستی بەسەریدا دەهێنا و لە باوەشی کرد و وتی: "بمبوورە، من هەستم بەو ئازارەی تۆ نەدەکرد."
****
ڕۆژانە، چەند جار بە وشەکانمان دڵی کەسانی تر لەت لەت دەکەین و ئازاریان دەدەین و پێشمان ئاساییە و، پێشیان دەڵێین واز لە نواندن بێنن؟
چەندجار وا لەوانی تر دەکەین بخەون، بەڵام ئەوان لەبەر گریان خەویان لێ ناکەوێ؟

چەندجار واتان زانیوە کە وشەکانتان ساڕێژکەرن، بەڵام خوێیەک بووە و کردووتانەتە سەر زامی بەرامبەرەکەتان؟

ئاگاداری وشەکانتان بن
خوای گەورە فەرموویەتی: " مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ"
هەر وتەیەکت لە دەم دەردەچێت، فریشتەى چاودێرى ئامادەیە و لە لاتە و دەینووسێ.

پێغەمبەری مەزنیش فەرموویەتی: "الكلمة الطيبة صدقه."
"قسەی جوان و باش، خێرە."

وەرگێڕانی:
#خالید_قوبادی

بۆهاوسەرانBoHawsaran

23 Oct, 11:31


دایک ئەو کەسەیه کە پێش تەکنەلۆجیا کەوتووە ...!

دایکم لە تەکنەلۆجیا نارانێت، لە تەمەنی ئەودا ئەم شتانه نەبووە. مۆبایلەکەم دایه دەستی ...

وتم:دایه گیان وێنەیەکم بـگرە، دوای ئەوەی وێنەکەی گرتم وتی: ماشاءالله کوڕە گوڵەکەی خۆم، باوکتم بیرکەوتەوە چەن جوانیت ...

موبایلەکەم لێوەرگـرت، هەتا سەیری وێنەکە بـکەم، تەماشم کرد وێنەکە نیوەی دەرنەچووە،

منیشی تێدا دەرنەچووم هەندێ زەردەخەنەم کرد، وتم: دایەگیان ماشاءالله بەم تەمەنەوە ئاوا ئەم وێنەت گرتوم، چەن دایکێکی جوانیـت...
.

پێم نەوت دایە تۆ موبایلەکەت بەپێچەوانەوە گرتوە.
نەموت دەڵێی منداڵێک گرتوویەتی...

دایکم چاوی کزبووە و چاویلەکەشی لەچاو نەکردبوو، بەڵام چۆن منی بینی، چۆن بەو شێوەیه تاریفی کردم،

دایک ئەو کەسەیه کە پێش تەکنەلۆجیا کەوتووە..📚❤️‍🩹

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

بۆهاوسەرانBoHawsaran

23 Oct, 10:08


هاوسەران چۆن پەیوەندی نێوانیان  پتەوتر بکەن؟

✍️ گتوگۆیەکی سەرکەوتووانە بێنە کایەی خێزان بەتایبەت ئافرەت بۆ پیاوەکەی گفتوگۆیەکی دڵخۆشکەرانە ، زوو زوو بێنتە ئاراوە بەمەش ڕاستی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو دروست ئەبێت دوور ئەبن لە هاوسەرگیریەکی شکست خواردوو ئەگەر پەیوەندی ژن و پیاوەکە ژیرانەبوو سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتاییەکەشی پڕ دەبێت لەپەیوەندیەکی دروستی هاوسەرگیری.
✍️ ئافرەت بۆ پیاوە پێویستە بەباشی قسە وڕەفتار و دەست بازی بکات ، چونکە قسەو ڕەفتاری دەستبازی هونەرێکی گرنگە بۆ پیاو دڵێ خۆش ئەبێت وپەیوەندی نێوانیان زۆرتر بەهێزتر ئەکات.
✍️ ئەگەر ژنەکە هاوسەری یەکەمی کردبوو نابێت لەپێش هاوسەری دووەمی باسی ئەوەی یەکەم بکات چونکە ئەبێتە هۆی داڕمانی خۆشەویستی لەدڵی پیاوەکەی پێویستە زیاتر وەسفی هاوسەری ئێستای بکات و پێیدا هەڵبڵێت بەمەش پەیوەندیتان پتەوتر ئەبێت.
✍️ ئافرەت نابێت شەرمن بێت بەرامبەر پیاوەکەی چونکە پیاوان حەز بەمەکرو نازی ژنان  ئەکەن و قسەی خۆشیان پێویستە ، چونکە ئاسودەیی هاوسەر هەوێنی ئاوەدانی  ماڵە.

محمد نەوڕەسی چاڵاکوانی مەدەنی.
#بۆهاوسەران BoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

22 Oct, 19:45


ئافرەت کە پیاوێکی خۆشویست
وانازانێت پیاوێکی تر لە دونیادا هەیە
بەڵام کە دڵی شکا، رقی لە هەموو پیاوێك ئەبێتەوە..
وایە یان نا😕

بۆهاوسەرانBoHawsaran

22 Oct, 17:13


سوڕی مانگانە لەئافرەتدا:
هیوام وایە زۆرترین پیاو ئەو ڤیدیۆیە ببینێت وە هەروەها ڕێکخراوەکانی تایبەت بە گەنجان لە سیمیناری تایبەت بە کوڕان وەک بابەتێکی گرنگ هەڵوێستەی لەسەر بکەن بۆ ئەوەی بەر لە هاوسەرگیری ئاشنا بن بەم بابەتە گرنگە وە تێبگەن کە ئافرەت لەو فەترەیەدا بە هۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەکانی تووشی چەند حاڵەتێکی نا ئاسایی دەبێت بۆ نمونە توڕە بوون و هەڵچوونی لە ناکاو بێزاری بێتاقەتی پێویستە لەو کاتەدا موراعات بكرين و ڕەچاوی بارودۆخیان بکرێت .

بۆهاوسەرانBoHawsaran

22 Oct, 06:19


کاکە گیان ئەگەر خێزانداری ئەم چەند ئامۆژگارییە بخوێنەوە سودی بۆ ژیانت دەبێ ئەگەر تەتبیقی بکەیت..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1/ هەرگیز بە گاڵتەش بەخیزانت مەڵێ ژنت بەسەر دێنم
چونکە ئافرەت بریندار دەبێ بەم دڵی لەت دەبی" وە پیشینانمان نمونەی جوانیان بۆ جی نەهیشتون

2/ هەرگیز مەڵێ ژنی فلان لە تۆ جوانترە یا باشترە
چونکە ئافرەت پی دەمری بەم قسەیە "

3/ هەرگیز لەناو خەڵک و خزم رەق مەبە لەگەڵ خێزانت "قسەی پی مەڵی چونکە سوک دەبن
خەلکیش فیردەبن قسەی پی بڵین

4/ لە کاتی توڕەیی زوو بڕیار مەدە. بەرامبەر خیزانت چونکە پەشیمانی لەدوایە

5 / گرینگی بدە بە ژنەکەت و پێویستەکانی لە ماڵ چونکە مال و خیزانی خۆتن

6/ بۆ ماڵەوەو دەرەوە گرینگی بە روخسار و جل و بەرگ و پێلاو و شەخسیاتت بدە چونکەلای ئافرەت ئەمای زۆر پێویستن "

7/حەق و مافی بدێ لە چوونە دە ماڵی دایکی و خزمان بەڵام بە پێ پێویست نەک زیاتر لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچێت "

8/ خۆشەویستی خۆت ببخشە بە ژنەکەت میهرەبان بە لەگەڵی دڵینابە چونکە ئەو کات بە هەموو پیاوی دونیات ناگۆڕێتەوە ...

9/ زوو زوو پیاسەیەکی پارکێک و
گەشتێکی دەرەوەێ شاری پێ بکە بە پێ ی کاتت " چونکە دەبیتە یادگاریەکی خۆش لەنیوانتان

10/ دوور بکەوە لە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل بێ هۆ
چونکەکاتتان لیدەگری لەسەر مافی ئەویترتان "

11/ ڕەزیل مەبەو و دەست بڵاویش مەبە " چونکە ڕەزینی دڵت ویران دەکا ئیسرافیش گیرفانت

12 / دڵ پیس مەبە سیقە دروست بکەن لە نێوانتان چونکە لیک ئەمین دەبن کەسی خراپ ناتوانی بیتە نیوانتان"

13 / هەوڵدەن منداڵ دروست بکەن
چونکە منال بینایی چاوانە
و خۆشەویستی زیاد دەکات لە نێوانتان " بەلام لەزیر بەرنامەو پەروەردەیەکی تەندروستی ئایینی

14 / ڕێز لە بنەماڵەی خیزانت بگرە وەک هی خۆت
چونکە پیی گەورو بەریز دەبیت وە تۆ دەبیە یەکیک لەئەندامەکانی ئەوان
باشی ئەوان باشی تۆشە
وەک کورد ووتەنی خزمت کی یە ووتی هیشتا ژنم نەهیناوە
ــــــــــــــــــــــــ
بەهیوای بەختەوەری بۆ هەموو ژن و مێردێک...

#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

21 Oct, 17:24


پیاوی عاقڵ 👏🏼❤️

بۆهاوسەرانBoHawsaran

21 Oct, 16:41


میھرەبان بن ژیانی ئێرە کاتییە ...💜

بۆهاوسەرانBoHawsaran

21 Oct, 06:21


مەهێڵن درەنگ بێت... بیخوێنەوە لەوانەیە ژیانت بگۆڕێت ..!
دوای هاوسەرگیری، دەبوایە پارەکانمان پاشەکەوت بکەین تا بتوانین خانوی پێ بکڕین.حەزمان لە هەرچی بوایە دەمان گوت ئێستا کاتی نیە دوایی، ئێستا پێویستە خانویەک بکڕین.بە هەزار حاڵ پارەمان کۆکردەوە و لەکۆتاییدا توانیمان خانویەک بکڕین... ماوەیەک دوای ئەوە کەوتینە بیری ئەوەی کە کەل وپەلی جوان بکڕین، پاشتر ئاواتمان بوو ببینە خاوەن منداڵ، کەبوینە خاوەن منداڵیش لەخەمی ئەوەدا بوین کە منداڵەکان جل وبەرگیان باش بن خواردنی بەسود بخۆن....، بەکورتی تا منداڵەکانمان پێگەشتن هەر ڕۆژە خەمی شتێکمان بوو، خانوی گەورە،ئۆتۆمبێلی باش،دیکۆراتی جوانتر،خەرجی زانکۆ و هاوسەرگیریان و ....
ڕۆژەکان تێپەڕین و پیربوین ماینەوە ئێمە و خانویەکی گەورە، ئۆتۆمبیلێک کە لە گەراج وەستاوە و کاری پێ ناکرێ.
منداڵەکانیش سەرقاڵی ژیان خۆیانن.
پیربوین و تاممان لە ژیان نەکرد, پیربوین و هاتەوە بیرمان ئەو کافتریایەی کە بڕیاربوو ساڵڕۆژی هاوسەرگیریمان بڕۆین،نەڕۆشتین.
بیرمان هاتەوە کە ئێوارەیەک لە دەرەوە خوانێکی ئەفسوناویمان نەخوارد.
بیرمان هاتەوە هیچ ساڵێک یادی هاوسەرگیریمان نەکردەوە,
بیرمان هاتەوە کە چەندە زوو ڕۆژی لە دایک بونی یەکمان لەبیرکرد.
بیرمان هاتەوە کە لە تەلەفۆن تەنها لیستی پێداویستیەکانمان دەوت هەرگیز حاڵو ئەحواڵی یەکمان نەپرسی.
بیرمان هاتەوە کە دەبوایە ڕۆژی چەندجار خۆشمدەوێ ی بەیەک بڵێین و نەمان وت.
بیرمان کەوتەوە کە وێنەی دوبەدومان نەگرتن,
لەو ژیانە تەنها بیرمان لای خەرجیەکان بوو
ڕاستە زیاد خەرج کردن و ماڵ بەفیڕۆدان کارێکی باش نین بەڵام بەوجۆرەش نا کە تەواوی فکرو هۆشت داگیرکەن..
بۆیە ئەگەر بەنیازی ژیانن
١ـ لە ئێستاوە بۆ کافتریاکانی ژیانتان بڕۆن،بەیانی درەنگە.
٢ـ جارجار بۆ نانی ئێوارە بڕۆنە ڕێستۆرانت، بەردەوام جلە جوانەکانتان بپۆشن.
٣ـ ئاهەنگێک بۆ ڕۆژی لە دایک بونتان بگێڕن ئەگەر تەنها بە کێکێک و لقێک گوڵیش بێت.
٤- هەموو ڕۆژێ بڵێن کە چەندە یەکتان خۆش دەوێ.
٥- جارجار بە دیاریەکی سادە سوپرایز بۆ کەسە خۆشەویستەکانتان بکەن
وێنەی دوبەدوو زۆر بگرن ڕەنگە ڕۆژێک بێ تەنها وێنەی یەکتان بۆ بمێنێ.
ئەو شتە بچوکانە ژیان جوان دەکەن،نە کاتێکی زۆریان دەوێت نە خەرجیەکی زیاد.

#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

20 Oct, 07:49


کە ئافرەت کەوتە سوڕی مانگانەوە  پیاو چی بکات لەوکاتەدا؟؟
خوا بەو گەورەییە بە ئافرەت دەڵێ لەو کاتەیا نەنوێژ بکە نە بەڕۆژوو بە .
بۆیە مێردی ئازیز و بەڕێز لەو هەفتەیە هەوڵبدە
1-کەس دەعوەت مەکە بۆ ماڵەوە .
2-یەک دوو ژەم بە مناڵەکانەوە بچنە دەرەوە بۆ نان خواردن یا سەفەری بیهێنەرەوە بۆیان .
3-کە خێزانت وتی نایەم بۆ ئەو میوانیە دونیای لێ مەکە بە چەرمە چۆلەکە.
4-هاو کاری بکە لە ئیش کردنا پێت شەرم نەبێ ، هەر کەس وتی ژنانیت بڵێ ئەی بۆ پێغەمبەر
ﷺ ئیشی کردوەو هاوکار خێزانەکانی بووە ؟؟
٭ئافرەت کەزانی هاوسەرەکەی براکەی ئەمەی بۆ دەکا ئەوەنەی تر لای گەورە دەبێ .نوسینی: عه‌دنان عومه‌ر به‌رزنجی
تێبینی :- خۆم چەندین ساڵە جێ بەجێی دەکەم الحمدللە سەرکەوتووبووم.

#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

19 Oct, 18:00


(وەڵام و ڕوونکردنەوە)    

ئازیزان: بە تەلەفون پرسیاریان لێ کردم ،ووتی: سوێنم خواردووە نەڕۆم  و دەنگ نەدەم بۆ کەس،باشم کردووە یا نە؟ ووتم بەڕێزم من بە تێگەشتنم لەشەرع وبابەتی (ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە)، بەشداری لەم دەنگدانەدا بە واجبی ئەزانم ، هەر کەس نەڕوات دەنگ بدات بە کەسێکی دیندارو دڵسۆز بە میللەت ولێزان لە کاروباری خەڵکدا گوناهی ئەگات وئەبێتە هاوکاری مانەوەی گەندەڵی و  دەرچوونی یاسای خراپ لە ناو پەرلەمانا، بە هۆی دەنگنەدانی من و تۆوە کە نەچوین کەسی باش هەڵبژێرین و خەڵکی تر ڕۆشت و کەسی ناباشی نارد ،جا بۆیە پێویستە سوێنەکەت بشکێنی وکەفارەتەکەی بدەیت کە ۳۰ هەزار دینار بدە بە ماڵێکی هەژار یان نەتبوو،سێ ڕۆژ بەڕۆژووبە،خوا لێت خۆش ئەبێت،خوازیارم ژن وپیاو کەمتەر خەمی نەکەن، بڕۆن ودەنگ بدەن و چەن کەسێکی باش بنێرن بۆ پەرلەمان با لەوێ قسەی خێرمان بۆ بکەن.....لەگەڵ ڕێزم       

حسن شەمێرانی  ۱۹/ ۱۰ /۲۰۲٤

بۆهاوسەرانBoHawsaran

18 Oct, 08:04


هاوسەرە بەڕێزەکان

لە کاتی بوونی ناکۆکی، یەکسەر ئەو لاپەڕەیە هەڵدەنەوە و پەڕەیەکی نوێ دەست پێ بکەن.

زۆر مەوقیف هەن، پێویست بە قسەی زۆر و عینادیی زۆر ناکات، ئەوەندەی پێویستیی بە بێدەنگییەک، باوەشێک، وشەیەکی جوان هەیە بۆ ئەوەی ماڵیشتان لێ تێک نەچێت.

ئاخر ماڵی ئێوە، شوێنێک نییە خۆتان لە بەرانبەری یەکتر بگرن، سەنگەر لە یەک بگرن، دوژمنایەتیی یەک بکەن.

بیرت بێت، هەردوکتان لە ژێر یەک سەقفدان. ئێوە دەبوو هاوڕۆحی یەک بن،

بیرتان چوو؟؟

مەعدەنی ژن و مێردی ڕەسەن، لە کاتی بوونی ناکۆکی دەردەکەوێت.

ئافرەتی ڕەسەن، ئەو ئافرەتەیە کە لە کاتی نەبوونیی مێردەکەی، کەمبوونەوەی هێزی جەستەی و بێتوانایی کارکردنی، چاکە و پیاوەتییەکانی لەبیر ناکات.

پیاوی ڕەسەنیش، ئەو پیاوەیە کە لەگەڵ چوونەتەمەنی ژنەکەی و کەمبوونەوەی جوانییەکەی، پشتی لێ ناکات و لەگەڵی بگۆڕێت.

لەگەڵ نەمانی هێزی پیاو و جوانیی ئافرەت، پێویستە سۆز و خۆشەویستی جێگەیان بگرێتەوە، نەک شەڕ و ناکۆکی.

وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی
#بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

17 Oct, 22:02


چ ئیرادە و غیرەتێکی هەیە!! خانووەکەی بەسەردا وێرانکراوە، دەستی ڕاستی لەدەستداوە، گیان ئەدات و لەسەر قەنەفەکە دانیشتووە، تاکە شتێک بەدەستی چەپییەوەیەتی تەختەیەکی درێژە، کاتێک ئەزانێت وا لێی نزیک دەبێتەوە تێیدەگرێت!!! بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە... چ کبریایەکی هەیە خودایە!!!!! بەڕاستی من سڕ بووم و تاسام!!!!!

بۆهاوسەرانBoHawsaran

17 Oct, 22:01


چیرۆکی شەهیدکردنەکە چۆن بووە ؟‏

پێکدادانێکی قورس سێ موجاهید لەگەل هێزەکانی لەنێوان دەبابەکانیاندا لە حی تل السلطان لە رەفح ، پێکدادانێکی ئاسایی نەبوو ، ئەم ئازایەتیەیان سەرنجی سەربازەکانی زایۆنی ڕاکێشاوە و دوای بۆردومانی جێگەکەیان چوون بۆ دڵنیابوونەوە لێیان ، دەموچاوی یەکێکیان غەریب نابێت لەلایان
لەنێوان خۆیاندا بووە مقۆ مقۆیان ئەوبێت یان نا ؟!

ناحەقیان نەبووە کە بڕوا نەکەن داواکراوی یەکەمی سەرزەوی لەلایەن هەموو بەرەی #کوفرونیفاقوجولەکە  لەمەیدانی جەنگدابێت و ڕوبەڕوو شەهید ببێت !!


ڕوداوەکە دوێنێ ڕویداوە ، سەربازەکان بەجۆرێ شڵەژاون هەموو یاساو ڕێساکانه  سەربازیان لەبیرچووەتەوە کە زانیاری بەبێ فەرمانی فەرمی سوپا نابێت بڵاو بکرێتەوە

وێنەی تەرمەکان دەنێرن بۆ برادەر و هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندن

ئێستا سەربازەکان لەژێر لێکۆڵینەوەی سەربازیدان کە بۆچی وایان کردووە

چونکە
هەموو خەون و خەیاڵی زایۆنئ بەبڵاوبونەوەی وێنەی سنوار لە مەیدانی جەنگ و ڕوبەرودا گەورەترین شکستی موخابەراتی و سەربازی زایۆنی و هاوکارانی دەردەخات

ئەگەر بڵاوبونەوەی وێنەکانی نەبوایە ئێستا سیناریۆیەکیان ڕێکدەخست کە تەرمەکەیان دەبردە کونێکەوە و جلێکی مەدەنیان لەبەردەکرد و دەیانووت بە موخابەرات و زانیاری جێگەکەیمان دۆزیوەتەوە و کوشتومانە رەنگە وایان بخاتایەتە ڕوو بۆ ئەوەه گومان دروستکەن لەسەر هەموو قیادەی حەماس کە جێگەکەی ئاشکراکراوە وەک دەبینین موحەلیلی دووسەدوپەنجا دیناری دەڵێن فڵانکەس  فرۆشرا

بەڵام ویستی خوا وابوو ئەم پیاوە مەردە وەک ژیانی مردنەکەشی گەورەبێت و نەتوانن کەسایەتی لەکەداربکەن


بەڵێ لەمەیدانی جەنگ و لەسەر زەوی نەک نەفەق و شەهیدکرا ڕوبەڕوو نەک پشت لە جەنگ


عاقیبەت خێری لەوە ڕونتر و گەورەتر هەیە لەسەر زەوی ؟

#یحیی_نەوزەر

وێنەکەی بەتاقمی تفەنگەوە و ڕومانەکە لەباوەشیا

بۆهاوسەرانBoHawsaran

17 Oct, 21:59


شەو و ڕۆژی هەینییە صەڵاوات لەیاد مەکەن زۆرترین صەڵاوات بۆ پێشەوای مرۆڤایەتی بنێرن


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

بۆهاوسەرانBoHawsaran

17 Oct, 19:35


گەورە پیاوانی ئیسلام هەمیشە لە پشتەوە شەھید ئەکرێن نەک لە ڕوو بە ڕوو سەرکەوتن بۆ ئیسلام و موسڵمانان.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

13 Oct, 18:37


🔴ئایه‌ ئه‌ته‌وێت چێژ له‌ هێمنی و ئارامی ماڵه‌كه‌ت وه‌رگریت ؟ پێویسته‌ ( ئه‌ی هاوسه‌ران ) هونه‌ری مامه‌ڵه‌كردن له‌نێوان ژن و مێرد فێرببن و كرده‌وه‌ی پێ بكه‌ن ، کەلەم چەند خاڵەی خوارەوە ئەخەینە ڕوو....
✍️به‌خیلی مه‌كه‌ن له‌مه‌دح كردنی یه‌كتر و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆیه‌كتر .
پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كرا ( ﷺ ) : ( ئایه‌ كێ له‌هه‌موو خه‌ڵكی له‌لای تۆ خۆشه‌ویستره‌ ؟ فه‌رمووی : عائیشه‌ی خێزانم ) .
✍️ له‌سه‌رتان پێویسته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌رم و نیان بن و گه‌مه‌ و یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی ئه‌م شتانه‌ خوێ ژیان و چێژی ژیانه‌ .
دایكمان عائیشه‌ - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( من ئاوم ده‌خوارده‌وه‌ له‌جامێك ئه‌وكاته‌ی له‌بێ نوێژیدابووم ؛ پاشان جامی ئاوه‌كه‌م ده‌دایه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) ئه‌ویش لێی وه‌رده‌گرتم و ده‌می له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌ داده‌نا كه‌من ده‌مم له‌سه‌ر دانابوو و ئاوه‌كه‌ی ده‌خوارده‌وه‌ ) . رواه مسلم .
✍️ پێویسته‌ له‌سه‌ر هاوسه‌ران جوانترین ووشه‌ بۆ یه‌كتری بگۆرنه‌وه‌ و خۆیان له‌و ووشانه‌ بپارێزن كه‌ برینداركه‌رن و تێكده‌رن خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَقُلْ لِعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوًّا مُبِينًا ) . الإسراء : 53 .
واته‌ : (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(ﷺ)) بڵێ به‌ به‌نده‌کانم قسه‌یه‌ك بکه‌ن که‌ جوانترو باشترینی قسه‌ بێت ، به‌ڕاستی شه‌یتان ناکۆکی و ئاژاوه‌ ده‌خاته‌ نێوانیان به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه‌ بۆ ئاده‌می دووژمنێکی ڕوون و ئاشکرایه‌.

#محمدنەوڕەسی
چالاکوانی مەدەنی.

بۆهاوسەرانBoHawsaran

12 Oct, 08:36


ئەگەر داوای لیبوردن لە مسولمانن و خانمە بالاپۆشەکان نەکەیت سکلای یاسایت لەسەر تۆمار دەکەم

بەلی بەلی شانازی دەکەم مسولمانم
وەک خانمی شانازی دەکەم بە بالاپۆشییەکەمەوە نە پێچراومەوتەوە و نە بەستراومەتەوە

ئەم ژنە سوکایەتی بە ڕەمزی ئیسلام و وەک حیجاب و سوکایەتی بە زۆرینە مسوڵمان وەک خاوەن باوەڕی ئیسلامی کردووە

ئەم ژنە کاری نایاسای ئەنجام داوە لەبەر ئەوەی قسەکانی نا یاساین و دژی اداب و بەھا و دین کۆمەلایەتی بەھا گشتییەکانە

فەرموو لە خاکی ئیمە برۆ دەرەوە تۆ ھاتووی خاکی ئیمەت داگیر کردووە قسە ناشرینەکانت وەک ژەھر دەرێژی
برۆ لە خاکی ترنمایشی جسمت بکە.

#پارێزەر: #هێرۆعەتار

بۆهاوسەرانBoHawsaran

11 Oct, 05:51


مەحاڵە لەگەڵی نەگریت ؛
فیلمێکی تا بڵێی پڕ مانا و بەچێژە ، تاکە فیلمە کە
گریابێتم بە قوڵی لەگەڵی..

لینکی تەواوی فیلمەکەم لە کۆمێنت داناوە بۆتان بینەری بن☟☟☟☟☟

بۆهاوسەرانBoHawsaran

10 Oct, 18:38


بەڕێزت بۆ چونت چییە؟ ئایا بۆ ئەم هەڵبژاردنە چی بکەین!!!؟

1-هەندێك کەس دەڵێن با (زەڕبی لێبدەین یان نەچین بۆ هەڵبژاردن) بەڵام ئەمە لەڕووی یاساییەوە هەڵەیە چونکە ئەگەر99% ی خەڵکی (زەڕبی لێبدەین یان نەچین بۆ هەڵبژاردن) بەڵام 1% ی خەڵکی بچن بۆ هەڵبژادن ئەوە ئەو 1% ە براوەدەبن و دەتوانن موچەت ببڕن و زەرەر لە دین و دنیاتبدەن...

2-هەندێك کەس دەڵێن هەڵبژاردن سودی نییە بۆیە ناچین, باشە ئەگەر سودی نییە بۆ بە ملیۆنان دۆلار سەرفدەکەن بۆ پۆستەر و معاشی بندیوار؟

وەک پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێت ئەگەر هەرکەسێك لە ئێوە خراپەیەکتان بینی با هەوڵبدەن بە دەست و کردار بیگۆڕن بەڵام ئەگەر نەت توانی ئەوە بەزمان و گوفتار هەوڵی چاککردنی بدە بەڵام ئەگەر نەتتوانی ئەوە با لە دڵەوە پێت ناخۆشبێت کە ئەوە لاوازترینی ئیمانە...

+ساڵی پار کە یاسای جێندەر و هاوڕەگەزبازی لە پەڕلەمان پێشنیارکرا ئایا تۆ توانیت لە ماڵی خۆتتدا یاساکە ڕەفزی بکەیتەوە یان مسوڵمانەکانی ناو پەڕلەمان توانیان و ڕێگرییان لێکرد؟ ئایا ژمارەی ئەوکەسانەی بەرگری لەدینەکەت ئەکەن زیاتر بێت باشترنیە؟

🌹هەڵبژاردنی کەسانی موسوڵمان باشترینە 🌹

خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت ئەوانەی کە بێ باوەڕن هەندێکیان پاڵپشت و هاوکاری هەندێکیانن
بەڵام ئەگەر ئێوەیش وانەکەن ئەوە فیتنە و خراپەکاری گەورە لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ إِلا تَفْعَلُوهُ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ (73)

3-هەندێك کەس دەڵێن با هەردەنگ بەم دووانەی پێشوو بدەین کە دەسەڵاتیان بەدەست بووە و بەشی خۆیان دزیوە و تێربوون بەڵام ئەمەش هەڵەیە چونکە بە 33ساڵ کە ڕۆژانە سەدان یان هەزاران دەفتەر دۆلار یان دەستکەوتوە و وازناهێنن و تەنانەت موچەو حەقی کەم ئەندام و فەرمانبەران و تەنانەت چەکدارەکانی خۆیشیان نادەن ئیتر چاوەڕیت کەی تێر بخۆن؟ مافی تۆ و بژێوی تۆ خۆشبکەن.

لەبەر ئەوە دەنگدان بە کەسە باشەکان واجبی هەموو کەسێکی ویژدان زیندوە
ئێمەش دەنگمان ئەخەینە پال لیستە ئیسلامیەکان لەنێویشاندا لیستی (148)ی
#یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وە هیوادارین ئێوەی ئازیزیش دەنگیان پێبدەن بیانکەن بەنوێنەری ڕاستەقینەی خۆتان دڵنیابن دەنگەکەت بەزایە ناڕوات.

ستافی پەیجی #بۆهاوسەرانbohawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

10 Oct, 12:00


مژدە مژدە😍

بەمزووانە؛
هەڵمەتێکی گەورەی پشکەکان بۆ خوشکان و برایانمان لە غەززە ڕادەگەیەنین، کە گەورە و بچووک، لاو و پیر، ئافرەت و پیاو، هەموو موسڵمانێکی خواویست و هەموو کوردێکی بە عیززەت دەتوانێت بەشداربێت لەم هەڵمەتەدا.

کەناڵێک تایبەت بە هاوکاریی بۆ غەززە، ئەگەر بە شایەنتانزانی بینێرن بۆ هەموو دۆست و ئازیزانتان، هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداربێت.

لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن داخڵبن ☟
https://t.me/jangyragayandn1

بۆهاوسەرانBoHawsaran

10 Oct, 10:02


ئەبو عوبەیدە فەرمووی: "ئێمە داواتان لێناکەین هێزی سەربازی بجوولێنن، داواتان لێناکەین بەرگری لە پیرۆزترین شوێن بکەن، بەڵکوو داواتان لێدەکەین پاروویەک نان بنێرن بۆ ژن و منداڵانی غەززە، لا ســـمـــــــــح اللە!"

ئەگەر ناتوانیت بە پارە بەشداربیت، خۆ دەتوانی بینێریت بۆ دۆست و ئازیزانت و لە ستۆری و کەناڵ و پەیجەکانتان پۆستی بکەن؟

زانیاری زیاتر بزانە، لەم بەستەرەوە ☟
t.me/jangyragayandn/21058