کەسایەتیت بەهێز بکە @grow_and_learn_from_here Channel on Telegram

کەسایەتیت بەهێز بکە

@grow_and_learn_from_here


ئەگەر ئەتەوێت گەشەبکەیت سەرەتا خۆت فێربکە .
لێرە (کۆر و سیمینار و وەرەکشۆپ و خول ) بەشێوەی ئەکادیمی پێشکەش ئەکرێت و بێبەرامبەر .
ئامانجمان گەشەپێدانی تاکە ،
کۆمەلێ مامۆستا و راهێنەر و سپیکەر ی بە ئەزموون بەژدارن

Grow and Learn From Here (Kurdish)

Grow and Learn From Here چۆنێتی یەکگرتن و پشتیوانی کردنی وەرزیکردنی خۆیەکت دەدات. ئەم کۆمەڵە و سیمینارە و وەرگوتەکانی ئەکادیمیکی پیشکەش دەکات بۆ تواناکردنی بەڕێوەبەر و هەمووان. ئامانجمان بەشدارییەکانی تاق و گەشۆپ، خولەکانی زانیارییەکان لە لایەن مامۆستا و راوێنەر و پەخشەکەران بە تاقیکردنی کردووە.

کەسایەتیت بەهێز بکە

11 Feb, 16:41


"دایک پردی ژیانە کە هەرگیز ناڕوخێت هەرچەندە بارەکە قورس بێت."

کەسایەتیت بەهێز بکە

10 Feb, 14:33


وێبیناری ( تەزکییە نەفس ) پێشکەش کرا لە لایەن م. یاسین عارف

کەسایەتیت بەهێز بکە

10 Feb, 09:05


ئامادەیت بۆ گۆڕینی داهاتووت؟
بەشداری بەرنامەی ڕاهێنانی تواناسازی گەنجانی STEP بکە!
ئایا تۆ:
✔️ تەمەنت لە نێوان 17 بۆ 28 ساڵدایە؟
✔️ خەون بە دروستکردنی جیاوازی لە ژیان و کۆمەڵگاکەت دەبینیت؟
💡 ئەی ئەگەر پێت بڵێین ئەم بەرنامەیە دەتوانێت هەموو شتێک بگۆڕێت؟

لەگەڵ ڕاهێنانی تواناسازی گەنجانمان، تۆ:
👉 ئامانجەکانت دیاری بکە و بەدەستیان بهێنە، هەنگاو بە هەنگاو.
👉 فێربە سەرکردایەتی بکەیت، پەیوەندی بکەیت و وەک شارەزا لە تیمەکاندا کار بکەیت.
👉 سیڤییەکی بکوژ و چاوپێکەوتنی کار بە متمانەوە دروست بکە.
👉 پڕۆژەی کۆمەڵایەتی دیزاین بکە کە کاریگەری ڕاستەقینە بەجێ بهێڵێت.
👉 شارەزای کاتت بکە، داکۆکی لە گۆڕانکاری بکە، و ئیلهام بە کەسانی تر بدە.
👉 دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە بدۆزەوە و لە جیهانی دیجیتاڵدا گەشە بکە!
💭 بیهێنە پێش چاوت ئەگەرەکان!
وێنای خۆت بکە کە دەردەکەوێت، خەونەکانت بەدەست بهێنیت و ببیتە سەرکردە لە کۆمەڵگاکەت.
🎯 ئێستا کاتی تۆیە بۆ ئەنجامدانی کار!
👇 بەم شێوەیە دەتوانیت بەشداری بکەیت:
📞 پەیوەندیمان پێوە بکە 07721835959
کارەکەمان خێرخوازییە به ئامانجی خزمه تکردنی کۆمه ڵگا
ئەم پرۆگرامە بە هاوبەشی لەگەڵ STEP UK و STEP Iraq، سەکۆی دەستپێکردنە بۆ داهاتوویەکی گەشاوە.
🚀 شوێنەکان سنووردارن—ئەمڕۆ خۆت تۆمار بکە و گەشتەکەت دەست پێبکە!
https://forms.office.com/e/aFdLByNwC7

کەسایەتیت بەهێز بکە

09 Feb, 17:56


ژیان وانەی بێ بەرامبەر بە کەس نادات، بۆیە کە دەڵێم ژیان فێری کردم دڵنیابە باجەکەیم داوە.

کەسایەتیت بەهێز بکە

08 Feb, 16:59


Live stream started

کەسایەتیت بەهێز بکە

07 Feb, 19:40


کاتێک نیوەکەی ترت نەدۆزیەوە، ئاگاداربە هیچ نیوەیەکی تر قبوڵ نەکەیت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی...

کەسایەتیت بەهێز بکە

05 Feb, 18:17


بەناوی خودای گەورە و میهرەبان .

بە خۆشحالیەوە گەراینەوە لاتان بە وێبینارە ناوازەکان لە لایەن مامۆستاو سپیکەرە و راهێنەرە دیارەکان ،
لە بەشی چوارەمی زنجیرە وێبینارەکان ،
دووەم وێبینار
رۆژی شەممە ٨-٢-٢٠٢٥
کات ژمێر (٨:٠٠) شەو ،
لە لایەن مامۆستای دیار
(م. یاسین عارف) بە ناونیشانی
(تەزکییەی نەفس )

مامۆستا یاسین عارف دوورو نزیک خەلکێکی زۆر ئەیناسن ، ئەو کەسەیە بۆ ماوەی ١٥ سال بەبێ تاوان لە زیندانەکانی ئەمریکا دەست بەسەرکرا ،
مامۆستا بە نیەتی خوێندن سەردانی ئەمەریکای کرد و دواتر بەهۆی رووداوەکانی ١١ سێپتێمبەرەوە مامۆستا دەستگیر دەکرێت .کتێبێکی نوسییەوە بەناوی (ژیانی پەناهەندەیەک ) لەسەر هەمان رووداو و چەندین کتێبی نووسیوە دەربارەی ئەدەب و ژیاننامەی خۆیان.

بۆزانیاری زیاتر ئەتوانن کلیک لەم لینکە بکون

https://www.facebook.com/share/15DVHFQjV5/?mibextid=wwXIfr

بۆ ئەوەی هاورێکانت سودمەند بن هاوکاریان بکە شێری بکەن.

کەسایەتیت بەهێز بکە

01 Feb, 14:24


دڵنەرمی جیهانێکی جوان درووست دەکات.

کەسایەتیت بەهێز بکە

29 Jan, 13:35


🌟 بەشداری وانەی ئینگلیزیمان بکە و تواناکانت بەرەوپێشبەرە 🌟
🗣️ فێربوونی زمانی ئینگلیزی لەگەڵ مامۆستای شارەزا
دەتەوێت توانای ئینگلیزی خۆت باشتر بکەیت؟ ئەم دەرفەتە لە دەست مەدە بۆ فێربوون لە:
• خاتوو سو: بە ڕەچەڵەک بەریتانی ، شارەزایی و تێڕوانینی زمانی ڕەسەن .
• بەڕێز ئەحمەد: شارەزا لەبواری فێرکردنی ئینگلیزی و چەندین ساڵ ئەزموونی هەیە لە یارمەتیدانی سەرکەوتنی قوتابیان.
📚 وردەکارییەکانی کۆرس:
• ماوە: 2 مانگ
• خشتە: 6 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا
• شوێن : STEP Office
💰 نرخ: 30,000 دینار
🎯 ئەگەرلەقۆناغی سەرەتای ئینگلیزی بیت یان بەدوای بەرزکردنەوەی ڕەوانی خۆتدا دەگەڕێیت، ئەم کۆرسە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانت داڕێژراوە.
📞ئەمڕۆ ناوت تۆماربکە!
شوێنەکان سنووردارن—ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ خۆتۆمارکردن و یەکەم هەنگاو بەرەو فێربوونی ئینگلیزی!
گەشتەکەت بۆ ئینگلیزی باشتر لێرەوە دەست پێدەکات. چاوەڕێ مەکە—ئێستا پەیوەست بە ئێمەوە!

https://forms.office.com/e/XhWq0PBEM1

کەسایەتیت بەهێز بکە

28 Jan, 15:54


ئەگەر یەکجار دەستبەرداری مافەکەت بوویت!!
- کەواتە خۆت ئامادە بکە بۆ گەشتێکی دوورودرێژ بەرەو زەلیلی.

کەسایەتیت بەهێز بکە

25 Jan, 16:49


وێبیناری ( هونەری ئەتەکێت و مامەلەکردن ) پێشکەش کرا لە لایەن م. یەحیا مەدەنی

کەسایەتیت بەهێز بکە

22 Jan, 17:32


گەر بە شتێکی کەمیش بیت دلی بەرامبەرەکەت خۆش بکە .

کەسایەتیت بەهێز بکە

20 Jan, 20:16


وا خۆی دەرەخات کە هاوکاری ئاکات و ئاوی گەرمی پێ ئەدا بەڵام ئەیتوانی دەستی بگرێت لە ئاوە ساردەکە دەریبێنێ . کەسانێک هەن لە ژیانمان ئاوان زۆر ئازان لەتەمسیل کردن لەکاتێ چاوەڕێی کەوتن و شکستی تۆن

کەسایەتیت بەهێز بکە

18 Jan, 18:14


Live stream finished (1 hour)

کەسایەتیت بەهێز بکە

18 Jan, 16:58


Live stream started

کەسایەتیت بەهێز بکە

18 Jan, 16:57


سلاو هاورێیان
کەمێکیتر وێبیناری (هونەری ئەتەکێت و مامەڵەکردن ) دەست پێدەکات

کەسایەتیت بەهێز بکە

15 Jan, 21:18


وێبیناری ئەم جارە جیاوازە بەناوی
( وێبیناری سەرکەوتن )هەر کەسێک هەموو وێبینارەکان ئامادەبێت تا کۆتای وانەکان بروانامەی بەژداری کردنی پێدەدرێت ، تکایە هاورێیان شێری بکەن بۆ هاورێ کانتان تا ئەوانیش سودمەند بن لە زانیاریەکان .

کەسایەتیت بەهێز بکە

15 Jan, 21:04


بەناوی خودای گەورە و میهرەبان .

بە خۆشحالیەوە گەراینەوە لاتان بە وێبینارە ناوازەکان لە لایەن مامۆستاو سپیکەرە و راهێنەرە دیارەکان ،
لە بەشی چوارەمی زنجیرە وێبینارەکان ،
یەکەم وێبینار
رۆژی شەممە١٨-١-٢٠٢٥
کات ژمێر (٨:٠٠) شەو ،
لە لایەن مامۆستای دیار
(م.یەحیا مەدەنی) بە ناونیشانی (هونەری ئەتەکێت و مامەڵەکردن )

بۆ ئەوەی هاورێکانت سودمەند بن هاوکاریان بکە شێری بکەن.

کەسایەتیت بەهێز بکە

10 Jan, 20:12


Villains are not born, They are made by sociality.

خراپەکاران لەدایک نابن, ئەوان لە لایەن کۆمەڵایەتییەوە دروست دەکرێن

کەسایەتیت بەهێز بکە

04 Jan, 18:51


مەهێڵە تەکنەلۆجیا کۆنترۆلت بکات ، هەوڵبدە تۆ ئەو کۆنترۆل بکەیت .
چونکە بەبێ ویستی خۆت کۆمەلە زانیاریەکی باش یان هەلەت پێدەدای و بە بێ ویستی خۆت ئاراستەت دەکات بەرەو شوێنێکی خراپ و نەگونجاو .

کەسایەتیت بەهێز بکە

28 Dec, 19:15


توڕەیی خۆت کۆنتڕۆڵ بکە، خێرا مەبە لە کردار.
ئەو هەڵبژاردنانەی لە توڕەییدا دەکرێن، ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێنەوە

کەسایەتیت بەهێز بکە

14 Dec, 17:42


Live stream finished (55 days)

کەسایەتیت بەهێز بکە

14 Dec, 16:57


سڵاو هاوڕێیان
کەمێکیتر دەست دەکەین بە وێبیناری ئەمشەومان

کەسایەتیت بەهێز بکە

13 Dec, 18:53


بەناوی خودای گەورە و میهرەبان .

رۆژی شەممە١٣/١٢/٢٠٢٤
کات ژمێر (٨:٠٠) شەو ،
وێبیناری (چۆن خۆم بناسم )
لەلایەن(م.ئاوارە حاجی)

بۆ ئەوەی هاورێکانت سودمەند بن هاوکاریان بکە شێری بکەن.

کەسایەتیت بەهێز بکە

08 Dec, 04:05


زەردەخەنەیەکی سادە ئەتوانێت پردێک درووست بکات لە نێوان دڵەکاندا .

کەسایەتیت بەهێز بکە

17 Nov, 14:50


خواردنی دایک هەستێکی چێژبەخشە. 🥹🥰

کەسایەتیت بەهێز بکە

16 Nov, 19:15


واتە: هەموو کەسێک کە کتێب هەڵدەگرێت، بە حیکمەت بەخشراو نییە، مەعریفە لە قورسایی کاغەزەکاندا نییە، بەڵکو لە بەرزایی تێگەیشتن و قووڵایی تێگەیشتندایە.

کەسایەتیت بەهێز بکە

11 Nov, 19:11


واز لە سەرقاڵبوون بێنە ئەو شتانە ئەنجام بدە کە پەیوەندییان بە ئامانجەکانتەوە هەیە.

کەسایەتیت بەهێز بکە

10 Nov, 13:34


لە بەناوبانگترین وتەکانی سۆکرات:
واتە: چارەسەری توڕەیی بێدەنگییە.

واتە: مەرج نییە قسەکانم قبوڵ بکرێن، بەڵام پێویستە ڕاستگۆ بن.

«بە بیرکردنەوە مرۆڤ دەتوانێت لە گوڵەبەڕۆژە یان دڕک جیهانەکەی دروست بکات!”

واتە: دوو گوێچکە و دوو چاو و یەک زمانمان پێدراوە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێویستی گوێگرتن و بینینی زیاتر لەوەی کە قسە بکەین.

واتە: تاکە چاکە لە دونیادا زانینە، وە تاکە خراپە نەزانییە!

واتە: ڕازیبوون سامانێکی سروشتییە، لوکسیش هەژارییەکی دەستکردە.

واتە: هەمیشە لەبیرت بێت، هیچ بارودۆخێکی مرۆڤ هەمیشەیی نییە، بۆیە هەرگیز لەڕادەبەدەر دڵخۆش نابیت کاتێک بەختت باش دەبێت، نە بەدبەختی سووکایەتی پێ ناکەیت و بێڕێزی ناکەیت.
-
واتە: عەقڵی بەهێز باس لە بیرۆکەکان دەکەن، عەقڵی مامناوەند باس لە ڕووداوەکان دەکەن و عەقڵی لاواز باس لە مرۆڤەکان دەکەن.

«قسە بکە تا بتوانم بتبینم دەنگت گوزارشت لە ئامادەبوونت دەکات، و ئەوە زیاترە لە توانای قسەکردنت.

کەسایەتیت بەهێز بکە

04 Nov, 19:06


Before you start anything, learn how to finish it.

پێش ئەوەی دەست بە هەر شتێک بکەیت، فێربە چۆن تەواو بکەیت.

کەسایەتیت بەهێز بکە

02 Nov, 04:04


هەرگیز بێهیوا مەبە

کەسایەتیت بەهێز بکە

27 Oct, 18:50


سەرکەوتنی هەر کەس و گروپێک پەیوەستە بە پێکەوە کارکردنەوە ……

کەسایەتیت بەهێز بکە

25 Oct, 17:19


دڵگرانین بە کۆچی دوای نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد، ستیڤان شەمزینی کە لە ئەڵمانیا بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچیدوایی کرد

ستیڤان شەمزینی خاوەنی چەندین بەرهەمی شیعر، رۆمان، شانۆنامە، یاداشـت و لێکۆڵینەوەیە، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەدا دەجەنگێت و بەشی زۆری کتێبەکانیشی لە نەخۆشخانە نووسیون، ئەم وێنەیەش دەگەڕێتەوە بۆ کاتی تێکچوونی دۆخی تەندروستیی نووسەر.

کەسایەتیت بەهێز بکە

23 Oct, 17:42


ژاپۆنییەکان وتەیەکی سەرنجڕاکێشیان هەیە، کە بنەمای گەشەسەندنی وڵاتەکەیانە:

بەهۆی بزمارێکەوە، ناڵێک کەوت.
بەهۆی ناڵێکەوە، ئەسپێک کەوت.
بەهۆی ئەسپێکەوە، سوارەکە کەوت.
بەهۆی سوارێکەوە، جەنگێک شکستی هێنا.
بەهۆی شکستێکەوە، شانشینێ لەناوچوو!
هەموو ئەمانە بەهۆی کەسێکەوە بووە، بە باشی ناڵێکی دانەکوتابوو.
با لەبیرمان بێت؛ هەر کارێک ئەنجامی دەدەین، تەنانەت با بچووکیش بێت، کاریگەرییەکی گەورەی هەیە؛ ڕەنگە ئێمه لە هەمان ساتدا نەیبینین.

وەرگێڕانی لە فارسییەوە: هەڵمەت

کەسایەتیت بەهێز بکە

20 Oct, 19:54


وێبیناری ( نەخۆشیە دەروونیەکان ) پێشکەش کرا لەلایەن ، د.دانیال سەعید حامد
بۆ ئەوەی هاورێکانتان سودمەند بن هاوکاریان بکەن شيری بکەن.

کەسایەتیت بەهێز بکە

19 Oct, 18:01


Live stream started

کەسایەتیت بەهێز بکە

17 Oct, 17:01


بەناوی خودای گەورە و میهرەبان .

رۆژی شەممە ١٩/١٠/٢٠٢٤
کات ژمێر (٩:٠٠) شەو ،
وێبیناری (نەخۆشیە دەروونیەکان ) لەلایەن(د.دانیال سەعید حامد) .

نەخۆشی دەروونی چییە ؟
کێ نەخۆشە ؟
هۆکارەکانی توشبوونی چیە ؟
چارەسەرەکانی چیین ؟
ئەمانەو چەندین پرسیاری گرنگتر شەوی شەممە ئاراستەی دکتۆری بەرێز دەکرێتەوە.

بۆ ئەوەی هاورێکانت سودمەند بن هاوکاریان بکە شێری بکەن.

کەسایەتیت بەهێز بکە

11 Oct, 20:48


سینۆھە پزیشکی فرعەون...

کاتێک سینۆهە شەوێک بە مەستی لە تەنیشت ڕووباری نیل خەوی لێ دەکەوێت، بۆ بەیانی خەبەری دەبێتەوە و یەکێک لە کۆیلەکانی میسر کە هەردوو گوێ و لووتی بە نیشانەی کۆیلەبوون بڕدرابوون، بەسەر سەری خۆیەوە دەبینێت، سەرەتا لێی دەترسێت بەڵام دواتر کاتێک بۆی دەردەکەوێت بێ ئازارە دەست دەکات بە قسەکردن لەگەڵیدا٠

کۆیلەکە باسی ئەو زوڵم و دەستدرێژییانە دەکات کە چینی خانەدانی میسر دەرهەق بە ئەو ئەنجامیان دابوو، باس لە فەرمانڕەوایەتیی دەرەبەگی ئەو ڕۆژانەی وڵاتی میسر دەکات٠
کۆیلەکە داوا لە سینۆهە دەکات بیبات بۆ سەر گۆڕی یەکێک لە خانەدانە ناسراو و ستەمکارەکانی میسر، چونکە سینۆهە خوێندەوار بوو، دەیویست بزانێت خودایان چییان لەسەر گۆڕی ئەو ستەمکارە نووسیوە٠.

سینۆهە لە کۆیلەکە دەپرسێت بۆچی دەتەوێ چارەنووسی ئەم کەسە بزانیت؟
کۆیلەکە دەڵێت چەند ساڵێک لەمەوبەر من مرۆڤێکی بەختەوەر و ئازاد بووم، هاوسەرێکی جوان و کچێکی گەنجم هەبوو، کێڵگەیەکی بچووک و پڕ بەرەکەتم هەبوو کە لە تەنیش کێڵگەیەکی فراوان و بێ سنووری یەکێک لە خانەدانەکانەوە بوو، ڕۆژێک ئەو بە پێدانی بەرتیل بە کاربەدەستانی فیرعەون زەوییەکەی منی کرد بە ناوی خۆیەوە و بەبەرچاومەوە دەسدرێژیی کردە سەر هاوسەر و کچەکەم، پاشان هەردوو گوێ و لووتی بڕیم و بۆ کاری زۆرەملێ ڕوانەی کانەبەردەکانی کردم٠

چەندین ساڵ کاری بە هاوسەر و کچەکەم کرد و پاشانیش هەردووکیانی وەک خزمەتکار فرۆشت و ئێستا هیچ زانیارییەکم لەبارەیانەوە نییە٠
ئێستا لە کانەبەرد ڕزگارم بووە و بیستوومە ئەو کەسە مردووە، لەبەرئەوە دەمەوێ بزانم خودایان چییان لەسەر گۆڕەکەی نووسیوە٠
سینۆهە لەگەڵ کۆیلەکە بۆ شاری مردووەکان (گۆڕستان) دەڕوات و نووسراوی سەر گۆڕی ئەو کەسە بەم جۆرە دەخوێنێتەوە:

«ئەم پیاوە کەسێکی بەڕێز و دروستکار بوو، هەمیشە لە ژیانیدا هاوکاریی لێقەوماوانی دەکرد و ناموسی خەڵکی لای ئەو پارێزراو بوو، ئەو زەوییەکانی خۆی بە هەژاران دەبەخشی و هەرکات کەسێک ماڵێکی لێ ون ببووایە لە سامانەکەی خۆی بۆی دەژمارد و قەرەبووی دەکردەوە، ئەو ئێستا لای خودای مەزنی میسر (ئامون)ە و بە بەختەوەریی هەمیشەیی گەیشتووە٠»

لەم کاتەدا کۆیلەکە دەست بە گریان دەکات و دەڵێت:
«ئەو هێندە کەسێکی بەڕێز و دروستکار بووە و من نەمزانیبوو؟ دروودی خودایان لەسەر ئەو بێ٠ ئەی خودای مەزن ئەی (ئامون) لەبەر ئەو بیرکردنەوە چەپەڵانەی سەبارەت بەم پیاوە هەمبوو، لێم ببوورە٠»

سینۆهە لێی دەپرسێت سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی ئەم پیاوە لە تۆی کردووە بۆچی هێشتا پێت وایە کەسێکی باش و دروستکار بووە؟
کۆیلەکە لە وەڵامدا ئەم ڕستە مێژووییە دەڵێت: «کاتێک خودایان ئاوایان لەسەر گۆڕەکەی نووسیوە، منی زەبوون چۆن دەتوانم پێچەوانەکەی بڵێم؟»

سینۆهە پاشان لە یاداشتەکانیدا کاتێک ئاماژە بەم چیرۆکە دەکات دەنووسێت:
لەوێدا بوو کە زانیم گەمژەیی و بێعەقڵی مرۆڤ
کۆتایی نایەت!!.

کەسایەتیت بەهێز بکە

11 Oct, 09:44


https://www.facebook.com/share/v/Adib2cnT4WUYmfi8/

کەسایەتیت بەهێز بکە

11 Oct, 09:44


سڵاوتان لێبێت هاوڕێیانی ئەزیز هیوادارم هەموو لایەک زۆر تەندروست باش بن

بەگرنگی دەزانم ئەو هاوڕێیانەی کە دانیشووی شاری سلێمانین ئاگاداری ئەم کۆرسە بکەمەوە کە یەکێک لە گرنگترین کۆرسەکان کە بۆ گەنجان زۆر پێویست و گرنگە، هەر هاوڕێیەک خوازیارە بەشداربێت، دەتوانێت لەڕێگەی پەیجی ڕێکخراوی ستێپەوە کە لینیک فۆڕمی بەشداربوون دانراوە و بەشداربنن و گەشە بە خۆتان و تواناکانتان بدەن.

لەگەڵ ڕێزدا...

کەسایەتیت بەهێز بکە

04 Oct, 21:15


چاودێری کردنی ئەوانیتر هەمیشە کەوتنە ، بۆیە چاودێری ئامانجەکەت بکە .

کەسایەتیت بەهێز بکە

26 Sep, 19:18


ڕۆشتن بە پێچەوانەی زۆرینە هەمیشە مانای مردنە.

کەسایەتیت بەهێز بکە

16 Sep, 17:50


بۆچی گرنگە سەرکردەبین؟

کەسایەتیت بەهێز بکە

14 Sep, 17:29


پرسیار دەکرێت لە نوسەری ڕوسی ( ئەنتوان تشیخۆف ) سەبارەت بە سروشتی کۆمەڵگا شکستخواردووەکان …
لەوەڵامدا دەڵێت …:

لە کۆمەڵگای شکستخواردودا ، بەرامبەر یەک مرۆڤی ئاقڵ هەزار گەمژە بونی هەیە .. هەزار وشەی سەخیف و پوچ بەرامبەر یەک وشەی وشیارانە !
زۆرینە پوچ ، بەردەوام مرۆڤی ژیر لەپاشکۆدایە و وەک شکستخواردویەک دەبینرێت ، کاتێک بابەتێکی سەخیف و بێمانا هەبوو ، گفتوگۆکان داگیر دەکات، زۆرینەی کۆمەڵگا سەرقاڵ دەبن بە بابەتی سەخیف و پوچەوە ، ئیدی کەسانی هیچ دەبنە سەرمەشقی دیمەنەکان ، ئەوکات کۆمەڵگایەکی شکستخواردوت دەبێت …

نمونەیەکی سادە … ئەو گۆرانی و تێکستانەی مانای نیە ، ملیۆنان بیسەری هەیە و خەڵکی بە بیستنی سەما دەکات ! خاوەنی ئەو گۆرانیە سەخیفە بەناوبانگ دەبێت ، ناسراو دەبێت ، خۆشەویست دەبێت ، دەبێتە سەرمەشق ، تەنانەت وایلێدێت خەڵک لەو کەسە پوچانەوە ئامۆژگاری وەر دەگرێت !
ئەوان کۆمەڵگا و ژیان بەڕێوە دەبەن ….

سەبارەت بەنوسەر و بیرمەندەکان ، هیچ کەس بایەخیان بۆ دانانێت ، بەهایان نابێت ، زۆرینەی خەڵک ئاشقی پوچگەرایی دەبن، مەست ، ئەقڵی داخراو ، ئەقڵەکان بەنج دەکرێن ، ئەوکات خەڵکی ئارەزوو دەکات لەناو خەوێکئ سەخیفدا بێت وەک لەوەی بەئاگا بێتەوە و حەقیقەت ببینێت ، لەم سۆنگەیەوە دیموکراتی بۆ کۆمەڵگایەی گەمژە نابێت ، چونکە زۆرینە نەفامە و ئەو داهاتوی تۆ دیاری دەکات …!
( زۆرینە گەمژە بوو ، گەمژەکان و پوچەکان هەڵدەبژێرن و خەڵکانی نەفام دەبنە خاوەنی دەسەڵات و کۆمەڵگا ئاڕاستە دەکەن ) ….

#خۆشناو محەمەد