روداوRudaw @rudaweto Channel on Telegram

روداوRudaw

@rudaweto


روداو

روداوی تۆRudaw (Kurdish)

روداوی تۆRudaw کەناڵێکی تەلەگرامیە کە بۆ هەموو خوێندکارانی ناوی تیمی رۆژیاریی رۆژانەی نوێکە بە کاریگەری و دانیشتوانەکان لەسەر واقعیاتی پارێزگای کوردستان و باشووری ناوچەکانی دووری و کۆنی دەروازەکان دەکات. بۆ حاکمیتی تازەکان، ڕووداگرێکی بینا، یارمەتیی کردنی وتارەیی و شیکاربویت، وەکو ئەوەی وەقە دەدەین بە رێگای بنرەکانی پێشنیاری یان پێشنیاری بەرهەم. ئەمەش بەشێکەیەکی نەوتان و پێروز بۆ هەر کەسێک کە دیاریبکات بۆ سەفر کردن لە نیوەیەکە بە رێهەنانی هاوڕێمانی لە پاریس، کۆبەنز، دەهەلی و نیویۆرک.

روداوRudaw

20 Jan, 15:10


پووڵ هەڵدان لە سەر بووک و زاوا وەک دەربڕینی هەستی شادی لە شایی و زەماوەندەکان دا هەر لە زەمانێکی دوورەوە ۆەک ڕەسمێکی کۆن لە باب و باپیرانمان بە جێ ماوە و دیارە ئێمەش بە تایبەت لە سەر دەمی منداڵی دا زۆر بە باشی ئەم ڕەسمەمان پاراستوە و هەمووکات دووعامان دەکرد زەماوەندێک سەر بگرێت و ئێمەش هێندێک کاسب بین لەو بەینەدا ! دیارە ئەو سەردەمە هەڵگرتنەوەی پووڵ  لە شایی و زەماوەند دا تام و چێژێکی تایبەتی هەبوو و ئەم بابەتە هەموو منداڵی دەگرتنەوە لە دەوڵەمەند و فەقیر و تەنانەت زۆر جاران گەورە کچان و گورە کورانیش و دایکان و باوکانیش جار جارە ; دەستێکیان دەبزاوت و پووڵەکەیان لە حەوا لێدەدا و بە دزی و زەردەخەنەوە لە تەنگی گیرفانیان داخنی . ئەم وێنەیە دیارە هی سەرەتایی ساڵەکانی 60 شەسته و ئەوانەی لە وێنەکە دا دیارن ئێستا خاوەن مەقام و کەسایەتی گەورەن و زۆربەیان خاوەن منداڵ و نەوە و نەبیرەن بەڵام هیوادارم بە دانانی ئەم وێنە لێم دڵگیر نەبن و وەک بیرەوەرێەکی شیرنی سەردەمی منداڵی چاوی لێبکەن .. هەرچەند ناوی زۆربەیان دەزانم بەڵام من لە نووسینی ناوەکان خۆ دەپارێزم و هیوادارم لە هەر کوێ هەن سەر بڵند و تەمەندرێژ بژین ..

روداوRudaw

15 Jan, 14:51


لە پێنجوێن پیاوێک هاوژینەکەی خۆی کوشتووە و پارچە پارچەی کردووە؛ پێشەوا بەختیاری پەیامنێرمان بەڕێوەیە بۆ شارەکە و وردەکارییەکەیتان پێدەڵێت

روداوRudaw

10 Jan, 21:01


ئاگرێکی گەورە سنووری شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکای گرتووەتەوە و جۆ بایدن دەڵێت: "دیمەنی لۆس ئەنجلس وەک ئەوەیە بۆردوومان کرابێت و لە دیمەنی جەنگ دەچێت"

https://www.rudaw.net/sorani/world/1001202512

روداوRudaw

03 Jan, 20:15


نووسینگەی راوێژی نەشتەرگەریی گشتی لە ئەمریکا هۆشداری دەدات و دەڵێت: خواردنەوە کحولییەکان هۆکارن بۆ تووشبوون بە 7 جۆری شێرپەنجە

روداوRudaw

03 Jan, 15:48


⭕️مام واحیدی قسەخۆش لەگوندی عەلیاوای ناحیەی دێگەڵە زیاتر لە٧٠ساڵە شوانەو زۆر دڵی خۆشە

🆔 @udaweto

روداوRudaw

03 Jan, 14:50


ئەحمەد شەرع تەوقە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ناکات کە ژنە؛ تەنیا تەوقە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات

روداوRudaw

31 Dec, 08:57


دیمەنی ئەفسووناویی چیای زۆزک و سەرتێز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە بە هەور داپۆشراوە

پشتیوان گەردی ڤیدیۆکەی بە تایبەت بۆ رووداو ناردووە

روداوRudaw

31 Dec, 08:57


پوورە تەلیعە تەمەنی زیاتر لە 90 ساڵ دەبێت و لە هەورامانی تەخت بەتەنیا دەژیت، دوو هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانیان کردووە و گۆرانی بۆ دەڵێن

عەتا غوڵامی ڤیدیۆکەی بۆ رووداو ناردووە

روداوRudaw

22 Dec, 18:22


⭕️ دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی ژن و منداڵانی کوردی ئەنفال کراو

🔻 ئەمڕۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانی سەماوەی عێراق هەڵدرایەوە کە ئێسکوپروسکی 50 ژن و منداڵی کوردی تێدایە؛ جلوبەرگی رەنگاوڕەنگی منداڵان و ملوانکەی ملی دایکیان دەردەکەوێت


🆔 @rudaweto

روداوRudaw

13 Dec, 06:55


🔴 ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت

🔹ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣ کاتژمێر ۹:۳۰ له زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م خه‌ڵاته له لایه‌ن توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان و به هاریکاری و پاڵپشتیی هه‌ڵکه‌وتووانی بواری فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی کوردستان دامه‌زراوه و بڕیاره هه‌رساڵه و جارێک کتێبه سه‌رکه‌وتووه‌کانی بواره‌ جیاوازه‌کان له دوو به‌شی نووسین و وه‌رگێڕاندا هه‌ڵبژێرێت. به‌رهه‌مه‌کانی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی، توێژینه‌وه‌‌ی زمانناسی و ئه‌ده‌بی و هه‌روه‌ها بابه‌تی نێوان‌بواری، به‌شه سه‌ره‌کییه‌کانی کێبڕکێی ئه‌م خه‌ڵاته پێکده‌هێنن. له کۆڕی په‌رده‌لادان له خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژاردا سه‌ره‌ڕای په‌ره‌لادان له پۆسته‌ری سه‌ره‌کیی خه‌ڵات، کۆی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا هه‌ژار که له لایه‌ن بڵاوگه‌ی زانکۆی کوردستانه‌وه سه‌رله‌نوێ به شێوازێکی ڕه‌نگین و گونجاو چاپ کراوه‌ته‌وه، ده‌خرێته پێش چاوی هۆگرانی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی. له کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی بۆ لێژنه‌ی گه‌ڵاڵه‌داڕێژیی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار ده‌به‌سترێت و ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌یه وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووان و هه‌واڵنێران له بواری ئامانج و به‌رنامه‌کان و هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌ده‌نه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه کۆڕی سه‌ره‌کی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار که له‌وێدا مه‌داڵیای مامۆستا هه‌ژار و خه‌ڵاتی تایبه‌ت پێشکه‌ش به به‌رهه‌مه هه‌ڵبژێردراوه‌کان ده‌کرێت، له هه‌فته‌ی کۆتایی خاکه‌لێوه‌ێ ١٤٠٤ی هه‌تاویدا له زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.

روداوRudaw

09 Dec, 15:21


حافز ئەسەد و بەشار ئەسەدی کوڕی، بە هەردووکیان 53 ساڵ تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتی سووریایان لەدەست بوو

روداوRudaw

08 Dec, 15:36


🔷ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی "پرۆفیسۆر د.جەماڵ نەبەز"

🔹د. جەمال نەبەز كەسایەتییەكی دیاری نیشتمانی‌ و نەتەوەیی‌ و ئەكادیمی کوردە، لە ساڵی (1933) لەشاری سلێمانی دایك بووە. خاوەنی خەرمانێكی دەوڵەمەندە لە بەرهەمی مێژوویی‌، ئەدەبی‌، زانستی‌، ڕۆژنامەگەری‌، زمان و خزمەتی گەورەی بە كتێبخانەی كوردی كردووە. د.نەبەز لە وڵاتى ئەڵمان کۆچى دوایی کرد.

🔹لەدایکبوون: ساڵی ١٩۳۳ی زایینی لە سلێمانی
🔹کۆچی دوایی: ٨ی دێسامبەری ۲۰۱٨ی زایینی لە بەرلینی‌ ئەڵمانیا
🔹شوێنی ناشتن: گردی شێخ مارف، سلێمانی

روداوRudaw

08 Dec, 10:13


مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە یەکەمین هەڵوێستیدا لە بارەی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەڵێت: ئێمە لە سووریا بە ساتێکی مێژوویدا دەڕۆین لە کاتێکدا رووخانی رژێمی سەرکوتکار لە دیمەشق دەبینین

روداوRudaw

08 Dec, 09:41


هاوپەیمانێتی نیشتمانی سووریا بۆ کوردانی ڕۆژئاوا: پەیوەندی لەگەڵ هەر رێکخراوێکی دەرەکی بپچڕێنن

روداوRudaw

08 Dec, 09:41


بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە بەرەی تەحریری شام کرد بە بۆنەی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد

روداوRudaw

08 Dec, 09:41


دڵخۆشی هاووڵاتیانی سووری لە هەولێر بەهۆی ڕووخانی رژێمی ئەسەد

روداوRudaw

06 Dec, 21:19


عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران:
🔹ناتوانرێت پێشبینی چارەنووسی بەشار ئەسەد بکرێت.

🔹زۆر کەس چاوەڕوانی ڕووخانیان دەکرد لە ساڵی 2011 بەڵام ڕووی نەدا

روداوRudaw

06 Dec, 21:19


🔴هاکان فیدان: حکومەتی سوریا دەبێت دیالۆگ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ئەنجام بدات
#وڵات_میدیا #سوریا
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە ڕایگەیاند، هاکان فیدان لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پێشهاتەکانی سووریا قسەیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، فیدان بە بلینکنی وتووە کە "پێویستە حکومەتی سوریا دیالۆگ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ئەنجام بدات".

روداوRudaw

05 Dec, 13:18


🔴 مامۆستا مەلا محەممەد شەڵماشی زانای ئایینیی کورد کۆچی دوایی

🔹️ بەیانی ئەمڕۆ ۱۵ی سەرماوەز حاجی مامۆستا مەلا محەممەد شەڵماشی مامۆستای نیشتمان‌پەروەر و نووسەر و وەرگێڕی کورد لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

🔹️ مامۆستا مەلا محەممەد ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی لە گوندی شەڵماشی سەردەشت لەدایک بووە و لە لای باوکی فێری قورئان و سمایل نامە و... بووە و بۆ فێربوونی زانستی ئایینیی گەرمێن و کوێستانی کردووە. ناوبراو پتر لە ٣٠ بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی کوردی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە کە وەرگێڕانی «بێنەوایان»ی ڤیکتۆر هوگۆ لە دیارترین بەرهەمەکانی ناوبراو لە ئەژمار دێت.

🔹️لە بەرهەمەکانی تری ناوبراو دەتوانرێ ئاماژە بە «خەرمان لۆغە»، «خاپەرۆ»، «باخچەی نەمری»، «فەرائیزی شەرحە مەنهەج» ، «ژیاننامە» و... بکرێت.

🆔 @rudaweto

روداوRudaw

30 Nov, 20:26


🔴 بەپەلە؛ بەشار ئەسەد دەڵێت، وڵاتەکەی بە پاڵپشتیی هاوپەیمان و دۆستەکانی، بەسەر "گرووپە تیرۆریستییەکان و هاوپەیمانەکانیان" زاڵ دەبێت.

روداوRudaw

30 Nov, 15:32


🎥 هیچ شتێک ڕوونادات ئەگەر خودای گەورە بڕیار لەسەری نەدات 👌🌹

🆔 @rudaweto

روداوRudaw

29 Nov, 09:55


#سقز

📽 ئەمڕۆ ۹ی سەرماوەز هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند «محەممەد ئەحمەدی» ناسراو بە «سەید محەممەد سەفایی» (گۆرانیبێژ)


🔹 لەدایک بوون: ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە گوندی "بلووز"ی سەفاخانەی ناوچەی هەوشار

🔹 کۆچی دوایی: ۹ی سەرماوەزی ١٣٧٤ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە

🔹 شوێنی ناشتن: گۆڕستانی شاناز لە سەقز


🆔 @rudaweto

روداوRudaw

28 Nov, 17:58


#سەقز

: كۆنسێرنی گرووپی میوزیكی چرۆ لە سینەما پەردیسی مێهر



🆔 @rudaweto

روداوRudaw

28 Nov, 17:08


#مەهاباد

🎥 هەڵمەت و هاوکاری خەڵکی گەنەداری مەهاباد لەسازکردن و بونیادنانی پڕدی ئآوایی

🆔 @rudaweto

روداوRudaw

28 Nov, 09:33


🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی لە‌دایکبوونی هونەرمەند مامۆستا "حەسەن زیرەک"

🔹لەدایکبوون: ٨ی سەرماوەزی ١٣٠٠ی هەتاوی لە بۆکان

١۴٠٣٫٠۹٫۰۸
🆔 @rudaweto

روداوRudaw

26 Nov, 18:14


ڕۆیتەرز: کابینەی جەنگی #ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ لوبنان #پەسەند کرد

🆔 @rudaweto

روداوRudaw

26 Nov, 17:08


🔸مێژووی شاری سه‌قـــز

ئاماده‌كردنی: ئه‌ندازیار ڕه‌زا سه‌رسێفی


🔹 سه‌قز له‌ ‌باكووری پارێزگای كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه‌. سه‌قز له‌ به‌رزایی 1474میتر له‌ ڕۆخی ده‌ریا دایه‌‌. كه‌ له‌ چوار لاوه‌ به‌ دیوانده‌ره‌، بۆكان، بانه‌ و مه‌هاباده‌وه‌ به‌ستراوه‌.
کێوه‌کانی (وه‌نه‌وشه‌‌)، (ئاڵکه‌ڵوو)، (قاره‌مان) و (تاوه‌قڕان) له‌‌ چوار لاوه‌ سه‌قزیان له‌ باوه‌ش گرتووه‌‌.

▫️سه‌قز به‌ هۆی به‌رزی و نزمی دیمه‌نێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ و ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی سنه‌وه‌ ده‌توانی به‌شێکی زۆری شار ببینی. کوێستانه‌ سه‌رسه‌وزه‌کانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ له‌ به‌هاراندا ژوانگه‌ی ئه‌ویندارانی سروشتن. کچ و کوڕ به‌ دڵێکی پڕ له‌ هه‌سته‌وه‌‌ بۆ چنینی گیای به‌هاری وه‌سه‌ر شاخه‌کان ده‌که‌ون و ڕۆژێکی خۆش ڕاده‌بورن و ئێواره‌ پاش هه‌ڵپه‌رکێیه‌کی هه‌ست بزوێن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵی خۆیان، تا رۆژێکی دیکه‌ له‌ ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه‌. کوێستانه‌کانی “مێرگه‌نه‌خشینه‌” ،”نه‌که‌رۆز”، “سارده‌کوێستان” ، “ئاژوان و … گه‌لێ یادگاری شیرینیان له‌ یاد دایه‌ ....

🌐درێژه ئه‌م بابه‌ته👇👇👇👇
https://saqqezrudaw.ir/?p=19977

🆔 @rudaweto

روداوRudaw

26 Nov, 17:06


🔴بارودۆخی گەردەنەی زمزیران لەنێوان مەهاباد و سەردەشت

١۴٠٣٫٠۹٫۰۶
🆔 @rudaweto

روداوRudaw

22 Nov, 07:28


⭕️ #بینەربن/پێکگەیشتنی مامۆستایان برایم قادری و ڕەسووی نادری

روداوی تۆRudaw

16 Nov, 09:36


⭕️ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند "ئەحمەد کایا" (گۆرانیبێژ)

🔹لەدایکبوون: ۲٨ی ئۆکتۆبەری ١٩۵٧ی زایینی لە مەلەتیی باکووری کوردستان

🔹کۆچی دوایی: ۱۶ی نۆڤامبەری ٢٠٠٠ی زایینی

🔹شوێنی ناشتن: گۆڕستانی پێرلاشێز، پاریس


🆔 @rudweto

روداوی تۆRudaw

14 Nov, 18:21


"هەڵۆ و شاخ گرێدراوی یەکن"

دوای تیمارکردن و بەخێو کردن هەڵۆیەکی بریندار لە لایەن لقی ئاژەڵپارێزی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژینبانانی بۆکان و چارەسەر و دەرمانی ئەم باڵندەیە گەڕاندرایەوە بۆ دڵی سروشت کوردستان.

بەدواچوونی بەردەوام و دەوا پێدانی لە لایەن بەڕێز کاک هیوا محەممەد ئەمینی ئەندامی بەڕێز و چالاکی ڕێکخراوەی ژینبانان کراوە هەر بەم بۆنەیەوە سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ خۆیان و دایکی بەڕێزیان وا لەم ماوەیەدا زۆریان زەحمەت کێشا

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی ژینبانانی سروشتی بۆکان

روداوی تۆRudaw

10 Nov, 18:35


🔸سوارە ئیلخانیزادە، شاعیر و نووسەر ، ۱۹۳۷_ ۱۹۷۶ بنەڕەت دانانی شێعری نوێ لە کوردستانی

🔹سوارە ایلخانی زاده شاعر و نویسنده، ۱۹۳۷ _۱۹۷۶  بنیانگذار شعر نو کوردی در کوردستان


▫️اثر: مهدی ضیاالدینی  mahdi ziaodini

📸عکاس: سامان عباسی


ژینی کورت و به هه‌لویی مردن / نه‌ک په‌نا بو قه‌لی روو ره‌ش بردن/
لای هه‌لوی به‌رزه‌فری به‌رزه مژی / چون بژی خوشه نه‌وه‌ک چه‌نده بژی

🆔 @rudaweto

روداوی تۆRudaw

10 Nov, 18:35


🔸 ۱۹ی خەزڵوەر، هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی شاعیری گەل، عەبدوڵڵا کوڕی محەممەدی مەلا ڕەسووڵ، ناسراو بە "زیوەر"

🔹مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌ساڵی ۱۸۷۵ له‌شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه وله سلێمانی و له‌شاره‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک بانه و مه‌هاباد و له‌ باشووریش له هه‌ولێر و که‌رکووک خوێندوویه‌تی و سه‌ردانی ئه‌سته‌مبووڵی کردووه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ زانا و ئه‌دیبه‌کانی ئه‌و شاره به‌هات و باته کردووه.

📚بەرهەمەکانی زێوەر:
۱.ژیانی پێغەمبەران
۲.دەستە گوڵی لاوان
۳.چیرۆکی خێوی ناو مزگەوت
۴.داستانی(سوزناک کربلا)بە  فارسی لە چاپ دراوە۱۹۸۸
۵.جێرۆکی حکوومەتێکی خەیاڵ و بەشێک لە کتێبی (من عمان الی العمادیه)کە ئەویان وەرگێڕانە
۶.سۆزی نیشتمان
۷.فەرهەنگی زێوەر،دەسنووسە و ئامادەیە بۆ چاپ
۸.وەرگێڕانی کتێبی (الزنبقه البیضاء)کە هی نووسەرێکی رووسە بەناوی “گریگۆری بترۆف”
۹.دیوانی شێعرەکانی زێوەر
مامۆستا زێوه‌ر شاعیرێکی به‌هره‌داری به‌توانا بووه، له شیعری غه‌زه‌لدا مامۆستایه‌کی باڵاده‌ست بووه.

🔹مامۆستا زێوەر لە ڕۆژی ۱۰-۱۱-۱۹۴۸ لە تەمەنی ۷۳ ساڵەگیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و گیانی پاکی  بەرەو ئاسمانی بەرین ڕێی گرتە بەر.

🆔 @rudaweto

روداوی تۆRudaw

09 Nov, 16:41


🎥 کچێکی تەمەن 13 ساڵان دوای دەمەقاڵە لەگەل باوکی لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل، باوکی خۆی بە چەقۆ کوشت!

روداوی تۆRudaw

09 Nov, 09:20


🔻پێستی سێو ۵ هێندەی خۆی ڤیتامینەکانی زیاترە!

▪️پێستی سێو دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین سی و تریتەرپینۆید کە بەرەنگاریی شێرپەنجە دەبنەوە.

🆔 @rudaweto

روداوی تۆRudaw

09 Nov, 09:19


⭕️پەندی پێشینان


🆔 @rudaweto

روداوی تۆRudaw

09 Nov, 09:17


📷 دیمەنی پاییزی ئاشی گوڵان و داوێنی کێوی تەرەغە، سۆران ئازەرپوور
#بۆکان


🗓️⁩ 1403/08/19
🆔 @rudaweto

روداوی تۆRudaw

09 Nov, 09:16


🔴 ئاوایی ماژگە

وێنەگر: ئازاد وەتمانی
#مەهاباد

١۴٠٣٫٠٨٫۱۹
🆔 @rudaweto

روداوی تۆRudaw

08 Nov, 16:07


⭕️ ئەمرۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند «خدر ڕەش‌ئەحمەدی» ناسراو بە «حەمە» (هونەرمەندی بواری شانۆ، تەلەویزیۆن، سینەما)

🔹 لەدایک بوون: ساڵی ١٣٣۶ی کۆچیی هەتاوی لە گەڕەکی ئەرمەنیانی شاری مەهاباد 
🔹 کۆچی دوایی: ١٨ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشییەوە لە مەهاباد
🔹 شوێنی ناشتن: بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد

🆔 @rudaweto

روداوی تۆRudaw

06 Nov, 13:59


💢 بۆ بینینی کچێک تەلەفۆنی بۆ ئاگرکوژێنەوە کردووە

🔻کوڕێک لە گەڕەکێکی سلێمانی حەزی لە کچێک بووە، بۆ ئەوەی لە ماڵ بێتەدەرەوە و بیبینێت تەلەفۆنی بۆ ئاگرکوژێنەوە کردووە.

🔹 لەوەتا ئەم هەواڵە بڵاو بۆتەوە هەر نەفەرە تەلەفۆن ئەکا و ئەڵێ ماڵی فلانەکەس ئاگری تێبەر بووە وەرن بیکوژێننەوە.

روداوی تۆRudaw

06 Nov, 09:36


دۆناڵد ترەمپ لە گوتاری سەرکەوتنیدا بۆ خەڵکی ئەمریکا و دەنگدەرانی: واتان لێدەکەین زۆر دڵخۆش بن و شانازی بە دەنگدانەکەتانەوە بکەن و رۆژێک بڵێن، زۆر باشمان کرد کە دەنگمان بەو "تیمە باشە" دا

روداوی تۆRudaw

06 Nov, 05:35


هاریس یەک خاڵی دیکەی بردەوە و ئێستا ئەنجامەکە بەم جۆرەیە؛ رکابەرییەکە قورسە
پێش هەمووکەسێک هەواڵە بەپەلەکان ببینە:
https://www.rudaw.net/sorani/world/05112024

روداوی تۆRudaw

06 Nov, 05:25


تائێستا ترەمپ براوەیە و 230 خاڵی بەدەستهێناوە و کامالا هاریسی رکابەری 192 خاڵی بردووەتەوە

https://www.rudaw.net/sorani/world/05112024

روداوی تۆRudaw

06 Nov, 05:25


ئیلۆن مەسک، ملیاردێرە بەنێوبانگەکەی ئەمریکا و جیهان کە پشتیوانیی دۆناڵد ترەمپە ئەم وێنەیەی بڵاوکردەوە؛ وادیارە لەگەڵ ترەمپ و کەسانی دیکە چاودێریی ئەنجامەکان دەکەن.
تەلەڤزیۆنی ئەو هۆڵەی لێی دانیشتوون لەسەر کەناڵی CNNـە کە لە دیموکراتەکان نزیکە.

روداوی تۆRudaw

22 Oct, 08:25


🔸ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دواییی شاعیری مەزنی کورد “جگەرخوێن”

🔹شێخ مووس حەسەن محەممەد ناسراو به جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٨۴ لە سوێد کۆچی دوایی دەکات و بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بەخاکی کوردستان دەسپێدرێت.

روداوی تۆRudaw

08 Oct, 18:16


ئیسرائیل ئەمڕۆ بە فەرمی کوشتنی جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵای راگەیاند؛ لە ماوەی 17 رۆژدا ئیسرائیل سێ سەرکردەی حیزبوڵڵایان کوشتووە

روداوی تۆRudaw

06 Oct, 15:44


بە وێنە؛ دروێنەی مەرەزە (برنج) بە هەرەوەزی لە گوندی بلاڤە لە قەزای ئامێدی
وێنەکان: سالار نهێلی

روداوی تۆRudaw

05 Oct, 21:42


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران: گەورەترین هێرشی بالیستی بوو لە مێژووماندا، بۆیە مافی خۆمانە وەڵاممان هەبێت.

روداوی تۆRudaw

01 Oct, 18:27


🔴 دۆناڵد ترەمپ هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە "جەنگ" ناودەبات و دەڵێت، ئەگەر من سەرۆک بوومایە، هەرگیز ئەم جەنگە رووینەدەدا.

روداوی تۆRudaw

30 Aug, 10:37


🔴ئەمڕۆ 30ی ئاب رۆژی جیهانی بێسەروشوێنکراوانە و داوادەکرێت قەرەبووی ئابووری کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان بکرێتەوە

زانیاریی زیاتر لەم لینکەدایە:
https://westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=137826&Jor=1

روداوی تۆRudaw

26 Aug, 05:59




⭕️گەنجێکی کورد بە جلی کوردیی شازەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئیتاڵیا بانگەوازی نوێژ دەکات و نوێژی جەماعەت دەکەن.

🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸

️ یک جوان کورد با لباس فاخر کوردی در یکی از خیابان‌ های ایتالیا اذان می‌ گوید ونماز جماعت می خوانند

روداوی تۆRudaw

17 Aug, 17:20


٢٧ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی لەدایکبونی "جوان حاجۆ"، هونەرمەند و گۆرانیبێژی داهێنەر

⚪️"جوان حاجۆ"، مۆسیقاژەن و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی کورد، لە ٢٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٩٥٧ی زایینی لە "تربەسپیێ" لە ناوچەی قامیشلۆ (کوردستانی سوریە)  لەدایک بووە."جوان" لە بنەماڵەی "حاجۆ ئاغا"یە کە لە دوای شۆڕشی  "شێخ سەعیدی پیران"  ناوچەی  "مێردین" یان بەجێ ھێشتووە.

⚪️"جوان حاجۆ" ھەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە ١٧ ساڵیدا بۆ یەکەم جار لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە.
"حاجۆ" لە ساڵی  ١٩٧٩ی زایینی لە ئاڵمان لە زانکۆی "رور" لە "بوخوم" خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات. لەو ماوەیەدا، مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک "ئودۆ هێربست" کاریگەرییان لەسەری داناوە. بە جۆرێک کە، "حاجۆ" مێلۆدی و ئاوازەکانی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی لەگەڵ مۆسیقای ڕۆکی ڕۆژئاوا تێکەڵ ئەکات و پارچەکانی بە شێوازی "فۆلکلۆر ڕۆک" ڕێکخستووە و بەرهەمی نوێی بە مۆسیقای کوردی پێشکەش کردووە.

⚪️"جوان"، بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پاپ و ڕاکی ئەوروپی، شێوازێکی نوێ و تایبەتی بۆ خۆی پێک هێناوە. هەروەها؛ مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردنی لەگەڵ مۆسیقازانانی ئەوێ، ئەزموونی زۆرتریان بە"جوان حاجۆ" بەخشیوە.

⚪️لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕێگەی پێ درا لە تورکیە کۆنسێرت بگێڕێت و پێشوازییەکی زۆر گەورەی لێ کرا. لە دوای ساڵی ١٩٩٩ی زایینی کە ژیانی ھاوبەشی پێکھێنا، دەقی سترانەکانی "جوان حاجۆ" گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت.

⚪️ھەروەها "جوان حاجۆ" لە فیلمی دۆڵ (٢٠٠٧) لە دەرھێنانی "ھۆنەر سەلیم" ڕۆڵی ھەبووە.

⚪️بڕێک لە ئالبۆمەکانی "جوان حاجۆ "بریتین لە:
بێلا چاو، دیاربەکر، لەیلا، گرتییەن ئازادیێ، سی و سێ گولێ، دەریا، گولا سور و ...

روداوی تۆRudaw

14 Aug, 10:26


◾️دوو هاوژینی بۆکانی کە دوکتۆری پسپۆڕ بوون لە رووداوێکی هات وچوو گیانیان لەدەست دا.

▫️لە درێژەی قوربانی لێکەوتنەوەی رێگا مەرگەساتیەکانی کوردستان و لە ژێرسێبەری خەمساردی بەرپرسان، دوو هاوژینی بۆکانی بە ناوەکانی دوکتۆر سیامەند نەوبەخت پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ و هاوژینەکەی، دوکتۆر تارا حەبیبیان پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون، نیوەڕۆی ئەوڕۆ لە رێگای سەرەکی بۆکان بۆ سەقز، لەئاکامی پێکدادانی ئوتۆمبیلەکەیان لەگەڵ لۆریێکی بارهەڵگر گیانیان لە دەست دا.

روداوی تۆRudaw

12 Aug, 21:06


میدیای ئەمریکی دەڵێت، ئەمشەو سوپای ئیسرائیل لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە.

روداوی تۆRudaw

11 Aug, 09:53


⬛️سەردار ئازموون"بژی ئاریەن بژی کوردستان"

▫️پاش پاڵەوانیەتی ئاریەن سەلیمی وەرزشوانی کرماشانی وسەردێری رۆژنامەی "فەرهیختگان"کە بەزمانی کوردی "بژی آرین"ی نووسیبوو، سەردار ئازموون  فوتباڵیستی بەناوبانگ لە کاردانەوەدا"بژی آرین بژی کوردستان"ی نووسی کە سەرەنجێکی زۆری شوێنکەوتووانی بۆلای خۆی راکێشا.

روداوی تۆRudaw

06 Aug, 21:09


یەحیا سینوار کێیە؟ 23 ساڵی تەمەنی لە زیندانەکانی ئیسرائیل بەسەربردووە و تەلئەڤیڤ دەڵێت، ئەندازیاری هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر بوو.

https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/060820241

روداوی تۆRudaw

06 Aug, 06:44


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٨ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٣ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

روداوی تۆRudaw

06 Aug, 06:43


بایدن و کامالا هاریسی جێگری لە هێرشەکەی عەین ئەسەد ئاگادارکراونەتەوە و کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: 'بە شێوازی خۆمان و لە شوێنێک کە خۆمان دیاری دەکەین وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان دەدەینەوە'
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/world/0508202412

1,599

subscribers

51

photos

29

videos