هەواڵی زانکۆ

@hawalizanko


(تایبەتە بە زانکۆی سۆران)
بۆ ئاگادار بوون لە هەموو پێشهاتێک لە زانکۆی سۆران
@aramsati
@safabarzani

لە سناپ چاتیش لەگەڵ مان بن
https://www.snapchat.com/add/universitynewss

هەواڵی زانکۆ

19 Oct, 19:59


بەڕێزان
زۆر گرنگە دوشت بکەن و هەر هەمو خەلکی لێئاگاداربکەنەوە.
1- نابێ قەڵەم دوجار دابگرن، ئەگەر کاڵیش دەربچێ
2- پێش سەعات 12 دەنگت دابێ.

هەواڵی زانکۆ

19 Oct, 19:27


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، مامۆستان و قوتابیان و فەرمانبەرانی خۆشەویست.
سڵاوی خواتان لێبێت.
ئێوە ڕۆشنبیرترین و وشیارترین و بەرپرسیارترین چینی کۆمەڵگان، بۆیە چاوەڕوانی ئەوەتان لێدەكرێت هەمیشە بۆ كار و بڕیارە دروستەكان ببنە سەرمەشق بۆ كۆمەڵگا.
سبەی 20/10/2024 ڕۆژی دەنگدانی گشتییه بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشەنگ بن لەم دەنگدانەش. تکاتان لێدەکەم بۆ ئارامی و ئاوەدانیی کوردستان و وەک مافێکی مەدەنی، خۆتان و کەس و کارتان بە گوڕ و تینێکی زۆرەوە بەشداربن لەم دەنگدانە، بۆ ئەوەی بە دەنگی خۆتان بەشداربن لە وێناکردنی ئێستا و ئاییندەی ڕۆشنی وڵاتەكەمان. دەنگ بدەن بە خۆڕاگرترین لیست و کاندیدی دڵخوازی خۆتان، ئەو لیست و كاندیدەی كە دەتوانێت ئایندیەكی روونمان بۆ مسۆگەر بكات لە کوردستانی ئازیز.
دەنگدان مافە و دروست هەڵبژاردنیش بەرپرسیاریەتییە و دڵنیام كە ئێوە هەموو لە ئاست ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییەدان.

د. شێروان شەریف قورتاس
سەرۆکی زانکۆی سۆران

هەواڵی زانکۆ

19 Oct, 16:44


ئاگاداری سەبارەت بە دواخستنی میدتێرم بۆ هەفتەی داهاتوو

دوای داواکاری قوتابیان، داوامان لە سەرۆکایەتی زانکۆ کرد. زۆربەی هەرە زۆری بەشەکان هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەی میدتێرم دەستپێدەکات . چەند بەشێکی کەم ئەم هەفتەیە میدتێرم دەکەن ئەویش بردراوەتە چوارشەممە و پێنجشەممە.

قوتابیان لە ڕێی نوێنەرەکانیان زەختەک لە بەشەکانیان بکەن کە بیکەنە هەفتەی داهاتوو چونکە لە سەرۆکایەتی زانکۆوە تەعلیماتیان بۆ ڕۆیشتووە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ قوتابیان بکەن.

پەیجی هەواڵی زانکۆ

هەواڵی زانکۆ

19 Oct, 11:49


هۆشیاری

بۆ
ئەوەی دەنگت نەفەوتێت سەیری ڕێنماییەکان بکە!

بەداخەوە لە دەنگدانی تایبەت ڕێژەی دەنگی پووچەڵ گەلێک زۆر بووە، بۆیە ئاگاداربە بۆئەوەی دەنگی تۆ نەفەوتێت پێویستە بە ئاگادارییەوە مۆرەکە لە چوارچێوەکە بدەیت.

لە دوو مۆر زیاتر لێ نەدەیت لە پەڕەکە، مۆرێک بۆ حیزب وە مۆرێکی تریش بۆ کاندیدەکە.

لە ئەگەری هەر هەڵەیەک دەتوانی داوای فۆڕم یاخود پەڕی زیاتر بکەیت بۆ ئەوەی دەنگەکەت نەسوتێت.

پەیجی هەواڵی زانکۆ
https://t.me/hawalizanko

هەواڵی زانکۆ

16 Oct, 10:16


بەڕێوەچوونی سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی لە زانکۆی سۆران

هەواڵی زانکۆ

15 Oct, 20:30


هەواڵی زانکۆ pinned «ئاگاداریی قوتابییانی خۆشەویستی زانکۆی سۆران دەکەینەوە، لە پێناو بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، لە بەر ئەوەی بەشێکی زۆر لە قوتابیان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ شوێن نیشتەجێبوونی خۆیان بۆ دەنگدان، بۆیە وەکو کارئاسانی…»

هەواڵی زانکۆ

15 Oct, 20:24


ئاگاداریی قوتابییانی خۆشەویستی زانکۆی سۆران دەکەینەوە، لە پێناو بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، لە بەر ئەوەی بەشێکی زۆر لە قوتابیان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ شوێن نیشتەجێبوونی خۆیان بۆ دەنگدان، بۆیە وەکو کارئاسانی ڕۆژانی ١٩ و ٢١ی مانگ دەوام ڕادەگیرێت و وانەکان ناخوێندرێن و لە ڕۆژانی دواتر قەرەبوو دەکرێنەوە.

هەواڵی زانکۆ

14 Oct, 13:20


ئاگاداری پشوو

ڕۆژی ٢٠ و ٢١ی مانگی ١١ پشووی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆیە لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان. بەهۆی وەرگرتنی ئامار و سەرژمێری دانیشتوان.

پەیجی هەواڵی زانکۆ

هەواڵی زانکۆ

14 Oct, 07:15


زانکۆی سۆران، ئەنجامە بەراییەکانی خوێندنی باڵا-دکتۆرا، بەشێوازی سپلت سایت، ڕادەگەینێت.
بۆ بینینی ئەنجامەکان لینکی خوارەوە دابگرە:

https://soran.edu.iq/images/documents/splisite-results24-25.pdf

تێبینی: هەر کەسێک گازاندەی لە ئەنجامەکان هەیە، دەتوانی تا ڕۆژی سێشەممە، ١٥ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤،کاتژمێر ١٢، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی سۆران، بکات.

هەواڵی زانکۆ

13 Oct, 21:11


زانکۆ جێگەی عیلم و زانست و فێربوونە بەڵام کۆمەڵێک کەس بە شوێنی پۆز لێدان و خۆعەرز کردن و ڕابواردن تێگەشتون.

تاکی کورد بەشی زۆرینەی زۆر بەهەڵە لە زانکۆ تێگەیشتووە، زانکۆ ئەو شوێنە نیە کە ئێستا قوتابیان تیایدا فێرە هیچ شتێک نابن، کە خۆیان هۆکارن. ڕۆژ دوای ڕۆژ وێرانتر، زانکۆ بە گشتی ناوێکی گەورە وە ناوەڕۆکێکی ئەتوانین بڵێن بەتاڵ (پڕ لە کێشەو و ڕابواردن و کات بەسەربردن بە شتی بێسوود)

٩٠٪ ی قوتابیان نازانن بۆچی دەخوێنن، وە دوایش گلەیی دەکەن لە دانەمەزراندنیان.

هەواڵی زانکۆ

13 Oct, 21:02


لە زانکۆدا نەخۆشیەک هەیە پێی ئەوترێ نەخۆشی (ڕواڵەتگەرا)!!!

هەواڵی زانکۆ

09 Oct, 07:51


هەواڵی زانکۆ pinned «ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ ئەو قوتابیانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر جووتسایدی پێش زانکۆ ڕاگرتووە. هەر ئێستا بڕۆن ئۆتۆمبێلەکانتان لەوێ لاببەن، بۆ ئەوەی تووشی سزای پێبژاردن نەبنەوە، تا زووە بڕۆن ئۆتۆمبێلەکانتان لەسەر جۆتسایدەکە لاببەن. بە هۆی سەردانی مەسرور بارزانی…»

هەواڵی زانکۆ

09 Oct, 07:51


ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ ئەو قوتابیانەی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر جووتسایدی پێش زانکۆ ڕاگرتووە.

هەر ئێستا بڕۆن ئۆتۆمبێلەکانتان لەوێ لاببەن، بۆ ئەوەی تووشی سزای پێبژاردن نەبنەوە، تا زووە بڕۆن ئۆتۆمبێلەکانتان لەسەر جۆتسایدەکە لاببەن. بە هۆی سەردانی مەسرور بارزانی ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتە بەر و داوا کراوە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی سەر جووتساید لاببرێن.

هەواڵی زانکۆ

08 Oct, 16:25


لە زانکۆی سۆران یادی ڕۆژی جیهانی دەرووندروستی دەکرێتەوە

ڕۆژی پێنج شەمە، ١٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، بەشی دەروونزانی-فاکەڵتیی ئاداب، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی چالاکییە وەرزشی و هونەریەکان و بەشی وەرزشی-فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی سۆران، چەند چالاکییەک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دەرووندروستی، لەژێر دروشمی”دەرووندروستی لە شوێنی کاردا لە پێشینە بێت”، ئەنجامدەدەن، بەم شێوەییەی خوارەوە:

- ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی وەرزشی بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران.
- چەند چالاکیەکی پراکتیکی، کە قوتابییان ئەنجامی دەدەن وەک:
- پیوانەی چەند لایەنێکی دەروونی بۆ قوتابییان و ناردنەوەی ئەنجامەکان لە ڕێگەی ئیمێلی تایبەتی خۆیان.
- ئەنجامدانی یاری و پرسیارکردن لە قوتابییان، بەمەبەستی ووشیارکردنەوەیەکی گشتیی.
- هێنانی وێنەی تایبەت و شیکردنەوەیان.
- نوسینی نامێلکە و برۆشۆری تایبەت بەم ڕۆژە.
- دانانی ڕستەی پۆزەتیڤ بۆ هاندانی قوتابییان.
- دروستکردنی پۆستەر.
-دروستکردنی گروپی قوتابیاین بۆ بابەتەکانی فشار، دڵەراوکێ و خەمۆکی، بۆ گۆڕینەوەی ئەزموونەکانیان. لە کۆتاییدا پێدانی چەند ڕێنماییەکی دەروونی بۆ خۆپاراستن و بەرنگاربوونەوەیان.
- خستنەڕووی پڕۆژە و پێشنیار لە لایەن قوتابیان
- ووشیارکردنەوەیەک سەبارەت بە مادەهۆشبەرەکان و مەترسیە دەروونیەکانی توشبوون بە مادەهۆشبەرەکان.
- ئەنجامدانی چەند یارییەک بۆ مەبەستی خۆپارێزی ودەرووندروستی.
- ئەنجامدانی وێرکشۆپێک بۆ د. جەعفەر عومەر، لەژێر ناونیشانی”هەڵە تێگەیشتنەکان لەبارەی دەرووندروستی”.

هەواڵی زانکۆ

08 Oct, 10:38


٢ بۆ ٣ ساڵ پێش ئێستا ئێمە لە هەوڵی ئەوەدابووین نرخی پارالێل کەم بکەینەوە، بۆ ئەم مەبەستە بەردەوام لەسەر خەتیش بووین، کەچی ناشیکەینە دەستکەوتی خۆمان.