دەنگی زانکۆ @dangizanko Channel on Telegram

دەنگی زانکۆ

@dangizanko


بۆ { خزمەتی قوتابییان }
و گەیاندنی داواکاریەکانتان
@Kamaranbalaki
@Blnddiar
@Farhang_Fakhr

Promotional Article for دەنگی زانکۆ (Kurdish)

دەنگی زانکۆ یەکەمین دەنگی تلەگرامیە کە خزمەتی قوتابیان و گەیاندنی داواکاریەکانتان لە ناوەرە دەکات. ئەم کەنالەوە بەڵێ، داواکارییەکانی قوتابیان، کرسی جۆرەکانی زانستی، و بابەتەکانی خوێندنی نوێتر دەکرێت. زانکۆ دەنگدەکرێت بۆ یارمەتی گیاندنی خابوی زانست و پێداویستییەکانی وەرزی زانکۆییەکان. بۆ بەرهەمەکانی پرسیارتان و یارمەتییەکانتان، بەڕێز ببن بۆ دامەزراندن لە کەنالی تلەگرامی دەنگی زانکۆ.

دەنگی زانکۆ

07 Jan, 08:53


سڵاو و ڕێز

قوتابی بەڕێز خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری پایزە Fall-2024 هەوڵی یەکەمی قۆناغی یەکەم (مەرجە قوتابی قۆناغی یەکەم سەرەتا فیدباك پڕبکاتەوە دواتر خۆی تۆمار بکات بۆ تاقیکردنەوە) و هەوڵی دووەمی قۆناغەکانی تر بەردەستە لە سیستەمی SIS تاکو ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 11/1/2025

https://t.me/Dangizanko

دەنگی زانکۆ

05 Jan, 06:27


ئاگاداری

ئەو قوتابییە بەڕێزانەی فاکەڵتیی زانست ئاگادار دەکەینەوە، کەوا (ڕۆب و کڵاوی دەرچوون) لایە و تا هەنووکە نەیانهێناوەتەوە، لەماوەی ئەم هەفتەیە بگەڕێنێتەوە کۆگای فاکەڵتیی زانست. ئەگینا مافی وەرگرتنەوەی بارمتەکەی نامێنێت.

لەگەڵ ڕێزدا

https://t.me/Dangizanko

دەنگی زانکۆ

31 Dec, 17:31


🎉 ساڵی نوێی ٢٠٢٥ پیرۆز بێت! 🌟

دەنگی زانکۆ

25 Dec, 17:59


سەرەتا پیرۆزبایی لە هەموو ئەو قوتابییانە دەکەین کە دەرچوونە لە هەوڵی یەکەم و ئەوانەشی دەرنەچوون بێ ئەمەل مەبن بە هیوای دەرچوون و سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک لە هەوڵی دووەم.

وە ئەوانەشی هەوڵی دووەمیان هەیە قۆناغەکانی
٢ و ٣ و ٤ تاقیکردنەوەکان لە ١٤ ی ١ ى ٢٠٢٥ دەستپێدەکات ڕۆژێک نا ڕۆژێک لە هەموو بەشەکان,
باوەڕ بە هیچ پەیج و لایەنێکیتر مەکەن.

پەیجی دەنگی زانکۆ پێشەنگ لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری.
https://t.me/Dangizanko

دەنگی زانکۆ

25 Dec, 15:15


ئاگاداری

سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران، ئاگاداری قوتابیانی قۆناغەکانی (٢ ، ٣ ، ٤)ـی بەشە زانستییەکانی گشت فاکەڵتییەکان (بەیانیان و ئێواران) دەکاتەوە، کەوا ئەمشەو کاتژمێر ٨، نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری پایزە- هەوڵی یەکەم، لە ڕێگای سیستەمی زانیاری قوتابی(SIS) بەردەستدەبن.
https://t.me/Dangizanko

دەنگی زانکۆ

24 Dec, 22:00


بەفەرمی
لە 25/12/2025 تا 5/1/2025 پشووە لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و دام و دەزگاکانی هەرێم.

بینێرە بۆ هاوڕێکانت.
دەنگی زانکۆ پێشەنگ لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری

https://t.me/Dangizanko

دەنگی زانکۆ

24 Dec, 21:58


#بەوێنە

چەند دیمەنێکی جوانی ئەمشەوی دەروازەی دیانای کۆن...

دەنگی زانکۆ

23 Dec, 14:31


ڕوحت شادبێت باجی (ڕەحمەت).
😭
بەناوی لیژنەی نوێنەرایەتی فاکەڵتیی زانست و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی فەرمانبەری کارگوزاری فاکەڵتییەکەمان باجی(ڕەحمەت ئەحمەد ) دەکەین، کەوا چووە بەر دڵۆڤانی خودا.لەخودا دەپاڕێینەوە بەبەهەشتی خۆی شادبکات.

إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون
تێبینی: پرسە لەهۆڵی بۆنەکانی (شەوکەت شێخ یەزدین)ە.

دەنگی زانکۆ

22 Dec, 14:12


ئاگاداری

بڕێک پارە لە کەمپەسی زانکۆ دۆزراوەتەوە کێ خاوەنیەتی پەیوەندیمان پێوە بکات.

دەنگی زانکۆ

19 Dec, 13:18


دەنگی زانکۆ pinned «ئاگاداری سەبارەت بەو قوتابیانەی لە فاکەڵتی زانست بەیانی ڕۆژی هەینی تاقیکردنەوەیان هەیە قۆناغی ٢ و ٣ و ٤ کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەئەچن نیو کاتژمێر کاتی تاقیکردنەوەکان پێش خراوە پێویستە قوتابی نیو کاتژمێر پێش تاقیکردنەوە لە پێش هۆڵی تاقیکردنەوە…»

دەنگی زانکۆ

19 Dec, 08:32


ئاگاداری

سەبارەت بەو قوتابیانەی لە فاکەڵتی زانست بەیانی ڕۆژی هەینی تاقیکردنەوەیان هەیە قۆناغی ٢ و ٣ و ٤ کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەئەچن نیو کاتژمێر کاتی تاقیکردنەوەکان پێش خراوە پێویستە قوتابی نیو کاتژمێر پێش تاقیکردنەوە لە پێش هۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەبێ.

تێبینی: تەنیا بۆ بەیانیە ئەم بڕیارە.

دەنگی زانکۆ

18 Dec, 13:12


سلاو ھاورێیان
ئێمە وەکو زانکۆی سۆران ھەستاوین بە دروست کردنی لیگی فانتاسی بۆ تەواوی قوتابیانی زانکۆی سۆران
⚽️
کۆدی لیگ: 66kyls
⚽️
ھیوادارین جۆین بکەن و منافسەیەکی خۆش دروست بکەین🏐

دەنگی زانکۆ

17 Dec, 18:15


قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی ژمێریاری فاکلتی یاسا و زانستە سیاسیەکان و بەرێوەبردن بە مەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان چەند چەڵاکی و سمینارێک یان ئەنجامدا.

دەنگی زانکۆ

17 Dec, 18:01


بەرز ڕاگرتنی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەکۆلێژی تەکنیکی سۆران

ئەمرۆ ١٧/١٢/٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەرێز”دکتۆر رێبوار بابکەی”بەرپرسی لقی١٠ی پارتیمان و هەڤالانی کارگێری لق و بەرپرسی لێژنەناوچەکان و بەرێوەبەری گشتیەکان و ڕاگر و یاری دەدەر و مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژ و ئەنجومەنی سۆرانی ئافرەتان و نوسینگەی سۆرانی پاراستنی ئالای کوردستان و بەرپرسانی حزبی و حکومی سۆران رۆژی ئالای کوردستان بەچەندین برگەی جۆراوجۆر بەرز ڕاگیرا.

دەست خۆشی بۆ لێژنەی نوێنەرایەتیمان لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران.


راگەیاندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان-لقی سۆران

دەنگی زانکۆ

03 Dec, 20:06


ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوتابییانی قۆناغی یەکەم بەشی ( کۆمپیوتەر ) سیمینارێک لەلایەن قوتابیی بەشی کۆمپیتەر ( فەرهەنگ فاخر ) بۆ بەرچاوڕوونی قوتابییان دەربارەی سیستەمی بۆڵۆنیا و هەردوو سیستەمی SIS و LMS پێشکەشکرا، کە لە ژێر سەرپەرشتی یەکێتی قوتابییانی کوردستان لیژنەی فاکەلتی زانست رێکخرا.

دەنگی زانکۆ

03 Dec, 17:48


لە درێژایی کار و چاڵاکیەکانمان ئەمڕۆ سمینارێک بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەم پێشکەشکرا لە بەشی فیزیا بە ناونیشانی (ناساندنی بەشی فیزیا) لە لایەن لێژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابییانی کوردستان لە فاکەڵتی زانست.

دەنگی زانکۆ

03 Dec, 15:15


بانگهێشت نامە

سڵاو ڕێز, لە فاکەڵتی زانست ڕێورەسمی کردنەوەی چاپتەری کۆمەڵەی قوتابییانی کیمیایی ئەمریکی لە زانکۆی سۆران بەڕێوەدەچێت, هاتن بۆ هەمووانە.

شوێن: هۆڵی د.فرست سۆفی
بەروار: ٤ ى ١٢ ى ٢٠٢٤
کات: ١٢ ى نیوەڕۆ

دەنگی زانکۆ

02 Dec, 16:38


ئەمرۆ کۆتای هات بە خولێکی تۆپی پێی فاکەڵتی زانست
ئەمرۆ لە فاکەڵتی زانست یاری کۆتای خولێکی بچووکراوەی تۆپی پێ بەرێوەچوو، یاریەکە لە نێوان بەشی کۆمپیوتەر و بەشی بایۆلۆجی بوو بەشی بایۆڵۆجی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بوونە پاڵەوانی خولەکە.

دەنگی زانکۆ

02 Dec, 14:48


رێوڕەسمی ئاهەنگی، بیست و دووەمین خولی دەرچوونی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو.

دەنگی زانکۆ

20 Nov, 20:02


چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی ئەشکەوتەکانی چیای گۆرەزی بالەکیان کە دەڕوانێتە سۆران

دەنگی زانکۆ

19 Nov, 08:47


پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب

رۆژی 29ـی ئەم مانگە شەشەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی بۆ ماوەی 10 رۆژ دەکرێتەوە.

رۆژانە لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە، بەردەوام دەبێت.

بەو بۆنەیەوە ئێمەش پاسی تایبەتمان بۆ ئێوە ئامادە کردووە رۆژی هەینی کە دەکاتە 29ـی مانگ لە سۆرانەوە بۆ پێشانگای کتێب بۆیە هەر گروپێک یان هەر کەسێک دەیەوێت بروات و بەژدار بێت جۆینی ئەم گروپە بێت.

https://t.me/+hrDjCztQ7yNmYzMy

تێبینی: بۆ هەر نەفەرێک 10000 هەزارە چوون و هاتن.

دەنگی زانکۆ

18 Nov, 12:13


دەستپێکی خوێندنی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆی سۆران، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.

دەنگی زانکۆ

18 Nov, 09:20


ئاگاداری قوتابیانی سەرجەم بەشەكانی زانكۆی سۆران دەكەینەوە كە بەیانی ڕۆژی سێشەممە، ١٩ـــی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، خوێندن لە زانكۆكەمان ڕادەگیرێت.

قوتابیانی دەرەوەی شار دەتوانن ئەمڕۆ بگەڕێنەوە لای خانەوادەكانیان، تاوەكو تووشی گرفتی هاتوچۆ نەبن و بتوانن بەشداربن لە پڕۆسەی سەرژمێری.

هاوكات، بۆ ستافی كارگێڕی دەوام ئاساییە و كارەكانی ڕۆژانە ڕایی دەكەن.

هیوادارین هەمووان بە گڕوتینەوە بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری بكەن.

دەنگی زانکۆ

17 Nov, 17:25


بەناوی نوسینگەی چواربرا

پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی ئەم سالی خوێندن دەکەین بە بۆنەی وەرگیرانیان لە زانکۆی سۆران و کۆلێژی تەکنیکی سۆران ئێمەش وەکو نوسینگەی چوار برا و بۆگواستنەوەی قوتابیان فەرمان بەرانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەر فێرخوازیک دەیەویت هاتووچۆی بکات بە پاس یان مینی پاس بۆهەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران بەستافێکی شارەزاوکارامە ئێمە لەخزمەتیان دەبین.

07822369292
07504619769

دەنگی زانکۆ

17 Nov, 13:23


پێشوازی کردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم

ئێمە وەک لیژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە فاکەڵتی زانست لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی دەوامی قوتابیانی قۆناغی یەکەم ، هەستاین بە دروست کردنی لیژنەیەکی پێشوازی بۆ پێشوازیکردن لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دابەشکردنی شرینی و پێنووس بەسەریان .

دەنگی زانکۆ

16 Nov, 19:53


ئێمە وەک ستافی پەیجی دەنگی زانکۆ پاسمان دابینکردوە بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی .

هەر کەسێک یان هەر گرووپێک ئارەزووی هاتنی هەیە ، جۆینی ئەم گرووپە بکەن .

https://t.me/+ltZUzvFZ-uY0ODIy

دەنگی زانکۆ

14 Nov, 19:46


بۆ قوتابیانی ناوچەی ماددەی ١٤٠ دەبێتە پشوو

وە سەبارەت بە قوتابیانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگا زۆربەی بەشەکان رۆژی یەک شەمە١٧ی مانگ دەوامیانە و پێشوازیان لێدەکرێت.

دەنگی زانکۆ

14 Nov, 15:54


دەنگی زانکۆ pinned «ئاگاداری تایبەت بە قوتابیانی قۆناغی یەکەم زانکۆی سۆران ئاگاداری قوتابیانی تازەوەرگیراو دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە، ١٦ــی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، یەكەم ڕۆژی دەستپێكی خوێندن دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥. هەروەها، ئەو قوتابییانەی مامەڵەی وەرگرتنیان نەكردووە دەتوانن…»

دەنگی زانکۆ

14 Nov, 15:47


ئاگاداری تایبەت بە قوتابیانی قۆناغی یەکەم


زانکۆی سۆران ئاگاداری قوتابیانی تازەوەرگیراو دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە، ١٦ــی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، یەكەم ڕۆژی دەستپێكی خوێندن دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.

هەروەها، ئەو قوتابییانەی مامەڵەی وەرگرتنیان نەكردووە دەتوانن سەردانی زانكۆ بكەن لە ڕۆژی شەممە، ١٦ــی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ تاكو ڕۆژی سێشەممە، ١٩ــی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بە مەبەستی
ڕایکردنی مامەڵەکانیان.
لە هەندێک فاکەڵتی یان هەندێک بەش ڕۆژی شەمە یەکەم ڕۆژی دەوامە
لە هەندێکی دیەکەیان رۆژی یەک شەم یەکەم ڕۆژی دەوامە

@Dangizanko

دەنگی زانکۆ

14 Nov, 08:59


لە ڕۆژی جیهانی شەکرە چەند چالاکییەک لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو
ئەنجامدانی پشکنینی پێوانەکردنه ئاستی گلوکۆزی خوێن لەلایەن قوتابیانی بایۆلۆجی و زانستە گشتیەکان ئەنجامدانی پشکنینەنەکە تاوەکو کاتژمێر ٢ی دوانیوەرۆ بەردەوام دەبێت.

دەنگی زانکۆ

01 Nov, 21:33


داشکاندنێکی گەورە لە حکومەتەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، داشکاندنی 45% بۆ کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکات

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵ دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵ دەکرێت، هەروەها داشکاندنی 10 – 25% لە کرێی خوێندنی ئەهلی دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم رابگەیەندرێت، هاوکات ماوەی چەند رۆژێکیشە پرۆسەی تۆمارکردنی ناو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکانی هەرێم دەستیپێکردووە.

دەنگی زانکۆ

31 Oct, 14:35


بە پەلەو گرنگ …

رۆژى یەکشەمە ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: رۆژى یەکشەمە رێکەوتى (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2024/11/10) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025).

دەنگی زانکۆ

30 Oct, 05:12


سەرچاوەیەکی نافەرمی

ڕۆژی ٣١ ى ١٠ کە دەکاتە ئەم پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ئەنجامەکانی زانکۆلاین ئاشکرا دەکرێت.

دەنگی زانکۆ

29 Oct, 15:28


سڵاو و ڕێز, هیوادارم باش بن

بەڕێزان ئەگەر بە ئەرک نەبێت هاوکارمان بن لە پڕکردنەوەی ئەو ڕاپرسییە بۆ توێژینەوەیەکە سەبارەت بە ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە بواری پەروەردە و خوێندندا.

زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان

https://forms.gle/2N4jzzLLnuYc72wVA

دەنگی زانکۆ

28 Oct, 20:22


کاتێ کە هاتنە ناو زانکۆکانەوە خۆتان سەرقاڵ مەکەن بە شتە رواڵتگەریەکانەوە......

دەنگی زانکۆ

28 Oct, 15:02


بە شانازیەوە ئەمڕۆ یەكەم وەجبەی هاوكاری مادی مان نارد بۆ قوتابیانی زانكۆی سۆران ئەو قوتابیانەی كە زۆر كەم دەرامەتن و پارەی هاتن و چون و جلی زستانەیان نیه "

هەرچەندە ئەم چالاكیە دانرابو بۆ دوای كردنەوەی لقمان لە سۆران ، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 15 كەس كە پەیوەندیان پێوە كردین و باری دارایان زۆر زۆر خراپ بو نەدەبو تاخیریان بكەین ناچاربوین راستەوخۆ دەست بكەین بەم چالاكیە "

بەیانی ئیشالله لە ڕیگای نوێنەرێكمانەوە لە زانكۆ پەیوەندی بەو قوتابیانە دەكرێت كە ناویان نوسرابو و هەر كەسەو بە پێی زروفەكە بڕە پارەیەكی بۆ دانراوە لە زەرەفەكە پێی دەدرێت "

قوتابی نە وێنەی نە ناوی بڵاو ناكریتەوە تەنها واژوی فۆرمەكە دەكات كە بزاندرێت پارەكەی بەدەست گەیشتوە "
وە بە نهێنی پێی دەدرێت لە ژوری مامۆستا یان ئەو شوێنەی كە قوتابی نایبینیت "
___
ئەم هاوكاریە راستەوخۆ دابین كراوە لە لایەن ڕاهێنەر هۆگر دڵشاد " نوێنەری دامەزراوە لە شاری سۆران "

لە خزمەت كردن بەردەوام دەبین ...."




ئێمە وەک نوێنەری قوتابیان زۆر سوپاس رێکخراوی پلانس پاوەر دەکەین هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین نمونەیان زۆر بێت

دەنگی زانکۆ

28 Oct, 09:44


گەراندنەوە نوێ کردنەوەی قەنفەکانی بینایەی فاکەڵتی زانست و ئەندازیاری لەسەر داواکاری قوتابیان.

دەنگی زانکۆ

27 Oct, 18:57


ئاگاداریەك بۆ قوتابیانی زانكۆی سۆران" ڕێكخراوی پلانس پاوەر هەڵدەستێت بەم چالاكیانەی خوارەوە بۆ هەر قوتابیەكی نەدار و هەژار كە لە زانكۆی سۆران دەخوێنێت "

1- دابین كردنی كرێی هاتن و چون ( بۆ ئەو قوتابیانەی كە باری داریان زۆرر خراپە و ناتوانن لە كاتی پشوو بچنەوە ماڵەوە )

2- دابین كردنی جل و بەرگی زستانە بۆ ئەو قوتابیانەی باری داریان زۆر خراپە و ناتوانن جل بكرن .

3- دابینكردنی دەرمان بۆ ئەو قوتابیانەی نەخۆشن و باری داریان زۆر خراپە ناتوانن بیكرن .

لەگەل ریزدا

ریكخراوی پلانس پاوەر "

نوێنەری دامەزارە لقی سۆران : هۆگر دڵشاد "

https://planspower.com/contact-us/

دەنگی زانکۆ

26 Oct, 22:58


وەرە هاندەری ریاڵ بیت چوار گۆڵ بخۆی و سبەینێش تاقیکردنەوەت هەبێت هیچ نیە نا درتان گەورەبی لۆ هندێ باشننن😁

دەنگی زانکۆ

20 Oct, 21:16


پیرۆز بێت سەرکەوتنی پارێزەری کورد و کوردستان.

خاک فرۆشان
#ناتوانن

دەنگی زانکۆ

17 Oct, 10:58


فێستیڤاڵی "بەرەو گەشەسەندنی بەرهەمی خۆماڵی" لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

دەنگی زانکۆ

16 Oct, 17:04


فێستیڤاڵی "بەرەو گەشەسەندنی بەرهەمی خۆماڵی" لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

دەنگی زانکۆ

15 Oct, 20:15


ئاگاداریی قوتابییانی زانکۆی سۆران دەکەینەوە، لە پێناو بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، لە بەر ئەوەی بەشێکی زۆر لە قوتابیان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ شوێن نیشتەجێبوونی خۆیان بۆ دەنگدان، بۆیە وەکو کارئاسانی ڕۆژانی ١٩ و ٢١ی مانگ دەوام ڕادەگیرێت و وانەکان ناخوێندرێن و لە ڕۆژانی دواتر قەرەبوو دەکرێنەوە.

دەنگی زانکۆ

15 Oct, 17:22


٣یەمین فیستیڤاڵی خۆراك

کات:١٠:٣٠ بەیانی
شوێن: کەمپەسی دێڵزیان

دەنگی زانکۆ

15 Oct, 16:01


دۆزینەوەی جزدانێکی ئافرەتان

دۆزینەوەی جزدانێکی بچوکی ئافرەتان و برێک پارە لە ژێرزەمینی فاکەڵتی زانست کێ خاوەنیەتی ئاگادارمان بکاتەوە.

دەنگی زانکۆ

15 Oct, 13:11


تاقیکردنەوەی میتێرم دواخرا 😁

بەهۆی هەلبژاردنەوە تاقیکردنەوەی میتێرم بۆ ۲٦ و ٢٧ ى ١٠ تاکو ٣١ ى ١٠ دواخرا.

دەنگی زانکۆ

15 Oct, 13:04


هات هەواڵێکی بەپەلە ⭐️

دەنگی زانکۆ

13 Oct, 18:27


بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی و سەلامەتی زانکۆی سۆران چاودێری کافتریاکانی زانکۆ دەکات

لەپێناو دڵنیابوونەوە لە کوالێتی و تەندروستی ئەو خواردنانەی کە لە کافتریاکانی زانکۆی سۆران، پێشکەش دەکرێن. بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی و سەلامەتی زانکۆی سۆران، چاودێری کافتریاکانی زانکۆ دەکات و ڕێنمایی بە کارمەندەکانیان دەدات، بۆ ئەوەی پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و پاک و خاوێنی کافتریاکان لەبەرچاو بگرن. بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خواردن بە مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابییانی زانکۆ.

دەنگی زانکۆ

09 Oct, 18:53


ئەمرۆ زیاتر لە سێ هەزار قوتابی زانکۆ و پەیمانگا بەژداریان کرد لە کەرنەڤاڵی پاڵپشتی کردنی کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵ ئەو خزمەتەی بە کوردستان و زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان بە تایبەت زانکۆی سۆران کردووە زۆر سوپاس بۆ قوتابیان و لاوانمان ئێوە دڵسۆزی خاک و نیشتیمانن.