🎙شێرزاد حەسەنزاده
کلوکلوو بەفری پاک، لەسەرخۆ دێتە خوارێ
بە سەر شار و شەقام و شانمدا دادەبارێ
تارای سپی لەسەر کرد ، بۆتە بووک داری بنار
پاکی سپی و یەکڕەنگن ، دەشت و دەر و گوند و شار
🌹🌹
چەن حەز دەکەم پێکەوە ،لە ژێر کلووی بەفرەوە
دەستت لە ناو دەستم بێ، پیاسە بکەین بە چەترەوە
کرپەی بەفری ژێرپێی تۆ، وە ترپە خات دڵی من
لەسەر بەفر بنووسم خۆشم دەوێی گوڵی من
🌹🌹🌹
وەرە لە پشت پەنجەرە لە بەفرانبار بڕوانین
گیانە ئێمەی ئەویندار هەر بە یەکەوە جوانین
چاو لە بەفرڕێژانی بەر چرای سەرشەقام کە
سەرت وەسەر شانم کە و بە عیشوەوە نیگام کە
دەردی دڵتم بۆ باس کە، با دانیشین پێکەوە
بەو پەنجەی جوان و نەخشین دوا پێکم بۆ تێکەوە
🌹🌹🌹
تەمەن بەفری بەر خۆرە، داخم زوو دەتوێتەوە
تافی لاوی گەر بڕوا ، هەرگیز ناگەڕێتەوە
یادت گڕی تێبەردام ، چاوگێکی ئاگرم
ته مه ن به فری به ر خۆره، بەرگەی دووریت ناگرم
🌹🌹🌹
بەڵێن بوو گەر زستان هات ، لەگەڵ بەفر بێیەوە
پاییز ڕۆیی ، زستان هات، بۆچی ناگەڕێیەوە
❤️#شەوێکی_خۆش
🌍جدیدترین اخبار ایران و جهان
#بروز #موثق
⚡️اخبار #سردشت #ربط #نلاس #میرآباد
✅#زێدەکەم_سەردەشت
🆔@zedakamsardasht