gasham__ @gasham0 Channel on Telegram

gasham__

@gasham0


ئەرستۆ دەڵێت ؛ دەبێ واز لەو هیوایە بێنین کەڕۆژێک دادێت دەریا ئارام دەبێتەوە ، دەبێت لەناو ڕەشەبادا فێری کەشتیوانی بین...!
www.tiktok.com/@gasham__

gasham__ (Kurdish)

گەشام nnگەشام کەناڵێکی تێلەگرامیە کە لەسەر هیوای ھێز دەیبێت و بچێ ھەر رۆژێک دێت تایبەتی دەریای ئارام بەرز دەکەوێتەوە. لەم کەناڵەوە، ئەوەی پێشەبەستینی خۆی لەسەری تیکتۆک بکەوە و ویدیۆکانی زۆربێچان نیشانی خۆی دەبێت. ئەگەر دەتەوێت بەردەوامی زانیاریی گەشام ببینیت، تکایە لێرە بچێ

تیکتۆک: www.tiktok.com/@gasham__nnسناپچات: https://snapchat.com/t/bEDeFuf3

gasham__

25 Jan, 13:57


هەنێ جار خوا تاقیت ئەکاتەوە ئەو کەسە ئەنێرێتەوە بزانێ هەر کەرەکەی جارانی؟

gasham__

25 Jan, 12:33


دوو ئێسپرێسۆ و کڵۆیەک لە درۆکانی تۆ .

gasham__

25 Jan, 12:32


زستان بۆ ئەو کەسانەی یادگاری گەرمیان هەیە ساردە.

«دۆستۆیڤسکی»

gasham__

25 Jan, 12:32


تۆ هەڵ بژاردەیەكی خراپ بویت .. ؟!

gasham__

25 Jan, 12:32


ژیان تەڵخەو مردن شیرینە بێ تۆ!

gasham__

25 Jan, 12:31


ڕۆشتم لەبەر ئەوەی زانیم ئەو کەسە نیم کە چاوەڕێی نامەیەکی ئەکەیت ئەو کەسە نیم بە بیستنی ناوم دڵت بخورپێت ئەزانم ئەو کەسە نیم کە بەهاتنی نامەکەم بزە بخەمە سەر لێوەکانت زۆر هەوڵمدا ببم بەوکەسە وەلێ نەبووم لەو ڕێگایە زۆر شتم لێ ونبوو خۆم دڵخۆشیم گەنجێتیم ئارامیم
هێز و توانام پێکەنین و قاقای لێوەکانم لەهەموویان گرینگتر تۆم لێ ونبوو لەگەڵتدا پێکەنین گریان ئازاریشم چەشت هەوڵمدا بۆ سەرکەوتنت لە هەنگاوەکانی داهاتووت وەلێ نەمزانی سەرکەوتنت ئەبێتە هۆی دۆڕانی من و لەدەستدانی تۆ .

gasham__

25 Jan, 12:31


هۆگر بوون ، و شت ناخوات ، بڕۆی بێگانەی 🖤

gasham__

25 Jan, 12:31


بیستوومە بۆ پرسەکانی شار ئەجیت
بەڵێن بێت بمرم ئەگەر بزانم تۆ دێیت 🖤

gasham__

25 Jan, 12:31


زۆر هەوڵم دا،هەوڵم دا لەبیرت بکەم،کەسی تازەم ناسی ڕووخسارم گۆڕی تەمەنم زیادی کرد پێکەنینەکانمم سوتاند و کردم بە هەنسکی گریان،کێشەم نایەوە دڵ پاکیەکەمم بوو بو بە ڕق و دەستم لەو مرۆڤانە کردەوە کە بەخراپ ناویان بردی،بەڵام لەڕاستیدا تۆ خۆت خراپ بوی،خۆت ڕقێک بوویت و هاتیتە دڵمەوە شەیتانێک بویت و خۆت بە فریشتە ناساند ڕۆژە شیرینەکانمت گۆڕی بۆ ڕۆژانی تاڵ،سەڕەڕای ئەم هەموو خراپیانەت لەبیرم نەکردی🌚

gasham__

24 Jan, 15:05


خودا تاقیت دەکاتەوە بە بەڵایەك
ناتوانیت بۆ کەسـی بـاس بـکەیت
کەسیش لە وردەکاریەکانی تێناگات
بۆ ئەوەی دڵت تەنها بە خوداوە
پەیوەست بێت و تەنها لای ئەو
شەکوای حاڵی خۆت بکەیت….

gasham__

23 Jan, 19:51


بەڵێ کە تۆ مردیت ..
چیرۆکەکان ، خەندەکان ، شادیەکان ، ڕەنگەکان مردن هەر کە تۆ مردی منیش شێت بووم ئاوابوو بەڵام تۆ بە هیچ کامیانت نەزانیی …

gasham__

23 Jan, 18:10


حتى عودته لن تشفي الالم الذي تسبب به•!🖤

gasham__

23 Jan, 18:09


ئەوەندە بێ دەنگی مەنوێنە،
من بێ دەنگیم خۆشناوێ🤎.

gasham__

23 Jan, 18:09


ھەندیک دێنە ژیانتەوە وەکــ نیعمەتێکـــــ ھەندیکیش وەکــ وانەیەکـــــ

gasham__

23 Jan, 18:08


"ئەگەر کەسێکت خۆشنەويست
هەموو شعری دونیات بۆ بکا بە گۆرانی و لە پرچەکانتدا بیهۆنێتەوە، تۆ پێت وەک دڕکێکە بەناو گیانتدا دەچێت"

😃💔!

gasham__

23 Jan, 18:08


لەکۆتایی رۆژەکەدا هەموومان بەتەنیاین⁛'🖤
𝗮𝘁 𝘁𝗵𝗲 𝗲𝗻𝗱 𝗼𝗳 𝘁𝗵𝗲 𝗱𝗮𝘆 𝘄𝗲 𝗮𝗹𝗹 𝗮𝗿𝗲 𝗮𝗹𝗼𝗻𝗲

gasham__

23 Jan, 18:07


دنیایەک قسە هەیە بۆ وتن
بەڵام چاک ڕاهاتووین لەگەڵ بێدەنگی !

gasham__

23 Jan, 18:07


ئازیزەکانمان چەنێک دڵڕەقن...
دوای ڕۆیشتنییان چەنێک زوو پیرت دەکەن
وەک ئەوەی لەگەڵ ڕۆیشتنییاندا کۆمەڵێک تەمەن
بکەنە سەر تەمەنت ، وەک ئەوەی گەنجێتیت لەگەڵ
خۆیاندا ببەن ، وەک ئەوەی تاڵە ڕەشەکانی جەستەت
لەگەڵ خۆیاندا ببەن ، وەک ئەوەی پێکەنینەکانت
لەگەڵ خۆیاندا ببەن ، دەستەکانییان لە دەستت بەردەدەن
هەموو ژیانت لەگەڵ خۆیاندا دەبەن ، تەنها کەمێک
یادگاری و «خۆت» نەبێ جێیدەهێڵن🙂💔!

gasham__

23 Jan, 18:06


من سیقەم پێت بوو چوزانم ئاوام بەسەردێنیت!

gasham__

23 Jan, 18:06


دەردی گرانم بۆ ئەو حاڵەی تێی کەوتووم
نە ئەتوانم بێمە دەر و نە ئەتوانم لە حاڵی
تۆ بپرسم نە ئەتوانم لێت بڕوانم نە ئەتوانی
بمبینی تا بزانی چۆن حاڵم چـما بـۆوا گۆڕا
حـاڵمان شەوانێک تا بەیان لەگەڵ یەک
دەدواین ڕۆژانێکیش باسی ژیانمانمان
دەکرد خەیلێ دوورە لەیەک گوزارەی ئێستای
من و تۆ ئاخر من کە هەوڵمدا
ژیان لای خۆم جوان بکەم بۆ شێوانت؟

gasham__

13 Jan, 15:41


ژیان شانۆگەریەکی بێتامە پێبکەنە...

gasham__

13 Jan, 15:41


دڵم نایە ئەگینا دەمێک بوو
دەمووت خودایە ئاهی من با بیگرێت🌚.

gasham__

13 Jan, 15:41


ئیهمالکارەکە ئەو بوو کەچی کە هەروەک خۆیم کردەوە بەرامبەری بەرگەی نەگرت و ڕۆشت .

gasham__

13 Jan, 15:40


من چاوشارکێ نازانم خۆتم
لێ ون بکەی ناگەڕێم !

gasham__

13 Jan, 15:40


باشترین چاکە کە لەگەڵ من کردبێتت
نەبوونیت بووو🖤،

gasham__

13 Jan, 15:40


ناوەوەت جەهەنەم بوو بەڵام خۆت وەک
ئێوارەیەکی هێمنی زستان پیشان دەدا.🖤

gasham__

13 Jan, 15:39


بۆ کۆتا جار ویستم بەدواتا بگەڕێم بەڵام نەبوویت کاتێک هەستم کرد لە ناوەڕاستی دەریا خۆم دۆزیەوە ئێستا دڵم وەک کەشتیەکی بێ کاپتنی لێهاتووە خۆیشی نازانێت بەکام ئاڕاستەدا دەڕوات وەلێ مێشکم پڕە لە شەپۆلەکانی دەریا ئەو شەپۆلانە بێ ڕەحمانە ئازارم ئەدەن،تۆم لێ ون بوویت و نەمدۆزیتەوە ئیدی تۆش ئازیزم بۆ ناونیشانی من مەگەڕێ لە یەکێک لەم شەوانەدا نوقمی ئەم گۆماوی خوێنە دەبم بۆ ئەبەد ئەخنکێم و ناگەڕێمەوە

gasham__

13 Jan, 15:39


دواتر دەگەیت بەو خاڵەی کە بەتەواوی بەتاڵیت، لە هەموو شتێک، لە ناخەوە ساردیت، هەست بە هیچ شتێک ناکەیت، باکیت بەوە نیە چی ڕوویداوە و چی ڕوودەدا لە دەوروبەرت ...

gasham__

13 Jan, 15:38


دیسانەوە شەو داهات و هەزار بیرۆکەی سەیر سەیر
بە مێشکمدا دێن، بیر لەوە ئەکەمەوە مانگێکی تر
ساڵێکی تر ئەبێت لە کوێ بم و چی وێرانەیەکی دیکە
ڕوو لە منی بەدبەخت بکات،منیکی گەنج کە
تازە ئاڵودەی ئەم ژیانە بووە ئەوەندە شکاین و
ورد بووین بە ئەستەم خۆمان بۆ چاک دەکرێتەوە

gasham__

13 Jan, 15:38


کاتێ ئەوەنە بیرت ئەکەم،خەجاڵەت نابی مەژغوڵی کەسێکی تری🖤؟!

gasham__

13 Jan, 15:36


ئارەزووی ھیچم نەماوە
ویستم تەنھا تەواو بوونی ڕۆژەکەیە🤍

gasham__

13 Jan, 15:36


ڕۆژێک دێت ئیتر بێزار دەبی لە هەموو شتێک لە هەموو کەسێک ئیدی حەوسڵەی هیچ شتێکت نابێت تاقەتی هیچ چونەدەرەوەیەک و پیاسەیەکت نابێت بێزاری لە هەموو مرۆڤێک، تەنها دەتەوێت خۆت. لەگەڵ خۆت ژیان بکەی، ئیتر حەزناکەی نە خۆشەویستێک، نە هاوڕێیەک دەستت بگرێت، توشی بێ ئومێدیەک دەبیت ئیتر تەنها دەتەوێت تەنها بی تەنهایی دەبێت بە بەشێک لە تۆهـ…:)

gasham__

11 Jan, 09:07


ئاڵودەبـوین گـەرنا ئەزانیـن ڕۆشتوەكـــان هاتنەوەیان مـەحاڵـــە 🖤!

gasham__

11 Jan, 09:06


دەیوت:
لەناو پەیوەندییەکی دروستتدا
دووجار عاشق دەبیت،
جارێک عاشقی کەسی بەرامبەرت
جاری دووەم بەیارمەتی ئەو عاشقی خۆت دەبیت...!
💙

gasham__

11 Jan, 09:05


کەس بە برینداری جێمەھێڵە
قسەییەک بکە
یان بیکوژە یان زیندووی کەرەوە..🖤

gasham__

11 Jan, 09:05


بھێڵە شتێکت پێ بڵێم
کەسێک کە ھەست بە بوونت نەکات
دڵنیابە ھەست بە نەبوونیشت ناکات...

gasham__

11 Jan, 09:04


لەوانەیە وا باشتر بێت،نەبین🖤.

gasham__

11 Jan, 09:04


ئێمە لە بنەچەوە لە بنەماڵەی خەم بووین.

gasham__

11 Jan, 09:03


بۆ نەبوونیت تەزبیحێک لە دڵتەنگی دروست ئەکەم🖤.

gasham__

05 Jan, 18:26


وەک ئەڵقەی کۆتای فیلمە بێ ماناکان وابووی
سەرەتایەکی جوان و کۆتاییەکی هیچ🖤!

gasham__

05 Jan, 18:26


تۆش لە تێکستەکانی من ئەچی ، هەرکەس بتبینێ خۆی ئەکا بە ساحیبت 😁💔!
⠀⠀ ⠀

gasham__

05 Jan, 18:25


کەسێک کە درۆ ھەموو ژیانی بوو
بە من و تۆ چاک ناکرێ،

gasham__

05 Jan, 18:25


- ڕێگەیەک بۆ خۆکوشتن؟
- باوی نەماوە، بوێریت هەیە بژیت.

gasham__

05 Jan, 18:25


هەستێکی ناخۆشە کاتێک لە ناختدا قسەی زۆرت هەیە دەتەوێت بیانکەیت، بەڵام ناتوانیت، نەک لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک نییە گوێت لێگرێت، بەڵکو تۆ پێت باشە بێدەنگ بیت چونکە کەس تێناگات، کەس لەو ئاژاوەیە تێناگات کە لە ناختادایە، بۆیە تۆ پێت باشە بێدەنگ بیت، بێدەنگ دەبیت لە ناختدا تەنانەت ئەگەر بەرەو لەناو چونیشت ببات ...

gasham__

05 Jan, 18:24


ئەگەر لێرەبایت شاخ لەسەر شانەکانم بایە نەدەنوشتامەوە -

gasham__

05 Jan, 18:23


تۆ جێماویت منیش تاقەتی ئاوڕدانەوەم نیە ..

gasham__

05 Jan, 18:23


بەبیرت دێمەوە ،
ڕۆژێک دێمە ناو غەڵبە غەڵبی ئاوازە حەزینەکانت، ڕۆژێک لەناکاو وەک غەریبەیەکی تەڵخ لەپشت ڕەونەقی سێڵفیەکی تۆدا دەردەکەوم، پێمەڵێی ئەوە تۆی ئەی ماڵی ترین مەراقی من؟
ئەوە تۆی ..

gasham__

03 Jan, 19:13


“خۆ ئەگەر ماسکەکان لابرێن کەس کەس ناناسێتەوە “.!🤍

gasham__

03 Jan, 19:12


مووژدانە ، ئیتر ئەو چاودێریکردنەشت کە ئەمکرد تەواو بوو .

gasham__

03 Jan, 19:12


کەی ئەو پلانانەی بۆ داهاتووتی دائەنێی ڕەگەزی بەرامبەری تیا نەبوو گەورەبووی .🖤

gasham__

03 Jan, 19:11


نیو كیلۆ به‌ , به‌س پیاو به‌ .😁👍🏻

gasham__

03 Jan, 19:11


ھیچ کەس بۆ دڵی شکاو بانگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ناکات، مەگەر ئەوەی کە لاشەت زیانی بەرکەوتبێت.
کاتێک کەس نایەتە فریامان، پێمان وایە کە ڕەنگە باشتربێت کە ئێسکەکانم بشکێنم...
ڕواڵەتم وەک دەروونم وێران بکەم.
بەو جۆرە ڕەنگە یارمەتییەک بگات.
ڕەنگە ئەو کاتە گوێم لێبگرن
ڕەنگە ئەو کاتە باوەڕ بکەن کە شکاوم
بۆچی ھەستەکانم نوێنەری دەردەکانم نین؟
بۆچی حەتمەن دەبێت خوێن ببینن تا باوەڕبکەن کە ئازارم ھەیە!
بۆچی دنیا دەبێت بوەستێت تا پشتم بە چەماوەیی ببینێت، بۆئەوەی نیگەرانی دەروونم بێت؟
خۆزگە لەگەڵ دڵە شکاوەکانیش ڕەفتاری وەک ئێسکە شکاوەکانمان دەبوو.
وە بۆ ڕۆحە بریندارەکانیش ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنمان بانگ دەکرد...

gasham__

03 Jan, 19:09


دەمویست هەموو برینەکانت ماچکەم لەجێی هەر برینێکت پارچەیەک لە خۆم بڕوێنم.!
دەمویست لە جێی ئەو پارچە گۆشتەی لای چەپی سینەت من هەبم، هەموو خەم و ئازارەکانت لە گەردنم تووند بکەم، لەنێو باوەشم لە نێو هەموو دەرد و بەڵایەکت بشارمەوە نەیەڵم هیچ خەمێک دەستی پێت بگات.!
دەمویست ببمە هەموو کەس و تاکە کەست، دەمویست هەرچی خۆشی دنیایە بیکەم بە قاتێک و بیکەمە بەرت، بەختەوەری وەک بۆنێک بدەم لە گیان و ملت پڕی بکەم لە سۆز و ئیشق. و میهرەبانی بەسەر ڕۆحتیا ببارێنم.! بەڵام ئێستا کە نیت نازانم نەبوونیت هەڵبدەمە کام دۆزەخ.؟
بووی بە برینێکی تۆخ بەسەر ڕۆح و جەستەمەوە دڵتەنگیم لە باوەشی ئاسمانیش جێگای نابێتەوە
بێ تۆی سەری خواردووم دەچم جەستەم لە شوێنێک فڕە دەدەم
دەپرسم دەکرێ ئەو شوێنە باوەشی تۆ بێ.؟

💙؟!

gasham__

03 Jan, 19:08


خەیاڵ بکە پێش کاتی گەرانەوەت کچێک ھەیە
دەزانێت ئارەزووی رەنگی سورت ھەیە
بەڕ لە ھاتنەوەت
بە کراسێکی سوری گوڵدارەوە
و بە سوراوێکی سوری ئاودار
و بە قژێکی خاو کە بەشانی ھاتۆتە خوار
و بە بۆنێکی ھێمن کەرەوە
و بە پێکەنینێکی لەسەرخۆ
چاوەروانی گەرانەوەت ئەکات
خەیاڵ بکە کچێک ھەست بە ماندوو بونت بکات
لەکاتی گەرانەوەت بیەوێت ببێتە ھۆی ئارامیت
بەڵام دەستەکانی دوورە و ناگات بە جەستەت
تاکو ھیلاکی لە لاشەت دەربێنێ
لێوەکانی دوورە و ناگات
تاکو ماجی ھەموو ماندوو بونەكانت بکات
ھەبوونی لێت دوورە و ناتوانی چایەکی شیرینت پێشکەش بکات
خەیاڵ بکە کچێک ھەموو شەو پێش خەو
چاوەروانی گەڕانەوەتە وھۆگری بوونتە
خەیاڵ بکە نعمەتێکی خالقی و تاقانەیی کچێکی
خەیاڵ بکە.....
🤭💙

gasham__

02 Jan, 16:53


من لێرە بەتەنها لە سوچێکی ژورەکەمەوە بەرەنگاری ئەم جیهانە چەپەڵە بومەتەوە 🖤!

gasham__

02 Jan, 16:53


درۆ بوو،کەس لە دوامان نەمرد🖤'

gasham__

02 Jan, 16:53


هەنێ جار سڕینەوە کەسانێک لە ژیانتا واجبە⁛'🖤

gasham__

02 Jan, 16:52


درۆزنن،خۆشیان نەویستین⁛'🖤

gasham__

02 Jan, 16:52


چی ئەگەر خراپ بووبام
چی ئەگەر بێ بەزی بووبام
چی ئەگەر نەفرەتیەك بووبام
ئەوسا قبوڵت ئەکردم
خۆت ڕێگەی گەڕانەوەت بۆ ئەکێشام
⁛'🖤

gasham__

02 Jan, 16:51


با داوای لێبووردنیش بکات فایدەی چیە ؟
پەتی ڕزیو لە هەرلایەکەوە گرێی بدەیت ئەپچڕێ .

gasham__

02 Jan, 16:51


پەلەی چیت بوو بۆ کوشتنم ؟
خۆم خەریک بووم بۆت ئەمردم...

gasham__

02 Jan, 16:50


تۆ برینێكی كۆنیت تا ئەبەد ئەمێنیتەوە!

gasham__

02 Jan, 16:49


درۆ بوو کە وتیان هەموو شتێک تێدەپەڕێ ئەوەتا یادگارییەکان ژیانیان لێ وێران کردووم🌚

gasham__

02 Jan, 16:49


کەواتە ئەگەر جارێکی تر بیرت لە من کردەوە، وەرە لەو تاریکییەدا بمدۆزەرەوە کە منت تێدا بەجێهێشت. لەو شوێنەی کە هێشتا لە خەمباریدا دانیشتووم و چاوەڕوانی تۆ دەکەم..

gasham__

31 Dec, 22:25


خۆشم دەوێت بەڵام لە کۆتا شەوی مانگی 12
کاتێک کاتژمێر بوو بە 12:00
لە دوای خۆمەوە جێت دەهێلم لە 2024🤍!

gasham__

31 Dec, 21:43


هیوادارم ساڵی 2025 ساڵی خۆشی بێت و هەرگیز ساڵێکی وەک 2024 دووبارە نەبێتەوە🖤

gasham__

31 Dec, 21:41


لەکۆتایدا گەشتمە کۆتای ساڵەکە
هیچ کاتێک وەک ئەمساڵ ماندوو نەبوومە
تەواو شەکەت و ڕوخاو بووم پێویستم بە کەسێک
بوو گوێ بۆ هەموو ئەو قسانەم بگرێت کە لە ناخمدا هەڵمگرتبوون ئەما هیچ مرۆڤێکم شک نە ئەبرد زۆر
شت گۆڕا کە دەبوو وەک خۆی بمایاتەوە ئەوکاتەی
ویستم پڕ بە گەرووم هاوار بکەم لە ژورێکی تاریک
بێدەنگیم هەڵبژارد لەم ساڵەدا ترس و هیلاکی بێزاری
نەخۆشییە نەبڕاوەکان هتد… ئیدی گەشتمە کۆتای
ئەم وێستگەیە تازە من هیچ
هیوادارم ئێوە بگەن بەوەی کە دەتانەوێت لە کۆتای
دێڕەکاندا وەکو وەسێتێک ئەمە لەمن وەربگرن هەرگیز
هۆگری مرۆڤەکان مەبن
چونکە تەنها وسەرلێشێواوت ئەکەن

31 December 2024

gasham__

29 Dec, 19:30


من بۆی بووم بە دەریا
ئەو بەلای گۆمدا تێپەڕی…

gasham__

29 Dec, 19:29


کامەمان گەمژەین،؟
من کە لەبەر تۆ هیچ کورێکم نەهێنەیە ژیانم یان تۆ کە وەک سواڵکەر دوای کچ کەوتووی🖤.

gasham__

29 Dec, 19:29


ئەگەر جگە لەمن کەسێکی ترت خۆش ویستووە یارەبی بمرێت 🖤

gasham__

29 Dec, 19:28


هەر بە جدی هەستم پێ ناکەی یان
خۆت لە جێلی دایە؟🖤

gasham__

29 Dec, 19:27


هەڵسوکەوتی هەنێ کەس
دڵنیات ئەکەنەوە کە ئەقڵ نیعمەتە🖤!

gasham__

29 Dec, 19:27


من بۆ هەموو ئەو باشیانەیے
لەگەڵ تۆ کردم و قەدریانیت نازانیے
داوای لێبووردن لەخۆم دەکەمھ🌚.

gasham__

29 Dec, 19:27


ئیوە پەیوەندیەکانتان بەهێزتر بکەن
لە کاتێکدا من خەریکم زیاتر دوور دەکەومەوە..

gasham__

29 Dec, 19:27


دۆزەخی من ئەوکاتە دەست پێئەکات کە باجی ئەو هەڵانە ئەدەم کە نەموویستوە بیکەم وەک ئەوەی چارەنووس بۆی نووسیبم من ئەبێ ئەمە بکەم لەکاتێکا ئەزانم هەڵەیە . بۆ ئەبێ کەسێکیتر بیکات و من باجەکەی بدەم .(ئەوە من نیم)

gasham__

28 Dec, 19:44



چەن ساڵێک بوو لە ساڵێکدا...🌚💔

gasham__

28 Dec, 19:43


ئاھ چ ساڵێک بوویت ٢٠٢٤
💔

gasham__

28 Dec, 19:42


+ من باشم ، نیگەران مەبە دەربارەی من .

gasham__

28 Dec, 19:40


خۆمن هایدە نیــم بە گۆرانیەک ئاشقی خۆت بکەم .

gasham__

28 Dec, 19:40


فێرم بکە، ڕەگ و ڕیشەت لە دڵمدا بنبڕ بکەم⁛'🖤

gasham__

28 Dec, 19:39


ئەگەر ویستتان کەسێک لە دەست بدەن زۆرتان خۆش بووێت🖤!

gasham__

28 Dec, 19:39


᷂راستەو ᷂خۆ ᷂خراپ ᷂بە ᷂درۆ ᷂رۆڵی ᷂باشبون ᷂مەگێرە ☘️،

gasham__

28 Dec, 19:39


دەزانی دڵتەنگی لەکوێیە ؟
ڕێک لەو شوێنەی چاوەڕێی
کەسێک دەکەیت ، بەڵام ئەو هەرگیز نایەت.!

gasham__

28 Dec, 19:38


نهێنیەکت پێ بڵێم’
ڕقم لە هەموو ئەو کەسانە دەبێتەوە کە لەمن زیاتر دڵ خۆشت دەکەن’

gasham__

28 Dec, 19:38


هەندێ کات تەنهایی پێویستە، مرۆڤ کامڵ دەکات ...

gasham__

28 Dec, 19:38


هەندێک کات مرۆڤ ئیتر هیچ ڕۆژ و مانگ و وەرزێکی بۆ تایبەت نامێنێت هەندێک کات مرۆڤ چیتر ناتوانێت بمێنێتەوە و هەڵبکات لەگەڵ برینەکانیدا مرۆڤ لەجێیەک بەدواوە ئیتر نازانێت ئەبێت دڵی بە چ شتێک خۆش بکات بەکامە یادەوەری بەکامە مرۆڤ.

gasham__

28 Dec, 19:38


ئێمە لەو مەخلوقانەین کە لە هەموو بارودۆخەکاندا گوزەرمان کردووە ئەزانین کە لەکوێدا پێویستە چالاک بین و له کوێدا خامۆش، لە کوێدا بە ئاگا و لە کوێشدا بێ ئاگا، ئێستا تەنها سەیری ڕووداوەکان ئەکەین و بێدەنگی ئەنوێنین بەرامبەریان، لە کوتایشدا هەمیشه بێدەنگی کۆتا خاڵی نووسینەکە بووە ...

gasham__

20 Nov, 11:21


gasham__ pinned «- مەرج نیە هەموو شیرینیەک کێک بێت لەوانەیە درۆی یار بێت .🤧🤫»

gasham__

18 Nov, 16:27


هۆگربوونت بەکەسێک و لات نەبێت ئاوارەبونە.

gasham__

18 Nov, 16:26


بەخوا بمزانیایە وای
جوابی سڵاوی یەکەمیشتم نە ئەیایەوە..😅

gasham__

18 Nov, 16:26


هەندێ جار هێندە مێشکت ئاڵۆز دەبێت
نازانی لە چی تەمەنێک دایت…

gasham__

18 Nov, 16:26


هەر دەمانگووت تێدەپەڕێ ..
ڕاستمان کرد تێپەڕی بەڵام ئەوەی تێپەڕی
تەمەن بوو ..

gasham__

18 Nov, 16:25


-
مەرج نیە هەموو شیرینیەک کێک بێت
لەوانەیە درۆی یار بێت .🤧🤫

gasham__

18 Nov, 16:25


ئەوساتەی لەگەڵ ڕوحمدا تێکەڵ بوویت لە
ناکاو شنەبای وەرزێک بۆ ئەبەد دووری خستیتەوە
بەدبەختیەکە لێرەوە دەستی پێکرد سەرگەردان
مامەوە بەتەنها لەگەڵ سەقفی ژوورەکەم کەوتمە
قسەکردن هێندە بیرکردنەوە لەم هەموو پرسیارەی
لە مێشکمدایە توشی نەخۆشی دەروونیان کردم
مانەوە لەنەخۆشخانە و لەژێر چاودێری دکتۆرەکاندا
بێ سوود بوو ئیدی خواردنی دەرمانەکانیش
کاریگەری لەسەر جەستەی سارد و سڕم نەما
هەرچەندە هیچ لەمانە تێناگەم وەلێ ئەمە باش
دەزانم هەموو ئەمانەی بەسەرم هات هۆکاری
دووریە نەبڕاوەکەتە، ئیدی بێزاربووم یادگاریەکان
شەوچنێک سەرم لێ ئەدەن و ئەمخنکێن!

gasham__

18 Nov, 16:24


خۆمان بەکاری قوورس خەریککرد شەوانمان بەدەم بیرکردنەوە لەو ڕۆژانەدا کووشت کە دەکرا بۆ ئێمە وەک ڕۆژنامەیەکی فڕێدراو هیچی نوێی پێنەبێت هەستاین شەقمان لەهەموو ئەو بیرەوەریانە هەڵدا کە خرۆشی غەمگینیان دەداینێ ئێستاش وەک سەربازێکی گیان فیدای گۆڕەپانی جەنگ گیانمان پڕڕ لەگوولەی بەجێماوی هەموو ئەوکاتانەیە کە پێکەوە لەبارەوەی یادەوەریمان لەیەکدیمان دەگرت و پێکەنینمان بەناوی ئازارێک و غەمگینیەک وو
بەتاقی تەنێ مانەوەیەک دوور لەیەکدیدا - دەهات🖤

gasham__

18 Nov, 16:24


ئێستایش هەریەکێکمان ڕێبوارێکی دووری چەندان شارین کەوا دەکرێت لەگەرمی هیچ دێڕێک و ووشەیەکدا شوێنێکمان بۆ نەمابێتەوە تەنانەت بۆ باوەشێک گەر بۆ دواهەمین جاریش بێت جلێک نەبێت کە بۆنی ئێمەش لەخۆبگرێت هەربۆیەش ئێستا هەریەکێکمان خەونێکمان بەڕەڵاکردووە و بەڕێگایەکدا دەڕۆین کە یەکێک دەرگایەک بکاتەوە و بەحوزنەوە پێی بڵێین مەگەر هێشتان باوەشێکتان ماوە بۆ ئێمە کە هەموودەم خوێن لەبرینمان دەچۆڕا و هیچ کەسێکیش باوەشێکی پڕ لەخەونی - لێنەکردینەووە

gasham__

18 Nov, 16:24


تەنانەت گەر بیرەوەریم لەکەللەسەرمدا لەدەستبدەم هێشتان سەبارەت بەزۆرشت دەربارەی تۆ پەرێشان دەبم و دەکرێت ئەوەش بارتەقای مردنی مێروولەیەک بەپەنجەت کە ڕۆژێک خۆشمدەوێیتت پێ دەنووسی ئازار بەتۆ نەدات بەڵڵام هێشتان دەربارەی بیرەوەریم کە تۆی تێدانەمایت و دەشزانم کە هیچیشم لەدەست نایەت و وەک ئازاری مردنی مێروولەکە کەوا تۆ لات گرنگ نەبوو و ناشبێت غەریبیانە دەڵێم - غەریبیت دەکەم !

gasham__

16 Nov, 16:22


وا دەزانن ئــێمەش دڵمان نیە هەستمان نیە خەم ناخۆین ناشکێینەوە 🌚💔

gasham__

16 Nov, 16:20


لە كوێی ناو دڵــما بتشارمەوە تا بـــۆ
هەمیـــشە ڕێگای دەرچوونت لێ ون
بـــكەم ئازیـــزم ♥️'

gasham__

16 Nov, 16:18


ئـەگـەر ئـەزانـی چـەنـێ خۆشـمەوێـی
بـە غـیلـی بــە خـــۆتــەبـــەی ♥️'

gasham__

16 Nov, 16:17


سەلام ئەبەدیەکەی من گەر ئەم نامەیە
دەبینی دەمەوێت بڵێم هەرچیم کرد تۆم
لەیاد ناچێت وە هەرگیزیش لە یادت ناکەم
ئێستاش وەکو جەنگڵستانێک لەمێشکمدا
ماویتەتەوە کە هەموو دەقەیەک ئازارم ئەدەن
لەم ساتانەی کە نیت لەگەڵ یادگارییەکانت زوو
زوو سەردانت ئەکەین چەند خەیاڵێکی بچوک
لە نەبونت تەواوی ڕۆژەکەم لێ تاریک دەکەن وەلێ
شەوەکان پڕن لە دەرد پڕن لە حەسرەت باشتر بڵێم
شەوەکان بکوژن،ئازیزم لەمە زیاتر درێژەی پێ نادەم
لەکۆتایدا دەڵێم بگەڕێوە تا ڕوح لەجەستەدا ماوە…

gasham__

16 Nov, 16:15


ئەمن پشتم نییە تاکوو بینێم بەدیوارەکەتەوە دەستم نییە تاکوو بیخەمە سەرشانەکانت و بڵێم مەگری دەمیشم نییە تاکوو پێتبڵێم ئەو ووڵاتە قاچی شکاندم و وورد و خاشی کردم لەمندا ئیتر شتێک نەماوە بەکەڵکی ئیشق و ژیانێکی شکاو بێت ئەمن ئیتر دیوارێکی بێ پشتم هەروەک تۆزی بەجێماوی ناو مەرەکەبدانێکی ووشک تۆش کە سبەی بەتەنها گەڕایتەوە بۆ ماڵەکەمان بەدایکم مەڵێ داخۆ ئەو ووڵاتە چی لێکردم !
••
🕊

gasham__

16 Nov, 16:15


چەند شەوێک تێپەڕیوە و هەست دەکەم لافاوێک لە مێشکمدا هەیە، لافاوێک کە من دەکاتە کەسێکی تر کە بە چاوی سارد و دڵێکی پڕەوە سەیری ئەو شتانە دەکەم کە جێگەیان پڕ ناکرێتەوە و دەڕۆن، هەوڵمدا لێیان نزیک ببمەوە، بەڵام پرسیارێکم نەدۆزیەوە کە لێیان بکەم، لەم قۆناغە بێکۆتایەدا تێگەیشتم کە سەرکەوتوو نەبووم لەوەی کەس بترسێت لە لەدەستدانی من، ئێستا فرمێسکەکان گەڕاونەتەوە، بەڵام لە چاوەکانم نەهاتنە خوارەوە، بەڵکو لە شوێنێکەوە لە گەدە و دڵم قووڵتر بوون.

gasham__

14 Nov, 19:36


ساتەکان بێزارکەرن، داهاتوو نادیارە، خەو ناڕێکە، مێشک و بیر ئالۆزە و هیچ شتێکی نوێ بوونی نییە ...

gasham__

14 Nov, 19:35


ئێمە دوو سەربازین ناچارکراوین
دژی یەک شەڕبکەین .🖤

gasham__

14 Nov, 19:34


هێندەی مۆمێک رووناکیت نەبوو'
من لە جێگای خۆر دامنای
⁛'🖤!!

gasham__

14 Nov, 19:34


ئیتر سکاڵا ناکەم 

هه میشە سکاڵام له دووری تۆ ده کرد به لام دواتر زانیم شەرمه ئه ويندار سكاڵا بكات، من بێ وجودی تۆ شتێك نييه ژیانم پێ ببه خشێ من بێ تۆ خودی خومم لي ون ده بێت بەبێ تۆ بیناییم ڵێڵه نیوەڕۆی ژینم شه وه زه نگه ئیتر سکاڵا له چی بکه م!؟
بمبه خشه ئیتر هه رگیز سکاڵا ناکەم
من تا خۆم نەگەم به تۆ له کێ پرسیاری تۆ
بکەم تکا ده که م بمبه خشی چونکه ئیستا ده زانم كەسێك سكاڵا ده کات که هیچ له مانای ئه وینداری حه قیقی نه گه یشتووه زانايه ك دەلێت ئاو بۆ ماسى واته ژيان وشكانى واتا نەمان وەلی كاتێك وێنەى ماسييەك له سه ر پارچه كاغه زيك ده کێشی ئەوكات نەخەبەری ئاوی هه یه و نه وشکانی چوون خو ئەوه ماسى نييه ئه وه ته نها نیگاری ماسییه که له سه ر کاغه ز به تەنیا شکلی ماسییه و به س ئیتر چوزانی ئاو مایەی حه ياتى ئەوه و وشكانيش مایەی نەمانی؟

مه خابن زوربه ی مروڤەکان به وێنەى ئەو نیگارەن به شیوه مروڤن وه كو چۆن وێنه که به شێوه ماسیه بەڵام خۆ ئەگەر ته ماشای سیمایان بکەین ده بينين لوت و چاوو گویچکه و زمانیان هەیە بەڵام له حەقيقەتدا لاشه یه کی بێهەستن ئه وان به لوتیان ناتوانن بۆنى خێرو خوشی و ئه وین بکەن گوێیان نییه تا باشترین وتەی پێببیستن ، وە بیناییان نییه تا جوانیه کانی پێ ببینن ئه ى هاوار، من سكاڵا له چی دەکەم تۆ نەبای من ماسییەکی سه ر په ره کاغه زه که ده بووم نه ده ریای مەحیبەتم دەناسی و نه عاشقی ئاو ده بووم و نه له گەرمای گه رمه سێر ڕامده کرد! ئه وسا من مرۆڤ نه ده بووم ته لاشه دارێکی بێکەڵک دەبووم.

gasham__

14 Nov, 19:33


لە کورترین نامە کە ئەمەوێت بۆت بنێرم، ئەمەوێت بڵێم بیرت ئەکەم وەک بیرکردنی دایکێک بۆ جگەرگۆشەکەی وەک زەوییەکی وشک بۆ باران من ئەزانم هەرچی بڵێم ناتوانم ڕاستی ئەوەت پیشان بەم کەچەن بیرم کردووی بەڵام دەی نووسەر ئەرکێتی بنووسیت ئەوە منیش قەڵەمەکەم هەڵدەگرم و وشەکان دەنێم بەیەکەوە شانامەیەکت بۆ ئەنووسم ئەڵێم هۆ حەبیبەکەی دڵم چۆنی بێمن ئەزانی بەدەم هەر هەنگاوێکمەوە بەدڵێکی پڕ لە حەسرەتەوە چاوەکانمت بۆ دەگێڕم بەڵام تۆ هەر ونی بەخۆم دەڵێم ئاخۆ دەبێت ڕۆژێک لە کوچەیەکی ئەم شارەدا چاوێکم پێت نەکەوێت لەگەورەبوونی شارەکەمان ئەترسم، ئەترسم هێندە گەورەبێت من سوتفەیەکی تۆ نەکەم مەهێڵە ترسەکەم لەوە زیاتر گەورەبێت و وەرەوە باش ...؟؟!

gasham__

14 Nov, 19:32


یەک بە یەکی ئەو ڤۆیسانەم کردەوە بێ تۆ کە ئەت وت چۆن ئەڕۆم کورە چۆن ئەڕۆم ..😆💔

gasham__

14 Nov, 19:32


ئەڕۆم
ئەگەڕێم
کام خانوەی تۆزێ سەد ساڵەی
لەسەر نیشتوە ئەیدۆزمەوە
هەر لەوێ جێگایەک ڕائەخەم و پاڵکەوم
تا خەوم لێئەکەوێت خەیاڵی ئەوە ئەکەم
کە چۆن لە گەڵ تۆیا ئەو خانوە بڕازێنمەوە
دووای هەڵەسم لەخەو بیرم ئەکەوێتەوە
ئەگەر تۆ هەبوای هیچ کارێکم بەو شێوەنە
نەئەبوو 💔

gasham__

14 Nov, 19:31


دواجار شارەکان دەکەونە نێوانمانەوە،
ئیدی یەکتر نابینینەوە،
سوتفەکانیش ئیتر بەیەکتر ئاشنامان ناکەنەوە،
دواتر لەوانەیە یەکێکمان بمرین، ئەوی دیمان هەر نەشزانێت..🖤

gasham__

12 Nov, 21:48


ئێستە حەبێکی خەو دەخۆم و منەتم بە شەوشادی کەستان نییە ...🌚🖤

gasham__

12 Nov, 21:47


سوپاسێکی زۆری سەبر و تەحەمولی خۆم ئەکەم کە بەرگەی هەندێک ڕووداو و هەندێک کەس دەگرمـــ..!

gasham__

12 Nov, 21:46


هـەموو بیانووەکان درۆن
ئەوەی بیەوێت دەتوانێت بمێنێتەوە:/

gasham__

12 Nov, 21:45


هۆشت دێتـــەوە
بەڵام من نـــا 🤍

gasham__

12 Nov, 21:44


هەمیشە پێبکەنە
ڕێگە مەدە کەس تێبگات چ جەهەنەمێک لەناو سەرتە
⁛'🖤

gasham__

12 Nov, 21:44


چـیـتـر خـۆشـمـ نـاوێ بـەســ ئـەگـەر دەکـرێ نـاوی لـەلا مـەهـێـنن ؛
تـەنـگـەنـەفـەســـــ دەبـمـــــ..!💔

gasham__

03 Nov, 17:31


ڕۆژانی بێزارکەر
خەوی نارێک
جەستەی ماندوو
ڕۆژەکان تێئەپەرێت و هیچ شتێک نوێ نییە!

gasham__

03 Nov, 17:31


ئـاواتی منی بـۆ کەسێکی کە مەیە دی💙!!

gasham__

03 Nov, 17:30


بمێنەوە
غەیری تۆ لە هەمووان بێزارم💙🪐.

gasham__

03 Nov, 17:28


ئەوەی تەواوی ڕۆژ لێی ڕادەکەی
شەو دێتە لای سەرینەکەتەوە ..💔

gasham__

03 Nov, 17:27


خودایە بەندەكانت خراپن
تۆش لێـیان خۆش بیت من لێـیان خۆشنابم🤍

gasham__

03 Nov, 17:27


لەژیاندا مرۆڤانێک هەن
نایانەوێت لەدەستت بدەن بەڵام نرخی بوونت نازانن . نایانەوێت برۆیت بەڵام دەستت ناگرن .
دەیانەوێت بژین و هەڵە بکەن لێیان خۆشبیت و ئازارتبدەن و بیان بووریت
برۆن و لە هاتنەوەدا دەرگاکەتیان بۆ بکەیتەوە .
دەیەنەوێت هەبیت بەلام بەو جۆرەی ئەوان بڕیاری لێدەنن
ئیشی تۆیە خۆتیان لێبسەنیتەوە ...

gasham__

03 Nov, 17:26


‎ دەزانیت ئیشق چیە!
‎ئیشق هەر ئەوەیە کە چ نامە بنێری،چ نەی نێری ، من هەر خۆشمەوێی، ئەوەیە کە دەسیشت لێ نەدەم هەر دڵم هی تۆیە و من ئێستاش دوعات بۆ ئەکەم،ئەوەیە کە من ئێستاش کارێک ناکەم تۆ پێت ناخۆش بێ،ئیشق ئەوەیە کە من لەسەر بەڵێنەکانی خۆم ماوم،شەوان پێش خەوتن ماچی وێنە بێ ڕوحەکانت ئەکەم،گوێ لە ڤۆیسە کۆنەکان ئەگرم،فرمێسک یەتە خوارەوە بە چاوماو ئاهێک هەڵ ئەکێشم،ئیشق ئەوەیە کە من چاوم کەس نا بینێت جگەلە تۆ،ئەوەیە کە لێدانی دڵم بۆ تۆ جیاوازە کە تەنها بۆتۆ وا لێ ئەدا،من ئێستاش ڕێگە نادەم باست بکەن، کە گوێم لە ناوت ئەبێ تەزویەک بە گیانما یە،ئێستاش وا ڕۆژ ئەژمێرم بۆ ڕۆژی لەدایک بوونت. ئێستا زانیت ئیشق چیە،پێویستی بە قسە کردن و دەس لێدان نیە

gasham__

03 Nov, 17:26


ئەو دیمەنەی چاوەکانت تەواو ئەگەشایەوە پێی ڕۆژێک لەگەڵ چاوتروکاندنێکدا ڕەنگە نەمێنێت ، ئەو وشانەی لێیان بێزار بووی کە بەردەوام ئەتبیستن ڕۆژێک دێت گوێت لێیان نابێتەوە ، ئەو بۆنەی هەموو ڕۆژ بەکەسە نزیکەکانتەوە بۆنت ئەکرد لەوانەیە ئەمجارە لەسەر شەقام لەکەسێکی بێگانە هەمان بۆن بکەی ، ئیتر ژیان بەم جۆرەیە یەکێک ئەبات و یەکێکی تر بۆ خەم جێدێڵێت..

gasham__

01 Nov, 09:06


ئـــیتر كە هەیت وەلی كێ ئەڕوات گرنگ نیــە💙🫂!

gasham__

01 Nov, 09:01



من لە دوونیا لەوە زیاتر چیم ئەوێت..
کە ئەو هی من بێت لام بێت💙🫂

gasham__

01 Nov, 09:00


شەوەکان وردە وردە درێژ ئەبنەوە
ئەما ئەسەف، دڵی تەنگمان کەڵکی ئەم شەوە درێژانەیان نەماوە...

gasham__

01 Nov, 09:00


ئیدی لەخۆمدا ونبوومـ..!
مەگەر مرۆڤێک چی بکات تا لەخۆی ڕزگاریبێت؟

gasham__

01 Nov, 08:59


لە گێژاوی ژیانمەوە ئەمە ئەنوسم
هەستم بەرامبەر هەمووشتێک و هەموو کەسێکم
لەدەست داوە،تەنانەت نازانم کاتەکانم
بەچیەوە بە فیڕۆ ئەدەم بە دڵتەنگی ئەخەوم و
هەڵدەستم خەیاڵ بۆ شوێنی دوور ئەکەم و
بە ئەستەم دێمەوە سەر خۆم کارکردنم وەکو
گێچەڵ وایە دەست بۆ هەرچی ئەبەم فەشەل دێنم
ئارەزووی خواردنم بە هەموو جۆرێک لەدەست داوە
سەر لە ئێواران خەم یەخەم دەگرێت و
خەریکی خۆ خواردنەوەم و چەندەها پرسیار
دێنەوە مێشکم لێرەدا درک بەوە دەکەم
تەواو تەواو نقومبومە لە نێو ئازاردا
لەبەر خۆمەوە دەڵێم ئاخۆ دەبێ تاکەی وابم
تاکەی لەم مەینەتیەدا ژیان بەسەر ببەمـــ!؟

gasham__

01 Nov, 08:59


لەچاوەروانی نامەی کەسێک دایت کە وەڵامت بداتەوە بەڵام تۆ تەواوی رۆژەکە چاودێری ئەکەی نەوەک ئەو وەڵام بداتەوە تۆش نەیبینی کەچی ئەو لەراستییا نامەکەتی بینیوە و بەئانقەست جوابی نەیایتەوە لەوە زیاتر خۆت گێل مەکە هەر بەراستی تۆ زیادەیت لەژیانی ئەودا.

gasham__

31 Oct, 20:00


The end 🎓🥺⌛️!

gasham__

30 Oct, 18:35


ئەوەندە تەنها بووم، لە ناسینی خەڵک دەرونم تێک ئەچیت …🖤

gasham__

30 Oct, 18:35


تۆ لام نی وا هەستەکەم
کەس ت
ــیای ناژی شـارەکەم..💙🥲

gasham__

30 Oct, 18:35


كه‌ نەهات، خۆم بیانووم بۆ ئه‌دۆزییەوە ئه‌موت دیاره‌ من باش چاوەڕێم نه‌كردووە🤍

gasham__

30 Oct, 18:34


-هەنێ کەس وائەزانن پیاون
بەس لەبەرەوەی ئافرەت نین🫠

gasham__

30 Oct, 18:34


غەمگینم كاتێ دەزانم ژیان تەنیا ئەو ڕۆژانە بوو کە خۆشم دەویستیت و هەرگیز نەمتوانی پێت بڵێم, نەمتوانی بڵێم چەندە گرنگیت بۆم, چەند قووڵ لە هەموو شوێنێکمدا هەستت پێ دەکەم و دواجاریش چەندەم خۆش دەوێیت, ئەترسام پێت بڵێم, ئەرێ بەڕاست مرۆڤ چەند هەزار ساڵی دەوێت تا نیگایەک لە بیر بکات؟ چەند سەدەی دەوێت تا گەرمیی باوەشێکی بیر بچێتەوە؟ بۆ لەیادکردنی بۆنی پێست, چەند شەو بێدار بێت؟ بۆ باوەڕکردن بە جودایی چەند هەزار مردن؟ ئەرێ بەڕاست من چەند هەزار کازیوەم پێویستە تا بتوانم بەرگەی ئەم برینەو ئەم ئازاری بێ تــۆییە بگرم .؟

” پەشیمانی دادم نادا ئەزیز “

gasham__

30 Oct, 18:33


بیرم کردویت ئەزیزەکەی دوور وڵاتم ئەی غەریبەکەی
من دڵم پڕە لە حەسرەت لەمێژە هەواڵت نازانم
ئەوساتەی بۆ کۆتاجار ماڵئاوایت کرد ئیدی سەرگەردان
مامەوە ئێستا لەم کاولستانەدا ئەوەی تەنها بێت منم
ئاخر نەدەکرا بەم جۆرە بڕۆیت لەنێو ئازار و یادگاریەکاندا بەجێم بهێڵیت بۆشایەکت لە ناخمدا دروست کردووە بەهیچ شتێک پڕ نابێتەوە ئەتوانم بڵێم لە بێ تۆیدا وەکو منداڵێکی جێماوم لەتاریکی گۆڕستاندا ئەی ئەوکەسەی لەپێناوت گیانم ئەدا ئێستا لەکوێیت لەکام کوچە و کۆڵانیت تا بگەمە لات بێ تۆیم تێپەڕاند وەلێ هیچ لەبیرم نەکردوویت هەموو ساتێک لەگەڵ یادگارییەکانتدا یادت ئەکەمەوە ئامان لەبیری نەکەیت لە دوای
هەموو شەوە پڕ گریانەکانم و ڕۆژە ماندووەکانم
ئێستاش لە جاران زیاتر خۆشمدەوێت
دوورییەکەت برینێکە بۆ ئەبەد لەدڵمدا دەمێنێتەوە.

gasham__

29 Oct, 08:45


ژیانی پێش تۆم باش لە یاد نیە، بەڵام ھەموو کێشەیەک چارەسەرێکی جیاوازی بۆ ھەبوو، بەڵام دوای تۆ ھەموو کێشەیەکی جیاواز چارەسەرەکەی تەنھا تۆ بووی.💙

gasham__

29 Oct, 08:45


کاتێک چاوم تێدەبڕێت، چاوەکانتم
خۆشدەوێت..

برۆکانت بە هۆی غیرەوە چرچ دەکەیت💙

gasham__

29 Oct, 08:44


تا هەبوونی تۆ هەبێت
پێویستم بە هەبوونی کەس نیيه
💙

gasham__

29 Oct, 08:44


ئێستا لە جەنگڵستانێکدا ژیان دەبەمە سەر
هەرگیز بیرم لەم ساتە نەکردۆتەوە کە تێیدام
بوویتە هۆکاری لەناوبونم ئەی ئەوکەسەی
لە روحم ئازیزتر بوویت بیر لەوکاتە دەکەمەوە
پلانی هەموو شتە رازاوەکانمان دانا پێکەوە
خانوویەکی بچوکمان هەبوو و باخچەیەکمان
دروستکرد بەیانیان لەگەڵ تیشکی خۆردا
ئاویان بدەیت سەیرم بکەیت و زەردەخەنەیەکت لێوە بێت،نازانم ڕۆشتنە لە ناکاوەکەت و بێ ماڵ ئاوایەکەت
لەبەرچی بوو هەمووشتێکی تێکدا
حاڵی سەرگەردان کردم
ئیتر لەدوات خەم بووە هاوڕێگام بەهاری
ژیانمت کرد بە غەزانێک چی دەبوو گەر بمایتایەتەوە
ئەو هەموو یادگاریەت بەجێ نەدەهێشت و
نەدەبوون بە دەردێک ئاخر ئازیزەکەی من ئەوساتانەی
لەگەڵ یەکدی بووین خەم ماڵی نەدەزانیم،
ئەوەندە دڵخۆش بووم لەم ژیاندا وەک دایکێک دوای چەند ساڵێک منداڵە ونبوەکەی بدۆزێتەوە .💔

gasham__

29 Oct, 08:43


هیوادارم تۆش شەوێکی باراناوی بیرم بکەیت
لەژێر باران دەستەکانت واڵا بکەی بەڕوی
ئاسماندا داوا لە من بکەیت تاکو فرمێسکی خوێن
لە کانیاوی چاوانت شۆڕ دەبنەوە بەسەر جەستەی
سارد و سڕت وەلێ هیچ کەس وەڵامت
ناداتەوە دڵنیام هیچ کەسیش توانای سڕینەوەی
چاوەکانتی نیە غەیری من”منیش نیم
هیوادارم ئەوەندە هەناسەت تەنگ بێت گەرووت
دەست بە لەرزینی ئاهی من بکات
ئازیزم بمبورە نوسینەکانم کەمێک توند بوون
بەڵام تۆ وات لێکردم بەو جۆرە بۆت بنووسم..!

gasham__

29 Oct, 08:43


تۆم شک ئەبرد بۆیە هەمووانم ئیهمال کردبوو، تۆم شک ئەبرد بۆیە هەمووانم لە خۆم دوورخستەوە، تۆم شک ئەبرد بۆیە خۆشەویستی هەمووان بۆمن گرینگ نەبوو ، بەلام تۆ پشتت تێکردم، کاتێک بە ئاگات هێنامەوە کە چەن بە گەمژەی کردەوەم کردووە، بینیم کە کاری تۆ لەگەڵ من تەواو بووە .

gasham__

27 Oct, 21:13


28/10💗

هێشتا ، لە ڕۆژی لە دایک بوونم دەپرسی !
ئەگەر نایزانی، لای خۆت بینووسە
مێژووی یەکەم ڕۆژی خۆشەویستیت
مێژووی لە دایک بوونمە
.
.
نزار قەبانی

gasham__

20 Oct, 19:57


Daway videokashtan krdbu farmwn 🥰

gasham__

20 Oct, 19:50


پێمان ئەڵێن گرنگن،
بەس بە درێژای شە و ڕۆژ لە حاڵمان ناپرسن ..

با بخەوین ئیتر ❤️

gasham__

20 Oct, 19:50


بەهۆی کەسێکەوە
تەرکی هەموو کەسێکمان کرد🫴🏻!

gasham__

20 Oct, 19:49


“هۆگر مەبە”مرۆڤەکان بزانن هۆگریان بووی
“برینێکی وا لە قوڵایی ڕۆحت دێننە بوون”
کە “دەستی هیچ باشبوونێک،پێی نەگات”.!

gasham__

20 Oct, 19:49


“ئەگەر ڕۆژێک دڵ مرد”
بزانە “بکووژەکەی ئازیزترین کەس بووە”.!🤍

gasham__

20 Oct, 19:49


لە گۆرانیەکانی هایدە ئەچیت
لەخەم زیاتر هیچی تر نیت..🖤

gasham__

20 Oct, 19:47


 ڕێک پێچەوانەکەی ڕوودەدات ، کاتێک زۆر سادەیت لەبری ڕێزت بگرن بەکەم سەیرت ئەکەن ، کاتێک دڵی هەمووانت بۆ گرنگە دڵت ئەشکێنن ، کاتێک مرۆڤێکی باشیت هەموو شتێک ئەکەن بۆ ئەوەی ڕووە خراپەکەت نیشان بدەیت ، کاتێک هەموو هەوڵێکت داوە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت و گەشبین بیت حەسودیت پێ ئەبەن بەوەی کەسێکی دوور لە کێشەیت و ژیانت زۆر ئاسانە ، کاتێک هەموو ئەوانەش بەلاوە ئەنێیت و دوای «خەونێک» «مرۆڤێک» «دڵخۆشییەکی سادە» ئەکەویت و پێت وایە کە ئەو ئومێدە ئەتوانێت جێگەی هەموو شتە لەدەست چووەکانت بگرێتەوە ئەویش زۆر بەسادەیی پشتت تێ ئەکات وەک ئەوەی تەنانەت شایەنی ئەو دڵخۆشییە بچووکەش نەبیت..

gasham__

20 Oct, 19:47


من ماندو بووم
لەوەی بمەوێ ئەوەندە خۆم دەرخەم
كە باشم كە تێدەپەڕێت
لە ڕاستیدا من هیچ باش نیم
ماندو بووم لەوەی ئەوەندە
بۆیان ڕون بكەمەوە كە كێم
ماندو بووم لەوەی هەوڵبدەم لە
هێشتنەوەی ئەو كەسانەی خۆشم ئەوێن
لە نزیك خۆمەوە
ماندو بووم لە غیرەكردن
ماندو بووم لە نائومێد بوون
ماندو بووم لە چاوپۆشیكردنی هەڵەكانیان
قسەكانیان ، كردارەكانیان
ئەمەوێت لە هەموو كەسێك و
لە هەموو شتێك دوور بكەومەوە
لۆمەم مەكە بۆ ئەمە
من لاواز نیم،تەنها زیاد لە پێویستی خۆم
هەست بە شتەكان دەكەم..🙂🖤

gasham__

19 Oct, 20:33


خۆشەویستی راستی ئەوەیە هەمیشە
شەریانە بەڵام هەرگیز واز لەیەک ناینن♥️

gasham__

19 Oct, 20:32


تۆ چاو قاوەی ، منیش چاو قاوەیی
ئای خوایەگیان ئەکرێ چ چێژێ بە ئەشق ببەخشین...🤎!

gasham__

19 Oct, 20:29


 لەناو پاس دادەنیشیت و لە شوشە پیسەکانی سەیری دەرەوە دەکەی و بێ ئەوەی بتەوێ چیرۆکی ژیانی چەند کەسێک دەبیستی کە بە دەنگی بەرز بۆ کەسێکی تری دەگێرتەوە .
دانیشتووی و گیریانو پێکەنینەکانی ئەوانی تر دەبیستی و بیر لە گریان وپێکەنینەکانی خۆت دەکەیتەوە و لەخۆت دەپرسی ئەی کەس گریان و پێکەنینەکانی تۆ دەبیستێت؟ وە بیرت دێتەوە چەند دەمێکە ئییتر نە بیریان دەکەی ونە بیریان لێ دەکەیتەوە وە بیرت دێتەوە کات چەند زوو ئێدەپەرێت وشتەکان چەند زوو رەنگی نامۆی دەگرن🌚

gasham__

19 Oct, 20:28


هەندێك ڕۆژیش هەیە كە مرۆڤ بەهانە زۆر دەگرێ، بۆڵەبۆڵی زۆرە،وەك ئەوەی كە لە هەموو شتێك ماندوو بووبێت،
لەو ڕۆژانەدا مرۆڤ تەنها یەك كەسی دەوێت كە هەبێت، گوێی لێبگرێت،و لە بەهانەكانی تێبگات، و درك بە حاڵی بكات دەزانی؟
ئەو ڕۆژانە و ئەو بەهانانەو ززو تێدەپەڕن و تەواو دەبن.
بەڵام ئەو هەستەی كە ئەو یەك كەسە لەو ڕۆژانەدا بە مرۆڤی داوە هیچ كات فەرامۆش ناكرێت♥️

gasham__

19 Oct, 20:28




من ماوەیەکە بەدوای ئەوەوەم کە ڕێگەیەک بدۆزمەوە حاڵم باشتر ببێت. پێشتریش زۆر باش نەبووم، بەڵام نەک بەم ڕادەیە کە کەیفم بە ھیچ نەیەت و چێژ لە ھیچ وەرنەگرم. بیرم نیە کۆتا جار کەی بووە ئاوا بووم. کە تەنانەت بیرکردنەوە لە مرۆڤەکانیش حاڵم تێکبدات. بیرکردنەوەی لە ھەر شتێک کە بە مێشکدا بێت، حاڵم تێکبدات. پێشتر ھەمیشە شتێکم دەدۆزیەوە و حاڵم باشتر دەبوو؛ کتێبێک، وێنەیەک، خواردنێک، گۆرانیەک، فیلمێک، دۆستیک، یان لە خراپترین حاڵەتدا بیرم لەوە دەکردەوە «ئێستا کێ تەلەفونت بۆ بکات خۆشحاڵ دەبیت؟» و ھەمیشە کەسێکم دەدۆزیەوە کە حەز بکەم تەلەفون بکات و لەو بارودۆخە دەرمبێنێت. بەڵام ماوەیەکە ھیچشتێک نادۆزمەوە کە بتوانێت حاڵم باشتر بکات. ھەمووشتێک وەڕەسکەر و بێزارکەرە. وێنەکان ناشرینن، فیلمەکان بێمانان. گۆرانیەکان چێژیان نیە و مرۆڤەکانیش سەرئێشەن. ھەرچی دەنوسم، فڕێی دەدەم. لەگەڵ ھەرکێ قسە دەکەم، ناگەین بە ئەنجام. ھەمووشەوێک سەرم دەتەقێت و ھەموو بەیانیەک بەدوای پارچەکانیدا دەگەڕێم و کۆیاندەکەمەوە و دڵم بە ھیچ خۆشنابێت‎‌ ...

gasham__

18 Oct, 19:18


تـۆ لەنێوان مـن و خەڵکدا نھێنیەکیت
وە لە نێوان مـن و خوادا دوعایەکیت،•••

🤲🏻💙

gasham__

18 Oct, 19:16


بەس هەواڵی مەرگت ئارامم دەکاتەوە❤️‍🔥.

gasham__

18 Oct, 19:16


ئەترسم
دڵم بەشتانێک خۆشبکەم
و دووبارە بێ هیوام بکەن🤎!

gasham__

18 Oct, 19:15


ڕەشی بن چاو لە کەم خەوی نییە
لە نەبوونی کەسەکە کە خۆشتدەوێ🖤.

gasham__

18 Oct, 19:15


ڕاستی بڵێم منیش دوای تۆ خۆم بە تەنها جێهێشت

•!🖤