ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن" @amozhgary_academy Channel on Telegram

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

@amozhgary_academy


" ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن"

ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن

ئەکادیمیای ئامۆژگاری (Kurdish)

ئەکادیمیای ئامۆژگاری یەکێکە لە چەندین پەڕەی تێلێگرامە کە لە جیاوازی پەروەردەو فێرکردن دەبەخشێنن. ئەم کەناڵە گشتی بۆ هەموو ئامۆژگاران و ئادەبانە کە دەتوانن بەسوود بۆ زانیاریەکانی نوێترین فێرکردن و پەروەردەکان. دەتوانن لەم کەناڵە دیاریکراو بچیتن و زانیارییەکانی تر بەردەست ببینن و ئازا بە براوەی خەتەکایەکی جیاوازی بەردەست برین. ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن یەکێکە لە جیاوازترین کەناڵەکان لە تێلێگرامە کە دڵنیای بۆ هەر کەسێک لە وەرزشی پەروەردەکانی خۆی بگرە بهۆشتن لە پەروەردەیان. بچووکان، زانین، و هەر کەسێکی خستمەند و تایبەت هەولێر دۆز: ئەم کەناڵەی تێلێگرامە دەکات: ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردەو فێرکردن.

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

09 Nov, 10:00


مژدە... مژدە...  مژدە...
خوشك و برایانی ئازیز و شەیدایانی زانستی شەرعی مژدەتان پێ دەدەین بە ڕاگەیاندنی کردنەوەی خولی دایکە خەدیجە(خوا لێی ڕازی بێت) بۆ ساڵی دووەم بە کۆمەڵێک پەتووکی ناوەزەو پۆلێك مامۆستای شارەزاو خاوەن زانست و بەئەزموون ، ان شاءاللە لە خولەکەدا ئەم مامۆستا بەڕێزانە ئەم پەرتووکە بەسودانە دەڵێنەوە :

١- بەڕێز / م.محمد عبدالرحمن :
(الواجبات المتحتمات المعرفة علی کل مسلم ومسلمة).
شێخ (محمد بن عبدالوهاب).

٢- م.شاخەوان جەواد بێدەری :
(ٲصول في التفسیر) .
شێخ (محمد بن صالح العثیمین).

۳- م.عبدالحسیب عوسمان :
(الممتع في شرح الآجرومية).
شێخ (مالك بن سالم بن مطر المهذري).

٤- م.خلیل فهمي :
(منظومة القواعد الفقهية).
شێخ (عبد الرحمن بن ناصر السعدي‎).

تێبینی /
١- خولەکە بۆ ماوەی (٦)مانگ بەردەوام دەبێت و ان شاءاللە هەوڵدەدەین لەو ماوەیەدا پەرتووکەکان تەواوبکەین.
٢- خولەکە لە بەرواری(١٦-١١-٢٠٢٤)دەست پێدەکات و تا بەرواری (١٥-١١-٢٠٢٤)ناونوسین بەردەوام دەبێت.
۳- لەهەفتەیەکدا (٢) ڕۆژ وانە دەخوێندرێت ، ڕۆژانی شەممە و چوارشەممە و هەر ڕۆژێك (٢) وانە دەخوێندرێت
٠٧٧٠٩٤٤٠١٤٤ - ٠٧٧٢٥٣٤٢٧٩٢ - ٠٧٥٠١٥٨٣٨٨٠

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

10 Oct, 09:59


سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولی زستانەی (پەپولە جوانەکانەکانی ئەکادیمیای ئامۆژگاری، نووسینگەی چەمچەماڵ )دەستی پێکرد ، ان شاءاللە لە ڕۆژی یەک شەممەوە دەوام کردن ئاسایی دەبێت و دەست دەکرێت بە وانە خوێندن ، هەربەڕێزێک پێی خۆشە منداڵەکەی ناونوس بکات با ڕۆژی یەك شەممە سەردانی ئەکادیمیا بکات.

خوای گەورە منداڵی سەرجەم موسڵمانان سەلامەت و پارێزراوبکات لەهەموو فیتنەو ئاشوبێك.

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

29 Sep, 10:22


مژده‌و ئاگادارى بۆ دایكان و باوكانى ئازیزى دانیشتووى چه‌مچه‌ماڵ ، ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى - نوسینگه‌ى چمچه‌ماڵ بۆ زستانى ئه‌مساڵ به‌ پرۆگرامێكى نوێ و ستافێكى شاره‌زاو به‌ئه‌زموون له‌مامۆستایان خولێكى ناوازه‌ و گرنگ بۆ منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كانتان ده‌كاته‌وه‌ .
خوله‌كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى خواره‌وه‌ له‌خۆ ده‌گرێت :
1- خوله‌كه‌ له‌به‌روارى ( 10 - 10 - 2024) ده‌ست پێ ده‌كات تا داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان.
2- منداڵ له‌ ته‌مه‌نى 4 ساڵ تا 12 ساڵ وه‌رده‌گرێت له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
3- له‌هه‌فته‌یه‌كدا (5) ڕۆژ ده‌وام ده‌كرێت له‌ ڕۆژانى یه‌ك شه‌م تا پێنج شه‌م له‌ كاتژمێر (8) ى به‌یانى تا (1)ى پاش نیوه‌ڕۆ.
4- دوو ژه‌مى خواردن (به‌یانیان و نیوه‌ڕان) به‌ منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كان ده‌درێت.
5- یارى منداڵان و چالاكى ڕۆژانه‌ دابینده‌كرێت و ئه‌نجامده‌درێت بۆ مندڵان تا ئاسوده‌و خۆشحاڵ بن.
6- پاس دابینده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه‌ى منداڵان.
07501570015 - 07717589413

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

22 Sep, 07:48


مژدەو ئاگاداری بۆ موسوڵمانی بەڕێز، لە خەمی منداڵەکانتاندا بن..

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

04 Aug, 20:46


ئاگاداری زانستخوازانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکەینەوە، لە کەشێکی زانستیدا، ئەکادیمیای ئامۆژگاری، نووسینگەی چەمچەماڵ. میوانداری بەڕێز مامۆستا عەلی خان دەکات، بۆ ڕاڤەکردنی پەرتوکی ( خلاصة تعظیم العلم)ی زانای پایە بەرز ( صالح بن عبدالله بن حمد العصیمي) لە چەند وانەیەکدا.

ڕۆژ: چوار شەممە.   2024/8/7.
کات: 2:00 ی پاش نیۆەڕۆ
شوێن : بینای ئەکادیمیای ئامۆژگاری.

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

18 Jul, 11:02


شەیدایانی قورئانی پیرۆزو بەژداربوانی پرۆژەی (ژیان لەگەڵ قورئان) ئاگادار دەکەینەوە کە ان شاءاللە ڕۆژى هه‌ینى واتا ۱۹-٧-٢٠٢٤ تاقیکردنەوەی جوزئی تبارك دەکرێت بۆیە خۆتانی بۆ ئامادە بکەن و پێداچوونەوەیەکی باشی بۆ بکەن ، براوەی تیروپشک بۆ سەرکەوتووەکان گەشتێکی پیرۆزو پڕ خێری ماڵێ خوایە .
تێبینى / له‌م شوێنانه‌ى خواره‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت ، هه‌ركه‌سێك پێى خۆشه‌ به‌ژداربێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ نیشته‌جێیه‌ ده‌توانێت بچێت بۆیه‌كێك له‌م شوێنانه‌و تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

02 May, 12:13


مژدە مژدە🔴

📗خولی هاوینەی منداڵان📕

بسم الله الرحمن الرحيم والحمدلله رب العالمين
📖ئەکادیمیای ئامۆژگاری هەڵدەستێت ان شاءالله بەکردنەوەی خولێکی زانستی و پەروەردەیی بۆ ماوەی سێ مانگی هاوین بۆ منداڵانی تەمەن (٣-١٠) ساڵ،کە لەڕۆژانی یەک شەم تاوەکو پێنج شەم لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاوەکو (١) ی پاش نیوەڕۆ چوار وانەیان پێ دەوترێت بەم شێوەیە:
✏️
⭐️وانەی یەکەم:قورئانی پیرۆز،هەرقۆناغەو بەپێی ئاستی خۆی.
⭐️وانەی دووەم:ئاداب و ڕەوشتە جوانەکان
⭐️وانەی سێیەم:بیروباوەڕو ناسینی پەروەردگارت و ئایینەکەت
⭐️وانەی چوارەم:ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ و فەرمودەکانی.

لەگەڵ وەرزش و یاری و چالاکی بەسود⭐️

بۆ ناونوسین و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە☎️
٠٧٧٠٢٠٠٧٧٢٩
٠٧٥٠٢٠٠٧٧٢٩

ناونیشان
سلێمانی/ئیبراهیم ئەحمەد/تەنیشت مزگەوتی بەهەشت

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

07 Apr, 21:42


هەدیە کردنی زیاتر لە هەشتا قورئانی پیرۆز بۆ مزگەوتێکی تازە بنیاتنراو لە ناوچەی صڵاح الدینی عێراق ( مزگەوتی عمرو ابن عاص) لەلایەن دکتۆر عبدالطیف بەسەرپەرشتی ئەکادیمیای ئامۆژگاری

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

06 Apr, 15:40


دەرگاگانی خێر کراونەتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم دەرگای خێرە لەدەست خۆتان مەدەن و لە بەخشەرەکان بن

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

18 Mar, 12:09


ئارامی ڕەمەزان بە تەفسیری قورئان
ئەکادیمیای ئامۆژگاری موژدەتان پێدەدات بە راگەیاندنی خولی مودارەسە
بۆ تەفسیری قورئانی پیرۆز لە مانگی ڕەمەزاندا کە خەتمی تەواوی قوڕئان دەکرێت
بە تەفسیر و تێرامانەوە إن شاءالله لەلایەن دکتۆر (عبداللطیف أحمد) خوای گەورە
بی پارێزێت لە مزگەوتی بەهەشت لە شاری سلێمانی
تایبەتمەندی خولی تەفسیر
1. تەفسیری تەواوی قوڕئانی پیرۆز لە مانگی دابەزینی قوڕئان إن شاءالله
2. ڕۆژانە یەک جوزء تەفسیر دەکرێت بەهەشت وانە.
3. لە خولەکەدا ئەم دوو پەرتوکە بە دیاری دەدرێت بۆ بەشداربوان
(پوختەی ڕەوشتی هەڵگرانی قوڕئانی ئیمامی ئاجوڕی
4. دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئاشنا بون لە زانستەکانی قوڕئان
5. بەشداربوان دەتوانن ئیعتیکاف بکەن لە مزگەوت
6. وەرگرتنی بڕوانامەی خولی مودارەسە ی سەر بە ئەکادیمیای ئامۆژگاری
7. لە خولەکەدا پێشبڕکێیەک ساز دەکرێت بۆ بەشداربوانی ئامادە بوو ( براوەی یەکەم خەڵاتی عومرەیە و لە دووەم بۆ دەیەم خەڵاتی شایستەیان پێدەدرێت)
8.بەشداربوو پێویستە لەهەموو وانەکان یان زۆربەیان ئامادە بێـت و پێشوەختە ناوی خۆی تۆمار بکات لە لینکی تایبەت بە خولی تەفسیر.
چەند تێبینیەکی گرنگ
1. لینکی ناو نوسین بۆ خولی تەفسیر(https://forms.gle/RVZY1gKkFXkGMtma7 )
2. بەشداربوان پێویستە پێداویستی مانەوە بێنن لەگەڵ خۆیان
3. لۆکەیشنی مزگەوتی بەهەشت (https://maps.app.goo.gl/N99mtPQix8r1FP5W8?g_st=ic )
4. ئارەزو مەندانی بەشداربون لە خولی مودارەسە بۆ تەفسیری قورئان پێویستە زوو ئامادەبن لە شوێنی خولەکە
5. جێگاو شوێنی مانەوە و بەربانگ و پارشێو ئامادەکراوە بۆ بەشداربوان
6. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بەم
7. ئەم خولە بە ئۆنڵاین نیە
ژمارانە : 07505000852 - 07705000852

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

26 Feb, 12:14


✍️ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ کۆتایی هات بەخولی بانگ بێژی، سووپاس بۆ خوا لەم خولەدا شەهادە وسەند بەخشرا بە (33) بـەژداربوو.

ئەکادیمیای ئامۆژگاری" پەروەردە- فێرکردن"

23 Feb, 03:15


لە نووسینگەی چەمچەماڵی ئەکادیمیای ئامۆژگاری بۆ پەروەردە و فێرکردن مەراسیمی تیروپشک بۆ پرۆژەی زیکرودوعا بۆ موسڵمانی بەئاگا. لە بەرواری :21_2_2024 ئەنجامدرا. کە زیاتر لە سێ هەزار کەس بەشداریان تێدا کردبوو. خەڵات بەسەر بەشداربووە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا. کە لە یەکەم تا چوارەم سەفەری عەمرەیان بۆ دەرچوو. دوو سەد بەشداربوو خەڵاتی جۆراو جۆریان پێشکەش کرا.

2,441

subscribers

1,567

photos

270

videos