فێربوونی زمانی تورکی وانە ى (١٧)
لە وانەيه دا باس لە شتێکی دى دەکەین کە بریتیە لە ( Çoğul eki ) واتا شتێک دەلالەت بکات لە "زۆر" یاخود لە "دوو" زیاتر، ئەمەش لەرێگای دوو پاشگەوە دەبێت کە بریتین لە (lar, ler)، واتا هەر ناوێک یەکێک لەم دوو پاشگرەی لەسەربوو ئەوا کۆیە..
بو نمونه
Araba : سەیارە 🚘
----------------------
Araba 👉 سەیارەیەک 🚗
Arabalar 👉 سەیارەکان 🚗🚕🚙
Karpuz شفتى 🍉
—————————
Karpuz. 👉. شفتى يه ك 🍉
Karpuzlar. 👉 شفتى يه كان 🍉🍉🍉
Ev : خانوو 🏡
-------------------
Ev 👉 خانووێک 🏡
Evler 👉 خانووەکان 🏡🏠🏘
Üzüm. ترێ 🍇
--------------------
Üzüm 👉 ترێ 🍇
Üzümler. 👉 ترێ یە کان 🍇🍇🍇
پ / چۆن بزانین ئایا لە چ کاتێکا ( lar ) یان ( ler ) بەکاردێنین؟!!
و/ سەیری کۆتای وشەکە ئەکەین
ئەگەرکۆتای بە پیتەکانی ( a , o, u ,ı ) هاتبوو ئەوا ( lar ) بەکاردێنین
ئەگەرکۆتای بە پیتەکانی ( e , i , ö , ü ) هاتبوو ئەوا ( ler ) بەکاردێنین
بەڵام ئەی ئەگەر کۆتایی بە ھیچێک لەم پیتانە نەھاتبوو چی بکەین؟! ھەر زۆر ئاسانە ، یەکسەر سەیری پیتی پێش کۆێایی بکەو ھەمان ئەو یاسایەی سەرەوە ☝️ بەکاربێنە
با چەند نمونەیەکیتر بنوسین
TEKİL 👉 تاک
ÇOĞUL 👉 کۆ
🌸🌸🌸🌸🌸
a , ı , u , o 👉 lar
--------------------
TEKİL ÇOĞUL
------ -------
Masa مێز 👉 Masalar مێزە کان
Balık ماسی 👉 Balıklar ماسیە کان
Çocuk منداڵ 👉 Çocuklar منداڵە کان
Doktor دکتۆر 👉 doktorlar. دکتۆرە کان
e , i , ü , ö 👉 ler
--------------------
TEKİL ÇOĞUL
Çiçek گوڵ 👉 Çİçekler گوڵە کان
Resim وێنە 👉 Resimler وێنە کان
Gözlük.چاويلكه 👉 Gözlükler چاويلكه كان
Şöför شوفێر 👉 Şöförler شوفێرە کان
------------------------------