🌼ڕستەی جوان🌼 @rstayjoan Channel on Telegram

🌼ڕستەی جوان🌼

@rstayjoan


فێر ببە چۆن خۆت لە شتەکان داببڕی
بە توندی خۆت بە شتەکانەوە مەبەستەوە،
لەبەر ئەوەی هەموو شتێک کاتییە...

کاناڵی ڕستەی جوان فەرموون لەگەڵمان بن.

https://t.me/rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼 (Kurdish)

🌼ڕستەی جوان🌼nnئایا دەتوانی چۆن خۆت لە شتەکان داببڕی؟ ئایا دڵیت بە توندی خۆت بە شتەکانەوە مەبەستەوە؟ ئایا ئەوەی تۆ هەموو شتێک کاتییە؟nnئەگەر ئەم پرسیارەکان لە خۆت داوای کردووە، ئەوا ڕستەی جوان کانالێکەی خۆشەیە کە دەتوانێت بەرهەمی بکات. ئەم کانالە دایبەت کە ڕەت بکەیت لەگەڵ هەوڵاتی خۆت و بە توانایی خۆت. ئەم کانالە وەک توانایی زیاتر بەرزبێت بە سەر زیندووی شتەکان و بەهێزی سەرمایەکانت. بچێتە ڕستەی جوان و دەست بدە بەرەوە بە توانایی و تازگی بۆ دنیایەکەتان!
بۆ زیاتر زانیاری و پەیوەندی:nhttps://t.me/rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

15 Feb, 20:10


گەر ویستت کەسێکت خۆش بوێت،
کەسێک هەڵبژێرە خەمت بە کارەسات ببینێ و
خۆی بە بەرپرسیاری شادمانیت بزانێت و
ئاوڕدانەوە لێت بە ئەرک . .
جیا لەوانە بە تەنیا بژی...!



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

14 Feb, 10:04


لە ڕۆژی خۆشەویستیدا، بە چاندنی نەمام و دار
خۆشەویستی خۆم بە نیشتیمان نیشان دەدەم ...


‌‌🌱☀️



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

14 Feb, 08:48


🎙#شێرکۆ_بێکەس
🎼خۆشەویستی . . .


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

13 Feb, 18:42


متمانە بە چی مرۆڤ دەکەیت
سێبەرەکەشت تا ئەو شوێنە لەگەڵت دێت
کە ڕووناکە، لە تاریکی جێت دەهێڵێت. . !


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

12 Feb, 16:13


جوانی.🤍


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

11 Feb, 15:25


ئەو کەسانەی بۆخۆتان ناژین و بۆ خەڵکی دەژین تا ئێستا بیرتان کردۆتەوە ئامانج و لە ژیان دا چییە؟

آیا شما، کسانی که فقط برای مردم و نظر مردم و نه برای خودتان زندگی می کنید تا کنون به این فکر کرده اید که هدفتان از زندگی چیست؟


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

10 Feb, 06:06


#وزەی_ئەرێنی

ڕابردووت لەبیر ببەوە،
لە خۆت ببوورە، و هەر لە ئێستاوە
دیسان دەست پێبکەوە .  . .🙂🌱


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

09 Feb, 21:26


وەک بەفر سارد بوومەتەوە
لەو شتانەی ڕۆژێک وەک
ئاگر بۆیان دەسووتام ..!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

06 Feb, 18:39


مامۆستا ئیبڕاهیم نەنەڵە، مامۆستای ئایینیی خەڵكی سنە، دەڵێت: خانەباخێكی هەبووە كەسانێک تەقاندوویانەتەوە و ٣٠٠ بن داریشیان بڕیوەتەوە.
ئەو دەڵێت: دوژمنی دیاریكراوی نییە. بەڵام ئەو دوو ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا، پشتیوانیی لەو بزووتنەوەیە كرد و دەستبەسەریش كرا. كەسانی نەناسراو ساڵی پاریش ماڵەكەیان  سووتاند و زیاتر لە ٢٠٠ بن داریشیان بڕیەوە.

تکایە ئەوەندەی دە تواناتان دایە یارمەتی مامۆستا بدەن

6037997580899921
ابراهیم کریمی


@peshaWaqaZimuhammad

🌼ڕستەی جوان🌼

05 Feb, 13:57


جوانی.🤍


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

04 Feb, 22:06


۰ ۰ ۰


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

03 Feb, 12:07


جەستەی تۆ، بۆنی نیشتیمانی لێ دێت،
لێم گەڕێ با بۆنت بکەم . . !


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

03 Feb, 05:16


تەنها خەونێکە و هیچی تر.!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

02 Feb, 17:19


#جوانی🤍

چەند وێنەیەکی بازاڕی دەستفرۆشانی پیرانشار

#وێنە  #کوردانه



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

18 Jan, 19:32


کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟

ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇

🌼ڕستەی جوان🌼

18 Jan, 08:46


بەشێک لە خۆت، ڕاگرە بۆ خۆت ...

  
@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

17 Jan, 20:14


#ڕستەی_جوان 📝

کاتێک هەستت بۆ کەسێک لە دەست دەدەی، تازە دەزانیت کە هیچ جیاوازیێکی لەگەڵ ئەوانی دیکە نەبووە.!
ئەوە هەستی تۆ بووە کە بۆتە هۆی ئەوەی تایبەت دیار بێت .!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

15 Jan, 14:22


قەدری یەکتر بزانن.!
وێنەی بێ ڕۆح ئەژنۆ دەشکێنن . . .


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

14 Jan, 15:28


دەنگی تۆ، هێمای دڵداریی
و شۆڕش و کوردایەتییە مامۆستا گیان،
ئێمە بە دەنگی تۆ پەروەردە بووین.🤍


وس بە تاوێک، مەلوورێنە، گوێ ڕادێره!
بزانه به گژ کێ دا هاتووی!
بمناسە و به هەموو چۆمان و
به دەریا و خه‌لیج و ڕۆخم بناسێنه . . .

#ناسر_ڕەزازی


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

13 Jan, 13:45


ڕۆژی باوک؟!

دەسەڵات
بەدرێژاییی مێژوو هەوڵی داوە نەتەوە بندەستەکان بچەوسێنێتەوە و لەناویان بەرێ، ئەم "پاکتاوی نەتەوەیی"یەش لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە دەکرێ و یەکێک لەم فاکتانە دیاریکردنی ڕۆژە تایبەتەکانە بە دایک و باوک و ... بۆ "مەرامی سیاسیی" خۆی.

زۆربەی هاوڕێیان لە ستۆری و لاپەڕە تایبەتەکانی خۆیاندا سبەینێ کە ڕۆژێکە دەسەڵات وەک ڕۆژی باوک دیاری کردووە ، پیرۆزبایی دەکەن.
هوشیاریی نەتەوەیی و ئاگاییی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەرەکیی هەر تاک و میدیایەکە کە دەبێ کۆمەڵگا لەخەو ڕاچەڵەکێنن و لە هیچ بۆنەو و مەراسمێکی ئەم دەسەڵاتەدا بەشداری نەکەن.

لە کوردستان ڕۆژی باوک » لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەممەدە، واتا 11ـی بانەمەڕ


@peshaWaqaZimuhammad

🌼ڕستەی جوان🌼

12 Jan, 10:55


🎙#ئەمین_داستان
🎼خۆشم دەوێی بەقەد وڵات بەقەد خاک و کورد و خەبات . . .


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

11 Jan, 19:13


🤍

@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

11 Jan, 16:50


کوێر بن ئەوانەی ناتوانن پێکەنینی ئێوە ببینن . . !

#بێلاچاو


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

11 Jan, 10:08


@rstayjoan

#وتەی_ناوداران

حەوت خاڵ کە بێ حەوت خاڵی‌تر مەترسیدارن:

١.سامانی، بێ زەحمەت
٢.چێژی، بێ ویژدان
٣.زانیاری، بێ کەسایەتی
٤.تیجارەت، بێ ئەخلاق
٥.زانست، بێ مرۆڤایەتی
٦.عیبادەت، بێ لێ‌خۆبوردەیی
٧.سیاسەت، بێ‌شەڕافەت

#گاندی



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

09 Jan, 16:18


نیشتمانی من ئەتۆی
هەر تۆی هەناو و هێزم .
. . .


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

08 Jan, 21:37


مەحکووم به بێدەنگ بوون کاتێک مرۆڤ قسەی زۆری بۆ کوتن پێیه، زۆر سامناکه . . .!
ئایا من بۆ تەنیایی درووست کراوم یان بۆ ژیانێک کە تێیدا هیچکەس نەبێ قسەی لەگەڵ بکەم؟!




📝"نامەکان"
#فرێدریش_نیچه


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

08 Jan, 15:33


کاتێک بەهێزیت کە هۆگری هیچ کەسێک نەببی . .!



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

06 Jan, 19:13


#ڕستەی_جوان 📝


گابرێل گارسیا مارکێز، نووسەری بەناوبانگی کۆڵۆمبی، لە یەکێک لە کتێبەکانیدا زۆر جوان دەنووسێت:
"باوەڕ ناکەم خودا بە کەسێک بڵێت: نەخێر!
خودا تەنها سێ وەڵامی هەیە:
1- بەسەرچاو.
2- کەمێک چاوەڕێ بکە. !
3- پێشنیارێکی باشترم بۆت هەیە . . .

هەمیشە لە فشاری ژیاندا دڵتەنگ مەبە، ڕەنگە خودا لە باوەشی خۆیدا بتگوشێ!
بۆ هەموو ئازارەکان کە بەسرت دێن خۆڕاگر بە...
خۆڕاگری ئەوپەڕی ڕێزگرتنە لە حیکمەتی خودا..!

@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

04 Dec, 23:13


هەندێک شەو هەن تەنیا له یادەوەریدا هەڵدەگیرێن، نه وشە دەتوانێت وەسفیان بکات، نه ڕستەی ئاسایی دەتوانێت بیانپارێزێت، نه وێنە دەتوانێت تەواوی هەستەکانیان بگوازێتەوە، له هەر شوێنێکدا کتێبەکان و وێنەکان، قەڵەمەکان و نۆتەکان، فڵچەکان و پەنجەکان، فرمێسکەکان و دەنگەکان نەیانتوانی تەواوی ڕاستی بگوازنەوە، نەیانتوانی وێنەی هەندێک چرکه بگرن، نەیانتوانی هەندێک سات تۆمار بکەن، با بێدەنگ بن.!

#بەختیار_عەلی
📚له ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

04 Dec, 12:56


هەتا بۆخۆتان نەتانەوێت
کەس ناتوانێ بچووکتان بکاتەوە . . .!


#ئێلێنۆر_ڕۆزڤێڵت

@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

03 Dec, 18:14


#بیوگرافی🏷

ژیان پڕە لە مرۆڤە درۆزنەکانی کە ڕقیان لە درۆیە . .!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

03 Dec, 08:47


#کورتە_چیرۆک📕

پادشایەک هەبوو..
کوتـی: حەكیم دەمەوێت نووسینێک بنەخشێنم لەسەر ئەو شمشێرە.!؟
بەمەرجێ كەی
#دڵتەنگ بووم بیخوێنمەوە
دڵخۆشم بكات.. !!
كەی
#دڵخۆش بووم بیخوێنمەوە
#دڵتەنگم بكات.. !!
دەتوانی ئەو وتەیەم بۆ بدۆزیتەوە..؟
کوتـی: بنووسە !!
(
#ئەو_كاتــەش_تێدەپەڕێـــت )



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

02 Dec, 17:44


#ڕستەیەک_لە_کتێب

ئەختەر دەیکوت:
-من دەزانم تۆ زۆر منت خۆش دەوێ، زۆریش باوەڕت بەو کتێب و تیۆرانە و هەیە کە لە مارکسییەتدا بەرگری لە ماف و ئازارەکانی ژنێکی وەک من دەکەن بەڵام کاتێ دەتهەوێ ئەم خۆشەویسی و تیۆر و باوڕانە بکەیتە واقیع و لە ژیانی خۆتدا لەگەڵ من (لە بارەی پەیوەندیی خۆمانە و) جێبەجێیان بکەیت، ناتوانیت؛ دەترسیت

جوامێر!
ـ لە چی دەترسم؟
ـ لە واقعەکە دەترسیت.!


✍🏻
#فەرهاد_پیرباڵ
📚 مولازم تەحسین و شتی تریش



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

01 Dec, 18:00


#ڕستەیەک_لە_کتێب

خۆناسین لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەکەڵکمان دێت، بەو هۆیەوە دەتوانین ڕێگای ژیان و داهاتووی خۆمان دیاری بکەین، متمانەمان بەخۆمان ببێت، بێ ئەوەی خۆمان بە زل بزانین، ژیان پڕە لە هەل و دەرفەتی جۆراوجۆر، پڕە لە جوانی، لە هیوا و بەخشندەیی.🤍


✍🏻
#ڕەفیق_سابیر
📚
#لە_ستایشی_ژیاند


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

01 Dec, 15:31


@rstayjoan

بەکارهێنانی وشەی نامۆ لەناو زمانەکەت هێز و گەورەیی بە تۆ نادات، کەوایە هەوڵ بدەین بە زمانی کوردی خۆمان بدوێین وبنووسین . . .


زودباور = خۆشباوەڕ، ساویلکە، دڵساده

اخلالگر = تێکدەر، بشێون، بشێوێن، شێوێنەر

ترسیم = کێشان، نیگارکێشان

نشأت گرفتە = سەرچاوەگرتوو، سەرهەڵداو

مقارن با = هاوکات لەگەڵ، نزیک بە

البسە = بەرگ، جلوبەرگ، جلک

مُلبس = جلکلەبەر، بەپۆشەن، بەجلوبەرگ، پۆشراو، پۆشەندار

خاتم = تەواوکەر، کۆتاپێهێن، دواییهێن

حوالی = دەوروبەر، دەوروپشت

(حالت) نزع = ئاویلکە، گیانەڵا، سەرەمەرگ

خائب = بێهیوا، ناهومێد، هیوابڕاو

خائف = ترسەنۆک، بێجەرگ، نەوێر، ترسێنەر، سامناک

خائن = ناپاک، پەیمانشکێن، خەیانەتکار، خۆفرۆش

خیانت = ناپاکی، پەیمانشکێنی، نەڕاستی، ناڕاستی، نادروستی، بێبەڵێنی


با بە زمانی کوردی بخوێنین و
هەروەهاش بە زمانی کوردی بدوێین...!



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

30 Nov, 18:55


ئەگەر لێم بپرسیت چەندجار هاتیت بە خەیاڵمدا ؟
پێت دەڵێم یەکجار هاتیت و هیچ کات جێت نەهێشتـم . .!

#مەولانا


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

30 Nov, 11:35


گەورەترین کەم و کورتی ئەو جیهانه ئەوەیه که ئەو شتەی پێویستته و ئارەزوویت هەیه، له ئەو کاتەدا نیته، کاتێک پێیدەگەی که ئیتر بۆت گرینگ نییه بوون یا نەبوونی . . .


#جێی_دی_سالینجێر


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

29 Nov, 05:24


کێشەی چییە؟
با دۆڕاوی باسەکە بم و براوەی پێکەنینەکانی...!


#مەحموود_دەروێش



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

28 Nov, 09:47


ئەوەی بە درۆ دەست پێ‌بکا،
ئاکامێکی باشی نابێ، ئەوە یاسایەکی سروشتییە . . !


#داستایۆفسکی



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

27 Nov, 19:48


https://t.me/+5Ac8jpyeWU5hYmQ0
https://t.me/+5Ac8jpyeWU5hYmQ0
کاناڵی مامۆستا حەسه‌ن زیره‌ک نەمر

🎼🌱 ڵاپەڕیەك بۆ ئاوازەكانی بوڵبوڵی کوردستان مامۆستا حەسەن زیرەك ❤️
لە سروشتی جوانی كوردستان 👌

🎼 کلیپ و گۆرانی خۆش به دەنگی
🎶 مامۆستا
#زیرەڪی_نەمــر 🌷
https://t.me/+5Ac8jpyeWU5hYmQ0
https://t.me/+5Ac8jpyeWU5hYmQ0
🇭‌‌🇦‌‌🇸‌🇦‌‌‌🇳‌‌‌‌‌‌‌🇿‌🇮‌‌‌🇷‌🇦‌🇰‌‌

🌼ڕستەی جوان🌼

27 Nov, 06:57


شوێن دڵت بکەوە، بەڵام مێشکیشت لەگەڵ خۆتدا ببە..!


#ئاڵفڕێد_ئادڵێر



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

26 Nov, 21:19


لەگەڵ ئەوەی قەت لەلای نەبوبو، بەڵام ڕووی دەکردە هەر شوێنێک جێی خاڵی ئەوی هەست دەکرد، دەمەو ئێوارە کە بۆ قاوە خواردن دەچووە قاوە فرۆشەکەی سەر شەقامە بەردچنەکە، بۆخۆی دەیکوت چدەبوو ئێستا جوانیتام لەگەڵ بایە؛ یانی وای لێهاتبوو خەیاڵی بوونی ئەو بێخەیاڵی هەمووکەس و هەمووشتی کردبوو.
هەرکات کورتەنامەی ئەوی لەسەر شاشەی مۆبایلەکەی دەدیت هەستی بە گەشانەوە دەکرد و بزەیەکی شیرین لێوی دەڕازاندەوە، یان گەر جوانیتا زەنگی بۆ لێدەدا و وێنەکەی لەسەر مۆبایلەکەی دەدیت هەستی دەکرد شێرکۆ بێکەس زیندوو بۆتەوەو خەریکە دەچریکێنێ دەڵێ ئێستا کچێک نیشتمانمە . . .



کورتێک لە ڕۆمانی جوانیتا بە نووسینی هەژین



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

26 Nov, 20:20


نازانم بڵێی دایکیشی بەقەد منی خۆش بووێ . . !؟


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

26 Nov, 15:55


هەمیشە ڕێگای سەرڕاست، خێراترین ڕێگا نییە.!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

25 Nov, 16:52


#پەندی_پێشینیان

ئەم ماندوو بوونە و ئەو خۆکوتانە
بەربەرەکانی لەگەڵ ژیانە

ژینی کەم لەگەڵ مافی سەربەستی
خۆشە، نەوەک زۆر بژی بە پەستی

چ بە ئاشکرا، چ بە نهێنی
دەیدروویەوە، هەرچی دایچێنی.!



#مەلا_غەفوور_دەبباغی.


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

24 Nov, 07:20


#ڕستەی_جوان 📝

لە دەستدانی ژیان ئەستەم نییە و هەرکات کە پێویست بێ من بۆ ئەوە ئامادەم،
بەڵام لە دەستدانی مانای ژیان و
لە ناوچوونی بیانوویەک بۆ بوون؛
ئەوەیە ئەو شتەی کە لە تاقەت بەدوورە!

#ئالبێر_کامۆ

‌‌‍‎‌‌‎‌‌‍‎‌‎‌‌     
@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

23 Nov, 14:46


#ڕستەی_جوان 📝

دەبێ هەرکەس لەو دونیایەدا کەسێکی هەبێت کە هەموو قسەکانی بۆ بکا،
ئازادانە،
بێ ترس و دڵەڕاوکێ...
ئەگەرنا مرۆڤ لە تەنیاییدا دیق دەکا...!


#هێمینگوەی


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

22 Nov, 20:42


٭-٭



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

21 Nov, 17:06


🎙#هەردی_سەلامی
🎼تا تۆ هەبی تاتۆیەکی لەسەر دڵم ناسڕێیتەوە . . .




@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

21 Nov, 16:44


لەکاتێکدا کە ڕۆژمان تێپەڕدەکەین، پێویستە ناوبەناو بوەستین و بیر لەو ڕاستییە بکەینەوە کە بۆ هەمیشە زیندوو نابین، هەر بۆیە ڕەنگە ئەمڕۆ دوا ڕۆژمان بێت.!

ئەو جۆرە بیرکردنەوە لەبری ئەوەی بەرەو چێژوەرگرتنمان ببات، پاڵمان پێدەنێت کە دەرفەتی ژیان بەرز بنرخێنین و شاد بین کە زیندووین و دەتوانین ئەمڕۆمان پڕ بکەین لە چالاکی، ئەمەش وامان لێدەکات خۆمان لە بەفیڕۆدانی ڕۆژەکانمان بەدوور بگرین.!

بە واتایەکی تر، کاتێک ئامۆژگاریمان دەکەن کە هەموو ڕۆژێک وەک ئەوەی دوا ڕۆژ بێت بژین، ئامانجیان گۆڕینی چالاکییەکانی ڕۆژانەمان نییە، بەڵکوو گۆڕینی باری دەروونیمانە لەکاتی ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەدا.!

بەو مانایە نییە کە ئەوان دەیانەوێت ڕێگریمان لێ بکەن لە بیرکردنەوە و پلاندانان بۆ سبەینێ، بەڵکوو دەیانەوێت قەدری ئەمڕۆ بزانین وەک چۆن بیر لە سبەی دەکەینەوە و پلانی بۆ دادەنێین.!

#ویلیام_ئێروین
📚
#فەلسەفەیەک_بۆ_ژیان


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

20 Nov, 18:21


لە زانایه‌کیان پرسی چ شتێک لە مرۆڤ دا جێی سەرنجە ؟

لە وەڵام دا کوتی : مرۆڤ لە منداڵی بێزار دەبن، هەوڵ دەدەن تا گەورە بن، کاتێکیش گەورە دەبن، ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە بۆ منداڵی ...

تەندروستی خۆیان لە دەست دەدەن بۆ کۆکردنەوەى ماڵ و سامان، هەر ئەو ماڵ و سامانە بەکاردەهێننەوە بۆ گەڕانەوەى تەندروستیان . .!

بە دوو دڵیەوە بیر لە داهاتوویان دەکەنەوە، ئەمڕۆیان بیر دەچێت، لە ئەمڕۆ و داهاتووش دا ناژین . .!

بەشێوەیەک دەژین کە هەرگیز نامرن، بە جۆرێکیش دەمرن هەروەک بڵێی هەرگیز نەژیابن.!



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

19 Nov, 18:05


هەندێک جار مرۆڤ جگە لە کتێبێک شتێک
  شک نابات بۆ هاودەمی و ئارامی . . . 🤍



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

19 Nov, 10:45


ئەو تامەزرۆییەی کە دڵی من بۆ دیداری تۆ هەیەتی، من و دڵ دەیزانین و بەس...!

#مەولانا


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

18 Nov, 07:31


وەختێک نە لاقی ڕۆیشتنت هەیە و نە دڵی مانەوە..!



تکایە با زۆرتر یەکتر درک بکەین و مێهربانتر بین لەگەڵ یەکدا.!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

17 Nov, 15:00


خوشک!
مەرج نیە دکتۆر بێت...
بەڵام دەرمانی زۆر دەردی لایە!



📚
#مەملەکەتی_ئەوین


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

16 Nov, 12:34


هاتن بەدەست خۆم نەبوو هێنایانم!

#خەیام
وە:
#هەژار

@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

16 Nov, 09:12


#ڕستەیەک_لە_کتێب 📚

زۆرجار بەناوی خۆشەویستییەوە دەمانەوێت ئەوانی تر بە شێوەی دڵخوازی خۆمان وردکەین و قاڵبیان پێبدەین، بەڵام ئەوە خۆشەویستی نییە.!
خاوەندارێتییەکی خۆپەرستانەیە کە لەبری ڕزگاری و ئازادی دیلێتی دەهێنێت.!

📚لە وڵاتی عەشق
#کاترین_پاندەر



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

15 Nov, 10:06


#وزەی_ئەرێنی

لە شتە بچووکەکانی ژیانتان چێژ وەرگرن،
دوایە سەیری ڕابردوو دەکەن،
و دەبینن شتانێکی گەورە بوون . . .!

#کۆرت_ونەگات


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

10 Nov, 18:31


#لەزاری_کتێبەوە

ڕەنگە ئەو گوریسەی کە، بەتەمای لە زریانێک نەجاتت بدا، لە ملتەوە بهاڵێ و ئاقیبەت بتخنکێنێ!

📚
#کۆلارە_فڕێن


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

09 Nov, 08:24


#ڕستەی_جوان📝


کات دەڕوات، بیرەوەری لەناو دەچن، هەستەکان دەگۆڕێن، مرۆڤەکان دەڕۆن، بەڵام
#دڵ هیچ کات لەبیر ناکات.!

#ئاندرە_تارکوفسکی


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

08 Nov, 11:23


لەبیردەکرێیت..
وەک خۆشەویستیەکی،
لەبیر کراو وەک، گوڵێک لەناو بەفر..!

#مەحمود_دەروێش



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

07 Nov, 19:30


جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردییەکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن😍👇

🌼ڕستەی جوان🌼

06 Nov, 21:51


نمی داند چگونه کمک بخواهد، فقط ناپدید میشود و وقتی بهتر شد برمی گردد.!


نازانێت چۆن یارمەتی وەرگرێت، فەقەت ون دەبێت و دەڕوات، کاتێک باشتر بوو دێتەوە.!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

05 Nov, 13:42


بڕێک جوانی ببینن.😍🐈



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

04 Nov, 17:46


دەنگی باران 😍🌧


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

02 Nov, 10:55


لەو گەڕەکەی تۆی لێ نیشتەجێیت،
٦ کچی لەتۆ جوانتری لێیە،
٦ کچی لێیە لەتۆ باڵایان بەرزترە،
٣ کچی لەتۆ باڵا کورتتری لێیە،
یەکێکیان زیاتر لە تۆ منی خۆش دەوێ!
  " بەڵام من تۆم خۆش دەوێ"

لەشوێنی کارەکەم کچێکی لێیە
بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،
دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات،
کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر
هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە !
" بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ"

کچە میوەفرۆشەکە دەڵێ،
جگە لای من سێو لەکەسی تر نەگری!
" بەڵام هەر تۆم خۆش دەوێ"

نازانم بۆ دڵم وازی لە دراوسێکان و 
کچی قاوەخانەکەو میوەفرۆشەکە هێناوەو 
تۆی هەڵبژارد!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"دۆستۆیڤسکی بۆ هاوسەرەکەی"
ئەو نامە لە مێژوودا دادەنرێت بە یەکێک لە جوانترین نامەی وەفاداری پیاوێک بۆ هاوسەرەکەی..!



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

01 Nov, 10:57


لە تەنیشت گۆڕێکدا،
چاوەڕوانی چ بێ هودەیە..!💔



#سهراب_سپهری

@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

31 Oct, 10:54


بەدبەختترین
بوونەوەری سەر زەوی مرۆڤێکە،
کە یادەوەرییەکی بەهێزی هەیە..!


#سیگمۆند_فرۆید


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

29 Oct, 20:55


هەموو شتێ لە شتێکی خۆی بێزارە . . !



📚ئێستا کچێک نیشتمانمە!
#شێرکۆ_بێکەس


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

28 Oct, 19:30


هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟

هەڵبژێرن👇👇👇

🌼ڕستەی جوان🌼

27 Oct, 16:45


- بۆ ڕا دەکەی؟
+ دەترسم.!
- لە من؟
+ نا، لە عەشق.!



#عەباس_مەعرووفی

@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

26 Oct, 15:11


هەر شتێک بڵەی بڕوات پێ دەکەم،
تەنها شتێک نەبێت.!
ئەگەر بڵێی پارە هیچ نرخێکی نیە!

#ئەنیس_مەنسور



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

24 Oct, 19:05


کاتێک تۆ دڵت تەنگە، هەندێک خەڵک دێن بۆ دیدەنیت . . .
بەڵام ئەوان بۆ دڵنەوایی نایەن!
بۆ ئەوە دێن تا دڵنیا بن کە ئازار دەچێژیت.!

#ویلیام_شکسپیر


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

23 Oct, 18:51


بەڕاستی بۆ وایە تا کاتێک نەمری کەس ھەست بە بوونت ناکات؟!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

23 Oct, 11:07


بۆنی باران🌧️ و کتێب 📚
دوو بۆنی زۆر تایبەت،
تەنیا ئەوانە لێی تێدەگەن،
کە لەگەڵی ژیاون.!


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

22 Oct, 14:49


@rstayjoan

لە لەندەن کۆمەڵێک هەوادار بەنیازبوون  پەیکەرێک بۆ " بێرناردشۆ"ی نووسەر درووست بکەن،
کاتێک بێرناردشۆ بەوەی زانی، پێی کوتن :
پارەی تێچووی پەیکەرەکە بدەنە بەخۆم ،هەر شوێنێکتان دەوێ لەوێ ڕادەوەستم.!


عەلی شەریعەتی دەیکوت :
دراوسێکەم لەبرسان مرد، لەپرسەکەیدا مەڕیان سەربڕی.!

دۆستۆیڤسکیش دەڵێ :
پارەی ئەو گوڵەی دەیکڕی بۆسەر گۆڕەکەم ، بیدە بە ساندویچێک با پاسەوانی گۆڕستانەکە بیخوات.!



هەتا نەمردووین ڕێزی یەکتر بگرین دوای مردن هیچ سوودی نییە.!



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

20 Oct, 19:59


کۆتایی تەمەن ئەو وەختە نییە
دڵت لە جووڵە و لێدان دەکەوێ
وەختێکە ئیدی کەسێ شک نابەی
زوو زوو پێت بڵێ: من تۆم خۆش دەوێ...!

#مەولانا



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

18 Oct, 10:19


تۆ لەو شەوە دەچیت کـە دیکتاتۆر
دەمرێ و شۆڕش سەر دەکەوێ ..!🫀🕊


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

18 Oct, 07:19


لە جوانییەکانی پاییز . . .!🍂🍁


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

17 Oct, 19:03


ئەوانەی هێشتا لە دایک نەبوونە، گەر بزانن ئێمە بە دەست گەردونەوە چ ئازارێک دەچێژین، هەرگیز ناینە دونیاوە…

#سادق_هیدایەت


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

15 Oct, 19:55


چەند جارێک تێبینیم کردووە
ئەو ماڵانەی وێنەی دایک هەڵدەواسن
دیوارەکانیان تەقیوە.!
ئاخر جوانی بێکۆتایی چۆن دەخرێتە چوارچێوەوە !

#تەڵعەت_تاھیر



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

13 Oct, 14:47


خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی (کریستا ڕۆدریگێز) شەش مانگ پێش ئەوەی بە شێرپەنجەی گەدە کۆچی دوایی بکات ، لە دوایین نامەیدا نوسیویەتی:

گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانی لە گەراجەکەمدایە، بەڵام ئێستا سواری چەرخ و فەلەكی نەخۆشخانەكە دەبم.

ماڵەکەم، پڕە لە جل و بەرگی ڕەنگاو ڕەنگ، پڕە لە پێڵاوی بڕاندی جیهانی، پڕە لە خشڵی گرانبەها، بەڵام ئێستا جەستەم بە پارچەیەکی بچووك پێچراوەتەوە کە نەخۆشخانە پێی داوم!!

پارەیەکی زۆر زۆرم لە بانکدا هەیە، چەندین ژمارەی بانكیم هەیە، بەڵام ئێستا ئەو پارەیە فریای هیچ ناکەوێت!!

چەندین کۆشکی گرانبەهام هەیە بەڵام ئێستا لە سەر چەرپای نەخۆشخانەیەکدا ڕاکشاوم و دواڕۆژەكانی خۆم دەژمێرم!!

پێشتر سەدان كەس ڕیزیان دەبەست بۆ ئەوەی واژۆیەكی خۆمیان پێشكەش بكەم بەڵام ئێستا پزیشکەکان تەندروستیم دەپشکنن و واژۆی دەکەن!!

پێشتر لە نێوان هۆتێلە گەوورەكانی دنیادا كاتەكانم بەسەر دەبرد  بەڵام ئێستا زۆربەی کاتەکانم لە تاقیگەی نەخۆشخانەدا بەسەر دەبەم!!

جاران حەوت ستایلی قژم هەبوو بۆ چاککردنی قژم، بەڵام ئێستا تاڵە موویەک بەسەر سەرمەوە نیە!!

وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە كاك Ata shmerane"

@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

12 Oct, 11:44


#ڕستەی_جوان


یەکتریتان خۆش بوێت.!
مردن پێش وەخت ئاگادارتان ناکاتەوە . . . .

لە یەکتری بپرسنەوە!
کەس نازانێ کۆتا گفتوگۆو ژوانتان کەی دەبێت.!

بەرگەی یەکتری بگرن.!
وشەی (خۆزگە) ئەو کەسە ناگەڕێنێتەوە کە مردووە
.!

@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

10 Oct, 21:54


چاوبەستی فەلەک دەستی بڕیم کوێرانە
خستمیە جەهەندەمێک و ناوی ژیانە
دەردی مە، ئەگەر نەهاتووان بیزانن
ڕوو ناکەنە ئەم خەیمە شڕەی خەم خانە.!

#خەییام:
وە
#هەژار


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

07 Oct, 18:40


@rstayjoan

بەکارهێنانی وشەی نامۆ لەناو زمانەکەت هێز و گەورەیی بە تۆ نادات، کەوایە هەوڵ بدەین بە زمانی کوردی خۆمان بدوێین وبنووسین . . .



مەڵێ: ئەمرو دروین بو خرید.
بڵێ: ئەمڕۆ دەڕۆین بۆ کڕین.


مەڵێ: واقعا متاسفم بوت.
بڵێ: بەڕاستی بەداخەوەم بۆت.


مەڵێ: تو پیشنهادت چیە.
بڵێ: تۆ پێشنیارت چییە.


مەڵێ: زور خستەم.
بڵێ: زۆر ماندووم، هیلاکم.
‎  ‎  ‎ ‌
با بە زمانی کوردی بخوێنین و
هەروەهاش بە زمانی کوردی بدوێین...!




@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

06 Oct, 22:13


بڕێک جوانی ببینن.😍😍



@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

06 Oct, 16:56


ئەگەر کەسێک بەدبەخت بوو یارمەتی بدە 
بەڵام هاوخەمی بۆ دەرمەبڕە، چونکە کاتێک دەبینێ هاوخەمی هەیە، بیرۆکەی ئەوەی لا دروست دەبێ کە بەدبەختی شایەنی ئەوەیە لەسەری بمێنێتەوە..!

#ئۆشۆ


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

05 Oct, 08:06


جوانییه‌کانی پاییز.!🍂


@rstayjoan

🌼ڕستەی جوان🌼

02 Oct, 21:34


دڵ بوویت و گیانت برد لێرە چیت جێهێشت . . .!

#مەولانا


@rstayjoan