KLPA @klpaa Channel on Telegram

KLPA

@klpaa


LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX

LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX (English)

Are you a music lover who is always looking for unique and immersive listening experiences? Look no further than the LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX channel on Telegram! Featuring a curated collection of songs with 8D audio, slowed down tempo, and added reverb effects, this channel offers a whole new way to enjoy your favorite tracks. Who is it? LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX is a Telegram channel dedicated to providing music enthusiasts with a fresh and innovative way to listen to songs. By incorporating 8D audio technology, slowing down the tempo, and adding reverb effects, the channel aims to create a truly immersive and captivating listening experience for its followers. What is it? This channel offers a unique twist on traditional music listening by enhancing songs with 8D audio, slowed down tempo, and reverb effects. Whether you're a fan of pop, rock, hip-hop, or electronic music, you'll find something to love on this channel. Discover new depths and layers in your favorite tracks as they come to life in a whole new way. Join the LYRICS - 8D - Slowed + Reverb - REMIX channel today and elevate your music listening experience to a whole new level! Embrace the future of audio technology and immerse yourself in a world of sound like never before. Don't miss out on this exciting opportunity to discover music in a whole new light.

KLPA

05 Nov, 15:29


https://youtu.be/ASNAjUiLvNg?si=b98U1c8KcqsI3Egw

KLPA

05 Nov, 15:29


هەنێک لە وشەکان
لاسامە: ڕە‌هێڵە، لافاو، ڕێژنە، لێزمە
خار:ئەشکەوت
ڕێوبان: ڕێگەوبان
خەرام: لارولەنجە

KLPA

05 Nov, 15:29


ئەم گۆرانییە چیرۆکی کەسێک ئەگێڕێتەوە کە ڕێبوار بووە لە ڕێگا بووە بە هاوڕێی نازەنینێ، کە باران و ڕە‌هێڵە و سەرما بەرەوە ئەشکەوت بردوونی، پاشان لە ئەشکەوتەکە کاتێکی خۆش بەسەر ئەبەن، دواتر هەر کاتێک باران دەبارێتەوە یادگارییەکانی ئەو ژوانەی دێنێتۆ بیری.

KLPA

05 Nov, 15:28


Hadis Sadegh - Baran (LYRICS) | حەدیس سادق - باران
...
هۆنراوە: عوسمان ئەحمەدی
...
Lyrics | هۆنراوە
هەر وەختێ هەور و نم‌ نم بارانە
دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
شەکەت و ماندوو، هیلاک و مردوو
ڕێبوارێ بووم، من “لەڕێوبانە”
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامەی، خۆش خەرامەی، هێزی خستە پێم

چ بارانێ وای چ تووفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لەبەر “لاسامەی” با و تەوژمی باران و سەرما

چ بارانێ وای چ تووفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لەبەر “لاسامەی” با و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی، چووینە غارێک، هەردووک بەتەنیا

سەرم هێناوو سەر سینەی نەرمی
خستوویە گیانم خۆشی و گەرمی
ئێستاش هەرکاتێ نم‌ نم بارانە
دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامەی، خۆش خەرامەی، هێزی خستە پێم

چ بارانێ وای چ تووفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لەبەر “لاسامەی” با و تەوژمی باران و سەرما

چ بارانێ وای چ تووفانێ، خوا خۆی ئەزانێ
لەبەر “لاسامەی” با و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی، چووینە غارێک، هەردووک بەتەنیا

هەر وەختێ هەور و
نم ‌نم بارانە
هەر وەختێ هەور و
نم ‌نم بارانە
...
her wextê hewr û nm‌ nm barane
dênêto yadm ew zstane
şeket û mandû, hîlak û mirdû
rêbwarê bûm, min “lerrêwbane”
nazenînê, çaw şîrînê, bûbû be hawrrêm
xoş kelamey, xoş xeramey, hêzî xiste pêm

çi baranê wayi çi tûfanê, xwa xoyi ezanê
leber “lasamey” ba û tewjmî baran û serma

çi baranê wayi çi tûfanê, xwa xoyi ezanê
leber “lasamey” ba û tewjmî baran û serma
ta beyanî, çuwîne ẍarêk, herdûk beteniya

serm hênawu ser sîneyi nermî
xistûye giyanm xoşî û germî
êstaş herkatê nm‌ nm barane
dênêto yadm ew zstane
nazenînê, çaw şîrînê, bûbû be hawrrêm
xoş kelamey, xoş xeramey, hêzî xiste pêm

çi baranê wayi çi tûfanê, xwa xoyi ezanê
leber “lasamey” ba û tewjmî baran û serma

çi baranê wayi çi tûfanê, xwa xoyi ezanê
leber “lasamey” ba û tewjmî baran û serma
ta beyanî, çuwîne ẍarêk, herdûk beteniya

her wextê hewr û
nm ‌nm barane
her wextê hewr û
nm ‌nm barane

KLPA

02 Sep, 16:13


https://youtu.be/3fASgTJ3ETI

KLPA

02 Sep, 16:11


Zhala Snayi - Shar (LYRICS) | ژاڵە سنەیی - شار
...
هۆنراوە؛ جەلال مەلەکشا
...
Lyrics | هۆنراوە
ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم
ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم
بە هاواری دڵ و بارانی دیدەم
لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەرکەم
بە هاواری دڵ و بارانی دیدەم
لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەرکەم
ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم

ڕەفیقانم گەلێ پەیمان شکێنن
بڵا ڕاکەم لە دیتنتان حەزەرکەم
هەڵۆی شاخم کەوی دیلی قەفەس نیم
بڕۆم و ڕوو لە کێوان و کەمەرکەم
ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم

هەمو نامۆن و من تاک و غەریبم
نەماوە ئاشنا بۆ کوێ نەزەر کەم
شەوارەم بێ نەبینم ڕۆژی ڕووناک
ئەگەر بەم شارەدا ئیتر گوزەرکەم
ئه‌ڵێم ئەم شارە جێبێڵم سەفەرکەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەرکەم
...
ellêm em şare cêbêllm seferkem
birrom û xom le 'alem derbederkem
ellêm em şare cêbêllm seferkem
birrom û xom le 'alem derbederkem
be hawarî dll û baranî dîdem
le derdî xom hemû 'alem xeberkem
be hawarî dll û baranî dîdem
le derdî xom hemû 'alem xeberkem
ellêm em şare cêbêllm seferkem
birrom û xom le 'alem derbederkem

refîqanm gelê peyman şkênin
billa rakem le dîtintan ḧezerkem
helloyi şaxm kewî dîlî qefes nîm
birrom û rû le kêwan û kemerkem
ellêm em şare cêbêllm seferkem
birrom û xom le 'alem derbederkem

hemu namon û min tak û ẍerîbm
nemawe aşna bo kwê nezer kem
şewarem bê nebînm rojî rûnak
eger bem şareda îtir guzerkem
ellêm em şare cêbêllm seferkem
birrom û xom le 'alem derbederkem

KLPA

13 Jul, 17:19


https://youtu.be/s9xvKEzuZ9Y

KLPA

13 Jul, 17:18


Gashtyar Kawa - Xweni Alli (LYRICS) | گەشتیار کاوە - خوێنی ئاڵی
...

دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری
لە کتێبی: دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی: ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)

Lyrics | هۆنراوە
دەمێکە یار کە ناپرسێ لە حاڵی عاشقی زاری
لە بیری چۆتەوە چەن وەختە وا یاری وەفاداری
لە لام وابوو کە یارێکی وەفادار و وەفاجۆیە
بەسەهوا چووم و نەمزانی وەهایە ڕەسم و ئەتواری
ئاخ ئەمان، گیان ئەمان
بۆچی لێم ناڕوا زەمان
ئاخ ئەمان، گیان ئەمان
بۆچی لێم ناڕوا زەمان

ئەگەرچی بێ وەفا و بێ مەیل، بەڵام ڕۆح و دڵم سەد جار
بە قوربانی نیگاهی دیدە و لێوی شەکەرباری
نیشانەی خوێنی ئاڵی عاشقی کوژراوی ئەو یارەن
سەری پەنجەی حەناییە و جوانی بەرگی سووری گوڵناری
نیشانەی خوێنی ئاڵی عاشقی کوژراوی ئەو یارەن
سەری پەنجەی حەناییە و جوانی بەرگی سووری گوڵناری
ئاخ ئەمان، گیان ئەمان
بۆچی لێم ناڕوا زەمان
ئاخ ئەمان، گیان ئەمان
بۆچی لێم ناڕوا زەمان
...

demêke yar ke naprsê le ḧallî 'aşqî zarî
le ktêbî: diywanî eḧmed muxtar caf
berhemî: eḧmed muxtar caf (1896-1935)

Lyrics | honrawe
demêke yar ke naprsê le ḧallî 'aşqî zarî
le bîrî çotewe çen wexte wa yarî wefadarî
le lam wabû ke yarêkî wefadar û wefacoye
besehwa çûm û nemzanî wehaye resm û etwarî
ax eman, giyan eman
boçî lêm narrwa zeman
ax eman, giyan eman
boçî lêm narrwa zeman

egerçî bê wefa û bê meyl, bellam roḧ û dllm sed car
be qurbanî nîgahî dîde û lêwî şekerbarî
nîşaneyi xwênî allî 'aşqî kujrawî ew yaren
serî penceyi ḧenayiye û cwanî bergî sûrî gullinarî
nîşaneyi xwênî allî 'aşqî kujrawî ew yaren
serî penceyi ḧenayiye û cwanî bergî sûrî gullinarî
ax eman, giyan eman
boçî lêm narrwa zeman
ax eman, giyan eman
boçî lêm narrwa zeman

KLPA

22 Jun, 16:35


https://youtu.be/45JGG-uvl04

KLPA

22 Jun, 16:32


عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران (١٩٠٤-١٩٦٢) شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد بوو. لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا مامۆستا بووە. پاشان چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەست پێ دەکات و چەند جارێک دەخرێتە بەندیخانە. لە ١٩٥٢ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و بابەتی دەنووسی و چەند کتێبی ھۆنراوەشی نووسیوە. گرینگیی گۆران لەوەدایە کە یەکەم ھۆزانڤانیی نوێی کوردە کە شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە ھۆنراوەی کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە.

یەکەمین کۆمەڵە شێعری گۆران بە ناوی «بەھەشت و یادگار» لە ١٩٥٠ لەسەر ئەرکی عەلائەدینی سەجادی لە بەغدا لە چاپ دراوە. ناوەڕۆکی ئەم بەشی دیوانەی ھەروەکو خۆی لە سەرەتای کۆمەڵە شێعرێکیدا ئاماژەی پێ کردووە «سەرانسەر لەگەڵ بابەتەکانی جوانی و دڵداری خەریکە» و مامۆستا پێشکەشی دەکات بەو «شۆخ و نازدارانە کە جوانییان وەک تێغ نابڕێ، وەک چرا پێش چاو ڕووناک ئەکاتەوە».

سەرەتای ١٩٦٢دا دەردەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە. نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام پاش وادە. پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەر دەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ عێراق. پاش گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە. لەبەر ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ کۆچی دوای دەکات.

بەرھەمەکانی:
بەھەشت و یادگار، بەغدا، ١٩٥٠
فرمێسک و ھونەر، بەغدا، ١٩٦٨
سروشت و دەروون، سلێمانی، ١٩٦٩
لاوک و پەیام، سلێمانی، ١٩٦٩
دیوانی گۆران، بەغدا، ١٩٨٠

KLPA

22 Jun, 16:31


Laila Fariqy - Astera (LYRICS) | لەیلا فەریقی - ئەستێرە
...
s | هۆنراوە
بەسەرهاتی ئەستێرەیەک
لە کتێبی:
سروشت و دەروون
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)

بانگی شێوان لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ، گەش، شیرین
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا
سرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیەک، گەش، شیرین
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا
سرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا

لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم
کەیلی بزەی ئەبێ سەرنجی مەستم
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار
هەڵ ئەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیەک، گەش، شیرین
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار
هەڵ ئەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار

لێوی تینووی کەل وەک دڵۆپ ئەیمژێ
ئەی داخەکەم، مەرگی نیشتن ئەیکوژێ
ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری
لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زویری؟!
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیەک، گەش، شیرین
ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری
لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زویری؟!
...
beserhatî estêreyek
le ktêbî:
siruşit û derûn
berhemî:
goran (1904-1962)

bangî şêwan le asmanî xorinşîn
estêreyek ecriywênê, geş, şîrîn
dewr û pşitî deryayi şîne û be teniya
sirinc eda le êwareyi ruwî dinya
le asmanî xorinşîn
estêreyek, geş, şîrîn
dewr û pşitî deryayi şîne û be teniya
sirinc eda le êwareyi ruwî dinya

leser grdê beramberî ewestm
keylî bzeyi ebê serincî mestm
bellam êsta ew espayî, berewxwar
hell exlîskê, kzkz, egate lêwar
le asmanî xorinşîn
estêreyek, geş, şîrîn
bellam êsta ew espayî, berewxwar
hell exlîskê, kzkz, egate lêwar

lêwî tînuwî kel wek dllop eymjê
eyi daxekem, mergî nîşitin eykujê
em estêre, beserhatî dllgîrî
le kam roḧa nabzwênê sa zwîrî?!
le asmanî xorinşîn
estêreyek, geş, şîrîn
em estêre, beserhatî dllgîrî
le kam roḧa nabzwênê sa zwîrî?!

KLPA

26 May, 17:31


https://youtu.be/Oku3r3mHmGE?si=0YjxgCp6o-JkN8gl

KLPA

26 May, 16:58


Laila Fariqy - Gomy Xwen (LYRICS) | لەیلا فەریقی - گۆمی خوێن
...

ژیانی لەیلا فەریقی
لەیلا فەریقی ەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٧٥، لە شاری مەریوان، خوشکی مەرزیە فەریقییە.
کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی ١٩٩١دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارسدا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی ٢٠١٧ لەیلا فەریقی دووبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی "منیش لێرەم"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "Echoes of the past".
...
میلۆدی: بورهان موفتی
هۆنراوە: هێمن موکریانی

Lyrics | هۆنراوە
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا
ئەزیزم بۆچی تۆراوی لەخۆڕا
چ قەوماوە دڵی تۆ بۆچی گۆڕا
ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا
ئەتۆ وا زوو لەبیرت کردم ئەمما
فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا
لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕوی نەداوە
ئەدی بێ مەیلی بۆچ ڕویدا لە تۆ ڕا

سەروماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا
سەروماڵ و کەماڵ و بیر و هۆشم
لە نەردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا
لە چاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
لە چاوم دێ بەخوڕ فرمێسکی خوێنین
کەچی ئەم گۆمە خوێنە هەڵنەچۆڕا
من و لاشەی پەپولە ماینەوە و بەس
شەوی دووری، شەمیش تواوە لەخۆڕا
...
ezîzim boçî torawî lexorra
çi qewmawe dllî to boçî gorra
ezîzim boçî torawî lexorra
çi qewmawe dllî to boçî gorra
eto wa zû le bîrt krdm emma
feramoşit nekem şerte le gorra
eto wa zû lebîrt krdm emma
feramoşit nekem şerte le gorra
le min ra xo xetayek rwî nedawe
edî bê meylî boç rwîda le to ra

serumall û kemall û bîr û hoşm
le nerdî 'îşqî toda pakî dorra
serumall û kemall û bîr û hoşm
le nerdî 'îşqî toda pakî dorra
le çawm dê bexurr frmêskî xwênîn
keçî em gome xwêne hellineçorra
le çawm dê bexurr frmêskî xwênîn
keçî em gome xwêne hellineçorra
min û laşeyi pepule mayinewe û bes
şewî dûrî, şemîş twawe lexorra

KLPA

02 May, 16:35


https://youtu.be/kNcIfrj1tVw