📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚 @asoyzhyanisaheb Channel on Telegram

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

@asoyzhyanisaheb


https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq
یارمه‌تی دڵخوازانه‌ی ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب بده‌ن.
شمارە حساب وکارت: 870836544
6037707000379291
شاری ساحێب
@mahdifr48
@naserrahmani57
@abed547
@kamil7633
@Ahvan90
@Dillon_honey
@dazarpour

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚 (Kurdish)

به ئاسۆی ژیانی ساحێب خوش ئێوه‌ بەخێربێیت! ئاسۆی ژیانی ساحێب یەکێک لە ئەنجومەنی ئاسۆی ژیانی ساحێبە کە ئامادەیە بۆ یارمەتی دڵخوازانەوە. ئەگەر دڵتان بە سەرچاوەت هاوکاری بکەن و دەتوانن بەشدار ببینن لە چاڵاکییەک کە هەر روژی شەخسییەکانی تیامەکان و کۆتایییەکانی سەرنووسراوەکان پێشاندان دەکات. یانەی ئاسۆی ژیانی ساحێب وەرگرتە بە شمارە و کارتی بانکی 8708365446037707000379291. بەرنامەی نموونەی دڵخواز بکە بۆ دیاریکردنی کۆتاییەکان و چاڵاکییەکانی تیامەکان. زیاتر لەخوێندن دوگمەکانی چاککردن بکەوە. سوپاس بۆ بەکارهێنانی ئاسۆی ژیانی ساحێب!

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

21 Nov, 17:59


موحه‌ممه‌دسدێق که‌ریمی - مه‌ریوان-
ئومێد نه‌ورۆزی -مه‌ریوان -
شاهۆ قادرمه‌رزی دێوه‌ڵان-
نه‌رمین ئیبراهیم‌ئازه‌ر «ته‌وار» - مهاباد-
موحه‌ممه‌د بێهڕه‌وان «فریا» - بۆكان-
جه‌ماڵ ڕه‌سووڵی «ماته‌م» - مه‌ریوان-
جه‌ماڵ وه‌لیپوور «هه‌ڵبه‌ست» - مه‌ریوان-
حه‌یران و به‌سته‌- عه‌لی گڵێنانی - بۆكان-
شێوه‌ عه‌بدوڵڵاهی -بانه-
سه‌رمه‌س -ساحێب-
نیشتمان عه‌بدوڵڵاهی - سنه-
مریه‌م یه‌تیمی - سه‌قز-
مادێح کۆنه‌پۆشی «زایه‌ڵه» - مه‌ریوان-
که‌یوان جامخانه -مه‌ریوان-
سامان بابه‌کری «ساکۆ» - بۆكان-
کامیل داوه‌ری - مه‌ریوان-
نیان فاتمی - سه‌قز-

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

21 Nov, 15:39


📚بەڕێوەچوونی چوارەمین ئێوارەشێعری پاییز، سەمای وشە و خشپەی گەڵا بە بەشداری شاعێران، ئەدیبان و ئەدەب‌دۆستانی شارەکانی کوردستان لە لایەن ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێبەوە.

۱ی سەرماوەزی ۲۷۲٤

@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

20 Nov, 18:09


🍁له‌ ساحێب به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.


چواره‌مین ئێواره شێعری 🍁پاییز، سه‌مای وشه‌ و خشپه‌ی گه‌ڵا🍁 ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیاری ساحێب.

🗓كات: پێنجشه‌ممه‌. ١ی سه‌رماوه‌ز (1403/09/01)

كاتژمێر:  ٢ تا ٥ ی ئێواره‌

🏠شوێن: تالاری گه‌وره‌ی لۆرد.

🍁هاتن بۆ هه‌مووانه.



🍁https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq


📚🍁https://t.me/asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

20 Nov, 09:21


له‌و سه‌ره‌ چ باسه‌!

📚@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

20 Nov, 06:26


✍️ د. حیسام (هیوا) خاکپوور


کۆچەر بیرکار جیا لەوەی نوخبە و پسپۆڕێکی لێهاتووی بواری بیرکارییە لە ئاستی جیهانیدا و چەندین پلەی باڵای زانستیی وەک خەڵاتی "فیڵدز" و یەکێک لە ۵٠ کەسایەتیی بلیمەتی جیهانیی بەدەست هێناوە؛ مرۆڤێکە ئاگامەندانە و ئاوەزمەندانە کوردە. واتە ئاگایە بە کوردبوونی خۆی. 

فرەیەک لە زانستوانان و زانستکارانی کورد هیچ کات بیریان لە کورد وەکوو واقیعیکی مێژووییی ژیانکراو نەکردووەتەوە و قەت نەیانپرسیوە: "من کێم؟ من چیم؟ من چیم دەوێت؟ من لە چ دۆخێکدام؟". ئەو زانستوانانە دروستە بە ڕەگەز و نژاد کوردن، بەڵام گەر تەواوی کوردستان خاپوور بکرێت یان ئاو بیبات، ئەمان مێشێکیش میوانیان نییە، تەنیا زانستێکی وشک و خاڵی و بەرژەوەندیی تاکەکەسی دەپەروەرێنن. بەڵام ئاگامەندانە یان بە تەعبیری جەمال نەبەز "کورد بۆ خۆ (kurd for itself)" نین، واتە بیریان لە خۆیان وەکوو کوردێک نەکردووەتەوە، تەنیا کوردێکی نژادی بیرلێنەکراوەن (kurd in itself). 

کەچی کۆچەر بیرکار هەر لە گۆڕینی ناوی خۆیەوە لە ناوێکی ئێرانی واتە "فەریدون درخشانی" بۆ ناوێکی کوردی واتە "کۆچەر بیرکار"، هەتا هەڵوێستی ئەم دوایییەی لە مەڕ هێرشی دڕندانەی داگیرکەرانەی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوا و زۆر شتی تر، پیشانی داوە کە مرۆڤێکی ئاوەزمەند و ئاگایە بە دۆخی خۆی و دۆخی نەتەوەکەی. 

وەکوو زۆر کەسی تر زانستی تاکڕەهەند (دانش تک ساحتی) غافڵی نەکردووە لە خۆی وەکوو مرۆڤێکی ژێردەستەی کورد. ئەوەیە بە باوەڕی من کۆچەر بیرکار سێگۆشەی: "زانست و ئەخلاق و کوردییەت" بەباشی دەخەمڵێنێت، هەر بۆیە کەسایەتییەکی گرینگی مێژووی هاوچەرخی کوردە.

📚@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

20 Nov, 03:35


🎻مامۆستا جه‌لیل كه‌ریمیان

بۆ یادی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو مامۆستا ئیبراهیم قادری.

📚@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

19 Nov, 19:43


یادی مامۆستا قادری

📚@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

19 Nov, 16:43


⚫️ هونەرمەند ئیبڕاهیم قادری کۆچی دوایی کرد

🔹 سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، ۲۹ی خەزەڵوەر، هونەرمەندی کورد، ئیبڕاهیم قادری لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
📚@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

19 Nov, 16:43


📚به‌ره‌و پیری زاگڕۆسانه‌.

📚@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

19 Nov, 14:58


🔲 ڤیدیۆی فێرکاریی پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بۆ منداڵان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەرگیراو لە کاناڵی ئافەرین.
@fergeyhema

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

19 Nov, 10:26


@asoyzhyanisaheb

کەنگێ ئەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوە....

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

18 Nov, 18:48


🍁له‌ ساحێب به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.


چواره‌مین ئێواره شێعری 🍁پاییز، سه‌مای وشه‌ و خشپه‌ی گه‌ڵا🍁 ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیاری ساحێب.

🗓كات: پێنجشه‌ممه‌. ١ی سه‌رماوه‌ز (1403/09/01)

كاتژمێر:  ٢ تا ٥ ی ئێواره‌

🏠شوێن: تالاری گه‌وره‌ی لۆرد.

🍁هاتن بۆ هه‌مووانه.



🍁https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq


📚🍁https://t.me/asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

18 Nov, 11:44


📗ساتێک لەگەڵ مامۆستا گۆران.

🗓لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (۲٧ی گەڵاڕێزان (خەزەڵوەر)ی ٢۶۶٢، ۱٨ی نۆڤەمبری ۱۹۶٢) شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسی، عەبدوڵڵا سلێمان، ناسراو بە مامۆستا «گۆران» کۆچی دوایی کرد.

ڕۆحی شاد و یاد و ناوی هەرمان

📚بەرھەمەکان
📕بەھەشت و یادگار، بەغدا، ١٩٥٠
📕فرمێسک و ھونەر، بەغدا، ١٩٦٨
📕سروشت و دەروون، سلێمانی، ١٩٦٩
📕لاوک و پەیام، سلێمانی، ١٩٦٩
📕دیوانی گۆران، بەغدا، ١٩٨٠

👤عەبدوڵڵا سلێمان، #گۆران (٢۶٠۴ ھەڵەبجە-٢۶۶٢/۸/۲٧ سلێمانی) (1904-1962/11/18)

خوێندنەوە و چێکردن :

✍️ هانیە مرواری.


📗https://t.me/asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

18 Nov, 11:39


🌏کۆڕی ۲٤ی خەزەڵوەری ۱٤۰۳ی هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

🔰تەوەر: ڕەخنەکاریی ئاوەزی کوردی، بەشی دووەم
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات:  ٤٤:٤۱ خولەک
🔋قەبارە:  ۲۱.٥۳ مێگابایت

#لێژنەی_ڕووناکبیری
#ڕەخنەکاری_ئاوەزی_کوردی
#ڕەهبەر_مەحموودزادە


https://t.me/dr_rehber
📚@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

18 Nov, 10:18


💐ڕۆڵەکەم خوێندن بخوێنە،مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەیشتـن مەرهەمە بۆ زامی بێ‌سامانی کورد💐

🌹ئاسۆ ڕوونە.




🔹
کۆچەر بیرکار ‎ریاضیدان کوردستان و استاد دانشگاه کمبریج انگلستان، از طرف مجله پراسپکت بریتانیا به عنوان دانشمند سال برگزیده شد

▫️
مجله پراسپکت هر ساله بر اساس کشف یا تحقیقات علمی ۵۰ متفکر را در سطح جهان معرفی می‌کند، ‎این مجله درباره انتخاب پروفسور بیرکار نوشت: در میان این ۵۰ متفکری که مجله آن‌ها را انتخاب کرده است ده‌ها هزار نفر به کوچر بیرکار رای دادند تا به عنوان دانشمند سال جهان انتخاب شود‎.

🔹کۆچەر بیرکار در سال ۲۰۱۸ هم مدال فیلدز که به آن نوبل ریاضیات می‌گویند و هر ۴ سال یک بار به ریاضیدانان جوان داده می‌شود، را دریافت کرد.

@asoyzhyanisaheb

📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚

17 Nov, 17:41


ئەی وەتەن پاییز بە خێر بێ، چونکە ئێستا باومە
گەرم و ساردی فەسڵەکەت عەینەن دڵەی شێواومە
باڕەشت ئاهی دروون و هەورت هەر وەک چاومە
نم نمی باران ئەبارێ وەک تکەی زووخاومە
شاخ و داخی تۆ نموونەی جەرگی هەڵقرچاومە


گێژەڵووکەی سەر ملانت، وەک هەناسەی پڕگرین
تەم لە سەر کوێستانەکانت دووکەڵی قەلبی حەزین
ساردی ئەشکەوت و موغارەت وەک دەروونی پڕ برین
پووشی وشکی دەشتەکانت، بەندی جەرگی ئاگرین
بەرگ ڕێزانی دەرختت، عومرەکەی فەوتاومە

✍️
#مامۆستا_قانع

📸وێنه‌: شاهۆ لامیع زاده

📚@asoyzhyanisaheb