هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان @hshkurdistan Channel on Telegram

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

@hshkurdistan


هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان


شاخەوانانی کوردستان دەلاقەیەک بۆ ئاگاداربوون لە شاخەوانی کوردستان و ئێران و جیهان

باشگاە خبری کوهنوردان کوردستان پنجرەای برای اخبار کوهنوردی کوردستان،ایران و جهان

پیوەندی:
@BaravXoriNishtman

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان (Kurdish)

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان چیه؟ کێی؟


شاخەوانانی کوردستان دەلاقەیەک بۆ ئاگاداربوون لە شاخەوانی کوردستان و ئێران و جیهان

باشگاە خبری کوهنوردان کوردستان پنجرەای برای اخبار کوهنوردی کوردستان، ئێران و جیهان

پیوەندی:
@BaravXoriNishtman

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

06 Nov, 21:50


هاوڕێیانی شاخەوان:
ڕەشید کوردی/محەممەدعەلی سەلیمی/داود پاویر هەڵبژاردنی ئێوەی ئازیز وەک بەرپرس و ئەندامی کۆمیتەکانی لێژنەی شاخەوانی پاریزگای ورمێ پیرۆزبایی دەڵێین.بەو هیوایەی گۆڕانکارییە نۆیەی کە لە ناو لێژنەی پارێزگا هاتۆتە ئارا ببێتە هەوێنی سەرکەوتن و پێشکەوتن.

سەرکەوتنتان ئاواتمانە

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

05 Nov, 18:23


#بیرەوەری
ڕۆژێکی تاڵ
کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆی ڕۆژی  15ی خەزەڵوەری ساڵی 1386ی هەتاوی ڕێک وەک ئەمڕۆ  سێ شەممە بوو و من تازە لە بانە هاتبوومەوە و  بابەک قادری تەلەفونی بۆ کردم و وتی لە کێوی بەرەدەزەردین و موقبیل لە بەردەزەرد هەڵدێراوە و  حاڵی زۆر خراپە و هۆشیاری نییە ، دوایی پرسینی شۆنی ڕووداوەکە و زانیاری کورت  ، کوتم موقبیل بەسکێت کەن و بیهێنە  سەر ڕێگای نزامییە کێ ،  زنگم لێدا بۆ ناسر فەیزووڵڵابەگی وتم بە ماشین جیبەکەت بڕۆ بەردەزەرد و موقبیل لە کاتی بەردەوانی بەربۆتەوە  بیهێنە خوارەوە تا من بە ئامبووڵانس ئەگەمی.
لە گەڵ ئامبووڵانس وەڕێ کەوتم و لە جێگا دروازەکەی سەید ڕەحیم پێک گەیشتین ، بە پشکنینی سەرەتایی دەرکەوت زەربی مێشکی  بووە ،دوای یارمەتێکانی سەرەتایی لە لایان 115بڕۆ ئوڕژانسی شار وەڕێ کەوتین و عووزرا خانم خوشکی موقبیلم ئاگادار کرد و دوایی کاره سەرەتاییەکانی دکتۆرانی بۆکان بڕۆ شاری وەرمە و بیمارستان عارفیانی ورمێ و پاشان بەداخەوە....
👈سمایل فەرامەرزی

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

05 Nov, 07:32


پرسیار.....؟

#موقبیل_هونەرپەژوو کێ بوو و چۆن پێناسە دەکردرێت؟

پێناسەی هەر نیشتمانێک کەسایەتە بەناوبانگەکانی ئەم نیشتمانەیە کە وەک هەبۆکانی مایەی شانازیین و سامانی ئەو نیشتمانە هەژمار دەکردرێن.

سەبارەت بە موقبیل هونەرپەژوو چی دەزانن؟

تکایە سەردانی ئەم لینکە لە تۆڕی ئینستاگرام بکەن و بۆچوونتان دابەزێنن.

https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

05 Nov, 07:24


#چالاکی_شاخەوانانی_کوردستان

چالاکی شاخەوانی یانەی شاخەوانی ئارازی مەهاباد بۆ سێ لوتکەی بەرف ئەنبار-سیاکێو-غەلیق سەر بە ناوچەی قۆم ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

04 Nov, 22:00


#ڕۆژژمێری_شاخەوانی

ئەمڕۆ ١٥ی خەزەڵوەر(گەڵاڕێزان) ئەستێرە پڕشەنگەکەی شاخەوانی کوردستان خوالێخۆشبوو #موقبیل_هونەرپەژوو لە کاتی مەشق و ڕاهێنان لە بەردەزەردی بۆکان هەڵدێرا و پەیوەست بەئەورازی هەمیشە زیندوو بوو تابسەلمێنێ هەڵۆکان هەرگیز لە کێوەکانی نیشتمان نابڕن.

ڕووحت شاد یادت هەرمان

#هەواڵدەریی_شاخەوانانی_کوردستان
@hshkurdistan
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

03 Nov, 16:51


بۆ ئەو شاخەوانانەی خولیای سەرکەوتن بە سەر چیای کازبەک.
پەیوەندی بە مامۆستا محەممەد زاهیری بگرن.

#هەواڵدەریی_شاخەوانانی_کوردستان
@hshkurdistan
https://www.instagram.com/p/DB6qGiPuJD7/?igsh=MWZoMTZidDZvdmZpOA==

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

03 Nov, 08:54


#ڕاپرسی

تکایە لەم ڕاپرسییە لە تۆڕی #ئینستاگرام بەشدار بن و بۆچوونی خۆتانمان پێبگەیینن.

👈"ئەرێنی دوو زمانی(کوردی/فارسی) بوونی بابەتەکان هەن؟

لینیکی بەشدار بوون
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

03 Nov, 05:20


#چالاکی_شاخەوانانی_کوردستان

چالاکی شاخەوانی یانەی هەڵگوردی مەهاباد گەشتێکی دوو ڕۆژە لە ناوچەی ئالانی سەردەشت و بەسەر کردنەوی چەند کێو و گوندی ئەو ناوچەی وێڕای گرووپی شاخەوانی گیاڕەنگی سەردەشت لە ڕێکەوتی١٠،١١گەڵاڕێزانی٢٧٢٤کوردی

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

25 Oct, 10:54


بەپەلە

بەخۆشحاڵییەوە ٥ کەس لە کاسبکارانی کوردی شنۆ دوای هەوڵی مانگی سووری شنۆ و ئافڕۆدسوواران و خەڵکی خۆجەیی دیترانەوە.

شایانی باسە ئەو کەسانە کاسبکار بوونەو هیچ پەیوەندییان بە شاخەوان و کۆمەڵگای شاخی نەبووە.

تکایە هەرکەس لە کێو ڕووداوی بۆ هاتە پێش مەیکەن بە شاخەوان.

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

23 Oct, 06:36


بە کاتی یێکەم بەفری ساڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ ناوچەی دزەی مەرگەوەر

حەک بەزیاد بێ

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

22 Oct, 07:40


بەناوی بەدیهێنەری کێوەکان
کە هەرشتێک لەلایەنی ئەوەوە بێت،پیرۆزە.
مامۆستا ئازیزەکەم کاتێک کەلە ژیاندا بووی بە ئیجازە وەرگرتن لەئێوەی بەڕێز دەسبەکار دەبووین و کلاسەکانمان بەڕێوەئەبرد.
بەڵام ئێستە هیچمان پێناکرێت جگە لەوەی بە بەرزڕاگرتن ناو ویادت و درێژەدان بە ڕێبازت و بەبیرهاوردنەوەی ئەخلاقە جوانەکەت و دڵسۆزیەکانت بەرانبەر بە مرۆڤ و کوێستان.
بەڕاسی جێگەی خاڵیت هەستی پێدەکرێ ودیارە .
هیوادارین لەو کەسانەی ڕێ نیشاندەریان بووی ،بتوانن بیر وئامانجەکانی ئێوە بەئامانج بگەینن .
لەخزمەت ئێوە ئازیزان ڕادەگەینین کە66هەمین کلاسی ئەم خولە لەفێرکاری ، کلاسی بەردەوانی بە ڕاهێنەری بەڕێز مورتزا زارع وبەسەرپەرەستی بێهرووز ئیسماییلی لەمانگی ڕەزبەر (24,27) لەشاری سنە،بەڕادەیێکی زۆرباش بەڕێوەچوو.

لەپێش بەڕێوەبردنی کلاسەکە بەحورمەت بەڕێزی کۆچ کردوو کاک مورتزا شیروانی یەک خولەک بێدەنگیمان ڕاگەیاند و پەیمانمان نوێ کردەوە کە درێژەپێدەری ڕێگای ئەو بەڕێزە بین.
شایانی باسە ئەم خولە لەفێرکاری بەهاوکاری وهەماهەنگی یانەی کەژەوانی قاجەر قوروە بەڕێوە چوو.

وێڕای دەستخۆشی لە بەرپرسی خۆشەویست بەڕێز نعمەتیان وبەرپرسی

@HSHKurdistan

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

20 Oct, 19:34


#چالاکی_شاخەوانانی_کوردستان

چالاکی شاخەوانی یانەی شاخەوانی هەڵگوردی مەهاباد گەشتێک لە ناوچەی گەورکایەتی شارەستانی سەردەشت”گوندی جەمگە،گرژاڵی خوارێ،لوتکەی کێوی گردی ئێستری”لە ڕێکەوتی٢٧ڕەزبەری٢٧٢٤کوردی

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

20 Oct, 16:35


#چالاکی_شاخەوانانی_کوردستان

چالاکی بەردەوانی یانەی فەنیکارانی مەهاباد لە ناوچەی گەڵوو سەر بە ناوچەی پیرانشار ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

20 Oct, 11:54


#پرسیار

👈هاوڕێیانی شاخەوان تکایە سەردانی ستۆری هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان لە تۆڕی ئینستاگرام بکەن و هاوکارمان بن لە پرسیارەکان...

👈👈زۆر یێک لە یانەکان،گرووەکان و شاخەوانانی کوردستان گلەییان لێکردووین کە بۆ بروسکەی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٩ی ڕەزبەر ڕۆژی شاخەوان نانێرنە سەر ڵاپەڕەی #هەواڵدەریی_شاخەوانانی_کوردستان؟
واتای ٢٩ی ڕەزبەر کە پێتان وایە ڕۆژی شاخەوانە چییە؟

لینکی ئینستاگرام:

https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy_link

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

19 Oct, 18:12


#چالاکی_شاخەوانانی_کوردستان

چالاکی بەردەوانی یانەی شاخەوانی کاویانی نەغەدە لە ناوچەی گەڵوو سەر بە ناوچەی پیرانشار ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

19 Oct, 18:10


#چالاکی_شاخەوانانی_کوردستان

چالاکی شاخەوانی وگەشتیاری گرووپی زاگڕۆسی نەغەدە بۆ ناوچەی گەڵی گادەران و شەترە وشێخ ڕێواس 26و27ی ڕەزبەری2724ی کوردی

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

19 Oct, 18:07


بەبۆنەی ڕێزگرتن لە حەوتەی وەرزش
لەلایەن ئیدارەی وەرزش و لاوانی سەقز و
بانگەوازی لێژنەی شاخەوانی ســــەقز وو
بەشداری بەربڵاوی شاخەوانانی شاری سەقز
بڕیاری گرد بوونەوەی ۲۷ی ڕەزبەری۱۴۰۳
لە داوێنی کەلی وەنەوشە  بە ئامادە بوونی سەرپەرستی ئیدارەی وەرزش و لاوانی سەقز و سکرتێری لێژنەی شاخەوانی و هەڵکشانەوەرزشیەکانی سەقز و چەندین کەس لە وەرزشوانانی دێرین و هەروەها بەرپرسانی چەندین تاقم و گرووپی شاخەوانی بە ئەنجام گەییشت
لەم ڕێوڕەسمە ڕێز گیرا و سپاس نامە پێشکەشی بەرپرسانی ۲۶گروپی شاخەوانی
کە  هاوکاری لێژنەی شاخەوانی  و چالاک بوون لەبواری  شاخەوانی و وەرزش بەگشتی
کرا ،
لێرە جەخت  لەسەر بە زانستی کرانی ئەم وەرزشە و  بە یانە بوونی گروپەکانی سەقز
و هەروەها داکۆکی لە پاراستنی ژینگەو سرووشت لەلایەن شاخەوانانەوە کرا
بەشێوەی تیرو پشک چەن دیاریش بەسەر هاوڕێیانی شاخەوان بڵاوکرایەوە و بەچەند گۆرانی درێژە بە کۆبوونەوە کەدرا ...
و لەکۆتایی بەدابەش کردنی کیسە ،هەڵمەتی کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکان لەسەر ڕێگە تا ناو گوندی ئایچی کراو ئەو ڕێچکەیە خاوێن کرایەوە وەک ئەرکی سەرشان.
هاوکات لەسەر لوتکەی نەکەرۆز گروپی گردەکۆی وڵات و لەسەر لوتکەی سەرتوون
گروپی بەرزە هەڵۆ هەر بەم ئامانجە و بەم بۆنەوە هەڵکشانی خۆیان بەسەرکەوتوویی  ئەنجام دا .
لێرەوە بەناوی ئیدارەی وەرزش و لاوانی سەقز  سپاسی هەموو بەشداربووان و هەروەها مانگی سووری سەقز و فریاکەوتنی شاری سەقز ئەکەین و هیوای تەندروستی و شادی دڵیان بۆ بەئاوات ئەخوازین.
ڕاپۆرتی فەرمی

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

19 Oct, 18:07


بەبۆنەی ڕێزگرتن لە حەوتەی وەرزش
لەلایەن ئیدارەی وەرزش و لاوانی سەقز و
بانگەوازی لێژنەی شاخەوانی ســــەقز وو
بەشداری بەربڵاوی شاخەوانانی شاری سەقز
بڕیاری گرد بوونەوەی ۲۷ی ڕەزبەری۱۴۰۳
لە داوێنی کەلی وەنەوشە  بە ئامادە بوونی سەرپەرستی ئیدارەی وەرزش و لاوانی سەقز و سکرتێری لێژنەی شاخەوانی و هەڵکشانەوەرزشیەکانی سەقز و چەندین کەس لە وەرزشوانانی دێرین و هەروەها بەرپرسانی چەندین تاقم و گرووپی شاخەوانی بە ئەنجام گەییشت
لەم ڕێوڕەسمە ڕێز گیرا و سپاس نامە پێشکەشی بەرپرسانی ۲۶گروپی شاخەوانی
کە  هاوکاری لێژنەی شاخەوانی  و چالاک بوون لەبواری  شاخەوانی و وەرزش بەگشتی
کرا ،

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

19 Oct, 17:55


بەشداری ڕانینگ کارانی کوردستان لە کێ بڕکێکانی تریل ڕانینگی جیهانی لە وڵاتی تورکیە

🔸مادەی ٦٣ کیلۆمیتر بەڕێز  سیروان بادامی پلەی ١٤ لە ٨٣٠ بەشدار بوو
🔸مادەی ٣٨ کیلۆمیتر بەڕێز عەبدووڵڵا ئیتحاد وەزین پلەی ٤٥ لە ١١٧٠ بەشدار بوو
🔸مادەی ٣٨ کیلۆمیتر بەڕێز ساکۆ شوجاعی پلەی ١١٤ لە ١١٧٠ بەشدار بوو

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy

هەواڵدەریی شاخەوانانی کوردستان

19 Oct, 17:42


#چالاکی_شاخەوانانی_کوردستان

چالاکی شاخەوانی گرووپی شاخەوانی هەڤاڵانی بۆکان بۆ کێوی سەمامووس سەر بە پارێزگای گێلان ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

#هەواڵدەری_شاخەوانانی_کوردستان
https://instagram.com/hshkurdistan?utm_medium=copy