Vadang + @vadangmedia Channel on Telegram

Vadang +

@vadangmedia


سەبسکرایبی ڤەدەنگ بکەن لە یوتوب بەمزوانە پەخشی كەناڵەكەمان لەوێوە دەسپێدەکات
https://youtube.com/c/VADANG

Vadang + (Kurdish)

باشترین چەندین پرۆگرامەی چیرۆکی و دەرچەژی رۆژانەی هەولێر و نافنان بەرز لە یوتوب، ئەوەی بۆ دەستپێدراون لە پەیشاندانی لەخو خۆشترین پەخشی كەناڵەكەمان ڤەدەنگ. سەبسکرایب بکەن بۆ دەستی پێبکاتن بە برنامەی یوتوب یان پەڕەی فەیسبووكی مەدیای خەواهران. وەرگرتنی ئەم كەناڵەی پەیجی يوتوب بێ بەشداری هێنانی کارگەران میسر بکات، وە ڤیدیۆكه‌یه‌كانی نوێ پێشان بدان بە گرنگ و بە شێوازی چیرۆکی و دەرچەژی.

Vadang +

30 Dec, 17:46


https://youtube.com/shorts/DyKo4WFIg74?feature=share

Vadang +

26 Dec, 18:01


https://youtube.com/shorts/EhBNSE7DIa0?feature=share

Vadang +

26 Dec, 15:11


https://youtube.com/shorts/95yOe_J9Bvc?feature=share

Vadang +

26 Dec, 14:58


بەردەوامی گرتن و کوشتن و سوکایەتی پێکردنی عەلەویەکانی سوریا لەلایەن چەکدارانی تەحریر شامەوە

Vadang +

25 Dec, 16:23


تەقەی هەرەمەکی هێزەکانی تەحریر شام لە خۆپیشاندەرانی شیعە لە حمص و طرطوس

Vadang +

25 Dec, 14:26


https://youtu.be/wmEGB-3KVrg

Vadang +

24 Dec, 19:19


- دیمەنی لێدان لە زرێپۆشی پیادەیی M113 بە دوو درۆنی خۆکوژی چەکدارکراو بە کڵاوەی جەنگی دژەتانک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی مەنبج.

زرێپۆشەکە عیتادی تیرە 130 ملیمەتری تۆپهاوێژی M-46 هەڵگرتبوو.

Vadang +

24 Dec, 16:17


https://youtube.com/shorts/qZ6dhdtxfiE

Vadang +

24 Dec, 13:25


چەکدارێکی بەکرێگیراوانی سەربە تورکیا ویستوویەتی بە جلی ژنانەوە ڕابکات، بەڵام لەلایان هێزەکانی هەسەدە دەستگیرکرا.

Vadang +

23 Dec, 10:01


یەکینەکانی پاراستنی گەل (یە.پە.گە) ئەبو مەڕوە، بەرپرسیاری تیرۆرکردنی شەهید (هوجام سورچی)یان بەسزای خۆی گەیاند

Vadang +

22 Dec, 16:35


https://youtube.com/shorts/F_vxnS9-NcI

Vadang +

21 Dec, 19:58


بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە بەغداد چاوی بە محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کەوتوە، دوای کۆبوونەوەکە لە ئەکاونتی شەخسی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردوەتەوە کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی مووچەی فەرمانبەران و تەوتین مان کردوە .

بەڵام نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و سودانی بڵاوکردوەتەوە و بەهیچ شێوەیەک ئاماژەی بەوە نەکردوە لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووچە و تەوتین نەکراوە .

Vadang +

20 Dec, 20:01


لە بازاڕێکی پێداویستیەکانی جەژنی کریسمس لە شاری ماگدیبۆرگی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو خەڵکەکەدا و بەهۆیەوە یازدە کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسیش برینداربوون.

لە دوای ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کرا و بە گوێرەی زانیارییەکان، شۆفێرەکە کەسێکی بەڕەگەز سوریە.

Vadang +

19 Dec, 15:09


https://youtube.com/shorts/f4Up15AOlkU

Vadang +

06 Dec, 17:03


https://youtube.com/shorts/KpEZwkE5hkw

Vadang +

05 Dec, 15:09


سوپای رژێمی سووریا چەندین فڕۆکەی سەربازی لە فڕۆکەخانەی شاری حەما جێهێشت

سوپای رژێمی سووریا لەدوای جێهێشتنی شاری حەما چەندین فڕۆکەی سەربازی لە فڕۆکەخانەی شارەکە جێهێشتووە و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونەتە نێو فڕۆکەخانەکەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 5ى12ى2024، سوپای ڕژێمی سووریا کشانەوەی خۆی لە شاری حەما لە ناوەندی وڵاته‌كه‌ ڕاگەیاند، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی چوونە ژوورەوەی لایەنە چەکدارەکان  بۆ ناو شارەکە. ئەمەش یەکەم جارە کە ئه‌و شاره‌ لە ژێر دەسەڵاتی بەشارئه‌سه‌د، دەربچێت

Vadang +

05 Dec, 12:41


https://youtu.be/rynZYsK6tp4

Vadang +

05 Dec, 12:30


ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی باڵای گروپە چەکدارەکانی سوریا وەڵامی محمد شیاع سودانی دەداتەوە لەبارەی پەلکێشکەدنی عێراق بۆ ئەو شەڕەی ئێستا لە سوریا هەیە .
جولانی دەڵێت” بەهیچ شێوەیەک ئێمە مەترسی نین بۆسەر عێراق ، ئەوەی دەوترێت گوایە دوای سوریا هێرش دەکەینە سەر عێراق راست نیە، بەپێچەوانەوە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەکی دۆستایەتی لەگەڵ عێراق بە سەرۆکایەتی محمد شیاع سودانی دروست بکەین .

Vadang +

03 Dec, 18:00


بەڕاستی ناخۆشتان کردوە...

ئەرێ ئێوە هەر بەزۆر حەز دەکەن خەڵک بێتە سەرجادە و چەکتان لێهەڵگرێت! نازانم دەبێت ئەم خەڵکی کوردستان چی لە ئێوە کردبێت کە بەم شێوەیە یاری بە عەقڵ و گاڵتە بە کەرامەتی دەکەن؟!

ئەگەر باسی کێشەی موچە و موچەخۆر بکەین ئەوە نازانین لەکوێوە دەست پێبکەین؟! چونکە ناکرێت گوایە لەبەر کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ سێ مانگە ناتوانن موچە بدەن! ئەمە لە کاتێکدایە تەنها داهاتی مەرزەکان ( خەتی تایبەتی سەرۆک )و بازگەکانی زۆنی سەوز زیاترە لە ١٥٠ ملیۆن دۆلاری مانگانە واتا نزیکەی دوو تریلیۆن و سێ سەد میلیۆن دینار، زۆنی زەردیش دڵنیام ٣ هێندەی زۆنی سەوزە، ئەمە جگە لە داهاتی ئەو نەوتەی کە هەردوولا بە قاچاغ دەیفرۆشن کەچی دەڵین داهاتی ناوخۆ بەشی موچە ناکات؟! ئەمە هەم سەیرە هەم شورەیی! ١٠ ساڵ زیاترە مووچە وەک چەک دژی میللەتەکەی خۆتان بەکاردەهێنن و لەسەر حسابی موچەخۆران گەندەڵی و تاڵانی دەکەن!

ئەمڕۆش گوێبیستی ئەوە بووم گوایە سەیارە بێسەرەتاکان دەستیان بەسەردادەگیرێت لە لایەن لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە! ئەمە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان ئیدارەی گشتی داوای لێکردن کە ئەگەر ئاڵاو ڕەسمی سەرۆکی یەکێتی لەسەیارەکانیان بدەن بۆ بانگەشە، ئەوا ئەوکات سەیارە بێمۆڵەتەکان کێشەیان نابێت لە داهاتوودا، ئەوانیش بەقسەیان کردن و سەیارەکانیان سەوز پۆش کرد! ئەنجامەکەی چی بوو؟!

هەروەها لە ٢ مانگی ڕابردوودا خودی سەرۆکی یەکێتی مۆڵەتی پێنج هەزار سەیارەی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراوی داوە بە دوو بازرگانی ئۆتۆمبێل بۆ داخڵکردنیان لە مەرزی پەروێزخانەوە پێشەکیش پارەی خۆی بە نەقدی لەو دوو بازرگانە وەرگرتووە کەچی ئێستا هەرخۆی بڕیاری داوە هەرکەسێک ئەو سەیارانەی کڕیبێت و لەسەرجادە بێت دەبێت دەستگیر بکرێت؟!

جا بۆیە هەست دەکەم بەزۆر دەتانەوێت خەڵک بێننە سەرجادە بەڵام ئەمجارەیان بەچەکەوە.

لاهور شێخ جەنگی

Vadang +

03 Dec, 14:06


https://youtube.com/shorts/TLYbxCvBWDY

Vadang +

02 Dec, 16:32


ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی

بۆ ڕای گشتی

ئاشکرایە لەلای هەمووان کەلەئێستادا بوونی سوارڕەوی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکە دەبێتە دیاردەیەک لەسەر شەقامەکان کە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەکات لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەدەر لەوەش لە ڕووی ئەمنی و یاسایی و تاوانکارییەوە کاریگەری خراپ و لێکەوتەی مەترسیداری هەیە، لە چوارچێوەی ئەم ڕاستییە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە: -

1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی نایاسایی، (( بۆ خاوەنەکانیان هەیە کە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان)) وە سەرجەم بازگەکان دەستکراوە دەبن و ڕێگە نادەن دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاونامەیە لەژێر هیچ پاساوو بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی.
2- گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێک کە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.
3- هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک لە هەر لایەنێک جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەرکراوە کاریان پێ ناکرێت.
4- جێبەجێکردنی ئەم بڵاونامەیە گوزارشت دەکرێت لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەپاندنی باری ئارامی و سەروەری یاسا و نەهێشتنی هەموو دیاردە دزێوەکان داواکارین لەم پرسەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارمان بن شان بە شانی ئەوانیش هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست.

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی
3/12/2024

Vadang +

02 Dec, 11:28


ساتی سوێند خواردنی ئاڵا غائب هاوسەری شەهید هاوکار جاف وەک ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان .

ئەوان بەناڕەوا عەقید هاوکاریان شەهید کرد ، ئەمڕۆ هاوسەرەکەی بە ملوانکەکەی ملی کە ناوی شەهید هاوکاری لەسەر نوسرابوو لە پەڕلەمان وەڵامی ئەو تیرۆرستانەی دایەوە کە هاوسەرەکەیان شەهید کرد .

Vadang +

01 Dec, 15:27


چەتەکان گەمارۆی تەلڕەفعەتیان داوەو مەترسی شەڕو ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ کوردەکان هەیە

Vadang +

01 Dec, 10:58


ھیچ ھێزێکی سوپای سوریا لە سەنتەری شاری حەلەب نەماوە جگە لە ھێزەكانى ھەسەدە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەشرەفییە ھەندێک رووبەروو بونەوە ھەبوە لە نێوان ھەسەدە و چەند گروپێک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا.

بەڵام تحریر الشام کە ئاراستەی جەنگەکە دەکات تا ئستا بڕیاری شەڕکردنی لەگەڵ ھەسەدە رانەگەیاندوە.

Vadang +

01 Dec, 10:28


ئاسایشی سلێمانی هێرشی کردە سەر ئەندامانی کۆمەڵە لەزڕگوێز و دەیەوێت لەسلێمانی دەریان بکات

Vadang +

01 Dec, 09:52


ئاژانسی سپوتینگ ی ڕوسی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر کاروانێکی چەکدارانی تەحریر شام لە لەسەر ڕێگای خێرای M-5  حەلەب-دیمەشق بڵاودەکاتەوە

Vadang +

30 Nov, 16:50


https://youtube.com/shorts/JKOjW2su8qE

Vadang +

30 Nov, 15:50


دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ یەپەگە فڕۆکەخانەی حەلەبی کۆنترۆڵ کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چۆڵی کرد و ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆنیترۆڵیان کرد

Vadang +

30 Nov, 15:19


https://youtube.com/shorts/0GhimXBk8zw

Vadang +

30 Nov, 12:58


فڕۆکە جەنگیەکانی ڕووسیا بۆردومانی چەتەی تەحریر شامیان کردووە لە چوار ڕیانی بازل لە لە ناوەڕاستی شاری حەلەب

Vadang +

30 Nov, 11:19


کووشتنی دوو چەکدار ی گروپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا کە کە دزەیان کردبووە ناو گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب.

Vadang +

29 Nov, 21:46


هێزێکی زۆری هەسەدە بۆ پشتیوانی لەکوردانی حەلەب گەشتنە گەڕەکی شێخ مەقسود

Vadang +

21 Nov, 09:50


دوو میوان کە هاوڕێی یەکتربوون لە هۆتێل رامادای شاری هەولێر بەشەڕدێن و یەکێک لە میوانەکان تەقە دەکات و دوو کەس بریندار دەکات، دواتر تەقەکەرەکە ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی دەبات و بەرەو دهۆک هەڵدێت، بەڵام لە رێگەدا تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت.

Vadang +

20 Nov, 16:07


https://youtu.be/kbTn1BbA6Ts

Vadang +

19 Nov, 16:25


https://youtu.be/zikn5sQmpa0

Vadang +

17 Nov, 17:44


https://youtu.be/QTF2tHw_3v0

Vadang +

13 Nov, 21:35


ئەم لێدوانەتان بیرماوە؟

هەڵوێستەکانی لاهور شێخ جەنگی کۆنکرێتین و،سازش ناکات لەسەر ماف و ئیمتیازاتەکانی گەلی کوردو نۆکەرایەتی قبوڵناکات و ناچێتە بەرەیەکی دۆڕاوی ئیقلیمیەوە،ئەو یەکەم کەس بوو کەوتی میلیشیاکان سودانیان لەوشوێنەدا داناوە،ئەمڕۆش ئامادەنەبوو لەگەڵ نوێنەری ئەو میلیشیایانەدا دابنیشێت کەهاونیشتیمانیانی کورد برسی دەکەن و پلان لەدژی هەرێم دادەڕێژن.

Vadang +

13 Nov, 18:40


https://youtu.be/LelTONBIt20

Vadang +

12 Nov, 16:34


https://www.youtube.com/watch?v=Blm809b-RZ0

Vadang +

12 Nov, 16:09


بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا سەردانی لاهور شێخ جەنگی دەکات

لاهور شێخ جەنگی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە رادو بوتوم بەرپرسی نوێی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری کە پێکهاتبوو لە دەیڤید هیلی جێگری بالیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و لێنارت دێریدەر، بەرپرسی بەشی هاوکاری.

لە دیدارێکدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەرێزیان لەو ئەرکە نوێیەدا و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیمان بۆ خواست.

دواتر بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد دەربارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر، بەتایبەت ئەو ساختەکارییە گەورەیە و ئەو دیزاینە پێشوەختە هەرێمایەتییەی بۆ هەردوو حزبی دەسەڵات وهەندێک لایەنی تر ئامادەکرابوو بۆ لەکەدارکردنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و ناوبانگی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بە نیگەرانی و هەڵوەستەی زۆرینەی لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی دەسەڵاتکرد بەرامبەر بەو ساختەکارییانەی ئەنجامدراوە، لەو سۆنگەیەشەوە باسمان لە هەوڵ و هەنگاوەکانکرد بۆ داکۆکیکردن و پارێزگاریکردن لە ئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان.

جەختیکردەوە کە سەنگ و دەنگ و پشتیوانی جەماوەری بەرەی گەل زۆر گەورە و فراوانترە لەو ئەنجامانەی لەم هەڵبژاردنە دیزاینکراوەدا دیاریکراوە.

دوپاتیکردەوە کە بەرەی گەل بەردەوام دەبێت لەو بەرنامە فراوانەی کە هەیەتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و گەڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێم.

Vadang +

11 Nov, 09:11


،هاوژین عەبدوڵڵا، ئەفسەری بەشی یاسایی پاسپۆرتی سلێمانی لە کاتی دەوام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

Vadang +

09 Nov, 16:21


https://youtu.be/9Vrf88USIuo

Vadang +

08 Nov, 18:26


https://youtu.be/aRBU2_LLu2o

Vadang +

08 Nov, 08:06


هەژماری من جارێکی دیکە لە سلێمانی کەوتە کار
پڕۆژەی هه‌ژماری من: لە سلێمانی و دهۆک و هەولێر، پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان بەردەوامن لە سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە.ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی یەکێتی و بەرپرسانی دیکە ڕایانگەیاندبوو لە سلێمانی هەژماری من کۆتایی هاتووە

Vadang +

06 Nov, 14:15


چاوەڕێی وەڵامی تانەکان دەکەین ، دواتر بڕیار دەدەین دەچینە پەرلەمان یاخود نا.

Vadang +

06 Nov, 14:07


لاهور شێخ جەنگی؛ نەخۆشییەکەی بارین وایکرد لە زاخۆ هەتا سلێمانی هەمووان ببن بە یەک دەنگ و یەک رەنگ

Vadang +

05 Nov, 20:52


سبەی هەمو لەوێین

Vadang +

05 Nov, 18:20


(هه‌فته‌ی ڕزگاركردنی كاكه‌ بارین له‌ بوتڵی ئۆكسجین)
🏁 خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق
‎هه‌فته‌ی 7 🗓️
⚽️ نه‌ورۆز 🆚 گه‌رمه‌‌‌‌‌‌
📆 چوارشه‌‌‌‌ممه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ 6/11
2:00
🏟️ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌ورۆز

Vadang +

05 Nov, 16:29


https://youtu.be/G2eyt-ImWBU

Vadang +

04 Nov, 07:54


جارێکیتر هەڵەبجەیان بەجێهێشت

شەوی ڕابردوو،بەهۆی بارانی بەخوڕەوە دەیان ماڵ و مزگەوت و فەرمانگەی حکومی نوقمی ئاو بوون،شەقامەکان پڕبوون لەتاوێرە بەردو قوڕو لم و لیتەو ،پیسی سەراپای شاری داگیرکردبوو،لەکاتێکدا هاونیشتیمانیانی شارەکە داوای بەهاناچونیان دەکرد،بەڵام زۆربەی بەرپرسان وەڵامیان نەدانەوە،ئەمەش بەهۆی ئەوەی کەئەوان لەسلێمانی نیشتەجێن و تەنها بۆکاتی دەوام سەردانی هەڵەبجە دەکەن و باکیان بەژیانی خەڵک و شارەکەنیە.

لەڕابردوودا کێشەی قوڵی هەڵەبجەییەکان لەگەڵ حکومەت و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ئەوەبووە کەداوایان کردوە هەرکەس پۆستی حکومی وەردەگرێت باخەڵکی هەڵەبجەبێت و دانیشتوی شارەکەیان بێت،بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

سەرجەم ئەو بەرپرسە حکومیانەی کە لەدەساڵی ڕابردووداو ئێستاش لەهەڵەبجە دادەنرێن بەفەرمانی ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانی دانراون و لەگەڵ دەستبەکاربوونیان لەپۆستە حکومیەکەدا بەسەر جەستەی شەکەتی هەڵەبجەوە کاری بازرگانیان بۆ ئیدارەی گشتی یەکێتی ئەنجامداوە،بۆنمونە سەرۆک شارەوانی تەندەرێن دەداتە کۆمپانیاکانی ئیدارەی گشتی،بەڕێوەبەری تەندوستی حەپ و دەرمانی بەسەرچووی ئیدارەی گشتی لەهەڵەبجە ساخدەکاتەوە.

Vadang +

01 Nov, 19:27


ئاوایە سەرۆکەکەی....!!!!

Vadang +

31 Oct, 17:29


تەنها دوای 10 رۆژ....

Vadang +

30 Oct, 19:53


https://youtu.be/wnss1CtpUZw

Vadang +

30 Oct, 15:09


یەكێتی و تەوتینی فەیك !

Vadang +

30 Oct, 08:36


ئەنجامی کۆتایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردن 72.06% بووە.

Vadang +

22 Oct, 13:52


لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 200 هەزار دەنگی سوتاو هەیە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند ؛ کۆی دەنگە پووچەڵەکان لە هەولێر 97,400، سلێمانی 90,500، دهۆک 18,600 و هەڵەبجە 2,700 دەنگ بوون.

ئەمەش زیاترە لە 200 هەزار دەنگ ، کە دەکاتە 13کورسی .

ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی هەڵبژاردنی کوردیدا هێندە دەنگی پوچەڵ هەبێت ، ئەمەش گومانی لای بەشێک لەلایەنکان دروستکردوە کە دەستکاری دەنگەکان کرابێت .

Vadang +

21 Oct, 20:22


رێگامان دوورە ، بەڵام ئیرادەمان بەهێزە

دوای ٨ی تەموز هەمووان دەیانوت دەبێت لاهور شێخ جەنگی کوردستان بەجێبهێڵێت چوونکە خۆری کاری سیاسی ئاوابووە ، بەڵام لاهور شێخ جەنگی نەک کوردستانی بەجێ نەهێشت ، بەڵکو بەئیرادەیەکی بەهێز و بە پشتیوانی خودا و گەلی کوردستان ، توانی لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی گەورە لەسەر شانۆی سیاسی هەرێم تۆماربکات.

پشتیوان بەخوا و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان هەنگاو هەنگاو سەرکەوتنی گەورە و مێژوویی لە داهاتوودا تۆماردەکەین و ناوەستین و کۆڵنادەین تا کوردستان دەگەیەنینە کەناری ئارامی .

Vadang +

20 Oct, 23:51


🔴خوای گەورە چۆن باسی زۆرینەی خەڵکی کردووە ؟؟ 👇👇

- أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ -
زۆربه‌ی ئه‌وانه نەفامن و نازانن.

[فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا (89)] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ته‌نها كوفرانه‌بژێریان هه‌ڵبژاردووه‌و ئیمانیان پێ نه‌هێناوه‌.

[وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ (103)] وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمان ناهێنن چه‌ندێك سووربیت له‌سه‌ر هیدایه‌ت دانیان

- أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ -
زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕ ناهێنن.

- َأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ -
زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن.

- أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ -
زۆربه‌یان نافامن و نازانن.

- َأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ -
زۆربه‌شیان ژیر نابن.

Vadang +

20 Oct, 10:02


بافڵ تاڵەبانی بۆ میدیای مەسرور بارزانی؛ با وەزعەکە چاککەینەوە

Vadang +

20 Oct, 08:33


پشتیوانی هونەرمەند شیروان عبدالله بۆ لیستی بەرەی گەل ژمارە 169
لیستی خۆرەکە

Vadang +

19 Oct, 22:34


پەیامی خاتوو ئاڵا غالب، هاوژینی شەهید هاوکار جاف بۆ دەنگدەران: سبەینێ تۆڵەی شەهید هاوکار بکەنەوە.

Vadang +

19 Oct, 22:00


چۆنییەتی دەنگدان بە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل

Vadang +

19 Oct, 21:31


ڕونکردنەوەیەک لەڤەدەنگەوە بۆڕای گشتی

دوای ئەوەی میدیاکانی یەکێتی لەئێوارەی ئەمڕۆوە هەڵمەتێکی درۆو چەواشەکاریان لەدژی بەرەی گەل دەستپێکرد و لەفەیک هەواڵێکدا ئەوەیان بڵاوکردەوە کەخێزان و بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف وازیان لەبەرەی گەل هێناوە ، بەئەرکی سەرشانی خۆمانمان زانی وەک وەڵامێک بۆ ئەم درۆ و چەواشەکاریانە ، کۆمەڵێک ڤیدیۆو تۆماری نەشیاوی سەرانی دەباشان بڵاوبکەینەوە،چونکە خێزانی هاوکارجاف و بنەماڵەکەی لای ئێمە هێڵی سورن.

لەئێستادا میدیاکانی یەکێتی لەژێر فشاری ئێمەدا تەواوی هەواڵەکانیان سڕیەوە،هاوکات سەرانی دەباشان دەیان بەرپرس و بازرگان و کەسایەتیان هێناوەتە سەرخەت تائێمە لەبڵاوکردنەوەی ئەو مەلەفانە ڕاگرن.

بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین لەپێناو ئەوکەسانەی بونەتە نێوەندگیرو هانایان بۆهێناوین بڵاوکردنەوەی ئەو مەلەفانە ڕادەگرین،دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەک لەداهاتوودا ئەگەر بۆیەکجاریش یەکێتی و میدیاکانی هەواڵی بێبنەما لەدژی بەرەی گەل و هاوکارو لایەنگرانی بڵاوبکاتەوە یان فشار لەیەک دەنگدەر بکات و ئازاریان بدات ئەوا ئێمە دەستکراوەتر دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دەیان مەلەفی ئابڕوبەرانەیان تاخەڵک وەک خۆیان بیانناسێت.

خۆشەویستان،ئێمە هێندە ئاستنزم نین دەست بۆ شەرەفو کەرامەتی کەس ببەین،بەڵام سوکایەتیش قبوڵناکەین و وەڵامی هەرکەس وەک خۆی دەدەینەوە کەبیەوێت گورزمان لێبدات،سازش لەسەر مەبادیئمان ناکەین و،بڵاوکردنەوەی یەک هەواڵی فەیک لەدژمان یەکسانە بەبڵاوکردنەوەی مەلەفێکی ئابڕوبەریان.

(دیموکراسی بەرامبەر دیموکراسی ، هێز بەرامبەر هێز )

ستافی دەزگای میدیایی ڤەدەنگ