Gerîla @gerilame Channel on Telegram

Gerîla

@gerilame


دەنگ و ڕەنگی #گەریلا
کەناڵێکی جیاواز و سەربەخۆ
@Gerilame
@tvgerila


بەشی پەیوەندی
@kaziwe1313

Gerîla (Kurdish)

Gerîla is a unique and independent channel that focuses on providing a platform for voices and colors. With the hashtag #gerila, this channel aims to bring together a diverse range of perspectives and artistic expressions. The channel can be found on Telegram under the username @gerilame and @tvgerila. If you are looking for a space to connect with like-minded individuals and explore new ideas, Gerîla is the perfect channel for you. Join us in our mission to celebrate diversity and creativity. For more information, you can reach out to us on the contact section @kaziwe1313.

Gerîla

22 Feb, 07:15


💢ڕۆژ باش #گەریلا ڕۆژباش

Rojbaş Gerîla
@Gerilame

Gerîla

21 Feb, 21:03


یەکێک لە دیمەنە جوانەکان
ساڵی 2016 تەرمی گەریلایەکی شەهید براوەتە نەخۆشخانەیەکی دێرسیم،هاوڵاتیەک ڕومەتی ماچ دەکات،دواتر میدیا تورکەکان کاردانەوەی توندیان نیشاندا بەرامبەر ئەو هاوسۆزیە.
بەڵێ ئۆجالان ئەوەی بەخشیوە بەگەلەکەی.

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 20:45


🔻تاران ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان
" هەڕەشەكانی گەیاندووەتە هەولێرو بەغداد"
🔻ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە یەكێك لە شارەكانی هەرێم نمایشی سەربازییان ئەنجامداوە
🔻بەغداد هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ رێگریكردن لە هێرشەكەی ئێران

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 17:26


ئوتومبێلێکی جام ڕەش،ژمارەی دهۆک چیمان پێدەڵێ؟

🔴ئەوانەی لەناو گوندەکان بۆسە بۆ گەریلا دادەنێن میتی تورکن و بەئوتومبێل و بەجلی مەدەنی کارێکی ئاسان نیە ئەگەر پاراستنی پارتی ئوتومبێلیان بۆ دابین نەکات و چاوساغییان بۆ نەکات.
لە هەموو مێژووی کورددا هیچ هێزێک هێندەی بنەماڵەی بارزانی خزمەتی دوژمنیان کردبێ.
خوێنی ئەو سێ شەهیدەی ئەمڕۆ لە ئەستۆی ئەو خیانەتکارانەیە.

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 16:40


#ئیدلب
🎥لەهێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا فەرماندەیەکی تیرۆریستی گروپی حراس الدین بەناو "طلحە ابو عمر الشامی"کوژرا.

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 16:04


🚨هەواڵی نوێ

- لە ناوچەی بەرخۆدانی کوڕەژارۆ لە هەرێمی زاپ، هێزەکانی گەریلا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامدا.
- لە چالاکییەکەدا فەرماندەیەکی باڵا و 2 فەرماندە کوژران
- زۆرێک لە سەربازە داگیرکەرەکان کوژران و بریندار بوون.
- گەریلاکان چوونە سەر تەرمی سەربازە داگیرکەرەکان.
- دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیرا.
- لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا لە ناوچە جیاجیاکانی دەڤەری زاپ، ژمارەیەکی زۆر سەربازی کوژراو و بریندار هەیە و دوژمن زیانەکانی دەشارێتەوە.

- بڕیارە هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکان و پێکدادانەکان ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوبکاتەوە.

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 15:22


سوپا و میتی تورک بە جلی مەدەنییەوە خۆیان تێکەڵی گوندنشینانی ناوچەی بناری مەتینا و گوندەکانی گوهەرز و بەلاڤە و کردووەو بۆسەیان بۆ گەریلاکان داناوە.

زیاتر لە 24 کاتژمێرە بەبەردەوامی لەناوچەکە شەڕێکی سەخت هەیە،بەپێی سەرچاوەکان 3 شەهیدمان هەیەو ژمارەیەک سەربازی تورکیش کوژراون.
شەڕەکە بەردەوامە.....

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 15:03


سەربازانی تورکیای داگیرکەر بە جلی مەدەنییەوە لە گوندەکانن

کەمێک بەر لە ئێستا شەڕ لە نێوان گـ.ـەریلا و سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە دەوروبەری گوندی گوهەرزی لە ئامێدی ڕوویدا. دوای چەند ساتێک لە ڕووبەرووبوونەوەکە سەربازە تورکەکان بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی ناوچەکە هەڵهاتن

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 13:41


💢ڕێبەر ئاپۆ دوای دەستگیرکردنی، بەوانەی کە دادگایی دەکەن دەڵێت:"کاتێک کە حەزرەتی عیسا مرد هەوادارەکانی تەنها بۆی گریان، کاتێک حەزرەتی محەمەد مرد نزیکتریک کەسەکانی ٣ رۆژ جەنازەکەییان هێشتەوە و شەڕی دەسەڵاتییان کرد، کاتێک لینین مرد هەوادارەکانی بۆشی نەگریان، کاتێک من گیرام بە دەیان کەس ئاگرییان لە جەستەیی خۆیان بەردا جگە لەو خۆپیشاندان و چالاکییانەی لە کوردستان و جیهان روویدا، ئەمە لەبەر دوو شتە ١- بێگومان من شتێکم بەو گەلە داوە، شتێکیان نەبووە و منیش بوومەتە هۆکاری ئەوەی ببنە خاوەنی ئەو شتە ئەویش هەستانەوەیە بوونە بە خاوەنی کاراکتەری ئازادە.

دووەمیش ئەو گەلەی کە ئەوەندە وەفادارە من چۆن دەتوانم پشتی بەردەم خیانەتی لێبکەم چۆن دەبێت بە بڕیارێکی سۆزداریی هەموو شتێک تەواوبکەم"•

تب: ئەو کەسانەی چالاکی فیداییان ئەنجامدا لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی ژمارەیان ٧٩ کەس بوو.
@Gerilame

Gerîla

21 Feb, 11:53


💢درۆکانی هاکان بەس لە باشور و ڕۆژهەڵات کاریگەرن!

نوسەر و ڕۆشنبیری باشوری کوردستان بەڕێز ڕێبوار ڕەشید لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاماژەی بە چەندین خاڵی گرنگ کردووە و دەڵێت:

▪️باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چونکە لە ترس و دڵەراوکێدا دەژین و بەرامبەر بە شەڕی دەرونی دەوڵەتی ئامادە و بە ڕێخستن نین، زوو دەکەونە بن کاریگەری جەنگی میدیایی دەوڵەتی تورک کە بە هاوکاری نۆکەرانی کورد بەڕێوە دەچێت. بەڵام ئەوە لەسەر گەلی باکور و ڕۆژاوا هیچ کاریگەرییەکی نیە بە پێچەوانەوە توندتریان دەکات لە بەرخۆدان.

▪️هاکان فیدانی بە ڕەچەڵەک کورد، تەنیا لۆتیەکی وەک ئیبراهیم تاتڵسە و وەک چۆن ئەو لە داگیرکردنی عەفریندا گۆرانی دەوت و دەیگوت ( واهاتین) هاکانیش لە فۆرمی کارەکەی خۆیدا هەمان کار دەکات.

▪️پەکەکە خاوەنی زۆرترین ئەزموونە لەو ڕەوشانەدا و باش دەزانن کە ئێستا خۆیان لە بەهێزترین ڕەوشی سیاسی و سەربازیدان و ئەو هەڵمەتە میدیاییەی (دەزگای میت) لەڕێی بەکرێگیراوە کوردەکانەوە هیچ کاریگەرییەکی نیە!

▪️وتیشی لەڕاستیدا ئەوە ئەردۆگان و باخچەلین کە لە ئیمرالی دەستی ئۆجالانیان ماچکردووە!

درێژەی وتارەکەی لە ڤیدیۆکەدا شایەنی گوێگرتنە

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 11:32


🚨کەمێک پێش ئێستا لە گوندی سەرگەلێی سنوری قەزای ئامێدی شەڕێکی سەخت لەنێوان پــ.ــەکــ.ـەکـ.ـــە و سوپای داگیرکەری تورک ڕویداوە.

@gerilame

Gerîla

21 Feb, 10:45


ناسنامەی یەکێک لەو سەربازە داگیرکەرانەی دوێنێ لە زاپ کوژرا کە خەڵکی پارێزگای چۆرومە.
@Gerilame

Gerîla

21 Feb, 10:38


💢ئێستا
#مەتینا

دەڤەری ئامێدێ و زاپ و بناری چیای مەتینا شەڕ و پێکدادان هەتا ئێستا بەردەوامە سوپای داگیرکەری تورک لەو ئۆپەراسیۆنە توشی شۆک بووە و بێ لە چەندین کوژراو و بریندار چەک و جبەخانەیەکی زۆریش کەوتۆتە دەستی گەریلاکانی ئازادی.

@Gerilame

Gerîla

21 Feb, 10:36


دوێنێشەو لە زاپ شەڕ و پێکدادانی توند ڕوویدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو شەڕ و پێکدادانێکی توند لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی شارۆچکەی دێرەلوک و شیلادیزێی سەر بە ئامێدیێ و لە دەڤەری زاپ ڕوویدا. ناوچەکەش بە توندی لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆردومان کرا و بەهۆی توندوتیژیی بۆردومانەکەوە پەنجەرەی بەشێک لە خانووەکانی گوندەکانی گوهێرزێ و بێلاڤێ شکان.

سوپای داگیرکەری تورک دیسا میوانیان هاتبوو و ترس و دڵە ڕاوکێیەکی بێوەێنە لەناویاندا بڵاوبۆتەوە.

@Gerilame

Gerîla

21 Feb, 10:06


#زاپ
💢ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزا دران

ئێوارەی دوێنێ ٢٠ی شوبات گەریلاکانی کوردستان لە چیای کورەژارۆ چالاکییەکیان ئەنجامدا، ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەری تورک کوژران کە ئەفسەریش لەناویاندا هەن و هەروا گەریلاکان دەستیان بەسەر چەکەکانیانیشدا گرت.
@Gerilame

Gerîla

20 Feb, 21:36


📌عەلی جەوانمەردی و پاراستنی پەدەکە

ڕێباز گەردی کە کادرێکی باڵای پاراستنی پەدەکە بوو، بەر لە ٤ ساڵ هەڵهات بۆ ئەوروپا و لە ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی وچاوپێکەوتندا چەندین نهێنی لەسەر دەزگای پاراستن و میتی تورکیا بڵاو کردەوە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چالاکوان مەکی ئامێدی دەڵێت:

▪️" پێویست ناکات من سەرەڕاستی بکەمەوە کە عەلی جەوانمەردی کار بۆ پاراستنی پارتی دەکات ، ئەوە بۆ خۆی ئاشکرایە!"

▪️"عەلی جەوانمەردی لەگەڵ من بوو و پێکەوە کارمان دەکرد، پاراستنی پەدەکە سەرەتا عەلی جەوانمەردییان بە تایبەتی دروستکرد بۆ لێدان لە بنەماڵەی شێخ جەنگی"

خۆ ئەمەیان دیعایەی کەس نیە، پاراستن خۆی وا ئەڵێ .. تەنیا ئەوەی کەگۆڕاوە ئەوەیە کە لاهور جەنگی ئێستا لە یەکێتی نیشتمانی جیابۆتەوە، بافڵ تالەبانیش کە ئەوسا سەردانی بنەماڵەی بارزانیی ئەکرد و بە مامی خۆی ناوی ئەبرد، ئەویش هیچی پێنەئەوت. بەڵام لەوەتەی لەدژی پارتی قسە ئەکا، عەلی جەوانمەردی لەکولەکەی تەڕا باسی لاهور جەنگی ناکا و ئێستا ڕووی دەمی لە بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی کردووە. بەڵام بۆ پەکەکە ئێشتا دەمی گەرمە!

@gerilame

Gerîla

16 Feb, 21:48


#ڕۆژاوا
🎥مناڵانی کورد بەمجۆرە پێشوازی لە هاتنەوەی باوکیان دەکەن لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین.

@tvgerila

Gerîla

16 Feb, 21:26


📍دیسا حومس

تیرۆرستەکانی جولانی و ئەلقاعیدە کەسێکی ( عەلەویی)ان تیرۆر کردووە و تەرمەکەی بەدوای ئۆتۆمبێلدا ڕادەکێشن و هاوار دەکەن ئەڵاهوئەکبار .... شیعە .. شیعە


@gerilame

Gerîla

16 Feb, 21:17


💢 بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بە #هەسەدە

تیمێکی هەواڵگری تورکیا کە لە ٢٥ کەس پێکهاتووە، خۆیان لە کارمەندانی کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجی ناساندووە و بە فڕۆکەخانەی دیمەشقی سوریا دەستبەکاربوون. بەتایبەتی بۆ ئاسانکاری ڕێگاکانی گواستنەوەی تیرۆرستانی جیهادی لە جێگا جیاوازەکانی ناوخۆی سوریاوە ، کە بە چڕی لەبن چاودێری هەواڵگری هاوپەیمانی دژی داعش و ئیسرائیلدایە.

پێشبینی دەکرێت فڕۆکەخانەکە ببێتە خاڵی سەرەکی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان لە گواستنەوەی تیرۆریستان بەتایبەتی خۆکوژەکان لە ناوخۆی سوریاوە بۆ دەرەوی سوریا و پەپێچەوانەوە، کە شکی ناردنی هەندێکیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە ئارەدایە.


@gerilame

Gerîla

16 Feb, 20:54


📍بەنداوی بەرخۆدان

بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین بەردەوامە و گەل نەک مۆراڵی نەشکاوە، بەڵکو شینی شەهیدانیان کردووە بە شایی و شەڕڤانانیش لە ڕووباری فورات پەڕیونەتەوە و ناوچەی نوێیان لەدەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکان پاکردۆتەوە.


@gerilame

Gerîla

16 Feb, 20:47


📍 دیسان حومس

ئەمڕۆ کچێکی گەنج بەناوی حەلا سەلامە کە خوێندکاری زانکۆی حومسە لە زانکۆوە فڕێندراوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە، دواتر نامەیەکی نوسراویان بۆ کەسوکاری ناردووە؛ کە باشترە یان پارە بدەن ، یان بۆ تەرمەکەی بگەڕێن.

*ئەوەی کە جێی سەرنجە؛ نامەکە بە زاری عەرەبی دێرەزوری - یاخود عەرەبی ئێراقی نوسراوە.

چەتەکانی ئەبو محەمەد جولانی دەستیان بە فڕاندنی ژنانی عەلەوی و کریستیانی کردووە، دوای دەستدرێژی یان بەرامبەر بە بڕەپارەیەکی زۆر ئازادیان دەکەن، یاخود لەدوای ماوەیەک تەرمەکانیان بەکوژراوی دەدۆزرێتەوە.


@gerilame

Gerîla

16 Feb, 20:36


📍حومس

ئەمڕۆ دوو منداڵ لە گەڕەکی زەهرا حومس فڕێندراون، کە لە قوتابخانەوە نەگەڕاونەتەوە ماڵەوە. گەڕەکی زەهرا گەڕەکێکی شیعەنشینی حومسە.

چەتەکانی جولانی دەستیانکردووە بە فڕاندنی خەڵکی و بەرامبەر بە پارە بەرەڵایان دەکەن.


@gerilame

Gerîla

16 Feb, 20:33


📍ئیدلب

لەکاتێکدا دوێنێ ئەبو محەمەد جولانی سەردانی ئیدلبی کرد، هێزی ئاسمانی ئەمریکا زیاتر لە هێرشێکی ئاسمانی ئەنجام دا بۆ سەر چەند ئۆتۆمبێلێک کە بۆ بەرەوپیری ئەبو محەمەد جولانی بەڕێکەوتبوون. بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان تەنیا باسی یەک هێرشی ئاسمانییان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی سوریا، هێرشەکەی دوێنێی درۆنەکانی سوپای ئەمریکا، فەرماندەیەکی سەربازیی پێشووی ڕێکخراوی حراس ئەلدین ئەبو (عەبدولڕەحمان ئەل لیبی) و فەرماندەیەکی سەربازی بە ناوی فەزڵوڵا ئەل لیبی و دوو چەتەی ئۆزبەکی کردۆتە ئامانج و کوژراون. هەروەها لە هێرشێکی تردا ئەبو بەکر مورک و دوو چەتەی تورکستانی کوژراون.


@gerilame

Gerîla

16 Feb, 20:31


من پێش ئاشوورییەکان، ئورارتییەکان، سۆمەرییەکان، بابلییەکان، گوتییەکان، هورییەکان، پێش ئەوەی هیچ کام لەمانە بوونیان هەبێ، هەبووم.

پێش لەدایکبوونی ئیبراهیم، ​​پێش لەدایکبوونی زەردەشت، یونس و پێغەمبەر موسا و پێغەمبەر عیسا و  پێش ئەوەی محمدی مەزن لەدایک بێت، من بوونم هەبووە

من پێش ئاڤێستا و تەورات و ئینجیل و قورئان بوونم هەبووە.

تاکە شتێک کە دەیبینیت لە من کۆنترە، ڕووباری دیجلەیە کە وەک شیعر دەڕژێت و بۆ خۆراکدان و تێرکردنی من دروستکراوە.

میزۆپۆتامیا هاوتەمەنی نەوەکانی منە، ئەو حەوت گەنجە و سەگەکە هاوەڵانی ئەشکەوت، کە لە دەستی شا داکیانۆس هەڵهاتن، لە ئەشکەوتەکانی مندا خۆیان شاردەوە.

ساڵانێک لە باوەشمدا خەوتبوون.  هەموو شەوێک دامدەپۆشین بۆ ئەوەی نەخۆش نەکەون و نازم لە پێشینە پاکەکانیان دەکرد و گۆرانی خەوتنی قارەمانانەم بۆ ئەو حەوت گەنجە دەگوت تا ئازایەتی بچێنن تا ترس نەکەوێتە دڵی دڵسۆزیانەوە.  ئاڤێستا لە ژێر سێبەری فێنکمدا نووسرایەوە  ئەگەر من ئیلهامبەخش نەبوومایە، چۆن زەردەشت ئەو هەموو وشە جوانەی گوتبا؟

ئەوە فەرمانی ئیلاهی ئاهورامەزدا بوو: هیچ زیانێکی بۆ من نەگەیاند، تەنانەت تەپوتۆزێک ئازاری نەدەدام، نەیدەتوانی.  ئاهورا مەزدا قەدەغەی کردبوو.زەردەشت فێری خۆشەویستی کردم.

"ئەو کەسەی ئازاری حەسەنکێف بدات ئازاری خودا دەدات، ئەوەی بەهای حەسەنکێف بزانێت، ئەو کەسەیە کە لە خوداوە نزیکە، ​​بۆیە حەسەنکێف بپارێزە و ئاوی دیجلە پیس مەکە".  ئەمانە یەکەم ئایەتەکانی ئاڤێستا بوون.  ئیبراهیم و حەران، من ئەم دوو برایەم پەروەردە کرد و خوێندنی سەرەتاییم پێدان.

من ڕێنمایی ئەسکەندەری مەکدۆنیم کرد لە هەڵمەتەکانیدا.  ڕێگای قودسم بۆ سەلاحەدین کردەوە.  سوڵتانی سەلجوقی عەلائەدین کەیکوباتم فێرکرد چۆن ئەسپ سواری فێر بێت.  کەریم خانی زەندم بە درێژایی ڕێگاکە تا ئەفغانستان نەفی کرد.  ئەحمەدی خانی و فەقێی تەیرانم فێرکرد ئەو شیعرە جوانانە بنووسن.  ئایا شاژن هێلێنای ئادیابان هەرگیز ئەوەندە جوان دەبوو ئەگەر لە ئاوەکانمی نەخواردبایە؟

من حەسەنکێفم تەمەنی 12 هەزار ساڵەی من بەهۆی بەربەرییەتی  دەوڵەتی تورکەوە کۆتایی هات.

@gerilame

Gerîla

16 Feb, 20:31


وەسیەتنامەی حەسەنکێف(حەسکێف)

♨️من ناوم حەسەنکێفە.  تەمەنم 12000 ساڵە.

Gerîla

15 Feb, 06:33


🎤هۆزان ئاخین
🎵ئەز ئۆجالانم
💽MP3

@gerilame

Gerîla

15 Feb, 06:13


⚫️ڕۆژی 15/2/1999 ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی زلهێز لە پیلانگێڕیەکی بێ ئەخلاقانە و دوور لەهەر بەهایەکی مرۆیی ڕێبەر ئاپۆ یان ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرد و لاپەڕەیەکی تری شەرمەزارییان لە مێژووی خۆیاندا نوسییەوە.
#ڕۆژی_ڕەش

@tvgerila

Gerîla

15 Feb, 06:13


قەیوم بۆ شارەوانى #وان-ى باکورى کوردستان دانرا

بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆى تورکیا، سەرۆکى شارەوانیی وان لە باکورى کوردستان لە کارەکەى دورخرایەوە و قەیوم لە جێگەی دانرا.

ئاژانسى هەواڵى مێزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ #عەبدوڵا_زەیدان، سەرۆکى شارەوانیی وان لە کارەکەى دورخراوەتەوە و ئۆزجان باڵچى، پارێزگارى وان بە وەکالەت لە شوێنەکەى دانراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، پۆلیس هەڵیکوتاوەتەسەر شارەوانى وان و لەوکاتەدا بەشێکى زۆر لە چالاکوانان و رۆژنامەنوسان لە شوێنەکە بون و گەمارۆ دراون.

@gerilame

Gerîla

15 Feb, 01:04


📍کۆنفرانسی ئاسایشی منویخ

وەک پێش ڕۆژیک بڵاومان کردەوە دکتۆر یونس بهەرام بە نوێنەری ڕۆژئاوا- باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی منویخ دەکات.

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 22:50


⭐️هەڵوێست

#شێرکۆ_بێکەس بۆ #ڕێبەر_ئاپۆ
#ÖcalanUmuttur
#AbdullahOcalanIsHope
#ڕۆژی_ڕەش

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 22:29


گفتوگۆی غاندی لەگەڵ ئۆجەلان

ئەم گفتوگۆیە خەیاڵییە و لەلایەن ئاشیش کۆتهاری (Ashish Kothari) ژینگەپارێز و ئیکۆلۆژیستی هیندییەوە نووسراوە کە لەسەر ئاستی جیهان کەسایەتییەکی ناسراوە و چەندین چالاکی گەورەی لەپێناو ژینگەدا ڕێکخستووە.

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 21:33


2 گۆرانی عەرەبی بۆ شەرڤانانی #HSD بەدەنگی هونەرمەند #مؤيد_شویش

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 20:49


"کە تێڕامام ، بڕیارمدا و وتم؛ ئەگەر کەمێ ئەرزشمان مابێ، دەبێت کارێک بکەین! کارێک .. کە لە پێناویدا دەست لە هەموو سود و خۆشگوزەرانیاکی تاکە کەسی بەربدەین"
عەبدوڵا ئۆجالان
#ÖcalanUmuttur
#AbdullahOcalanIsHope


@gerilame

Gerîla

14 Feb, 20:48


کوردانی دانیمارک
#کۆپنهاگن🇩🇰
خۆپیشاندانێک بۆ ڕیسواکردنی ڕۆژی ڕەشی 15 شوبات ساز دەکرێت.
#AbdullahOcalanIsHope

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 19:39


#باشور
هێلیکۆپتەرێکی نەناسراو ماوەی مانگێکە لە دۆڵی خەلەکان پشکنین دەکات و دەنیشێتەوە،لایەنە ئەمنیەکانی هەرێم بێدەنگن و کەس نازانێن ئەم هێلیکۆپتەرە سەر بە کام لایەن یان دەوڵەتە.

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 19:04


#لوبنان
🎥لاوانی کورد بۆ پرۆتستۆکردنی پیلانگێڕی 15 ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد،بە پۆستەری ئۆجالانەوە نمایشێکیان ئەنجامدا.

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 19:01


🔻جمیل باییک، رئیس‌مشترک شورای اجرایی کنفدرالیسم جوامع کردستان در گفتگویی با استرک تی‌وی اعلام کرد نامه ای از رهبر آپو دریافت کرده اند. او گفت رهبر آپو مانند سه دهه گذشته می‌خواهد راهکاری دموکراتیک برای مسأله کورد پیدا کند.

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 18:22


جەمیل بایک ناوەڕۆکی نامەکەی #ڕێبەر_ئاپۆ ئاشکرا دەکات

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 18:19


🚨سوریای نوێ
کەس نازانێ ابو قەتادەی زەئبەقی کێ کردوویەتی بە قازی شەرعی و خەڵکی چ کاولبویەکە کە حوکمی شەلاق لێدان تا مردن ئەسەپێنێ بەسەر خەڵکی سوریادا!

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 18:02


🔹مەسرور بارزانى: به‌ شانازییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران هەیە

♦️ئیسرائیل هیچ بنکەیه‌كیان نییه‌ لە هه‌رێمی كوردستان و ته‌نیا بانگه‌شه‌ی بێ به‌ڵگه‌ن.
❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 18:01


#AbdullahOcalanIsHope
#ÖcalanUmuttur

Gerîla

14 Feb, 17:14


📌ئازادی ڕێبەر ئاپۆ واتای ئازادی گەلی کوردە..
ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دروشمی سەرەتا و کۆتامانە!



🔸داواکارین لە هەمووان دەست بە بڵاوکردنەوەی ئەم هاشتاگە ( # ) بکەن، کە بۆ پاڵپشتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەڕێوە دەچن.

➡️
#AbdullahOcalanIsHope

زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕی تویتەر-هاشتاگی کورد بڵاو دەکرێتەوە، لەم بەستەرە

https://t.me/TwitterkurdsHashtags

@klawrojna

Gerîla

14 Feb, 16:38


پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە گەلی کورد و ڕێبەرەکەی
💢بەشی شەشەم

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

14 Feb, 16:37


🔻 اداره خودگردان دموکراتیک شمال و شرق سوریه/روژآوا برای نخستین بار در کنفرانس امنیتی مونیخ حضور خواهد داشت. دکتر یونس بهرام، سیاستمدار و نویسنده کورد، به عنوان نمیانده اداره خودگردان روژآوا در نشست شرکت می‌کند. در کنار او، نیچروان بارزانی، رئیس اقلیم کردستان عراق، نیز در این کنفرانس حضور خواهد داشت.

کنفرانس امنیتی مونیخ ۲۰۲۵ که از ۱۴ تا ۱۶ فوریه برگزار می‌شود، میزبان رهبران جهانی، وزرای امور خارجه و کارشناسان امنیتی برای بررسی بحران‌های بین‌المللی، از جمله جنگ اوکراین، تنش‌های خاورمیانه و امنیت جهانی خواهد بود.

دکتر یونس بهرام در این نشست، به امنیت روژآوا، نقش نیروهای سوریه دموکراتیک (هـ.س.د)، تهدید داعش، حملات ترکیه و وضعیت انسانی منطقه خواهد پرداخت. او حضور اداره خودگردان روژآوا در این کنفرانس را گامی مهم در مسیر به رسمیت شناخته شدن روژاوا در عرصه بین‌المللی دانسته است.

این کنفرانس که به ریاست کریستوف هویسگن برگزار می‌شود، یکی از مهم‌ترین مجامع امنیتی و دیپلماتیک جهان محسوب می‌شود.

@Gerilame

Gerîla

05 Feb, 23:46


#کتێبی_براکوژی

📌هەڵدانەوەی لاپەڕە خوێناویەکانی شەڕی براکوژی.

نوسین: فەیسەل داغلی
وەرگێڕان: ڕێبوار هەمەوەندی
خوێندنەوە: تاکۆر زەردەشت

*بەشی یەکەم - زنجیرەی 4
دژایەتیکردنی پەکەکە لەلایەن حیزبی شوعی

سەرچاوە

Gerîla

05 Feb, 21:05


روانگەی سوریا:
🔻لە (24) كاتژمێری رابردودا سوپای ئەمریكا (3) كاروانی سەربازی گەورەی رەوانەی رژۆئاوای كوردستان كردووە
🔻كەرەستەكان جۆرەها چەكی قورسی تیادابووە


روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (17) بارهەڵگری داخراو و تەنکەری سوتەمەنی و سندوقی داخراو، کە کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان هەڵگرتبوو، لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی دەروازەی ئەلوەلیدەوە بەرەو بنکەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگای حەسەکە بەڕێکەوتن.
ئەمە سێیەم کاروانی وشکانییە لە ماوەی کەمتر لە (٢٤)کاتژمێردا.
دوێنێ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزێكی سەربازیی گەورەی بۆ بنکەی خەراب ئەلجیر لە گوندەواری رمێلان لە باکوری حەسەکە رەوانەكرد، لەڕێی فڕۆکەیەکی بارهەڵگرەوە، کە پڕ بووە لە چەکی پێشکەوتوو و سیستەمی رادار و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی.
هاوشانی رەوانەكردنی كەرەستەی سەربازی لەڕێی هێزی ئاسمانی، کاروانێک كە پێكهاتبوو لە (50) بارهەڵگر چوونە  ناو بنکەکەوە، کە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تۆپی قورس و تەقەمەنی جۆراوجۆریان هەڵگرتبوو، جگە لە سندوقی داخراو و کەرەستەی سەربازی کە بە قوماشی ڕەش داپۆشرابون.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 20:52


ئەمشەو وەزارەتى بەرگریى تورک کوژرانى ئەفسەرێکى باڵاى وڵاتەکەى ڕاگەیاند، کە لەکاتى گەڕان و پشکنێکدا وەک تورکیا ناوى ناوە لەناوچەى ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵ  شەڕ دروستبووەو کوژراوە.
بەیاننامەکەى وەزارەتى بەرگریى تورکیا دەڵێت: ئەو ئەفسەرە ناوى موراد کەمالەو ئەفسەرێکى باڵا بووە لە سوپاى پیادە لە ڕۆژى پێنجى ئەم مانگە لەکاتى ئۆپرسێۆن و گەڕان و پشکنیندا، بەدەستى #پــەکەکە کوژراوە.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 20:49


سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌رع بۆ توركیا هاوکاتە لەگەڵ هاوكارییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ده‌ستپێكردنی خولێكی تری شه‌ڕ و پێكدادان له‌ سووریا.

ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن و پێگه‌ی خۆیان به‌هێزتر ده‌كه‌ن.

ئه‌ردۆغان پیلان بۆ شه‌ڕ داده‌رێژێت و هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونه‌.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 20:09


بەخێربێن بۆ کۆماری عەرەبی سوریای داعشی.
🎥سەیری قەمەکەی دەستی بکەن،هەمان داعشەکانی پێشون،ئەبوبەکر بەغدادی نەیزانی وەک جۆلانی ڕیشی بتاشێ و جلێکی ئەوروپی لەبەرکات ئەگینا ئێستا سەرۆکی سوریا بوو.
❇️ئێمە دژی ئاینی ئیسلام یان هەر ئاینێکی تر نین،ئامانجمان ئاواکردنی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقیە،بەڵام ئەوەی ڕو دەدات لە سوریای نوێدا ئەوەیە کە داعش فریای نەکەوت لە دیمەشق بیکات.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 20:03


تەرمی ژنێک بەناوی "نغم عیسا"بە کوژراوی لەگەڵ تەرمی ژنێکی تر دۆزرایەوە کە بەفیشەک لەسەریان دراوە.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا نغم لەلایەن تحریر گروپێکی شامەوە ڕفێنراو داوای 500 ملیۆن لیرەی سوری کرابوو لە مێردەکەی.
شایانی باسە ئەم ژنە کوژراوە دوگیان بووە
@klawrojna

Gerîla

05 Feb, 19:02


سوریاکەی تحریر شام
🔴هیچ سەیر نیە چەتەکانی جۆلانی بەوجۆرە سوکایەتی بەمرۆڤێکی بێ تاوان بکەن.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 18:35


دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورک MHP بەهۆی نەخۆشی دڵ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 18:14


لە فەرەنسا پەیکەرەکەی ئەتاتورک دیارنەماوە،تورکەکان دەڵێن لالەیەن تیرۆریستانی پەکەکەوە دزراوە.
❇️هیچ بەڵگەیەک نیە کە بیسەلمێنێ کێ پەیکەری کەرەکەی بردووە،تەنها ئەو نوسراوە نەبێ لەسەر دیوارەکە،ئەدمین خوێنەواری نیەو نازانین چی نوسراوە.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 17:15


💥ئەمڕۆ کۆماندۆیەکی تر لە زاپەوە بەدۆڵێدا

murat kemal yetişen

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 16:51


💢مەسعید بارزانی دەڵێت :"لە چاوپێکەتنەکەدا ئامۆژگاری مەزڵوم عەبدیم کرد کە کۆتایی بە هێزی دەرەکیی بهێنێت"•

پێشکەشکارەکە لێی دەپرسێت:" کاتێک دەڵێی 'هێزی دەرەکیی' مەبەستت تورکیا یە؟"•

مەسعید دەڵێت:" نا مەبەستم هێزی ناوخۆی کوردییە(پەکەکە)"•
@Gerilame

Gerîla

05 Feb, 16:32


مایکل ڕوبن بەڕێوەبەری شیکاری سیاسەت لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەندامی باڵا لە پەیمانگای ئینتەرپڕایزی ئەمریکی لە نوێترین وتاریدا بۆ هێڵس جۆرناڵ لەبارەی ناساندنی دەزگای سیخوڕی میت بەمجۆرە دواوە .

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 16:02


🚨ئێستا
#دێرەلوک
ماوەی کاتژمێرێکە شەڕو پێکدادانی سەخت لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 15:02


ئەنجومەنی سوریای دیموکرات "#MSD" بۆ ئەلعەرەبیە:

🔸 هێزەکانی ئەمریکا لەم دواییانەدا ئامادەیی سەربازی خۆیان بەهێزتر کردووە.

🔸 ئێمە پشتیوانی بەردەوامی بوونی هێزەکانی ئەمریکا دەکەین تا دۆخی #سوریا سەقامگیر دەبێت.

🔸 #تورکیا گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشکردنە سەرمان بۆ هەڵنەکراوە.

🔸 هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کشانەوەی نزیکی ئەمریکا لە سوریا.

🔸 هەماهەنگی نزیک و بەردەوام لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و #واشنتۆن هەیە.

🔸 لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکیدا بەرگری لەو دەستکەوتانە دەکەین کە بەدەستمان هێناوە.

🔸 هیوادارین لە ڕێگەی گفتوگۆوە ناکۆکیەکان چارەسەر بکەین.

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 14:32


ئه‌مریكا چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیى زیاتر ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات

♦️ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا فڕۆکەیەکی بارهەڵگری پڕ لەکەرەستەی سەربازیی لەگەڵ ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکی گەیاندە بنکەی خەراب ئەلجیر لەحەسەکەى ڕۆژئاواى كوردستان.

♦️هەروەها ڕوانگەی سوری ده‌ڵێت: فڕۆکەکە چەکی پێشکەوتوو، سیستەمی ڕادارو ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ئەمریکای بۆ رۆژئاوای كوردستان گواستوه‌ته‌وه‌.

♦️ئاماژەی بەوەشداوە، کاروانێک كه‌ له‌ 50 بارهەڵگرپێكهاتبوون چونە ناو بنکەکە، کە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش‌و تۆپی قورس‌و تەقەمەنی جۆراوجۆرو سندوقی داخراوو کەلوپەلی سەربازیی‌و تانکی سوتەمەنییان پێبووه‌، کاروانەکەش لەلایەن فرۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه‌ پاسەوانیان لێ دەکروه‌

@gerilame

Gerîla

05 Feb, 14:27


سەیری بێئەخلاقی حکومەتی هەرێم بکەن!

ئەو پارەیەی ئەمڕۆ گەیشتووەتە بەشێک لە بانکەکان بەرواری مانگی 12ی ساڵی رابردووی لەسەرە و حکومەت مووچەی مانگی یەکی پێدابەشدەکات.
ئێستا دەبوایە موچەی مانگی 2 دابەش بکرایە،ئەو پارەیەی کە سێ مانگە بەغدا ناردویەتی دزەکانی هەرێم دەستیان بەسەردا گرتبوو،دەڵێن بۆچی لە سلێمانی خۆپیشاندان و مانگرتن ئەنجام دەدرێت.

@gerilame

Gerîla

02 Feb, 13:30


#ئیدارەی_خۆسەر:
🔻بڕیارەكانی كۆبونەوەی دیمەشق نایاسایین؛ گوزارشت لە خواستی پێكهاتەكانی سوریا ناكەن

ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی لە باكورو خۆرهەڵاتی سوریا بۆ یەكەمجار هەڵوێستی خۆی لەبارەی كۆبوونەوەی دیمەشقی لایەنە سورییەكان بەبێ كوردو چەند پێكهاتەیەكی تر راگەیاندو دەڵێ ئەو كۆبوونەوەیە نایاساییەو ئەو بڕیارانەی لەم كۆبوونەوەیەدا دەركراون دەبوو لە كۆنگرەی نیشتمانی سوریا دەربكرانایە، یەكێك لە بڕیارەكانی كۆنگرەی دیمەشق دانانی (ئەحمەد شەرع) بوو وەكو سەرۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی ئینتیقالی.

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

02 Feb, 13:28


احمد الشرع سەرۆکی داسەپێنراوی کۆماری عەرەبی سوریا لەیەکەم سەردانیدا گەیشتە سعودیە.

@gerilame

Gerîla

02 Feb, 12:38


🔻 الهام احمد، رئیس مشترک اداره روابط خارجی اداره خودگردان دموکراتیک شمال و شرق سوریه-روژآوا در مصاحبه‌ای با روزنامه "اورشلیم پست"، هشدار داد که گروه هیأت تحریر الشام به دنبال گسترش سلطه خود بر سراسر سوریه است و هرگونه سیستم فدرالی را رد می‌کند.

بخش‌هایی از گفتگوی الهام احمد با روزنامه "اورشلیم پست":

- در حال حاضر، سوریه از نظر نظامی و اداری به مناطق مختلفی تقسیم شده است. اگر کسی تلاش کند که همه این گروه‌ها را تحت یک سیستم واحد گرد آورد، این اقدام می‌تواند زمینه‌ساز جنگ داخلی شود.

- هنوز برای نتیجه‌گیری درباره تغییر هیأت تحریر الشام زود است. آنها حساسیت‌های زیادی دارند و تلاش می‌کنند نشان دهند که از القاعده جدا شده‌اند. باید صبر کنیم و ببینیم.

- حذف هیأت تحریر الشام از فهرست گروه‌‌های تروریستی و لغو تحریم‌ها باعث خواهد شد که این گروه کنترل کامل سوریه را به دست بگیرد و تغییری در سیاست‌های خود ندهد.

- حملات ترکیه باعث افزایش فعالیت داعش در منطقه شده است. این مسأله نباید نادیده گرفته شود.

- حضور آمریکا در شرق فرات اصلی‌ترین تضمین برای جلوگیری از حملات ترکیه و گروه‌های اسلام‌گرا است.

@gerilame

Gerîla

02 Feb, 12:36


ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “جروزالیم پۆست”ی ئیسرائیلی تیشکی خستە سەر دوواین گۆڕانکارییەکان لە سووریا و جەختی لە پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتی و پێکەوەژیان لە سووریادا کردەوە

@gerilame

Gerîla

02 Feb, 12:36


بۆ ڕێگریکردن لە دیپۆرت کردنەوەی فەرشاد محەمەدی لەلایەن حکومەتی سویدەوە بە کۆماری سێدارە لێرە ئیمزایەک بکەن و ڕێگربن.

https://www.daadkhast.org/fa/petition/5612/

Gerîla

02 Feb, 12:29


🔴 ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرین بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس بۆردومان دەکرێت.

@gerilame

Gerîla

02 Feb, 12:28


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێگەی پەخشکردنی فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر وریشە و پەخشان دەیەوێت بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، دەشڵێن، ئامانجی حکوومەت تۆقاندنی خەڵک و ڕێگری کردنە لە درووستبوونی خۆپیشاندان.

@gerilame

Gerîla

02 Feb, 11:02


💢ترەمپ جەنگی ئابووری لە دژی چین، کەنەدا و مەکسیک راگەیاند.

لەدوای سەپاندنی پێناسی گومرگی 10% بەسەر بەرهەمەکانی چین، و 25% بەسەر بەرهەمەکانی مەکسیک و کەنەدا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، هەر سێ وڵاتەکە رایانگەیاند، ئەوانیش وڵامی ئەم هەنگاوە دەدەنەوە بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانی ئەمریکادا.
@Gerilame

Gerîla

02 Feb, 10:49


لەناوبردنی سیستمێکی ڕادار و سیستمێکی تری چاودێریی داگیرکەران لە بەرەی تلتەمر.
@Gerilame

Gerîla

02 Feb, 10:44


لەناوبردنی بارەگایەکی سوپای داگیرکەر لە گردی قەرەقۆزاق.
@Gerilame

Gerîla

02 Feb, 10:42


هەپەگە: چالاکییەکانی گابار لەلایەن یەکینەی شەهید دۆغان زنارەوە ئەنجامدراون

هەپەگە: یەکینەی شەهید دۆغان زنار-مان لە دژی بنکە وبارەگای تابووری سەسلیجە لە (TRT)ی گابار سەر بە شرناخ و چەند بیرە نەوت، بە مەبەستی هۆشداری٤ جاران هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا.

هیزەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتوە، ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوە دو هاوسەر کە خەڵکی شهێ سەر بە قەزای ئاکرێ و ئەندامی عەشیرەتی زێباری بون، لەلایەن دەرگای هەواڵگیر میت و دەزگای پاراستن بە ئەنقەست کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەشەوە شەهید بون.
هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، بۆ وڵامدانەوەی ئەو کۆمەڵکوژیە، رۆژی ٣٠ مانگی ڕابردو لەلایەن هێزەکانیان چوار جار بە فڕۆکە هێرشیان کردوەتەوە سەر بارەگاکانی تورکیا لە چیای گابار، سەر بە پارێزگای شرنەخ لە باکوری کوردستان و چەند بیرە نەوتێک. 
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەکردوە، ئەو چالاکیە بە مەبەستی ئاگادار کردنەوە ئەنجامدراوە و جەختی لەوە کردەوە، لەمە بەدواوە هەر هاوڵاتیەک بکرێتە ئامانج، لەلایەن هێزەکانی بەرگی ئاسمانییەوە، بە هەمان شێوە وڵامیان دەدەینەوە. 
@Gerilame

Gerîla

01 Feb, 22:55


ڕاگەیاندنی #HSD
🔴لە کاردانەوەی تاوانەکانی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی دژی گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانمان چەندین ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتییان ئەنجامدا کە بنکە و خاڵەکانی داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق و باکوری تشرین و لادێکانی تلتەمر.
❇️ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دیمەنی چالاکیەکان بڵاودەکەینەوە.

@gerilame

Gerîla

01 Feb, 22:52


ناوەندی ڕاگەیاندنی #HSD ناسنامەی 9 شەرڤانی شەهیدی ڕاگەیاند.

@gerilame

Gerîla

01 Feb, 20:59


دەوڵەتی تورک داعش لە سەرێکانی زیندوو دەکاتەوە و ئامادەیان دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنە گەورە تێکدەرەکان...

- لە پێشهاتێکی مەترسیداردا، سەرچاوە تایبەتەکان ئاشکرایانکرد کە #تورکیا دەستیکردووە بە گواستنەوەی سەرکردە و ئەندامانی داعش لە کەمپەکانییەوە بۆ شاری #سەرێکانی لە باکوری ڕەقە، لەوێ کاردەکات بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تایبەت بۆیان لە سەر سنوورەکانی لەگەڵ… ئەو ناوچانەی کە لەلایەن #HSD کۆنتڕۆڵ کراونن.

هەروەها #ئەنقەرە بەنیازە ئەم تیرۆریستانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە بەکاربهێنێت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تێکدەر لە ناوچەکانی #باکور_و_ڕۆژهەڵاتی_سوریا، لەوانە پڕچەککردنی شانەکان و ئامادەکردنیان بۆ ڕاپەڕینێکی نوێی چەتەکانی داعش لە زیندانی #صناعە ی حەسەکە.

ئامانجی سەرەکیش سەرقاڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لە شەڕی بەنداوی تیشرین، ئەمەش دوای شکستی کوتلە دڵسۆزەکانی تورکیا لە کۆنترۆڵکردنی زیاتر لە مانگ و نیوێک.

@gerilame

Gerîla

01 Feb, 20:49


#کۆبانی
🎥تورکی داگیرکەر بەهۆی شکستی هێرش و پلانە گڵاوەکانی و زۆری ژمارەی چەتە کوژراوەکانی بەفڕۆکەی جەنگی تۆڵە لە هاوڵاتیانی سڤیل دەکاتەوە.

@tvgerila

Gerîla

27 Jan, 23:39


🔴میدیای چەتەکان
لە مەنبەج لەنێوان چەتەکانی SNA فیرقەی حەمزە و ئەحرار ئەلشام ناکۆکییان هەبوو، پەرەی سەند و بوو بە دوژمنایەتی ئاشکرا - دواتر پێکدادان ڕوویدا.

چەتەیەک لە فیرقەی حەمزە کوژرا؛ چەند چەتەیەکیش لە هەردوو لاوە دەستگیرکران.
فیرقەی حەمزە بەشێک لە یەکەکانی خۆیان لە هێڵی پێشەوەی بەنداوی تشرین کشاندەوە.

@gerilame

Gerîla

27 Jan, 23:09


📌دووەمین دیدار و پێشبینی زیاتر
سەردار ستار

🔸بۆ جاری دووەم لە ٢٢-١-٢٠٢٥ شاندی دەم پارتی (پەروین بوڵدان و سڕی سوریا ئۆندەر)، چوونەوە ئیمرالی و دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا.

🔹لەبنەمادا ئەوەی گرنگە بزانرێت، ڕێبەر ئاپۆ چۆن دەیەوێت قۆناغەکە بەڕێوەببات، ئامادەکارییەکانی چۆن دەکات و هەڤاڵانی زیندانی (حاملی و عومەر و وەیسی) دەتوانن هاوکار و یارمەتیدەری بن؟

🔸ڕێبەر ئاپۆ خەریکی ئامادەکاری نووسینی بەڵگەیەکە و وەک پرەنسیپ دەزانرێت کە پاکێجێک بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان ئامادە دەکات، بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی سیاسییان.

▪️ بۆ خوێندنەوەی تەواوی وتارەکە سەردانی ئەم 👈🏾 بەستەرە بکە

@gerilame

Gerîla

27 Jan, 22:39


🚨ئێستا
لەنزیک بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەڕێکی سەخت لەنێوان شەرڤانانی هەسەدە و چەتەکاندا هەیە،هاوکات دەوڵەتی تورک بەفڕۆکەی جەنگی و درۆن بۆردومانی ناوچەکان دەکات بۆ یارمەتی چەتەکان.

@gerilame

Gerîla

27 Jan, 22:32


📌فرمێسکی هاکان
زاگرۆس هیوا - وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە


@gerilame

Gerîla

27 Jan, 20:24


سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورک بۆ بەغدا و لێکەوتە ئەمنی و سیاسییەکانی چین؟
ئەنقەرە دەیەوێت بەغدا چ هەڵوێستێک لە دژی پەکەکە راگەیەنێت؟
ئایا وەزیری دەرەوەی تورکیا بە دەستی بەتاڵ بەغدای جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی؟

@gerilame

Gerîla

27 Jan, 20:23


🔴 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا شاری عەین عیسای بۆردومان کرد، لە هەمان کاتدا بە چەکی قورس ڕێگای M4ی تۆپباران دەکرێت

@gerilame

Gerîla

27 Jan, 19:54


ڕوانگەی سوری:
♨️فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکا کە پێداویستی سەربازی پزیشکی هەڵگرتبوو لەفڕۆکەخانەی شەدادیەی ڕۆژاوای کوردستان نیشتەوە.

@gerilame

Gerîla

27 Jan, 19:47


💢 هەواڵێکی ناخۆش

کۆماری سێدارە بەفەرمی بوو بە خاوەنی فڕۆکەی SU-35 ی ڕوسی، ئەمڕۆ یەکەمین پۆلی ئەو جۆرە فڕۆکەیە ڕادەستی ئێران کرا.


@grilame

Gerîla

27 Jan, 19:34


فەرموون لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر پشکی(بارزانیەکان).

@grilame

Gerîla

27 Jan, 19:04


📍 کۆبانی فێرگەی بەرخۆدان و تێکۆشان!

🔸وتووێژێک بە بۆنەی ساڵیادی ڕزگار کردنی کۆبانی و ئەزمونەکان و دەرفەتەکان.

🔹ئێستا لە ژوری زاگرۆس کۆنفیدراڵ لە کڵاپهاوس

👈🏾 بۆ بەشداری کلیک لێرە بکە

@klawrojna

Gerîla

27 Jan, 18:39


لە شەڕ و پێکدادانی دوێنێ یەکشەممەدا لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین ١٠ چەتە کوژران و ١٣ چەتەی تر برینداربوون.
@Gerilame

Gerîla

27 Jan, 18:35


لە دێرحافر چەتەکان کەوتنە کەمین چەتەیەک کوژرا و ٣یتر برینداربوون و دەست بەسەر ئۆتومبێلەکەیاندا گیرا.
@Gerilame

Gerîla

27 Jan, 16:31


#دێرەزۆر
💢بەردەوامی هەڵمەتەکانی پاککردنەوە و ئۆپەراسیۆنی
ئەمنیی لە دێری کوردستان لەلایەن هێزەکانمانەوە.

@Gerilame

Gerîla

27 Jan, 15:17


🔻١٠ ساڵ بەسەر ڕزگارکردنی کۆبانێدا تێپەڕی

ئەمڕۆ لەسەر بەنداوی تشرین بە بەرخۆدانی گەلان خەونی داعش – تورکیا لە گۆڕدەنرێت

@tvgerila

Gerîla

27 Jan, 14:59


🔴فڕۆکەی جەنگی تورکی داگیرکەر گوندەکانی کۆبانی بۆردومان دەکەن.

🔴Balefirên şer yên dewleta Tirk gundewarên Başûrê Kobanê bombebaran kirin

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 21:24


#زاپ
🔴بەپەلە…
بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان، لە ئێستادا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی توند هەیە لە نێوان گەریلاکانی ئازادی و سوپای داگیرکەری تورکیا لەناوچەی دێرەلوک.
دەنگی تەقە و تەقینەوە بە ڕوونی لە ناوچەکە دەبیسترێت.

* شەڕی شەوانە وەک هەمیشە هێرشی گەریلایە بۆسەر بێگەکانی سوپای تورک

@tvgerila

Gerîla

22 Jan, 21:20


💢دیمەنێکی ساڵی ٢٠١٧ لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەقا

سڵاوم بۆ یەکینەکان، خوشک و براکان...

شەرڤانانی عەرەب گۆرانی دەڵێن و سڵاو بۆ هێزەکان و بۆ کۆبانی و شنگال و قەندیل و ڕێبەر ئاپۆ دەنێرن.
@Gerilame

Gerîla

22 Jan, 21:06


دەوریە بەردەوامەکانی هێزەکانی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
@Gerilame

Gerîla

22 Jan, 20:33


🔻ئەمڕۆ لە زۆرینەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بازاڕو دوكانەكان داخران
🔻بۆ پیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر دوو ژنە چالاكواندا كوردا
"دادگا رەزامەندی دەربڕیوە حوکمی چالاكوانێكیان رابگرێت بۆ پێداچونەوە"


❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 20:27


لەدوێنێوە میدیای چەتەکان بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ڕوخاوی چەتەکانیان لە تشرین و منبج بانگەشەی ئەوەیان دەکرد دەوڵەتی تورک ئامێری تەشویش(پارازێت)ی پێداون و ئیتر هەسەدە ناتوانێت بەدرۆن هێرش بکات.
ئەوەش وەڵامی هەسەدە👇
https://t.me/tvgerila/313

Gerîla

22 Jan, 20:24


کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی سوریا، کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق هەروەها پێویستی کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 20:18


🔻ئەمڕۆ ٢٦ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەدی ماملێدا تێدەپەڕێت، کە تا ئێستاش گۆرانی و بەرهەمەکانی زیندوون و بەرامەی هونەری ڕەسەنی کوردییان لێ دێت.

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 20:18


ناوەندی ڕاگەیاندنی #HSD ناسنامەی 7 شەرڤانی شەهیدی ڕاگەیاند.

@tvgerila

Gerîla

22 Jan, 19:43


هەر بەزۆر ئەتهێننە قسە
♨️میدیا سورکیەکان(سورکی ئەوانەن خەڵکی سوریان و بۆ تورکیا شەڕ دەکەن)بانگەشەی ئەوە دەکەن جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی کوردێکی (ڕۆژهەڵات)ئێرانیەو هەڵگری پاسپۆرتی عێراقیەو دەیەوێ سوریا پارچە بکات.
خۆشەویستان هەموومان دەزانین مەزڵوم عەبدی خەڵکی کۆبانیە،نەزانترین مرۆڤیش دەزانێ ئەو زاراوە کرمانجیەو ئەو عەرەبیە هیچ پەیوەندی بە ڕۆژهەڵاتەوە نیە.
با ئەوان هەر وەڕەیان بێت،بەلای ئێمەوە شانازیەو زۆریش ئاساییە کوردێکی ڕۆژهەڵات بیەوێ سوریا پارچە بکات و قەوارەیەکی کوردی سەربەخۆمان هەبێ،لێرەدا ئەوە گرنگە دووژمن هەست بە مەترسیەکەی مەزڵوم و بیرو هزری مەزڵومەکان دەکات بەڵام ئێمە هێشتا لەناو خۆماندا مقۆ مقۆو سمڕ سمڕمانە بۆچی ڕۆژاوا نابێتە دەوڵەت؟یان بۆچی کوردی ڕۆژاوا دەوڵەتی سەربەخۆ ڕاناگەیەنن؟
با لێرەدا وەک دوژمن دووربینتر بیر بکەینەوە.

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 19:32


#بەنداوی_تشرین
💢لە چەپەرەکانی بەرخۆدان لە تیشرین و تونێلەکانی جەنگدا، قوربانیدانی شەڕڤانان لە هەموو گۆشەنیگایەکەوە سەرنجڕاکێشە. لەم شەڕە سەختەدا، هەندێک جار مرۆڤ شاهیدی ساتەکانی سەرنجڕاکێش و شادی لەناو شەڕڤاناندایە. لەگەڵ شەڕڤانان بەناو تونێلەکەدا دەڕۆیشتم. لە ناوچەیەک شەڕڤانان خەریکی ئامادەکردنی چەک بوون و دەیانگەیاندە شوێنە پێویستەکان. گروپێکی تر خەریکی ئامادەکردنی پێداویستییە لۆجستیەکان بوون. لەکاتێکدا بەردەوام بووم لە پیاسەکردنەکەم، بەر دوو شەرڤانی یەپەژە کەوتم. ئەم دوو شەڕڤانە خەریکی ئامادەکردنی پێداویستی لۆجستی بوون بۆ چەپەرەکانیان. ڕوون بوو کە بارەکەیان بە ڕادەی پێویست قورس بوو. ڕۆیشتن بەناو تونێلەکاندا کە باری قورسیان لەسەرشان بوو، زەحمەتیی جۆراوجۆری خستەڕوو. کێبڕکێ لە نێوان ئەو دوو شەرڤانەدا هەبوو. ئەم پێشبڕکێیە لە بنەڕەتدا سەبارەت بە هەڵگرتنی ئەم بارە قورسە بوو. هەردووکیان دەیانویست ئەو بارە قورسە هەڵبگرن. ئەو بارەی ئامادەیان دەکرد لە دەستێکەوە بۆ دەستێکی تر دەگوازرانەوە. لە کۆتاییدا یەکێک لە شەرڤانان بارەکەی هەڵگرت. بەم شێوەیە هەردووکیان بەردەوام بوون لە ڕێگاکەیان بەرەو پێگەی خۆیان. لەکاتی ڕۆیشتنیان گوێم لە گفتوگۆ و پێکەنینەکانیان بوو کە لە تونێلەکەدا دەنگی دەدایەوە.

لە کاتێکدا بەردەوام بووم لە ڕۆیشتنەکەم لەناو تونێلەکەدا، کۆمەڵێک شەڕڤانی دیکە بەرەو ڕووم هاتن. ئەم شەڕڤانانە خەریکی پاککردنەوەی ناوەوە و دەوروبەری تونێلەکە بوون. شەڕەکە چەندە سەخت بوو، بەڵام بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی پێداویستییەکانی ژیان و پاککردنەوەی ژینگە. کاتێک گەیشتمە بەر دەرگای تونێلەکە، وەستام و گوێم لە دەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوو. زانیم کە دەنگەکە هی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی نزمە و هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی شەڕڤانان دەدات. فڕۆکەیەکی تر بەلایدا تێپەڕی و ئەمجارە دەنگی فڕۆکە جەنگیی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بیسترا. سەیری شەرڤانانم کرد؛ بە ئارامی و ڕێکوپێکی بەردەوام بوون لە کارەکانیان، وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت. ئەم دۆخە بەڵگەی باوەڕی و ئیرادەی شەڕڤانانە.

«سەردار سەمسور»
@Gerilame

Gerîla

22 Jan, 18:16


پاش 33 ساڵ لە بەرخۆدانی زیندانەکانی تورکی فاشیست شۆڕشگێڕی کوردی ڕۆژاوای کوردستان ڕەزوان نەسرەدین ئازادکرا.

Piştî 33'ê sal ji berxwedana zîndanan Ridwan Nesir Eldîn serbest hate berdan

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 18:15


باشە ئەم نێچیرڤان بارزانیە بۆچی ئەونە حەزی لە زمانی فارسیە؟
❇️تێبینی/ئەمە پرسەکەی دایکی ئەدهەم بارزانیە،خۆیان بەشدارییان کرد بەڵام ڕێگەیان نەدا کوڕەکەی بەشداربێ.

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 17:40


ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەڤزیۆنی مەدیا خەبەردا، هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی وەک گۆشەگیری و دۆخی سووریا و چەندین بابەتی دیکەی گرنگ کرد.
❇️کۆمێنت

@Gerilame

Gerîla

22 Jan, 17:38


🔴بەڵێنی وەفاداریی جەبهەت ئەلئەکراد بۆ شەهیدەکانی لە یادی 12 ساڵەی دامەزراندنیدا

🔴فەرماندەیی گشتیی جەبهەت الئەکراد(بەرەی کوردان) کە لە ٢٢ی ژانویەی ٢٠١٣ لە دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی پێشووی بەعس و حکومەتەکەی دامەزرا، سەبارەت بە ١٢ ساڵەی دامەزراندنی بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
جەخت لەوە کرایەوە کە جەبهەت ئەکراد تا ئەمڕۆش لە خەباتی خۆی بۆ پاراستنی خەڵکی ناوچەکە بەردەوام بووە و شەهیدەکانیان لەبیر ناکەن. فەرماندەیی هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە تا سەرکەوتن بەدەست دێت بەردەوام دەبن لە ڕێبازی شەهیدەکانیان.
🔴ئەم هێزە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هاوبەش و هاوکارێکی سەرەکی #YPG بووەو لەئێستادا بەشێکن لە #HSD.

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 16:03


#لیندا_شەلەبی پەرستاری جەزائیری کە لە کاتی بەرخۆدانی کۆبانێ هاتە شارەکە و لە کاتی بەرخۆداندا جێگەی خۆی لە تیمە تەندروستییەکان گرتبوو لە ئەنجامی نەخۆشی شێرپەنجە ژیانی لەدەستدا.

پەرستار لیندا شاهیدی هێرش و بەرخۆدانی کۆبانی بوو. لیندا بەشدارییەکی گەورەی کرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک و شەڕڤانان. سبەی لیندا لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بەخاک دەسپێردرێت.

@gerilame

Gerîla

22 Jan, 16:00


هاوڵاتیەکی دیکە بەناوی ڕۆنیز عەلی کە پێشتر لە بۆردومانی تورکی داگیرکەر بۆسەر بەنداوی تشرین بریندار ببوو ئەمڕۆ شەهید بوو.

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 21:46


بەپەلە

#QSD

"لەم چرکە ساتەدا هێزە تایبەتەکان لە خاڵێکی پشتی سەنگەرەکانی چەتەکانی سەر بەتورکیا بە سەلامەتی گەڕانەوە. هێزە تایبەتەکانی هەسەدە ۸ چەتەیان لەو خاڵەدا بە سزای خۆی گەیاندووە و بە سەرکەوتووانە گەڕاونەتەوە جێی خۆیان."


@gerilame

Gerîla

14 Jan, 21:43


چەند بە ئازارە ئەم دیمەنە!
نەورۆزی 1993 کۆبانی،تەنها سیمێک و چەند سەربازێکی چڵکن بە پیلانێکی گڵاو بەناوی سایکس بیکۆ نەتەوەیەکی خاوەن ڕەگ وڕیشەی لەسەر خاکی خۆی کردۆتە دوو بەش.
ئەمە سنوری کۆریای باکور و باشور نیە،سنوری دەسکردی ڕۆژاوا و باکورە کوردانی ئەمبەر و ئەوبەر خوێنیان دەجۆشێ بۆ یەکتر بەڵام سیمێکی دڕکاوی ناهێڵێ یەک لەئامێز بگرن.

@tvgerila

Gerîla

14 Jan, 21:08


🔴 #هەسەدە

"ئەم شەو کۆتا شەوی چەتەکان دەبێت"

هێزەکانمان بە موشەک چەتەکان بۆمباران دەکە، هاوکاتی ئەوە پۆلێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی #بروسک ی نوێ کە بە کامێرای گەرمیپێو (کامێرای شەو)، لە ئاسمانی لادێکانی ڕۆژئاوای #مەنبج چەتەکان ڕاو ئەکەن.


@tvgerila

Gerîla

14 Jan, 20:45


بەشداربن لەو گروپە
https://t.me/RojhilatforPakhshan

Gerîla

14 Jan, 20:42


🔴یاخوا کەس وەک فیـــرقەی حـــەمزە لێی نەقەومێ😂

بەپێی میدیای خودی چەتەکانی تورک،گروپێک لەچەتەکانی فیرقەی حەمزە(حەمزات)لەلایەن شەرڤانانەوە گەمارۆ دراون و کوژراوو برینداریشیان هەیە،هەروەها داوا دەکات دۆعایان بۆ بکرێت.

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 20:39


🔴 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات #هەسەدە:

میدیای تورکیای لایەنگری سیاسەتی حکومەتی تورکیا لە جینۆسایدی گەلانی ناوچەکە، تووشی قەیرانی هەڵبەستنی هەواڵی درۆ بووە. لەو چوارچێوەیەدا، ئەوان هەواڵێکی سەیر و درۆیان بڵاو کردووەتەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنێک لە نێوان هێزەکانمان و ئێران بۆ بەدەستهێنانی ١٥٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ئەو هەواڵانە درۆ و هەڵبەستراون بە شێوەیەکی شەرمەزارانە و لەلایەن میدیای تورکیاوە دروست کراون بە مەبەستی زیان گەیاندن بە هێزەکانمان و گەلەکەمان، هەروەها بۆ دروستکردنی کەشێکی دژ بە دۆزی گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نێو ڕای گشتی نێودەوڵەتیدا.

شەڕڤانەکانمان کە سوودیان لە ئەزموونی خۆیان لە شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی د١١عش وەرگرتووە، لە ماوەی ڕابردوودا کاریان لەسەر پەرەپێدانی توانا سەربازییە خۆماڵییەکانیان کردووە. لەو چوارچێوەیەدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان (درۆنەکان) بەرهەمی ئەزموونێکی تایبەتی خۆماڵی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان.

فەرهاد شامی - بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥


@gerilame

Gerîla

14 Jan, 19:15


🔵بەپشتیوانی ئاسمانی و تۆپخانەکانی تورک و هەموو چەتە بەکرێ گیراوەکانی ئەردۆغان تائیستا نەیان توانیووە پێشڕەوی بکەن.

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 19:11


💥ئەمڕۆ ئەم 3 چەتەیەی فیرقەی حەمزە بەناوەکانی"خالد زیدان و ڕانی سەلوم و بشار چرکین"  لە تشرین لەلایەن شەرڤانانی #HSD ڕەوانەی دۆزەخ کران.

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 18:15


فەرماندەیەکی #HSD لەڕێی بێسیمەوە ئاماری شەڕی ئەمڕۆمان پێدەڵێ:

♨️چەتەکان هێرشێکی گەورەیان دەست پێکردو هەڤاڵان بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد.
♨️لەنزیکەوە دڵنیابووینەوە لە کوژرانی 18 چەتە.
♨️2 زرێپۆش و 1 تانک لەلایەن هەڤاڵانەوە تێکشکێنران.
♨️لەلایەن درۆنەکانی بروسکەوە 2 تانک و سێ BMB و پێنج ئوتومبێلی گواستنەوەی سەرباز و 1 کیا و 2 دۆشکای 23mm.

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 17:53


🔴جەنەڕاڵ #مەزڵوم_عەبدی باسی بەرخۆدانی #کۆبانی دەکات:

- سوپاسی پشتیوانی جەماوەریی دەکەم بۆ کۆبانێ، پشتیوانی هەمووتان بۆ شەڕڤانان پێویستە.

- ئێمەش ئامادەین بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی بنیاتنانی سوریایەکی نوێی لامەرکەزی.

- کوڕان و کچانی ئێمە بوون سەرەتا داعشیان تێکشکاند و لەجێی خۆی وەستاندیان، پاشان هاوکاری لەدەرەوە گەیشت.

- لە سوریادا شەڕ نییە، بەڵام لە کۆبانی شەڕێکی نوێ هەیە.

- شەڕڤانانمان هێرشەکان تێکدەشکێنن و بەرخۆدانێکی گەورەیان کردووە.


@gerilame

Gerîla

14 Jan, 17:13


🔴ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكه‌ جەنگیەكانی توركیای داگیرکەر ناوچه‌كانی گه‌لی شێرانه‌ و چیای گارا یان لە دوو قۆڵەوە بۆردوومان کرد.

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 16:58


لۆمپەن

سیاوەش گۆدەرزی

لۆمپەنەکان لە سەردەمی شۆڕشی فەرەنساوە هەتا ئیمڕۆ تەنیا شکڵ و شەمایلیان گۆڕیوە، ئەگینا لە ناخ و ناوەرۆکدا هەمان شتن و هەر لە هەمان چوارچێوەدا تاریف دەکرێن.

لۆمپەن دەتوانێ کورد بێت، کۆنە و تازە سیاسی و بەناو خەباتگێریش بێت، دکتۆر بێ و لە ئەمەریکاش بژی. هەرواتر لۆمپەن دەکرێ ئیسلامی و بەڕواڵەت دیموکرات یان لیبراڵ و کۆمۆنیستیش بێت.

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 16:47


هونەرمەندی کوردی باکوری کوردستان، قاسم تاشدۆخان بەهۆی وتنی گۆرانی کوردییەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بەوە تۆمەتبارکرا کە پروپاگەندە بۆ تیرۆر دەکات و بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن سزای بەسەردا سەپێنرا.
@Gerilame

Gerîla

14 Jan, 16:08


🎥کەمێک پێش ئێستا سوپای داگیرکەری تورک بەفڕۆکەی جەنگی 4 جار سرین و 2 جار گردی بەرکەل ی بۆردومان کرد.

🎥Di van kêliyan de careke din balafirên şer yê tirkiyê 4 caran Sirîn û 2 caran jî girê Berkel bombebaran kir.
🎥قصفت الطائرات الحربية التركية في هذه اللحظات  صرين 4 مرات، وتلة بركل مرتين.

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 15:35


💥 بەیرەقدار لۆمارێ .. ( مەبەستمان لۆناو ئاوەکە!)

▪️فڕۆکەیەکی بەیرەقداری تورکیا لەکاتی بۆردومان لە باشوری کۆبانێ لەلایەن شەڕڤانان خرایە خوارەوە. وەک دەردەکەوێ ڤیدیۆکە لەلایەن چەندکەسێکەوە گیراوە کە ڕاوی ماسی دەکەن.

🔹لەسەرەتای ساڵی ۲۰۲٥ ئەمە پێنجەمین فڕۆکەی بەیرەقدارە کە لەلایەن شەڕڤانانەوە دەخرێتە خوار.


@gerilame

Gerîla

14 Jan, 15:08


ئەمین گیان مناڵێکی ڕۆژاوایە کاتێ گوێی لەدەنگی فڕۆکەی تورک دەبێ بزانین چی دەکات.

@tvgerila

Gerîla

14 Jan, 15:03


🔴بەپەلە
• داگیرکەری تورک 4 جار گوندەکانی سرین ی بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرد.

• Dagirkeriya Tirkiyê bi balefirên şer 4 caran gundên Sirînê bombebaran kirin

@gerilame

Gerîla

14 Jan, 15:00


ئەردۆغانی فاشیست هەرچی جڕو جانەوەری ناوچەکە هەیە بەریداوەتە گیانی کورد.
لێرەدا تورکمانێکی بێ ئەسڵ و نەسەب کە کەس نازانێ لەکوێوە هاتوە هەڕەشەی داگیرکردنی بەنداوی تشرین دەکات.

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 14:15


نحن شعب الکوردی
🎼🎼🎼🎼
@gerilame

Gerîla

12 Jan, 14:11


نقول للمرتزقات الاردوغان "SNA" لو علمتم ماذا يتجهز لكم لتسابقتم من يصل انقرە للحضن عرابکم بسلام.

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 13:45


چەتەکانی لیوای محمد الفاتح سەر بە دەوڵەتی تورک پاش ئەوەی کوژراوێکی زۆریان هەیە،ڕەتیدەکەنەوە بەردەوام بن لە شەڕی بەنداوی تشرین بەهۆی کەمتەرخەمی فەرماندەی لیواکە و پێنەدانی مووچەی ٨٠ ڕۆژەو بێ خۆراکی لە کاتی شەڕەکەدا خراپترین خواردنیان بۆ دەهێنرێت، و فەرماندەکەیان دۆگان، پیاوێکی دروستکراوی تورکیا خۆیەتی و لە تورکیە نیشتەجێیە.

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 13:38


پژاک: ئێران بەرانبەر بەر هێزى ئێمە ناتوانێ خۆی ڕابگرێت
🔻 پژاک دژى سەپاندنى سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی هاتە دەنگ
🔻 داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییکردووەو هەڵوێستی توند وەربگرن
🔻 پەخشان عەزیزی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 13:19


🔴سوپای داگیرکەری تورک لە زرگان بەنزینخانەیەکی بۆردومان کرد.

🔴Dagirkeriya Tirkiyê li Zirganê benzînxaneyek hedef girt.

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 12:50


🎥ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بناری چیای مەتینایان لە ڕۆژهەڵاتی ئامێدی بۆردومان کرد.

@tvgerila

Gerîla

12 Jan, 12:48


▪️شەڕڤانان زانیاریان بەدەست گەیشتووە کە چەتەکانی سوڵتان موراد لەبەرەکانی جەنگ فیشەک بە خۆیانەوە دەنێن بۆئەوەی بیانگێڕنەوە بۆ خەستەخانە.

المرصد الإعلامي-QSD


@gerilame

Gerîla

12 Jan, 12:47


#دێرەزور
بەرپرسێکی پلە باڵای چەتەکانی احرار الشرقیە بەناوی "اکرم صیاح ابو حارث" لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تۆپێنرا.

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 12:42


🚨بەپەلە
⭕️دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی گردی بەرکەل لە کۆبانی بۆردومان دەکات.

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 12:39


🔴 دەوڵەتی تورک گوندی سەپەت لە باشووری کۆبانی بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان دەکات.

🔴داگیرکەری تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی سیرین و لادێکانی بۆردومان دەکات.

Dewleta Tirk bi balafirên şer gundê Sepet ê başûrê Kobanê bombebaran dike

Dagirkeriya Tirk bi balafirên şer Sirîn û gundewarê wê bombebaran dike.

@tvgerila

Gerîla

12 Jan, 11:51


🔴بەپەلە
• چەتەکان ئامادەکاری بۆ هێرشێکی نوێی بەرفراوان دەکەن بۆ سەر گردی سیریاتێل لە مەنبەج
• چەتەکان هێرش دەکەنە سەر لادێکانی باکووری بەنداوی تشرین
• لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی توند لە ناوچەکەدا هەیە.

• Çete li Girê Siryetêl ê Minbicê amadekariya êrişeke berfireh a nû dikin
• Çete êrişê gundewarê bakûrê Bendava Tişrînê dikin
• Niha li herêmê şer û pevçûneke dijwar rû dide

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 11:48


https://t.me/tvgerila/275
https://t.me/tvgerila/275

Gerîla

12 Jan, 11:28


💢هەسەدە ڕایگەیاند:
سەرەرای پاڵپشتیی ئاسمانیی فرۆکە جەنگییەکان، هەموو هێرشەکانی رۆژانی هەینی و شەممەی چەتە بەکرێگیراوەکانی تورکی داگیرکەر لە بەنداوی تشرین تێکشکێنران و ٢٣ چەتە کوژران، و ٣٦ چەتەی تر برینداربوون و چەتەکان لە مەیدانی شەڕ هەڵهاتن.
لەو هێرشانەدا ٣ هەڤاڵمان شەهیدبوون.
❇️کۆمێنت

@Gerilame

Gerîla

12 Jan, 10:58


ئەو بەکرێگیراوەی SNA کە ئەم ڤیدیۆیەی تۆمار کرد تۆپێنرا.
"رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ۖ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا"
🎥لە ڤیدیۆکەدا خۆیان لە تەقەکردن لە نێوان تیرۆریستانی SNA و HSD شاردۆتەوە شاردۆتەوە.

@Gerilame

Gerîla

12 Jan, 10:55


#کۆجاعەلی
شاندی ئیمرالی-دەمپارتی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە ڤیگەن یوکسەکداگ دەچنە زیندانی کاندرا.
@Gerilame

Gerîla

12 Jan, 09:55


قه‌ره‌یلان: هێشتا دەوڵەتی توركیا خاوەندارێتیی روونی لە پرۆسەی ئاشتی نەكردووە

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

12 Jan, 09:49


خۆپیشاندانی دوێنێی پاریس.

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 19:07


🚨سوپای تورکی تیرۆریست بە فڕۆکەی F16 دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومان دەکات.

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 19:02


🔴دوای شکستە گەورەکەی چەتەکان لەناوچەکە،سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی شارۆچکەی دێرحەفر و بەنداوی تشرین بەچڕی بۆردومان دەکەن.

🔴Dewlata tirk a dagirker bajarokê Dêrhafir û bendava Tişrînê bi balafirên şer topbaran kirin.

🔴ٌقصف الاحتـ ـلال التركي بالطائرات الحربية بلدة دير حافر وسد تشرين.

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 18:54


#میدیاکان
لەپاش کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و دوەمین سەردان بۆ ئیمراڵی ئەنجام دردرێت و دوای ئەو کۆبونەوەیەش لەگەڵ ڕیبەری پەکەکە، شاندی دەمپارتی دەچنە ڕۆژئاوای کوردستان.

هاڵک تی ڤی تورکی بڵاویکردەوە، لەپاش سەردانەکەی  ٢٨ی مانگی ڕابردوی شاندی دەمپارتی بۆ زیندانی ئیمراڵی و کۆبونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، شاندی دەمپارتی زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا ئەنجام دەدات و دواتریش بۆ جاری دوەم  سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە. 

ئەو میدیا تورکییە ئاشکرای کردوە لەدوای کۆبونەوەی دوەمیان لەگەڵ ئۆجەلان، شاندی دەمپارتی دەچێتە ڕۆژئاوای کوردستان.

سەردانەکەی شاندی دەمپارتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی کۆبونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە (هەسەدە) و بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ڕۆژئاوا و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستانە.

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 18:31


🔻آرین تی‌وی در ارتباط با تحولات منطقه از جمله آنچه که در سوریه و روژاوای کردستان رخ می‌دهد، گفتگویی با امیر کریمی، رئیس‌مشترک پژاک انجام داد. او بر خلاف تصور عمومی، تحولات سوریه را ناگهانی نمی‌داند ولی نسبت به عملی شدن وعدەهای کنونی گروههای اسلامگرا در دمشق تردید دارد.‌

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 17:34


🎥یەکینەکانی شەهید هارون چاودێری بارەگاکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورک دەکەن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و بارەگاکانیان وێران دەکەن.

🎥Martyr Haroun Units monitor, track down and destroy the positions of the Turkish occupation mercenaries southeast of Manbij

@tvgerila

Gerîla

03 Jan, 17:31


بروسک حەشر ئەکات
تشرین و بەرەکانی شەڕی منبج بونەتە دۆزەخ بۆ چەتەکانی تورک.
💥بروسک هات بروسک💥

@tvgerila

Gerîla

03 Jan, 16:58


توركی داگیرکەر به‌ هاوەن و تۆپ گونده‌كانى باکووری مه‌نبج بۆردومان ده‌كات

🔻ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج، گرته‌ ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاو بەکرێگیراوەکانی بە چەکی قورس تۆپبارانی گوندەکانی کانتۆنی مەنبەجیان كردوه‌.

🔻به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ گوندەکانی ئەلجات، ئەلدەراج و ئەلتوخار بە گوللەی هاوەن و تۆپخانە لە لادێکانی باکووری پارێزگای مه‌نبج کرانەوته‌ ئامانج.

@tvgerila

Gerîla

03 Jan, 16:54


پێش کەمێک
💥 درۆنێکی تری تورک لەلایەن هەسەدەوە لە گوندەکانی ناوچەی زرگان خرایەخوارەوە.



@gerilame

Gerîla

03 Jan, 16:49


دوران کاڵکان: پێویستە نزیکایەتیمان نە رووخێنەر بێت و نەش خۆبەدەستەوەدان

لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤ دا "دوران کاڵکان" وتارێکی لە ژێر ناونیشانی "خوێندنەوەیەکی مێژوویی  بۆ دۆخی هەنووکەیی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بڵاوکردەوە. وتارەکە خوێندنەوەیەکی مێژوویی و سیاسیی و شرۆڤەکارییە بۆ دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو گۆڕانکاریی و لێکەوتانەی لە ئەنجامی دەستوەردانە هەرێمی و جیهانییەکانەوە بەسەر خۆرهەڵاتی ناویندا هاتووە.

لە بە شێکی دیکەی وتارەکەیدا کاڵکان جەخت لە شکستی فۆڕمی دەوڵەت-نەتەوە دەکاتەوە و کەوتنی ڕژێمی سوریا وەک نموونەیەکی زیندوو دەهێنێتەوە، کە چیتر سیستەمە سیاسییە دیکتاتۆرەکان ناتوانن لەسایەی مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوەدا درێژە بە هەژموون و دەسەڵاتە سەرکوتکارەکانیان بدەن.

شایەنی باسە، ناوبراو لە بڕگەکانی بەر لە کۆتایی وتارەکەیدا، ئەنجامگیریی لێکدانەوەکانی بۆ هەلومەرجی هەنوکەی کوردستان و ناوچەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت: "پێویستە بەردەوام پێداچوونەوە بە ستراتیژ و شێواز و تاکتیکەکانی خۆماندا بکەین. ئێمە کاتێک دەتوانین هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین کە پرۆژە و هێرشەکانی ئەوان پووچەڵ بکەینەوە. پێویستە لە دۆخێک نەگەڕێین کە لە یەک کاتدا  هەموو پرۆژەکانی ئەوان بڕۆخێنین یان ئەوەتا بە تەواوی لەگەڵیان بکەوینە سازشەوە و هەموو شتێکیان پەسەند بکەین، ئەمە چاوەڕوانییەکی هەڵەیە. نە هەڵوێستێکی روخێنەر راستە، نەش خێرا هەر شتێک پەسەند بکەی راستە. پێویستە لە ئاسۆی تۆدا هەمیشە تێکۆشان هەبێت."

دواتر بەردەوام دەبێت و دەڵێت: "پێویستە هێز و ئیرادە و پێداگریمان بۆ تێکۆشان هەبێت و ئەمانە لە خۆماندا دروست بکەین.  ئەمەش هەنگاو بە هەنگاو دەبێت. ئەوان دەیانەوێت لێمان بدەن و لەناومان ببەن، ئێمەش تا ئەو ڕادەیەی کە بتوانین پرۆژەکانیان پوجەڵبکەینەوە، بەهێز دەبین و  ئەوان لاواز دەکەین."

لە کۆتاییشدا ڕۆڵی ئەردۆگان لەناو تانوپۆی ڕووداوەکاندا، وەک بوکەڵەیەک دەبینێت بەدەستی دەوڵەتە زلهێزەکانەوە و ڕوون و ڕاشکاوانە توێکاری کارەکتەری سیاسی ئەردۆغان دەکات و دەڵێت:"تەیب ئەردۆغان تەنها یەک شتی دەوێت ئەویش ئەوەیە کە هەتا مردن لە دەسەڵاتەکەیدا بمێنێتە. تەیب ئەردۆغان لەوە زیاتر هیچی دیکەی ناوێت. نە دین بۆی گرنگە نە نەتەوایەتی، هیچ شتێکی نییە. خودی ئەردۆغان بۆ خۆی تورکیش نییە."

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 16:46


فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا:
🔻هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكوری سوریا پێگەكانی بەهێزدەكات
"بۆ بەرگریكردن لەخۆی و هاوبەشەكانی دژی ئەو لایەنانەی هەوڵی هێرشكردن دەدەن"
🔻ئەمریكا پابەندە بە كاركردن بۆ چارسەرێكی سیاسی گشتگیر لە سوریا
❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 16:36


أين تفرون يا مجاهدي أردوغان لا تهربوا؟ كيف يمكن للمسلم الجهادي أن يهرب من ساحة المعركة؟
نقسم بالله على أن ننتقم دماء شهدائنا جميعا واحدا تلو الآخر، عليكم أن تغادروا أرضنا أحياء أو أمواتا.

@tvgerila

Gerîla

03 Jan, 16:25


"توركیا دانی پێدا نانێت تا ناوبانگی بەیرەقدار نەشكێت"

🔴فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ كوردسات:
لەماوەی (20) رۆژدا (3) درۆنی پێشكەوتووی توركیامان تێكشكاندووە، تورکیا دان بەو راستییەدا نانێت هەتا ناوبانگی درۆنی بەیرەقدار لە جیهاندا نەشکێت.

'Heta ku îtîbara Bayraqdar neyê şikandin Tirkiye wê pê lê neke'

🔴 Berdevkê Hêzên Sûriyeya Demokratîk (HSD) Ferhad Şamî ji Kurdsat re ragihand:
Me di nava 20 rojan de 3 balafirên bê mirov ên pêşketî yên Tirk îmha kirin, heta ku îtîbara balafirên bê mirov li cîhanê neyê şikandin, Tirkiye vê rastiyê qebûl nake.

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 16:24


ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانی سەردانەکەی بۆ دیمەشق رایگەیاند، پێویستییان بە گەرەنتیی ئەمنیی باوەڕپێکراو هەیە بۆ کوردانی سوریا.
باسی لەوەشکرد، "پێویستە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) تێكەڵ بە هێزی سوریای نوێ بکرێن".
پێشتریش ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە ئەویش لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیاکەی سەردانی دیمەشقی کردبوو رایگەیاندبوو: کورد لە سوریا هاوپەیمانمانە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزما و دەبێت لە سوریای نوێدا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت.

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 16:23


تلتەمر
🔴سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی ئوم کێف گۆزەلیە بۆردومان دەکات.

🔴Dewleta Tirk a dagirker gundên Um El-kêf û Gozeliyê yên Til Temirê topbaran dike.

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 15:57


🔻لە گەرەکێکی شاری سنە، ژنێکی کاسبکار بەدەستی پیاوێک ئاگری تێبەردرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناوخۆ غەزالە حدوودی ژنە کاسبکاری خەڵکی سنە کە لە دوکانەکەی خەریکی جلک دروون بوو لە لایەن پیاوێک بە بەنزین ئاگر لەخۆی و دوکانەکەی بەردرا و دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەر بەهۆی سەختی برینەکانی ژیانی لەدەستدا.

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ئەو پیاوە داوای هاوسەرگیریی لە غەزالە کردووە، بەڵام غەزالە رەتی کردۆتەوە، ئەویش رۆژی ٥ی بەرفرانبار لەبەر چاوی خەڵکی گەڕەکی نایسەری سنە ئاگری تێبەرداوە.

غەزالە ژنێکی سەربەخۆ بووە و خاوەن کچێکی ١١ ساڵانە، تەنها ویستویەتی بە ئازادی لەگەڵ کچەکەی ژیان بەسەر بەرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی ناوخۆ لە ٦مانگی یەکەمی ئەمساڵ نزیک ٧٠ ژن لەلایەن هاوژین و پیاوانی بنەماڵە لە ئێران کوژراون.

چالاکانی ژنان پێیانوایە جگە لە زهنیەتی پیاوسالاری، سیاسەتەکانی رژێمی ئێرانیش سەرچاوەی سەرکەین کە زەمینە خۆش دەکەن بۆ توند و تیژی سەر ژنان.

@Gerilame

Gerîla

03 Jan, 15:49


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: پێویستە چەکەکان لە باکووری سوریا بێدەنگ بن

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیمەشقەوە هیوای بۆ سووریایەکی "خاوەن سەروەری، سەقامگیر و ئارام" خواست  و وتی" پێویستە چەکەکان لە باکووری وڵات بێدەنگ بن".
 
❇️کۆمێنت

@tvgerila

Gerîla

03 Jan, 15:46


کەناڵی ئاسمانی الحدث کە بنکەکەی لە سعودیە و بە ١٣ ملیۆن فۆڵۆوەرەوە دیمەنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیای بڵاوکردەوە کە لەلایەن HSD خراوەتە خوارەوە.
❇️ئەمە یەکەمجارە کەناڵێکی TV جیهانی دان بنێت بە تێکشکاندنی BAYRAKTAR ی تورکی،بە دڵنیاییەوە شکۆو هەیبەتی بایراقدار ئەشکێنێ لە ناوەندە سەربازیەکانی جیهاندا و مشتەریەکانی کەم دەبنەوە.

@gerilame

Gerîla

03 Jan, 15:28


ئه‌ی پۆسته‌چی.. ئه‌ی
پۆسته‌چی
له‌كوێوه‌ دێی بۆ كوێ‌ ده‌چی
بۆچی نامه‌ی براكه‌مم
بۆ ناهێنێ‌ له‌قامیشلی؟
ئه‌ی پۆسته‌چی، ئه‌ی پۆسته‌چی
تكایه‌ بۆ كوێ‌ ده‌چی؟ هاوار…. فریاد
بۆچی نامه‌كه‌م نابه‌ی
بۆ خوشكه‌كه‌م له‌ مهاباد؟
ئه‌ی پۆسته‌چی… ئه‌ی پۆسته‌چی
هاواره‌ بۆ كوێ‌ ده‌چی؟ چه‌ند ساڵی تر
نامه‌كه‌ی من ده‌گه‌یه‌نی
به‌ مامم له‌دیاربه‌كر؟
هاواره‌ ئه‌ی پۆسته‌چی بۆ ئه‌وه‌نده‌ دڵڕه‌قی
نامه‌ی منداڵێكی بچووك
نابه‌ی بۆ باوكی له‌كه‌ركووك؟
لەتیف هەڵمەت

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 11:50


کەناڵی ئاڤا میدیای خێڵی بارزانی ڕۆژانە پەیمانی جاشێتی بۆ ئەردۆغان دوبارە ئەکاتەوە،ببینن چۆن ڕیکلام بۆ درۆنەکانیان ئەکات.

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 11:46


هەڵمەتی رەشبگیری و دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی کورد لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە درێژەی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، چوار هاوڵاتیی کورد لە سنووری شاری شنۆ دەستگیر کران، دەشڵێن، ئەو هاوڵاتییانە لە پاش دەستگیركردنیان بۆ یەکێک لە زیندانەكانی ورمێ گوازراونەتەوە.

Li gorî agahiyên rayedarên Îranê 4 welatiyên Kurd li bajarê Şinoyê yên rojhilatê hatin girtin.

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 11:42


#YAT

@Gerilame

Gerîla

28 Dec, 11:39


💢داگیرکەری تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی هەر ئەندام و چەکدارێک دەدات کە هەوڵی هەڵاتن و جێهێشتنی ناوچە داگیرکراوەکان بدات بە بیانووی گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی.
@Gerilame

Gerîla

28 Dec, 11:17


🔴وەزیری رەوەندی ئیسرائیل لە وەڵامی ئەردۆغاندا دەڵێت: بەیانی باش خاوەنشکۆ، کوالێتی حەشیشی ئیستانبوڵ زۆر بەناوبانگە بەڵام رەنگە یاسا نێودەوڵەتییەکەت بیرچوبێت کە دەڵێت هەرگیز مادەی هۆشبەری خۆت بەکارمەهێنە

🔴وزیر دیاسپورا اسرائیل در پاسخ به اردوغان می‌گوید: صبح بخیر آقا، کیفیت حشیش در استانبول بسیار معروف است، اما ممکن است قوانین بین‌المللی را فراموش کرده باشید که می‌گوید هرگز از داروهای خود استفاده نکنید.

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 10:59


ژمارەی 32هەمینی گۆڤاری ئاڵتەرناتیو چاپ و بڵاو كرایەوە
❇️ئەم گۆڤارە لەلایەن ئۆرگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 10:47


ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی #HPG ناسنامەی 2 گەریلای #YJA ستاری ڕاگەیاند کە ڕۆژی 6/10/2024 لەهەرێمی خواکوڕک پەیوەستی کاروانی شەهیدان بون.

⭕️HPG’ê şehîdbûna 2 gerîlayan ragihand

🔻HPG'ê ragihand ku 6’ê Cotmehê li Xakurkê 2 gerîla şehîd bûne û diyar kir "Hevrêyên me Ekîn û Mîtra ji xwe re kirin wezîfeya bingehîn ku kesayetiya xwe di têkoşîna azadiya jinan de kûr bikin.

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 10:39


#هەولێر
سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە لەشکرکێشی بۆ نێو خاکی کوردستان و چەندین سەرباز و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی دەڤەری برادۆست کردووە.

#Hewlêr
Artêşa Tirk a dagirker êrîşên xwe yên li ser xaka Kurdistanê didomîne û gelek leşker û wesayitên leşkerî şandin herêma Bradostê.

@tvgerila

Gerîla

28 Dec, 10:23


مامە تۆ بیری عەفرینت نەکردووە؟
#HRE

@tvgerila

Gerîla

28 Dec, 09:14


💥بەپەلە
شاندێکی DEM پارتی کە پێکهاتووە لە "سری سورەیا ئوندەر" و "پەروین بوڵدان" بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گەیشتنە دوورگەی ئیمرالی.

🔴Şandeya DEM Partiyê çû Îmraliyê.

 🔴Şande ji Sirri Sûreya Onder û Perwîn Buldan pêk tê.

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 08:36


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل:
🔻ئەوانەی حوكمی سوریای نوێ‌ دەكەن گروپێكی چەتەی تیرۆرستن
"ئەردۆغان هەڕەشە لە كورد دەكات، شەڕ لەگەڵ عەلەوییەكان هەیە، تەنگ بە مەسیحیەكانیش هەڵچنراوە"

🔹گیدیۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: پێویستە هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل بەردەوام چاوكراوەبن.
سائیر، لەمیانی دیدارێكدا لە بارەگای وەزارەتەكەی رایگەیاند: لەناوچە جیاوازەكانی جیهان باس لە گۆڕانێكی رێكخراوی رژێم دەكرێت لە سوریا، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە حكومەتێكی نوێ بە رێگایەكی دیموكراسی هاتبێت و حكومی سەرانسەری سوریا بكات، ئەوانە گروپێكی چەتەی تیرۆرستن و سەرەتا لە ئیدلیب بوون، دواتر دەستیان گرت بەسەر دیمەشق و ناوچەكانی تردا.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشكرد: جیهان دەیەوێت رژێمێك نوێ و سەقامگیر لە سوریا ببینێت ، چونكە وڵاتان دەیانەوێت ئەو پەنابەرانە بۆ سوریا بنرێنەوە كە میواندارییان كردوون، بەڵام ئەمە بارودۆخی ئەوە نیە، شەڕ لەگەڵ عەلەوییەكان هەیە بە درێژاییی كەنارەكان، هەڕەشەیەكی راشكاو هەیە لەلایەن سەرۆكی توركیاوە بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی كوردو تەنگپێهەڵچنیی كۆمەڵگەی مەسیحی هەیە لە سوریا.

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 08:35


هەسەدە:
🔻 بەكرێگیراوەكانی توركیا تەقینەوەكەی منبجیان ئەنجامداوە
"داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكاربن لە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەكە"
🔻تۆمەتباركردنی هێزەكانمان بە تێوەگلان لەو تاوانە رەتدەكەینەوە.

🔹هێزەكانی سوریای دیموكرات سەركۆنەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیەیە دەكەن كە شەوی رابردوو لە شاری منبج رویدا، هەر تۆمەتێكیش لەوبارەیەوە رەتدەكەنەوە كە ئاڕاستەی هێزەكیان بكرێت بە تێوەگلان تیایدا.
هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا، داوا لە هاوڵاتیانی منبج دەكات هاوكاربن بۆ دۆزینەوەی تاوانبارە راستەقینەكان لە ریزەكانی بەكرێگیراوانی توركیا، كە كردەوە تاوانكارییەكانیان لە كوشتن و دزی و تۆقاندنی هاوڵاتیانی سڤیل لە پەرەسەندندایە.

@gerilame

Gerîla

28 Dec, 07:41


ڕاگەیاندنی #HSD
🎥هێزەکانمان بەردەوامن لە لێدانی پاشماوەی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورک و بارەگاکانیان لە میحوەری ئەبو قلقل.

#HSDê daxuyaniyek da
Êrîşên hêzên me yên li eniya Ebû Qelqê li dijî bermahiyên çeteyên Tirk a dagirker û navendên wan didomin.

@tvgerila

Gerîla

28 Dec, 07:38


بەرخۆدانی #HSD
❇️ لە دەوروبەری بەنداوی تشرین 17 چەتەی داگیرکەری تورکیا لەناوبران و دەیان چەتەیش بریندار بوون.

❇️Berxwedana QSD'ê |  Li derdora bendava Tişrînê 17 çeteyên dewleta Tirk hatin berterefkirin û bi dehan jî birîndar bûn.

@tvgerila

Gerîla

28 Dec, 07:33


#Brûsk
#منبج
ڕاونانی چەتە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لەلایەن یەکینەکانی شەهید هارونەوە لە بەرەی ئەبو گەلگەل.

@tvgerila

Gerîla

28 Dec, 06:15


🎥چاودێرێکی سیاسی ئەمریکی:ئەگەر تحریر شام کۆنترۆڵی تەواوی سوریای کرد بەرەو باکوری عێراق دەڕوات.
❇️ژێرنوسی کوردی.

@tvgerila

Gerîla

28 Dec, 05:52


ئەو کاتەی کوردەکان حوکمی سوریایان ئەکرد.

@tvgerila

Gerîla

28 Dec, 01:50


نوێترین لایڤی ئارام ئەحمەد
یەکەم- لە کێشەکانی سوریاوە تا مێژووی شەڕی پارتیو یەکێتی؟
دووەم-ودەرنانی  مەولانە خالید لەلایەن  شێخ مارفی نۆدێ و دەورو بەرکەیەوە بۆ؟بۆچی سەدان ساڵە شێخ و سەیدو دەرەبەگ و ئاغاکان ئاوات وئامانجی گەلەکەمان زێندەبەچال دەکەن ؟ ئایەشەڕی پارتی و یەکێتی لە پشتیەوە قادریەکان و نەقشبەندیەکان وەستاون؟
سێهەم- وەڵامێک بە بەکرێگیراوان لە بزوتنەوەی بەناو ئیسلامی،،،دژی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و  دوو قسەیش لەسەر شا.....سوار.

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 22:17


'كورده‌كانی سووریا، به‌ پێچه‌وانه‌ی كورده‌كانی عێراقه‌وه‌ له‌ ساڵی 1991، هیچ په‌ناگه‌یه‌كیان نییه‌ په‌نای بۆ ببه‌ن. ئه‌گه‌ر ڕوو له‌ تووركیا بكه‌ن، به‌ ده‌ستی خۆیان گۆڕ بۆ خۆیان هه‌ڵده‌كه‌نن. كوردستانی عێراقیش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئارام نییه‌. پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی پێگه‌یه‌كه‌ بۆ جاشه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ پارتێكی نیشتمانی نییه‌، به‌رپرسانی پارتی دۆزی نیشتمانیی كوردییان كردووه‌ به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیان.'

❇️کۆمێنت

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 22:14


🎥بۆردومانی پێگەی ئەمشەوی چەتەکان لەلایەن شەرڤانانی #HSD.
❇️بەپێی زانیاریەکان ئەمڕۆ 21 چەتە کوژراون و 25 ی تریش بریندارن.

@tvgerila

Gerîla

26 Dec, 22:11


تیرۆریستانی HTS لە ناوچەی تەرتوس دروشم دەڵێنەوە:

"ئەی ئێوەی ڕافیزییەکان (شیعە)، ئێمە هاتووین - بە ڕقەوە هاتووین - لە خوێنی ئێوە پەناگەیەک بۆ موسڵمانان دروست دەکەین".

بەم دروشمانەدا دیارە کە پلانیان چییە بۆ شیعە و عەلەوی و مەسیحییەکان لە سوریا.

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 21:52


❇️جەبار یاوەر ،ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە:

هەسەدە جیهانی سەسامکردوە ئازایەتیان هەمو سنورەكانی بڕیوە
ترەمپ و جیهان سەرسامن پێیان.
ئێستا هـ.ـەسـ.ـە.د.ە خاوەنی درۆنە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان زیاتر لە 10 ساڵە هەوڵی بەدەستهێنانی داوە، بەڵام نەبوەتە خاوەنی
ئەمریکا تەواو پشتیوانی ھەسەدە دەکات.
ھێزەکانی سوریای دیموکرات وا پەروەردە کراون ھێزێکی حزبی نین.

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 20:27


💥شەڕڤانان دۆزەخیان بۆ چەتەکانی دەوڵەتی تورک داخستووە.
🔹هێزەکانی سوریای دیموکرات بە خەستی بۆردومانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن.


@gerilame

Gerîla

26 Dec, 19:54


🔴هەسەدە کوژرانی 12 بەکرێگیراوی داگیرکەری تورکیا و لەناوبردنی ژمارەیەک زرێپۆشی بەکرێگیراوان ڕادەگەیەنێت

🔴 هێزەکانی سوریای دیموکرات 12 بەکرێگیراوی داگیرکەری تورکیایان کوشت، هەروەها ژمارەیەک زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی کە دۆشکەیان تێدابوو لەناوبرد، هاوکات هێرشێکی بەرفراوانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، لە باکور و ڕۆژهەڵات پووچەڵکردەوە.

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 19:51


#حەسەکە
لەنزیک بنکەی سوپای ئەمەریکا دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، دواتر هەلیکۆپتەرەکان بە ئاسمانی شاری ئەلشەدادیە باشووری حەسەکە دەسوڕێتەوە.

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 19:35


#Brûsk
🎥دیمەنی زنجیرەیەک چالاکی یەکینەکانی "شەهید هارون" لە ڕۆژهەڵاتی منبج دژی چەتەکانی تورک.
ئەڵێی مشکن☺️

@tvgerila

Gerîla

26 Dec, 18:52


🔴تیرۆریستانی HTS گوندی عەلەوییەکانی خربەت حەمامیان لە لادێکانی حومس بۆردومان کرد و بەهۆیەوە 12 کەس کوژران کە 3 منداڵیان تێدایە.

میدیاکانی HTS بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەمانە چەکداری حزبوڵان.

@Gerilame

Gerîla

26 Dec, 18:40


پشتیوانیەکانی ڕۆژاوا زیاتر دەبن.
مایکڵ ڕۆبن داوای دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین دەکات.

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 17:59


🔻 گرافیك: دابەشبوونی ئاینزاكان لە سوریا

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 17:58


کەناڵی چەتەکانی تحریر شام بۆ شاردنەوەی کۆکوژی عەلەویەکان بانگەواز بۆ دۆزینەوەی ماتۆڕسکیلی دزراو ئەکەن.

@gerilame

Gerîla

26 Dec, 17:57


لای ئێمەو لای ئەوان.

@tvgerila

Gerîla

26 Dec, 17:54


❇️یەکێک لە فەرماندە مەیدانیەکانی #HSD لە میحوەرەکانی منبج، "موردەم کۆبانی" بۆ کەناڵی ڕۆناهی:

"بە ژمارەیەکی زۆر هێرش دەکەنە سەرمان، هەموو ئەو شتانەی کە هەیانە بەکاریدەهێنن و پشتیوانی لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا وەردەگرن، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکانیان شکست دەهێنن".

"چەکدارەکانیان ناچار دەبن هێرش بکەن و بە ویستی خۆیان هێرش ناکەن".

"ئێمە هێرشەکانیان لە ئەبو قەلقال بەرپەرچ دایەوە، ئۆتۆمبێل و تەرمی مردووەکانیان تا ئێستا لەوێیە".

"تا ئێستا زیاتر لە 500 بەکرێگیراومان کوشتووە و 10 ئۆتۆمبێلیشیان لەناوبردووە، ئەم شوێنەمان کردووە بە گۆڕستانیان".

"داوا لە گەلەکەمان دەکەین گوێ لە پڕوپاگەندەی تورکیا نەگرن چونکە واقیعەکە زۆر جیاوازە لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن".

@Gerilame

Gerîla

26 Dec, 17:39


پێشڕەوی شەرڤانانی #HSD لەهێڵی دێرحەفر - خەفسە بەردەوامە.

@tvgerila

Gerîla

26 Dec, 17:18


"تاوانی ڕۆبۆسکی"
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 2011 دا، له ‌کاتژمێر ٠٩:٤٥ بۆ ١٠:٢٠ خولەکی شەودا‌، 34 هاوڵاتی که‌ زۆربەیان مێردمنداڵ بوون لە سەر ڕێگایەکی نزیک لە گوندی ڕۆبۆسکی سەربە شارۆچکەی قلەبانی شرناخ، له‌لایه‌ن فرۆکه‌ جەنگییەکانی سوپای تورکه‌وه‌ بۆردوومان و کۆمەڵکوژکران.


#حەسیپ_کاپڵان پەرلەمانتاری شاری #سێرت وتی:
"کام حەیوان فەرمانی ئەو کۆمەڵکوژیەی داوە؟"

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 18:56


پۆتین بۆ ئەردۆغان:
🔻بەزووترین كات كۆتایی بە دوژمنكارییە تیرۆرستیەكەی سوریا بهێنرێت
"جوڵەی یەكلاكەرەوە بكرێت بۆ كۆتایهێنان بە چالاكییە تیرۆرستیەكان لە سوریا"

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، جەختی لە پێویستی كۆتایهێنان كردووە بە دوژمنكارییە تیرۆرستیەكەی سوریا بە زوترین كات.
كۆشكی كریملین لەبارەی پەەیوەندیە تەلەفونیەكە راگەیاندووە: باس لە پەیوەندیە دووقۆڵییەكانی نێوان روسیاو توركیاوە كراوە، وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی دواین پێشهاتەكانی سوریاو پرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەكان.
پۆتین پێداگری كردووە لە بایەخی جوڵەی یەكلاكەرەوە بۆ كۆتایهێنان بەچالاكییە تیرۆرستیەكان لە سوریا بۆ زامنكردنی سەقامگیری ناوچەكە، هاوكات ئەردۆغان جەختی لە هەوڵەكانی توركیا كردووەتەوە، لە پشتیوانیكردنی یەكێتی خاكی سوریا لەلایەك و هەوڵەكانی بۆ چارەسەرێكی دادپەروەر و هەمیشەیی لە توركیا.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 18:51


❇️بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی دیل، گفتوگۆ لە نێوان هێزەکانی #HSD و تیرۆریستانی SNA سەر بە دەوڵەتی تورک بەردەوامە.

❇️مذاکرات بین نیروهای #HSD و تروریست های SNA برای تبادل اسرا ادامه دارد.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 18:36


ئەردۆغان:
🔻رێگەنادەین پارتی كرێكاران روداوەكانی سوریا بقۆزێتەوە
" رێوشوێنی زیاتر دژیان دەگرینەبەر"
🔻كاری لەپێشینەی ئەتقەرە پاراستنی ئارامییە لە سنورەكانی

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری تورك دەڵێت: وڵاتەكەی رێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ رێگریكردن لەوەی پارتی كرێكاران روداوەكانی سوریا بقۆزێتەوە.
سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەبارەی پەیوەندیە تەلەفونیەكەی ئەردۆغان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: ئەردۆغان بە سودانی وتووە، كاری لەپێشینەی ئەتقەرە پاراستنی ئارامییە لە سنورەكانی.
جەختیشكردووە، حكومەتی سوریا پێویستی بە چوونە ناو پرۆسەیەكی سیاسی راستەقینەیە بۆ كۆتایهێنان بە ئاڵۆزی لە باكوری وڵاتەكەی.
بەگوێرەی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتی توركیا، ئەردۆغان وتویەتی، توركیا هەنگاوی هاوتەریب دەنێت لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندیەكانی، بۆ رێگەگرتن لە پارتی كرێكارانی "تیرۆرست" و گرێدراوەكانیان لە قۆستنەوەی پێشهاتەكان و هەنگاوی زیاتریش دەگرێتەبەر.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 18:32


#شەهبا
💢ئەو هاوڵاتییە کورد و شیعانەی لە شەهبا ماون و چاوەڕێ دەکەن بگوازرێنەوە، لەلایەن تیرۆریستە بەکرێگیراوەکانی تورکی داگیرکەرەوە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و ئەشکەنجە دەدرێن

سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوریی دەڵێن بەلایەنی کەمەوە ١٠ هاوڵاتی کورد کە یەکێکیان ژنێکی بە تەمەنە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە سەربڕدراون.
@Gerilame

Gerîla

03 Dec, 18:23


#حەما
💢چەتەکانی تەحریر شام لە سێ بەرەوە بەرەو شاری حەما پێشڕەوی دەکەن، باکور و باکور رۆژهەڵاتی و باکوری رۆژئاوای حەماوە، ئەگەر هێزەکانی رژێم بەوشێوەیە لاوازە شەڕ بکەن ئەوا ئەگەری هەیە تا سبەی شارەکە بکەوێت، چەتەکان کەمتر لە ٥ کم دووری شارەکەن.
@Gerilame

Gerîla

03 Dec, 17:47


بەپێی چەند سەرچاوەیەکی خۆجێیی چەتەکانی تورک هێزێکی زۆری سەربازیان ڕەوانەی بەرەکانی شاری منبج کردووە.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 17:46


دەوڵەت باخچەلی بەرپرسی سەرۆکی توندڕەوی مەهەپە:
حەلەب تا ئێسک تورکییە. تەنها ئێمە نین ئەمە دەڵێین، مێژوو دەگێڕێتەوە، جوگرافیا دەگێڕێتەوە، ڕاستی دەگێڕێتەوە، باوباپیرانمان دەیڵێن، ئاڵای تورکیا کە لەسەر قەڵای حەلەب هەڵکرابوو دەیڵێن.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 16:30


سودانی بۆ ئەردۆغان:
🔻لە سوریا پێكهاتەو مەزهەبەكان پاكتاو دەكرێن، بۆیە وەكو تەماشاكەر راناوەستین

سودانی بە ئەردۆغانی وتووە عێراق وەكو تەماشاكەر سەیری لێكەوتەكانی دۆخی سوریا ناكات، لە سوریا پاكتاوی رەگەزیی پێكهاتەو مەزهەبیی دەكرێت، بۆیە عێراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سوریاش.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیادا كرد.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، قسەوباس لەبارەی دواین پەرەسەندنە ئەمنیی و مەیدانییەكانی سوریاو ناوچەكە كراوە.
سودانی بە ئەردۆغانی وتووە: عێراق وەكو تەماشاكەر ناوەسێت لەبەرامبەر ئەو لێكەوتە مەترسیدارانەی كە لە سوریا روودەدەن، بەتایبەتیش پرۆسەی پاكتاوی رەگەزیی پێكهاتەو مەزهەبەكان لە سوریا.
لەبارەی هێرشی ئەمدواییەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا بۆسەر رژێمی بەشار ئەسەدو گرتنی شاری حەلەب و چەند ناوچەیەكی تر لەلایەن چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە، حكومەتی عێراق هەڵوێستی جیاوازی لە توركیا هەیە، توركیا پشتیوانی هەندێك لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا دەكات، بەڵام حكومەتی عێراق خۆی ئامادەساز كردووە بۆ رووبەڕووبونەوەیان، بەتایبەتیش لەوەدا ترسی هەیە سەرلەنوێ داعش و گروپە توندڕەوەكان زیندوو ببنەوەو هاوشێوەی كارەساتەكەی 2014 رووبدات، كە داعش لە سوریاوە پەڕییەوە بۆ عێراق و بەشێكی زۆری خاكی عێراقی كۆنترۆڵكرد.
بۆیە سودانی ئەمڕۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا بە ئەردۆغانی رایگەیاندووە" عێراق پێشتر زەرەرمەند بووە لە تیرۆرو دەرەنجامی كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی سوریا لەلایەن گروپە توندڕەوەكانەوە، بۆیە رێگە بەوە نادەین ئەمە دووبارە ببێتەوە".
سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی تریشی بە سەرۆكی توركیا داوە كە ئەویش "پێویستی رێزگرتنە لە یەكێتیی سوریاو سەروەرییەكەی"، جەختی كردوەتەوە كە" عێراق هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و ئاسایشی سوریاش".
سودانی زیاتر قسەی كردووەو باسی لەوەكردووە" ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا روودەدات دەچێتە خزمەتی قەوارەی زایۆنییەوە، ئیسرائیل بەشێوەیەك پێگەكانی سوپای سوریا بۆردومان دەكات كە رێگەخۆشكەر بێ بۆ ئەوەی گروپە تیرۆرستییەكان لە سوریا دەست بەسەر ناوچەی زیاتردا بگرن، سەرباری ئەمەش ئەو رێكخراوانە هیچ هەڵوێستێكی پاڵپشتیكەرانەیان نییە بۆ گەلی فەلەستین یاخود بەشێوەی روون هیچ ئیدانەیەكی دەستدرێژییەكان بۆسەر غەززە ناكەن".
وردەكاری تەواوەتی گفتوگۆ تەلەفۆنییەكەی سودانی و ئەردۆغان نەزانراوە، بەڵام نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێ: جەختكراوە لەسەر بایەخی هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەردوولاو پێویستیی پاڵپشتیكردن لە ئاسایش و سەقامگیریی سوریا، بەوپێیەی بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە هەیە.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 16:24


🔻 وتەبێژی #KCK
زاگرۆس هیوا:  ئەوەی ئێستا لە سوریا دەگوزەرێت، بەشێکە لە شەڕی سێهەمی جیهانی.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 15:29


هەزاران ئاوارەی تری شەهبا گەیشتنە تەبقا.
@Gerilame

Gerîla

03 Dec, 15:02


#حەما
لەناوبردنی درۆنێکی چەتەکانی تەحریر شام.
@Gerilame

Gerîla

03 Dec, 14:02


📌 دوێنێشەو
گەنجانی شۆڕشگێڕلە شێخ مەقسود


@gerilame

Gerîla

03 Dec, 13:38


سوپای داگیرکەری تورک گوندی زۆرمەغار کە بە ناحیەی شێخلەری کۆبانێ بەستراوەتەوە بە تۆپخانە تۆپباران دەکات.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 13:03


فڕۆکەیەکی ئەمریکی A-10 کە پشتگیری ئاسمانی بۆ #SDF دەکات لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەی دێرەزوور.

@gerilame

Gerîla

03 Dec, 11:43


بەناوبانگترین ڕۆژنامەی زمانی ئینگلیزی لە ئۆکرانیا، کیێڤ پۆست، دان بەوەدا دەنێت کە ئۆکرانیا تیرۆریستانی قاعیدە و نوسرە و چەندین گروپی تیرۆریستی دیکەی ڕاهێنان پێ کردووە.
لە وێنەکەدا گرووپە تیرۆریستییەکانی تەحریر ئەلشام و سوپای بەناو نیشتیمانی سووریا بە سەرپەرشتی ڕاهێنەرانی ئۆکرانیا مەشق و ڕاهێنان دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی FPV.

@gerilame

Gerîla

21 Nov, 21:59


بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا سزای شەش مانگ قەدەغەی دیدار بۆ رێبەر ئاپۆ و زیندانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یەڵدرم بڕاوەتەوە و ناتوانن لەو ماوەدا چاویان بە پارێزەرانیان بکەوێت.

دادگای سزا قورسەکانی بورسا تانەی پارێزەران لەو بڕیارەی رەتکردووەتەوە، هەربۆیە پارێزەران لە دژی بڕیاری قەدەغەی دیدار لە دادگای دەستوری هەمیشەیی سکاڵا تۆمار دەکەن.

Gerîla

21 Nov, 21:54


هاوسەرۆکانی دەم پارتی ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵا ئارینان لە پاش دەستبەسەرکردنیان و پشکنینی ماڵەکانیان ئەمڕۆ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” زینــدانی کران.

Gerîla

21 Nov, 21:50


#سوریا
خوێناویترین هێرشی ئاسمانیی ئیسرایل بۆسەر میلیشیاکانی ئێران

لە هێرشی فرۆکەکانی ئیسرایلدا بۆسەر چەند پێگەیەکی میلیشیاکان لە پارێزگای تەدمور ٨٢ میلیشیای ئێران کوژرانو و ٣١یتر برینداربوون.
@Gerilame

Gerîla

21 Nov, 21:27


#حەلەب
میلیشیاکانی ئێران لە شاری زەهرای حەلەب ٥٠ هاوڵاتی ئاوارەی عەفرینییان ڕفاند کە ژن و منداڵیشیان تێدایە

ئەم تاوانەی میلیشیاکان دوای ئەوە هات کە ئاسایشی رۆژئاوا چەند بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکانی خەڵکی زەهرای دەسگیرکرد.
@Gerilame

Gerîla

19 Nov, 21:15


تیمى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا به ‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، بانگهێشتى مه‌زڵوم عه‌بدى‌ و ئیلهام ئه‌حمه‌دیان له‌ ڕۆژئاواى كوردستان كردووه‌ بۆ ئاماده‌بوون له ‌مه‌ڕاسیمى سوێندخواردن ‌و ده‌ستبه‌كاربوونى تره‌مپدا.

بەپێی هەواڵێک، کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)وە بڵاوكراوه‌ته‌وه ‌و پێگەی پلاتفۆڕمی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، حکومەتە نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ڕۆژى ٢٠ـى کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ مەڕاسیمی وەرگرتنی دەسەڵات، وەفدێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات ‌و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بانگهێشت کردووە، بۆ کۆشکی سپی.

له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، هەرەیەک لە ئیلهام ئەحمەد ‌و مەزڵوم عەبدی ئەندامانی سەرەکی وەفدەکەن ‌بۆ ئاماده‌بوون له ‌مه‌ڕاسیمى سوێندخواردن ‌و ده‌ستبه‌كاربوونى تره‌مپ و ئەمەش دەوڵەتی داگیرکەری تورکی زۆر نیگەران کردووە.

@SterkTV
@Gerilame

Gerîla

19 Nov, 21:01


گەڕانەوەی بەلێشاوی ئەو هاوڵاتیانەی خەڵکی کەرکووکن بۆ پرۆسەی سەرژمێریی.
@Gerilame

Gerîla

19 Nov, 18:44


هەسەدە رایگەیاند لە گوندەوارەکانی رۆژئاوای گرێ سپی ٥ چەتەی تورکی داگیرکەر کوژران.
@Gerilame

Gerîla

18 Nov, 21:36


#گردی_سپی
ئێوارەی ئەمرۆ چەتە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە بەری رۆژئاوای گردی سپی هێرشیان کردە سەر هەسەدە، شەرڤانان وڵامیان دایەوە و چەندین چەتە کوژران و برینداربوون

چەتەکان بە پاڵپشتی تۆپخانەی داگیرکەری تورکی هەوڵ دەدەن جەنازەی کوژراوەکانیان بکشێننەوە، بەڵام شەرڤانان هێرشی پێچەوانەیان ئەنجامدا بۆسەر سەنگەرەکانی چەتەکان.
@Gerilame

Gerîla

18 Nov, 20:47


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێگەی بە ئۆکراینا داوە مووشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی بۆ لێدانی ئامانجەکان لە ناو خاکی ڕووسیادا بەکار بهێنێت.

ئەم بڕیارە گۆڕانکارییەکی گرنگە لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە شەڕی ئۆکراینا.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان، بایدن ڕێگەی بە ئۆکراینا داوە مووشەکی تاکتیکی ATACMS کە مەودای نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەترە، دژی ئامانجە ڕووسییەکان لە ناوچەی کورسک بەکار بهێنێت. ئەم بڕیارە لە وەڵامی جێگیرکردنی نزیکەی ١١ هەزار سەربازی کۆریای باکوور لەم ناوچەیەدا دراوە.
پێشتر، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆ لە ترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا، بەکارهێنانی چەکی ڕۆژئاوایی دژی ئامانجەکانی ناو خاکی ڕووسیایان قەدەغە کردبوو. بەڵام ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزکردنی هێزەکانی ڕووسیا لەلایەن کۆریای باکوورەوە، واشنتۆن بڕیاری داوە ئەم سنووردارکردنە لابەرێت.

ئەم گۆڕانکارییە سیاسییە لە کاتێکدایە کە تەنیا دوو مانگ بۆ کۆتایی سەرۆکایەتی بایدن ماوە. هەندێک شارەزا پێیان وایە ئەم هەنگاوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئۆکراینایە پێش دانوستانە ئەگەرییەکانی ئاشتی. لەلایەکی دیکەوە، ڕەخنەگران دەڵێن ئەم بڕیارە درەنگ دراوە و لەوانەیە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ڕەوتی شەڕەکە نەبێت.

بڕیارەکەی بایدن لەوانەیە باسوخواسەکان سەبارەت بە ناردنی چەکی دوورهاوێژ بۆ ئۆکراینا لە وڵاتانی دیکەی ناتۆشدا بوروژێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا ڕوون نییە ئاخۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئەم سیاسەتە درێژە پێدەدات یان نا. ترامپ بەڵێنی داوە پشتیوانی لە ئۆکراینا سنووردار بکات و هەوڵ بدات بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.
@Gerilame

Gerîla

18 Nov, 20:45


💢ئەمریکا ڕێگەی بە ئۆکراینا دا مووشەکی دوورهاوێژ بەکار بهێنێت دژی ڕووسیا

Gerîla

18 Nov, 11:20


⭕️گرنگ - مه‌ترسی زۆر جددی له‌سه‌ر بوونی كورده‌ له‌ عێراق، تا كۆتایی بینه‌ربن
🔘فەرهاد سەنگاوی و بابه‌تی زۆڕ گرنگ لەبارەی پڕۆسەی سەرژمێری بە تایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان

@Gerilame

Gerîla

18 Nov, 10:10


ژیانی گوندەوارەکانی ڕەقا لە رۆژئاوای کوردستان.
@Gerilame

Gerîla

18 Nov, 00:20


💥 هەندێ سەرچاوەی ناوخۆیی دەڵێن؛ ئەم ئێوارەیە هەلیکۆپتەرێکی سەربازی سوپای تورک فت کرا ..
تا ئێستا هەپەگە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

@Gerilame

Gerîla

17 Nov, 21:57


📌 ئەردۆگان لە قەلانیش بووە و لە کۆترانیش!

لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک و خودی ئەردۆگان لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە بە وتار لە دژی ئیسرائیل بوو و بەکرداریش هاوکاری دەکردن، جەماوەری ئەردۆگان و ئاکەپە زۆر دابەزی و لە دواهەمین هەڵبژاردندا ئاکەپە بوو بە پارتی دووەم. ئەوەش وایکرد ئەردۆگان هەنگاوی کرداری بگرێتە بەر و لەبەرخاتری جەماوەرەکەی خۆی کە زیاترینیان تورکە باوەڕدارەکانن، لەکۆتاییدا هەنگاوی کرداری بەرامبەر بە ئیسرائیل نا و بازرگانی لەگەل ئەو وڵاتەدا ئاستەنگ کرد.

ئەمڕۆش بەگوێرەی پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ئەردۆگان ڕێگری کردووە کە فرۆکەی ئیسحاق هێرزۆگی سەرۆکی ئیسرائیل کە بەسەر ئاسمانی تورکیادا بەرەو باکۆ بفڕێت بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی جیهانی ژینگە. ئەوەش هێندەی تر کێشەی نیوان ئیسرائیل و تورکیای گەورەتر کردووە ، ئەوەش لە کاتێکایە کە ئەردۆگان بەتەمابوو دۆناڵد ترامپ لە جەنگەکەی دژی گەلی کورد هاوکاری بکات، بەڵام نزیکەی هەموو دارودەستەکەی کە ترامپ بۆ حکومەتەکەی هەڵیبزاردووە، کەسانی دۆستی ئیسرائیل و خودی (ئیسحاق هێرزۆگ) ن.

@Gerilame

Gerîla

17 Nov, 20:34


چالاکی گەنجانی وڵاتپارێز لەدژی پۆلیسی فاشیستی تورک لە گەڤەر و ئێلهـ
@Gerilame

Gerîla

17 Nov, 12:40


#ئێلهـ/باتمان

Gerîla

14 Nov, 19:07


📌 خەباتی شار و شاخ بە پێشەنگی ئیمڕاڵی

🔹 وتوێژێک دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی باکوری کوردستان ، گۆشەگیری ڕێبەرئاپۆ، داگیرکردنی شارەوانییەکان و هێرشەکانی سەر کوردستان.

🔸 لە ژوری زاگرۆسی کۆنفدڕاڵ لە کڵاپهاوس.

ئێستا - بۆ بەشتادی سەردانی ئەم لینکە بکە
https://www.clubhouse.com/room/5dES6oj24EFB8rzG4:ZiZdrVny9bSqriZ2DnnZ1La2Qn6ZFC_wKiTW4DNKlhM?utm_medium=ch_instant_invite&utm_campaign=vQWD9XfP29uj3k_UoQf83w-1509785&chs=y3eIljRaN0%3AZIHmJl0eBtJT3R9LlM9HK3dnMa9jfnLoO2XEdTHR8vI


@Gerilame

Gerîla

14 Nov, 18:39


با لە کۆلن ببین بە ملیۆنان کەس و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەین.
بەڵێ، من لە ۱٦ی مژدار لە کۆلن دەبم!
16.11.2024 کاتژمێر 10:00

Deutzer Werft, 50679 Köln
#MeşaAzadiyaRêberApo

@Gerilame

Gerîla

14 Nov, 15:51


💢#سلێمانی؛ شاری شیعر و هونەر و ڕەتکردنەوەی داگیرکاریی

ئەمڕۆ ٢٤٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا تێدەپەڕێت.

-مێژووی شاری سلێمانی
-شاری سلێمانی لە ڕووی جوگرافییەوە
-بەرخۆدان و بەرەنگاریی وەک مۆرکی شارەکە
-سلێمانی و کەلتووری کوردەواریی
@Gerilame

Gerîla

14 Nov, 14:36


#شام
ئیسرایل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوچەی مەزە لە دیمەشق، ١٧ کەس کوژران کە ٣یان مەدەنین و ٩ یتر برینداربوون
@Gerilame

Gerîla

14 Nov, 08:30


هێزی ڕزاگاریی عەفرین رایگەیاند کە ٣ چەتەی داگیرکەریان کوشتووە

ئەمە دیمەنی کوژرانی چەتەیەکە بە قەناس لە بەرەی شێراوا.
@Gerilame

Gerîla

14 Nov, 06:17


بەیانی باش

پایز لە ناوچەی بەرواری باڵا.
@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 21:22


💢ئەمڕۆ ١٠ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهید بوونی گەریلا دڵگەش خۆشمێر، کە لەشەنگال شەهید بوو.

لەو راپۆرتەدا، یادێک لەو شەهیدە دەکەینەوە.

@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 18:04


📌 ڕۆژی ۱٦ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٤ لە شاری کۆلن ڕێپێوانی ئازادی بۆ ئۆجالان بەڕێوە دەچێت..
تۆش بەشدار بە!

#MeşaAzadiyaRêberApo

زانیاری زیاتر https://t.me/TwitterkurdsHashtags

@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 17:26


📌 ژوری زاگرۆسی کۆنفدڕاڵ لە کڵاپهاوس

🔸وریشە و پەخشان ڕێبەری ژنانەترین شۆڕشی سەردە

🔹ئێوارەیەک بۆ خاوەنداری لە وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، ئەمڕۆ کاتژمێر ۲۲:۳۰ بەکاتی زیندانی ئەوین لە کۆماری سێدارە و کاتژمێر ۲۲:۰۰ بەکاتی باشوری کوردستان بەرامبەر ۲۰:۰۰ بەکاتی ناوەندی ئەوروپا.

- ئەم ئێوارەیە

بەشداری
https://www.clubhouse.com/room/7VBCk14ozwh18yqZr:FsBcKJ04RmIhy-7vUgcuEaXkIwNJO8-Q6jVD_0iqvWY?utm_medium=ch_instant_invite&utm_campaign=bsfpPXTPvuajI_hh0P6Y3g-1491118&chs=y3eIvbyGqZ%3AnFUZzUJTSd7fE0VCdHycejfXywYyQKqKuz1RV0W53u8

@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 14:05


💢یەبەشە ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شنگالی پیرۆزکرد

ئەمرۆ نۆیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی ناوەندی شاری شنگالە لەدەست چەتەکان
فەرماندەیی گشتی یەبەشە، بەوبۆنەیەوە ڕایگەیاند
"لە ژێر ڕۆشنایی فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانی گەلی ئێزدی، بەشداری گەنجان بە ڕۆحێکی فیداکاری و هەروەها پشتگیری گەل و گەنجان لە هەر چوار بەشی کوردستان لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەرایەتی سەرکەوتنی شنگال بەدەست هات."

فەرماندەیی گشتی یەبەشە، بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگالەوە لە دەستی چـ.ـەتەکانی د١عـ.ـش پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی یەبەشە

https://rojnews.news/?p=523849

@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 13:27


📢 بانگەوازی

🗓 ئەمشەو، بۆ بەرفراوانکردنی ڕێپێوانی گەورەی کۆڵن، ڕۆژی ۱٦ی نۆڤەمبەر کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، بانگێشتی هەموو لایەک دەکەین کە بەشداری لەم هاشتاگەدا بکات.

ئامەد : تا ۲۱:۰۰
بروکسل کاتژمێر ۱۹.۰۰
'
@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 10:58


ئەلێکساندەر:“بە بۆچوونی ئێمە پێویستە رێککەوتنێک لە نێوان شام و بەرێوەبەرایەتییەکە، وەک دەڵێن خۆبەرێوەبەرایەتی باکور ورۆژهەڵاتی سوریادا هەبێت”

“بەداخەوە وەک ئێمە دەیبینین لەوێ‘رۆژئاوا’ کاریگەرییەکەی گەورەی ئەمریکا هەیە و ئەوان ئاستەنگیی دروستدەکەن بۆ بەرەو پێشچوونی دیالۆگێکی لەم شێوەیە، ئێمە دەزانین کە هەندێک چاوپێکەوتن لەنێوان شام و وەک دەڵێن رۆژئاڤادا هەن بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بێ ئەنجامن”

“لە راگەیەندراوی دووایی فەرماندەی #هەسەدە بەڕێز #مەزڵوم عەبدی ئاشکرابوو کە جارێکیتر بەداخەوە لایەنی کوردیی شام تۆمەتبار دەکات بەوەی کە شام دان بە رەوشی واقعی ناوچەکەدا نانێت و خۆی بەدوردەگرێت لە دیالۆگێکی ئەنجامگیر"

"ئێمە هەرجار دەڵێین کە ئێمە بەتوندی لەدژی هەموو پیلانەکانی #جوداخوازین، و دەڵێین کە پێویستە دەست بە دیالۆگ لەگەڵ دەسەڵتی ڕیاڵدا بکرێت و خۆیان بگەیەننە ئەنجامێکی سازشکردن، ئێمە هیوامان وایە کە بەرێوەبەرایەتی کوردان رێگای عەقلی تەندروست هەڵدەبژێرن و حسابی خۆیان نەک لەسەر جوداخوازیی و دژایەتی شام بکەن بەڵکو بەپێچەوانەوە دەستی خۆیان بۆ شام درێژبکەن و کێشەکان چارەسەربکەن، ئێمە پێمان وایە کە دیالۆگی #کوردی_سوریی دەگاتە ئەنجامێکی ئەرێنی.
@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 10:14


💢ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا پوتین، تایبەت بە سووریا، لە ٢٢ـەمین کۆبوونەوەی ئاستانە قسەی کرد و ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە سووریا لەلایەن مۆسکۆوە قبووڵ ناکرێت.

نوێنەرەکەی پوتین ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی تورکیا ڕەوشەکە چارەسەر ناکات و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و وتی: “قەیرانی سەر سنووری ئیسرائیل_لوبنان چارەسەر نەکراوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک لەم هەلومەرجەدا کاریگەرییەکی خراپی دەبێت، ڕەنگە ڕێکخراوەکانی وەک هەیئەت تەحریر ئەلشام سوودی لێ وەربگرن”.

سەرۆک کۆماری تورک تەیب ئەردۆغان لە مەڕاسیمی ١٠ـی تشرینی دووەم قسەی کرد، لە قسەکانیدا ئاماژەی کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە سووریا.

لە وەڵامی پرسیاری “ئایا ڕووسیا لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەربارەی پرسی سوریا گفتوگۆ دەکات؟” لاڤرێنتیڤ ڕایگەیاند لە سەردەمی سەرۆکایەتی ترامپدا ئامادەن لەگەڵ واشنتۆن دەربارەی سووریا کۆبوونەوە بکەن، ئەگەر واشنتۆن پێشنیارێک بکات، ئەوا ڕووسیا هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیارەکە دەکات و بە ئەگەرێکی زۆر وەڵامێکی ئەرێنی دەداتەوە.”
@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 10:09


#شنگال
لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە کە ساڵیادی رزگارکردنی ناوەندی شاری شنگالە لە دەست چەتەکانی داعش، فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکی داگیرکەر بەچڕی بە ئاسمانی شنگالدا دەسوڕێنەوە.
@Gerilame

Gerîla

13 Nov, 09:51


💢کەوتن بوونی نییە
سەرکەوتن مسۆگەرە.
@Gerilame

Gerîla

12 Nov, 18:32


💢سەرژمێری گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2024، لە کاتێکدا دێت کە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم رووبەڕووی شاڵاوێکی نوێی گۆڕینی دیمۆگرافی بوونەتەوە، ئەم هەنگاوە چارەنووسسازە کە بڕیارە لە 20ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پاراستنی ناسنامەی راستەقینەی ئەم ناوچانە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانە سیستماتیکانەی کە بە درێژایی زیاتر لە 75 ساڵە بەردەوامن.

مەترسییەکانی قۆناغی ئێستا
بەردی بناغەی ماددەی 140

ئەرکی نەتەوەیی و بەرپرسیارێتیی مێژوویی
هۆشدارییە جددییەکان

تەواوی وتارەکەی ئەرسەلان مەحموود 👇👇

https://rojnews.news/?p=523602

@Gerilame

Gerîla

12 Nov, 18:19


💢سەرجەم خێزانە کەرکوکییەکانی نیشتەجێی دەرەوەی شارەكە ئاگادار دەكرێنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتی یەنەكە ڕایگەیاند، بە پێویستی دەزانین ئاگادارتان بکەینەوە کە لە ڕۆژانی ١٩/١٨/١٧/١٦ی مانگی ١١ لیژنە گەڕۆکەکانی سەرژمێری پێداچوونەوە بەو زانیاریانە دەکەنەوە کە پێشتر وەریانگرتووە بۆیە پێویستە سەرجەم بەڵگەنامەکانتان لەو ماڵە دابنێن کە خۆتان مەبەستانە سەرژمێری تێدابکەن ئاساییە ئەگەر خۆشتان ئامادە نەبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو خێزانانەشی کە ناونوس نەکراون بە هەر هۆیەک ئەتوانن لەم ڕۆژانەدا خۆیان تۆمار بکەن، پێداچوونەوەکە ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە پێشتر تۆمارکراون.
باسی لەوەشكردووە، لەڕۆژانی ٢١،٢٠ی مانگی ١١پێویستە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە لە کەرکوکبن و بەڵگەنامە ئەسڵیەکانیان پێبێت.

Gerîla

05 Nov, 20:49


لە ئێلهـ سوپای داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر هەوڵی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دەدات

Gerîla

05 Nov, 20:31


#باکور
بەردەوامی نارەزایەتییەکان لە دژی قەیومەکانی دەوڵەتی داگیرکەر.
@Gerilame

Gerîla

05 Nov, 18:20


هەواڵگری و بیرەوەری

دەوڵەتی تورک یەک مسقاڵەزەڕە لە ئارەزووی فراوانخوازی و داگیرکاری لاینەداوە و بۆ ئەوەش پەرە بە سیاسەتی خوڵقاندنی بیرەوەری (زاکیرە)ی درۆیینەی دەزگای هەواڵگری ئێراقی دەدات.

بەردەوامی لەسەر لینکەکانی ژێرەوە

https://aza-press.com/?p=1984

https://www.facebook.com/share/p/bWjUWserJpXH45ZL/?mibextid=WC7FNe

@Gerilame

Gerîla

04 Nov, 20:30


سوپای داگیرکەر بە هاوکاریی پەدەکە دارەکانی ناوچەی بەواری باڵا دەبڕن و بە کامیۆن دەیدزن.
@Gerilame

Gerîla

04 Nov, 20:10


هاوسەرۆکی دەم پارتی باکرخان:. قەیوم هیچ جارێک لەسەر خاکی کوردستان سەرناکەوێت. با باش بزانن سەید ڕەزا و شێخ سەعید و مەزڵوم، دەنیز و ساکینە چییان کرد گەلی کورد و گەلانی تورکیا هەمان شت دەکەن.
@Gerilame

Gerîla

04 Nov, 19:58


#مێردین
💢سەرۆکی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل لە دژی قەیوم هاتە کوردستان

سەرۆکی جەهەپە هاتە مێردینی باکوری کوردستان و نارەزایەتی لەدژی قەیومەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی دەربڕی و لە ناو خۆپیشاندەراندا لە بەردەم گەورە شارەوانی مێردین قسەی کرد.
@Gerilame

Gerîla

04 Nov, 19:36


💢ببینن شێرە گەنجانی باکوور چۆن ڕووبەڕووی فاشیستەکان دەبنەوە.

لادانی سەرۆکشارەوانیە هەڵبژێراوەکان بەواتای ئەوە دێت، کە ڕێبەر ئاپۆ ڕاستی وت؛ " گۆشەگیری بەردەوامە"
@Gerilame

Gerîla

04 Nov, 19:25


#ئیستەنبوڵ
💢“کوردستان گۆڕستانی فاشیستان”

ناڕەزایەتی گەلی کورد لە شارۆچکەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ لە دژی قەیومەکانی دەوڵەتی داگیرکەر.
@Gerilame

Gerîla

04 Nov, 16:56


#مێردین
بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان لەدژی دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکانی کوردان.
@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 22:28


💢بەرنامەی روداو لەگەڵ ئیبراهیم برۆ نوێنەری چەتەکانی ئەنەکەسە

کەناڵی ڕوداویش بە ئاشکرا باس لە بەشداربوونی هەشت سەرچەتەی چەتەکانی "سوڵتان موراد" دەکات لە کۆبوونەوەکەی هەولێر.
@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 22:06


💢چەتەکانی تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوە

چەندین سەرکردەی چەتە تیرۆریستەکانی تورکیا لەناویشیاندا ئەحمەد عۆسمان نوێنەری گروپی چەتە بەکرێگیراوە تورکمانەکان"سوڵتان موراد" لە هەولێر لەگەڵ چەتەکانی ئەنەکەسە کۆبوونەوە.

گروپی چەتەکانی سوڵتام موراد بەرپرسن لە داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی، و دزینی زەوی و زەیتون و ماڵ و موڵکی کوردان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی کورد، و رۆژانە تاوان ئەنجام دەدەن، ئەمانە بە چالاکانە بەشدارن لە پڕۆسەی گۆڕانی دیمۆگرافی لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوادا، بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافەکانی مرۆڤ و نێودەوڵەتی، لەوانە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی تایبەت بە سوریا، ئەم گروپە تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.
@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 21:19


🔻رۆژ بەڕۆژ زانیاریی زیاتر لەبارەی چالاکیەکەی هەردوو گەریلای تابوری نەمران، ئاسیا عەلی و رۆژگار هێلین ئاشکرا دەبێت، کە لە جەرگەی ئەنقەرە ئەنجامیان دا و تیایدا ٥٠ سەرباز و ئەندامی میتی دەوڵەتی تورکیا کوژران.

لە تازەترین زانیاریدا رۆژنامەوان عەگید سیروان لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە، تایبەت بە ئاریەن تیڤی رایگەیاند کە چالاکییەکە بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک بەردەوام بووە.

عەگید سیروان دەڵێت: کاریگەریی چالاکیەکە هێندە بەهێزە، کە دەوڵەتی تورکیای تووشی شڵەژان کردووە.

@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 18:44


🔘 #به‌شی_سێیه‌م(3)
💥زنجیره‌ی سێیه‌م، ڕێنمایی و وتاری ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ ساڵی 1992 كه‌ ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان.
به‌ ژێرنوسی سۆرانی، به‌ چەند خوله‌ك له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رمان بن
✍🏻--نزیك له‌ 26 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناوی ئه‌م وتنانه‌ به‌ تۆ به‌خشی، تۆش چه‌ند خوله‌ك كاتت پێ ببه‌خشه‌


💥🆔💥
┅─═ঊঈ @Reberocalan ঊঈ═─┅

Gerîla

29 Oct, 16:10


کۆگایەکی ئارد لە قامشلۆ کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بۆردومانکراوە.
@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 15:29


#سێرت
💢لە ناوچەی هەرەکۆلی سێرت لە باکوری کوردستان سوپای داگیرکەر ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ٢٤ شوان و کۆچەر لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیرکران.
@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 15:11


💢دەوڵەتی تورک، ١٠١ ساڵ لە هەوڵی قەلاچۆکردنی کوردان.
@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 15:08


💢دەوڵەتی تورک، ١٠١ ساڵ لە هەوڵی قەلاچۆکردنی کوردان.
@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 15:00


ئەم ڕاپۆرتە کە چەند هەفتەیەک پێش کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە باکۆ بڵاو کرایەوە، داوای ڕێوشوێنی خێرا و یەکلاکەرەوە دەکات بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و ڕێگریکردن لە کاریگەرییە تێکدەرەکانی گۆڕانی کەش‌وهەوا.

لە ڕاپۆرتەکەدا کە لە لایەن پرۆگرامی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNEP)ەوە ئامادەکراوە، هاتووە کە سەرەڕای پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی گەرمخانەیی، بەڵام ڕێژەی ئەو گازانە لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی.
ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێستا جیهان لەسەر ڕێڕەوی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە ڕێژەی ٢.٥ تا ٢.٩ پلەی سەدییە تا کۆتایی سەدە؛ ئەم ڕێژەیە زۆر زیاترە لەو سنوورەی لە ڕێککەوتنی پاریسدا دانراوە کە ١.٥ پلەی سەدییە.

ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر ڕێوشوێنی بەپەلە نەگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی، جیهان ڕووبەڕووی لێکەوتەی کارەساتبار دەبێتەوە وەک "بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا، وشکەساڵییەکی زۆرتر، لافاوی وێرانکەر و زیادبوونی کارەساتە سروشتییەکان".
ڕاپۆرتەکە داوا لە وڵاتان دەکات پابەندبوونەکانیان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی زیاد بکەن و ڕێوشوێنی خێرا بۆ گواستنەوە بۆ وزەی نوێبووەوە و زیادکردنی کارایی وزە بگرنەبەر. هەروەها جەخت لەسەر گرنگی وەبەرهێنان لە گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و پاڵپشتیکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکاریانە کراوەتەوە.

بڕیارە ئەم ڕاپۆرتە لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیکتاتۆڕی باکۆ تاوتوێ بکرێت کە لە ٢٩ی ئەم مانگە تا ١٢ی دێسەمبەر بەڕێوەدەچێت.
لەم کۆنفرانسەدا وڵاتان باس لە چۆنێتیی زیادکردنی هەوڵەکان دەکەن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشو هەوا.

Gerîla

29 Oct, 14:59


بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێژەی دەردانی گازی گەرمخانەیی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، دەگوترێت ئەمەش جیهان دەخاتە سەر ڕێگەیەک کە گەرمبوونی کارەساتباردا تێدەپەڕێت.

Gerîla

29 Oct, 10:36


ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی: دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی ئەمریکی پشکنینی دامەزراوە نەوتییە زیانلێکەوتووەکان دەکەن

@Gerilame

Gerîla

29 Oct, 09:47


هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزا دران و ٣یش برینداربوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند لە چالاکی گەریلاکاندا لە زاپ و خاکورک ٥ داگیرکەری تورک سزا دران و ٣یتر برینداربوون.
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 19:30


💢هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆز بۆسەر کۆمپانیای دروستکردنی درۆن لە #ئەنقەرە.
@GERILAME

Gerîla

27 Oct, 18:05


جەیشول عەدل رایگەیاند کە لە هەرێمی سیستان و بەلوچستان هێرشیان کردۆتە سەر کاروانێکی سوپای پاسداران و لە ئەنجامدا ١٠ سەربازی رژێم کوژراون.
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 17:52


ئاشکرا بوو لە چالاکییەکەی تابووری نەمران بۆ سەر ناوەندی سوتاش لە ئەنقەرە، ٤٠ جەندرمە و ئەندامی هێزی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون و ١٠٠ ئەندامیشیان برینداربووە، پێچەوانەی ئاماری ناڕاستی دەوڵەت کە تەنها کوژرانی چوار کەسیان ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەنووس کورتای سەرحەد لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەدرۆ دەخاتەوە و ئاشکرای کرد، بەگوێرەی زانیاری ورد کە گەیشتوونەتە دەستمان، ئەو ئامارانەی کە دەوڵەتی تورک لەبارەی چالاکییەکەی ئەنقەرەوە ڕایگەیاندووە ناڕاستە.

لە چالاکییەکەی تابووری نەمران لەسەر ناوەندی توساش لە ئەنقەرە، ٤٠ جەندرمە و ئەندامی هێزی تایبەتی دەوڵەتی تورک کوژراون و نزیکەی ١٠٠ ئەندام و چەکداریشیان بریندار بووە.”
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 17:48


#گارە
💢بۆردومانی وەحشییانەی سوپای تورکی داگیرکەر بۆسەرچیای گارە لە ئامێدی.
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 17:38


لە چالاکیی گەریلاکاندا کوژراوە بەڵام ئەوان درۆی هەرجار دوبارە دەکەنەوە کە گوایە بە جەڵتەی دڵ مردووە.

سەربازی داگیرکەری پلەبەرز فاتح چەلیک کوژرا.
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 12:32


ئیدارەی خۆبەرێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماری هێرش و قوربانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بڵاوکردەوە..
"هێرشەکان هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی پێنج ملیۆن کەس"

ئامانجی هێرشەکان پەککخستنی گۆڕەپانە ئابووریی و ژیانییەکانی هەرێمەکەیە و ڕاگەیاندرا، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەم شێوەیە پیلانەکانی لە دژی گەلەکەمان جێبەجێ بکات، بە پەرەدان بە گەمارۆی ئابووریی ژیانی گەل قورس بکات.

زیاتر لە ١٥٠ هەزار بنەماڵە بە هۆی هێرشی سەر وێستگەکانی کارەبا بێ کارەبا بوون، بە هۆی پچرانی کارەباوە وێستەگەکانی دابەشکردنی ئاویش لە کارکەوتوون.
– لەکارکەوتنی نانەواخانەکان و کەمبوونەوەی سوتەمەنی.

Gerîla

27 Oct, 11:27


🛑ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپـەگـە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی چالاکی گـەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی خواکوڕک ٥ سەربازی ترکیا سزادران

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە چەندین جار لەلایەن تورکیاوە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە

@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 10:10


چالاکییەکانی وڵامدانەوەی هەسەدە، لە تلتەمر و کانی عیسا لەدژی بارەگاکانی سوپای داگیرکەر.

Gerîla

27 Oct, 09:57


تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەر.

Gerîla

27 Oct, 08:12


💢چالاکییەکانی تۆڵەکردنەوە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە لەدژی سوپای داگیرکەر.
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 07:48


💢ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ:“ داگیرکاریی تورکیا ژێرخانی ئابوری و دامەزراوە سەرەتاییەکانی ژیان بە ئامانج دەگرێت، وێستگەکانی ئاو، غاز و کارەبا، نانەواخانە، سایلۆی دانەوێڵە و دەرمانخانەکانی کردە ئامانج، جگە لە شوێنە سەربازییەکان و بازگەکانی ناوچەکانی “ئیدارەی خۆسەر”.

زیاتر لە ١٠٠ هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدراون.

لەم هێرشانەدا ١٦ مەدەنی شەهیدبوون و ٦٠ مەدەنی تر برینداربونن.

@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 07:37


کوشتنی چەتەیەکی تر لە عەزاز بە قەناسی شەرڤانانی هێزەکانی رزگاریی عەفرین.
#HRE
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 07:35


💢کوشتنی بەکرێگیراوێکی تورکی داگیرکەر لە مارێ بە قەناسی #HRE
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 07:32


💢هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەدژی داگیرکەران چالاکییان کرد لە مارێ و عەزاز، ٥ بەکرێگیراو کوژران و ١١ سەربازی داگیرکەر و ٣ بەکرێگیراوی تر برینداربوون.
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 07:24


30 ناوەند لە خزمەت دەرچوون

🔵لە ئەنجامی هێرشە بەربەرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان وێستگەکانی نەوت و گاز و کارەباش لەناویدا ٣٠ وێستگە لە خزمەت دەرچوون.
@Gerilame

Gerîla

27 Oct, 07:21


ناوەندی کۆبانێ و ٣٦٦ گوند بێ کارەبا مانەوە

لەئەنجامی بۆردومانی وێستگەی کارەبای کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، ناوەندی شار و 366 گوند بێ کارەبا مانەوە.

Gerîla

26 Oct, 13:59


▪️ناو: شەفیق جونۆ

▪️ لە دایکبوو: ١٩٩٠ خانەسۆر – شەنگال

▪️ناوی دایک: تالێ

▪️ئەرک: سیخوڕی دەزگای پاراستن

🚫 لە سەر بنەمای سیخوڕی کردن و شەهید کردنی مام زەکی شەنگالی لە لایەنی هێزەکانی ئاسایشی شەنگال دەستگیر کراوەم.

زیاتر ⬅️ https://aza-press.com/?p=1848

@Gerilame

Gerîla

26 Oct, 13:49


نوێکراوتەوە:

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دەوروبەری زیندانی دێرک بۆردومان دەکەن کە دەستگیرکراوانی تیرۆریستی داعشی تێدایە، بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی هەڵهاتن تۆمار نەکراوە.

@Gerilame