ئێمە زۆربەمان نوێژ دەکەین
سوپاس بۆ خودا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نازانین مانای ئەو زیکرو ئایەتانەی کە لەنوێژەکەماندا دەیخوێنین چییە! ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەیاڵت بڕوات ، کاتێک بە ئاگا یەیتەوە سەلام ئەیەیتەوە و ناشزانیت چۆن نوێژەکەت تەواو کردوەو خەیاڵت لای نەبووە بەمەش نوێژەکەت .
پێویستە هەموو موسوڵمانێک لەمانای نوێژ تێبگات تۆ لەبەردەم الله دا ڕاوەستاویت قسەی لەگەڵ ئەکەیت ناشزانیت مانای قسەکانت!! زۆرناخۆشە وایە؟
ئێ بێگومان وایە کەواتە دەست دەکەین بە فێر بوونی ماناکەی
ـــــــــــــــــــــــ
💚ــــــــــــــــــــــ
ئەمـەش مانای ئایەت و تەکبیرەکانی ناو {نــــوێــــژ}ە
⬇
تەکبیرەی دەست پێکردنی نوێژ
اللهُ ٲَکْبَر
👨
خودا لە هەموو شتێک گەورە ترە لە زات و ناو و سیفاتە جوان و بەرزەکانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔑مـانای سـورەتـی الـفاتـیـحـە🔑
❄
❶ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
❶ بهناوی خوای بهخشندهی میهرهبان
❷ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
❷ ههموو سوپاس و ستایش بۆخوای پهروهردگاری جیهانیان
❸ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
❸ بهخشندهی میهرهبان
❹ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ
❹ خاوهنی ڕۆژی سزاو پاداشت دانهوه
❺ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ
❺ خوایه تهنها تۆ دهپهرستین وه تهنها له تۆ داوای یارمهتی دهکهین
❻ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ
❻ ڕێنموونیمان بکه بۆ ڕێگای ڕاست
❼ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ
❼ ڕێگای ئەوانهی که چاکهت لهگهڵ کردوون و ناز و نیعمەت و بەخششی خۆتت بە سەردا ڕشتوون نهک ڕێی ئهوانهی خهشم و قینی تۆیان بەسەردا ڕژا ، وە نەک ڕێی ئەوانەی کە گومڕا و سەر لێ شێواو بوون .
آمین
خوایە دوعاکانمان قبوڵ بکە و وەڵاممان بدەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💚مانای زیکری چەمینەوەروکوع💚
سُبْحَانَ رَبيَ الْعَظِیم
پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری گەورە و مەزنم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌐مانای ڕاستبوونەوە وهەستانەوە لە ڕوکوع🌐
سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَە / رَبَّنا وَ لَكَ الْحَمْدُ
خودا نزا و ستایشی ئەو کەسەی بیست و وەری گرت کە سوپاس و ستایشی کرد / پەروەردگارمان هەموو سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 👥مانای زیکری سوجدە بردن 👤
سُبْحَانَ رَبّيََ الاعْلَی
پاکی و بێ گەردی بۆ پەروەردگاری بەرز و بڵند
لێرەدا من زۆر سەرسامم بەم زیکرە😔 کاتێک تۆ لە نزمترین شوێنیت و سوجدە ت بردوە بۆ الله و دوپاتی ئەکەیتەوەو دەڵێیت خوابەرزترەو بڵندترە بێدەسەڵاتی و بێفیزی خۆت دەردەخەیت بۆ الله😍
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💟دوعای دانیشتنی نێوان دوو سوجدە بردنەکە💟
رَبِّ اغْفِرْ لِي ، رَبِّ اغْفِرْ لِي
پەروەردگارم لێم خۆش ببە ، پەروەردگارم لێم خۆش ببە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئینجا بزانین مانای تەحیات چییە
💮 مانای تەحیات💮
التحياتُ لله و الصَلَواتُ و والطَیباتُ☪سەلام و گەورەیی و پاک و بێ گەردی و داوا کردن و کردەوەی پاک و چاک هەر بۆ خودایە
السلام علی النَبى و رحمةُ الله وبركاتهُ
☪سڵاو ڕەحمەت و بەرەکەتی خوا لەسەر پێغەمبەری خودا بێت ﷺ
اسلام علینا و علی عباد اللە الصالحین
☪سڵاو لەسەر ئێمە و لەسەر هەموو بەندە چاکەکانی خوای گەورە بێت
أشهدُ أن لا اله الا الله و أشهد أنَ محمداَ عبدە و رسولە
شایەتی دەدەم کە هیج پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە جگە لە الله ، وە ☪شایەتیش دەدەم کە محمد ﷺ بەندە و نێردراوی خودایە
أللهم صل على محمد و على آل محمد☪خوایە دروود و سەڵاوات بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ
كما صليت على إبراهيم و على آل إبراهيم☪هەروەکو چۆن دروودت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم
إنك حميدُ مجيد☪بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت
اللهم بارك علی محمد و علی آل محمد
☪خوایە پیرۆزی بڕژێنە بە سەر محمد ﷺ و خانەوادەی محمد ﷺ
کما بارکت علی ابراهیم و علی آل ابراهیم
☪هەروەکو چۆن پیرۆزیت ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و خانەوادەی ئیبراهیم
إنك حميدُ مجيد
☪بەڕاستی تۆ سوپاس و ستایش کراویت و خاوەن شکۆیت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
💮مانای دوعای دوای تەحیات 💮
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْر ِ, و َمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ و سزای دۆزەخ و ئاشوبەی ژیان و ئاشوبەی مردن و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەجال