ئەوانەی نوێژی ھەینی دەکەن لەسەر شەقامەکە مردوون
ئەوانەشی کەنوێژ ناکەن چاوەڕێی تەواوبوونی نوێژەکە دەکەن کە کەل و پەلەکانیان بفرۆشن، ئەوانیش مردوون، ھەموویان ئێستا لەژێر گڵدان و کۆتایی ئەو ڕێگایە دەبینن کەپێیدا ڕۆیشتوون، نە ئەو کەسەی نوێژی کرد لەبرسا مرد و نەئەوەی نوێژی نەکرد لەبەر خاتری شت فرۆشتنەکەی وە نەھیچیشیان پارەکانیان لەگەڵ خۆیاندا برد،دونیایان نەماوە و بەڵام کردارەکانیان ھەر ئەمێنێ
خوایە کۆتاییەکی باشمان پێ ببەخشە!