Readfeeling™ @read_feeling Channel on Telegram

Readfeeling

@read_feeling


🌻🧡
05/08/17

Readfeeling™ (English)

Introducing Readfeeling™, the ultimate destination for book lovers and poetry enthusiasts alike. Founded on May 8, 2017, this Telegram channel, @read_feeling, is a haven for those who seek solace in the written word. With a collection of heartwarming poetry, thought-provoking quotes, and book recommendations, Readfeeling™ aims to ignite a passion for literature in its readers. Whether you're looking for a new book to dive into or simply searching for some inspiration, this channel has something for everyone. Join the community of avid readers and writers on Readfeeling™ and let the magic of words transport you to different worlds and emotions. Subscribe now and embark on a journey of literary exploration!

Readfeeling

24 Sep, 18:29


با چاوی تۆ بۆ کوشتنم تەرخان نەبێ
با زوڵفی لول من شێت نەکاو پەخشان نەبێ

'حەسیب قەرەداغی'
@Read_feeling

Readfeeling

24 Sep, 18:27


گەر ویساڵی تۆ بۆ جارێ بێتە شیفای دەردەکەم
سەد حەکیم بێتە فریادم تێکڕا هەمووی دەردەکەم

'ئادەمی'
@Read_feeling

Readfeeling

24 Sep, 18:25


وتم: عیشق ئاگری گرتە وجوودم
وتی: هەر بابەتی سووتانە خاشاک

'مەحوییا'
@Read_feeling

Readfeeling

24 Sep, 18:24


گەر لە یار جیا نەبمەوە، ڕۆحم بکێشن نامرم
چونکە هەر ڕۆحی ڕەوانه دڵبەری جانانی من

'حەمدی'
@Read_feeling

Readfeeling

24 Sep, 18:15


گەورە ئەو کەسەیە کە پشکۆی ئاگر وا لە دڵیدا بەڵام خۆشبەختی دەخاتە دڵانەوە..

'م. شەماڵ موفتی'
@Read_feeling

Readfeeling

24 Sep, 18:12


مرۆڤەکانی سەر ئەم زەوییە هێشتا لەو ڕاستیە تێنەگەیشتوون کەبەشی هەموومان لەئازار بەئەندازەی یەکە, هیچ مرۆڤێک نییە ژانێکی کوشندەی نەبێت, ئازارێکی نهێنی و گەورەی نەبێت, مرۆڤ ئەگەر برینێکی بەرچاویشی نەبوو ئەوا بوغزێک و گرێیەکی هەیە دەیچەوسێنێتەوە.

'بەختیار عەلی'
@read_feeling

Readfeeling

09 Aug, 14:25


شارێك.. ناخی خەڵكەكەی تاریك بێت، بە داگیرساندنی چرای ماڵەكان و ڕووناككردنەوەی شەقامەكانی، ئەو شارە ڕووناك نابێتەوە.

“نەبەز گۆران”
@read_feeling

Readfeeling

09 Aug, 14:23


ئه‌تۆ فه‌سڵێکی سه‌خیت له‌ جوانی, به‌شی داڵغه‌یه‌ک ته‌ماشام بکه‌ به‌شی شانازییه‌کی که‌م.. به‌قه‌ده‌ر ده‌نکه‌ زه‌نگیانه‌یه‌کی شین له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ فه‌رعه‌کانی ڕۆیشتنت ئاوڕێکی بچووکم لێ بده‌ره‌وه‌ دڵنیابه‌ خوایش پێی خۆشه‌.

"مەهدی ساڵح مەجید"
@read_feeling

Readfeeling

09 Aug, 14:18


لە کۆتایی ڕۆژەکەدا، بەرگەی زۆر زیاتر لەوە دەگرین کە پێمانوایە بەرگەی دەگرین.

“فریدا کالۆ“
@read_feeling

Readfeeling

09 Aug, 14:12


من هەسارەیەکم هەموو مانگەکانم پشتیان تێکردووم بە تەنها بێ ئەوەی پێ بزانی تۆم کردووە بە خۆری خۆم بێ وچان بە دەوری تۆدا ئەخولێمەوە.

“گۆران سەعید”
@read_feeling

Readfeeling

09 Aug, 20:11


بیلال کەیوانی و بێخودی شاعیر.❤️

Readfeeling

09 Aug, 20:00


بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بەتەمای ئەو.
نایێتەوە لات ئەگەر سەریداناوە دڵی من.

‘بێخود’
@read_feeling

Readfeeling

09 Aug, 19:58


لەو ڕۆژەوەی ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من.
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من.

ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من.
یاخۆ بە چ داخێکەوە سوتاوە دڵی من.

‘بێخود’
@read_feeling

Readfeeling

31 Jul, 14:09


مەولەوی..❤️

Readfeeling

07 Jul, 14:23


❤️

Readfeeling

07 Jul, 14:22


دڵم هێندە تەنگە هەر جێی تۆی دەبێ و بەس تۆش مەحکومی حەپسی ئینفیرادی.

‘مام هێمن’
@read_feeling

Readfeeling

07 Jul, 14:18


لیسا له‌ دوورگه‌یه‌کی یاسه‌مینیی نزیک خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ده‌ژی که‌ له‌ مه‌زەننه‌ی هه‌موو عه‌قڵێکه‌وه دووره‌.. هیچ ڕۆژێکی ئاسایی پێی ناگات. هیچ ناونیشانێک نییه‌ له‌ دونیادا به‌ ته‌واوی بزانێت چ ڕێگایه‌ک ده‌گاته‌ به‌رده‌م ئاستانه‌ی تایبه‌تیی گۆشه‌گیریی دڵی لیسا.. هیچ سه‌ربورده‌یه‌کی خورافییش لێی ڕوون نییه‌ ده‌روازه‌ی حه‌ره‌مسه‌رای خه‌نه‌ییی عیشقی ئه‌فسانه‌ییی لیسا ده‌که‌وێته‌ چ قوڕنه‌یه‌کی ئارامیی دونیاوه.. عه‌ڕڕافه‌کانیش نازانن داڵغه‌ی لیسا له‌ چ گه‌ڕه‌کێکی بێده‌نگیدا ده‌ژی..

‘مەهدی ساڵح’
@read_feeling

Readfeeling

07 Jul, 14:14


من ئابڕووم هەیە، من دۆستی نیوەڕێگە نیم، گەر ئەمڕۆ خۆشم بوێی، بەدڵنیاییەوە، بەیانی دەبێت بۆت بمرم.🤍

‘شوان سەعید’
@read_feeling

Readfeeling

16 Mar, 16:42


هەر ڕۆژێک لیسا نەخۆش بێت، لێرە خۆرەتاو هەڵنایەت.🧡

‘مەهدی ساڵح مەجید’
@read_feeling