"بە ناوی بەدیهێنەری هەست و پەپوولە"
ناوبەندی (ە)، بۆ دروستکردنی وشەی لێکدراو.
زمانی کوردی پڕیە لە وشەی لێکدراو.
یەکێک لە ئەو ڕێگانەی کە وشەی لێکدراو دروست دەبێت، کەڵکگرتن و یارمەتیی لە ناوبەندی #ە"یە.
بۆ وێنە:
برد+ە+پێ: بەردەپێ
گوڵ+ە+گەنم: گوڵەگەنم
بەرد+ە+نوێژ: بەردەنوێژ
چاو+ە+چاو: چاوەچاو
بیر+ە+بیر: بیرەبیر
ڕەش+ە+با: ڕەشەبا
مانگ+ە+شەو: مانگەشەو
وشەی لێکدراویش پێکەوە دەنووسرێت.
هیوادارم کەڵکی بووبێت.
خواتان لە دڵ🦋
@Pirsyar_kurd