ڪابووسـﹳ'ھ @kabwss Channel on Telegram

ڪابووسـﹳ'ھ

@kabwss


‌‌ ‏«تۆ عاشقترین دڵی دونیات دۆڕاند»


‌ ‌ ‌ ‌ ‌ «ناشناس، لێرە ئەوەی هەتە بیڵێ»
‌ ‌ ‏‌ ‌ ‌https://t.me/BiChatBot?start=sc-ad98cf44ef

ڪابووسـﹳ'ھ (Kurdish)

Do you believe in dreams? Do you often find yourself lost in the world of fantasies and imagination? If so, then you have come to the right place! Welcome to 'ڪابووسـﹳ'ھ', a Telegram channel dedicated to all the dreamers out there who have a passion for exploring the depths of their minds.

'ڪابووسـﹳ'ھ' is a space where you can share your dreams, thoughts, and experiences with like-minded individuals who understand the power of imagination. Whether you want to discuss the meaning behind a recurring dream or simply want to connect with others who share your love for the mystical world of dreams, this channel is the perfect place for you.

Join us on this journey of self-discovery and exploration as we delve into the fascinating realm of dreams and uncover the hidden truths that lie within. Let your imagination run wild and let your dreams take flight with 'ڪابووسـﹳ'ھ'. Don't miss out on this opportunity to connect with fellow dreamers and gain insights into the mysterious world of dreaming. Click on the link provided to join our channel and start your dream exploration today!

ڪابووسـﹳ'ھ

28 Dec, 20:12


لەدوای ڕۆشتنت تەنیا توانیم جەستەم لەسەر پێیەکانم بهێڵمەوە، بەڵام لە ناخەوە مردم.
جێگای خاڵیت هەتا ئێستاش چاڵێکی قوڵ و تاریکە کە هەموو ڕۆژێک وجودم تیایا نوقم ئەبێت، بەڵام تۆ ناتوانی بگەڕێیتەوە! تۆ مافی ئەوەت نیە ڕوو لەو ماڵە بکەیت کە تەواوی شوشەکانیت شکاندوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

27 Dec, 20:03


لەتۆوە برینێک لەسەر دڵم دروست بوە، کە تەنانەت خۆشت ناتوانی چارەسەری بکەی.

ڪابووسـﹳ'ھ

26 Dec, 22:54


هەندێ جار تەواوی ڕستەکانی دونیا بەس نین بۆ ئەوەی وەسفی حاڵی خۆتی پێ بکەی،
و هەندی جاریش ڕستەیەکی کورت کافیە بۆی.
ئەمەش جارێکە لەو جارانە.

ڪابووسـﹳ'ھ

26 Dec, 22:48


0:20
«همخواب رقیبانی و من تاب ندارم»

ڪابووسـﹳ'ھ

26 Dec, 20:58


من چیم لە دەست دێ
کاتێ تۆ دڵت دزیم و ڕۆیشتی؟!
جگە لەوەی وابکەم،دڵم توندتر لە سنگی تۆدا لێبدات.

ڪابووسـﹳ'ھ

26 Dec, 09:20


نا ئەمە هی سێ ساڵ پێش ئێستە نیە، هی دە خولەک پێش ئێستەیە و ئەزانم ئێستە ٢٠٢٤ە، تەنیا نازانم بۆ چی کاتێک خەیاڵم ڕۆشتبوو پێنوسەکەم ٢٠٢١ی نوسی!
ئاخر تێپەڕیوە، ماوەیەکی زۆرە تێپەڕیوە..

ڪابووسـﹳ'ھ

25 Dec, 19:35


ئەگەر ١٠ کێشەم هەبێ، ٩ دانەیان بە باوەشت چارەسەر ئەبێ.

ڪابووسـﹳ'ھ

24 Dec, 22:01


...
سوتانەوەی گەدە، پەیوەندی بەوە نیە چی دەخۆی،
پەیوەندی بەوە هەیە چی دەتخوات؟ بۆ نمونە دڵەڕاوکێ و خەم!

ڪابووسـﹳ'ھ

24 Dec, 07:53


ڕسوایی بۆ ئەوەی کردمی بە بونەوەرێکی بێزار لە توخمی ئینسان..

ڪابووسـﹳ'ھ

22 Dec, 20:36


ئەمشەو کاتێک لە کار بووم، لەناکاو منداڵێک هاتە ژورەوە، تەمەنی لە پێنج ساڵ زیاتر نەبوو، زۆر بە خێرای کەوتە قسەکردن لەگەڵم وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ئەمناسێت، ناچاری کردم لە جێگەکەم هەستم و چەندین جار بەدوکانەکەدا بەدوایا بسوڕێمەوە و وەڵامی پرسیارە دوبارەکانی بدەمەوە، چەندین جار پرسیاری هەمان شتی ئەکرد(ئەمە چیە؟)، سەیریەکەی لەویادا بوو کە من لەگەڵ هەموو ماندوویەتیەکەم بێ بێزار بوون وەڵامم ئەدایەوە و دوبارە و دوبارە پێم ئەوتەوە کە چ شتێکە. لەدوای پێنج جار سوڕانەوەی یەک بەدوای یەک لە دوکانەکە بە ناچاری بۆ ئەوەی ڕازی بکەم بگەڕێتەوە ماڵەوە دوو ماچم کرد و وێنەیەکمان گرت.
هیچکات بەو خێراییە کەسێکم بەو شێوە خۆشنەویستوە
بەڵام..
لە کۆتا سات بیرم هاتەوە هێشتا ناویم نەزانیوە،
لەناکاو کەوتمە ناو خەیاڵەکانم، ئەو خەیاڵانەی بە هەزار زۆر و زەحمەت خۆمم لێ ڕزگار ئەکردن
کاتێک بە دەنگی منداڵەکە هاتمەوە هۆش خۆم، بینیم من ناوی ئەوم پرسیوە و ئەویش لە وەڵامدا
وتویەتی؛ ئادەم.

-🦢

ڪابووسـﹳ'ھ

21 Dec, 22:08


1:51
هەبوونی دڵێکی شکاو، هەمیشە نیشانەیەکی خراپ نیە
هەندێ جار نیشانت ئەدات کە لانیکەم بۆ بەدەست هێنانی شتێک لەناو ژیانت، لە قوڵای دڵتەوە هەوڵت داوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

21 Dec, 21:36


دﻳﻮوﻧﻪ ﻗﻠﺒﻢ ﻣﻴﻤﻴﺮه ﺑﻰ ﺗﻮ..

ڪابووسـﹳ'ھ

21 Dec, 20:46


کاتێک شەڕی غرورمان کۆتایی پێهات،
دوبارە ئەگەڕێینەوە لای یەکتر..

ڪابووسـﹳ'ھ

20 Dec, 21:48


یان لەسەر بێدەنگییەکەت بەردەوام بە
کە ماناکەی ئەمەیە "نیگەران مەبە،من زۆر باشم"
یان ئەگەر وا نییە چەند دێڕێکم بۆ بنووسە.

ڪابووسـﹳ'ھ

19 Dec, 20:04


نە خۆت خۆشت ویستم،
نە هێشتت کەسێکی ترم خۆشبوێت.

ڪابووسـﹳ'ھ

18 Dec, 20:22


ئەم ڕۆژانە غەمگینترینم، ئەبوو لێرە بیت و ببیت بە پەنا بۆم..

ڪابووسـﹳ'ھ

17 Dec, 21:31


عاشقی یەکێک لە وێنەکانیم..

ڪابووسـﹳ'ھ

16 Dec, 21:48


نامەیەکی کورت لە منەوە بۆ تۆ:
من تۆم زۆر "دوێنێ شەویش دوبارە خەوم پێتەوە بینی"

ڪابووسـﹳ'ھ

07 Dec, 21:04


بیرمە سەرەتاکان شەرمم ئەکرد لەوەی پێی بڵێم"خۆشمەوێی"لە جێی ئەوە ئەموت"وشم مسیەی" هۆکارەکەی ئێستاش ئاشکرا نیە بۆم،بەڵام تەنیا بەم شێوەیە ئەمتوانی پێی بڵێم کە خۆشمەوێت.
لەگەڵ تێپەڕبونی کات فێربووم بێ هیچ شەرم کردنێک پێی بڵێم"خۆشمەوێی"هەموو ڕۆژێک، هەموو سەعاتێک، هەموو دەقەیەک، هەتا ئەو حەدەی خۆشم وتنی"وشم مسیەی"م بیرچویەوە، بەتەواوی تەرکم کرد، پێموابوو ئەگەر بمەوێ بە ڕونی تێیبگەیەنم خۆشمەوێت ئەبێت بە ڕونیش پێی بڵێم.
بەڵام ئێستا بەجێیەک گەیشتوم،خۆشەویستیت وەها ئازارێکی پێ داوم، کە ئەمجارە شەرم نا، ترسم لە وشەی خۆشمەوێی هەیە،ئێستا هەرکاتێک بیرت لێئەکەمەوە دوبارە ئەڵێم"وشم مسیەی"
ڕاستیەکەی من ناتوانم خۆم لە خۆشەویستی تۆ ڕزگار بکەم، تەنیا هەوڵئەدەم بە شێوەیەکی تر و لەژێر زمانێکی تر خۆشەویستیت بەزیندووی بهێڵمەوە..
هەموو شت دوبارە بویەوە بەڵام ئازیزم ئەو هەستەی سەرەتا و ئەم هەستەی ئێستا، ئێرە تا ئاسمانی فەرقە.
وشەی "خۆشمەوێی" هەموو ڕابردووم بە ئازارەکانیەوە بیردێنێتەوە
و بیرهاتنەوەی هەر یادێکی ڕابردوو ئاگرە و من ئێستا خۆڵەمێشێکیشم لێ نەماوەتەوە.
تۆش ئەگەر هاتی بە حورمەتی تاکتاکی ئازارەکانم تکایە مەڵێ "خۆشمدەوێی".
-🦢

ڪابووسـﹳ'ھ

07 Dec, 20:07


....

ڪابووسـﹳ'ھ

06 Dec, 20:07


..
ئاگری لە من بەردا
و خۆی دورکەوتەوە تا نەسوتێت.

ڪابووسـﹳ'ھ

06 Dec, 18:20


پارادۆکس یانی
تەواوی ڕۆژ سەرگەرمی خۆشویستنت بم
و لە کۆتایی شەو بۆم دەربکەوێت هی من نیت..

ڪابووسـﹳ'ھ

05 Dec, 20:03


من ناتوانم بەبێ تۆ بژیم،
بەڵام کێشەکە لێرەدایە، کە لەگەڵ تۆش ناتوانم.

ڪابووسـﹳ'ھ

04 Dec, 21:16


بۆچی هەموو جار کە لەبەر ئاوێنە خەریکی شانەکردنی قژمم،
دەبینم تۆ لە دواوە لەسەر لێواری تەختەخەوەکە دانیشتوی، زەردەخەنە دەکەی و بە سەرسامییەوە لێم دەڕوانی،
وەک ئەوەی بڵێی:
چەندە جوانی!
بەڵام کە ئاوڕ دەدەمەوە، دەبینم لەوێ نی.
بۆچی کە دەنووم،
هەست بە پەنجەکانت ئەکەم بەسەر چەناگەمەوە،
هەردەڵێی دەست بە پشیلەیەکی ماڵیدا دێنی،
وەلێ هەموو جار کە چاو دەکەمەوە ون دەبی!
بۆچی لە شوشەی عەترەکەمدا دەتبینم،
لە کاتژمێرەکەی مەچەکمدا،
بۆ لە ناوەڕاستی ڕێگەدا چاوم پێت دەکەوێ و تۆش بە ئاماژە پێم دەڵێی بوەستم،
کەچی کە دەوەستم، ڕادەکەی؟
وام لێهاتووە هەموو شەو، لەسەر هەموو پەڕەیەک،
ناوی تۆ لەگەڵ وشەی "خۆشمەوێی" بنووسم.
هەڵبەت لەو کاتەوە وام لێهاتووە کە بۆم دەرکەوت، پاش نوستن، تارماییت دێ و سیخوڕی بەسەر نوسینەکانمەوە دەکات.

-🦢

ڪابووسـﹳ'ھ

04 Dec, 20:26


....

ڪابووسـﹳ'ھ

04 Dec, 20:00


بەشە غەمگینەکەی ئەوەیە
کە من بەراستی وا بیرم ئەکردەوە، دڵت ئەیەوێت لەگەڵ من بژیت..

ڪابووسـﹳ'ھ

04 Dec, 01:40


3:36
ئەڕۆم ئەخەوم،
لەوانەیە لە خەودا من و تۆ دڵخۆش بین.

ڪابووسـﹳ'ھ

02 Dec, 21:08


ئیتر نایەیتە خەونم ئازیزی دڵم
نەکا بوبیتە میوانی خەونی کەسێکی تر!

ڪابووسـﹳ'ھ

02 Dec, 20:03


دڵم ئەیەوێت دوای ڕووداوێکی سەخت بتبینمەوە، هیچ شتێکم بیر نەیەتەوە، تەنیا تاکو لەباوەشت بکەم بەبێ ئەوەی خەمبار بم.

ڪابووسـﹳ'ھ

01 Dec, 21:31


هەندێ جار هیدفۆنی مۆبایلەکەم دەکەمە گوێم، تا گەر ملی ڕێگەم گرتە بەر، بتوانم لەگەڵ تارماییەکەتدا کە هەروەک سێبەر بەدوامەوەیە قسە بکەم، بێ ئەوەی خەڵکی بە شێت لە قەڵەمم بدەن!
زۆرکات لەگەڵیدا دەکەومە مشتومڕ،
هەروەک من و تۆ لە ڕابردوودا،
هەندێ کاتیش بە لۆژیک دەمبەزێنێ،
جاروباریش یاری شەتڕەنجی لەگەڵ دەکەم و بە چوار جوڵە کەمتر لێم دەباتەوە.
بەهەرحاڵ؛
لەوەتەی تۆم لەدەست چوە، چیتر لە هیچ بەزین و زیانێک ناترسم.
ڕەنگە لەبەر ئەوە بێ، کاتێک خۆشەویستی لەدەستدەدەین، ئیدی لەدەستدانی شتەکانی تر ئاسان دەردەکەوێ و بەرگرییەکی بەهێز بەرامبەر خەمەکانی تر پەیدا دەکەین.
-🦢

ڪابووسـﹳ'ھ

01 Dec, 20:55


چقد سخته که همیشه باید جلو چشام باشی ولی بهت نرسمو زخمام بدتر و بدتر شه...

ڪابووسـﹳ'ھ

01 Dec, 20:04


تۆ کارێکت کرد کە من گومان لە تەواوی خۆشەویستیەکانی دونیا بکەم.
چ شتێک خراپترە لەمە؟

ڪابووسـﹳ'ھ

01 Dec, 14:23


....

ڪابووسـﹳ'ھ

30 Nov, 20:03


ئەگەر لە من بپرسی "ماڵ" کوێیە، ئەڵێم ئەو شوێنەی کە بۆ تێگەیشتن پێویستت بە شەڕ کردن نیە.

ڪابووسـﹳ'ھ

29 Nov, 21:10


لەناو باوەشت شوێنێک بۆ کاتی مردنی من بە بەتاڵی جێبهێڵە..

ڪابووسـﹳ'ھ

29 Nov, 20:01


-تۆ یەک پیاڵە چاییم پێ بدە، خۆم ئەزانم چۆن بە خۆشحاڵی ژیان بەڕێ بکەم.
-تەنیا بە یەک پیاڵە چایی؟!
-نا، وتم ئەگەر (تۆ) پیاڵەیەک چاییم پێ بدەیت.

ڪابووسـﹳ'ھ

29 Nov, 18:02


هەستی بە تەنیایی و دڵتەنگی ئەکرد، شەوانە نەیئەتوانی بە ئاسودەی بخەوێت. کابووسی ئەبینی، ئارەقەی ئەکردەوە، وڕێنەی ئەکرد، و بە بەهانەی جۆراوجۆر ئەگریا.
-📚

ڪابووسـﹳ'ھ

27 Nov, 23:12


با اینکه دلگیرم ازت الهی ....

ڪابووسـﹳ'ھ

21 Nov, 22:18


خۆزگە ئەکرا لانیکەم ئەم گریانانە لە باوەشی خۆتا بوایە..

ڪابووسـﹳ'ھ

21 Nov, 20:00


من نقوم ئەبم لە شتێک کە نازانم ناوی چیە؛
بەڵام لە خەم قوڵترە و کەمێک لە مەرگ ئاسانترە.

ڪابووسـﹳ'ھ

20 Nov, 18:14


ژیانی من خەون بوو،
من نەدەژیام بەڵکو خەونم دەبینی..

ڪابووسـﹳ'ھ

19 Nov, 20:01


لە دڵی مندا بێجگە لە تۆ هیچکەس نییە،
ئیتر چ هەبیت چ نەبیت.

ڪابووسـﹳ'ھ

19 Nov, 19:03


ئیتر قسەکردن هیچ شتێک چاک ناکاتەوە، گەیشتووم بە مەرحەلەیەک کە ئەمەوێت ببمە خۆڵەمێش و لە پێچ و پەنای با بۆ هەمیشە ون ببم.

ڪابووسـﹳ'ھ

18 Nov, 20:01


ماندووم، پڕم لەو شتانەی کە ناتوانم بیڵێم"

ڪابووسـﹳ'ھ

18 Nov, 17:09


هەر دووکیان دەیانزانی،
ئەوەی زیاتر بێدەنگ دەبوو
بریندارتر بوو!

ڪابووسـﹳ'ھ

17 Nov, 20:04


من بەم شێوەیەم کە؛ گەمژەم، گەمژەم، گەمژەم، لەناکاو ئیتر گەمژە نیم، میهرەبانم، میهرەبانم، میهرەبانم، لەناکاو ئیتر میهرەبان نیم، ئەبەخشم، ئەبەخشم، ئەبەخشم، لەناو ئیتر نابەخشم،
لێرەیا کە ئەم لەناکاوەیان ڕوئەدات، ئیتر تۆ ڕوبەڕوی بێ هەستترین ڤێرژنی من ئەبیتەوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

17 Nov, 14:58


دلم برات تنگ شدە، دور چشمات بگردم..

ڪابووسـﹳ'ھ

16 Nov, 21:31


ئاژەڵە دڵخوازەکەم خۆمم کاتێک یەکێک نزیکی ئەو کەسە ئەکەوێتەوە کە خۆشم ئەوێت.

ڪابووسـﹳ'ھ

16 Nov, 20:04


وە هیوادارم لە نەبونمدا ئەو ئارامیە بدۆزیتەوە کە لە هەبوونما دەستت نەکەوت.

ڪابووسـﹳ'ھ

16 Nov, 16:16


خۆت گوتەنی؛ دلت داکەوت؟

ڪابووسـﹳ'ھ

16 Nov, 16:14


ئاسودە بوویت؟
لەدوای تۆ نە ئیتر لەگەڵ کەس میهرەبانم، نە ئەهێڵم کەس بێتە ژیانی تایبەتیمەوە
نە زۆر خۆشحاڵ ئەبم، نە زۆر پێئەکەنم، نە زۆر هەستیار ئەبم، نە دڵم بۆ کەس ئەسوتێت.
نە ئەتوانم لەگەڵ کەس ئاسودە بم، نە هەتا ئەتوانم دڵ بە کەسێکی تر بدەم،
ئێستا ئاسودە بویت؟!!
لەم مرۆڤە مەغرور و عەسەبی و دڵڕەقەی کە دروستت کرد! ڕازی بوویت؟

ڪابووسـﹳ'ھ

15 Nov, 20:02


ماوەیەکی زۆرە بووین بە کەسانێک کە هەست بە هەموو شتێک ئەکەین، بەڵام ناتوانین دەربارەی هەستەکانمان قسە بکەین.

ڪابووسـﹳ'ھ

14 Nov, 20:36


بێدەنگی مرۆڤ بۆنی دڵەڕاوکێ و پڕقسەیی بۆنی بێ پەنایی و دڵتەنگی ئەدات، وای بە حاڵی مرۆڤێکی دڵتەنگ،کە نە ئەتوانێت بێدەنگ بێت و نە ئەتوانێت قسەی دڵی بکات.

ڪابووسـﹳ'ھ

14 Nov, 20:00


خۆ ئاگات لە ژیانمە،
هێشتا هەر وەک خۆیەتی، خۆشویستنی تۆ.

ڪابووسـﹳ'ھ

14 Nov, 17:31


بعد تو عمرا من دگر عاشق نشدم.

ڪابووسـﹳ'ھ

13 Nov, 19:00


تۆ بە تەنها بە جۆرێک منت شکاند
کە هەموو دونیا نەیانتوانی وەک پێشترم لێ بکەنەوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

12 Nov, 21:51


شەرمم لە خۆم کرد، کاتێک کە تێگەیشتم ژیان ئاهەنگێکی ڕوخسار گۆڕینە؛
وە من بە ڕووە ڕاستەقینەکەی خۆم ئامادە بووم.

ڪابووسـﹳ'ھ

12 Nov, 21:42


....
ئەم گۆرانیە لە هەر ساتێکدا ئەتوانێ غەمگینم بکات.

ڪابووسـﹳ'ھ

12 Nov, 20:01


3:20
ئەگەر دڵم بزانێت کە مێشکم بەهۆی کارەکانی ئەوەوە، بەرگەی چ بیرکردنەوەیەک ئەگرێت؛
بەحورمەتی مێشکم ڕائەوەستێت.

ڪابووسـﹳ'ھ

12 Nov, 17:30


چەند ساڵ دواتر، لە وەڵامی پرسیاری "کەس عاشقت بوە؟"
کەمێک ڕائەوەستیت و دواتر ڕوخساری منت بیردێتەوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

11 Nov, 20:02


ئێستا لە هەموو کاتێکی تر زیاتر..
-📚

ڪابووسـﹳ'ھ

11 Nov, 17:37


هەندێ کات چاوەڕێی ڕۆژە ناخۆشەکان کۆتاییان بێت، لەناکاو دێیتەوە هۆش خۆت
ئەبینی ئەوە تۆیت کۆتایت پێ هاتوە نەک ڕۆژە ناخۆشەکان.

ڪابووسـﹳ'ھ

10 Nov, 20:06


چەن غەریبانە سەیری ڕۆشتنتم کرد
و هیچم لەدەست نەهات..

ڪابووسـﹳ'ھ

10 Nov, 17:44


1:00
یەکێکیان ئەسڵەن ناوی ئەویتری لەبیر نیە، یەکێکیان هێشتا سوێند بە ناوی ئەویتر ئەخوات، زۆر غەمگینە نا؟

ڪابووسـﹳ'ھ

09 Nov, 20:01


ڕاستیت بوێ، من حەزم نەئەکرد کەسێکی تر و لەجێگایەکی تر و بە چارەنوسێکی باشترەوە بهاتمایەتە دونیا؛
من پێم باشتر بوو ئەسڵەن نەهاتمایەتە دونیا.

ڪابووسـﹳ'ھ

09 Nov, 17:13


لە دۆخێکدام خۆم وا دەبینم قەرزارباری ئەوم، چونکە من زۆر پێویستم بەوە.
بە بونی ئەو، پێویستم بە هەڵەکانێتی، بە خیانەتەکانی، پێویستم بەوەیە سوپاسی بکەم کە ژیانی تێکدام و بە درێژای سی ساڵ ماندووی کردم، لانیکەم شتێک هەبوو سەرقاڵم بکات.

ڪابووسـﹳ'ھ

09 Nov, 01:02


لەباتی خەوتن شەوم بە نامەکانتەوە بەسەر برد.
-🦢

ڪابووسـﹳ'ھ

08 Nov, 20:02


ئەگەر ڕۆژە خۆشەکان هاتن و من نەبووم
بیهێنەوە بیرت..
کە چەنێک ئارامگر و غەمگین چاوەڕێی ڕۆژە خۆشەکان بووم..
بە یادی من ئاوازێک بخوێنە، سەما بکە و بەرزتر پێبکەنە.

ڪابووسـﹳ'ھ

08 Nov, 18:09


ئەو ڤێرژنەی من کە تۆ هەتبوو
ئەوانیتر هەتا نەیانئەزانی کە بوونی هەیە.

ڪابووسـﹳ'ھ

07 Nov, 20:29


سەیرکە چۆن ئارەزوووەکانمان بەبادەچن.
ئەمڕۆ تەنانەت ئیتر
حەزناکەم حاڵم باشتر بێت؛
تکایە خۆی چۆنە با هەروا بمێنێتەوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

07 Nov, 18:31


الان داغی، نمیفهمی چی سرت اومدە..

ڪابووسـﹳ'ھ

07 Nov, 15:43


نەدەبوو..
-📚

ڪابووسـﹳ'ھ

06 Nov, 20:03


ئەو کتێبەی بۆتم ناردوە تەواوی لاپەڕەکانیم ماچ کردوە
دڵنیابوم بۆ بۆنکردنی لاپەڕەکانی ناوچاوانت ئەهێنیتە پێش.

ڪابووسـﹳ'ھ

06 Nov, 17:53


ئەمە چ جوانیەکە؟ چەنێک جوان شەرحی حاڵ ئەکات.
ئەوەی ناوترێ و نانوسری ئەم پەیکەرە پارچە پارچە پشانی ئەدات.

ڪابووسـﹳ'ھ

05 Nov, 20:01


ئەڵێن چاوەکان درۆ ناکەن،
تەنانەت چاوەکانیشت حەرامزادە بوون.

ڪابووسـﹳ'ھ

05 Nov, 18:49


لەبیرکردنت وەک لەبیرکردنی ناوی خۆمە،
ئەوەندە نامومکین.

ڪابووسـﹳ'ھ

04 Nov, 20:17


بیرتەکەم..

ڪابووسـﹳ'ھ

04 Nov, 20:01


دڵتەنگی؟
من لە خەوێک خەبەرم بویەوە کە لە ژیانم واقعیتر بوو..

ڪابووسـﹳ'ھ

03 Nov, 18:02


مرۆڤ دەمرێ و دەبێتە یادگاری
بەڵام من نە مردم، نە بوومە یادگاری
"من لەبیرکرام"؛
ڕێک بەوجۆرەی مەحمود دەروێش ووتی:
"وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبم"


ڪابووسـﹳ'ھ

03 Nov, 14:18


....

ڪابووسـﹳ'ھ

02 Nov, 16:16


بەڵام تۆ ئەتزانی ئەمە کۆتا پارچەی دڵمە،
و کۆتا پارچەت زۆر خراپ شکاند...

ڪابووسـﹳ'ھ

01 Nov, 20:18


-ڕەنگە بە خۆڕانانی بزانی بەڵام دەبێ ئەو ڕاستیە بدرکێنم کە خەمەکە هێندە لەسەر دڵم قورسایی دەکا، بۆتە هۆی ئەوەی نەتوانم بە جوانی بە کاروبارەکان ڕابگەم. ئەگەر شتێکیش هەبێ دڵمی پێ ئارام ببێتەوە بە پێچەوانەوە زیاترم خەفەتبار دەکات، بە بڕوای من هەموو شتێک پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە.

ڪابووسـﹳ'ھ

01 Nov, 18:19


نوقمی برینم، بەڵام هێشتا لەناو دەستم
جەنازەی ئومێد هەناسە ئەدات.

ڪابووسـﹳ'ھ

28 Oct, 20:09


ئەوەی کە خۆشی ئەوێیت لەوانەیە دڵتەنگت بکات
بەڵام ناهێڵێ ماوەیەکی زۆر بە دڵتەنگی بمێنیتەوە
دڵنیابە کە غەمی تۆی لە غروری پێ گرنگترە.

ڪابووسـﹳ'ھ

28 Oct, 18:41


🤍

ڪابووسـﹳ'ھ

27 Oct, 23:35


خەوم نایەت و دڵم ئەم بێداریەشی ناوێت، لە بێ جوڵەیی ماندووم و حەوسەڵەی جوڵانیشم نیە، نە دڵم ئەیەوێت بمرم و نە چێژ لە زیندوو بوون وەرئەگرم، نە پێئەکەنم و نە ئەگریم، هیلاک بووم لەم هەموو سەرگەردانیە :)

ڪابووسـﹳ'ھ

27 Oct, 20:01


بەڵام خۆزگە فێر ببین
هەموو هەستە جوانەکان،
لەگەڵ یەک نەفەر تەجروبە بکەین نەک لەگەڵ یەک لەشکر.

ڪابووسـﹳ'ھ

27 Oct, 00:45


کەمێک پێش ئێستە بە ڕێکەوت سەیری ناو سەیڤ چاتی خۆمم کرد،
بینیم چەن ساڵێک پێش ئێستەش هیچ شتێک باشتر نەبوو لە ئێستە، پرسیارەکان هێشتا مێشکم ئەخۆن و کۆتاییان نەهاتوە.
یانی هێشتا نازانی چیت کردوە؟

ڪابووسـﹳ'ھ

26 Oct, 20:01


لەدوای ڕۆشتنت هەرکەس ئازارم بدات نەفرەت لە تۆ ئەکەم
چونکە ئەگەر تۆ نەڕۆشتیتایە ئەمانە نەئەهاتن.

ڪابووسـﹳ'ھ

25 Oct, 20:19


ڕاستی؛ هەتا ئێستاش....

ڪابووسـﹳ'ھ

25 Oct, 20:16


من خۆشم نەویستی؟
ناوت پاسۆردی هەموو ئەکاونتەکانم بوو.

ڪابووسـﹳ'ھ

24 Oct, 20:17


سەیرکە پاش عەشق چەند توڕەترم لە گەردەلول و دەریا و تۆفانەکان
ئەوەی لە من بە جێما، ئایندەم بوو
ئەوەی لەمندا با دەیبات، ئەو ڕۆژانەیە کە بۆ خۆمم هەڵگرتووە؛
ئەوەی لە مندا دەکوژرێت ئەو دەقیقانەیە کە باوکان و وەچەکانم لێی بێبەرین
ئەوەی لەمندا دەکوژرێت، منم نەک تۆ
منم، نەوەک زەمەن و بەیانی و ئایندەکان
منم، نەوەک کەناری ئاو و چەمەنزادەکان
سەیرکە دوای مردنم عەشق چ یارییەک دەکات.
-🦢

ڪابووسـﹳ'ھ

24 Oct, 20:00


من بە یەک ئەندازە لە مانەوەت و ڕۆشتنت ئەترسم.

ڪابووسـﹳ'ھ

23 Oct, 20:00


وە چاوەکانی
چیرۆکێکی تەواو نەکراو بوو،
لەوانەیە بە جارێکیتر بینینەوەی بە کۆتایی بگات.

📍AZADI PARK

ڪابووسـﹳ'ھ

23 Oct, 17:37


کاتێک هیچ شتێکم نەئەویست، هەموو شتێک ئاسانتر بوو
نەگەیشتن بەوەی ئەتەوێ بێ بەزەییت دەکات.

ڪابووسـﹳ'ھ

22 Oct, 20:00


ئەو هەمیشە هاوشێوەی خەونێک لە یادەوەریمدا ئەمێنێتەوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

22 Oct, 17:46


بە شێوەیەک سەرم ئێش ئەکات کە خەریکم زۆر بە جدی بیر ئەکەمەوە بۆچی بە قورسی ئەم سەرئێشەیە نامرم؟ مەگەر یەکێ ئەبێ سەر ئێشەکەی چەنێک قورس بێت هەتا بمرێ!

ڪابووسـﹳ'ھ

21 Oct, 21:34


قسەیان لەگەڵ یەک نەئەکرد،
بەڵام ئەو هێشتا لە دورەوە خۆشی ئەویست :)

ڪابووسـﹳ'ھ

21 Oct, 20:02


هەندێک هەست هەیە کە ناویان نیە:
"نیگەران نیت، بەڵام ئارامیش نیت
غەریب نیت، بەڵام ئەهلی ئێرەش نیت
نە دڵت ئەیەوێت بمێنیتەوە، نە ئارەزوی ڕۆشتنت هەیە
دڵت ئەیەوێت لەو شوێنەی کە هەی نەبیت، بەڵام لە شوێنێکی تریش نەبیت"

ڪابووسـﹳ'ھ

21 Oct, 19:00


لەدوای من،
ئەگەر کەسێک ئەوەندەی من خۆشی ویستی، تۆ بردوتەتەوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

20 Oct, 20:05


لەوانەیە هێشتا خۆشم بوێیت، بەڵام دەربارەی ئەوە ناڕەحەتم،
ناڕەحەتم کە خۆشم ئەوێیت، ناڕەحەتم کە ئەتناسم، تا دونیا دونیایە دەربارەی ئەوە ناڕەحەتم.

ڪابووسـﹳ'ھ

20 Oct, 16:03


دڵم زۆر بۆت تەنگ بوە، بەڵام ئەوەندە لێت نائومێدم
کە نامەوێ هەتا لە دورەوەش بتبینم.

ڪابووسـﹳ'ھ

19 Oct, 20:01


هێشتا خۆشم ئەوێیت و ئامادەم هەموو شتێکت بۆ بکەم
بەڵام جەنگ نا،ئیتر نا،ئیتر بۆت ناجەنگم
سەرت سەلامەت ئەزیزم.

ڪابووسـﹳ'ھ

19 Oct, 12:24


من بۆ تەجروبە کردنی ئەم هەموو خەم و ئازارە، دڵتەنگی و تەنهاییە، دەست لەرزین و قژ وەرین و ئازاری دڵە، زۆر بچوک بووم.

ڪابووسـﹳ'ھ

15 Oct, 20:01


ئەو ڕۆژە خەریک بووم سەیری ڕۆشتنیم ئەکرد و نەمتوانی پێی بڵێم مەڕۆ، لەجێگەی ئەوە وتم هەق بە تۆیە، لێت تێئەگەم. ڕۆشتنەکەیم بە چاوی خۆم بینی کە خەریک بوو وازی لێم ئەهێنا. نەمتوانی هەتا جنێویشی پێ بدەم، هیچم نەکرد.
خەڵکی بەمە ئەڵێن ئاقڵ بوون، من پێی ئەڵێم لاڵ بوون. وەک بڵێی ئاگرم گرتبوو، ئەگەر بجوڵامایە ئاگرەکە زیاتر ئەبوو، بۆیە لەجێی خۆم مامەوە و لێیگەڕام بڕوات و بکوژێتەوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

15 Oct, 03:21


ئەڕۆم ئەخەوم،
ئەمڕۆش وەک ڕۆژانی پێشوو تێبینی شتێکی نوێم کرد؛
بۆم دەرکەوت کە چیتر هیچ شوێنێکم نییە، تەنانەت لە ناخی خۆشمدا.
ئەگەر وشەیەکت دۆزیەوە بۆ ئەم حاڵەم، خەبەرم بکەرەوە.

ڪابووسـﹳ'ھ

14 Oct, 23:45


و این آهنگ برای تو.
میدونم شنیدیش.
ولی باز گوش بده.

ڪابووسـﹳ'ھ

14 Oct, 20:01


ئەگەر زیندوو مامەوە و ڕۆژێک بەیەکەوە لە یەک ماڵدا چایمان خواردەوە، بۆت باس ئەکەم کە ئەم ڕۆژانە چەنێک سەخت و دوور و درێژ تێپەڕی.

ڪابووسـﹳ'ھ

14 Oct, 19:16


تەواو تێکشکام ، دابڕام ، قبوڵمە

...

ڪابووسـﹳ'ھ

13 Oct, 20:31


....

ڪابووسـﹳ'ھ

13 Oct, 20:01


کاتێک پەیوەندیتان کۆتایی یەت، بێ ڕێزی بە یەک مەکەن
ئەمە کۆتایی پەیوەندیە، کۆتایی شەرەف نیە.