تایبەت بە پرسى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى خوێندکارانى خوێندنى باڵا ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە؛ خوێندکاران/ قوتابیانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لەسەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێدەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامەو تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.