🔸ئاگاداری تایبەت بە فۆتۆگرافەرانی وەرزشی خولەکانی کوردستان ..
تایبەت بە پێدانی (باج و یێلەگ) بە فۆتۆگرافەران بۆ خولەكانی كوردستان بۆ وەرزی (2024-2025) .(تەنها فۆتۆگرافەری فۆتۆیی باجی بۆ دەکرێت ) .
ناردنی ئەم پێداویستیانەی خوارەوە بۆ ئیمیڵی تایبەتی بەشی راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
[email protected] پێداویستیەکان :
1-نووسراوی پشتگیری لە لایەن دەزگایەكی راگەیاندن یان یانەیەك , ناوی سیانی تێدا نووسرابێت .
2-وێنەیەكی تازە .
3- ناوی دەزگا یان یانە .
🔹بەرواری 5-11-2024 كۆتا رۆژە بۆ دروستكردنی باج ، لەدوای ئەم بەروارە هەر باجێک دروستکردنی هەفتەیەک دوادەکەوێت بۆ ئاگاداریتان ! .
تێبینی :
ا – هەر یانەیەك نابێت نووسراو بۆ دوو فۆتۆگرافەر زیاتر بكات .
ب – بۆ وەرگرتنەوەی باجەكە پێویستە سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکرێت .
ج- فۆتۆگرافەر خۆی دێت باجەکە وەردەگرێتەوە یان یانە یان دەزگاکەی دەتوانێت وەریگرێتەوە جگە لەمانە باج نادرێتەوە بۆ ئاگاداریتان .
د- پێداویستیەکان بە وێنەی لەرێگای ئێمێڵەوە بۆمان بنێرن بەدەست وەریناگرین تکایە ئاگاداربن .
ھ - هیچ کەسێک بێ پشتگیری باجی بۆناکرێت تکایە هەوڵی ئەمە مەدەن .
راگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان