ڕێگای پێشین @regaypeshin Channel on Telegram

ڕێگای پێشین

@regaypeshin


كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام
❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی:
https://t.me/Regaypeshin

بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان:
@masoudALkurdi

ڕێگای پێشین (Kurdish)

به‌خۆش ئه‌ماده‌ییه‌کی ده‌ستی به‌خۆشی، كه‌ناڵی "ڕێگای پێشین" له‌ تێله‌گرام به‌هاوكاری ئه‌ماده‌كانی قورئان و فەرمودە راستەكانی پێغەمبەر محمد (ص) كراوه‌. ئه‌م كه‌ناڵه‌ی ته‌نها نه‌درێت بۆ خوێندنەوه‌ی قورئان و فەرمودە راستەكانی پێغەمبەر (ص) بلكه‌ زانستی و ڕابردوو، زانایان، وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەكان بە زمانی كوردی بۆ خوێندن و ده‌قكردنی زۆربه‌یه‌ك له‌ سه‌ر زمان، ئه‌وه‌ پێشنیارەكانی كه‌ بۆتان داتنێ له‌ ته‌له‌فۆن: https://t.me/Regaypeshin. ئه‌وه‌یه‌ بۆ گەیاندنی پێشنیارەكانتان ده‌نگی بكه‌ بۆ @masoudALkurdi. بۆ زانیاری زیاتر و ده‌رباره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانیانی زۆربه‌یه‌ك له‌ سه‌ر ده‌نگی و پارچه‌ گەر نوسه‌ریان، هاتنیان و بۆ بۆزانینی چییه‌كه‌مان بۆتان گۆرانی بكه‌.

ڕێگای پێشین

05 Dec, 17:49


https://vt.tiktok.com/ZSjv5tcDp/

ڕێگای پێشین

05 Dec, 16:29


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : حەفتا و پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ذَٰلِكَ جَزَاؤُهُمْ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُوا وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَرُسُلِي هُزُوًا (106) 🌹

ئەوە پاداشتیانە کە دۆزەخە بەهۆی بێباوەڕبونیان، وە نیشانەو بەڵگەو نێردراوانی منیان بە گاڵتە دادەنا.

{ ذَلِكَ جَزَاؤُهُمْ ْ} پاداشت دەدرێنەوە بە پوچەڵ بونەوەی کردەوەکانیان، وە ڕۆژی قیامەت هیچ وەزنێکیان نیە، بەهۆی بێڕێزی و نەبونی بەهایان، وە بەهۆی ئەوەی بێباوەڕبون بە نیشانەکانی خوای گەورە وە نیشانەو نێردراوانیان بە گاڵتە دادەنا و گاڵتەیان پێ دەکردن، لەگەڵ ئەوەی کە ئەوەی پێویست بێت لە نیشانەکانی خوای گەورەو پێغەمبەرەکانی بریتیە لە ئیمان هێنانێکی تەواو پێی و بە گەورە دانانی، وە هەڵسان بە واجبەکانی بە باشترین شێوە، بەڵام ئەو کەسانە بابەتەکەیان پێچەوانە کردوەتەوە، بۆیەش کاروباریان پێچەوانە دەکرێتەوەو بێ ئومێد دەکرێن و دەخرێنە ناو سزایەکی بەئێش کە ئەوەش سەرەنجامی کردەوەی بێباوەڕەکانە، وە سەیری سەرەنجامی کردەوەی ئیمانداران بکەن کە چ شوێن و پاداشتێکی خۆشیان بۆ ئامادەکراوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

04 Dec, 16:05


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : حەفتا و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَلِقَائِهِ فَحَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَزْنًا (105) 🌹

ئا ئەو کەسانەی کە بێباوەڕبون بە نیشانەو ئایەتەکان و گەیشتن بە پەروەردگاریان، ئەوە کردەوەکانیان پوچەڵ دەبێتەوە وە ڕۆژی قیامەت هیچ وەزنێکیان بۆ دانانێین.

{ أُولَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَلِقَائِهِ ْ}
واتە: ئەو کەسانەی کە نکۆڵی نیشانە قوڕئانی و نیشانە بینراوەکانیان کردوە، کە ئەو نیشانانە بەڵگەیە لەسەر واجبێتی ئیمان بون بە خوای گەورەو فریشتەکانی و پێغەمبەرەکانی و پەرتوکەکانی و ڕۆژی دوایی.

{ فَحَبِطَتْ ْ} بەهۆی ئەو نکۆڵی و ئیمان نەهێنانەیان کردەوەکانیان پوچەڵ دەبێتەوە.

{ أَعْمَالُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَزْنًا ْ} چونکە وەزن و بەها سودەکەی بریتیە لە هەبونی کردەوەی چاک لەگەڵ خراپ، وە سەیری قوڕسترەکەیان دەکرێت، بەڵام ئەو جۆرە کەسانە کردەوەی چاکیان نیە بەهۆی نەبونی مەرجی ئیمان هەبون هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَمَنْ يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًا وَلَا هَضْمًا ْ}
وە هەر کەسێک کردەوەی چاک بکات لەگەڵ ئەوەی ئیمانداربێت، ئەوە ترسی زوڵم و ناخۆشی لەسەر نیە.

بەڵام ئەو جۆرە کەسانە کردەوەکانیان دەژمێردرێ و باس دەکرێت و دانی پێدادەنێن و سەریان شۆڕ دەبێت لەناو هەموو خەڵکی ڕاوەستاوی قیامەت، پاشان سزا دەدرێن پێی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

04 Dec, 12:23


زنجیرەی وتە گەوهەرەکانی شێخ ابن باز رحمە اللە ( ٥ )

" دروست نیە سەلام کردن بە ئیشاڕەت ، ئەوەی سوونەتە و لە سوونەتدا هاتووە بە قسەیە ( السلام علیکم ورحمة الله وبركاته ) دەست پێ کردن و وەڵامدانەوەی ( واتە کە سەلام دەکەی نابێت بە ئیشاڕەت بێت ووەڵامدانەوەشی بەهەمان شێوە بەڵکو دەبێت بە قسە بێت )

مجموع الفتاوی 444 / 6

ڕێگای پێشین

03 Dec, 08:03


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : حەفتا و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُم بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا (103) 🌹

بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ بە خەسارۆمەنترین کەس کە کردەوەش دەکەن؟!

واتە: بڵێ ئەی پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم وەک ترسان و وریاکردنەوەی خەڵکی، ئایا هەواڵتان بدەمێ لەسەر ئەو کەسەی کە کردەوەش دەکات بەڵام خەسارۆمەندو ڕەنجەڕۆیە؟!.

{ الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا (104) 🌹

ئەو کەسانەی کە هەوڵ و کۆششیان بەزایە چوە لە ژیانی دونیا، وە وا گومان دەبەن کە کردەوەی چاک دەکەن.

{ الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ْ}
واتە: ئەو کەسانە خەسارۆمەندن کە هەوڵ و کۆشش و کردەوەکانی کە دەیکەن پوچ و بەزایە دەچێت، کە وا گومان دەبەن کە کردەوەی چاک دەکەن و ئیشی باش دەکەن، بێجگە لەو کردەوانەی کە خراپە و دژایەتی خوای گەورەو پێغەمبەرەکەیەتی صلى الله عليه وسلم.

جا ئایا ئەو کەسانە کێن کە خەسارۆمەندن لەگەڵ ئەوەی وا گومان دەبەن کە کردەوەی چاک دەکەن؟!.
ئەو کەسانە بەڕاستی ڕەنجەڕۆن چونکە بە حسابی خۆیان کردەوەی چاک دەکەن و پاداشت وەردەگرنەوە بەڵام بە پێچەوانەوە کردەوەکانیان پوچ و بەزایەچوە، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە ئەو کردەوانەی دەیکەن یان هەر لە ئەسڵدا خراپە و ئەوان بەباشی دادەنێن، یان ئەو دوو مەرجەی کردەوەی وەرگیراوی تێدانیە کە ئەوانیش ئیخڵاس، دڵسۆزی و دوور لە ڕیا کردنە، وە یاخود مەرجی یەکەمی تێدایە بەڵام مەرجی دووەمی تێدانیە کە شوێن کەوتنی سوننەت و کردەوە کردنە وەک ئەوەی کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم کردویەتی بەبێ کەم و زیادە کردن، واتە بەبێ کەم کردن لەو کردەوەیە و زیاد کردن و بە شێوەیەک دەیکەن کە بیدعەیە کردەوەکەیان، بۆیە هەر کەسێک هەر کردەوەیەک بکات یەکێک لەو دوو مەرجەی تێدانەبێت ئەوە لە خەسارۆمەندانە و کردەوەکانی بەزایەو پوچە و بەفیڕۆ چوە، هەر چەندە کە واشدەزانێت کردەوەی چاک و ئیشی باش دەکات.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

01 Dec, 18:50


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : حەفتا دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ أَفَحَسِبَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَن يَتَّخِذُوا عِبَادِي مِن دُونِي أَوْلِيَاءَ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ نُزُلًا (102) 🌹

ئایا ئەوانەی کە بێباوەڕبون وا گومان دەبەن کە بەندەکانم بێجگە لە من بکەنە پشت و پەناو هاریکار؟! بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادەکردوە بۆ بێباوەڕەکان.

وە ئەم ئایەتە بەڵگەو ڕوونکردنەوەیە بۆ باتڵی بانگەشەی هاوبەشکارە بێباوەڕەکان، ئەوانەی هەندێک لە پێغەمبەران و پیاوچاکان دەکەنە شەریک و هاوبەش بۆ خوای گەورەو دەیان پەرستن، وە وا گومان دەبەن کە ئەوانە دەبنە دۆست و پشتیوان و لە سزای خوای گەورە نەجاتیان دەدەن و پاداشتیان دەدەنێ، لەگەڵ ئەوەی ئەو کەسانە بێباوەڕبون بە خوای گەورەو پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم.

وە خوای گەورە بە شێوەی پرسیارو ئینکاری کردن باتڵی و پوچی قسەکەیان دەردەخات:
{ أَفَحَسِبَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ يَتَّخِذُوا عِبَادِي مِنْ دُونِي أَوْلِيَاءَ ْ}
نابێت ئەو کەسە بێباوەڕانە بێجگە لە خوای گەورە بکەنە دۆست و پشتیوانکەر، وە هەرگیز دۆست و وەلیەکانی خوای گەورە دژایەتی خوای گەورە ناکەن، چونکە دۆست و وەلیەکانی خوای گەورە فەرمانەکانی خوای گەورە جێبەجێ دەکەن و لە نەهیەکانی دوردەکەونەوەو خۆشیان دەوێت و داوای ڕەزابونی دەکەن و توڕە دەبن بە شتێک کە خوای گەورە پێی ناخۆشە و ڕقیان لە شتێکە کە خوای گەورە ڕقی لێیەتی، بۆیە بەو شێوەیە ئەو ئایەتە وەک ئایەتی:
{ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنْتَ وَلِيُّنَا مِنْ دُونِهِمْ ْ}
ئەو ڕۆژەی کە خوای گەورە هەموویان کۆ دەکاتەوە، پاشان بە فریشتەکان دەفەرموێت ئایا ئەوانە ئێوەیان دەپەرست؟! فریشتەکان وەڵام دەدەنەوە: پاکی و بێکەم و کوڕی بۆ خوای گەورە تۆ پشت و پەنامانی.

بۆیە هەر کەسێک پیاو چاکێک بکاتە پشت و پەنای خۆی، کە ئەم کارەی بەربەرەکانی کردنە لە کاروکردەوەکانی کە تایبەتە بە خوای گەورە، ئەو کەسە درۆزنە، وە ئەوەش مانای ئەوەیە کە بێباوەڕان بە خوای گەورەو پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم کە بێجگە لە خوای گەورە کەسێکی تر بکەنە پشتیوان بۆ خۆیان و سەریان بخەن، وە سودیان پێ بگەیەنن بێجگە لە خوای گەورە، وە ناخۆشیان لەسەر لابدەن، ئەو بانگەشانە باتڵە، وە گومانێکی پوچە، چونکە هەموو دروستکراوان هیچ سودو قازانجێکیان بەدەست نیە، وەک خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ْ}
بڵێ هاواری ئەو کەسانە بکەن بێجگە لە خوای گەورە کە ناخۆشیتان لەسەر لابدەن یان بیگۆڕن.
{ وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الشَّفَاعَةَ ْ}
ئەوانەی هاواریان دەکەن بێجگە لە خوای گەورە هیچ تکایەکیان بەدەست نیە.

وە هاوشێوەی ئەو ئایەتانە کە خوای گەورە باسی دەکات کە ئەو کەسەی بێجگە لە خوای گەورە دەکاتە پشت و پەناو سەریبخات و پشتی بگرێت، ئەو جۆرە کەسانە گومڕان و خەسارۆمەندن و بە دەست بەتاڵی دەگەڕێنەوە.

{ إِنَّا أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ نُزُلًا ْ}
ئەو جۆرە کەسانەی کە بەم شێوەن کە لەسەرەوە باسکرا بێباوەڕن و دۆزەخیان بۆ ئامادە دەکرێت و پێشوازی و میوانداری دەکرێن، کە خراپترین شوێنە و خراپترین میوان داری دەکرێن.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

30 Nov, 10:32


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : حەفتا و یەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا (100) 🌹

وە دۆزەخمان پێشانداوە لەو ڕۆژەدا بۆ بێباوەڕان بە پێشاندان.

هەروەک خوای گەورە لە ئایەتی تردا دەفەرموێت:{ وبرزت الجحيم للغاوين } وە دۆزەخ بۆ نغرۆبوان و زێدەڕەوان نزیک کراوەتەوەو پێشان دەدرێت.

واتە: پێشاندەدرێت بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی مانەوەی بێباوەڕان، وە بۆ ئەوەی چێژ وەرگرن لە کۆت و زنجیرو بڵێسە و زوخاو و گەرمی و ساردیەکەی، وە بۆ ئەوەی چێژ وەرگرن لە سزاکەی، کە دڵەکان دەپچڕێنێت وە گوێیەکان کەڕ دەکات، وە ئەوە هەمووی بەهۆی کردەوەکانی خۆیانە وە پاداشتی خراپەکانیانە کە لە دونیا دەیانکرد.

{ الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَن ذِكْرِي وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا (101) 🌹

ئەو کەسانەی کە پەردەیەکیان خستبوە سەر چاویان بۆ ئەوەی زیکرو یادی ئێمە نەبینن، وە نەیان دەویست گوێ بیست ببن.

واتە: پشتیان دەکرد لە زیکرو یادی پەروەردگاری دانا، وە پشتیان دەکرد لە قوڕئانی پیرۆز، وە لەسەر دڵیان پەردەیەک هەیە لەو شتانەی کە بانگەوازی بۆ دەکرێن، وە چاویان بەربەستێک هەیە لە بینینی نیشانەکانی خوای گەورە، وە چاوەکانیان کوێربوە لە ئاست بینینی حەق.

{ وَكَانُوا لا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا }
وە توانای بیستنی نیشانەو بەڵگەکانی خوای گەورەیان نەبوو کە دەبێتە هۆی ئیمان هێنان، بەهۆی ڕقیان لە قوڕئان و پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، چونکە کەسی ڕق هەبوو ناتوانێت گوێ بیست بێت بە تێڕامانەوە بۆ قسەیەک کە ڕقی لە خاوەنەکەی دەبێتەوە، بۆیە کاتێک کە ڕێگاکانی علم و خێریان لە پێش چاویان بزربوو، ئەوە نە بیستن نە چاویان نیە بۆ بینینی حەق، وە نە عەقڵێکی بە سودیان هەیە بۆ بیرکردنەوە، بۆیە بێباوەڕبوونە بە خوای گەورەو ئینکاری نیشانەکانی دەکەن وە پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم بە درۆ دەزانن، بۆیە بەوە شایستەی دۆزەخ بون وە خراپترین شوێن و سەرەنجامە بۆیان.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

28 Nov, 13:43


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : حەفتا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ۞ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ ۖ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا (99) 🌹

وە ئەو ڕۆژە واز لە یەئجوج و مەئجوج دەهێنین تاوەکو وەک شەپۆڵی دەریا دێنە دەرەوە، وە فوو لە صور و کەڕەنادەکە دەکرێ و هەمویان کۆدەکەینەوە.

وە دەشێت ئەو زەمیرە"هم" بگەڕێتەوە بۆ یەئجوج و مەئجوج، کە کاتێک دەردەچن لە بەربەستەکەوە لەبەر زۆریان و داگیر کردنیان بۆ زەوی، وەک شەپۆڵی دەریا بەدوای یەکدادێن، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت:
{ حَتَّى إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُمْ مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ ْ} تاوەکو ئەگەر دەرگای یەئجوج و مەئجوج بکرێتەوەو لە بەربەستەکە بێنە دەرەوە، ئەوە لە هەموو کون و کەلێنێکەوە ئەو دوو قەومە دەردەچن و بڵاو دەبنەوە.

وە دەشێت ئەو زەمیرە"هم" بگەڕێتەوە بۆ دروستکراوەکانی تر لە کاتی هاتنی قیامەت، کە کۆدەبنەوە وەکو شەپۆڵی دەریا شەپۆڵ دەدەن بەسەر یەکتری، بەهۆی ناخۆشی و ئازارو و بومەلەرزە بەهێزەکان و هاتنی قیامەت، بەبەڵگەی ئەوەی فەرمووی:
{ ونفخ في الصور فجمعناهم جمعا ، وعرضنا جهنم يومئذ للكافرين عرضا ، الذين كانت أعينهم في غطاء عن ذكري وكانوا لا يستطيعون سمعا ْ}
کە لە ئایەتی دواتر دادێت.

واتە کاتێک إسرافيل فوی لە صور و کەڕەنادەکەیدا کرد، کە بەهۆیەوە خوای گەورە ڕوحەکان دەگەڕێنێتەوە لاشەکان، پاشان هەموو خەڵکی لە یەکەمیانەوە تا کۆتایی وە لە ئیماندارو بێباوەڕ کۆدەکاتەوە بۆ حەشر کردنی ڕۆژی قیامەت، بۆ ئەوەی پرسیاریان لێ بکرێت و حسابیان لەگەڵ بکرێت و پاداشت وەربگرن بە گوێرەی کردەوەکانی کە لە دونیا کردویانە، بەڵام کافرو بێباوەڕەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، بێگومان دۆزەخ پاداشتیانە و بەبەردەوامی تێیدا دەمێننەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

28 Nov, 07:55


🔴 وەڵامێك بۆ مەلا هەڵۆ تەكفیری

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

لینكی بابەت لە تەلەگرام:
https://t.me/msirwanashqer/4124

ڕێگای پێشین

26 Nov, 09:39


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و نۆیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ فَمَا اسْطَاعُوا أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا (97) 🌹

بۆیە دوای ئەوە یەئجوج و مەئجوج نەیان توانی سەربکەون بەسەر بەربەستەکە، وە نەیان توانی کونی بکەن.

{ فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا ْ}
تواناو هێزیان نەبوو کە سەربکەون بەسەر بەربەستەکە بەهۆی بەرزیەکەی، وە نەیان توانی کونی بکەن بەهۆی تۆکمەیی و بەهێزیەکەی.

{ قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِّن رَّبِّي ۖ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ ۖ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا (98) 🌹

ذو القرنين ووتی: ئەم کارە ڕەحمەتێکە لە پەروەردگارمەوە، بەڵام کاتێک پەیمانی خوای گەورە هات ئەو بەربەستە ووردوخاش دەکات، وە بێگومان پەیمانی خوای پەروەردگار حەقە.

کاتێک ذو القرنين ئەم کارە جوان و گەورەیەی کرد بە دروست کردنی ئەو بەربەستە، ئەو نیعمەتەی گەڕاندەوە بۆ لای خوای گەورەو فەرمووی: { هَذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي ْ}
ئەوە لە فەزڵ و چاکەی خوای گەورەیە بەسەر منەوە، ئەوەش حاڵ و ڕێگای ئەو کەسە چاکانەیە کە دەکرێنە جێنشین لەسەر زەوی، کە ئەگەر خوای گەورە منەتی بەسەر کردن بە نیعمەتێک، شوکرو سوپاس و داننانیان بۆ پەخشەری ئەو نیعمەتانە زیاتر دەبێت، هەروەک چۆن پێغەمبەر سليمان عليه السلام کاتێک تەختی شاژنەکەی سبأ یان بۆ هێنا لەگەڵ دووریە زۆرەکەی فەرمووی:
{ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ْ}
ئەوە لە فەزڵی پەروەردگارمە، بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکرانە بژێر دەبم یاخود کوفرانە.

بە پێچەوانەی کەسە دەسەڵاتدارە زۆردارو موتەکەبیر و خۆ بەزل زانەکان لەسەر زەوی، کاتێک نیعمەتەکان زیاترو گەورەتر دەبێت لەسەریان شەڕو خراپەو زۆرداریان زیاتر دەبێت.

هەروەک قارون کاتێک خوای گەورە خشڵ و ماڵ و سامانی پێدا کە هەر کلیلی قاسەکانی بە کۆمەڵێک کەسی بەهێز هەڵنەدەگیرا، ووتی:
{ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَى عِلْمٍ عِنْدِي ْ} بەڕاستی بە علم و زانستی خۆم پەیام کردوە.

{ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي ْ}
جا کاتێک وەعدو پەیمانی خوای پەروەردگار هات و کاتی نزیک بونەوەی قیامەت هات، ئەوە بێگومان یەئجوج و مەئجوج دەردەچن لە پشت ئەو بەربەستە، کە یەکێک لە نیشانە گەورەکانی پێش قیامەت، هاتنە دەرەوەی یەئجوج و مەئجوجە لە پشت ئەو بەربەستەوە.

{ جَعَلَهُ ْ} وە ئەو بەربەستە تۆکمەو بەهێزە ووردوخاش دەبێت و دەڕومێت و لەگەڵ زەوی تەخت دەبێتەوە.

{ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ْ} وە بێگومان وەعدو پەیمانی خوای گەورە حەق و ڕاستەو هەر دێتەجێ و ئەو بەربەستە دەشکێت و یەئجوج و مەئجوج دێنە دەرو قیامەت هەر دێت.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

24 Nov, 18:40


https://vt.tiktok.com/ZSjCr5C94/

ڕێگای پێشین

23 Nov, 16:23


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و هەشتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا (95) 🌹

ذو القرنين ووتی: ئەوەی کە پەروەردگارم پێی داوم خێرترە، بەڵام یارمەتیم بدەن بە هێزو بازووتان لە نێوان ئێوەو یەئجوج و مەئجوج بەربەستێک دروست دەکەم.

ذو القرنين ووتی: { مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ ْ}
ئەوەی کە ئێوە دەیبەخشن بە من و هەوڵی بۆ دەدەن من نامەوێت، بەڵام داواتان لێ دەکەم بە هێزو بازووتان یارمەتیم بدەن.

{ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا ْ} لە نێوان ئێوەو ئەوان بەربەستێک دروست دەکەم کە ببێتە ڕێگر لەوەی کە یەئجوج و مەئجوج زیانتان لێبدەن.

{ آتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ قَالَ انفُخُوا ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَعَلَهُ نَارًا قَالَ آتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا (96) 🌹

ذو القرنين ووتی: ئاسنم بۆ بێنن، تاوەکو نێوانی دوو شاخەکەی پڕ کرد لە ئاسن، پێی ووتن: ئەو ئاگرەی کردوتانەوە لە بن ئاسنەکە گەشی بکەنەوە، تاوەکو سوربوەوە ووتی: پارچە مسم بۆ بێنن بەسەر ئاسنەکەی دادەکەم.

{ آتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ ْ} واتە پارچە ئاسنم بۆ بێنن،ئەوانیش بۆیان هێنا.

{ حَتَّى إِذَا سَاوَى بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ ْ}
تاوەکو ئاسنەکە گەیشتە ئاستی دوو شاخەکە کە بەربەستەکەی لە نێوانی دروست کرد.

{ قَالَ انْفُخُوا ْ} ئاگرێکی گەورەیان کردەوە لە ژێر ئاسنەکە و گەشیان کردەوە بە ئامێری گەش کردنەوەی ئاگر، بۆ ئەوەی سوربێتەوەو بتوێتەوە.

{ قَالَ آتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا ْ}
پاشان داوای کرد کە مسی بۆ بێنن و تێکەڵی ئاسنەکەی کرد، بۆیە بەربەستەکە تۆکمەبوو تۆکمەیەکی بێوێنە، چونکە ئەگەر ئاسن و مس پێکەوە بتوێنرێتەوە کانزایەکی ڕەق و تۆکمەی لێ دروست دەبێت، بۆیە لە دوای ئەوە خەڵکەکە لە زەرەری یەئجوج و مەئجوج ڕزگاریان بوو.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

23 Nov, 11:21


🔰 پارچه‌ وتاری به‌سوود و كاریگه‌ر 🔰

🌺 چیڕۆكی ژنهێنانی جوله‌یبیب ( جُلَيْبيب ) - رضي الله عنه-

🔊 مامۆستا سیروان ئه‌شقه‌ڕ


لینكی بابه‌ت له‌ تیلیگرام:

https://t.me/msirwanashqer/4114

•┈┈┈┈•✿❁✿•┈┈┈┈•

ڕێگای پێشین

21 Nov, 16:26


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و حەوتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَىٰ أَن تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا (94) 🌹

قەومەکە بە ذو القرنين یان ووت: بەڕاستی یەئجوج و مەئجوج تێکدەرن لەسەر زەوی، جا پارەو سامانێکت دەدەینێ بۆ ئەوەی بەربەستێکمان بۆ دروست بکەیت لە نێوان ئێمەو ئەواندا.

{ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ْ}
تێکدان و خراپەکاریەکەیان بریتیبوو لە کوشتن و ماڵ بردن و جگە لەوە.

{ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا ْ عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا ْ}
ووتیان: پاداشتت دەکەین ئەگەر تۆ بەربەستێکمان بۆ دروست بکەیت، کە ئەوە دەلالەتە بۆ خۆیان توانایان نەبوە کە ئەو بەربەستە دروست بکەن، وە توانای ذو القرنين یان زانیوە، بۆیە ووتیان کرێ و پاداشتت دەکەین ئەگەر ئەو بەربەستەمان بۆ دروست بکەیت، وە هۆکاری دروست کردنی ئەو بەربەستەیان پێ ووت کە ئەویش بەهۆی تێکدان و وێرانکاری یەئجوج و مەئجوج بوە لەسەر زەوی، بەڵام ذو القرنين بە تەماع نەبوەو حەزی بە ماڵی دونیا نەبوە، وە وازی نەهێناوە لە چاککردنی حاڵی خەڵکی ژێر دەستی خۆی، بەڵکو هەوڵی ئەو ئیسڵاح و چاکسازی بوە، بۆیە وەڵامی داواکاریەکەیانی دایەوە بەبێ ئەوەی کرێ و پاداشتی دونیاییان لێ وەربگرێت، وە شوکرانەی پەروەردگاری خۆی کرد بەهۆی پێدانی هێزو توانا و دەسەڵاتی بۆ چاکردنی ئەو بەربەستە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

19 Nov, 15:56


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و شەشەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ كَذَٰلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًا (91) 🌹

بۆیە هەموو شتێکی پێویستمان بە ذو القرنين بەخشیبوو وە پێمان ڕاگەیاندبوو، وە هەموو هۆکارێکی گەورەو بێوێنەو زانستێکی پێویستمان پێدابوو بۆ ئەوەی کە چووە هەر شوێنێک بەکاری بهێنێت و شارەزای بێت.

{ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا (92) 🌹

پاشان دوبارە شوێن هۆکارەکان کەوت.

{ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوْمًا لَّا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًا (93) 🌹

تاوەکو گەیشت بە نێوان دوو بەربەست و سەدد، بینی کە لە خوارەوەی سەددەکە قەومێکی لێیە کەمێک نەبێت تێیان ناگەیت و تێناگەن.

{ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا حَتَّى إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ ْ}
موفەسیرەکان دەڵێن: ذو القرنين بەرەو خۆر هەڵات ڕۆیشت بەرەو باکور لەوێ گەیشت بە نێوانی دوو سەددەکە، کە لە کاتی خۆی لە زنجیرە چیاکاندا ئەو سەددە هەبوە، کە سەددو بەربەستێک بوە لە نێوان یەئجوج و مەئجوج و نێوان خەڵکی،
لە خوار سەددەکە قەومێکی بینی لە هیچ شتێک تێنەدەگەیشتن بەهۆی زمانەکەی کە قسەیان پێدەکرد وە بەهۆی خراپی بیروهۆش و دڵیان، بەڵام خوای گەورە بە ذو القرنين ی بەخشیبوو لە هۆکاری علمی کە ببێتە هۆی تێگەیشن لێیان، بۆیە چونە لای و ئەویش چوە لای قەومەکە، وە گازەندەی خۆیان گەیاندە لای ذو القرنين کە یەئجوج و مەئجوج چ زەرەو زیانێکیان ناوەتەوە، کە یەئجوج و مەئجوج دوو قەومی گەورەن لە نەوەی ئادەم.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

19 Nov, 10:54


#فەرموودە_صحیحەکان ( ٦١ )

ئەو خواردنەی پێغەمبەری خوا ﷺ حەزی لێی بوو  چ بوو ؟
https://vt.tiktok.com/ZSjmQAkGN/

ڕێگای پێشین

18 Nov, 20:14


ئێستا چەند وتارێكی هەینی لە پەخشی ڕاستەوخۆ دانراوە تا ڕۆژی هەینی ...

ناونیشانی وتارەكان:
- باسی جۆراوجۆریەتی ڕێگاكانی خێركردن.
- باسی فەزڵی كاركردن و بەدەستهێنانی نانی حەلال.
- باسی داگیركردنی زەوی.
- باسی خۆشویستنی نیشتمان.
- باسی فیتنەی ماڵی دونیا.
- باسی ئامۆژگاری پێغەمبەری خوا -ﷺ- بۆ ئەبو دەرداء.
- باسی فەرموودەی پەلەبكەن لە ئەنجامدانی كردەوەی چاك پێش ڕوودانی حەوت ڕووداو.
- باسی تاوانی كوشتن بەناهەق.
- باسی خۆشەویسترینی كردەوەكان لای خوای گەورە.
- باسی ئەنفال كردنی كورد لەلایەن ڕژێمی بەعسی.
- باسی نیعمەتی ئەمن و ئەمان.
- باسی یارمەتیدانی یەكتر لەكاری چاكە.
- باسی ڕەوشت و شەرم.
- باسی سودەكان لە حەجی ماڵئاوایی.
- باسی ئادابی لێخوڕینی ئوتومبێل.
- باسی گرنگی ئیسغفاركردن.
- باسی بەڵای زمان.
- باسی زەكاتدان و خێركردن.
- باسی پەروەردە و فێركردن.

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

ڕێگای پێشین

18 Nov, 11:37


زنجیرەی وتە گەوهەرەکانی شێخ ابن باز رحمە اللە ( ٤ )

" هەرکەسێک هەوڵبدات لە قورئان تێبگات بۆ ئەوەی هیدایەت وەربگرێت ، خوای گەورە بە عیزەتی دەکات وە چاوڕۆشنی دەکات وە دەیگەیەنێت بەوەی کە دەیەوێت "

الفتاوی ٧٤ / ٤
https://vt.tiktok.com/ZSjabJS6K/

ڕێگای پێشین

17 Nov, 12:29


#کورتە_وتار

چۆنیەتی پەڕینەوەی خەڵکی لەسەر پردی صراط

🎙 #مامۆستا_هۆشیار_أحمد


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSj53uYEt/

ڕێگای پێشین

17 Nov, 10:05


زنجیرەی وتە گەوهەرەکانی شێخ ابن باز رحمە اللە ( ۳ )

" پێویستە هەوڵی تێگەیشتن بدەی لە دینەکەت ، وە بزانی بۆچی دروست کراوی ، وە ئارام بگری لەسەری تاوەکو واجباتەکان بە جێبگەیەنی لەسەر عیلم و یەقین و حەق "

الفتاوی ج ٢ / ص ١٢
https://vt.tiktok.com/ZSj5t4btS/

ڕێگای پێشین

16 Nov, 16:50


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا (89) 🌹

پاشان ذو القرنين بە شوێن هۆکارەکان ڕۆیشت.

{ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَىٰ قَوْمٍ لَّمْ نَجْعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتْرًا (90) 🌹

تاوەکو ذو القرنين گەیشت بە خۆر هەڵات، بینی کە خۆر هەڵدێت بەسەر قەومێک کە هیچ شتێک نەبوو خۆیانی پێ بپارێزن لە تینی خۆرەکە.

کاتێک گەیشتە خۆرئاوا ئینجا گەڕایەوە بەرەو خۆرهەڵات بۆ شوێن کەوتنی هۆکارەکان کە خوای گەورە پێی بەخشیبوو،  بۆیە گەیشت بە خۆر هەڵات:
{ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا ْ} بینی خۆر هەڵدێت لەسەر خەڵکانێک کە هیچ شتێک نیە کە بەری خۆریان بۆ بگرێت، جا یان بەهۆی ئەوەی کە خۆیان ئامادە نەکردوە بۆ دروست کردنی خانوو وە بە هۆی ئەوەی خەڵکێکی بێ هۆش بونەو نەیان زانیوە چۆن خۆیان لەو خۆرە بپارێزن، وە یان بەهۆی ئەوەی کە خۆر بەردەوام لە دەرەوە بوە لەلای ئەوان و ئاوا نەبوە ئاوابونێک کە شایەنی باسکردن بێت، هەروەک چۆن ئەوە هەیە لە خۆر هەڵاتی باشوری ئەفەریقا وە ناوچە ساردەکانی نزیک قوتبەکان و ناوچەی ئەوروپا، بۆیە گەیشت بە شوێنێک کە زانستی خەڵکی سەر زەوی لێ پچڕابوو وە ئاگاداری حاڵی ئەو شوێنە نەبون، نەک ئەوەش بە لاشەش خەڵک ئەو شوێنەی نەبینیبوو، ئەوەش هەمووی بە پێوانەی خوای گەورەبوو، وە بە علمی خوای گەورە بوو بۆیە فەرمووی:
{ كَذَلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبَرًا ْ}
ذو القرنين هەموو خێرو هۆکارە بێ وێنەکانمان پێدابوو، وە فێریمان کردبوو کە بۆ هەر شوێنێک دەچوو.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

15 Nov, 14:58


زنجیرەی وتە گەوهەرەکانی شێخ ابن باز رحمە اللە ( ٢ )

هەرکەسێك پشت هەڵبکات و خۆی بەدوور بگرێت لە تێگەیشتن لە دین ، ئەوە لە نیشانەی ئەوەیە کە خوای گەورە خێری بۆ ئەو کەسە نەویستووە ، لا حول ولا قوة إلا بالله

الفتاوی ٢٠٧ / ٧
https://vt.tiktok.com/ZSjPU7Jb4/

ڕێگای پێشین

14 Nov, 16:04


زنجیرەی وتە گەوهەرەکانی شێخ ابن باز رحمە اللە ( 1 )

سوونەتی خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی کە هەرکەسێك حەق سەربخات وە ثەباتی هەبێت لەسەری وە زۆر هەوڵی بۆ بدات لەپێناو ئەو حەقە ئەوە خوای گەورە ئاخیرەتێکی چاک و باشی پێ دەبەخشێت ( إن شاء اللە )

🎙 التعلیق علی الاستقامة 19
https://vt.tiktok.com/ZSjfCUfjo/

ڕێگای پێشین

14 Nov, 16:00


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا ۗ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا (86) 🌹

تاوەکو ذو القرنین گەیشتە ئەوپەڕی شوێنی خۆر ئاوابون، بینی کە ئاوا دەبێت لەلای گۆمێکی قوڕاوی ڕەش، وە قەومێکی بینی لەوێدا، بە ذو القرنین مان ووت یان سزایان بدە یان چاکبە لەگەڵیان.

{ قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا (87) 🌹

ذو القرنین ووتی: ئەوەی کە زوڵم بکات، ئەوە سزای دەدەین و پاشان کە گەڕایەوە لای پەروەردگار،ئەوە سزایەکی گەورەو بێ وێنەیان دەدات.

{ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا (88) 🌹

وە ئەوانەی کە ئیمان دەهێنن و کردەوەی چاک دەکەن، ئەوە پاداشتێکی باشیان بۆ هەیە، وە بە قسەو گوفتاری باش هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەین.

وە ئەو هۆکارانەی کە خوای گەورە بە ذو القرنین ی بەخشیبوو، خوای گەورەو پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم پێی ڕانەگەیاندوین، وە هیچ هەواڵێک نەهاتوە وەک زانست سودی هەبێت لەو بارەیەوە، بۆیە هیچمان لەدەست نایەت تەنها بێدەنگ بون نەبێت سەبارەت بە هۆکارەکان، وە سەیری ئەو شتانە ناکەین کە لە ئیسڕائیلیات و هاوشێوەی ئەوانەوە نەقل دەکرێت لەو بارەیەوە.

بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەو هۆکارانە هۆکاری بەهێزی زۆر بوون هۆکاری ناوەکی و دەرەکی، بەو هۆکارەنەوە سەربازێکی زۆری هەبوو، کە خاوەن ژمارەو چەک و ڕێکخستن بون، کە بەهۆیەوە بەسەر دوژمنەکانی زاڵ بوو، وە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەوی بۆ ئاسان بوو، بۆیە خوای گەورە شتانێکی پێ بەخشی کە بگات بەو شوێنەی کە خۆری لێ هەڵدێت و ئاوا دەبێت، وە تاوەکو خۆری بینی کە وەک ئەوەی لە گۆمێکی قوڕاوی ڕەش ئاوا دەبێت، ئەوەش بەو شێوە دیارە کاتێک کەسێک بەرامبەر ئاوێکی زۆر سەیری خۆر ئاوابون دەکات، وەک ئەوە وایە کە لەناو ئاوەکە ئاوابێت، ئەگەر چیش زۆر دووربێت و بەرزبێت لێیەوە.

وە ذو القرنین لە لای خۆرئاواوە قەومێکی بینی
{ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ْ}
یان ئەوەیە سزایان بدە بە کوشتن یان لێدان یان بەدیل کردنیان و شێوەی ئەوە، یاخود چاکەیان لەگەڵ بکە و یەکێکیان هەڵبژێرە لەو دوو هەڵبژاردەیە.

وە زاهیری ئەو قەومە ئەوەیە کە بێباوەڕبون و فاسق و لە ڕێدەرچوبون، یاخود شتێکیان لەوە تێدایە، چونکە ئەگەر ئیماندار بونایەو فاسق نەبونایە، ئەوە لەلای ذو القرنین سیاسەتێکی شەرعی هەبوو کە دەبوایە مەدح و ستایشیان بکات، ئەوەش بەهۆی تەوفیقی خوای گەورە بۆ ذو القرنین،  بۆیە ذو القرنین ووتی: دەیان کەم بە دوو بەش:
{ أَمَّا مَنْ ظَلَمَ ْ} ئەوانەی کە زوڵمیان کردوەو کافرو بێباوەڕن.

{ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا ْ}
ئەوە دوو سزا دەدرێن سزایەک لە دونیا، وە سزایەک لە دواڕۆژ.

{ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَى ْ}
وە ئەوەی ئیمان و کردەوەی چاک بکات، ئەوە پاداشت دەدرێتەوە بە بەهەشت و چاکە لەلای خوای گەورە لە دواڕۆژدا.

{ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ْ} وە باش دەبین لەگەڵیان و قسەی نەرمیان لەگەڵ دەکەین و هەڵسوکەوتی باشیان لەگەڵ دەکەین، ئەوەش ئەوە دەردەخات کە ذو القرنین لە پاشا چاکەکان و ئەولیای خوای گەورە بوەو عادل بوە بۆ خەڵکی، کە لە ڕەزا بونی خوای گەورە دەگەڕێت لە هەڵسوکەوت لەگەڵ هەموو کەسێک کە شایستەیە پێی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

13 Nov, 12:49


#کورتە_وتار

مامۆستا و پێشەوای صدام حسێن کێ بوو ؟

🎙 #مامۆستا_سیروان_ئەشقەڕ


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSjy42mUW/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/mHYTbK0Mzbc?si=g2WZmD26nRiUkiSm

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://www.facebook.com/share/r/TFjKgw7ApdJVkeez/

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
https://t.me/msirwanashqer/4099

ڕێگای پێشین

13 Nov, 08:10


دوو کتێبی بەسوود بۆ ئەو کەسانەی حەز بە خوێندنەوە دەکەن

📚کتێبی فەرموودە سیانییەکان بۆ ئەو کەسانەی حەز بە فەرموودە دەکەن و هەوڵی لەبەر کردن دەدەن کتێبێکی بەسوودە بۆ شارەزا بوون لە هەندێ لە فەرموودەکانی سەروەرمان صلی اللە علیە وسلم

📚کتێبی دووەم کتێبی گەنجینەی ئیسلامی بۆ منداڵان
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زۆر پێویستە ئاگاداری بیروباوەڕی و عقیدەی منداڵەکانمان بین وەبزانین لەکوێ و چۆن پەروەردە دەبێت لە ڕێگای ئەو کتێبەوە خۆت لە ماڵەوە ببە بە مامۆستای منداڵەکەت

بۆ داواکردن نامە بنێرن بۆ ژمارە تەلەفۆنی 07507229579

https://vt.tiktok.com/ZSjyy1H7S/

ڕێگای پێشین

12 Nov, 18:53


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا (84) 🌹

ئێمە ذو القرنین تواناو دەسەڵاتمان پێدابوو لەسەر زەوی، وە بۆ هەموو شتێک هۆکارێکمان پێدابوو.

{ فَأَتْبَعَ سَبَبًا (85) 🌹

ذو القرنین یش شوێن هۆکارەکان کەوت.

{ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ ْ}
خوای گەورە موڵک و دەسەڵاتی پێ بەخشیبوو،
کە خەڵکێکی زۆر لە ژێر فەرمانی ئەو دابون.

{ وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا فَأَتْبَعَ سَبَبًا ْ}
وە خوای گەورە هۆکارەکانی گەیشتن بە شوێنی مەبەستی پێدابوو، کە پشتی پێ ببەستێ بۆ زاڵبون بەسەر وڵاتان، وە ئاسانی گەیشتن بە ئەوپەڕی شارەکان، وە کاری کرد بەو هۆکارانەی کە خوای گەورە پێی بەخشیبوو، واتە وەکو خۆی بەکاری هێنا، چونکە هەموو کەسێک کە هۆکارەکانی لەلا بێت ناتوانێت وەکو خۆی بیگرێتەبەر، وە هەموو کەسێک توانای هۆکارەکانی نیە، بۆیە ئەگەر هێز و توانا لەگەڵ هۆکارە ڕاستەکان کۆبوەوەو کاری پێکرا، ئەوە مەبەست دەپێکێت، وە نەبونی یەکێکیان یان هەردووکیان مەبەست ناپێکێت.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

11 Nov, 08:06


https://vt.tiktok.com/ZSjDhoUHN/

ڕێگای پێشین

10 Nov, 15:39


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{وَيَسْأَلُونَكَ عَن ذِي الْقَرْنَيْنِ ۖ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا (83) 🌹

وە پرسیاری ذو القرنین ت لێ دەکەن، پێیان بڵێ کەمێک لە چیرۆکەکەیتان بۆ باس دەکەم.

ئەهلی کیتاب و موشریکەکان پرسیاریان لە پێغەمبەری خوا کرد صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە چیرۆکی ذو القرنین، بۆیە خوای گەورە فەرمانی پێ کرد کە بڵێت:{ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْرًا ْ} کە لە هەواڵ و باسەکەی شتێکی سەرسوڕهێنەری تێدایە.

هەندێک لە چیرۆکەکەیتان بۆ باس دەکەم کە سودو پەندی تێدایە، وە جگە لەوە لە حاڵی باسی نەکرد.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

10 Nov, 12:33


کەناڵی ڕێگای پێشین لە تیکتۆك
https://www.tiktok.com/@regaypeshin5?_t=8rHFmgb5RDO&_r=1

ڕێگای پێشین

10 Nov, 09:38


#کورتە_وتار

ئاگاداری ڕێگرەکان بن

🎙 #مامۆستا_سیروان_ئەشقەڕ


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSjAxC3bT/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/bm2jALj6EE4?si=teqX--_Iivh93MyN

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://www.facebook.com/share/r/hETSem4ohq6LkSkc/

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
https://t.me/msirwanashqer/4097

ڕێگای پێشین

08 Nov, 16:16


https://vt.tiktok.com/ZSjSkgxDj/

ڕێگای پێشین

07 Nov, 19:22


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و یەکەم زنجیرەی حەوتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سودو فەوائیدو یاسا و حوکمی تر لەو چیڕۆکە:ـ

29ـ وە ئەوەی تێدایە کە کارکردن لە دەریادا دروستە هەروەک چۆن دروستە لە وشکانیدا بەهۆی فەرمایشتی خوای گەورە کە فەرمووی:
{ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ ْ} وە ئینکاری کارکردنیانی لێ نەکردن لە دەریادا.

30ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە کەسی مسکین لەوانەیە ماڵی هەندێک هەبێت بەڵام بەشی ناکات، وە بەبونی هەندێک لە ماڵ دەرناچێت لە ژێر مسکینی، چونکە خوای گەورە هەواڵیدا کە ئەو کەسانەی لە کەشتیەکە کاریان دەکرد مسکین بون، کە کەشتیشیان هەبوو بەڵام بەشی نەدەکردن بۆ بەڕێوەبردنی ماڵ و منداڵیان، بۆیە لەوەوە وەردەگیرێت کە هەژار ئەوەیە هیچی نیە، وە مسکین ئەوەیە کە شتێکی هەیە بەڵام بەشی ناکات.

31ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە کوشتن لە گەورەترین تاوانەکانە وەک چۆن پێغەمبەر موسی علیە السلام ئینکاری کرد کاتێک خضر ئەو منداڵەی کوشت:
{ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُكْرًا ْ} بەڕاستی شتێکی ئێجگار خراپت کرد.

32ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە کوشتن وەک تۆڵە سەندنەوە خراپ و مونکەر نیە وەک چۆن فەرمووی:
{ بِغَيْرِ نَفْسٍ ْ} ئەو منداڵەت کوشت بەبێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێت.

33ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە بەندەی ساڵح و چاک خوای گەورە دەیپارێزێت لە نەفسی خۆی و لە منداڵ و نەوەکانی، هەروەک چۆن ئەو دایک و باوکە ئیماندارەی پاراست لە فیتنەی منداڵەکەیان.

34ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە خزمەت کردنی کەسی ساڵح و چاک یان ئەو شتانەی کە پەیوەندیان بەوانەوە هەیە باشترە لە خزمەتی جگە لەوان، هەروەک چۆن هۆکاری چاک کردنی دیوارەکەی دوو منداڵەکەی بەستەوە بە باش بونی باوکیان.

35ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە بە ئەدەب بیت لە بەکار هێنانی وشەکان بەرامبەر خوای گەورە، چونکە خضر عەیبدار کردنی کەشتیەکەی دایە پاڵ نەفسی
خۆی:{ فَأَرَدْتُ أَنْ أَعِيبَهَا ْ}.
بەڵام خێرەکەی دایە پاڵ خوای گەورە:
{ فَأَرَادَ رَبُّكَ أَنْ يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنْزَهُمَا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ْ}

هەروەک چۆن پێغەمبەر إبراهيم عليه السلام کردی:
{ وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ْ} ئەگەر نەخۆش کەوتم، ئەوە خوای گەورە شیفام دەدات.

وە  جنۆکەکان ووتیان:
{ وَأَنَّا لَا نَدْرِي أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَنْ فِي الْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدًا ْ} وە ئێمە نازانین کە ئایا خراپە توشی ئەوانە دەبێت کە لەسەر زەوین، یاخود خوای پەروەردگاریان خێری بۆیان دەوێت.
لەگەڵ ئەوەی کە هەمووی لە ژێر قەزاو قەدەری خوای گەورەدایە.

36ـ وە ئەوەی تێدایە کە هاوەڵ هاوەڵەکەی خۆی بەهیچ شێوەیەک بەجێ نەهێڵێت، تاوەکو عیتابی لێدەگرێت و عوزری بۆ دەهێنێتەوە، هەروەک چۆن خضر لەگەڵ پێغەمبەر موسى علیە السلام کردی.

37ـ وە ئەوەی تێدایە کە یەک بونی هاوەڵ بۆ هاوەڵەکەی لەو شتانەی کە حەڕام نیە، دروستەو هۆکارە بۆ بەردەوامی هاوەڵایەتی، هەروەک چۆن یەک نەبون هۆکاری پچڕانی هاوەڵایەتیە.

38ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە ئەو بابەتانەی کە ڕوویدا قەدەری خوای گەورەبوو، وە خوای گەورە لەسەر دەستی بەندە چاکەکە خضر ڕوداوەکانی ئەنجامدا، وە ئەوە دەردەخات کە خوای باڵا دەست دەتوانێت شتانێک بە بەندەکان بکات کە حەزیشی پێ نیە، کە ئەو شتانە دەبێتە هۆی چاکبونی دینی کەسانێک، هەروەک لە چیرۆکی منداڵەکەی کە کوشتی، یان دەبێتە چاکبونی دونیای کەسانێک هەروەک لە چیرۆکی کەشتیەکە، کە نمونەیەک لە ڕەحم و بەزەیی و ڕێزی خۆی پێشاندان، بۆ ئەوەی بە چاکترین شێوە ڕازی بن بە قەدەرە ناخۆشەکانی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

06 Nov, 20:25


ئێستا چەند وتارێك لە پەخشی ڕاستەوخۆ دانراوە تا ڕۆژی هەینی ...

ناونیشانی وتارەكان:
- باسی زەكاتدان.
- باسی ڕەزیلی.
- باسی سفوری.
- باسی نەزەركردن.

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

ڕێگای پێشین

06 Nov, 17:04


https://vt.tiktok.com/ZSjkfxNce/

ڕێگای پێشین

02 Nov, 15:03


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و یەکەم زنجیرەی پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سودو فەوائیدو یاسا و حوکمی تر لەو چیڕۆکە:ـ

17ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە هەر کەسێک هێزی ئارام گرتنی نەبێت لەسەر هاوەڵایەتی عالم وە فێربون، وە توانای جێگیربونی نەبوو لەسەری، ئەوە ئەو علمەی لە کیس دەچێت بەگوێرەی ئارام نەگرتنەکەی، بۆیە ئەوەی کە ئارامی نەبێت علم بەدەست ناهێنێت، وە هەر کەسێک ئارامگرتن بەکار بهێنێت و بەردەوام بێت لەسەری، ئەوە هەموو کارێک کە هەوڵی بۆ دەدات بەدەستی دەهێنێت، وەک چۆن خضر عوزر دەهێنێتەوە بۆ پێغەمبەر موسی علیە السلام لەوەی کە ئارام ناگرێت لەگەڵی.

18ـ وە هۆکارێکی گەورە بۆ بەدەست هێنانی ئارام گرتن، بریتیە لەوەی کە ئینسان علم و زانستی هەبێت بەو شتەی کە فەرمانی پێکراوە بە ئارام گرتن لەسەری، ئەگەر نا ئەوەی نایزانێت یاخود ئامانج و مەبەستی ئەو کارە نازانێت، وە سودو بەربومی ئەو کارە نازانێت، ئەوە هۆکاری ئارام گرتن نازانێت و ئارام ناگرێت وەک فەرمووی:
{ وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا ْ}
بۆیە هۆکاری ئارام نەگرتنی بەستەوە بە نەزانینی زانست و نەزانینی مەبەست و ئامانجی ئەو کارە.

19ـ فەرمان کردن بە ئارام و لەسەرخۆیی و دڵنیابونەوە، وە پەلە نەکردن لە حوکم دان لەسەر شتێک، تاوەکو نەزانرێت کە مەبەست و ئامانج چیە لەو کارە کە شاراوەیە.

20ـ وە گەڕاندنەوەی کاروبارە داهاتوەکان کە لە کاری بەندەکانە پەیوەست کردنی بە ویستی خوای گەورە وە بۆ هیچ کارێک نەڵێت: من ئەم کارە سبەی دەکەم، تاوەکو نەڵێت:{ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ْ}

21ـ عەزم و پێداگری لەسەر کردنی کارێک، وەک کردنی کارەکە خۆی نیە، بەڵکو عەزم و پێداگری شتێکەو کردنی کارەکە شتێکی ترە بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی:
{ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ صَابِرًا ْ}
بۆیە ووتی ئارام دەگرم و عەزمی هەبوو، بەڵام ئارامی نەگرت کە کارەکەبوو.

22ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە ئەگەر مامۆستا و فێرکار مەسڵەحەتێکی بینی لە پێداگری فێرخواز، لەسەرەتاوە لە پرسیار کردن لە هەندێک شت، ئەوە واز بهێنێت لێی وەڵامی نەداتەوە تاوەکو فێرکار خۆی مەسڵەحەتی وەڵام دانەوە دەبینێت، وەک ئەوەی کە فێرخواز تێگەیشتنی کورتبین بێت یان پرسیار لە شتێک بکات کە لەو گرنگتر هەیە، یان مێشکی درکی پێ نەکات یان پرسیارێک دەکات کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە نیە.

23ـ وە دروستێتی چونە ناو دەریا لە کاتێک کە مەترسی نیە لە چونە ناوی.

24ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە کەسی لەبیر چوەوە لێی ناگیرێت نە لە مافێکی خوای گەورە، وە نە لە مافی بەندەکانی خوای گەورە وەک فەرمووی:{ لَا تُؤَاخِذْنِي بِمَا نَسِيتُ ْ}.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

02 Nov, 10:11


🔰 #کورتە_وتار 🔰

📌 باسی:
فاطمة بنت قیس
ڕاوی فەرمودەی جەساسە


🎙 مامۆستا سیروان ئه‌شقه‌ڕ


لینكی گورتە وتار له‌ تیلیگرام :
https://t.me/msirwanashqer/4084

══════ ❁✿❁ ══════

ڕێگای پێشین

02 Nov, 08:54


#کورتە_وتار

حەوزی کوثر پێش پردی صراط یان پاش پردی صراط ؟

🎙 #مامۆستا_هۆشیار_أحمد


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSj6VTj8t/

ڕێگای پێشین

31 Oct, 17:39


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و یەکەم زنجیرەی چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سودو فەوائیدو یاسا و حوکمی تر لەو چیڕۆکە:ـ

13ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە کەسی بەڕێزترو باشتر کە تەوازع و خۆبەکەم زان بێت بۆ فێربون و شارەزابوون لە کەسێک کە لەخوار ئاستی ئەوەوەیە لە فەزڵ و ڕێزو علمەوە، وەک چۆن گومانی تێدانیە کە پێغەمبەر موسی علیە السلام باشترو بەڕێزترە لە بەندە چاکەکە کە خضرە.

14ـ فێربونی عالمێکی بەڕێز بۆ زانستێک کە خۆی باش نیە تێیدا و فێربونی لای کەسێک کە شارەزایی لەو زیاترە لەو جۆرە زانستە، چونکە پێغەمبەر موسى عليه السلام لە پێغەمبەرانی ئولول عەزمە، کە خوای گەورە زانست و زانیاریەکی زۆری پێ بەخشیوە کە بە جگە لەوانی نەبەخشیوە، بەڵام ئەو زانستە تایبەتە لای خضر بوو لای پێغەمبەر موسی نەبوو، بۆیە هەوڵیدا کە لای ئەو فێری بێت، بۆیە دەبێت بۆ عالمی فەقیهـ و موحەدیس، کە ئەگەر شارەزایی کەم بوو لە زانستی نەحو و قەواعید یان لە زانستی صرف یان هاوشێوەی ئەوانە، ئەوە بچێت خۆی فێر بکات لای ئەو کەسەی کە شارەزای هەیە لەو بابەتانەدا با لە علمیشدا لە ئاستی ئەو بچوکتر بێت.

15ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە فەزڵی علم و جگە لەوە بگێڕیەوە بۆ لای خوای گەورە، وە داننان بەوە، وە شوکرو سوپاس کردنی خوای گەورە لەسەر ئەوە:
{ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ ْ}
ئەوەم فێربکەیت کە خوای گەورە فێری کردویت.

16ـ علمی بەسود هەر بە تەنها ئەوە علمی ڕێنیشاندەر بۆ خێرو چاکەیە، بۆیە هەموو علمێک ڕێنیشاندەرو هیدایەتدەربێت بۆ ڕێگای خێر، وە تەحزیرو ئاگاداری تێدابێت بۆ ڕێگا خراپەکان، یاخود ئاگاداری بکات لە هۆکارەکانی ڕێخۆشکەر بۆ خراپە، ئەوە لە علمی بەسودە، وە بێجگە لەوە یان علمێکی زیانبەخشە، یاخود سودی نیە وەک فەرمووی:
{ أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا ْ}.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

29 Oct, 16:00


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و یەکەم زنجیرەی سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سودو فەوائیدو یاسا و حوکمی تر لەو چیڕۆکە:ـ

10ـ وە ئەوەی تێدایە کە ئەو بەندەیەی کە بینیان لە ڕێگاو شوێنی مەبەست پێغەمبەر نەبوە بەڵکو بەندەیەک و پیاو چاک بوە، چونکە خوای گەورە وەسفی کرد بە بەندایەتی، وە بۆ خۆی ووتی کە خوای گەورە ڕەحمەت و زانستی پێ بەخشیوم، وە باسی پێغەمبەرایەتی و ناردنی پەڕاوی نەکرد، وە ئەگەر پێغەمبەر بوایە ئەوە بێگومان ئەوەی باس دەکرد هەروەک چۆن پێغەمبەرانی تر باسیان کردوە.

بەڵام ئەو ووتەیەی لە کۆتایی چیرۆکەکە فەرمووی:
{ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ْ}
دەلالەتی تێدا نیە کە پێغەمبەر بوبێت، بەڵکو دەلالەتە لەسەر ئیلهام و پێ ووتن، هەروەک چۆن بۆ جگە لە پێغەمبەران هاتوە وەک خوای گەورە دەفەرموێت: { وَأَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّ مُوسَى أَنْ أَرْضِعِيهِ ْ}
ئیلهاممان بۆ دایکی موسی کرد کە شیر بداتە پێغەمبەر موسی.

{وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًاْ}
وە خوای پەروەردگارت ئیلهامی بۆ مێشەنگوین کرد کە چیاکان دەبێتە ماڵت.

11ـ وە ئەو زانستەی خوای گەورە بە بەندەکانی دەبەخشێت دوو جۆرە:ـ
زانستێک بەندە بەدەستی دەهێنێت بە هەوڵ و کۆشش.
وە جۆری دووەم زانستێکی خواییە، خوای گەورە بە کێ بیەوێت بە منەتی خۆی دەیبەخشێت لە بەندەکانی وەک فەرمووی:
{ وَعَلَّمْنَاهُ مِنْ لَدُنَّا عِلْمًا ْ} لەلای خۆمانەوە زانستمان پێ بەخشیبوو.

12ـ بە ڕەوشت بون و بە ئەخلاق بون لەگەڵ مامۆستاو فێرکارت، وە قسەی خوێندکار لەگەڵ مامۆستاکەی دەبێت نەرمتر بێت وەک پێغەمبەر موسی علیە السلام کردی:
{ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا ْ}.

کە قسەکانی بە نەرمی و ڕاوێژ کردن دەربڕی، ئایا ڕوخسەتم دەدەیت یاخود نا؟، وە داننانی بەوەی کە ئەو لەلای ئەو فێرە زانست دەبێت، بە پێچەوانەی کەسە وشک و موتەکەبیرەکان، کە نیشانی مامۆستاکەی نادات کە ئەو پێویستی بە زانست و زانیاری هەیە کە لەلای ئەو دایە، بەڵکو وای نیشان دەدات کە ئەو و مامۆستاکە هاریکاری یەکتر دەکەن!!، بەڵکو لەوانەیە وا گومانبەرێت کە ئەو فێری مامۆستاکە دەکات!!، وە زۆر نەزانە!!، بۆیە وای نیشان دەدات کە زەلیلی بۆ مامۆستاکەیە و پێویستی بەوە بۆ فێرکردنی!!.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

29 Oct, 08:39


#کورتە_وتار

هەموو بیدعەیەک سوونەتێک دەکوژێت

🎙 #مامۆستا_دانا_عبدالله


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSjFyV4xH/

📲  بابەت لە یوتوب 👇
https://youtube.com/shorts/TmYroK8M32w?si=H8R6Co6Y9dC-uEPf

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
https://t.me/Regaypeshin/12178

ڕێگای پێشین

27 Oct, 18:04


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و یەکەم زنجیرەی دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سودو فەوائیدو یاسا و حوکمی تر لەو چیڕۆکە:ـ

6ـ دروستێتی ڕاگەیاندنی ئینسان بەو شتەی کە سروشتی خۆی تێیدایە، وەک ماندووبون و برسیبون و تێنوێتی، ئەگەر وەک توڕەبون نەبوو وە ئەو شتەی کە دەیڵێت ڕاست بێت، وەک پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی:{ لَقَدْ لَقِينَا مِنْ سَفَرِنَا هَذَا نَصَبًا ْ}

7ـ وە باشترو ئەفزەڵترە کە خزمەتکاری ئینسان زیرەک و ژیربێت، بۆ ئەوەی ئەو کارەی کە دەیەوێت بۆی بێتەجێ.

8ـ دروستی پێدانی خواردنی خۆت بە خزمەتکارەکەت وە پێکەوە بیخۆن، چونکە زاهڕی ووتەکەی پێغەمبەر موسی علیە السلام ئەوەیە:{ آتِنَا غَدَاءَنَا ْ} کە بە کۆ ئەم قسەیەی کرد و پێکەوە خواردنەکە بخۆن.

9ـ وە ئەو ئایەتە ئەوەی تێدایە لە سودو فائیدە کە یارمەتی دادەبەزێت بەسەر بەندە بە گوێرەی هەڵسانی بە فەرمانەکانی کە پێی کراوە، وە ئەو کەسەی کە فەرمانەکانی خوای گەورە جێبەجێ دەکات، یارمەتی دەدرێت کە جگە لە خۆی بەم شێوەیە یارمەتی نادرێت، ئەوەش بەهۆی:
{ لَقَدْ لَقِينَا مِنْ سَفَرِنَا هَذَا نَصَبًا ْ}
کە ئاماژەیە بۆ زیاتر ڕۆیشتن لەو شوێنەی کە دیاری کرابوو، کە شوێنی کۆکەرەوەی دوو دەریاکەبوو، چونکە تاوەکو لە شوێنی مەبەست زیاتر نەڕۆیشتن هەستیان بە ماندوبون نەکرد لەگەڵ دورودرێژی ڕێگاکە، چونکە ئەوە سەفەرێکە لەسەر ڕاستی، بەڵام کۆتایی سەفەرەکە کە لە شوێنی مەبەست تێپەڕبون زاهیری ئەوە دەردەخات کە نیو ڕۆژێک بوە، چونکە ماسیەکەیان لێ بزربوو کاتێک لەلای بەردەکە پاڵیان دابوەوە، بۆیە زاهیری شتەکە وابوە کە شەو لەلای بەردەکە ماونەتەوە، پاشان لە ڕۆژی دواتر دەستیان بە ڕۆیشتن کردوەتەوە، تاوەکو کاتی خواردن و نیوەڕۆ هاتوە کە ئەو کات پێغەمبەر موسی علیە السلام بە خزمەتکارەکەی فەرموو:
{ آتِنَا غَدَاءَنَا ْ} ئەو کات بەبیری هاتەوە کە لە شوێنی مەبەست لەبیری چووە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

26 Oct, 08:20


⚠️چەند نوسخەیەکی کەمی ماوە⚠️

كتێبی: فه‌رمووده‌ سیانییه‌كان

(145) فەرموودەی پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم-
هاوتا لەگەڵ بڕیارەكانی ئیمامی ئەلبانی لەسەر فەرموودەكان


نرخ تەنها : ٣ هەزار

بۆ داواکردن (واتساب - تیلیگرام):
07507425945

ڕێگای پێشین

25 Oct, 20:27


ئێستا چەند وتارێك لە پەخشی ڕاستەوخۆ دانراوە تا ڕۆژی دوشەممە ...

چەند چیڕۆك و بەسەرهاتێكی گرنگ..

ناونیشانی وتارەكان:
- بەسەرهاتی (أصحاب الأخدود).
- بەسەرهاتی (أصحاب السبت).
- چیڕۆكی ئەو سێ كەسەی كە لە ئەشكەوت گیریان خوارد.
- چیڕۆكی تاقیكردنەوەی بەلەك و كوێر و كەچەڵەكە.
- باسی پێغەمبەر موسی -علیه الصلاة والسلام- لەگەڵ دوو ئافرەتەكە.
- چیڕۆكی ئەو منداڵانەی كە بە مەلۆتكەیی قسەیان كردووە.
- چیڕۆكی جوڕەیجی خواپەرست.
- بەسەرهاتی نێوان صفوان و خێزانەكەی.
- چیڕۆكی كانیەكەی تەبووك.
- بەسەرهاتی سلمان الفارسي -رضي الله عنه-.
- چیڕۆكە سەیر وسەمەرەكانی بەنی ئیسڕائیل.

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

ڕێگای پێشین

25 Oct, 15:53


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست و یەکەم زنجیرەی یەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنزٌ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ۚ ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا (82)🌹

بەڵام دیوارەکە خاوەنەکەی دوو کوڕی بچوکی بێ باوک بوو، وە لە ژێر ئەو دیوارە گەنجینەیەکی خۆیانی لێبوو، وە باوکیان کەسێکی ساڵح بوو، بۆیە خوای پەروەردگار ویستی کاتێک کە ئەو دوو کوڕە بچوکە گەورە دەبن،ئەو گەنجینەیە دەربهێنن وەک ڕەحمەتێک لە پەروەردگارتەوە، وە ئەوەی کردم لە خۆمەوە نەبوو، ئەوە ڕامانی ئەو شتانەبوو کە تۆ ئارامت نەگرت لەسەری.

{ وَأَمَّا الْجِدَارُ ْ} ئەو دیوارەی کە چاکم کردەوە.

{ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنْزٌ لَهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا ْ} دیوارەکە هی دوو یەتیم بوو کە وای پێویست دەکرد کە بە ڕەحم و بە زەیی بین بەرامبەریان، بەهۆی ئەوەی کە بچوک بون و باوکیان نەمابوو، وە پاراستمانن بەهۆی چاکی باوکیان بوو.

{ فَأَرَادَ رَبُّكَ أَنْ يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنْزَهُمَا ْ}
بۆیە دوای ئەوەی دیوارەکە خەریک بوو دەکەوت و ئەو گەنجینەیەی ژێری بەدەردەکەوت، بۆیە من بە بێ کرێ چاکم کردەوە.

{ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ْ} ئەو کارەی کە کردیشم ڕەحمەتێک بوو لە پەروەردگارەوە، کە بە بەندەکەی خۆی خضر ی بەخشیبوو.

{ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ْ} وە ئەوەی کردم لەخۆمەوە نەبوو، وە تەنها ویستی خۆم نەبوو، بەڵکو وەک ڕەحم و بەزەیی و فەرمانی خوای گەورەبوو.

{ ذَلِكَ ْ} ئەوەی کە بۆم ڕامان و ڕونکردیەوە.

{ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا ْ}
لەو چیرۆکە سەرسوڕهێنەرە گەورەیە، سودو فەوائیدو یاسا و حوکمی گەلێک زۆری تێدایە،
باسی هەندێک لەوانە بە پشتیوانی خوای گەورە دەکەین:ـ

1ـ فەزڵ و گەورەیی علم و زانستی شەرعی و سەفەرکردن بۆ بەدەست هێنانی، وە لە گرنگترین شتەکانە، کاتێک پێغەمبەر موسى عليه السلام سەفەری کرد بۆ ماوەیەکی دوور، وە توشی ناخۆشی و ماندوو بوون بوو، وە نەمایەوە تەنها لەلای نەوەی ئیسڕائیل بۆ فێرکردن و ڕێنیشاندانیان، بەڵکو سەفەری هەڵبژارد بۆ شارەزایی زیاتر و علم فێربونی زیاتر.

2ـ دەست پێکردن بە گرنترین بۆ گرنگ، چونکە زانستی زیاد و زانستی مرۆڤ گرنگترە لە وازهێنان لەوە، وە سەرقاڵ بون بە فێربونەوە بەبێ وازهێنان لە زانست وە کۆکردنەوەی هەردوکیان باشترە.

3ـ وە جائیزێتی هەبونی خزمەتکار لە شارو سەفەر بۆ کردنی پێویستیەکان، وە بۆ زیاتر ئیسراحەت وەک چۆن پێغەمبەر موسی علیە السلام کردی.

4ـ وە سەفەر کردن بۆ طەڵەبی علم یان جیهاد یان نمونەی هاوشێوەی ئەوانە، ئەگەر مەسڵەحەت پێویستی کرد ئەو شوێنەی کە بۆی دەچیت بووترێت و بە نهێنی نەهێڵدرێتەوە، چونکە ئەوە تەواوترە لە شاردنەوەی، چونکە بە ئاشکرا کردنی شوێنی مەبەست زیاتر خۆئامادەکردن دەکرێت بۆ سەفەرەکە، وە لەسەر چاو ڕۆشنایی بەڕێدەکەون بۆ شوێنەکە، وە دەبێتە دەرخستنی گەورەیی ئەو عیبادەتە گەورەیە کە زانست و جیهاد کردن و نمونەی هاوشێوەی ئەو عیبادەتانەیە، هەروەک پێغەمبەر موسى علیە السلام فەرمووی:
{ لَا أَبْرَحُ حَتَّى أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا ْ}

هەروەک چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بە صەحابەکانی ڕاگەیاند کە بەرەو کوێ دەچێت کاتێک بەرەو شەڕی تەبوک دەچوو، لەگەڵ ئەوەی عادەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەوەبوو کە تەوریە بەکاربهێنێت ئەوەش وەک مەسڵەحەت.

5ـ وە گەڕاندنەوەی شەڕو خراپە و هۆکارەکانی بۆلای شەیتان، وەکو فریودان و ڕازاندنەوەی خراپە، ئەگەر چیش هەمووی بە قەزاو قەدەری خوای گەورەیە، کاتێک خزمەتکارەکەی بە پێغەمبەر موسی ی فەرموو:{ وَمَا أَنْسَانِيهُ إِلَّا الشَّيْطَانُ أَنْ أَذْكُرَهُ ْ}.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

24 Oct, 16:46


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شێست
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ فَأَرَدْنَا أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِّنْهُ زَكَاةً وَأَقْرَبَ رُحْمًا (81) 🌹

بۆیە ویستمان کە پەروەردگاریان منداڵێکی چاک و نەرم و نیانیان پێببەخشێ.

{ فَأَرَدْنَا أَنْ يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِنْهُ زَكَاةً وَأَقْرَبَ رُحْمًا ْ}
واتە: خوای گەورە منداڵێکی صاڵح و باش و چاک و نەرم و نیانیان بداتێ لە جێگای ئەو منداڵە، چونکە ئەو منداڵەی کە کوژرا ئەگەر گەورەبوایە، ئەوە ئازاری دایک و باوکی دەدا و بەرەو کوفرو سنوربەزاندنیانی دەبرد.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

23 Oct, 15:25


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و نۆیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَا أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا (80) 🌹

وە ئەمما ئەو گەنجەی کە کوشتم، دایک و باوکی ئیمانداربون، ترساین کە توشی هیلاکی و سنوربەزاندن و کوفریان بکات.

{ وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَا أَنْ يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا ْ}
ئەو گەنجە وا تەقدیر کرابوو کە ئەگەر گەورە ببێت، ئەوە بێگومان دایک و باوکی توشی سنور بەزاندن و کوفر دەکرد، جا ئەو سنور بەزاندن و کوفرە یان بەهۆی زۆر خۆشویستنیان دەبوو بۆ کوڕەکەیان، یان بەهۆی پێویستیەک بوو بە کوڕەکەیان، بۆیە کوشتم بەهۆی هەبونی علمم لەو بارەیەوە کە خوای گەورە پێی ڕاگەیاندبووم، ئەوەش بۆ ئەوەی دینی ئەو دایک و باوکە ئیماندارە سەلامەت بێت، وە چ سودێک لەوە گەورەترە لەو سودە بەپێزە؟، ئەگەر چیش کوشتنی ئەو کوڕە ناخۆش و بە ئازار بوو بۆ دایک و باوکی و نەهێشتنی وەچەیان، بەڵام خوای گەورە بە حیکمەت و دەسەڵاتی موتڵەقی خۆی وەچەو منداڵی تریان پێ دەبەخشێت کە زۆر باشتر و چاکتر بێت بۆیان.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

21 Oct, 09:27


#کورتە_وتار

گرینگی زۆر بەو دونیایە مەدەن ...

🎙 #مامۆستا_سیروان_ئەشقەڕ


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSjJ3UHqs/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/yspES8lkf9I?si=LCUf79zwFXVJy1hd

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://www.facebook.com/share/r/teaqkEidjFRqpyBd/

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
https://t.me/msirwanashqer/4075

ڕێگای پێشین

19 Oct, 16:10


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و هەشتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا (78) 🌹

بەندە چاکەکە فەرمووی: ئەوە لێکدابڕانی نێوان من و تۆیە، ئەو شتانەت پێ ڕادەگەیەنم کە ئارامت لەسەری نەگرت.

{ هَذَا فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ ْ}
چونکە تۆ مەرجت کردبوو لەسەر خۆت کە ئارام بگریت و پرسیار نەکەیت لەم شتانەی دەیکەم، بۆیە ئێستا عوزرت نەماوە.

{ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا ْ}
ئەوەت پێ ڕادەگەیەنم کە تۆ ئینکاریت لێ کردم، وە ئەوەت پێ دەڵێم کە من کردم بە هۆی هۆکارو ئەو مەبەستەی کە هەمبوو.

{ أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَاءَهُم مَّلِكٌ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا (79) 🌹

کەشتیەکە کە کونم کرد، ئەوە هی کۆمەڵێک هەژارو مسکین بوو ئیشیان دەکرد لە دەریا، من ویستم کە عەیبداری بکەم چونکە پاشایەک هەبوو لە دواوەیان هەموو کەشتیەکی بێ عەیبی دەبرد بە تۆبزی.

{ أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ ْ}
ئەو کەشتیە بۆیە وام لێکرد وەک دڵنەرمیەک و دڵسۆزیەک و خۆشویستن و بەزیی پێیانەوە.

{ فَأَرَدْتُ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَاءَهُمْ مَلِكٌ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا ْ}
چونکە ئەو پاشا زاڵمە هەموو کەشتیەکی بێ عەیب و چاک کە بەلایدا تێپەڕیبایە بە تۆبزی و بە زوڵم دەیبرد، بۆیە منیش ویستم عەیبداری بکەم و کونی بکەم تاوەکو ئەو پاشا زاڵمە نەیبات.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

19 Oct, 13:04


گەورەترین نیعمەت نیعمەتی تەوحید و ئیسلام سوننەیە

ڕێگای پێشین

18 Oct, 19:12


ئێستا چەند وتارێك لە پەخشی ڕاستەوخۆ دانراوە تا ڕۆژی چوارشەممە ...

ناونیشانی وتارەكان:
- دیمەنەكانی ڕۆژی قیامەت.
- وەصفی بەهەشت.
- یەكەم كەس كە دەچێتە بەهەشت.
- چەند كردەوەیەك كە بەهەشت زامن دەكات.
- ئەو كردەوانەی پاداشتەكەیان قەصرێكە لە بەهەشت.
- ڕۆژی هەینی لە بەهەشتدا.
- زەلیلی كافر و منافق لە ڕۆژی قیامەتدا.
- گفتوگۆی نێوان بەهەشتی و دۆزەخیەكان.
- گفتوگۆی دۆزەخیەكان.
- هیوا و ئاواتی دۆزەخیەكان.
- داواكاری دۆزەخیەكان.
- دوایین كەس كە دەچێتە بەهەشتەوە.

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

ڕێگای پێشین

17 Oct, 16:08


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و حەوتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ فَانطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا فَأَبَوْا أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُ ۖ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَاتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا (77) 🌹

بۆیە دوای ئەوە بەڕێکەوتنەوە، تاوەکو گەیشتن بە گوندێک و داوای خواردنیان کرد لە خەڵکەکەی، بەڵام ڕازی نەبون بە میواندارێتیان، دیوارێکیان بینی کە خەریکبوو دەڕووخا بۆیە خضر بەندە چاکەکە چاکی کردەوە، پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی: ئەگەر بتویستایە کرێت وەردەگرت لەسەر ئەوە.

{ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا ْ}
داوای میواندارێتیان لە خەڵکی گوندەکە کرد بەڵام ڕازی نەبون.

{ فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُرِيدُ أَنْ يَنْقَضَّ ْ}
دیوارێکیان بینی خەریکە دەڕوخێت و توشی زەرەر بوبوو،

{ فَأَقَامَهُ ْ} خضر چاکی کردەوەو دروستی کردەوەو ڕاستی کردەوەو نوێی کردەوە،
پێغەمبەر موسى علیە السلام پێی فەرموو:
{ لَوْ شِئْتَ لَاتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا ْ}
ئەگەر بتویستایە لە جێی چاککردنەوەی ئەم دیوارە
کرێت وەردەگرت لەسەر ئەوە، کە خەڵکەکە میواندارێتیان نەکردین لەگەڵ ئەوەی واجب بوو لەسەریان بیکەن، بەڵام تۆ بەبێ کرێ ئەم دیوارە چاک دەکەیتەوە، ئا لەو کاتەدا پێغەمبەر موسى عليه السلام قسەکەی خۆی شکاند، بۆیە خضر عوزری هێنایەوە لە هاوەڵایەتی کردنی لەمەودوا.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

15 Oct, 17:20


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجاو شەشەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ۞ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا (75) 🌹

بەندە چاکەکە خضر فەرمووی: پێم نەووتی کە تۆ ئارامت نابێت؟.

خضر وەک عیتاب و بەبیرهێنانەوەی پێغەمبەر موسی علیە السلام پێی فەرموو:
{ أَلَمْ أَقُلْ لَكَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا ْ}

{ قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّي عُذْرًا (76) 🌹

پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی: ئەگەر پرسیاری شتێکی ترم لێ کردی دوای ئەوە، ئەوە هاوەڵایەتیم مەکە، بەڕاستی عوزرم نابێت و تۆش کەمتەرخەمیت نەکردوە.

پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی:
{ إِنْ سَأَلْتُكَ عَنْ شَيْءٍ ْ} دوای ئەوە پرسیاری شتێکم لێ کردی دوای ئەم جارە.

{ فَلَا تُصَاحِبْنِي ْ} ئەوە هاوەڵایەتیم مەکەو تۆ پۆزش و مەعزوریت کە وازبێنیت لە هاوەڵایەتیم.

{ قَدْ بَلَغْتَ مِنْ لَدُنِّي عُذْرًا ْ} تۆ منت وریا کردوەتەوەو کەم تەرخەمیت نەکردوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

14 Oct, 20:44


ئێستا چەند وتارێك لە پەخشی ڕاستەوخۆ دانراوە تا ڕۆژی چوارشەممە ...

ناونیشانی وتارەكان:
- چیڕۆك و بەسەرهاتی قەومی لوط -علیه السلام- و پەندوەرگرتن لێی.
- چیڕۆك و بەسەرهاتی قەومی شعیب -علیه السلام-.
- ئەزیەتدانی پێغەمبەر موسی -علیه السلام- لەلایەن بەنی ئیسڕائیلەوە.
- بەسەرهاتی مانگاكەی بەنی ئیسڕائیل.
- بەسەرهاتی پێغەمبەر یوشع بن نون -علیه السلام-.
- بەسەرهاتی پێغەمبەر داود -علیه السلام-.
- بەسەرهاتی پێغەمبەر زكریا و یحیی -علیهما الصلاة و السلام-

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

ڕێگای پێشین

13 Oct, 15:34


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِي مِنْ أَمْرِي عُسْرًا (73) 🌹

پێغەمبەر موسی فەرمووی: لێم مەگرە لەو شتەی کە لە بیرم چوە، وە لەسەرم قورس مەکە.

واتە: لەسەرم قورس مەکە وە ڕێگەم پێ بدە، چونکە بەهۆی لەبیر چونەوە بوو، وە بە یەکەم جار لێم مەگرە، بۆیە دوو شتی کۆکردەوە لە داننان وە پۆزش هێنانەوە، وە پێویست ناکات ئەی خضر کە توند بیت لەگەڵ هاوەڵەکەت، بۆیە ڕێی پێدا کە بەردەوام بێت لەگەڵی.

{ فَانطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا لَقِيَا غُلَامًا فَقَتَلَهُ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُّكْرًا (74) 🌹

بۆیە دەستیان کرد بە ڕۆیشتن تا گەنجێکیان بینی خضر کوشتی، پێغەمبەر موسی علیە السلام ووتی: ئایا نەفسێکی بێتاوانت کوشت بەبێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێت، بەڕاستی شتێکی خراپت کرد.

خضر کە گەیشت بەو گەنجە کوشتی، بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام توڕەبوو لەبەر دین کاتێک بینی کە گەنجێکی بچوکی کوشت بەبێ تاوان.

{ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُكْرًا ْ}
بۆیە ئینکاری لێکرد لەم کارەی کە بێتاوان بوو لەگەڵ ئەوەی کەسێکی تری نەکوشتبوو تاوەکو بکوژرێتەوە، بۆیە یەکەم جار بە هۆی لەبیر چونەوە بوو کە ئینکاری کرد، بەڵام ئەوەیان لەبیر چونەوە نەبوو، بەڵام بەهۆی ئارام نەگرتنەوە بوو وە بەهۆی توڕەبون بوو لەسەر دین.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

12 Oct, 11:23


ئێستا چەند وتارێك لە پەخشی ڕاستەوخۆ دانراوە تا ڕۆژی دوشەممە ...

ناونیشانی وتارەكان:
- فەزڵی صەحابەكان بە گشتی.
- باسی خەلیفەی سێیەم عثمان بن عفان رضي الله عنه.
- باسی خەلیفەی چوارەم علي بن أبي طالب رضي الله عنه .
- باسی دایكی ئیمانداران خدیجة -رضي الله عنها-.
- باسی دایكی ئیمانداران عائشة -رضي الله عنها-.
- باسی مامەڵەی صەحابەكان لەگەڵ یەكتری.
- خۆشەویستی نێوان صەحابەكان و آل بيت.
- باسی معاویة رضي الله عنه.

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

ڕێگای پێشین

10 Oct, 16:47


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ فَانطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا (71) 🌹

بەڕێکەوتن تاوەکو سواری کەشتیەک بون و خضر کەشتیەکەی کون کرد، پێغەمبەر موسی ووتی: ئایا کونت کرد بۆ ئەوەی خەڵکەکەی ناوی نقوم ببێت، بەڕاستی شتێکی گەورەی خراپت کرد.

{ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا ْ}
بەندە چاکەکە خضر پارچە دارێکی لێکردەوە کە مەبەست و ئامانجێکی هەبوو لەم کارەی، کە لە داهاتوو ڕووندەبێتەوە، بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام ئارامی نەگرت، چونکە زاهڕی کارەکە خراپ بوو، چونکە ئەو کونکردنە دەبێتە عەیب بۆ کەشتیەکە، بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام ووتی: 
{ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا ْ}
کارێکی خراپی گەورەت کرد کە ئەوەش لە ئارام نەگرتنە لەوەوە علیە السلام.

{ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا (72) 🌹

بەندە چاکەکە خضر بە پێغەمبەر موسی علیە السلام ی ووت: نەمووت کە ئارام ناگریت لەگەڵ من؟.

بۆیە ئەو شتەی کە هەواڵی پێدابوو لە پێشتردا ڕوویدا، وە ئەوەش لە پێغەمبەر موسی علیە السلام وە بوو بەهۆی لەبیرچونەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

08 Oct, 18:36


#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پەنجا و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا (68) 🌹

چۆن ئارام دەگریت لەسەر شتێک کە زانستت نیە لە هەموو لایەنێکیەوە.

{ وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا ْ}
چۆن ئارام دەگریت لەسەر کارێک کە پەنهانی و دەرەوەی نابینیت وە زانستت پێی نیە، وە نازانیت کە مەبەست لەم کارانە چیە.

{ قَالَ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ صَابِرًا وَلَا أَعْصِي لَكَ أَمْرًا (69) 🌹

پێغەمبەر موسی فەرمووی: بە ویستی خوا دەمبینیت کە ئارام دەگرم، وە لە فەرمانەکانی تۆ لانادەم.

پێغەمبەر موسی علیە السلام فەرمووی کە ئارامم دەبێت بە ویستی خوای گەورە کە ئەوە عەزم و هەوڵدانیەتی، پێش ئەوەی ئەو شتانە ببینێت کە دەبێتە تاقیکردنەوە بۆی، کە عەزم و هەوڵدان شتێکەو ئارام گرتن شتێکی ترە، بۆیە پێغەمبەر موسی علیە السلام ئارامی نەگرت کە ئەو شتانە ڕوویدا.

{ قَالَ فَإِنِ اتَّبَعْتَنِي فَلَا تَسْأَلْنِي عَن شَيْءٍ حَتَّىٰ أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًا (70) 🌹

بەندە چاکەکە ووتی: ئەگەر شوێنی من کەوتیت، ئەوە پرسیارم لێمەکە تاوەکو بۆخۆم پێت دەڵێم.

دوای ئەوە بەندە چاکەکە خضر ئەو قسەیەی کرد و ووتی: دەست پێشخەر مەبە لە پرسیار کرن و ئینکاری کردن، تاوەکو من بۆ خۆم هەواڵت دەدەمێ، لەو کاتەی کە پێویستە کە هەواڵت بدەمێ، نەهی لێکرد لە پرسیارکردن لێی، وە پەیمانی پێدا کە لە کاتی خۆی هەواڵی پێبدات.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

ڕێگای پێشین

07 Oct, 13:27


🔴 پەخشی ڕاستەوخۆ 🔴

الحمدلله پاش كردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆ (ڕادیۆ) لە ماڵپەڕی مامۆستا سیروان ئەشقەڕ.

لەمڕۆوە وانە ڕاستەوخۆكان لە پەخشی ڕاستەوخۆی ماڵپەڕەكە دەگوازرێتەوە.

لینكی پەخشی ڕاستەوخۆ:
https://msirwan.com/radio.php

📌 تێبینی:
جگە لە كاتی وانە ڕاستەوخۆكان لە شەوانی (هەیینی - دوو شەممە - چوارشەممە) پەخشەكە بەردەوام وانە و وتارە تۆماركراوەكان لێدەدرێت، واتە دەتوانن بەردەوام گوێبیستی وانە و وتارەكان بن...


—بەهیوای سوود—

ڕێگای پێشین

06 Oct, 14:12


ئێستا بەردەستە

📚 کتێبێ : گەنجینەی ئیسلامی بۆ منداڵان

📲 لە بڵاوکراوەکانی کەناڵی ڕێــگای پێشین

ئەم کتابە پێک دێت لە دوو پۆل

پۆلی یەکەم 1⃣  پۆلی دووەم 2⃣

📜ناوەڕۆکی ئەم کتابە بریتیە لە :

العقیدة ( بيروباوەڕ )

الطهارة ( پاکووخاوێنی )

الصلاة ( نوێژ )

الوضوء ( دەست نوێژ )

الأذکار ( زیکرەکان )

سیرە ( ژیاننامە )

لەبەر کردنی فەرموودە


نرخی تەنها : 3000 هەزار
گەیاندمان هەیە بۆ هەموو شارەکانی کوردستان

بۆ داواکاردن نامە بنێرن بو وات ساپی ئەو ژمارەیە 07507229579

پۆلی سێ یەم و چوارەم و کۆتایش خوای گەورە پشت و پەنابێت چاپ دەکەین .........

2,054

subscribers

871

photos

1,127

videos