لای خودا بوونی نیە •
لەوانەیە خودا ئەمڕۆ وای لەمن کردبێ تاوەکو ئەم پەیامە بنوسم بیگەینەم با هەندێ لەو بەندانەی که خەریکە نائومێد بن و دووربکەونەوە لەنزا و پاڕانەوە.....
ئەمەوێت پێتان بڵێم
دەکرێ لەناکاو خودا
هەموو یاساکانی گەردوون پێچەوانە بکاتەوە
تەنها بەخاتری دوعای بەندەیەک کە بەپاکی عەبدایەتی دەکات و بەردەوام لەدەرگای خودا دەدات بێ ماندووبوون
بیربکەوە خودا پێشتر چۆن یاساکانی پێچەوانە کردۆتەوە لە کەمترین ماوەدا و بێ ئەوەی هیچ ماندوو بێت
چۆن دەسەڵاتی خۆی پشانی عەبدەکانی داوە
ئێستاش هەمان خودایە و هەمان هێز و توانای هەیە
زۆر لای ئاسانە خەمەکەی تۆ کۆتای پێ بهێنێت
وشەی مەحاڵ یان ناتوانم لای خودا بوونی نیە
زۆر لای ئاسانە داواکاری تۆ بەجوانترین شێوە جێبەجێ بکات
زۆر لای ئاسانە ئەو کەسەی تۆ دەتەوێت
خەونی ئەو کەسە بکات بەتۆ
زۆر لای ئاسانە چارەنوسی پڕ بەڵا و موسیبەتت بۆ بکات بەخۆشی و ئاسودەی
زۆر لای ئاسانە قەرزی سەرشانت بۆ بداتەوە
زۆر لای ئاسانە ئاشتی و خۆشەویستی بخاتە نێوانی تۆ و لەگەڵ ئەو کەسەی لەیەکتر عاجز بوون
زۆر لای ئاسانە هەموو دوورییەکان کۆتای پێ بهێنێت
زۆر لای ئاسانە زاڵم ناچاری مەزڵوم بکات
زۆۆر شتی تر کە بەخەیاڵی ئێمەدا نایەت
کەواتە زانیت لای خودا مەحاڵ یان ناتوانم بوونی نیە
هەستە بەدڵی پڕ لەئومێد و یەقین سەرت لەسەر زەوی دابنێ و سکاڵاو داواکاری خۆت بۆ عەرشی خودا بەرز بکەوە
خودا چاوەڕێی بیستنی دەنگی پڕ گریان و ئومێدی تۆیە ئەوکاتەی گریان و ئومێد تێکەڵ بەیەک دەبن کارەکان لەسەر زەوی و ئاسمان بەفەرمانی خودا ئاسان دەبن
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ •!🤍