🍂🌺🍂🌸🍂🌺
🌺🍂❤️
🌸🌿
💐
🌼 کاناڵی دەلاقەی ڪوردەوارٸ 🌼
🌷 قسەی خۆش با ون نەبێت🌷
هاوڕێیه‌کم به ناوی زانیار ده‌یگێڕایه‌وه :
نزیک ١٥ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چووبووم بۆ تاران بۆ فێربوونی زێڕینگه‌ری.
له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی دیکه له ماڵێک‌دا ده‌ژیاین.
ڕۆژێک که بۆ پیاسه له پارکێک بووین کچێکی زۆر جوان و له‌بار به به‌ر ده‌ماندا ڕۆیشت و له چه‌ند کورسی دوورتر له ئێمه دانیشت و گۆڤارێکی له جانتاکه‌ی ده‌رهێنا و ده‌ستی کرد به خوێندنه‌وه.
ئێمه‌ش له جوانی کچه که‌وتینه قسه‌ی بێ تام ، یه‌ک ده‌یوت :
ماشا‌ڵڵا له‌و هه‌مووه جوانییه ، یه‌کی‌تر ده‌یوت :
خۆزگه ده‌زگیرانی من ده‌بوو، یەکێک له هاوڕێیان وتی :
خۆزگه هه‌ر بۆ یه‌ک جار ده‌ستی کردبایە قۆڵم و له‌و پارکه پیاسه‌مان کردبا.
منیش هه‌ڵمدایه و وتم :
جا ئه‌وه چیه، من ئێستا ده‌توانم ئه‌و ئاواتەت بێنمه دی به‌ڵام بۆ تۆ نا، بۆ خۆم !
ده‌چم ده‌ستی ده‌گرم له‌و پارکه ده‌یگه‌ڕێنم !
هاوڕێکانم گوتیان :
هه‌تیوە ، که‌م فشه بکه ئه‌و کچه تارانییه ناسکه چۆن جوابی تۆ ده‌داتەوە ؟
منیش گوتم :
ده‌ی بۆ نایه‌ن گرێ‌و بکه‌ین؟
ــ له‌سه‌ر چی؟
ــ هه‌رچی تۆ بڵێی.
ــ یه‌کی ١٠هه‌زار تمه‌ن
ــ کوڕه هه‌تیو دای ده‌نێیت، ئه‌و کچه به تۆ ساز نابێت.
ــ نا کاکه ئێوه کارتان نه‌بێ
گوتی ٤٠ هه‌زارم له هاوڕێیانم وەرگرت که ٤ که‌س بوون و بۆ لای کچه ڕۆیشتم ؛
ــ خانم ببخشید (خاتوون ببورە)
کچه مێشه‌کشی میوان نه‌بوو !!
دیسان گوتم : خانم ببخشید
هه‌ر وه‌ڵام نه‌بوو.
ــ خانم مثال مرگ و زندگیه (خاتوون ، کێشەی مەرگ و ژیانە !)
کچه بزه‌یه‌کی هات و سه‌ری هه‌ڵێنا ؛
چیرۆکی گرێوه‌کەم بۆ گێڕاوه و گوتم ئێستاش ئه‌وه ٢٠هه‌زاری نیوه‌ی پاره‌ی گرێوه‌که ده‌ده‌م به تۆ (که ئه‌و کات پاره‌یه‌کی زۆر بوو) وه‌ره با دەورێک لێدەین و به به‌رده‌م هاوڕێکانمدا تێپه‌ڕین .
کچه تۆزێک منگه منگی کرد و عاقیبه‌ت قه‌بووڵی کرد و جۆرێک که هاوڕێکانم نه‌یبینن پاره‌کەم دایە ،
کچه هه‌ستا سه‌ر پێ و پیاسه‌یه‌کی خۆشی دوو که‌سیمان کرد !
منێش له سایه‌ی هاوڕێیانم هه‌م پاره‌م برده‌وه هه‌م تێر ده‌ستی کیژۆڵه جوانه‌م گوشی و پیاسه‌شم کرد.
ئێستاش هه‌ر به هاوڕێکانم فێڵه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌م نەگوت
╭━⊰✹💞✹⊱━╮
❣ @Jowangah 😂
╰═⊰❀🌈❀⊱━╯
🍂
🌺🍂❤️
🍂🌺🍂🌸🍂🌺
🌼🍂🌼🍂🌺🍂🌼🍂🌼