واتا:
پەروەردگارمان تۆ دەزانی و ئاگەداری لەهەمو
ئەو شتانەی ئاشکرای دەکەین و هەمو ئەو شتانەی دەیشارینەوە
جا هیچ شتێک لە خودا نادیار و پەنهان نییە لە زەوی و ئاسماندا.
………
دەڵێم:
ئەم ئایەتە پیرۆزە پڕ پڕە لە ئومێد و دڵنەوایی.
تۆ وەکو بەندیەک کە دەزانی خواوەند ئاگای لە هەمو شتێکی تۆیە
لە ئامانجەکانت ، خەونەکانت، ترسەکانت
ئێستا و داهاتووت
و هەمو شتێکی تۆش هەر بەدەستی ئەوە،
دەی باشترین شت ئەوەیە کە خۆت ڕادەستی ئەو بکەی و پشت هەر بەو ببەستی و تەنها ئەو بکەیتە جێی ئومێد و هیوای ئێستا و داهاتووت ئەوجا بەڕاستی تۆ دەبیتە بەندەی ڕاستەقینەی ئەو.
مامۆستا ابراهیم عبدالکریم المدرس