هەناسەکەم.. تێبگە لێم!
بە زمانی فرمێسک ئەدوێم!
هیچ کەسێ نەیتوانی وەک تۆ..
وابکات لە دڵما.. هەست بکەم بە پشکۆ!
هیچ کەسێ نەیتوانی وەک تۆ..
ئالودەم کات لەگەڵ پیاسەی ئێوارانا!
من و شێعر پێکەوە بنووسێتەوە..
لە بارانا!
هیچ کەسێک نەیتوانی وەک تۆ..
پێنوسێک بداتە دەستم..
تابلۆی شێتی خۆم بکێشم!
هەناسەی خۆی بدا بە من..
تا ئاخی پێ هەڵبکێشم!
لە کۆتایی پاییزیشدا..
هەر گاڵتەی بێت بە گریانم!
بە ئاوێنەیەکی سادەی بچکۆلەوە خۆی سەرقاڵ کاو..
پشت بکاتە دڵۆپەی فرمێسکەکان
#رەنج_سەنگاوی
Tel⇔@Yaredabestani_Boukan