ک.د.ئازاد (شیعر) @azadbane Channel on Telegram

ک.د.ئازاد (شیعر)

@azadbane


@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر) (Persian)

کانال شعری ک.د.ئازاد (شیعر) برای علاقمندان به ادبیات و شعر فارسی تاسیس شده است. در این کانال شاعران معاصر و قدیمی از شعرهای خود به اشتراک می‌گذارند تا علاقه‌مندان به زیبایی‌های زبان فارسی لذت ببرند. این کانال یک فضای فرهنگی است که با اشعار و آثار شاعران مختلف، خواننده‌ها را به دنیایی از احساسات و افکار عمیق می‌برد. اگر علاقمند به مطالعه و شناخت شعر هستید، این کانال مناسب برای شماست. بیایید با هم به دنیای شعر و ادبیات فارسی سفر کنیم و لذت بخواندن آثار هنرمندان بزرگ را تجربه کنیم. پیوسته شده به کانال @azadbane و همراه با شاعران بزرگ، شعرهای زیبا و دراماتیک را کشف کنیم.

ک.د.ئازاد (شیعر)

13 Feb, 17:18


من بۆت دەبم
بە شابازێکی دەستەمۆ
بەو مەرجەی تۆ
بیر لە قەفەس نەکەیەوە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

13 Feb, 03:02


تۆ لێرە نی و
ئەم زستانە
وەک چیرۆکی بێ پایانە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Feb, 16:56


تۆ چۆنت پێ خۆشە
من وام:
زامار
داڕووخاو
پەرێشان

وەک نیشتمان!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Feb, 16:56


پەرێشانی زۆڵفەکانت
چارە دەکرێ بە شانەیەک
پەرێشانیم
چارەی ناکا مەیخانەیەک!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Feb, 16:56


چۆن بێم بۆ لات؟
چۆن گەمارۆ تێک بشکێنم
چۆن بێ پرسی یاسا و ڕێسا
بێم بت دوێنم؟

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Feb, 16:55


لەو ڕۆژەوە براکوژی
پێی ناوەتە
نیشتمانی کەونارای من

زۆر دەترسم؛
ئەوەی گیانم لێ دەستێنێ
دۆستێکم بێ
نەوەک دوژمن!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

29 Jan, 16:44


لە نیشتمانەکەی مندا
ژنان،
بەر لە خۆر هەڵدەستن
بۆیە هومێد
ـ لەم خاکە دا ـ
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشە دەکا!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Jan, 14:17


تەنیایی من
پڕاوپڕە
لە بیرەوەری ئەوانەی
بە تەنهایی جێیان هێشتووم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Jan, 14:17


ئەتۆ ئەی خاکی پاکی کوردەوای
کە حاشات لێ دەکەن، هەر نیشتمانی

ئەگەر بچنە جەهەننەم عاشقانت
بەهەشت یەکسەر دەبێتە چۆڵەوانی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

25 Jan, 19:00


نازانم شەڕ
بە کام زاراوە نوسراوە
کە هەر تەنیا زۆردارەکان
دەیخوێننەوە بە ئاسانی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

25 Jan, 19:00


تۆ بە وێنەی
ئەو قسانەی
کە نەت وێراوە پێم بێژی!

منیش
وێنەی ئەو شێعرانەم
کە زۆر دوورن لە خوێنڕێژی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

25 Jan, 19:00


دووریت
تەورێکی سەرشێتە
دارستانی سەبووری من
دەبڕێتەوە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

24 Jan, 08:00


برینه‌کان به‌ خوێ ده‌شۆم
تا گیان مابێ،
قه‌ت قه‌ت له‌ بیرم نه‌چته‌وه‌
چه‌قۆ بۆ متمانه‌ نابێ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

22 Jan, 09:27


شەڕی نەرمە
لە نێوان پێکەنینی تۆ و
ئەم دڵە بێقەرارەی من!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

19 Jan, 16:43


کاتێ کە لێم دوور دەبیەوە
سینەم
کەم دێنێ هەناسە!

ئەی جوانترین حەز و تاسە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

19 Jan, 16:43


زۆر بەرلەوەی
کە ئازادی
ببێ بە شێعر و پەخشان و
چەمک و سروود
خۆی هاوار بوو
دژی ستەم و بێدادی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

16 Jan, 16:48


کاتێ،
قاقا پێدەکەنی؛
هەست دەکەم خەم
ئەفسانەیە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

16 Jan, 16:48


خودا
هەر خۆی مامۆستایە
بۆیە پێم وایە ئەو کەسەی
دژی مامۆستایەک دەدوێ
بێ خودایە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

16 Jan, 16:48


وەکوو ئاڵای بە بێ وڵات
شەکانەوەم
شەکانەوەی ئازادییە
لاربوونەوەم
شادی و شایی بێدادییە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

16 Jan, 16:48


دووری
هەرگیز نەیتوانی
پەنجەکانمان لێک کاتەوە
لە ناو وێنەی دوو کەسی دا!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

11 Jan, 11:03


تاوانی تۆ
زوڵف و پەرچەمی پەخشانە
تاوانی من
لە قاودانی ئەو تاوانە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

08 Jan, 15:11


دەبێ چاوم ببەستم کاتی هەڵوێست
لە شاری کوێرەکان دیتن خەتایە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

06 Jan, 12:08


لەگەڵ
هەموو هەناسەکان
بە کوێری چاوی دوژمنان
یادت دەکەم
ئەی کوردستان!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

05 Jan, 14:43


بێ تۆ ناژیم!
وەکوو گۆران بە بێ هۆرە و
هەورامی بێ سیاوچەمانە و
وەک بادینی بێ دەنگ بێژی و
وەک سۆرانی بێ حەیران و
وەک یارسانی
بە بێ تەمبوور!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

05 Jan, 14:43


هەتا کاتی دیدارت دێ؛
سات بە ساتی
کاتەکانی خۆم دەکوژم
کەچی سەیرە
هیچ دادگایەک
بەو تاوانە بەندم ناکا!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

02 Jan, 14:26


وڵاتەکەم
بۆتە قەفەس
بەڵام چبکەم
من هەر شەیدای هەڵفڕینم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

29 Dec, 10:03


هەرچەند باری
خەمی ئەم خاکە پیرۆزە
گەلێ قورسە؛
بەڵام تاهەم
قەت حەزناکەم دابێمەوە
بشکێمەوە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

29 Dec, 06:19


چاوەکانت ڕاستگۆ ترن
چون ئەو کاتەی
تۆ دەڵێی: نا
ئەوان هاوار دەکەن: وەرە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

29 Dec, 06:19


تەنیا نیم لە دوای کۆچی ناوەختت
خەمت لە پاش تۆ بۆتە ڕفیقم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

29 Dec, 06:19


پەنجەکانم
سەرگەردانن
لەو ڕۆژەوە
تۆ بە ئەنقەست
قژەکانت
بەخشی بە تیژایی مەقەست!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

29 Dec, 06:19


غەیری تۆ دڵم نادەم بە هیچ کەس
مەگەر وڵاتێک چەند پاشای هەیە؟

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Dec, 04:39


وەک دارەبەن
لەشم پڕ لە زام و ژانە
بەڵام ئەوەی
ناهێڵێ قەت بە چۆک دابێم
خۆشەویستی نیشتمانە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

21 Dec, 10:37


بە بێ شک داری ئازادی وەبەر دێ
لە پاش یەڵدای وڵاتیشم سەحەر دێ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

20 Dec, 17:58


یەڵدا

نە کورتە نامەم لێت دەوێ
نە بەڵێن و نە قەباڵە
ئەم یەڵدایە،
له لام نەبی
درێژترین خەمی ساڵە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

20 Dec, 16:26


وەکوو یەڵدا کەمێ زیاتر وەمێنە
هەتا‌زیاتر لە گەڵ شادی‌چەنۆ بم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

٭چەنۆ: دۆست، ڕفیق، یار.....

ک.د.ئازاد (شیعر)

18 Dec, 15:42


کارێک،
دووبەرەکی کردی
دەگەڵ دارستانی گەورە
بەئاسانی؛

تەور و ئاگر، نەیان توانی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

17 Dec, 10:08


گەمارۆی تۆ و خەم و زستان و کۆچم
وەکوو کەرکووک لە ناو چەند خێڵی یاخی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

15 Dec, 14:30


ئای چەندە بێزارم لە چەک!
بەڵام چبکەم
ئەو بەرازانەی بێستان و
دەشت و مەزرای من دەکێڵن
بێ شریخه و تەقەی تفەنگ
خاکەکەی من جێ ناهێڵن!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

15 Dec, 14:30


پایز
بەهارێک بوو عاشق
خەمی دووری
ڕەنگ زەردی کرد!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

14 Dec, 15:30


کە لە ژوانگە گەڕامەوە
بە ئاسمانان دا
هەڵدەفڕیم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

14 Dec, 15:30


شار
بۆنی شۆڕشی لێ دێ
کەمتر ئاڵای زوڵفەکانت
لە هەرلاوە
پەرێشان کە بە دەم باوە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

13 Dec, 01:14


بۆچی تانەم لێدەدەن
گەر شێت و شەیدا و سەرکەشم

چاوی لەیلاکەم منی کردۆتە مەجنوونی زەمان!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

13 Dec, 01:14


لە باوەشتا
گڕکانێکی پڕ بڵێسەم
زۆر دەترسم
بت سووتێنێ
گڕی داگیرساوی جەستەم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

13 Dec, 01:13


چاوەکانی تۆ پەنجەرەن
ڕوو بە جیهانی دەرد و خەم
کە لەوان ڕا
داهاتووی خۆم بەدی دەکەم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

13 Dec, 01:13


کورسی
هەرچی دەسەڵاتە
چوار پێچکەکەی لە سەر خوێنە!

ئای خاکەکەم
منی شەیدای ئاشتی و ئەوین
چۆن دەتوانم ڕزگارت کەم؟

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

12 Dec, 17:16


پاییز
گەیشتۆتە هەنار

تا کەی زیزی؟
چاوەڕوانتە
باخی هەناری پاییزی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Dec, 10:15


گۆچانەکەی باوەگەورەم
هەڵگرتبوو بۆ یادگاری
نەمدەزانی کە دووری تۆ
پیرم دەکا بە یەکجاری!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Dec, 10:15


شەڕ و سیاسەت
شێوە و ڕوخساری ژن نادەن
ژن
نەرمتر لەوانەیە
ڕوخساری شەڕ پیاوانەیە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Dec, 10:14


لە ناو خەڵک و خاکێک دەژیم
زۆربەی سفرەکان بەتاڵن
بەڵام هومێد
بە دواڕۆژێکی گەشاوە
تا خوا حەز کا
لێرە باوە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

08 Dec, 16:38


ئەو قەڵەمەی
بێ هەڵوێستە
هەرچی دەنووسێ درۆیە
ئەگەر لە ئازادیش بدوێ
هەر چاوڕاو و دەنگۆیە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

08 Dec, 16:38


بۆی نووسیبووم؛
خۆشم دەوێی!

لەو ساتەوە
دەگەڕێم بۆ ئاسمانێک
تێیدا بفڕم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

06 Dec, 16:59


یەکێک لەو پەڕی سادەیی
بە شەو دەڵێ: ڕووناکایی
منیش
بە دەم خۆشباوەڕی
بە داهاتوو دەڵێم: ژیان!

پۆلێ مناڵ
لە سەر شەقام
چەپک چەپک
داهاتووی خۆیان دەفرۆشن
لە سەر سنوور
تفەنگەکان
پۆل پۆل
سفرەکان ڕاو دەنێن!

گەرمە بازاڕێکی سەیرە؛
لێرە بڕوا
بە بولبولێکی ناو قەفەس
زۆر زیاتر تا بە ئادەم!

لە زۆربەی شارەکان شەڕە
بەڵام ئاشتی
لە سەر شاشەی تەلەفزیۆن
هەڵدەپەڕێ و
چاو دەدەگرێ و
جرت بۆ ئازادی لێ دەدا!

#ک_د_ئازاد
@azadane

ک.د.ئازاد (شیعر)

02 Dec, 12:51


ڕاپەڕین و سەربزێوی
دژی
هەر یاسای بێدادی
شۆڕشێکە بۆ ئازادی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

25 Nov, 12:28


جوانی:
وەکوو یەکەم بەفری زستان
وەکوو شکۆی گەڵاڕێزان
وەکوو تاڤگەکەی بەهاران
وەکوو ڕێژنە و لێزمەی باران
وەکوو
ئازادی نیشتمان!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

25 Nov, 12:28


گەر
خۆشەویستی تۆ نەبێ
من
لەم شارە تاڵان‌کراوە
چیم دەوێ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

25 Nov, 12:28


خۆشەویستی
تەنیا مەرگێکی شیرینە
کە بۆخۆت هەڵیدەبژێری
تا لە سەرخۆ
دوایی بێنی بە ژینی تۆ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

23 Nov, 17:16


زستان،
یانی تۆ ڕۆیشتووی
به‌هاری باخێکی تر بووی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

23 Nov, 16:01


وشەکانم
لە سەر لێوەکانم ژاکان!
کاتێ تۆم دی؛
لە بەفرانبار، دڵساردتر و
لە بەستەڵەک، بێ هیواتر!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

23 Nov, 16:01


بە غەیری لێوەکانی تۆ، ئەوەی چێشتوومە تاڵی بوو

ئەوین و ژین و عومری من، هەمووی هەر ژاری خاڵی بوو!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

17 Nov, 02:03


لە ڕۆژئەژمێری خەزان دا
بە پەنهانی
جێگایەکیش بۆ من دانێ
ـ لە پەنا خۆت ـ
سوور و زەرد و ئەرخەوانی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

15 Nov, 06:52


یەکەم دیدار
قژەکانی دا بە دەم با
لەوەبەولا
ڕۆژەکانم هاڵۆزاو و
خەونەکانم پەرێشانن!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

13 Nov, 16:29


عەشق و شۆڕش،
وەکوو یەکن!

هەر دوو پڕن:
لە ئازادی و شکۆ و جوانی!
پڕ لە هەڵە و
ترس و خەم و پەشیمانی
پڕ لە شەهید و قوربانی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

13 Nov, 00:02


برینی قووڵ
حیکایەتی متمانەیە!
بەو کەسانە؛
لە دۆستی گیانی گیانی ڕا
بوونە دوژمن و بێگانە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Nov, 17:36


ماڵێکی چۆڵ و وێرانە
لە شارێکی پڕ حەشامات!

بارودۆخی ژینی منە
پاش کۆچی تۆ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

10 Nov, 17:36


ڕێگە نادەم
جارێکی تر
دڵم ببێ
بە پاوانی خۆشەویستی!
چونکە توانای
زامی تازەترم نییە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

07 Nov, 16:20


لە ساڵڕۆژی کۆچی تۆ دا
زامەکان دەگەڕێنەوە؛

ئەمجار قووڵتر
بە ئێش‌تر و بە ئازارتر!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

05 Nov, 11:42


دەستەکانت
لە گەردنم بهاڵێنە
دیلی تۆ بم
زۆر خۆشترە لە ئازادی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

05 Nov, 11:42


لە کۆتایی پایز دەچی
تا دێم بۆ لات
تاولەرز
هەموو گیانی من دادەگرێ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

05 Nov, 10:54


مەلابانگدان
جەللادەکان وەخەبەر دێن
دەسنوێژ بەخوێنی من دەگرن!

خۆشەویستی خاک و خەڵک
تاوانێکی زۆر گەورەیە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

05 Nov, 10:54


کورد و ئاشتی
ئاوەڵ‌دوانەی مێژووی خاکن
ئەگەر بێتوو
داگیرکەران
لە خاک و خەڵکەکەی گەڕێن!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

05 Nov, 03:59


لەگەڵ
یەکەم بەفری پایز
وەرە بۆ لام!
کوێستانەکانی ئەندێشەم
پڕن لە گڕکانی یاخی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

31 Oct, 18:33


ئەو ژنانە دڵڕفێنن؛
کاتێ دەدوێن:
زەمان،
کوتوپڕ دەوەستێ و
شێعر،
کڕنۆشیان بۆ دەبا!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

31 Oct, 04:09


شالوورێکی
زۆر بێ ئۆقرە
لە گەرووم دا دەچریکێنێ
تا سپێدەی ڕۆژ نەبینێ
واز ناهێنێ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

*شالوور: سێروو، ڕیشۆڵە (سار)

ک.د.ئازاد (شیعر)

26 Oct, 15:43


دارەکانی ناو دارستان
دەنگی خۆیان بە "تەور" دا
چون،
دەسکەکەی لە خۆیان بوو!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

26 Oct, 15:43


خۆشم دەوێی
پێچەوانەی
هەموو یاسای داسەپاوی
ئەم وڵاتە وێرانەیە!

خۆشەویستی
لە گەڵ یاسا بێگانەیە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

26 Oct, 15:43


وڵاتی خۆشەویستی من
داگیر دەکەی
بە هێزی پێکەنینی خۆت!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

23 Oct, 15:01


داربەڕووی ئەم دارستانەم
لە قەدپاڵی
چیای شادی
دەشنێمەوە بە ئازادی!

لە بۆسە دان بۆ نەمانم:
زریانی دڕ
پشکۆی نەفرەت
تەوری خۆیی!

بەو تاوانە
لە سەرمایە
بیری ژینی سەربەخۆیی!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

قەدپاڵ: کمرکوە

ک.د.ئازاد (شیعر)

19 Oct, 17:50


زۆر مەحاڵە گەڕانەوەم
وەکوو
دیجلە و سیروان و زێ
هەر دەریایه
ئاخر شوێنی حەسانەوەم!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

19 Oct, 17:50


تا گوێم
لە قاقای تۆ نەبوو
نەمدەزانی
دەنگی خۆشەویستی چۆنە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

19 Oct, 17:50


دەستەکانم
پڕن لە بەرامەی لیمۆ
ئەو کاتانەی
کۆڵانەکانی پایزی
دەبنە جێژوانی من و تۆ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

19 Oct, 17:50


به قەد هەموو گەڵاکانی ئەم پایزە
بیرت دەکەم
کەی دێیەوە بۆ شارەکەم؟

#ک_د_ئازاد

ک.د.ئازاد (شیعر)

19 Oct, 17:50


پایزێکی درەنگ‌وەختە
خەزانێکی بێ بڕانەوە
هەر گەڵایەک هەڵدەوەرێ
دەستێکە دوای پاڕانەوە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

09 Oct, 06:02


تێک شکانی شەو ئاسانە
ئەگەر لە جێی بیرەوەریت
خۆت
سەردانم کەی شەوانە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

09 Oct, 06:02


لە بێستوونی خەما
تیشەی سەبووری من دەکا ناڵە

وەکوو فەرهادە ڕەنجی من،
بەڵام شیرینی من تاڵە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

09 Oct, 06:02


سەرت
شایانی سەردارە
دەکا شانازی سێدارە
بە ئەو سالار و سەردارە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

02 Oct, 09:04


من شان به شانی
خەمی تۆ
دێم و دەچم

تۆ
هاوتەریب لە گەڵ کێ دا
دێی و دەڕۆی؟

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

02 Oct, 09:04


لە خاکی من
ژن ئاڵایە
هەر بە شنەی خۆشەویستی
سەما دەکا
گژەباکان تووڕەی دەکەن
ڕەشەباکان ئەی چڕژێنن!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

02 Oct, 09:04


هەموو ڕۆژێ
جادە لە گەڵ خۆیدا دەمبا
وشەکانیش
لە سەر لێوم سەما ئەکەن
نە ئەو دەمگەیەنێ بە تۆ
نە ئەمانیش
شێعری گەیشتنت دەچڕن!

چ ڕۆژگارێکی نامۆیە
تاوانی من
دووری تۆیە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

02 Oct, 09:04


قژەکانت پرێشانن
چبکەم
دەستەکانم کورتن!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

02 Oct, 09:04


ناوی منی
لە منداڵەکەی خۆی نابوو!
درنگم زانی
ئای کە چەندە باوەفابوو!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

02 Oct, 09:04


لە نیشتمانی خۆم دەدوێم
لە چوارلاوە
لێم دەچنەوە بۆسەی مێژوو!

داد و بێداد
نیمە بستێ خاکی ئازاد!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Sep, 08:47


وەکوو
تەزبێحی دەستی بێقەرارێ
هەدادانی نییە
ساتێ دڵی من!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Sep, 08:47


کوێستان دەکەم بەهێلانە
تا فرمێسکم
فەرامۆش کا
کە وەرزی شەستە بارانە!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Sep, 08:47


خاکیم
وەکوو خاکەکەی نیشتمان
لە بەر مانگی ڕوخساری تۆ
دەبمە ئاسمان!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Sep, 08:47


دڵ خوێنین تر
لە هەناری هەورامانم
کە ناتوانم
ئەو بارودۆخە بگۆڕم
هەتا چیتر سینگی لاوان
بۆ بژیوی ڕۆژانەیان
نەبنە قەڵغان!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Sep, 08:47


من عیسا نیم
تا ئەولاتری ڕوومەتم
بۆ زللەی دوژمن ڕاگرم!

دەبێ ئەو دەستە بشکێنم
مناڵی کورد دەگریەنێ
خوێن لە پەنجەی کوردێک دێنێ!

#ک_د_ئازاد
@azadbane

ک.د.ئازاد (شیعر)

27 Sep, 08:47


وەکوو
هەناری دڵ بە خوێن
دڵ و چاو و هەست و هۆشم
لە تۆ دەدوێن!

#ک_د_ئازاد
@azadbane