بۆ نمونە ئەگەر لە گومانا بی بەڵام بێژی قەینا مادەم دڵنیا نیم دەس نوێژ ئەگرمەوە ئوم دەس نوێژە دانامەزرێ ؟
ئەمە بریتیە لە مەرجی=تحقُّقُ المُقتضي
گەر کەسێک دەست نوێژی هەبێ پاشان گومان بکات دەست نوێژی شکاوە لێرەدا کار بە ئەسڵ دەکات کە بوونی دەست نوێژە و گومان زیان لە یەقین نادات
بەڵام گەر هەمان کەس کە گومانی بۆ درووست بوو،وتی بە ئیحتیات دەست نوێژێ هەر ئەگرم وپاشان نوێژی کرد،لێرەدا چەن دیمەنێکمان هەیە
۱-گەر هیچی بیرنەکەوێتەوە(حدث) کێشە نییە،و نوێژەکە دامەزراوە
٢- گەر بیری بکەوێتەوە دوای نوێژەکە کە بەدڵنیایەوە دەست نوێژەکەی شکاوە،لێرەیا ئایا ئەو دەست نوێژەی بۆ ئیحتیات گرتویەتی بەس بووە بۆی؟نەخێر بەس نەبووە چونکە دڵنیا نەبووە دەست نوێژی نییە،بۆیە پێویستە نوێژەکە بکاتەوە و دەست نوێژ بگرێتەوە
٣-بۆ نەکەوتنە ئەم حاڵەش ئەتوانێ کەسەکە بەئەنقسەت دەست نوێژی خۆی بشکێنێ بەیەقین تا نەکەوێتە ئەم حاڵەتەوە.