تریفه @honrave Channel on Telegram

تریفه

@honrave


کاناڵێک تایبەت بە هۆنراوەی کوردی

تریفه (Kurdish)

تریفه یەک لە کاناڵەکانی تایبەت بە هۆنراوەی کوردییە. ئەم کاناڵە پێویستە بۆ هۆنەرمەندانەکانی کوردی کە دیاری دەکەن هۆنەریان بەشییەکی زۆر یەکەمانیەتییە لە دنیای هونەر. ئەم کاناڵە پڕۆفیسیۆناڵ یارمەتی و ڕاهێنانیان لە پلەی کەرەسی و ئامادەکردنی ڕاستەوخۆییەکانی هێنان و دیزاین بۆ ماف هونەرمەندان کورد. تریفه بە ستایلی هۆنراوەی کوردی داشکاندن، چراوەکان و پلەی بە ڕووداوی یارمەتی بە هونەرمەندان لە بابەتی دیزاین و هێنان. گەورەترین پەڕەی هۆنەری کوردیە، تریفه ڕۆژانە ڕووداو و ئامادەی بە کاربرانی نوێ بۆ هەواڵەکان، ویژیلەر، هونەرمەندیەکانی نوێ و گرفتی هونەریەکانی پەیوەندی. دابینکردنی تریفه کەلكێشە و بە زووانەتییە، ئەوەیە کاناڵی هۆنەری پێی کرداری و ڕووداوێکی سەربەخۆی هەیە بۆ هۆنەرمەندانی جیاوازی کورد.

تریفه

27 Jan, 10:41


ناوی تۆ نابەم بەدەم بمبێ لە دڵدا گەر تەڵەب
ناسکی تۆ خوا نەخواستە نەک لە ئاهم بگری تەب

ڕووی نییە ئەسڵەن لە ڕووتا چاوی هەڵبێ خۆر ئەگەر
چاوی هەڵبێ گێژ ئەبێ وەک بەنگی ئاوێنەی حەلەب

غەیری غوفران قەت لە دەرگاهی خواشت شت نەوێ
قەت لە بازاڕی تەڵەبدا چونکە نەمدیوە ئەدەب

ئیفتیخاری پێشوانە گەر لەگەڵ فەزڵا کرا
وەرنە تەحقیرە کە بەدخویان بکەن باسی نەسەب

ئیختیساسێکە سەری فەخرم گەیشتە ئاسمان
من لە عالەم دەر دەکا دەیکا لەگەڵ عالەم تەرەب

هەردوو هەمدەردین لەگەڵ گەوهەر بە یادی لێوی تۆ
مەوج لە دڵمانا دەدا بەحرێکی خوێن و توشنە لەب

خۆم دەزانم عاقیبەت حەمدی دەخەیتە باخەڵت
چونکە ڕەنگ زەردی دەوێ مەعلوومە جۆیایی زەهەب

@Honrave
#حه‌مدی

تریفه

27 Jan, 07:02


دڵم ماتی غەمی هیجرانی تۆیە
نەخۆشی دەردی بێ دەرمانی تۆیە

ئەوا عومرێکە چاوم چاوەکانم
خەریکی شیوەن و گریانی تۆیە

برینم کارییە جەرگم بڕاوە
ئەویش کاری برۆ و موژگانی تۆیە

دڵی بردم نیگای چاوی خومارت
یەکە و گیراوی دوو مەستانی تۆیە

بە قانون حورمەتی میوانی فەڕزە
مەڕەنجێنە دڵم میوانی تۆیە

تەوافی خاڵی تۆ بۆ من حەڵاڵە
دڵم فیدیە و سەرم قوربانی تۆیە

قیامی قامەتت قامی قیامەت
تەرازووی چاوەکەم میزانی تۆیە

هەواڵی ڕۆژی مەحشەر گەر دەپرسی
خەبەر دەستی من و دامانی تۆیە

ئەگەر پەیمانەکەی دەستت شکاندم
دڵم مەشکێنە هاوپەیمانی تۆیە

ئەتۆ سووچت نەبوو چاوت منی کوشت
مەفەرموو چاوەکەم تاوانی تۆیە

بە ئیمانم هەتا مردن حەقیقی
بەهیوای دینی چاوی جوانی تۆیە

@Honrave
#حه‌قیقی

تریفه

26 Jan, 13:40


#گۆرانی
#حەیران
شنۆ/ ئەحمەد حەیران
@Honrave
(پەیجی ئینستاگرامی موزیکوردی)

تریفه

26 Jan, 08:11


@Honrave
شێعر: #ئیسماعیل_موختاری
خوێندنەوە: #شیوا_ئەمینی

تریفه

26 Jan, 06:40


#گۆرانی
دەبارێ/ناسر ڕەزازی
@Honrave

تریفه

26 Jan, 04:47


مەگەر ئەو ساتە وا پڕژا بە سەرما گەردی گیان دەرچوون
یەخەی چاری ڕەشم بەردەم، لە گیانی خۆم بڵێم ئۆخەی

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری

تریفه

25 Jan, 11:32


دەردی دڵی خۆم جوملەیەکی بێنمە تەقریر
ئنس و مەلەک و جن و پەری دێنمە گریان

بێ شک موتەحەیر دەبێ، دێوانە لە زنجیر
سەد عاقڵ و هۆشیار ئەخەمە کێو و بیابان

@Honrave
#شێخ_نوری_شێخ_ساڵح

تریفه

25 Jan, 06:26


دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە
لەت لەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە

عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت
مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە

سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە

دڵبەرەی قەد عەرعەرەی بێ ڕەحمەکەی بەدبەختەکەم
دڵ ڕفێنەی شۆخەکەی بێ عەهد و پەیمانم وەرە

نازەنینەی سوخمە ئاڵەی دیدە مەستەی کەچ کولاهـ
گوڵعوزارەی شۆخ و شەنگەی شاهی خووبانم وەرە

@Honrave
#تاهیر_به‌گی_جاف

تریفه

23 Jan, 16:47


دڵبەری، نازپەروەری، ڕووئەنوەری، مەهپارەکەم
نەونیهال، ئەبرۆ هیلال، شیرین جەمال، نازدارەکەم

مەهروویی، موشکین موویی، چاو ئاهوویی سەحرای خوتەن
سوور گوڵە، موو سونبولە، ماهی پەری ڕوخسارەکەم

جانی جانان، شاهی خووبان، ڕەهزەنی پیر و جەوان
گوڵ ڕووە، شیرین خووە، شۆخی شەکەر گوفتارەکەم

چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە، دڵبەرم
زوڵفی خاوە، لێم بە داوە، یارەکەی ئەغیارەکەم

چەندی بێ مەیلیم دەکەی، سەد هێندە مەفتوونم لە بۆت
جارێ ڕەحمێکت نەبوو دەرحەق دڵی خەمبارەکەم

بەسیە بێڕەحمی بە قوربان، پایەماڵی غەم بووم
ڕێی نەجاتیم بۆ نییە گەر تۆ نەبی غەمخوارەکەم

ئەشکی چاوم ئەرزی داگرت، دوودی ئاهم ئاسمان
بۆیە وا ڕەش داگەڕا لەو ئاهی ئاتەشبارەکەم

وا لە جێی نێشی خەدەنگت تا بە ڕۆژی حەشرەوە
خوێنی لێ دەڕژێ بە دائیم لەو دڵی زامدارەکەم

سافییا سا حاڵ پەرێشانیم لە غایەت دەرچووە
ڕووحەکەم ڕەحمێ بکە بەو شین و گریە و زارەکەم

@Honrave
#سافی_هیرانی

تریفه

23 Jan, 12:35


ئەبرۆیی کەشیدەت لە پەنا توڕەیی سەودا
ماهێکی نەوە؛ گۆشەیی کێشاوە لە شەودا

فەرمووتە: دەبێ گیان بەفیدای تیغی برۆکەم
ئەی ماهی دوو هەقتە؛ بەمنت موژدەیی نەودا

خاڵ و خەتی بەر ئەو گەردەن و سینەت
شایستەیە سەد تەعنە؛ لە خاڵ و خەتی کەو دا

ئەمشەو، کە گوتم: دەردی دڵم، چی هەیە دەیڵێم
حەیفێ؛ کە دەمی وەسڵەتی تۆ، کورتە لە شەودا

نەمزانی چییە سیڕی دەهانی وەکو نوقتەت
خۆی نوقتەیی مەوهووم و جیهان قەیدییە لەودا

هەمدەرس کەنین: بەختی من و چەشمی سیاهت
بۆچی وەکو: یەک ڕۆژ و شەون،هەردوو دەخەودا!

سۆفی؛ کە دوێ مەنعی ئەمەی کرد و مەلامەت
ئەمڕۆ لە خەراباتە؛ عەمامەی لە گرەودا

هەرچەندە مەتاعی سوخەن؛ ئەم عەهدە کەسادە
ئەمما گوهەری شیعری ئەدەب هەر لە برەودا

@Honrave
#عەبدوڵڵا_بەگی_میسباح_دیوان
#ئەدەب

تریفه

22 Jan, 15:13


#گۆرانی
وەی وەی لەبەر نازی تۆ/ محەممەد ماملێ
@Honrave

تریفه

22 Jan, 05:07


ئەی ئەو کەسەی دەتپەرەستم و لێم ونی
تۆ خودا نی تۆ خۆشەویستی منی

لە ئاسمان نی تا وێت ڕانەگا دەستم
لەقاف نی کاڵەی ئاسنت بۆ هەڵبەستم

تۆی لەمن ون کرد و منی لە تۆ دوور
ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور

@Honrave
#هێمن

تریفه

21 Jan, 11:27


#گۆرانی
دەڕۆم/ بۆکان هەورامی
شێعر: #حەقیقی
@Honrave

تریفه

21 Jan, 08:09


تۆ دەزانی بۆ چی یادی دڵبەری ڕەعنا دەکەم
مەیلی بەدنامیمە بۆیێ کاری بێپەروا دەکەم

سەر لەسەر سەودایی تۆ و دڵ لە پایی پێیەکەت
بۆ چمە جانا سەر و دڵ، هەر دوویان ڕیسوا دەکەم

موڵکی میسرم بۆ چییە، گەر ماهی کەنعانم هەبێ؟
چم لە بازاڕی زولەیخا، یووسفی سەودا دەکەم

چاوەکەم چاوم لەبۆ چاوی تۆ خوێنباری دەکا
وا منیش هەر لەحزە بۆ تۆ شین و واوەیلا دەکەم

مەیلی من هەر مەستی و ڕەندی و شاهیدبازییە
وا لەبەر میحرابی ئەبرۆت تاعەت و تەقوا دەکەم

من لەدەست دنیایی دون و عالەمی وا بەدعەمەل
ڕوویی شکوا وو تەوازوع بۆ شەهی بەغدا دەکەم

سافییا هیران وەکوو نیرانە، جیرانی جەحیم
سا کە وا بێت و تەوەکول دائیما بە خودا دەکەم

@Honrave
#سافی_هیرانی

تریفه

20 Jan, 19:08


لە تاوی تۆیە فرمێسکم ڕژاندن
هەواڵی مەرگی تۆ جەرگی وژاندن
چ نامەردێکە ڕۆژگاری من و تۆ
لە یەک دەم دا دڵ و دیدەی هەژاندن

@Honrave
#ئەمیر_ڕەشیدی (#دڵبەخوێن)

تریفه

20 Jan, 09:40


‍ خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم

گەرچی لەو ‌ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدە
من بە بۆنی سـەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم

وەکوو با بەو لەشی بیمار و دڵی بێ‌تاقەت
بە هەوای قامەتی ئەو سـەروی خەرامانە دەڕۆم

دڵ لە زیندانی سکەندەر وەڕەزە، ڕزگار بم
تاکوو ئەو جێیە کەوا مڵکی سولەیمانە دەڕۆم

ئەوی سووکبارە خەمی حاڵی گرانباری نییە
من بەهۆی هیممەتی پیرانە مریدانە دەڕۆم

گەر بەسەر وەک قەڵەمێ، ڕێگە بڕۆم بۆ لای ئەو
بەو برینی دڵ و بەو دیدەیی گریانە دەڕۆم

شەرتە کردوومە ئەگەر لەو خەمـە دەرچم ڕۆژێ
بە شێعر خوێندنەوە تا دەری مەیخانە دەڕۆم

بەهــــەوای چاوی بە ڕەخسـین و سەما وەک زەڕڕە
تاکوو سەرچاوەیی ئەو خــۆرە درەخشانە دەڕۆم

گەر وەکوو حافزی لەو دەشتە نەشێ ڕێ ‌دەرکەم
لەگەڵ ئەو بار و بنەی ئاسەفی دەورانە دەڕۆم

@Honrave
#حەقیقی

تریفه

19 Jan, 12:47


چل ساڵە من
تەرمی خۆمم لە کۆڵ ناوە
دەیگێڕم و ئەشک ئەڕێژم
ڕێگەی دووری تەمەن ئەبڕم
بستێ خاکم دەست ناکەوێ
ئەم جەستە پڕ لە ئازارەی
تیا بنێژم

@Honrave
#جەلال_مەلەکشا

تریفه

19 Jan, 04:43


درێخیم لێ مەکە ئەی شەو، بە هێزێ جووتە باڵی ڕەش
زەمینی ژینەکەم یەکسەر بخە ناو سێبەری باوەش

بە سەرما شێوە ڕەشماڵی هەڵیبە جوستەکەم بگرێ
هەتا ئەتوانی پرشنگی ژیانی شادی من ببڕێ

مەهێڵە ڕوو بە ڕووی من بێت بەرەو ڕووی زۆر بە دەربەستی
بچۆ تاکوو لەتواناتا هەیە زووبیکە بەربەستی

بڕۆ هەرچی ئەکەی دەربارەمی کە سا بە چالاکی
پەلامارێکی شێرانە بەرە سەر تیشکی ڕووناکی

بە قامچی گازەرای پشتی سەراسەر توێخی داماڵی
بەرەو دوا بێ ئەوەی سڵ کەی نەوەی ڕووناکی ڕاماڵی

لە ئامۆژگاری ئەستیرە و ڕەشی ئەو هەورە تارایە
کە شێرازەی چنینی چۆتەیەک چی کەت لە بارایە؟

بە گیانێکی نەبەز پڕ دەم ئەڵێم تۆی مل کەچی فەوتان
نەمانە پاشەڕوژی هێزی کاروانانی ڕێ چەوتان

@Honrave
#کاکەی_فەلاح

تریفه

18 Jan, 13:17


خەم خەنجەرە و
ئەوەندە دڵ
کەوتووەتە بەر پەلاماری
کون کون بووە وەک شمشاڵێ
بۆیە کاتێ
شوانە وێڵەی شیعرێکی نوێ
قامکی خۆی بۆ ڕادەدێرێ
وا بەسۆز و کوڵ دەناڵی

@Honrave
#جەلال_مەلەکشا

تریفه

18 Jan, 08:07


#گۆرانی
یادی بەخێر/عەتا چاوشین
@Honrave

تریفه

17 Jan, 05:37


چیی بەسەر هات تاقی کیسرا، هەیئەتی سوڵتان ڕەشاد
حوکمی هاروونوڕڕەشید و تەخت و بەختی کەیقوباد؟

چەند هەزار ئینسانی نازدار جوملە بوونە خاک و خۆڵ
کوورەییی ئەرزیش سەرا سەر پڕ لە ئیسقانی عیباد

نەسرەت و ماڵی جیهانیش بێ بەقایە ئەی ڕەفیق
عاقیبەت دنیا نەمانە قەت نەکەی فیتنە و فەساد

فرسەتە، عومری عەزیزت بێ سەعی زایع مەکە
تەرکی ئەربابی جەفا کە و ڕێی فەلاکەت مەگرە یاد

@Honrave
#فایق_بێکەس

تریفه

15 Jan, 07:01


لە کونجی بێ کەسیدا فەردم ئەمڕۆ
زەلیل و زار و بێ هاودەردم ئەمڕۆ

گەواهی لافی عیشقی تۆیە قوربان
سرشکی سوور و ڕەنگی زەردم ئەمڕۆ

لە سۆزی عیشقی سەردی میهری تۆیە
دەروون گەرم و هەناسە سەردم ئەمڕۆ

وەکوو تەیرێکی گوم بووبێ جەناحی
هێلانەواز و هەرداوهەردم ئەمڕۆ

مەگەر سۆزەی نەسیمی وەسڵی ئەو بێ
موعەتتەر کا دڵەی پڕ دەردم ئەمڕۆ

لە عەرسەی وەسفی ئەو مەحبوبە لەنگە
خەیاڵی وەک سوارەی جەردم ئەمڕۆ

لە بۆ وەسڵی جەماڵی یاری کوردی
ئەگەر ڕۆحم نەدەم نامەردم ئەمڕۆ

@Honrave
#کوردی

تریفه

14 Jan, 16:55


وەکوو من پیرەهەنیش بەدبەختە
یا دەبێتە کەفەنم، یا بە کەوا

چونکە نەوعێکە وەفای یار و حوباب
لە ئەزەل هەردوو ڕجووعن بە هەوا

@Honrave
#سالم

تریفه

14 Jan, 04:37


بێخود لە ڕووی نیازەوە، ئەی نازەنین ئەڵێ:
جارجار بە چاوی لوتف بڕوانە سوورەتم

من بۆیە سەیری تۆ ئەکەم و ڕووم لە کەس نییە
تا تێ بگەی کە تۆی هەدەفی تیری حیرەتم

@Honrave
#بێخود

تریفه

13 Jan, 14:23


دڵ لە سەر خۆ چوونی پەیدەرپەی دەلیلی یارە هات
ئەقڵ و هۆش ئەی دڵ بکە حازر، لە پێشە کارە هات

ون بووە لەو ڕۆژەوە لێوی حەیات ئەفزاتی دی
وا دەبێ شەرم و حەیا، ئەی ئافەرین، ئاوی حەیات

بۆ وەفاکردن بە وەعدەی هاتنی بمرە، وتی:
کەس نیە ئیختاری کا وا هاتووە وادەی وەفات

تۆ کە دەرکەوتی مەپرسە چی بە سەر دێ جان و دڵ
حاڵەتی شەونم تەماشا کە بە وەقتی ڕۆژهەڵات

گەر لە تۆ دنیا بەری بوو، قەوم و خوێشت لێ بەرین
گەر بەراتی بوو، هەموو عالەم بووە باب و برات

@Honrave
#مه‌حوی

تریفه

13 Jan, 10:27


تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ، چا نەبێ
هەرکەسێکی هەمنشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ

@Honrave
#حەریق

تریفه

13 Jan, 05:41


لوتف و کەرەم و قەهری دەم و دەس نەفەسێکە
هەر ساتە بە ڕەنگێک و لەسەر تەبعی کەسێکە

تەخریبی گوڵی یاسەمەن و باغی مەحەببەت
کرداری لەسەر کەیف و هەوایی تەرەسێکە

@Honrave
#شێخ_مەحموود

تریفه

12 Jan, 11:29


ئەمجا لە عوود و ڕوود و نەی و مەی شەراب ئەدووم
یەعنی لە غەیری ساقی و موتریب خراپ ئەدووم

لەوساوە عاشقم بە برۆ و ڕوویی دڵبەران
دایم لە مانگی یەکشەوە و ئافتاب ئەدووم

@Honrave
#بێخود

تریفه

12 Jan, 06:21


کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی، چم بێ لە تۆ غایب
قیامەت حازری بەر چاومە، خۆمم لە خۆ غایب

خیتابت هەر عیتابە، ئەو لەبە بێتە قسە، هەر کەس
موخاتەبتە، دەکا دەردەم زوبانی گفتوگۆ غایب

لە خوێن و خاکەدا کۆکەن وتی مەقسوودی خوسرەو بوو
ببینن ماجەرا، تەبلیغی کەن شاهید لە بۆ غایب

شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەرچی من لە فکرت چووم
لە من غایب نەبی تۆ، بەسمە، با من بم لە تۆ غایب

دەزانێ ڕۆژە ئەو، من شەو، کە چی پێشم دەڵێ: مەحوی
حضوری گر همی خواهی، مشو حافظ از او غایب

@Honrave
#مه‌حوی

تریفه

11 Jan, 07:49


هەموو جـوانن، بەڵام کوا مەحڕەمی دڵ؟
لە کوێیە هاوسەفەر بۆ عالەمی دڵ

هەموو شۆخن بەڵام کوا خۆشی دێنن؟
له کوێیه هاودەمێ کەم کا خەمی دڵ

هەموو مەستن، بەڵام کوا پڕ له هەستن؟
لە داخی حاڵی وانه ماتەمی دڵ

هەموو خاوێـن و ڕازاوەن له بازاڕ
بـەڵام کوا خاوەنی پاکی جەمی دڵ؟

هـەموو شازن، گەلێک نازن، لە بارن
بـەڵام کوا زینی عاشق بۆ مەمی دڵ؟

هەموو هۆگر بـه گیتار و پـیانـۆن
دەکوا ژەنیاری تاری مەرهەمی دڵ؟

له دەر شادن، کەچی گڕژن له ماڵێ
دەکـوانێ ڕووگـەشێ لابا تەمی دڵ؟

کتێب خـوێنن بـەڵام بێ کردەوەن وا
موحیب نەیدیتەوە قەت هاودەمی دڵ!

@Honrave
#موحیب_مەهابادی

تریفه

10 Jan, 13:40


چلی ڕۆیی بڵێی چی مابێ ژینم؟
لە لێو پا بۆتەوە خڕ پێکەنینم

هەوای لاوی دڵی کردومە کاول
لە کەلکی خستم ئاخر خۆ برینم

کچە نەشمیلەکەی کات چواردەساڵان
بزەی لێوم، هەناسەی من، ئەوینم!

ئەوەی ماوە هەمووی یێکجێ دەبەخشم
بە وەی جارێکی تر ڕوی تۆ ببینم

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری

تریفه

10 Jan, 06:56


دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ

ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ، مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ

پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ

کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ

بەوەش دڵشاد و خۆشحاڵم کە یادی نائومیدیی خۆم
بەخوڕ ئەشکی لە چاوانا قەتیسماوم ئەبزوێنێ

تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ

بە چەشنێ خۆشەویستیی تۆ لە سینە و کەللەما چەسپە
مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ

@Honrave
#ئەخۆل

تریفه

09 Jan, 11:54


چاوەڕێت بووم هەر نەهاتی بای شەماڵ
لێرە باوی شەختەبوو چوار وەرزی ساڵ

گوڵ هەموو مات و پەشۆکاو و پەشێو
دێ لە نێو گولزاری ژینم ناڵەناڵ

هەر چرۆیێکی سەری دەرکرد لە پەل
جەرگی بڕبڕ بوو لە دەستی دڕک و داڵ

گۆی زەوی ئاوسا لە ئاوی توانەوەم
تا بە کەی تەرمم پڕی کا قووڵک و چاڵ

وا دەبارێ رێژنە بارانێکی سوور
چونکە هەوریش خوێنی ئێمەی چۆتە پاڵ

جا ئەبەو حاڵەش هەم و بووم و دەبم
پشتیوانم لوتکەیەو قەدپاڵ و یاڵ

هێزی بڕوام قاقڕان تێراو دەکا
پێی بڵێن بەو دوژمنەم نەیکا خەیاڵ

ئاگری نەورۆزی گەل بەرپا دەکەم
تا دڵی دژبەر بکا ڕێژیە و زوخاڵ

@Honrave
#ئەوین_ڕەحمانی

تریفه

09 Jan, 05:53


گوێ لە واعیز مەکە ئەمشەو تەک و تەنها وەرە لام
ڕۆژی مەحشەر بەمە گەر بمخەنە دۆزەخ بە دەرەک

کوتکوت و تیکەبەتیکەم بکەن و بمدەنە سەگ
جێگەمە لەم دەرە ناڕۆم بە جنێو و بە کوتەک

خالیسە سیککەیی ئیخلاسی دڵی موخلیسی من
بیخە نێو بۆتە چ حاجەت بەمە بیدەی لە مەحەک

ئەی مەهی چاردە سەیری مەهی دوو هەفتە بکە
وەک منی دابنێ چاوی من و تۆ ناگەنە یەک

لە نقووشی غەزەلم چین و خەتا داماون
کێ دەڵێ ئەمتیعەیی کوردە کەڵاش و کەپەنەک؟!

بۆ تەماشای بەلەک و زەندی سپی و چاوی بەڵەک
نیشتووە لەم دەرە عاشق وەکوو حاجی لەکلەک

@Honrave
#حاجی_قادر_کۆیی

تریفه

08 Jan, 11:56


شەهیدی دیدەیی مەخمووری شۆخێکم منی شەیدا
لە خاکی مەشهەدم نەزدیکە بڕوێ نێرگسی شەهلا

بە مەحزی ئیمتحان دەستم بنێنە باخەڵت یەک دەم
لە بندا بیبڕن ڕازیم ئەگەر نەمبوو یەدی بەیزا

بە ئوممێدی وەفای گوڵ کۆششی بولبول چ سوودی بوو
بەڵایە، ڕامی عاشق کەی دەبێ مەعشووقی بێ پەروا

بە فیکری مووشکاف ئەمشەو قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت
بە تاریشی بە توولیشی بەقەد تاری نەبوو یەلدا

لە پەستی بۆ دەکێشن زاهیدی غافڵ چلەی خەڵوەت
بچن عاشق بە باڵا بن بچن بۆ مەرتەبەی باڵا

حەدیسی نەنگ و نامم زوو شوکور مەشهووری عالەم بوو
لە حەرفی موددەعی ناکەس نییە باکم منی ڕیسوا

لە کاری هائیل و سەعبا گورێزە چارەیی مەردوم
وەلێکین سالمی یەکدڵ لە عیشقا ماوە پابەرجا!

@Honrave
#سالم

تریفه

07 Jan, 12:41


دەمی ئێوارەیە دڵتەنگم و چاوم لە دەرە
پەردە لانادرێ تۆ نی ئەوی دێ ڕاگوزەرە

هەوری هێناوە توخواکەی بگەنە چووکەڵە سوار
دڵی من پڕ لە خەم و پەنجەرە تینووی نەزەرە

ڕۆژی بێ هاودەمییە و شەو لە هەناسەم دەگەڕێ
وەرە ئەی سۆزی شنە ڕێکی بخە ئەو سەفەرە

دەسڕم تۆزی نەبوونت لە دڵی  تەنگی شەقام
دڵی من چاوی لە ڕێ و جادە لە دڵ بێخەبەرە

مەکە زەممی کوڵ و کۆی غوربەتی بەیت و غەزەلم
مەلی دێوانەیە شێعرم کە لە دووت دەربەدەرە

شێعر و فرمێسکە دەتاوێتەوە سەر دەفتەری ڕێ
خەمی تۆ خۆشی دەکا خەت بە خەتی ئەو ئەسەرە

تین و تاوی قەدەمت تانە لە تەنیایی دەدەن
تۆ کە بێی کوچە لە ژێر پێت وەکوو من  بەختەوەرە

گەرچی غەم بەرهەمی ژینە بە دڵی عاشقی من
ژینی بێ دەردی ئەوین دەردی سەر و بێ سەمەرە

ناکەوێ تازە لە چاوی نەزەری بەرزی ئەوین
ئەو تەوارەی کە شکۆی تاوی هومێدی لە سەرە

@Honrave
#نەرمین_ئیبڕاهیم_ئازەر

تریفه

07 Jan, 09:35


ئینسانێ وەکوو من کە فەلەک تەفرەیی دابێ
بەم حاڵە هەموو دەم لە وەتەن دوور و جودا بێ
پابەندی ڕەهی غوربەت و دووچاری بەڵا بێ
بێچارە دڵی تا لە غەم و غوسسە ڕەها بێ
وا چاکە بە شەو دولبەری غەمخواری لەلا بێ


غەمخواری وەفا پەروەری خۆش نەقش و نیگارێ
یەک سیمە بەری تاجی سەری میهری دیارێ
باڵامیان، عەرعەری قەد، سەروی چنارێ
دڵداری جەبین ئەنوەرێ، هەم لالە عوزارێ
هەر تایە لە زوڵفی بە مەسەل ماری سیا بێ

@Honrave
#ویسالی

تریفه

06 Jan, 08:08


قەڵەم! قوربانی نووکت بم، دە بێژە فەسحەت و گوفتار
وەکوو حاتەم دە بشکێنە خەزینەی جەوهەری ئەسرار

لە بەحری عیلمی وەحدەتدا، نەدەی لافی هونەرمەندی
نە جێگەی ئەقڵە بۆ بیر و نە ڕێگەی نوتقە بۆ گوفتار

کە هەر ئەقڵێ خەیاڵی کرد، لە بەحری فیکرەدا خنکا
کە هەر نوتقێ بەیانی کرد، ڕزا وەک جێگە گەستەی مار

@Honrave
#قانع

تریفه

05 Jan, 15:12


#گۆرانی
شیرین تەشی دەڕێسێ/محەممەد ماملێ
#ڕیمیکس
@Honrave

تریفه

05 Jan, 13:36


تایێکی ڕیشەیی دڵ بە نووکی غەمزەدا دا
دەستێکی بۆ سەما برد ڕووبەندی ماهی لادا
نافەی گوڵی بە دەرکەوت عەتری بە دەم سەبا دا
باریک و لووس و ناسک وەک زولفی خاوی بادا
وەک شاخی گوڵ بەلادا، شیرین تەشی دەڕێسێ


نووکی تەشی بە گەردوش چەرخێکی قوتبی پێوە
مەجەڕڕە بوو بە داوی کە چەرخی کەوتە نێوە
وەک زوهرە دەستی کێشا کە بەندی قەوسی زێوە
ئەستێرە ماهی داگرت سابت گەڕا بە پێوە
عەرەق بە ڕوو بەڕێوە، شیرین تەشی دەڕێسێ


لە بانی عارەقی ڕشت لە پێکەنینی زاری
بە خەندە غونچە گوڵ بوو گوڵاوی لێ دەباری
وتم: بفەرموو سەر دوو چاوی من بە یاری
بە چاوی من ببینن تەلیسمی سیحرکاری
کە سەروی جۆیباری، شیرین تەشی دەڕێسێ

@Honrave
#وەفایی

تریفه

05 Jan, 09:24


مەی تێکە وەخۆ دەرفەتە؛ هاکا مردی
لەم ژێر گڵە بێ هەواڵ و بێ هاودەردی

وا پێتی ئەڵێم شتێک لە لای کەس مەیڵێ
نابێتەوە گوڵ، پەلکە گوڵێ با بردی

@Honrave
#خەییام
#هەژار

تریفه

05 Jan, 06:24


ئەی بادی سەبا هەستە لە حاڵم بەوە هوشیار
شەرحی دڵی ماتەمزەدەکەی من بەرە بۆ یار

لەو فیرقەتی ئەو، وا ڕەمەقێ ماوە لە عومرم
ئوممێدی حەیاتم نییە، ڕووحم نەبێ غەمخوار

@Honrave
#سافی_هیرانی

تریفه

04 Jan, 04:37


پەنجەکەی خوێناویە ئێستا دەکا حاشا گوڵم
سوێند دەخوا بە خودا دەڵێ بیللا ئەمن نەمکوژتووە

@Honrave
#مسته‌فا_به‌گی_کوردی

تریفه

03 Jan, 19:27


#گۆرانی
گڕی عەشق/ حەسەن دەرزی
@Honrave

تریفه

03 Jan, 13:35


دەرگای دڵم بۆ ڕێبواری غەریبی خەم کردۆتەوە
کە ناتوانم لە بیرت کەم خۆمم لە بیر بردۆتەوە

دەستم لەبۆنی شلێری شەهیدی دڵیش بەرداوە
بەڵام بۆنی هەناسەتم ساتێک لە بیر نەچۆتەوە

@Honrave
#سەلاح_کوردی

تریفه

03 Jan, 10:33


نە جارێک و نە دوو جار و نەسەت جار
بە سەرماهات لە شووشەی بادە لادەم

بە مەستی من بە هەستی تۆ بە ئاڵا
مەزەی لێوت بە دنیا و بادە نادەم

@Honrave
#هەڵگورد_حەقپەرەست

تریفه

02 Jan, 15:08


بێینە سەرباسی نیگاری گوڵعوزار
شۆخ و شەنگ و لالەڕەنگ و چاوخومار

چاوی مەخمووری کە هەڵبێنێ بەناز
دڵ لەلای نامێنێ ئارام و قەرار

پەرچەم و کاکۆڵی داوی دین و دڵ
گۆشەیی چاوی فریوی ڕۆژگار

دڵبەر و خورسەند و شیرین و لەتیف
نیم نیگاهی شیبهی ئاهوویی تەتار

لێوی لەعلی وا دڵی خستوومە خوێن
جۆگەلەی خوێنین لە دیدەم دێتە خوار

ڕۆژ و شەو هەردوو مونافین پێکەوە
یاری من جەمعە لە لای لەیل و نەهار

سینە پڕسۆزە بەڕووی نارینی نار
وەک تەنووری پڕ لە سۆز و پڕ شەرار

تەرفی ئەم شارە چ خۆشە بۆ بەهار
لایێ گوڵغونچە لەلایێ لالەزار

بێوەفایی هەر لەبۆ یار مایەوە
ئاخری هەر بێوەفایی کردە کار

کەس وەکوو من بێبەش و مەئیووس نییە
باغ وەکوو من زەرد نییە وا بێژومار

ئافەرین بۆ تەبعی سافت ئەی حەریق
بێ غەلوغەش ئێژی شیعری ئاودار

@Honrave
#حەریق

تریفه

02 Jan, 11:03


شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە
هیچ جێگە نەنیشم مەگەر ئەو جێ کە شەراوە

ئەم زولف و ڕوخە، دلبەرە یا لەیل و نەهارە؟
یا هەورە ڕەشی پەردەوەشی بانی هەتاوە؟

ڕوخسار تۆ وەک مانگ و دوو زولفت وەکوو عەقرەو
هەرچەند کە قەمەر عەقرەوە ڕازیم بە قەزاوە


@Honrave
#سه‌ید_یاقۆی_ماییدەشت

تریفه

02 Jan, 05:02


نەقدی جان و دڵ و دین پێشکەشی یەک نیگەهت
گەر قوبووڵ کەی لە منی سووختەدڵ ڕۆیی نەما

وەرە سا پەنجە لە خوێنی دڵی سالم بگرە
سەبتە ئەم ڕەنگە بەدایم نییە وەک ڕەنگی حەنا

@Honrave
#سالم

تریفه

01 Jan, 12:34


میهرت لە دڵم زەحمەتە ئەی شۆخی پەری ڕوو
دەرچێ مەگەر ئەو ڕۆژە کەوا ئەمخەنە تابووت

@Honrave
#کەماڵی

تریفه

01 Jan, 09:31


هەموو جارێ
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم

وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە
پەپوولەی وێڵ‌ و
ون ئەبم ‌و نایەمەوە

@Honrave
#شێرکۆ_بێکەس

تریفه

01 Jan, 04:52


تەماشا ئەمر و فەرمانی عەجەب فەرخوندە شایێکە
بنۆڕە سەففی موژگانی عەجەب تیپ و سپایێکە

لە تاقی قەوسی ئەبرۆی دەمبەدەم سەهمی حەوادیس دێ
عیلاجی ناکرێ بۆ کەس عەجەب بورج و قەڵایێکە

هەتا کەی کونجی تەنهایی وەرە زاهید تەماشاکە
کە خەیمەی شای شەکەر لێوان چ قەسر و بارەگایێکە

کە حوسنی یار و ئەغیارم لە میزانی خەیاڵمدا
بە دڵ دیتم هەموو لایێکە ئەو تەنیا لە لایێکە

خەزێنەی ڕوومەت و لەعلی لەب و سیمی زەنەخدانی
گوتم بێتوو خودا بیدا عەجەب گەنج و تەڵایێکە

ئیشاڕەی کردە لامی زولفی، ئەلفی قامەتی یەعنی
جەوابی قەددی دالی تۆ فەقەت لامەلفەلایێکە

دڵی خستوومە قەیدی خەتتی، قوفڵی خاڵی لێداوە
سوپاسی لێدەکەم بەهبەهـ عەجەب سەیر و سەفایێکە

کە عاجز بووی لە گۆشەی تەنگ و تاریکی دڵم فەرموو
وەرە سەر مەستەحی چاو، چاوەکەم خۆش جیلوەگایێکە

مەچۆ نێو خەستەخانەی عاشقی ڕوو زەرد و سەوداسەر
لە دووری تۆ عەجایب شیوەن و شین و سەڵایێکە

هەزاران قازی و موفتی لە مەکتەبخانەیی عیشقی
خەریکی دەرس و تەحسیلن مەڵێن تەنیا مەلایێکە

@Honrave
#مه‌لا_مارف_کۆکەیی

تریفه

31 Dec, 12:19


دەردی بێدەرمان هەر دووری تۆیە
بە بایەک دەمرم، دەژیم بەو بۆیە

دەردێکی دامێ دەرمانی نەکرد
شەماڵ بە بەفری کوێستانی نەکرد

@Honrave
#سه‌یفولقوزات

تریفه

30 Dec, 17:32


ئه‌گه‌ر ده‌ت زانی حاڵم چه‌ند په‌شێوه‌
به‌ سه‌د شێوه‌ ده‌هاتی تا له‌ جێوه

وه‌ها لیت هاڵێ ده‌ستی پڕ نیازم
که‌ لاو لاو واقی وڕ مێنێ به‌ پێوه

خه‌می دووریت وه‌ها پشتی چه‌ماندووم
له‌ سه‌ر شانم ده‌ڵێی قورسایی کێوه‌

ئه‌وێستاش پاشی ساڵێک مه‌ستی مه‌ستم
له‌ جێژوان هه‌ر به‌رامه‌ی خۆشی سێوه

که‌ تۆم ناسیوه ‌گش وه‌رزم به‌هاره‌
به‌ زستانیش نیه‌ سه‌رما و کڕێوه

به‌ شێتم داده‌نێن خه‌ڵکی وڵاتم
ئه‌وه‌ند که‌وتووم له‌ کووچه‌ی ماڵی ئێوه‌

به‌ ئازادی شه‌وێک لای تۆ وه‌مێنم
چ باکێکم له‌ مه‌رگ و نه‌نگ و نێوه‌!

@Honrave

#ک_د_ئازاد

تریفه

30 Dec, 05:32


بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا
تو خودا کێ وا دەزانێ خونچەدەم ڕازی ئەکا

لەشکری شاماتی زولفەینی لە گەردشدا دەڵێی
عەسکەری سوڵتانی ڕۆمە و مەشقی سەربازی ئەکا

موغبەچەی خاڵی لەسەر گوڵئاتەشی لێوی لەلام
ساحیری هیندووستانە ئاتەشەندازی ئەکا

سوحبەتی ئەمشەو پەشێوی ڕوومەتی گیراوییە
ئەو حەبەشزادەی قولە، هەر کەسبی غەممازی ئەکا

بۆ لە سەردانم هەمیشە، تیغی عیشوەی حازرە
من بە قوربانی، بە شەهدی لێوی شانازی ئەکا

قازی و موفتی دەڵێن، یانی حەرامە سوحبەتی
ڕووی ئەوە ڕەش بێ بە قەولی موفتی و قازی ئەکا

بێتە سەر ڕەوتی کومەیتی بەیتی خۆش تەعلیمی من
هەر کەسێ وا ئەسپی تەبعی فێرە ڕمبازی ئەکا

وا ئەزانم بێ ئەدەب نابێ ئەگەر ناری بڵێ
ئەم غەزەلمانە لە لەهجەی شێخی شیرازی ئەکا

@Honrave
#ناری

تریفه

29 Dec, 10:06


نەخۆشیی چاوەکانت هاتە چاوم دەرد و ژانی گرت
لە چاوی تۆ بەدوور بێ چاوەکانی من کە تانی گرت

لەژێر باری خەمت قەدی چەمیوی من تەماشا کە
گوناهی چاوتە تیری موژەت گۆشەی کەوانی گرت

بەمەستی نازەوە چاوی خەواڵووت بێ خەوی دامێ
بەڵێ بۆباخی سینەی پاسەوان و باخەوانی گرت

بە پەنجەی دوگمەکەی سینەی ترازاند من کە نەمزانی
کە چی شەو ئاشکرا بوو وا شەفەق دەوری بەیانی گرت

کە مانگی ڕووت لە شامی پەرچەمت دەرکەوت چ بەرپا بوو
کتوپڕ عاشقی ڕووت یەک بە یەک دەردی کتانی گرت

بە وێنەی وردە خاڵی ڕووتە شێوەی ئاسمان ئیمشەو،
تەرازووی تالعم هەڵهات و ڕێگای کاکە شانی گرت

پەپوولەی ئارەزووم وەک نیشتە سەر خونچەی دەم و لێوت
خدر ئاسا بەبێ ئەرک چاوەیی ئاوی ژیانی گرت

بەشێوەی ڕەنگی زەردی من بوو عەکسی کرد لە ڕوخسارت
بەهاری شادمانی زوو بە زوو شێوەی خەزانی گرت

لەگەڵ عەونی لە کۆڕی بەزمتان مەیلی نەبوو ساقی
بە ناچاری پەنای برد دامەنی پیری موغانی گرت!

@Honrave
#عەونی

تریفه

29 Dec, 06:04


بە پەنجەی دوگمەکەی سینەی ترازاند من کە نەمزانی
کەچی شەو ئاشکرا بوو وا شەفەق دەوری بەیانی گرت!

@Honrave
#عەونی

تریفه

28 Dec, 08:30


دەستی بە هەوەس ناوەتە ناو دەستی ئەگەردا
بۆ ڕۆحی منی خەستە، ئیشارەی بە سەقەر دا

بەم نێرگسە چەند ناسکە دڵبەر لە تەماشا
پۆشینی لەلای پشتەوە پۆشیوە بەسەردا

من ترسمە ئەو خونچە بە توندی بمڵێسم
ئەو بۆ سەری من، دەستی بە ڕق داوە لە بەردا

تا گەنجی قەدی ون بێ، لەبەر دەستی دزی چاو
زیوی بەدەنی ناوە، لەناو قوفڵی کەمەردا

دەسماڵی مل و گەردنی، ماڵی مەم و سینەی
وەک دوژمنی بێعارە، لەسەر گەنجی گوهەردا

دەسرۆکە و سرکەی سەری، سورمەی دڵی عالەم
ڕەنگینە بە هەر لا، لە درەوشانی نەزەردا

ڕەنگینە بە خوێنی دڵی ڕاجی، سەری پەنجەی
زۆر حەیفە کە ئەو نوورە لە وەسمە و خەنە وەردا

@Honrave
#ڕاجی

تریفه

26 Dec, 15:12


جۆگەلەی خوێنە لەناو دیدەیی گریانمدا
زۆر لەمێژە نییە هیچ عانە لە گیرفانمدا

هەر دەڵێی جەرگی منە لەت لەت و سوور و کون کون
ئەو تەماتەی هەڵی خست مێرێ لە سەربانمدا

جگەرەی ڕۆزمەن ئەڵێن زۆرە بەڵام من نەمدی
غەیری ئەو ڕۆژە لەناو باخەڵی میوانمدا

تۆ کە جووجەی وەرە ناو کاولی مەعدەم چ دەکەی
لە سەرانگوێلک و تەویلە و لەبن هەیوانمدا

سەرم ئەسلەع بووە هەر چەشنی کدو و ئێستە نییە
دانەیەک ئەسپێ لەناو زولفی پەرێشانمدا

دوێنێ شەو هیچ نەبوو بیخۆم و لە داخان نووستم
لە خەوا دیم «تەڕە پیواز»ە لەنێو نانمدا


@Honrave
#هێدی

تریفه

26 Dec, 09:35


له دووری چاوە‌کانت، چاوە‌کم حوکمی نه‌ما، چاوم
کراسی یۆسفه دە‌رمانی چاوی پیری که‌نعانم

@Honrave
#حه‌قیقی

تریفه

26 Dec, 05:32


دەڵێی پێمان لە سەر گشت نانەکەی سەر سفرە دا ناوه
که شوێنی دەردی عەرز و گۆی لە سەر دەستی مە داماوە

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری

تریفه

25 Dec, 15:57


ئیتر با تۆ تا ئێوارە بەم تام ناخۆش بێ
کە بەشێوە جێگای سەرنج سەرمایەی جۆش بێ

تا ئەو ڕۆژەی چوار ئێسکەکەم ئەخرێتە ناو چاڵ
بۆ گوڵی ڕووت ئەسووتێم و ئەبم بە زوخاڵ..

بەڵێ دەردم زۆر گرانە، پەرۆشە گیانم
بۆ هیوایە بۆ ئامانجێ بەندی زیندانم

بەڵام نە دەرد نە نەخۆشی نە زنجیری دەست
بە قەد موویێک پێم لائەدا لە ڕێگای مەبەست

زۆر مێشکی بیرکەرەوە لە دواڕۆژی ڕوون
هاڕابوون و لە ژێر پێدا بوون بە هەپڕوون

منیش یەکێ لە دوای هەزار، لە پاش ملیۆنێ
دەستی گەرمی خەباتکردن دا ئەوەشێنێ

هانم ئەدا بۆ کۆڕی سوور کۆڕی تێکۆشان
نە ترسم بێ لە ئازار و لە قووڵی زیندان

بگەمە جێ.. ئاشتی وەک ڕۆژ دەرخا هەتاوی
قاقای نازدار، هاژە هاژە و خوڕەی چەماوی

ناو قەڵبەز و چیا و دۆڵی خاکی کوردستان
توانج بدا لە ناڵەی نەی لە سۆزی کەمان

پۆل پۆل مەلی ئاشتی جوانی ئاسمانی شینم
سێبەر بکا بۆ چیمەن و گوڵی نەخشینم

ئەوسا من و گوڵی ژاڵە و بولبولی ناکام
حسابێکی ورد ئەکەین و ئەگەینە ئەنجام


@Honrave
#محەممەد_ساڵح_دیلان

تریفه

25 Dec, 10:53


شۆخەکەی بێ ڕەحم و ئینساف قاتیلی جانم وەرە
باعیسی گومڕاهی شاهـ و شێخی سەنعانم وەرە

دڵ هەمیشە ئینتیزاری لوتف و ئینعامی تووە
دەردەمەندی قامەتی تۆم چاو بە گریانم وەرە

دڵ وەکو بولبول دەناڵێ تالیبی ئاوی گوڵە
هەر ئەتۆی پڕشەنگی ژینم ماهی تابانم وەرە

گیان و دڵ بۆ تۆ نەماوە پڕ لە ئاهـ و حەسرەتە
سینە پڕ جۆش و خرۆشە جانی جانانم وەرە

دائیما وەک سۆفی مەجزووبە بە عیشقی دولبەران
تا نەفەوتاوم عەزیزم پێشی فەوتانم وەرە

عاشقی وەک من لە بۆ تۆ زەحمەتە پەیدا ببێ
چاوەڕێی تۆم زوو لە بۆ باغ و گوڵستانم وەرە

پایزی هیجرانی تۆ وا ڕەنگی ڕووی زەرد کردووم
هەم لەبەر ساردی فیراقت ڕوو لە کێوانم وەرە

عاجزم ڕووحی ڕەوانم، پڕ لە ئێشە جەرگ و دڵ
تۆی تەبیبم زوو لە بۆ دەرمانی دەردانم وەرە

@Honrave
#عاجز

تریفه

25 Dec, 05:50


ئەرێ توخوا ئەگەر چیدی پیاڵەی مەی بڕێژی
بزەی گەش ڕوو لە سەر ڕۆخ جامی یاقووتت بنێژی

ئەگەر چیدی خوناوی زاری نەسرینی پەرۆشت
بە ناز بشوا گۆنای ڕوومەت گوڵی کۆرپەی لە کۆشت

ئەگەر چیدی شەڕابی تاڵی دڵداریم بنۆشی
بە هەوری هەر شەبەق نوو ڕۆژی بەختیاریم بپۆشی

بە دوای ڕەش، دە بەس بدروورەوە شەو ڕۆژ لە یەکتر
لە پەرداخی دەمی نەرگز، بەسە چەشتن کوتوپڕ

لە نۆشین بادە ترساوم نەوەک خەست بێ ئەزیزم
بە داخی کوڵ، دڵت مەست بێ، دڵم پەست بێ ئەزیزم

دە پڕ پەرداخی مەینەت فڕێ دە و وردوخاش کە
لە جێی شاباش کە خەندە و تەماشای ڕۆژی پاش کە

دەبا شووشەی خەفەتباری ناسک دڵ ببێ هەپڕوون
دە سەیری ڕۆژهەڵاتن کە لەڕووی گەنجینەیی گەردوون

@Honrave
#جەلال_خۆشناو

تریفه

24 Dec, 04:36


شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپروچکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی
چەپکە نێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ
بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ
لەسەر هەوری قژی خاوت

ئەمشەو هاتووم
ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردووم
لەگەڵ سیمای مناڵیما
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما
هاتووم ناگەڕێمەوە
یا پێت دەگەم
یا وەک مۆمێک
دەسوتێم و دەتوێمەوە

@Honrave
#پەشێو

تریفه

23 Dec, 15:07


دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
ئەی پەریزادەی ئەو پەڕی جوانی
لەو ساوە کە تۆ
بازی نازی تۆ
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێریتە ڕاو
دڵ وەک دوو تەپڵەی
سوارەی کوردی
جوانووی نەگیراو
مەیل ئەخاتە باڵ
خەرمانەی بۆنی زولفت لەسەر شان
بۆی کێوی شەوبۆ فەسڵی درەنگان
تێریتە بیرم
چاوە کاڵەکەت
هەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یا خۆ قاسپەی کەو لەدەم بەیانا
بۆ هەوارنشین، هەوارگەی شاهۆ
تێریتە بیرم
کە ڕووی وتارت ئەکەیتە لای من
سروەی بەیانی، ئازیز شنە شن
تێریتە بیرم

@Honrave
#سوارە_ئیلخانیزادە

تریفه

23 Dec, 12:25


#گۆرانی
#کرمانجی
ئەی وەلاتێ من / عوسمان کالکان
@Honrave

تریفه

23 Dec, 09:08


ئەگەر ڕووبار،
گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا،
من ئامادەی هەڵوەرینم.
 
ئەگەر ئاسمان،
مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێ کۆتایی ڕێگا بدا،
من ئامادەی هەڵفڕینم.
 
من ئامادەی توانەوەم،
هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ
ئەگەر هەور

@Honrave
#مارف_ئاغایی

تریفه

22 Dec, 15:26


جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟

@Honrave
#سوارە_ئیلخانیزادە

تریفه

22 Dec, 04:36


ئێسک سووکە نەشمیلەکەم
لە نامەکەتا.. نووسیوتە:
«تۆ پیاوێکی بە جەوهەری.. تۆ شاعیری
بۆچی دەگری!
گەر هاتوو دەستەخوشکەکانم
ڕۆژێ گریانی تۆیان دی
وەڵامیان چۆن بدەمەوە!!»
ساکارە خوێن شیرینەکەم
گریانی من بارانێکە.. نێرگز و گوڵی سوور دەگرێ
ئینجا دەبێتە دەریایەک.. سۆز و شیعر
«هیوا» تێر تێری لێ دەخوا
«بڕوا» خۆیی تیادا دەشوا
گریانەکەم لەگەڵ هۆگدا هاوار دەکا 
-«پەیمان.. پەیمانە تا دوا بت
بتەکانتان پێشێل دەکەین
داسی مەرگ لە دروێنەی مرۆڤ دەخەین
بە بازوومان لە تەختەی سێدارەکانتان
کورسی خوێندن.. بۆ منداڵان دروست دەکەین».

@Honrave
#دڵشاد_مەریوانی

تریفه

21 Dec, 15:25


چاو ئەگەر جوانیی نەبینێ ویشکە چاوەی کانییە
ئاو و ڕەنگی ڕووی کچی جوان سەنعەتی یەزدانییە

چاوە بێ ئاو چۆنە، چاو بێ دیمەنی دولبەر وەها
دوورە نوور و سوور و بێ سوو و سەفا و ویشکانییە

@Honrave
#سوارە_ئیلخانیزادە

تریفه

21 Dec, 09:37


تەنیا چەند چرکە زیاترە
شەوی یەلدا
کەچی سەیرە
هەر لەو شەوە درێژە دا
فوارەی خوێن بە گوڕتر و
خەم گەشتر و
دەستی مەرگ بە هێزتر و
برین قووڵتر دێتە بەرچاو!

لە کۆتایی ئەو شەوەش دا
زۆر گەشترە
تیشکی هەتاو!
@Honrave
#ک_د_ئازاد

تریفه

21 Dec, 07:26


مامە کوڕنوو، ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بێگرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم

سەیرە، بەزمە، هەڵپەڕینە، پڕ لە قاقا و پێکەنینە
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەم

ئەرخەوان سوورە، بەهارە، گوڵشەنە، ڕازاوەیە
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕ شۆیە وەنەوشەی یانەکەم

خەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێو
سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم

دڵبەران سرک و بەتاز و ڕەوتی نەرم و ئیستەکە
سەد توانج ئەگرێتە ئاهووی دەشتەکەی شێروانەکەم

هەڵبڕە چاوی نومایش تێر سەرنجی ورد بدە
وەک بەجێت هێشت وا نەماوە شارەکەی جارانەکەم

ئەو بەهارەی تۆ بەجێت هێشت پڕ برینی تازە بوو
پڕ لە ئافاتی لەپڕ بوو بۆ گوڵی ئینجانەکەم

ئەو گوڵەی ئاواتی کورد بوو بێتە پشکووتن دەمێ
ڕایوەشێنێ بای شەماڵی نەرمی کوردستانەکەم

ئەو کەسەی دەستی ئەنایە بین و قوڕگی ئەو گوڵە
چنگی خوێناوی ئەنایە ناو دڵە پڕ ژانەکەم

ئێمە ئارەق ڕشتن و بازوو وەشاندن، بێخەوی
ئەو گڕ و پشکۆی ئەخستە ژێر بنی خەرمانەکەم

ئێستە وا خۆی دائەنێ بۆتە فریشتەی ئاسمان
بۆتە دوکتۆر و برینپێچی برینی گیانەکەم

مامە کوڕنوو چی بڵێم زیاتر لەوەی خالس ئەڵێ:
فێست و ڕێوی و مێزەر و مەیموونە سەیری بانەکەم

وەک وتم: سەیرە لە بانە یا وەکوو ناڵی ئەڵێ:
زیندەگیم تاڵە کە زەلکاو بێتیمارە خانەکەم!

@Honrave
#محەممەد_ساڵح_دیلان

تریفه

20 Dec, 10:17


ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی ماچ کەم زاری تۆ
ئارەزووی من چووکە، ئەمما تا بفەرمووی شیرنە

دڵ بە گرمەی تۆپی گەورەی دوژمنیش ڕانەچڵەکێ
دادەخورپێ ئەم دڵە ئەمما بە خرمەی بازنە

@Honrave
#هێمن

تریفه

06 Dec, 04:30


لە دەشتێکا وەک دڵی من
گەردەلوولە، گەردەلوولە
مژە، تەمە، تۆزە، بایە!
هەر ئەڕۆم و
خەمێک بە قەد بارستایی کوێستانێکم لە دڵدایە

@Honrave
#جەلال_مەلەکشا

تریفه

05 Dec, 05:57


دولبەرم دیت لە چەمان مەست و خەرامان دەگەڕا
جامی مەی پێبوو لە دوو مەجلیسی ڕەندان دەگەڕا

دیدە شەو هەر وەکوو دەریا دوڕ و مەرجانی ڕژاند
بۆیە دولبەر وەکوو غەواس لە کەناران دەگەڕا

سڵی ونبووم کە گەڕام تا سەر و سوراغی بکەم
لە بیابانی خەتان دیت لە غەزالان دەگەڕا

ئەوی زاهید بوو دوێنێ کە نواڕیم بە دزی
عیشقی دونیای لەسەری دابوو پەڕێشان دەگەڕا

عەقڵ و دین مەنزەری عاشق نییە موخلیس کەم و زۆر
سەیری سەنعانی بە زوننارەوە حەیران دەگەڕا

@Honrave
#موخلیس

تریفه

03 Dec, 09:35


گوڵ و خونچەی بەهارانیش لە تۆ نەشمیلەتر نابێ
نەمامی عەرعەری کۆرپەش لە تۆ خنجیلەتر نابێ

لە عالەما لە تۆ چاتر، لە تۆ مەحبوب و شیرینتر
ئەگەر دەعواچیەک مابێ درۆ ناکا دەسا با بێ

دەسا با بێن بە سەف یەکسەر هەموو چاومەست و گوڵ ڕومەت
بزانین چۆن ئەبێ مەحبوب ئەوی وا لافی لێدابێ

درۆیە تۆ لە ئینسان بی ئەمە عەقڵم قبوڵ ناکا
پەریش حەدی نییە وابێ ئەبەد حۆریش بە تۆ نابێ

کەوابوو تۆ لە شوعلەی نوری پاکی سونعی یەزدانی
ئەبێ جێگای ئەسلیشت عەتارید یا سورەییا بێ

بتی تۆ، ئەتپەرستم من، عیبادەت بۆ کەسێک ناکەم
ئەگەر چی ئاگری جوملەی جەهەننەم بۆم لە کارا بێ

ئەوا سووتام گڕم تێبەربوو گیانە بمگەری توخوا
بە ماچی تۆ نەبێ وەڵڵاهـ برینی من دەوا نابێ

بە لەنجە و ناز و غەمزە و عیشوەی ڕەفتار و گوفتارت
هەزاران فیتنەها ناحەق نییە گەر بێت و بەرپا بێ

بە لامانا کە نایەی باکی قەهری خوات نییە زاڵم
زەمانە هەروەها نابێ هەتا چەند ساڵی با وا بێ

@Honrave
#عه‌لی_عارف_ئاغا

تریفه

03 Dec, 04:32


قوژبنی ئەم نیشتمانە گشتی بۆ من مزڵ و ماڵ
بۆ بەرەو بەرزی فڕینم بۆتە هێز و بۆتە باڵ

چەشنی لاولاو با لە ئامێزی گرم باڵای وەتەن
تا نەچێژێ ئەزیەت و ئازاری دەستی دڕک و داڵ

@Honrave
#ئەوین_ڕەحمانی

تریفه

02 Dec, 08:57


لە شێخ و واعیز و سۆفی لەمەولا من کەنار ئەگرم
پیاڵەی مەی بەیادی دیدەیی مەستی نیگار ئەگرم

لە شەوقی بەژن و باڵای تۆیە ئەی شۆخی پەریپەیکەر
لە باغا جێ لە سایەی عەرعەر و سەرو و چنار ئەگرم

@Honrave
#ئەحمەد_موختار_جاف

تریفه

02 Dec, 04:56


کچێکی جوان خەونەکانی دابوو بەسەر دەفەی شانیا و
ترپەی هەنگاوی بێهێزی لە کۆڵانی بێدەنگییا
ئاوازێ بوو
خەونی شاری تێکەڵاوی گڕ و خولیا و تاسە ئەکرد.
هەر ئەو کچە
ئەلبۆمێکی پڕاوپڕی بیرەوەریی لەگەڵ خۆیا
شەقام شەقام ئەگەڕان و نیشانی خەڵک و خوای ئەدا
چەپکە ڕەیحانەی چەند نامەی فرمێسکاوی
بە دەستیەوە... سەرتاپا ڕەش
لەبەر دەرکەی هەموو ماڵێ ڕائەوەستا
توند توند لە دەرگاکەی ئەدا...
نامەیەکی ئەهاوێشتە ئەو دیو درگا...
بۆ بەیانی
هەموو خەڵکی نێو شارەکە ڕەشیان پۆشی
وەکوو بیستم
کەس ئەو کچەی نەناسیبوو
بەڵام ئازار و هەناسەی
دوو بەیانی و سێ بەیانی و بگرە زیاتر
لەنێو شاردا هەر مایەوە...

@Honrave
#ژیلا_حوسێنی

تریفه

30 Nov, 12:48


لەدنیادا نییە وەک تێئەفکرم
وەکوو من دەردەدار و خانە شێواو

بە تیری غەمزەی ئەو شۆخەن بریندار
دڵی پڕئێش و سینەی پڕ لە زووخاو

لە داوی زوڵفی بڕوانە بە هەر تای
دووسەد شابازە پابەسراو و گیراو

@Honrave
#زاری

تریفه

30 Nov, 09:30


ئەگەر زوڵفت نەکا جەزبم، هەواداریم لەگەڵ ناکا
ئەگەر بادەش ببێ قوربان، کەرەمکاریم لەگەڵ ناکا

خەریکی شیوەن و شینم، لە شێوەی زەمهەریر ئاسا
بە ئەلتافی مەلەک، یارم، گوهەرباریم لەگەڵ ناکا

لە مەیخانەی نەوادا بووم، وتم: موتریب هەوایەک بێ
ئەگەرچی ئێستە بێزارە، بە یەکجاریم لەگەڵ ناکا

فیدای سەروی ڕەوانت بم، چ خۆشە ماچی لێوانت
کە خونچەش بێت و عاجز بێ، بە خونخواریم لەگەڵ ناکا

ئەسیری قەیدی تابوورم، بە خاڵی موشک بوو هاتم
کە قەتڵیشم بکا یارم، بە ناچاریم لەگەڵ ناکا

هیوادارم، غەزەلخوانم، وەکوو بولبول لە گریانم
نیگار و نازەنینی خۆم، وەفاداریم لەگەڵ ناکا

زەلیلی دەستی شاهینە، کەوی دڵ مات و غەمگینە
هەزارجاریش ببم ڕاجی، ڕجاداریم لەگەڵ ناکا!

@Honrave
#ڕاجی

تریفه

30 Nov, 04:33


خــەزان هات وخەفەتبارانە بێ تۆ
کـــەلاوەی دڵ کپ و وێرانە بێ تۆ

گەڵای زەردم بە دەم زریانی مەیلت
چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانە بێ تۆ

@Honrave
#نالی

تریفه

29 Nov, 06:47


شەوان لەگەڵ یادگاری تۆ سەر دەخەمە نامورادی
تا ئەو ساتەی دەتبینمەوە نازانم لەکوێیە شادی

@Honrave
#لەتیف_هەڵمەت

تریفه

28 Nov, 15:59


ئەرێ دایە!
بۆ چی هەموو ئاوەکانی ئەم دنیایە
بە قەد ماچێکی سەردەمی منداڵیی تۆ
تینوایەتیم ناشکێنن؟

بۆ چی ئاورەکانی ئیمڕۆ
گەرمای دوێنێی
دەستەکانی تۆیان نییە؟

دایە! دایە! سەر هەڵدەگرم
مەڵێ بۆ کوێ؟
سەر هەڵگرتن شوێنێکی تایبەتی نییە.
هەر دێمەوە؛
مەڵێ کەنگێ؟
گەڕانەوە
کاتێکی تایبەتی نییە

@Honrave
#مارف_ئاغایی

تریفه

28 Nov, 10:20


ئەی ڕەفیقان موژدە بێ، سەروی خەرامان هاتەوە
بولبولی باغ و چەمەن خونچەی بەهاران هاتەوە

یاری نازدار و نەجیب و ڕووبەخاڵم خۆی نواند
قومری نێو گوڵزار و گوڵشەن یاری جاران هاتەوە

ئافتابی عالەم ئارا، ئاسکی چین و خوتەن
یوسفی میسرە بە شەوکەت، ڕوو بە کەنعان هاتەوە

سوخمە ئاڵی، دیدەکاڵ، سیمینعوزار و دڵبەرم
با هەزاران ناز و عیشوە، گوارە لەرزان هاتەوە

چاو کەژاڵ، لامل بە خاڵ، ساحەب جەماڵ و خونچەدەم
مووکەمەر، شیرین نەزەر، شەمعی شەبستان هاتەوە

بۆ شەوی هیجران و دووری، کۆچی کرد کاروانی خەم
زوڵمەت و تاریکی لاچوو، ماهی تابان هاتەوە

شای شەکەرلێوان بە خەندە هاتە باخ بۆ گوڵچنین
ئەی برایان بوو بە خۆشی، گوڵ لە باخان هاتەوە

قافڵەی عەتر و عەبیر و سونبوول و ڕەیحان و گوڵ
شۆخەکەی ماچین و چین، کاکۆڵ پەرێشان هاتەوە

چاوەڕێ بوو فاتیحی هەردەم وەکوو عەبد و غوڵام
سەد شوکر دیسان ئومێدی قەلبی بریان هاتەوە

@Honrave
#فاتحی

تریفه

28 Nov, 05:18


لە شەوقی ڕووی مانگ
لە بژوێنی ئاو
گوڵی سێوەڕە بە زێو تەندراوە،
هەناسەی ساردی
کورپەی لێو بەبار
کە تاسەباری ڕووی مانگی دایکێ
دیلی دەستی شەو
هاوار ئەکا: مانگ
لە هەوری ڕەشی زوڵم و دزێوی
گەر خۆ نەبوێری
ڕۆژی ڕووناکی ئاوێتەی دیدار
ڕەشایی شەو و ترووسکەی ستێر
نابێ لە ئاسۆ

@Honrave
#سواره_ئیلخانیزاده

تریفه

27 Nov, 15:56


#گۆرانی
له پڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت
شەپۆل نەسری
@Honrave

تریفه

27 Nov, 06:55


چۆن دەتوانی لە نیشتمانی شێعردا سەر هەڵبدەی،
گەر نەتوانی متمانە بە وشە بکەی؟

چۆن دەتوانی سەر بنێیە سەر سەرینی خۆشەویستی و
نیگەرانی خەونی خیانەت نەبی،
ئەگەر نیگا دڵنیاییت پێ نەبەخشێ؟

@Honrave
#مارف_ئاغایی

تریفه

26 Nov, 14:14


بۆ پێگەیینی مردم و چەندم بە تەما کا
ئەم بێچووە ناکامە و دەرنایە لە داکا

ڕۆژی هەموو کەس کەوتە سەما و، تافی بڵند بوو
ئەستێرەیی بەختی منە، هەڵنایە لە ماکا

چاوم، کە بە خوێن گوڵگوڵی ئەسرین ئەپژێنێ
پڕ خەندە، دوو چاوە ڕەشەکەت با تەمەشا کا

وا دوکەڵی ئاهم، سەر و ڕوو و گەردەنی پۆشی
لێوت چ دەبێ ڕەحمە تنۆکێکی ڕەوا کا؟

دڵ، سەیری، وەکوو مەنجەڵی سەر ئاگرە دەکوڵێ
خوێن بوو بە هەوا، وەختە دڵیش سەر لە هەوا کا

@Honrave
#ڕاجی

تریفه

26 Nov, 10:11


نێرگسی مەستی ئەو کە وا سەیری گوڵ و چەمەن دەکا
کایە بە سوێسن و گوڵ و شۆخی بە یاسەمەن دەکا

دڵ لە شکەنجی زولفی ئەو لانەیی کردووە قەدیم
مەنعی مەکە شەوانە گەر مەیلی وەلای وەتەن دەکا

چونکە شکاوە شووشەکەی، پاکی ڕژاوە ئابڕووی
بۆیە موشەووەشە و قسەی زولفی شکەن شکەن دەکا

قەددی بڵند و شووشی ئەو تەعنە لە سەروی باغ ئەدا
جیلوەیی پڕجەماڵی ئەو ڕەخنە لە ڕۆح و تەن دەکا

تەبعی مەلوولی کامیل ت، کاکە چلۆن دەگا بە تۆ
شەشدەری بەستراوە ئەو، ئارەزوویی کەفەن دەکا

@Honrave
#سەید_کەمیل_ئیمامی

تریفه

26 Nov, 08:14


له ژینم ئه‌و شته‌ی وه‌ک چاوه‌کانت ڕه‌ش بچێ، به‌خته
به موی وه‌ک به‌فری له‌شت و به‌ختی ڕه‌ش، دڵ بردنت سه‌خته
به لاوی تۆم نه‌دیت، یاری مناڵ! هێستا به‌ره‌و پیری
ئه‌خر داخی گران به‌رناکه‌وێ ئه‌و نوێژه بێ وه‌خته

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری

تریفه

25 Nov, 11:09


مانگی چواردە و یەک شەوە، گردن لە ڕووی ئەو دولبەرە
موعجیزەی شۆخی نەبێ، چۆن مانگەشەو نەرم و تەڕە

پیاڵەگیڕی مەیکەدەی ئەو نەرگسی شەهلایەیە
یاخۆ موژگانە لە بەر بەدمەستی، دەستەوخەنجەرە

ڕائیحە و بۆنی بەهەشتە نەشئەبەخشی ڕۆحمە
یاخۆ خەندە و پێکەنینی لێوی لەعلی دولبەرە

تاقە خاڵی شینی سەر گۆنای مەتافی عالەمە
بەردی نێو کەعبەی دزیوە ئەم چەتیوە کافەرە

خاریقەی ئیعجازی شۆخی سەروی هێناوەتە بەر
قەدی بەرزی دوو شەمامەی گرتووە بۆ نۆبەرە

ماچی لێو و ناودەمم کرد دەستی کردە بۆڵەبۆڵ
پیری وەک تۆ لێی حەرامە ئەم شەرابی کەوسەرە

بابە ئەو لاوێکی وەک خۆی، شۆخ و لاو چاکی ئەوێ
تۆ بە واتە ڕاوی ناکەی، ئەم فریشتە پەیکەرە

@Honrave
#عەوڕەحمان_بەگی_بابان

تریفه

25 Nov, 09:27


#گۆرانی
Chawreshamin/Ahe Bado
#کرمانجی
@Honrave

تریفه

24 Nov, 10:03


تاوێ نەگەڕا چەرخی موخالیف بە حیسابم
بێ ناڵە نییە سانییەیەک تاری ڕوبابم!

هەر لەحزەیەکی مەهدی هەزار گریە بوو، ئەفسووس
ساڵانی مناڵیم و هەموو عومری شەبابم!

گەر ڕاستە مەلەک نامەیی ئەعمالم ئەنووسێ
با سوور بێ وەکوو خوێنی جگەر خەتتی کیتابم!

شەمعێکە لەسەر لێوەلەرەی مەینەتی من ڕۆژ
ئەستێرەیی شەو شاهیدمن سەختە عەزابم!

ئێستە خەلەلی عافیەتیش باری بەدەنمە
هەر دەردە ئەدا پاچی لە بونیانی خەرابم!

توخوا دڵەکەم کوانێ خوتووراتی جوانیت؟
بۆ ڕەش بوو هەموو ئوفقی خەیاڵات و سەرابم؟

هەیهات چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم!

زیاتر سەبەبی عەقڵ و شوعوورە خەفەتی من
بۆ غەفڵەت و نیسیانە هەموو نۆشی شەرابم!

ساقی! بە فیدای دیدەیی مەخموورت ئەکەم دین:
لێوڕێژم ئەوێ پیاڵەیی مەی ئەجری سەوابم!

@Honrave
#گۆران

تریفه

24 Nov, 04:59


هەوری زوڵفی وا لەسەر ماهی ڕوخی زائیل بووە
تاری هیجرانم بەسەر چوو، شەمسی دیدارم هەیە

وا لە مەیخانی فەرەحدا شاهید و مەی حازرن
خاترێکی جەمع و خۆش و یاری نازدام هەیە

هەر سەحەرگە نەغمەخانم میسلی قومری خۆش نەوا
سەد شوکر ئێستە لە باغا وەردی بێ خارم هەیە

@Honrave
#ویسالی

تریفه

23 Nov, 05:16


ساقی بە بەهەشت ئەوەندە بۆ موشتاقی؟
جەننەت مەی و ساقییە و بەتاڵە باقی

لێرە مەی و ساقییە، لەوێش هەر ئەوەیە
چی چاترە ئیتر لە شەراب و ساقی؟

@Honrave
#شێخ_نووری_شێخ_ساڵح
#خەیام

تریفه

22 Nov, 15:21


بەژنەکەت سێدارەیە، کەزیەت تەنافە زووبە دەی
بیخە ئەستۆی من کە کوردم کورد بەشی خنکاندنە

@Honrave
#هێمن

تریفه

22 Nov, 12:39


وەفـای بووبا ئەگەر دنیا بە ئاستەم
لە بەر چی دڵ دەبوویە خانەقای خەم

هەتاکوو باگەڕی مردن دەگاتێ
بسووتێ بۆ شەوی ئینسان وەکوو شەم

@Honrave
#کەریم_حیکمەتی

تریفه

22 Nov, 09:34


بەدڵ گیرۆدە بەو پرچی بەچینم
ڕەش و ئاڵۆزە وەک ئەو بەخت و ژینم

دڵت گرتم، خەیاڵی خۆت تیا دی
خەوت بردم کە لەودا تۆ دەبینم

@Honrave
 #هەژار

تریفه

22 Nov, 04:30


دەخـوازێ دڵ ئەگەرخەوبێتە چاوم
لە خەودا دیم کە هێستا تازە لاوم

بـەرەو ژوانگە چ خۆشە باوی هەنگاو
بـەڵام چبکەم خەیاڵە و ، وا نەماوم

@Honrave
#م_ئـ_هۆگر

تریفه

21 Nov, 13:20


بە دەشتی پڕ جنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خۆم
بە شاخی بێستوونی داخەوە فەرهادی ڕیسوا خۆم

لە بازاڕی دڵا سووتا هەموو سەرمایەیی خۆشیم
لە یانەی دەست و پێ بەسراوییا بێ سوود و سەودا خۆم

لە حەوتخوانی تەلیسمی سەخڵەتی و زیندانی ماتەمدا
گەهێ کاووسی بێ تاوان و گاهێ بیژەن ئاسا خۆم

منم هەر دوو دەسم لێ بوونە تیغی تیژی سەرهەنگان
بەدەس ئەسکەندەری گەردوونەوە بێچارە دارا خۆم

لەبەر بای پێچەوانەی غەم لە هیچ لا ناگرم ئۆقرە
لە عەردی وشکی دووری جاویدانا مەوجی دەریا خۆم

لە ساحەی پڕ لە تۆز و گێژەڵووکەی دڵ شکستیدا
بەدەم بای ئاهەوە هاوشانی دڕک و داڵی سارا خۆم

سەر و شانی دڵم پڕ بوو لە تاج و شیر و ڕوتبەی غەم
لە مشکۆی پایتەختی نامورادیدا شەهەنشا خۆم

گەهێ سەرگەشتەیی مەلحە و قەراج و نەینەوا و پیر مەم
گەهێ ئاوارەیی هەولێر و ڕێی کەرکووک و بەغدا خۆم

لە کەنعانی فیراق و جانگودازیدا وەکوو یەعقووب
لە میسری ئیشتیاق و عیشقبازیدا زوڵەیخا خۆم

هیلاکی بازەکەی ئەوجی عەبابەیلێی وەکوو بەغدا
پەشێوی شاهەکەی ئەحمەد بڕندەی وەک بوخارا خۆم

گەهێ دڵ چاکی تێغی زیهنی شێخ عبد الکریم، گاهێ...
جگەر چاو پڕ لە ئاوی ڕۆژی عیلمی کاکە بابا خۆم

هەڵەستم، دائەنیشم وێنەیانم هەر لەبەر چاوە
موریدێک و خەریکی ڕابیتەی دوو پیری دانا خۆم

بەهەشتی نیشتمانم بێ ئەوان لا ئاگری سوورە
لە شادی گیتییا دۆزەخنشینی شینی عوقبا خۆم

لە هیچ لا بێ بەها نابێ سەدەف پەروەردەیی ئیخلاس
لە بەحری بێ پەیی میهر و وەفادا دوڕڕی یەکتا خۆم

بە دەم دەننووکی چەرخی چنگ بە خوێنی دەردەوە بێخود
لە چۆڵی گەرمیانی بێنەواییدا حوبارا خۆم


@Honrave
#بێخود

تریفه

21 Nov, 09:25


بە دەشتی پڕ جنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خۆم
بە شاخی بێستوونی داخەوە فەرهادی ڕیسوا خۆم

لە بازاڕی دڵا سووتا هەموو سەرمایەیی خۆشیم
لە یانەی دەست و پێ بەسراوییا بێ سوود و سەودا خۆم

لە حەوتخوانی تەلیسمی سەخڵەتی و زیندانی ماتەمدا
گەهێ کاووسی بێ تاوان و گاهێ بیژەن ئاسا خۆم

@Honrave
#بێخود

تریفه

21 Nov, 04:20


لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە


بە شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە


زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار
لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە


لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ
لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ
لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە


دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم
لە سەنگەردا بەرەوڕووی دوژمنانم
بە خاکی تۆ دمی ئاویلکەدانم
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە

@Honrave
#هێمن

تریفه

20 Nov, 07:27


فیدای چاوت عەزیزم، ئەوڕۆکە حاڵم پەرێشانە
لە دووری تۆ دوو دیدەم غەرقی خوێنە بەحری عوممانە

عەجەب! کۆرپەی دڵم نادا هەدا، شەوگاری تەنهایی
نەباتی قەندی لێوی تۆی دەوێ بێچارە بێ زمانە

بەناز ساتێ وەرە دەستێ بنێ سەر قەلبی مەجرووحم
خەناوی بێ بە سووری پەنجەکانت ڕەنگی مەرجانە

ئەگەرچی تۆ لە قەومی خۆش نیهادی پاکی بێباکی
بەڵام جانم، لە ماڵەنگۆیە وا چەند ساڵە مێهمانە

زبانت چونکە نازانێ، بە ئیما شەڕحی حاڵی کرد
کەبابە جەرگی من بیبە، هەناسەم بۆنی بریانە

@Honrave
#مسته‌فا_شه‌وقی

تریفه

19 Nov, 09:52


شین لە دەورمدا ببەستن بۆم بگرێین دەن لە خۆ
دلبەرم جار جار بڵێ ئۆف لاوەکەی دڵ پڕ لە داغ

گەرچی وا کوشتمی بە ناحەق گەر بدا وەعدەی ویساڵ
نامەوێ غیلمان و حۆری بۆچمە گوڵزار و باغ

قەبرەکەم سەر ڕێ بێ مەئوای با بڵند بێ بەڵکوو یار
بێ بەلامانا گوزەرکا و بای وەتەن پڕ کا دەماغ

@Honrave
#موخلیس

تریفه

19 Nov, 04:44


خەت و خاڵت بە خودا فیتنەیی هیند و حەبەشە
ئافەتی دین و دڵە ڕەونەقی ئەو کوڵمە گەشە

خەلەلی چین و چەگول شۆڕشی ڕۆم و عەجەمی
لە سەر ئاشووبیی زولفت لە هەمووی کەشمەکەشە

چاوت ئەر نێرگسی شەهلا نییە بۆ هێندە خومار
پەرچەمت گەر شەوی یەڵدا نییە بۆ هیندە ڕەشە

زینەتی کوڵمەتە لەرزینی گوڵینگی شەدەکەت
گەرچی ئەگریجەکە تەزیینی ئەویش و ئەوەشە

شەشدەری خاڵی سەری کوڵمەتە دڵ نایەتە دەر
سەری سەودا زەدە بێخود بە تەمای پێنج و شەشە

بەو دوو سێ شێعرە حەقیقی کە لە مەیدان دەرچوو
تەنگە جەولانی قسە و تەوسەنی تەبعی هەڵەشە

@Honrave
#حەقیقی

تریفه

18 Nov, 11:58


بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم، وا قەلبی بیمارم
لە هیجرەت هاتە سۆ دیسان، برینی پار و پێرارم

هەموو نەشئەی زمستانی فیراقە سەرسەری ئاهم
نیشانەی پاییزی هیرجانە زەردیی پەلکی ڕوخسارم

بە شوعلەی ناری پڕ تەئسیری عاشق سۆزی دووریی تۆ
وەکوو پەروانە سووتاوە دڵەی غەمگین و غەمبارم

بەڵێ عیللەت بە سیحری نێرگسی مەخموری فیتنەت بوو
کە وا من سەر زەدەی تانەی ڕەقیب و یار و ئەغیارم

بە شەوقی دەبدەبەی سوڵتانی حوسنی ماهی ڕوخسارت
بە گەردوون ئاشنایە زەمزەمەی سەمتووری هاوارم

وەکوو حوسنت لە عالەمدا، قسەی من فاش مەشهوورە
عەزیزم تازە مەخفی کەم ئەمن تۆماری ئەسرارم؟!

تەماشا چەندە خۆش تەعلیمە، ئەی شیرینی بێ هەمتا
لە کێوی بێستوونی وەسفی تۆ، گوڵگونی گوفتارم

لە موڵکی عاشقیدا، خوسرەوێکی شۆخە دڵ، ئارێ
گەواهی عیشقە، جۆش و شۆڕشی شیرینی ئەشعارم

بە چاوی کەم لە ناری چاوەکەم مەڕوانە، بڕوانە
لە گۆشەی مەدرەسەی عیشقت، چ شاگردێکی هوشیارم

@Honrave
#ناری

تریفه

18 Nov, 09:02


ئه‌گه‌ر بۆم دەس نەدا ڕەندی دەسا تەقوا نەکەم چی بکەم؟
ئەسیری زوڵفی تاتاتم، کە واوەیلا نەکەم چی بکەم؟

لە کونجی سۆمعەی زوهدم، هەزاران شێخ شاگردمە
لە شێخ بەدتر هەموو سەرفی قەدی تەرسا نەکەم چی بکەم؟

ئەڵێن مەجنوونی زوو شەیدا بە باڵی سەوڵی لەیلا بوو
منی شەیدا فیدای باڵات، ئەگەر لەیلا نەکەم چی بکەم؟

نە مەحویم تا کە مەحو بم، نە نالیم تا بناڵێنم
بە شۆری شیعری شیرینم، فەلەک شەیدا نەکەم چی بکەم؟

لە ئەوسافی سەلاحەددین قەڵەم ماندوو بووە ئەمجا
ئەگەر وەسفی خەرافاتی کوڕی کیسرا نەکەم چی بکەم؟

خەیاڵم وایە بیری دڵ، لە عوودی سینەما دەرخەم
لە بۆ ئەم هۆزە جێماوە، دەنگێ بەرپا نەکەم چی بکەم؟

لە گۆشەی باخی کوردستان هەزار قانع بە بولبول بوو
لە باتی باخەوان ئەمڕۆ، کە خۆم ڕیسوا نەکەم چی بکەم؟

@Honrave
#قانع

تریفه

17 Nov, 19:50


#گۆرانی
ئاخ تەمەن
@Honrave

تریفه

17 Nov, 09:33


مەستی بادەی چاوی تۆ بم یان شەرابی لێوەکەت؟
باسی چاکی سینەکەت کەم یان جوانیی نێوەکەت؟
 
وەک قەرەج دم بە دمەی تۆ کەم هەمیشە بێ‌قسە
دەم بە دەم یان دەم بنێمە کانیاوی لێوەکەت؟
 
دەست لە مەمکت گیر بکەم یان بەژن و باڵای بێ‌گرێت؟
گیان لەدەوری تۆ بگێڕم یان  لە قۆرغی سێوەکەت؟
 
پەرچەمت ئاڵای ئەوینم بێ ئەرێ یان باوەشت؟
خەندەت ئاوێنەی برینم بێ ئەرێ یان شێوەکەت؟
 
سەر بە پێلی لار و لەنجەی تۆ سپێرم بێ‌خەیاڵ
لەش وەیا توندکەم لە توولەی تەرز و ناسکی مێوەکەت؟
 
بێقەرار بم بۆ قەرار و قەوڵی ناڕاست و درۆت
دڵبژۆک بم یان نە بۆ باوخۆشترین دژنێوەکەت؟
 
سێوی کوڵمەت ڕاموسم یان مانگی گۆنەت ماچ بکەم؟
هەوری سەر ڕووت لێم هەڵێ یان خۆری ژێر چارشێوەکەت؟
 
خۆم لە سێدارەی قەدت دەم یان قەنارەی گەردنت
دڵ لە قوڵکی ڕوومەتت خەم یان چەناگەی زێوەکەت
 
شەو لە ئامێزت گرم یان ڕۆژ لەدەوری ڕووت گەڕێم
ببمە هێلانە و وڵاتت یان قەڵا و چوارچێوەکەت؟
 
حەسرەتی دیداری دوێنێتم بێ یا تاسەی سبەی؟
داخی ئەمڕۆی خۆت بخۆم یا مێردە سەگباب خێوەکەت!

@Honrave
#م_ئاران

تریفه

17 Nov, 03:30


دەزانی لەمنی بێچارە چ ماوە؟
وەفاداری بە تۆ و پشتی چەماوە

دە دیدەمدا نەماوە هێزی بینین
بەسەر مندا خەمی تۆ داسەپاوە

@Honrave
#هەڵوەدا

تریفه

16 Nov, 14:22


من بەلێنی سێوی سوورم تۆش بە ئاڵای زەردەوە
دژبەری دڵ من بەهارم گوڵ بە باڵای بەردەوە

مەشغەڵانم خستە ڕێگات فەڕشی جوانیم نایە پێت
بەژنی باخم گەر دەتوانی دەستی هیوام بەردەوە

گابنەی گەڕ پیرەپایز هام لە گێرەی ژان و زام
گێرەوانی مەینەتی ژین خەرمەنی خەم وەردەوە

من ڕەگاژۆی داربەڕووی پیری بناری ئەو کەلەم
پڕ لە باوەڕ وەک چەک و خوێن هەم بە سینگی کوردەوە

با سڕی کەی هەستی کانی و ڕۆحی ڕووباری ژیان
چەشنی باران چوومە ناخ و نێو دەماری هەردەوە

وەک ئەوینی مەستی لاوی ڕێی ژوان دێم گەرچی تۆ
وەک هەناسەی پیری داماو دێی بە ئاهی سەردەوە

قژ ڕنی با بردی خشڵی بەژنی باخ و سێبەری
تای تەرازووی سووکە،قورسە مەرد بە دەس نامەردەوە

زۆر لە مێژە ئاشنامە دەرد و هەم ئاوام کەوە
تا بەهاری نیشتمان دێ دڵ بدەین بەو دەردەوە

@Honrave
#کامیل_یاغیانی

تریفه

16 Nov, 07:51


قەدی یار سەروی جۆبار و ئەتۆ ئەی زولف لاولاوی!
سەراپا، حەڵقە حەڵقە، وا لە باڵای بەرزی ئاڵاوی

هەموو ئەعزام بریندارە لە حەملەی تیغی موژگانی
دڵم شەیدا و پەرێشانە لەتاوی زولفی شێواوی

خراپم کردووە ڕۆح و دڵم دانا لەپێناوت
دەسا قوربان! لەبەرچی، بۆ چی ئەمڕۆ لێمە تۆراوی؟

کەلام و عیشقی تۆ بوو باعیسی مەشهووریی حوسنی وی
کەچی وێستا وەکوو زولفی لەبەرپێدا فڕێدراوی

بەتوندی، یار چ شیرینە جەبین وەک عیقدەیی پەروین
دوو کوڵمی لالەیی حەمرا، برۆی وەک تیغی خوێناوی

دڵم ڕێی کەوتە نێو ئەگریجە و یاریش برۆی داخست
سەمەندەر نی، لەنێو ئاور عەجەب ماوم چلۆن ماوی!

بە خاڵی لێوی بردوومی، بە زولفی خاوی گرتوومی
چ زوو ئەی مورغی زیرەک! بوویە سەیدی دانە و داوی

بیساتی عەیش بەرپاکە لە ژێر پێ تا نەسووڕاوی
لە مەستی بادە بشکێنە هەتا وەک شیشە نەشکاوی

حەسەن! وا دیارە دیسان موبتەلای هیجرانی یاری تۆ
بە ئەشکی سوور و ڕەنگی زەرد و ئەو دوو لێوی باراویی!

@Honrave
#سەیفولقوزات

تریفه

15 Nov, 16:39


#گۆرانی
عیشوە و ناز/ئایەت ئەحمەدنژاد
@Honrave

تریفه

15 Nov, 07:19


ئەی تریفەی مانگە شەوی زیوینی ئاسمان
بۆ بە تۆسقاڵ جار بە جارێ خۆت ئەدەی نیشان

دەریکەوە ڕووناکی پاک بەرە سەرینم
بۆم ڕووناک کە زیندانی تار ژووری کەمینم

@Honrave
#محەممەد_ساڵح_دیلان

تریفه

14 Nov, 15:50


#گۆرانی
مەقام/چاوەکەم چاوت هەڵێنە/پشدەر قەڵادزەیی
@Honrave

تریفه

14 Nov, 10:47


لەوساوە کە تۆ ڕۆیی دڵم ڕۆیی بەدووتا
هێلانەیی تەن هەروەکوو مەئوایی سەقەرما

بێ فەوجی وەفاکەت کە جەفایە وەرە ئەمشەو
ئەم لەشکری ئاهی منە بێ فەتح و زەفەر ما

لەم قەسوەتەدا دانەکەوێ پەردەیی زوڵمەت
بەرچاوی دڵم بگرێ، دەسا بێ بە گوزەرما

ئاوێنەیی دڵ ژەنگی قەساوەت ڕوخی پۆشی
خاکستەری دڵسووختەیی بێنە بەسەرما

مەنواڕە بە زاهیر کە بەبێ قووتم و ڕووتم
ڕووت، قووت و خەیاڵت غەزەلی چاکە لەبەرما

سەرمایەیی ئەم مڵکی خەیاڵاتە حەریقی
حەیفێ کە تەلەف بوو، بە هەدەرچوو، بە زەرەرما

@Honrave
#حه‌ریق

تریفه

13 Nov, 16:28


#گۆرانی
خاڵۆ ڕێبوار/ شەپۆل نەسری
@Honrave

تریفه

13 Nov, 12:36


پێنووسی من پەنجەکانمە
هەر قامکێکم
ژنێکی سێسەد ساڵەیە
یەکیان شوانە
سەر لە ئێوارانی پاییز
قژی داوەتە سەرپەنجەی بای سەرشێتی چیاکانی کوردستانی
تا عەتری مێخەکی ملی
ببا بۆ وڵاتێکی دوور
بۆ کوڕە دارتاشێک عاشق
لە دووکانێ
لە شەقامێکی شارەزوور

@Honrave
#ڕووناک_سەمەدی (باران)

تریفه

13 Nov, 05:52


پیاو
هەزار ژنی خۆشەوێت و
تەنها لەپێناوی یەکێکدا
دەمرێت،
ژنیش
تەنها پیاوێکی خۆشەوێت و
هەزار جار لەپێناویدا
دەمرێت!

@Honrave
#مەحمود_دەروێش

تریفه

12 Nov, 16:14


درەختی باخی بەی هاتۆتە سەر بەر
بە بۆنی بەی دڵی شێوا جەماوەر

لە وەستانی دڵە وا هەردەگـێڵم
چلۆن ببڕم ڕچەی ئەشقم هەتا سەر

گەلێ دوورە کە ڕێ سەختە و گرێیە
بە کەندولەندە لێی ناکەم سەرەودەر

مـەگەر خۆی بێتە پێشوازم بە نازی
وەلاوێنێ دڵم  وا بــوو مـوکەددەر

کەژاوە و کەوکەبەی شاهی سوارە
غوڵامانی لە پێشن سەد قـەلەندەر

خەبەر هات و کە یارم وا لە ڕێ دا
دەبێ ڕەخشم بکەم زین وەک خەبەربەر

لە ئاوزینگی ئەوینم دا بەرەو یار
لە تەپڵی شادمانی دڵ دەدەم هەر

قـەراری دا لە گەڵ من بێتە ئاواڵ
کچی شایە و لە من بۆتە بە ئەفسەر

گەییم پێی و سەری کڕنۆش نەوی بوو
عەجەب مابووم لە ڕووی خەڵفی سنۆبەر

بە قامەت شەنگە دارێ بوو لە ڕێکی
گەریلایەک دژی دوژمن کەمانگەر

وەتی دونیا هەیە ئاوای نەدیـوە
کەسێ لەو سەردەمە الڵەُ ئەکبەر

دەسم گرت و کەژاوەی هەر بە جێهێشت
بەرەو پاپۆڕی ژین تا بگرێ لەنگەر

@Honrave
#قەلەندەر

تریفه

12 Nov, 09:49


چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب
بوربوت و نای و موغەننی و نوقڵ و بادەی مونتەخەب

با بە وەسڵ و کەیف و شادی تێپەڕێنین ئەم شەوە
شەق بەرێ بمرێ لە داخانا ڕەقیبی سەگ نەسەب

تو خوا جانا بە ڕەغمی موددەعی و بەدگۆ و حەسوود
بێ پەیاپەی مەی بنۆشین پیاڵە پڕ کەین لەب بە لەب

چاو لەسەر چاو لێو لە سەر لێو دەم لە ناو دەم دابنێین
شاد و بێ غەم ڕابوێرین دڵ بە بێ ئێش و تەعەب

بەزمی جەنتەت کەی دەگاتە ئەو سروور و شادییە
مینە بێ خۆف لەیلی تۆدا مەی بنۆشێ ڕۆژ و شەب

@Honrave
#مینە_جاف

تریفه

12 Nov, 03:50


بۆچی ڕۆیشتی بە بێ هۆ، هۆی ژیانم وێدەوە
هیزی گیانم خەم دەبارێ، هێزی گێانم وێدەوە

هەر بە جارێ ڕۆژی ژینم، تار و ڕەش بوو چاوەکەم
ڕوچنە نامێنێ لە ماڵم، هیواکانم وێدەوە

«چاوەکەم چاوت هەڵێنە، سورمەیی چاوم ئەتۆی»
چاو بە چاوت تێر دەبێ، نانی شەوانم وێدەوە!

خۆشەویستی ژینی من تۆی، پڕ بە دڵ خۆشم ئەوێی
جێم مەهێڵە چاوەکەم، ڕۆح و ڕەوانم وێدەوە

من بە ناو شاعیر ئەنووسم، شێعری وشکی پڕ هەڵە
تۆ کە شێعری ناسِکی، ڕیتمی زوبانم وێدەوە

شان خە سەر شانم، تەماشای شاهی چاوانت بکەم
سا بە یەکجار پێکەنە دەی چێژ بە مانم وێدەوە

ماڵ نەماوە چوونکە تۆ ڕۆشتی لە ماڵی شارەکەم
بێرە نێو جێژوان عەزیرم، ماڵ و لانم وێدەوە

من بە بێ تۆ دڵ لە سێدارە ئەدەم تا تێ بگەی
ئیدی عاشق نابێ ناسێح چاوەکانم وێدەوە!

@Honrave
#ناسێح_ڕەحیمی

تریفه

11 Nov, 16:22


فــرمێسکی دڵی لەت‌لەت و پــــڕژاوم من
زۆر لێــرەولەوێ و قـــوژبنێ هەڕژاوم من

لایێ خــەم و لایێ ئــەم و لایێ پیــــری
بمبـینە لە چەنـد جێگەوە فـــەوتاوم من

@Honrave
#هەستیار_قەڵاڕەشی

تریفه

11 Nov, 15:52


#گۆرانی
عارەقچین/عەدنان کەریم
@Honrave

تریفه

11 Nov, 12:48


له‌ خامه‌ی شاعیری بێده‌نگ ده‌ترسم
له‌ ناوخۆ دا، له‌ کێشه‌ و جه‌نگ ده‌ترسم

نیه‌ باکم له‌ مه‌کر و فێڵی دوژمن
له‌ دۆستانی گه‌لێ دووڕه‌نگ ده‌ترسم

دڵم خۆشه‌ له‌ کۆڕی خۆشه‌ویستان
له‌ یاری دڵ ڕه‌قی دڵ سه‌نگ ده‌ترسم

به‌ هیوام ئه‌م وڵاته‌ سه‌ربه‌خۆ بێ
له‌ زێدی دیلی زۆر دڵته‌نگ ده‌ترسم

دڵم خۆشه‌ به‌ لاوانی وڵاتم
له‌ لاوی گێژی گه‌رد و به‌نگ ده‌ترسم

ئه‌سیری چاوه‌کانی دولبه‌رێکم
له‌ چاوی پیس و پڕ نیره‌نگ ده‌ترسم

نه‌ترساوم له‌ ده‌ریای پڕ له‌ گێژاو
له‌ زه‌لکاو و له‌ گۆمی مه‌نگ ده‌ترسم

به‌ مه‌ستی گه‌ستنی ئه‌و لێوه‌ ئاڵه‌
خه‌یاڵیش بێ،له‌ ناو و نه‌نگ ده‌ترسم

گه‌مارۆی دوژمنانه‌ شێعری "ئازاد"
له‌ دۆستانی کپ و بێده‌نگ ده‌ترسم

که‌ ئامانجم به‌ره‌و ئازادی گه‌ل بێ
له‌ سستی پێش قه‌تاری له‌نگ ده‌ترسم!

@Honrave
#ک_د_ئازاد

تریفه

11 Nov, 09:28


لە سایەی زولفی ئەفشانی پەرێشان دێ خەتی مانی
لە تەسویری ئەگەر جارێ بە وەستایی قەڵەم دادا

خەتی دەورەی ڕوخی داوە وەکوو مۆری سولەیمانی
خەیاڵی کردووە زولفی بە حیلە خاتەمی لادا

لە ژێر قافی فیراقیدا وەها فەرسوودەیە جیسمم
لەگەڵ عەنقا قەرینم من لە ئیسمی بێ موسەممادا

خەدەنگی دیققەتی حاجی قەسیمی جەوهەری فەردە
کەچی وەسفی دەمی هەر ما لە ژێر پەردەی موعەممادا

@Honrave
#حاجی_قادری_کۆیی

تریفه

11 Nov, 03:54


ئەگەر قەرازەی لە زێر بکەی کەر
ئاوی بدەیتێ لە چەشمەی کەوسەر

ئالیکی بدەی لە گەنمی ئیرەم
ئاخوڕی بەستی لە خاکی حەرەم

بیگەیەنیتە سەر ئەوجی فەلەک
ڕەنەکی بکەی بە باڵی مەلەک

لە ملی بکەیت تەوقی زیو و زەڕ
هەتا قیامەت هەر کەرە و هەر کەر

بە خۆت نازانی جووتە ئەدا لێت
لە پڕ ئەشکێنێ ڕۆژێک سەر و گوێت

@Honrave
#که‌مالی

تریفه

28 Oct, 15:39


هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم
هەر لەحزە لە دەس جەوری فەلەک مات و زەبوونم

بەسراوە بە زەنجیری ئەلەم گەردەنی شەوقم
مەشهوورە لەناو ئەهلی جیهان شۆری جنوونم

ئەلفی قەدەکەم ڕاست وەکوو تیری خەدەنگ بوو
وا خەم بووە ئێستاکە، ئەڵێی، حەلقەیی نوونم

مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو
وەک ئاهوویی ڕەم کەردە لە چنگ بەختی نگوونم

دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار
وێرانی ئەکا ئاخری بێ سوودە فسوونم

مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بە حەقیقەت
وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم

چونکوو هەموو شێواوە جیهان تەرز و ڕەوشتی
یەکسانە لە لام شادی و خەم، بوون و نەبوونم

سەد شوکری خوا مەرکەزی سەد میحنەت و دەردم
وا تێ مەگە لەم دائیرەیی چەرخە بیروونم

تاهیر وەکوو مەجنوون لە خەیاڵی ڕوخی لەیلا
دێوانە، لە سەحرا و سەراسیمە لە توونم

@Honrave
#تاهیر_به‌گی_جاف

تریفه

28 Oct, 12:42


خۆشەویستم!
باسی دڵداری من و تۆ
دنیای گرت و هێشتا ئێمە لە یەک دوورین
باسی دڵداری من و تۆ
چاوی مێژووی
کردە کانیی فرمێسک و خوێن
هێشتا ئێمە
سەدە و ساڵ و مانگ ئەژمێرین

@Honrave
#جەلال_مەلەکشا

تریفه

28 Oct, 08:47


مووی سپی و پشتی خەمیدەم وتی بەسیە گڕوگاڵ
پیرم و ئێستە هەموو شەو کچی ڕەز ناخوازم

سەربەرەو خوارەیە ڕێم، باوی قولم زۆر خۆشە
تێپەڕی، قووەتی هەنگاوی سەرەو هەورازم

نییە کەس باری نیازم بگرێتە سەر شان
هەر مەگەر یاری ئەجەل بێت و بکێشێ نازم

@Honrave
#شێخ_نووری_شێخ_ساڵح

تریفه

27 Oct, 15:41


گوێ مەدە قەولی ڕەقیبی سەگ سیفەت قوربانی تۆم
بەدڕەوشتە حەز بە فیتنە و شۆرش و تەزویر ئەکا

ناتیقی خۆتت بە دەردێک کوشتووە شام و سەحەر
شەرحی هیجرانت بە خوێناوی دڵی تەحریر ئەکا

@Honrave
#ناتیق

تریفه

27 Oct, 12:37


مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو
وەک ئاهوویی ڕەم کەردە لە چنگ بەختی نگوونم

دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار
وێرانی ئەکا ئاخری بێ سوودە فسوونم

@Honrave
#تاهیر_به‌گی_جاف

تریفه

27 Oct, 04:56


#گۆرانی
ئای شل وای شل/ ناسر ڕەزازی
@Honrave

تریفه

26 Oct, 12:57


سەرم بەرزۆ نەکرد گەرچی لە لای تۆ
سەرێکم بوو بە سەربەرزی، کە چی چوو

کەچم کرد قیبلە بۆ لای بەرزە باڵات
سڕم، نەمزانی ئیمانم بە چی چوو

سەدان خۆزگە بەوەی باڵاکەتی دیت
نە عومری من کە بە گەردن‌کەچی چوو

@Honrave
#ئیسماعیل_موختاری

تریفه

26 Oct, 09:47


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
بۆ نەگریێم بۆ نەکەم گریان و شین
دڵ لە کوڵدایە و دەروونی من خەمین

ئاسمان تاریکە ئاسۆ پڕ لە کین
وا ئەوین ئەمرێ ئەوین ئەمرێ ئەوین

کە تۆ هاتی لەگەڵتا پێکەنین هات
کە ڕۆیشتی هەناسەی سارد و هەیهات

هەمووی هەر هاتوچوونە کاری دنیا
بە تەنیا هەر خەمە هەردێ ئەگەر هات

خۆش ئەو یارەی شەریکی کات و دەم بێ
لە شەوگاری درێژا نووری شەم بێ

دژی ڕۆژگاری چەوت و تووش و ناخۆش
بۆ خاتووزینی دڵ ئەو کاکە مەم بێ

@Honrave
#ژیلا_حوسێنی

تریفه

26 Oct, 04:15


ماچی لێوت گەر بە نرخی گیانی شیرین دەس کەوێ
کەس نییە گیانی بوێ، فەرزانە دێ، دێوانە دێ

@Honrave
#هێدی

تریفه

24 Oct, 15:32


پاییز مەڕۆ
تەواو مەبە
مەراقی دڵ و
چیرۆکێکی زەردم ماوە
داخی ماچێکی دولبەرم 
لە سەر دڵم
بەجیماوە...
@Honrave
#عوسمان_شێرزاد

تریفه

24 Oct, 10:44


دڵت بەستم بە ئەفسوون، ئەی کچی ڕۆمی! چ فەتتانی!
مەگەر دایکت ئەتۆی نێو نا لەبۆ تەلبیس و ئەفسانە؟

وەکوو ئاهوی خەتا گەرچی ئەتۆ ناڕۆی لە پێش عاشق
خەتایی چاوی سەییادە، کە بولبول نایتە هێلانە

دەفکری شار لە ژێر دارە، گوڵی تەردە چەمەن ڕۆژێک
دوو لێوم بادەیی لەعلی لەبی تۆی برد نە پەیمانە

مەلاحەت خەتمە سەر تۆ گەرچی وەک نێوت لە چاو دوورە
لە بۆ شەوقی دوو کوڵمی پڕ فسوونت تازە دیوانە

@Honrave
#مسته‌فا_شه‌وقی

تریفه

24 Oct, 05:33


کە تۆ نایەیت
خۆم بیانووت بۆ ئەدۆزمەوە
دەڵێم:
دیارە من باش چاوەڕێم نەکردووی

@Honrave
#تەڵعەت_تاهیر

تریفه

23 Oct, 12:20


کەمەندی زولفی خاوت چونکە بازووبەندی بازوومە
چ حاجەت چاو کەژاڵێ تا بە ئەفسوون بەستی دەستانم؟

ئەگەر لەیل و نەهاران ئاهـ و ناڵەم خەوڕەوێنوو بێ
مەلامەت بەس بکەن چون من غەریب و خانەوێرانم

@Honrave
#مسته‌فا_شه‌وقی

تریفه

23 Oct, 09:18


حەمەی وەستا فەتاح سەد بارەکەڵڵا لەم سەر و ڕیشە
کە گوێدرێژێ بەتەنیا چۆن ئەبا ئەم بارە قامیشە!

لە سەد باتمان خوری زیاتر نەبێ کەمتر نییە وەزنی
سەرت چۆنی هەڵئەگرێ من سەرم سووڕماوە لەم ئیشە!

@Honrave
#شیخ_ڕه‌زا

تریفه

23 Oct, 04:17


بە دەم مەوجی خوێنی ئەشکەوەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
دەروونم کەیلی زووخی دەرد و غەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت، سەیری کە چۆنی بۆم
دوعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

بە غەدداری نە وەک ناوت بەرن، بمئەنجنی، قەت من
شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم؟ بڕوانە چۆنم بۆت!

هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەروونم سووت
بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

بیانوو بگرە، شێوەی خۆت بشێوێنە بە من کوشتن
وەها چاوی بەدت لێ لا دەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

بە ئاوی گریە هەر دەم ناوی چاوم ششتووە، نەک جێت
بە خوێن ئاغوشتە بێ، تۆ، چاوەکەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

غەمی خۆشی نیە مەحوی لە دڵیا، هەر غەمی تۆیە
لە عیشقتدا دەکەم غەم بۆ بەغەم، بڕوانە چۆنم بۆت!

@Honrave
#مه‌حوی

تریفه

22 Oct, 16:04


پاییز، پاییز
بووکی قژ زەرد
من مات، تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هەناسه، تۆ بای ساردت
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایه، دادم، دادت...

@Honrave
#گۆران

تریفه

22 Oct, 12:59


بەفر تا جێی بڵندتر بێ،
پتر لە هەتاو دەترسێ
ژن تا شۆخ و دەلالتر بێ،
گەشتر چرای ترسی پیری
لە نیگایدا دادەگیرسێ

لەم جیهانە
هەرکەس لە شتێک تۆقیوە
کوندەبۆ، لە ئاوەدانی
دز، لە سەگ و کۆکەی بێدار
کەر، لە هەوراز
دیوار، لە سینگ
دار، لە بزمار
کەڵەکێوی، لە خڕەی بەرد، لە خشپەی دار

منیش زراوم ڕژاوە
دەترسم لە سەرەمەرگا
سییەکانم بزریکێنن
بۆ تۆسقاڵێک هەوای وڵات
دەترسم، بمنێنە خاکێک
نە من ئاشنای بۆنی ئەو بم
نە زمانم ئەو تێی بگات

@Honrave
#عەبدوڵڵا_پەشێو

تریفه

22 Oct, 09:56


#دیکلەمە
دەنگ: چەنگیز سیگارچی
شێعر: فەریدون عەبدول بەرزەنجی
@Honrave

تریفه

21 Oct, 09:49


کە هاتی هەم دڵ و هەم لێو
به ناوت خەنده بارانه
تەلێسمی زۆڵفی خاوی ڕەش
بەدەستی تۆ پەرێشانه

غەمی عەشقت که دەردم بوو
دوو سێ ڕۆژێکه دەرمانه
وەره قەسرێ له گوڵ ساز کەین
له سەر ئەم ماڵه وێرانه

که ئەفسانەی بەهەشت و سێو
حەدیسی مەیل و تاوانه
گوناهم هەر تۆیی هەر تۆ
گوناهێکی چ ئاسانه

من و شەوقی شەوی دیدار
عەزیزم تێکه پەیمانه
به خۆشی چاوەکەی تۆیه
هەزار ئەستێره میوانه

که مزگەینی ژوانت دا
له ئەم سەرده زمستانه
مەسێح ئاسایی گیانت دا
به هەر چی گیانی بێ گیانه

@Honrave
#سیمین_چایچی

تریفه

21 Oct, 05:45


چی بوو ئەم دەردە کە دووچاری منی بەدبەختی کرد
بۆ چی دوایی هەر نەهات خوێناو و زوخاوانی دڵ

ڕوو لە هەر لایە ئەکەم من بۆ دەوایی زامەکەم
بەل یەکێ بیکا عیلاجی دەردی بێ سامانی دڵ

@Honrave
#مینه_جاف

تریفه

20 Oct, 06:16


سەیری ئەو چەرخەیە ناکەی کە چ تەبعێکی هەیە
دەوڵەتی داوە بە کەر، نیعمەتی داوە بە سەگان

@Honrave
#موخلیس

تریفه

19 Oct, 15:33


#گۆرانی
Dilber mîn di hate der/ساسا
#کرمانجی
@Honrave

تریفه

19 Oct, 09:41


پەیکانی موژەی ناوەتە سەر قەوسی دوو ئەبرۆی
بۆیێ لە تەن و جانەوە خوێن دێ بە ڕەوانی

گەر فەخر بکا یار لەسەر عالەمی باڵا
لێی دێ کە شەهەنشاهێکە بێ ئەووەڵ و سانی

زاهید ئەگەر ئینکاری دەکەی دیدەنی خووبان
جەهلێکی مورەککەبتە نزانی کە نزانی

بۆ دامەنی یار چووم بگرم پێکەنی فەرمووی
ئەو ترسە هەتا کەی وەرە ئێستاش لە ئەمانی

سافی لە هەوا نوقتە هەتاکەی وەکوو پەڕگار
لەم دەورە گەڕێ ڕوو بکە لای دەرسی مەعانی

@Honrave
#سافی

تریفه

19 Oct, 05:34


بە نازی چاوەکەی وەک بازی، بازی دام هەتا پیر بووم
دەترسم هەر بە بازی بمکوژێ ئەو یاری منداڵم

@Honrave
#وەفایی

تریفه

18 Oct, 17:01


#گۆرانی
بۆم بێنە/ عەدنان کەریم
@Honrave

تریفه

18 Oct, 04:15


هاڕەهاڕی ئەشکی سوورم وا بەخوڕ ئەڕژێتە خوار
هەر ئەڵێی شەتی فوراتە خۆی بە خوێن پیشان ئەدا

یا ڕەب ئەم ناڵان و زارەی ئەحمەدە ببڕێتەوە
وا خەریکە هەر بە فرمێسک لافی وەک تۆفان ئەدا

@Honrave
#ئەخۆل