لە عوسمانی کوڕی ئەبیلعاصی سەقەفییەوە خوا لێی ڕازی بێت باسی ئازارێکی لاشەی کرد بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ کە هەیبوو لەو کاتەوەی موسوڵمان بووبوو ، پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرموو ؛ دەستت بخەرە سەر ئەو جێگایەی ئازارت دەدا لە لاشەتدا و بڵێ : بەناوی خوا ... سێ جار ، حەوت جاریش بڵێ ؛ پەنا دەگرم بە خوا و دەسەڵاتی ، لە خراپی ئەوەی هەستی پێ دەکەم و لێی دەترسم . ( رواه مسلم / ٢٢٠٢ )