هەواڵ و زانیاری بەحرکە @baharkanews Channel on Telegram

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

@baharkanews


بەخێربێن بۆ مالەکەی دەڤەڕی بەڕانەتی

هەواڵ و زانیاری بەحرکە (Kurdish)

بۆ هەواڵ و زانیاری بەحرکە هاتووە، بەخێربێن! ئەم کانالە زانیاریەکانی نوێترین و گرنگەترین واقعیتەکان لە هەولێر و رۆژهەڵات دەگەڕێناوە. دەتوانیت لەم کانالەوە بەردەست بەدەستەرگرتنی هەواڵەکانی پرسیار لە موضوعەکانی گونجاو لەرێگای سیاسی، فرەتر، ئاینی، ھونەری و بەرهەمەکانی تر. به‌ زانياريه‌كانی زۆره‌تر له‌ قولی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هیواداری ئەوەی گات وێبەکان بن.

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

16 Nov, 10:14


ئاگاداری
هەموو ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتانە (کەم ئەندامان) دەکەینەوە لەبەیانیەوە دەتوانن سەردانی بانکی بەحرکە بکەن بو تومارکردنیان لەسیستەمی بایومەتری (UPN) دوا موولەت 2024/11/20 بەپێچەوانەوە مووچەکەی رادەگیرێت
بەلگەنامە پێویستەکان
کارتی نیشتیمانی
ناسنامە (هەویەی) مووچە وەرگرتن
پێویستە خاوەن پێداویستی تایبەتەکە ( کەم ئەندام) خوی ئامادەبێت ئەگەر تەمەنی لە 18 سال کەمتربێت پێویستە باوک یان دایک لەگەلی ئامادەبێت .

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

16 Nov, 09:25


ئەمڕۆ شەموو 16ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، تێچووی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق  پێویستی بە 459 ملیار دینارە.

لەم پرۆسەیەدا 70 پرسیار لە هاووڵاتییان دەكرێت، لەم چوارچێوەیەدا بە پێویستی دەزانین بەشێك لەو پرسیارانە بخەینە ڕوو :

ژمارەی ئەندامانی خێزان.
ناوی سیانی سەرۆك خێزان.
ناوی دایك و باوكی هەموو ئەندامانی خێزان.
پێوەندی ئەندامانی خێزان بە سەرۆك خێزانەوە.
ڕۆژ و مانگ و ساڵی لە دایكبوونی هەموو ئەندامانی خێزان.
ژمارەی خێزان كە لە ناو هەمان خانوو دەژین.
جۆری جنسییەی هەموو ئەندامانی خێزان
جۆری ئاین.
شوێنی لە دایكبوونی هەموو ئەندامانی خێزان.
كێشەو ئاستەنگەكانی تەندروستی لە هەر ئەندامێكی خێزان.
دواین بڕوانامە ئەگەر هەبوو، پسپۆڕییەكەی چییە.
ئەندامانی خێزان كار دەكەن؟ كۆمەڵێك پرسیاری تر لەوبارەیەوە.
پرسیاری باری خێزانداری هەموو ئەندامانی خێزان.
كۆمەڵێك زانیاری لە كارتی زانیاری یان نفووس وەردەگیرێت.
خانوو موڵكە یان كرێ، هتد.
ژمارەی مۆبایلی سەرۆك خێزان.
ڕووبەری خانوو.
خانوو چەند ژوورە و چەند ژوور بەكار دەهێنرێت
ئاوی ماڵ حكوومییە یان فلتەرە یان بیرە، هتد…
كارەبا نیشتمانییە، تاقە شەمسیە یان هەرجۆرێكی تر
پاشماوەی ماڵەكەت چۆن فڕێ دەدەیت.
كۆمەڵێك زانیاری لە فۆرمی خۆراك.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوو (20/11/2023) تا (20/11/2024) هیچ كەسێك لە خێزان كۆچی دوای كردووە؟  كۆمەڵیك پرسیاری تر.
 
پرسیاری كۆتایی ئەوەیە، 18 جۆر كەلوپەل دیاری كراوە كە پرسیاری لێ دەكرێت ئەوانیش بریتین لە :
(سەیارە، ماتۆڕ، سەلاجە، موجەمیدە، موبەڕیدە، غەسالە، موەلیدە، تەلەڤزیۆن، گیزەر، گسكی كارەبایی، ئەیپاد، كۆمپیوتەر، مۆبایلی زیرەك، ئینتەرنێت، قاپشۆر، سپلیت).

بڕیارە رۆژی 20 و 21ـی تشرینی دووەم، سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكارییەكان بەردەوامییان هەیە.

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

08 Nov, 11:00


ئەوانەی لە بەحرکە زەویان وەرگرتووە

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

08 Nov, 10:59


https://ku.964media.com/storage/2024/11/OEtinCuCKwvK4lHtETpXJGMYXyOxzh3fjduCeSXhNbI40bu1xUHpA34vqpGb.pdf

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

06 Nov, 14:55


سلاو و رێز
ئاگاداری هەموو ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە کە ناویان لەو لیستانەدا هاتووە پێویستە روژی پێنج شەممە و روژی یەک شەممە سەردانی بانکەکەمان بکات بو دروست کردنی (UPN)
هەر خانەنشینێک ئەوانەی ناویان لەو لیستەدا هاتووە پێشتر (UPN) دروست کردووە پێویستە وێنەیەک لەو (UPN) ە لەگەل خوی بهێنێت بو دلنیاکردنەوە لەراستی و دروستی
بەلگەنامە پێویستەکان
وێنەیەک لە کوپی و اسلی
کارتی نیشتیمانی
کارتی مووچە وەرگرتن

بە پێچەوانەوە هەر کەسێک سەردان نەکات مووچەکەی رادەگیرێت .

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

02 Nov, 08:20


كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات و داوای دەكات سبەی پشوو بێت

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی، رای گەیاند، شەپۆلێكی بەهێزی بارانی بەخوڕ و هەورەبروسكەی نزم و تەزرە، سەرانسەری ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە، وە بەهۆی بەهێزیی شەپۆلەكە، لە شوێنە نزمەكان و سەنتەری شارە گەورەكانی هەرێم مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

ناوبراو دەشلێت، ئەمە كۆتایی كەشی وشكی بێبارانی وەرزی ئەمساڵی دابارین دەبێت و ناسەقامگیری كەشوهەوا لە ئەمڕۆ ئێوارەوە دەست پێ دەكات، لە درەنگانی شەوی شەموو لەسەر یەكشەم كاریگەری و قووڵبوونەوەی شەپۆلەكە لەسەر ناوچەكەمان زیاتر دەبێت، وە یەكەم شەپۆلی بارانبارینی بەهێز تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی هەولێر، دهۆك، كەركووك، گەرمیان، سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، سۆران و زاخۆ و ڕاپەڕین و كۆیە و دەوروبەری و دەشتی قەراج و كەندیناوە شەمامك و گوێڕ و مەخموور و سەرگەڕان.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە شەپۆلەكە لە ڕۆژی یەكشەم تا دووشەم دەبێت، لە كاتی خۆرهەڵاتن بەدواوە ڕۆژ یەكەشەم دەست پێ دەكات، لە كاتەكانی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەم تا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەم دەگاتە لووتكە، وە لەم چەند ڕۆژەشدا پلەكانی گەرما 5 بۆ 7 پلە دادەبەزن.

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

28 Sep, 16:28


⚫️بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، گەنجێکی بەستۆرە بەناوی (نێچیرڤان حاجی) لەلایەن خزمێکی تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
ناوبراو، دەرچووی زانکۆی جیهانە و ماوەیەکی کەمە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

12 Sep, 14:05


#ئاگاداری
هاوڵاتیان دەکەینەوە کە بنکەی بەحرکە بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، لە بەرواری نێوان (١٤ی ٩ی ٢٠٢٤ تاکو ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٤) هەڵدەستێت بە وەرگرتنی قوتابیان لە هەردوو رەگەزی کوڕ و کچ بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

ووردەکاریەکانی ناونوسین بەم شێوەیەی خوارەوەن:
١. لە ماوەی ئەو (١٠) رۆژەی لە سەرەوە ئاماژەپێکراوە، رۆژانە (دوای نوێژی عەسر لە کاتژمێر 4:00 بو 6:00 بو ئافرەتان و دوای نوێژی عیشا لە کاتژمێر 8:00 بو 10:00 بو پیاوان) لێژنەی تایبەت دادەنیشێت لە بنکە بو ناونوسین و وەرگرتنی قوتابیان.
٢. قوتابی خوار تەمەن (١٠) ساڵ وەرناگیرێت، واتە پێویستە بەرواری لە دایک بوونی قوتابی (٢٠١٥) بێت یان کەمتر، بۆیە پێویستە قوتابی کارتی نیشتیمانی لە گەل خۆی بهێنێت یان رەسمی کارتەکەی لە سەر موبایل پێبێت بو ئەوەی لێژنە دڵنیابێت لە بەرواری لە دایک بوونی.
٣. پێویستە قوتابی خۆی ئامادەبێت لە بنکە لە کاتی ناونوسین چونکە جگە لە تومارکردنی ناوەکەی، لێژنەکە هەڵسەنگاندنیشی بو دەکات بو ئەوەی قۆناغی خوێندنەکەی دیاری بکات.

تێبینی:
ئەو قوتابیانەی نەیانتوانیوە تاقیکردنەوەی کوتایی ساڵ بدەن لە بەر هەر هوکارێک بێت یان دەرنەچوونە لە تاقیکردنەوەکە، دەتوانن لە ماوەی ئەم (١٠) رۆژە سەردانی بنکە بکەن بو ئەوەی لێژنە دووبارە تاقیکردنەوەیان پێبکات، ئەمەش وەک دەرفەتێکە بۆیان کە بتوانن سوودی لێ وەرگرن و دەربچن لە تاقیکردنەوە بۆ یەوەی ئەو قۆناغەی تێیدان ببڕن و بۆ ساڵی داهاتوو بچنە قۆناغی دواتر.

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

20 Aug, 19:24


ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک لەبارەی توندوتیژی و نەخۆشیی زەهایمەر

بۆ ئاگاداریی هەڤاڵانی پەیجەکەمان، ڕای دەگەیەنین کە بەشی رۆشنبیری و هونەری بەحرکە بەهاوبەشی لەگەڵ «بەشی کاری کۆمەڵایەتی/ کۆلێژی ئاداب/ زانکۆی سەڵاحەددین» و بە سەرپەرشتی و پێشکەشکردنی مامۆستای زانکۆ «حەسەن وەیسی مزووری» (مامۆستا ڤێڕاس)، بەنیازن چالاکییەکی زانستی ئەنجام بدەن بە ناونیشانی «وۆرکشۆپێک لەسەر کاریگەریی توندوتیژی، توندوتیژیی دژی منداڵ و، تراوما؛ هەروەها کورتەباسێک لەسەر نەخۆشیی زەهایمەر (ئەلزایمێر) و چۆنێتیی خۆپاراستن لێی».

ناساندنێکی کورت لەسەر وۆرکشۆپەکە

ئەزموونێکی نایاب لەگەڵ وۆرکشۆپێکی ٣ رۆژیمان لەسەر توندوتیژی و تراوما لە منداڵاندا تاقی بکەرەوە، کە لە پێناو پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی قووڵ لەسەر توندوتیژیی دژی منداڵان، تراوما و کاریگەرییە درێژخایەنەکانیان دیزاین کراوە.

زانیاریی گرنگ بەدەست بهێنە سەبارەت بە کاریگەریی تراوما لە نێوان نەوەکاندا، کاریگەریی داینامیکی ڕەگەزی بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی و، تێگەیشتن لە پەیوەندیی گرنگی نێوان ئەزموونی منداڵی و هەڵسوکەوتی داهاتووی. هەروەها ئاماژە بە ستراتیژییەتەکانی خۆپاراستن و پەیوەندیی نێوان شێوازی ژیانت و «نەخۆشیی زەهایمەر» دەدەین.

لەگەڵ ئەم وۆرکشۆپە ٣ ڕۆژییە، بە شێوەی کرداری، خۆت بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستیی دەروونی و مەعریفی ئامادە بکە.

پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونێکی ناوازە بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی درێژخایەن لە کۆمەڵگەکەت. ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە بۆ بەهێزکردنی تێگەیشتنت و دروستکردنی گۆڕانکاریی مانادار لە کۆمەڵگەدا!

شایەنی باسە لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی باوەرپێکراو پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت.

تێبینی:
- وۆرکشۆپەکە بەخۆڕایییە.
- بەشداریکردن بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێیە.
- ئەوەی بەشدار دەبێت، پێویستە ڕێک لە کاتی دیاریکراودا و بەڕێکوپێکی لە وۆرکشۆپەکە ئامادە بێت و پابەند بێت بە کاتەوە، ئەگەرنا، بڕوانامەی پێ نادرێت.
- بڕوانامەکە باوەرپێکراوە و لەلایەن زانکۆی سەڵاحەددین و بەشەکەمانەوە بە بەشداربووان دەبەخشرێت و بەڵگەنایەکی گرنگە بۆ ناو 'CV'یەکەیان.
- هەموو ڕۆژێ «برێک» بۆ بەشداربووان دادەنرێت.

ڕێکەوت: ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە (25-26-2024/8/27)
کات: کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاکوو (١)ی نیوەڕۆ
شوێن: بەحرکە، بەرامبەر تیم مارت، تەنیشت بنکەی پۆلیسی بەحرکە، بارەگای بەشی ڕۆشنبیری و هونەری بەحرکە

بۆ پەیوەندیکردن و ناونووسین (واتس ئاپ و کۆڕەک): 07504497896

هەرچی زووە ناوی خۆت تۆمار بکە، چونکە ڕێژەی بەشداربووان سنووردارە.

20/8/2024
-------------------------------
ڕاگەیاندنی بەشی ڕۆشنبیری و هونەری بەحرکە

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

20 Aug, 11:11


بەهۆی بوونی كێشەی تەكنیكی لەلایەن بەغداوە بۆ سیستمی پاسپۆرت جۆری A ، ئێستە پێدانی ئەو جۆرە پاسپۆرتە راگیراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 19ـی ئاب، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێردا هاتووە، لەبارەی پاسپۆرتی سیستمی كۆن جۆری A ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە كە ئێستە سیستمی كۆن جۆری A وەستاوە.

باس لەوەش كراوە، بە هۆكاری هەبوونی كێشەی تەكنیكی لەلایەن بەغداوە، سیستمی وەرگرتنی پەنجەمۆر و دانەوەی پاسپۆرت وەستاوە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاوی كردووەتەوە، داواكارین لە هاووڵاتییان سەردانمان نەكەن بۆ پاسپۆرتی سیستمی كۆن جۆری A ، لەگەڵ چارەسەربوونی كێشەكە ئاگاداری بڵاو دەكەینەوە.

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

11 Aug, 13:01


گەرانەوەی ناوی ئەو کارمەندانەی بۆ سەر سندوقی دانگدان ناویان تومار کرابو

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

30 Jun, 18:40


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا جارێكی دیكە دەرگای دامەزراندن بۆ كارمەندانی سەر سندووق بكاتەوە و تۆماركردنی پەنجەمۆری ئەو كەسانەی پێشتر كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەكانیان هەبووە دەستپێبكاتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو كەسانەی لە رابردوودا دەرفەتی ئەوەیان بۆ نەڕەخساوە فۆڕمی دامەزراندن بۆ كارمەندانی سەر سندووق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، جارێكی دیكە دەرفەتیان بۆ رەخساوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن لە 4ی تەمموزەوە تا 23ی تەمموز فۆڕمی تایبەت پڕبكەنەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەو كەسانەی لە رابردوودا كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە تا 10ی تەمموز سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ تۆماركردنەوەی پەنجەمۆرەكانیان.

هەواڵ و زانیاری بەحرکە

11 Jun, 07:06


بەپێی ئەو ناونیشانانەی كە لە نەخشەكەدا دانراوە، مووچەخۆران دەتوانن لە 32 بنكەی تایبەت بە ئامێری راكێشانی پارە ATM لە شاری هەولێر مووچەكانیان وەربگرن.