سەڕەڕای هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، حدکا توانی کۆنگرە بگرێ کە هەم شکستێک بوو بۆ رێژیمی تاران -کە تا ساڵێک لەمەوبەر هەرەشەی دەرکردنی حدکا و باقی هێزەکانی رۆژهەڵاتی لە باشور دەکرد- هەم سەرکەوتنێک بوو بۆ حیزبێک کە لێکدابرانی کرد بە یەکگرتن.
لەم مەجالەدا جگە لە خۆشحالی دەربرین قسەیەکی زیاترم نیە. پیرۆز بایی لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دەکەم بۆ ئەم سەرکەوتنە و بە دڵ هیوادارم و گەشبینم کە کۆنگرەی داهاتوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێ.
جارێ وەکوو دیارییەکی بچوک ئەم ویدیۆیە دوبارە بڵاو دەکەمەوە. هەر هێندێک سەرم سووک بێ، بە تێر و تەسەلی قۆناغەکانی داهاتوو شی دەکەمەوە.
https://youtu.be/h7xdUcRFQ74?feature=shared