تاپوی نووسراوە @tapuynusrawe Channel on Telegram

تاپوی نووسراوە

@tapuynusrawe


✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..

بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇

@tapuynusrawe_bot

💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇

@sherko_bekas

@f_z_kurd

@English_for_kurdistan

@abdulla_pashew

🍃🌺

تاپوی نووسراوە (Kurdish)

تاپوی نووسراوە یەکێکە لە بەشی چاوی تەکنەلۆژیا و کارگێریانی ئاستی لە تەلیگرامە. ئەم کانالە بۆ هەموو ئەوانی کۆمەڵانی کورد کە دەتوانن بزانن و بنوسن بۆ هاتنی ئەو بابەتان و پەیوەندی کردنیان. تاپوی نووسراوە کاناڵێکی بەهێز بۆ فێربوونی و گستەگاری بۆ زمانی کوردی. ئەم کانالە چاودێریکراوە لەلایەن کەسێک لە بوتەکان لە تەلیگرام کە پێوەندییان و بەشدارییان بۆ چاودێریی بۆ وشەی نیشاندەکرێت. بۆ زانینی زیاتر و بۆ پەیوەندی کردن:

@tapuynusrawe_bot

هەروەها لەم کانالەدا دەتوانن کاناڵەکانی دیکە لێژنەی تاپوی نووسراوە ببینن:

@sherko_bekas

@f_z_kurd

@English_for_kurdistan

@abdulla_pashew

بەرزی ئەوانی کۆمەڵانی کوردی و دوایین نووسنەر، تاپوی نووسراوە زیندوویی بۆ هاتنی زانیاری نوێ و پەیوەندیی جوانانی کوردی.

تاپوی نووسراوە

24 Sep, 19:27


هونەرمەند خاتوو #فەتانە_وەلیدی


ئەمڕۆ لە سنە، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد

یادیان بەرز و ناویان هەرمان


@tapuynusrawe
🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹

تاپوی نووسراوە

24 Sep, 19:25


🎻گۆرانی :🍁 موژدەی بەهـار🍁

🎵بەدەنگی:هونەرمەند خاتوو #فەتانە_وەلیدی

@tapuynusrawe
🌹🍃🌹🍃🌹🍃

(- من گـــــــوڵی نەوبەهار نیم
- من بوڵبوڵی خۆشخان نیم)۲
(- من زینەت بەخشی باخ و گوڵشەنم، غونچەی بەهاریم
- منیچ بوڵبوڵم ئاشق بە گوڵم،شەیدای گوڵزاریم)۲

(هاوردم مۆژدەی بەهار
گوڵم خستە ناو گوڵزار
بەهـ بەهـ لە بەهــــار)۲

(بەهار فەسڵێکی خوەشە
هەوای دایم دڵکەشــــە)۲

@tapuynusrawe

(هەر بەرگێ گەز شەماڵم
لە دیدارت خوەش حاڵم)۲

(- شەماڵ عەتری من بڵاو ئەکاتەو بە دەشت و کۆسار
- من بۆی تۆم ژنەفت وێنەی دێوانە ڕووم کردە گوڵزار)۲

(ئەشکۆفێم لە وەخت بەیان
نازت ئەکــــــــــێشم بە گیان
بەهـ بەهـ لە بـــــــــــەهار)۲

(بەهار فەسڵێکی خــــوەشە
هەوای دایم دڵکەشــــــــە)۲

@tapuynusrawe

(- من گوڵی نەوبەهار نیـــــــم
- من بوڵبوڵی خوەشخان نیم)۲

(- من زینەتبەخشی باخ و گوڵشەنم، غونچەی بەهاریم
- منیچ بوڵبوڵم،عاشق بە گوڵم،شەیدای گوازاریم)۲

(هاوردم موژدەی بەهار
گوڵم خستە ناو گــوڵزار
بەهـ بـــــەهـ لە بەهار)۲

@tapuynusrawe
🌹🍃🌹🍃🌹🍃🌹

تاپوی نووسراوە

27 Jun, 07:45


کاناڵی کریپتۆی " ئاژە Ai"  بە زمانی #کوردی

ناساندنی چاکترین ئاییردڕاپەکان و
بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان

شرۆڤە و پێناسەکردنی زیرەکی دەستکرد و کۆمەڵێک بابەتی تایبەتی دیکە

𝛰 لاپەڕێکی هەمە ڕەنگ بۆ ژیانی نوێ 𝛰

@Azhe_AI

تاپوی نووسراوە

24 Jun, 18:06


🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#جوانترین_ڕستەی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەو، لە پەنجەرەکەوە، تەماشای دەرەوەی دەکرد؛ لە چاوەکانی ئەودا ڕووناکییەک هەبوو کە تەنیا لە هی منداڵێکدا بەدی دەکرێت کاتێ دەگاتە شوێنێکی تازە، یان لە چاوەکانی گەنجێکدا کە هێشتا کاریگەرە، کە هێشتا حەزێکی زانینی بەرامبەر بە جیهان هەیە چونکە تا ئێستا ژیان برینداری نەکردووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📕 مۆزەخانەی پاکیزەیی
#ئۆرهان_پاموک
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

تاپوی نووسراوە

24 Jun, 15:03


🎵 #مەقام
📝دەمەوێ لەگەڵت بدوێم و...
✍🏻شیعری: #سەلاح_موهتەدی
🎼بە سۆزی دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ـــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔸🔸

تاپوی نووسراوە

24 Jun, 13:05


‌گەر دەنووسم شیعری زەرد و
ڕەنگی ئاڵ
یان کە سێو چنرا بەدەست
ئەوهامی کاڵ

داری بێگانە لە خاکم
گیانی گرد
بۆیه شیعرم هەڵدەنۆشێ
خوێنی تاڵ
ـــــــــــ
#کەماڵ_میرەکی 📚
@tapuynusrawe
🔶🔸

تاپوی نووسراوە

24 Jun, 11:04


🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وتەی_ناوداران
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مەترسن لە ڕۆژێک هەتاو قاش بێت و هەمووان لە سەرمادا بمرین.
بترسن ڕۆژێک بێت
ژنەکان بیانەوێ خۆشەویستیان لە ئێمە پیاوان درێغ بکەن، ئەوکاتە هەمووان لە سەرمادا دەمرین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#چارڵی_چاپلن
#تاپوی_نووسراوه 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

تاپوی نووسراوە

24 Jun, 09:03


🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خۆشەویستەکەم
دەلاقەی خەونت بکەرەوە
بڕیارم داوە ئەمشەویش بێم!

کراسە پرتەقاڵییەکەت بپۆشە
پۆتینە قاوەیییەکانت ببەستە
قژە قەترانیییەکانت بخە سەر شانت و
بە ڕێگادا بڕۆ...

ئەمشەو دەمهەوێ لە بارسێلۆنا پیاسەیەک بکەم
یان لە فێلۆرانس
لەوانەیە دڵت بۆ بورجی "ئیڤڵ" لێبدات
یان شارێکی دیکە
هەر شوێنێ تۆ حەزت لێیەتی
هەر شوێنێ بوو
ناکرێ لەگەڵ چارەنووس بجەنگین
دەلاقەی خەونت مەبەستە
بیکەرەوە...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ن: #عەباس_مەعروفی
و: گوڵستان
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

تاپوی نووسراوە

24 Jun, 07:02


🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

هه‌موو شه‌وێ به‌ نییه‌تی تۆ سه‌ر ده‌خه‌مه‌ سه‌ر سینه‌ی نیشتمان
به ‌نییه‌تی هاتنی تۆ ده‌خه‌وم.
لێره‌وه‌ هه‌موو خه‌ونێ بوو به‌ مه‌حاڵ و
هه‌موو گه‌ردێ بوو به‌ هه‌ساره‌ و
هه‌موو كه‌وتنێ بوو به ‌جێژوانی
هه‌ڵسانه‌وه.
وه‌سفی مه‌حاڵ به ‌زمان ناكرێ
ژنێ وای له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كانی جێژوان نووسیبوو

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#هاوار_تەیب
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

تاپوی نووسراوە

24 Jun, 05:00


💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە
☀️ ٤ی پووشپەڕی ۲۷۲٤ی کوردی

ئازیزم گوڵاو بۆی خۆی کوڵمْ تۆن
ئەر بۆی تۆ نەبۆ بۆی گوڵاو جە کۆن

#شێخ_موستەفای_تەختە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

تاپوی نووسراوە

11 Jun, 17:34


🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

پێش ئەوەی بمرم داوام لە خۆم کرد، دوا ئارەزووت لە ژیاندا چییە؟ بیڵێ تا بۆت جێبەجێ بکەم.
لە قووڵاییی ناخمەوە هاوارێک هەستا، ژیان ژیان بە خۆمم وت واز لەو داواکارییەت بێنە بۆ دواجار پێت دەڵێم: دوایین داواکاریت چییە؟

چونکە هەمیشە ئەوانەی حوکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا دەسەپێنن ئەو پرسیارەیان لێ دەکەن. ئەگەر داواکارییەکی ئاساییت هەیە، فەرموو داوای کە.
دیسان لە ناخێکی قووڵتر هاوارێکی بەرزتر، ژیان، ژیان...
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #کەری_تۆپیو
نووسەر: #عەزیز_نەسین
وەرگێڕان:#عەلی_حەمەدی_برایم
ژمارەی لاپەڕە:۷
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

تاپوی نووسراوە

11 Jun, 14:33


🔹🔶🔹🔶🔹🔶
🆔 @abdulla_pashew
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #گۆرانی: "لێت ڕاهاتووم:
🎼به دەنگی #عادڵ_نادری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم

ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
کۆتایی دێ
ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و
لەبەر دەرگە کۆتایی دێ!

لێت ڕاهاتووم
وەک خەنجەر لە کالانی خۆی.
قەرەج لە ئاگردانی خۆی.
وەک کیژی لادێی کوردستان
لە کلچووک و کلدانی خۆی!

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم

ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە
خەمت نەبێ
کۆتایی دێ
ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و
لەبەر دەرگە کۆتایی دێ!

لێت ڕاهاتووم
وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی.
وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی.

لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕاهاتووم
لێت ڕا هاتووم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هۆنەر: #عەبدوڵڵا_پەشێو
#تاپوی_نووسراوە 📚

🆔 @abdulla_pashew
🔹🔶🔹🔶🔹🔶
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

تاپوی نووسراوە

11 Jun, 12:33


مەجنوون هەمیشە پیاو نییە!
هەندێک جار کچێکی تەنیایە
کە سەردەمانێک لەیلای کەسێک بووە...
ـــــــ
#بەهارە_باقری
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸

تاپوی نووسراوە

11 Jun, 10:32


#وتەی_ناوداران

چون پێویستم بوو پێی
کە خۆشم بوێن و
خۆشیان بوێم
وامدەزانی کە عاشق بووم،
بە واتایەکی تر
خۆم دابوو لە گەوجــی!
ـــــــــــــــــــ

#ئالبێر_کامۆ
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔸

تاپوی نووسراوە

11 Jun, 08:32


🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

چەندە
بێدەنگیی تۆ؛
لەسەر جەستەم
هاوار دەکات.

بە قەت
مەراقی ڕۆژاوابوونی
هەینی
لە گیانی حەوتوودا...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #ئایدین_غولامحوسێینی
و. #پەخشان
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

تاپوی نووسراوە

11 Jun, 06:31


🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

‍ من دەڵێم سەردارى ئێمه
چەته و مافيا و گەلفرۆشن!
دەڵێن نـا نـا، ئەوان ماندوون
بۆ نانى گەل تێدەکۆشن!
من دەڵێم لەبرى شەراب
ئەوان خوێنى گەل دەنۆشن!

لێم پەست دەبن کۆيله و دەربار
ئەوانەى دايمه له کۆشن!
ده تێبگەن هەتا ئێوه
مەڕن، کەڕن، کەلـلە بۆشن!
ئەوان چاکتر دەستيان ڕادێ
چاکتر ئەو گەله دەدۆشن!

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#ئومید_ئەحمەد
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

تاپوی نووسراوە

11 Jun, 04:30


💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێشەممە
☀️ ۲۲ی  جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

چی لە دڵ کەم هەگبەی غەمە و
غەمی تۆشی لە ناو دایە
غەم هات و چوو، نازانم بۆ؟
غەمی تۆشی لێ دەرنایە

#یووسف_حەمە_ڕەشید

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

تاپوی نووسراوە

10 Jun, 18:21


🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک

📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ

من لەمڕۆوە ئاسوودەم.. من لە فیتنەی ئەو جاڵجاڵۆکانە تێدەگەم کە بە بیانووی پیاسەوە لە تەونەکەمان نزیک دەبنەوە... ئیدی تۆ مەچۆڕە دەرێ... تۆ هی خۆمی.. من ڕۆژانە مێشی جوانت بۆ ڕاو دەکەم.. پەپوولەی تازە باڵکردوو.
جۆرەها زیندەوەری بەلەزەت... قەت نامەوێ ماندوو بیت.. ئەی جوانترین زیندانی لەنێو بەندیخانەی عیشقی من..
دەمەوێت تا ماویت خزمەتت بکەم..
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن
نووسەر: #شێرزاد_حەسەن
ژمارەی لاپەڕە: 44
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

تاپوی نووسراوە

10 Jun, 16:21


‍ ‍ ‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی: "گلەیی"
🎼بە دەنگی:
#لەیلا_فەریقی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

دڵم تەمێ بکا
هێندە ناسک نەبێت
گەر نازی بکێشی
چی ئەبێ ببێت؟!

(گلەییم هەیە لێت
ئەم دڵەم چەند ئەژێت
گوناهێکی هەیەبێ لەوەی
دایم بۆت ئەسووتێت)۲

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

گلەییم هەیە لێت
نەرم نیت لەگەڵ ژێت
ئەترسم ئاهی من بتگرێت

گلەییم هەیە لێت
گەر نازم بکێشی
چی ئەبێ چی؟!
ئەزانی چاوم
تەنها تۆ ئەبینێت

گلەییم هەیە لێت
گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵەیێت
هێندە گەروو نەگرێت

دڵم تەمێ بکا
هێندە ناسک نەبێت
گەر نازی بکێشی
چی ئەبێ ببێت؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚
💿: Echoes of the past
📆 2017


@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

تاپوی نووسراوە

10 Jun, 14:19


قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لەناو کورددا نەبوو پەیمان شکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی
ـــــــــــــــــ
مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe