🔸 کچی مناڵی بۆکانی (نیان) بێتاوان ڕۆیشت و بە دڵنیایی ئەمە کۆتا بێ تاوانیش نابێ. تاکوو ئێستە زۆر بابەت ڕەنگە نادیار و لێڵ بن بەڵام ئەمەی دیار و گرینگە ئەوەیە کە ژن و پیاو هەر دوو لە پەروەردەی منداڵدا بەرپرسیارن و نەبوونی یەکیان لەم پەروەردەیەدا قەیران و خەساری دوایی لێ دەکەوێتەوە.
🔸دایک و بابانی خۆشەویست گەر مناڵتان هەیە دەبێ لە خۆتان، لە ژیانتان و لە هەموو هەڵسووکەوتەکانتان ڕاببینن. کۆمەڵگای ئێستەکە زۆر پیس بووە. تکایە مناڵانتان بە هیچ کەسێک مەسپێرن و تا ڕادەی پێویست خۆتان چاوەدێریان بکەن. فێرکاریتان هەبێ لەسەر مناڵەکانتان کە نیشانەکانی دەستدرێژی سێکسی چۆنە.
🔸 تا دەکرێ و هەڵدەگرێ جەوی ماڵێتان بە جۆرێک بێ کە مناڵ بتوانێ بە ڕاشکاوانە هەموو شتێکی خۆی لەکنتان باس بکات. پێیان بفامێنن کە گەر کەسێک ویستی دەست بۆ لەشیان بەرێ و دەستدرێژی بکات چۆن ئاگا بکەن و بە کەسانی نزیکی خۆیانی بڵێن.
🔸 بۆ ئەم بابەتەش تکایە بە خراپە باسی هیچ شارێکی کوردستان مەکەن چونکە دارێک گەر حاسڵەکەی کرمێ بێ میوەکەی دەوەرێنێ نەک دارەکەی! چاک و خەراپ لە هەموو شوێنێک هەیە و بێگومان بۆ ئەم ڕووداوەش هیچکام لە شارەکانی کوردستان بە خەراپە باسیان ناکرێ و مێژووی پێشیینەیان بە ڕەچەڵەک لەپشتە.
🔸 لە کۆتاییدا دەبێ ئاماژەش بەمە بکەین کە پەروەردەی سێكسی ڕێگریە لە ڕوودانی زۆرێک لە کێشەکانی ناو کۆمەڵگا لە کێشەی مناڵانەوە بگرە تا کێشەی خێزانی و یەکسانیی ژن و پیاو و …هتد. پەروەردەی سێکسی شتێکی هەڵە نییە ئەگەر بە پێی تەمەن و لە چوارچیوەیەکی زانستی سنوردار کە لەگەڵ کۆمەڵگا بگونجێت؛ بدرێتە دەست مناڵەکان.
🔸 لە تەمەنی یەک بۆ سێ (١-٣) سال مناڵ دەبێت ناوی شوێنە هەستیارەکانی خۆی بزانیت بە ناوی راستی نەک ناوی خوازراو، ئەوە مناڵە لە زۆر شت دەپارێزێت. دڵنیا بن بە پەروەردەی سێكسی(جنسی) مناڵان و مێرمناڵان ؛ دونیایەکی ئەمنتر و سڵامەتتر بۆ نەوەی داهاتوومان دروست دەکەین.
✍🏻 ئارام هیدایەت نیا
1403/11/02
🆔 Join ➣ @Hewal