ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat @englishquote1 Channel on Telegram

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

@englishquote1


Promotional Article for ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat Telegram Channel (Kurdish)

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat is a Telegram channel dedicated to spreading positivity and inspiration through quotes in the Kurdish language. With a focus on uplifting messages and motivational words, this channel aims to brighten the day of its subscribers and encourage them to live their best lives. Whether you're looking for a daily dose of motivation or simply want to start your day on a positive note, ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat has you covered. The channel's quotes cover a wide range of topics, including love, success, happiness, and personal growth. So, if you're in need of some words of wisdom or a little pick-me-up, be sure to join ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat on Telegram today!

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

24 Nov, 05:50


تەجویدێکی کرداری فێربە پیتی باء: 2

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

06 Nov, 08:42


تەجویدێکی کرداری فێربە پیتی ئەلیف: 1

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

04 Nov, 14:51


(پێشەوا وئیمامی ئەهلی سوننەت وجماعەت ئەبوالحسن ئەشعەری بناسە ؟!؟!)
      پ.د. حەسەن موفتی
===
شێخ أبوالحسن پێشەوای ئوممەت
واتە (ئەشـعەری) چـرای هیدایـەت

حەفیـدی ئەلمەع هاوەڵـی (نەبــی)
(ئەبوو موسایە) یـەمـانی، بەصـری

ئوسوەی جووانی ئەربابی(تحقیق)
شێری مەیدانی(تدقیق) و (تنمیق)

پەندیار دانشمەند باعیلم وتەمکین
رەحیقی میسـکی نـاوازەی ئەمیــن

زاهیـد (مُتّقِـي) بە شەرع (مُهْتَدِي)
گشت ئەهلی سوننە بەئەو(مُقْتَدِي)

قـودوەی زانـایـان سـەلـەفی سـاڵح
دڕکـی نێو چـاوی گومـڕاهی طـاڵح

فەخرە، زاتێکی وەک ( بـاقـلانــی )
بفەرموێت "بەسە بۆ من بە جوانی

گـەر لـە عیبارەتی (ئەو) ببم حاڵی"
ئەوەیە پایە، و شەئـن، و کـەمـاڵـی

تۆش ئەگەر بۆ دین راسە عەوداڵی
ڕێگـەی وان بگرە، تـا نەبیت خـاڵـی

ئەوخاوەن (سێسەد)ریسالەی ناواز
هـاتـە مەیدانـێ وەک پڵـنـگ و بــاز

بە ( ئیبانە ) کەی ئیبانەی دین بـوو
بە ( مەقالات)ی ڕاستی رۆشن بوو

تێـکۆشـا دژی زەنـدیــق و مولحیـد
بـەرزیکـردەوە ئــاڵای مووەححیــد

تەفـر وتـونـای کرد گـروپـی گومــڕا
لـە نـاوی بــردن ئـەفـکـاری بـــەد ڕا

تەدوینـی ( عیلمی عەقائید )ی کرد
تەبویبی هەرسێ ئەقسامی لێ کرد

بە بەڵگەی نەقڵی پاشـان بە عەقلی
بیـروبـاوەڕی تەوضیـح کـرد جـەلی

لە سەر قاعیـدەی تەنزیهی ئـەحـەد
بـە جۆرێک لائیق بە زاتـی صەمـەد

( إلٰهیّـــات )ی هەمـوو دیـاری کــرد
( نبّـوات )یشی گشت نومایان کرد

(مغیبات) یشی سەلماند بە دەلیل
هەموو بابەتێ بە دەق و (تأصيل)

فەرموی(إمتثال)ئەحکامی (شارع)
واجبــە، واجـــب، ( فَـلا تُـنــــازِع )

ئـەفعالـی (باری) مـوعەلـلـەل نیـیە
بەهیچ غەرەضێک موعەلـلەق نییە

لەنێوان(ئیفراط،تەفریط)ی سەقیم
دایمەزراند رێگای زۆرچاک وسەلیم

واتـە: مەنهەجــی ئیعتیـدالـی راس
هێنایە بەرهەم، ئەو زانای خواناس

نـەیـاران بـوونــه پـەنــدی زەمـانــە
بۆ ئەهلی ئیسلام وەک رۆژ عەیانە

ئـەتۆیش هەی نەدان ناپاکی دامـاو
لە قوڕا چەقـاو بەدبەختی فەوتاو

بـە پـارە و دۆلار دوژمـنـی غـەددار
دەتـەوێ عـەوام ناڵ بکەی دووجار

ئەتەوێ مێشکی پوچی بێ مەغزت
لە شاخان بدەی بەتاڵ کەی لوغزت

مێشکت دەپژێ خۆ چ سەوزناکەی
رێگەی راستبگرە جەهل هەتا کەی

(حسن) بۆ خودا حەقّی بەیان کرد
گرۆی ئیبلیسی تێکڕا گوێ لەق کرد

خـوايـــه،  بـەردەوام سـتایـشی تـۆ
واجبـە بۆمـان بـە هـۆ، یان بێ هـۆ

وا ڕێگەی ڕاستت پێ نیشان داوین
لە مەیدانی حەق بتـەو  وەستاوین

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين..

            العبد الفقير
أ.د. حسن ابن الشيخ خالد المفتي
أربيل - كوردستان - العراق
١ جمادی الأولى١٤٤٦ك = ٣-١١-٢٠٢٤

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

09 Oct, 20:21


ئەشاعیرەکان چ خزمەتێکیان بە ئومەتی ئیسلامی کردووە

دکتۆر لوقمان بەحرکەیی

#HijranBarznji

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

16 Sep, 16:26


وەڵامێک بۆ نەیارانی سوونەت لەسەر زاتی پێغەمبەری خوا ﷺ

خوای گەورە لە قورئانا تەنها وەسفی ریسالەکەی پێغەمەر ناکا، وەسفی زاتی پێغەمبەرەکا، وەسفی چاوی ئەکا (مازاغ البصر وما طغى) وەسفی دڵی ئەکا (ما كذب الْفُؤَادُ ما رأى) بۆ ئەوەی نەڵێن پێغەمبەر هات و ڕۆیشت و ریسالەکەی پیرۆزە، پێغەمبەری خوا خۆی چی پیرۆزەیەکی تیایە؟ ئەگەر زاتی پێغەمبەر خۆی پیرۆز نیە، بۆ خوا باسی سینەی پێغەمبەر ئەکا (الم نشرح لك صدرک) بۆ باسی زبانی پێغەمبەر ئەکا (ما ينطق عن الهوى إِنْ هُوَ إلا وَحْيٌ يُوحَى) بۆ باسی چاوی موبارەکی ئەکا، بۆ باسی دڵی پێغەمبەر ئەکا، ﷺ بۆ وەسفی زاتی پێغەمبەر ئەکا کە پێغەمبەری خۆی یەک پارچە نوورە (قَدْ جَاءَكُم مِّنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ) خوای پەروەردەگار (اللە نور السموات والارض) قورئانەکەش کە فەرمایشت و کەلامی خۆیەتی هەر نوورە پێغەمبەرەکەی ئێوەش یەک پارچە نوورە. حەزرەتی عایشە ئەفەرموێت خەریکی دەرز و درومان بووم چراکەم لێکوژایەوە و دەرزێکەم لە دەست کەوتە سەر عەرز لەبەر تاریکی هیچم پێ نەکرا لەو لەحەزە پێغەمبەری خوا هاتە ژورەوە ئەفەرموێ وڵڵا وەکو ڕۆژ هەڵبێ ژوورەکە ئەوها ڕوونەک بوویەوە ژوورەکە ڕووناک بوویەوە و دەرزێکەم دۆزییەوە خوا وەسفی پێغەمبەر ئەکا، ئەوانەی کە ئاوەها پێغەمبەریان ناسیوە، ئا ئەم نووریەتییەی پێغەمبەر ﷺ بە چاوی سەری خۆیان بینوویانە.
د.ئیبراهیم هەرشەلی

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

16 Sep, 06:10


سۆشیاڵ میدیاکانی ڕۆشنایی سوننەت:

https://www.facebook.com/profile.php?id=61555888240409&mibextid=LQQJ4d

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

14 Sep, 20:41


گفتۆگوی نێوان ( ملا حوسێن مارونسی ) زانا و عەلامەی بادینان  لە گەل شیخ ( عبدالعزیز ابن باز ) مفتی وەلاتی سعودیـــە لەسەر بابەتی مەولود ...
مامۆستا مەلا ناطق ئاکرەیی پێش نوێژ ووتار خوێن

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

01 Sep, 18:57


زانا ومەلاکانی کورد ئاوا بوون: زانستێکی زۆریان هەبوو خواناس ودیندار وئەهلی عیبادەت بوون ... ومجاهد بوون وتەنها لەخوا ترساون ... خاون شەرم وحەیایەک بوون خەڵک پێیان سەرسام بووە ...
حیکایەتی مامۆستا مەلا عبدالله ی بەحەرکەیی رحمه الله تعالى رحمة واسعة ...

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

01 Sep, 16:51


دایکێک کە ناتوانێت بنووسێت و بخوێنێتەوە، بەم شێوەیە هەستی خۆی دەردەبڕێت کاتێک دەزانێت سیستەمێکی کوردی هەیە قسەکانی بنووسێتەوە و بۆی بخوێنێتەوە.

ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام:
https://t.me/AsosSoftSTT_bot

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

27 Aug, 11:54


ئەدەب وڕێزی هاوەڵان

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

24 Aug, 12:39


بسم الله الرحمن الرحیم

📢موژدە بۆ ئافرەتانی خوازیاری زانستە شەرعیەکان

بۆ هەموو ئەو خوشکانەی دەیانەوێت وانەکانی حوجرە بخوێنن و نازانن لە چ مەدرەسەیەك بخوێنن ...

ئەگەر دەتانەوێ لە ماڵەوە لە ڕێگەی ئۆنڵاین خۆتان شارەزا بکەن لە زانستە شەرعیەکان ویاسا و ڕێسا ئیسلامییە جوانەکان بۆ ئەوەی ئێوەش نەوەی ئایندە پەروەردە بکەن لەسەر ڕاستـترین ڕێگا کە ڕێگای ئەهلی سوننەت وجەماعەتە ...

‌ حوجرە و مەدرەسەی ئیمام محمدی کوڕی ئیدریسی شافعی بەشی ئافرەتان کراوەتەوە لە ڕێگای #ئۆنڵاین
کە تێیدا وانەکانی حوجرە لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕ لە بابەتەکان دەگوترێتەوە ...

بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەر و مودەڕیسی حوجرە: دکتۆر لوقمان بەحرکەیی ...

لینکی گرووپ:
https://t.me/+00VSxNI5-RMzZmNi

🕌 (حجره خواهران)
•✫┈•✾•🌷🌴🏡🌴🌻•✾•┈✫•
https://t.me/DarTajweedTurkumani/46118

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

18 Aug, 10:24


هەر کەسێک بە هەر پلەیەک قسەی نەشیاو ودەم درێژی بکات بەرانبەر رسول الله ئەوا ئەو کەسە دەچێتە ناو زبڵدانی مێژوو ... لە دونیا پێش قیامەت ڕوو ڕەش دەبێت وسوک وڕسوا دەبێت ...
هەر کەسێک رسول الله ی خۆش بوێت ولەسەر بەرنامە ومەنهەجەکەی بێت ئەوا لە دونیا پێش قیامەت سەرکەوتوو وسەرفراز دەبێت نمونەی هەردولامان زۆرە ...

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

16 Aug, 15:58


چەند وتەیەکی گرنگ لەبارەی شەهید کردنی ئیسماعـــیل هەنییــە رحمه الله تعالى رحمة واسعة

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

11 Aug, 12:16


پەیوەندی نێوان کوڕ وکچی نامەحرەم

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

06 Aug, 14:59


چەند بابەتێکی گرنگ بۆ فقێیانی خۆشەویست لەبارەی مەنهەجی حوجرە وچۆنیەتی خوێندنی مەلایەتی وبوون بە زانای گەورە

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

04 Aug, 16:20


شێخی شەهیدان موجاهیدی گەورە شێخ ئیسماعیل هەنیە

ڕۆشنایی سوننەت Roshnai Sunat

29 Jul, 10:04


گەیشتن بە خزمەتی زانایان نیعمەتێکی:خوای گەورەیە ... لە خزمەت گەورە زانای جیهانی شێخ محمد حسن هیتۆ
https://www.facebook.com/share/p/rJWCafMiZFmn5hna/?mibextid=oFDknk