نوستالۆژیا ♡ @nostalozhia Channel on Telegram

نوستالۆژیا ♡

@nostalozhia


نوستالۆژیا ئینکارییە، ئینکاری کردن
لەبەردەستەیەکی ئازاربەخش!

ــ

تێبینییەکی بچووک؛
ئەو نوسینانەی ئێرە تایبەتن،
ئەگەر بردت ناوی چەناڵەکەشم بنووسە.


بۆ هەر سەرنجێک .. @Edres_Khalls
🌻

نوستالۆژیا ♡ (Kurdish)

نوستالۆژیا ♡ چاوی ترین کەنالەکە بۆ هونەرمەندیی نوستالژیا و یادەگیریی هەموو جەرەکانی گشتی، لەم کەنالەدا دەتوانیت ویڵایەتی بڵاوناسی بدەیت، هەموو ڤیدیۆ، ئۆدیۆ، وانەکانی کەنالەکە بەشێک پڕکەو بڵاوناسێ تا زانیاری زیاتر بەردەستبێت. ئەم کەنالە بۆ هونەرمەندیی نوستالژیا و یادەگیریی فیلم و موسیقی بەربژاردەکات کە لە هەموو گۆشەکانی دنیا بەربژاردە دەبێت. ئاگاداری: ئەم کەنالەکە پەخشی خۆنییە، بۆیە بەزناسی لاوێکی بەکارهێنەرەکانی کەنال ئەیڤە بکەن.

نوستالۆژیا ♡

17 Feb, 06:42


لە دۆزەخ و دەریا قوڵەکان دوات ئەکەوم ، بۆ سەر خاچ ، بەندینخانە ، ناو گۆڕ ، ئاسمان ..
پێم باشترە بمرم ، نەوەک لەوەی ڕۆژێک گومان لە هەستی من بکەیت ...




🌻

نوستالۆژیا ♡

16 Feb, 21:01


چاوەکانی هێندە جوانن کە سەیریان دەکەم قەیرانی وشە لام دروست دەبێت …




💚

نوستالۆژیا ♡

15 Feb, 20:00


نه‌بوونی ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ له‌ نزیكته‌وه‌ بێ ، ده‌بێته‌ هۆكاری نه‌بینینی هه‌موو كه‌سانه‌یش ؛
كه‌ له‌ نزیكته‌وه‌ن …





🌻

نوستالۆژیا ♡

15 Feb, 15:20


گەر بزر بووی ، بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست ، بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بی ، بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە چێ بتەوێ ، بەس بتەوێ ...


فەرهاد پیرباڵ


🌻

نوستالۆژیا ♡

14 Feb, 19:58


وە ئێستاکەیش ماوەیەکی زۆرە کەوا هیچ قسەیەکمان نەکردووە خۆ ئەگەر بمرم گلەیی لەهەموو پەنجەکانت دەکەم …





🌻

نوستالۆژیا ♡

14 Feb, 15:53


بمگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو بۆ ئەو شەوەی ناوی تۆم پرسی …




🌻

نوستالۆژیا ♡

12 Feb, 21:57


بچین بخەوین ، بەڵکو سبەینێ لەنێو بەلەمی یەکێک لە تابلۆکانی ئیڤازۆفسکی ، لەنێو دەریایەک ، کە ھەر چواردەوری تەمومژە و ھیچ دیار نیە ، خەبەرمانبێتەوە ...






🌻

نوستالۆژیا ♡

12 Feb, 21:17


دڵم هێند تەنگە
هەر جێی تۆی دەبێ و بەس …




🌻

نوستالۆژیا ♡

12 Feb, 14:02


ئەترسم من بڕۆم و تۆ بگەڕێیتەوە ،
ئەترسم لەبیرت بکەم و تۆ پەشیمان بیتەوە
ئەترسم لە دڵم دەرت بێنم و ئەوسا من بکەومەوە یادت ، ئەترسم چاوەڕێت بم و تۆ هەرگیز نەیەیت …





🌻

نوستالۆژیا ♡

11 Feb, 21:23


من ڕەنگی چاوانتم
بە مەرگیش لێت جیانابمەوە ...




💚

نوستالۆژیا ♡

11 Feb, 16:54


ئەزیز ، لە رۆژی لە دایکبوونی خۆمدا ، لێرەوە لە بری تۆ باوەش بە خۆمدا دەکەم و پیرۆزباییەکی گەرم لە خۆم ئەکەم ، مۆمێک دادەگرسێنم و لە بری تۆ نیازێک لەو دڵە غەمینەم ئەنێم و فوووووو لە بیست و دووەمین مۆمی تەمەنم ئەکەم ، تۆ لێرە نیت بەڵام لێگەرێ ئازیز ، لێگەرێ پیرۆزە ئیتر …





🌻

نوستالۆژیا ♡

10 Feb, 21:17


خۆزگەم دەخواست لە باوەشت مردبام …



🌻

نوستالۆژیا ♡

06 Feb, 17:52


یانزە ساڵانێک بووم چووینە گوند بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە ماڵی باپیرم ماینەوە ، ھاوین بوو بەڵام چەترێک بە حەوشەکەوە ھەڵواسرابوو لە سووچێکا ، نەزانبووم تەواوی ھەفتەکەم لەگەڵ چەترەکە بردە سەر بە ھیوای ئەوەی باران ببارێ ، لە کۆتایدا باپیرم وتی ڕولە گەورە ئەبیت و ئاشقێکی گەمژەت لێ دەر دەچێ، کە ھەموو ژیانت چاوەڕێی ڕۆشتوویەکت دەبی ، نەزانبووم ئەوکات نەمزانی مەبەستی چیە ، ئێستا بۆم دەرکەوت ، کە قەرار نیە ھەر کاتێک چەترت ھەبوو باران ببارێ ، ھەر کاتێک ڕۆشتوویەکت خۆشویست بگەڕێتەوە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

05 Feb, 21:03


سڵاوێك لەو تاریكستانەوەی بۆمت خوڵقاند
ئێستا تۆ باشیت ئەی فریشتەی من …




🌻

نوستالۆژیا ♡

04 Feb, 16:08


یوسفی ونبوو دیسان دێتەوە کەنعان ،
غەم مەخۆ .. ماڵی غەم ڕۆژێك دەبێ بە گوڵستان ، غەم مەخۆ ..


| حافزی شیرازی


🌻

نوستالۆژیا ♡

04 Feb, 13:06


گەر تۆ منت لە یاد بێت ، ئیتر بەلامەوە گرنگ نییە ئەگەر هەمووان منیان بیر چووبێتەوە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

03 Feb, 18:04


تۆ شەرابی منیت
تا زیاتر لەدڵمدا هەڵتگرم
خۆشترم ئەوێیت …



💚

نوستالۆژیا ♡

30 Jan, 20:03


دەرگایەکم دەوێ ،
بمباتەوە ناو کۆڵانەکانی خۆشبەختی ،
دەرگایەك ،
بەسەر برینەکانی یادەوەریمدا دابخرێ ،
دەرگایەك ،
بەجۆرێك بکرێتەوە لەناو خۆڵەمێشی تەنیایدا ھەست بە گەرمای بوونم بکەم …




🌻

نوستالۆژیا ♡

30 Jan, 07:07


ڕات چییە بە نهێنی یەکمان خۆش بوێت
هەموو دونیا وا بزانن دوژمنین …



🌻

نوستالۆژیا ♡

29 Jan, 16:37


ئەمڕۆش وەک ڕۆژانی دیکە چاوەڕوانت بووم ، قەرار نییە بێیت و بێدەنگی بشکێنی …






💚

نوستالۆژیا ♡

28 Jan, 21:58


بۆ نایه‌یت ..؟!
بێده‌نگیه‌كه‌م بشكێنیت و
ته‌نیاییه‌كه‌م
تێك و پێك بده‌یت !



🌻

نوستالۆژیا ♡

28 Jan, 19:23


زۆر باش دەزانم کە تۆ من لەبیر ناکەیت ، ھیچ کەسێک ناتوانێت کەسێک لە یاد بکات کە ھێندە خۆشەویستی پێ بەخشی بێت ، دڵت ھەرگیز ناتوانێت لە یادم بکات ، لەوانەیە لە یادەوەریت بچمە دەرەوە ، بەڵام ھەرگیز ناتوانیت لە یادم بکەیت ..
لە ژاوەژاوی ڕۆژێکدا لە ناکاوێکدا منت دێتەوە یاد، لە شەوێکدا دێمەوە یادت کە کەسێک لەپێشتەوە دەڕوات شێوەی لە من دادەدات لە رۆیشتنیدا ، دەنگم بۆ ھەمیشە دەزرینگێتەوە لە گوێیەکانتدا ، ھەرچیەک بکەیت ھەرگیز ناتوانیت لە یادم بکەیت …




🌻

نوستالۆژیا ♡

28 Jan, 17:08


من پێت ناڵێم تۆ بێوەفای ،
تۆ دڵ ڕەقی ، خۆپەرستی …




💚

نوستالۆژیا ♡

27 Jan, 20:06


شەو درەنگە ئاسمان عەبای ڕەشی داداوە بە خۆیدا ، ڕوم لە ئاسمانە زۆر لەو ئەستێرانە قووڵ بوومەتەوە ، ئەڵێی چاوی تۆیە ئیلھامی جوانی بە مێشکما ئەھێنێ ، ئاگام لە خۆم نەما وەک مناڵ کەوتمە ژماردنیان ، نزیکەی ھەزارو نیوێک ئەستێرەم ژمارد ، ھێندەی ئەوانەی ژماردم نا ھێندەی ئەوانەی نەم ژماردن خۆشم دەوێی …




🌻

نوستالۆژیا ♡

27 Jan, 13:12


تۆ ئەو کەسەیت کە لە هەموو چاوتروکانێک ڕوخسارت ئەبینم ، تۆ جوانی و هیوایت …



🌻

نوستالۆژیا ♡

26 Jan, 20:21


وەکو پەیکەرێکم کە ڕوو لە ئەشقی تۆ دروست کرابم بۆ ئەبەد ناتوانم ڕوو لە ئەشقت وەرگێڕم …




💚

نوستالۆژیا ♡

25 Jan, 10:35


تۆ بێدەنگ دەبیت و هاواری زەمەنم نابیستی ، ڕۆژێک دێت من بێدەنگ دەبم و تۆ ئەو ڕۆژە بۆ یەکەمجار لە مانای درەنگ کەوتن تێدەگەی …





🌻

نوستالۆژیا ♡

24 Jan, 21:35


قسەی فەلسەفەییم بۆ مەکە تەنها وەرە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

23 Jan, 20:43


ئاوارەبوون ..
بەم شێوەیەش ناخۆش نەبوو کە داپیرم باسی دەکرد ، ئەسڵەن من پێم خۆشە چیتر دڵم ڕوو لە ھەرێمی سینەی من نەکاتو ھەر ئاوارەی لای تۆبێ …





💚

نوستالۆژیا ♡

23 Jan, 19:50


هیچ شتێکی نوێم پێ نیە بۆ نووسین
تەنها ئەوە نەبێ کە زیاتر ماندوو بوومە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

22 Jan, 16:15


منیش هێندە ساویلکە بووم ، خێرا کەوڵی دڵم کردەوە " پێموابوو متمانەیەکی دوولایەنە لە نێوانماندایە " ئێستا تێگەیشتم کە متمانایەکی ئاوا لە گۆڕێدا هەر نییە ، چونکە لەو پەیوەندی مندا ، بمانەوێ و نەمانەوێ ، تووشی ئەو کۆسپە نەگبەتییە هەر دەبین ، ئەوە ئێستا تووشی بووین ! ئیتر مەحاڵە و گەشتوینە کۆتایی !




🌻

نوستالۆژیا ♡

22 Jan, 09:00


خۆشم ده‌وێی
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆشت نه‌نوسم
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشت نه‌ڵێم …




💚

نوستالۆژیا ♡

17 Jan, 20:32


ئینسان دەتوانێ بەم جوانییەوە دنیا بهەژێنێ ، شۆڕشێک بەرپا بکات ، بەڵام من وازم لە دنیا هێناوە ، چاوم لە دنیا پۆشیوە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

12 Jan, 10:22


من دەزانم تۆ ناتوانیت ببیتە ھەموو نوسینێک بەڵام بڵێم چی کە لە مندا ھەموو خەیاڵ سەرقاڵی تۆیە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

10 Jan, 19:55


بەڵێ کە تۆ مردیت ..
چیرۆکەکان ، خەندەکان ، شادیەکان ، ڕەنگەکان مردن هەر کە تۆ مردی منیش شێت بووم ئاوابوو بەڵام تۆ بە هیچ کامیانت نەزانیی …


ساوین علی



🌻

نوستالۆژیا ♡

10 Jan, 13:17


شتەکانت زۆر خۆشنەوێن ، چونکە لە کۆتاییدا بەجێت دێڵن …


🌻

نوستالۆژیا ♡

09 Jan, 16:48


شیعر تەنیا قسەی هەلەق و مەلەق و وڕێنە و هۆنینەوەیە ، پیشەکی بێ دەسکەوتە ، شیعر نووسین بۆ منداڵانی مەکتەب باشە .. بەس ئێوەی لاوان پەلکێشی نێو نەخۆشخانەی دەروونی دەکات !




🌻

نوستالۆژیا ♡

09 Jan, 14:51


دڵدارە هەرە ئەزیزەکەم
زۆر دەمێکە قسەیەکمان لەگەڵ یەکدا نەکردوە ئەگەر منت بەم شێوەیە ببینیایە خۆشت دەویستم …



🌻

نوستالۆژیا ♡

08 Jan, 18:14


وەک هاوڕێیەک تۆم زیاتر لە ئەو خۆشدەوێ ، تەنانەت هەستی پێدەکەم و دەشزانم کە بەبێ تۆ توانای ژیانم نییە ، تۆ بۆ من پێویستییت ، پێویستم بە ڕۆح و دڵی پاکتە …





🌻

نوستالۆژیا ♡

08 Jan, 15:59


دەزانم ماندووی ، بەڵام وەرە ئیتر ئەمە ڕێگاکەیە …


🌻

نوستالۆژیا ♡

04 Jan, 20:01


دەمێکە من دەتانناسم و دزەم کردۆتە قووڵایی ڕۆحتانەوە ! خۆپەسندییەکی بێڕادە دەوری ئێوەی داوە ، ئێوە خۆتان بەوەوە هەڵدەکێشن کە گوایە خاوەن ژیری و زیرەکییەکی بێوێنەن ، کەچی لەوەش بێئاگان کە هەرخودی ، خۆهەڵکێشان بۆخۆی نیشانەی نەزانییە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

04 Jan, 15:25


هیچ سەیر نییە ، لە نێو خێڵی ژناندا هی وا هەیە دەکەوێتە داوی ئەشقی کەرێکەوە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

02 Jan, 20:25


مرۆڤ دەخوازێ لەناخی دڵەوە ، ئاشق بێ ، ئەو قسەیەشت زۆر جوانبوو ، زۆر دڵخۆشم کە بۆم دەرکەوتووە ئەوەندەت ژیان خۆشدەوێ و لەلات شیرینە ، پێموایە چاکتر وایە هەموو کەسێک لە دنیادا ژیانی لە هەموو شتێک خۆشتر بوێ …


بۆ مــن ..


🌻

نوستالۆژیا ♡

01 Jan, 21:09


لەوانەیە هەموو رۆژێک نەتبینم بەڵام ، هەموو رۆژێک خۆشم دەوێیت …



🌻

نوستالۆژیا ♡

01 Jan, 20:41


من حەزم لە ژیانە ، بەو پێیەش درێژە بە ژیان دەدەم ، تەنانەت ئەگەر بڕواشم بە نەرمی جیهان نەبێ ، حەزم لە پشکووتنی وردە چرۆی بەهارانەیە ، ئاسمانی ساماڵم خۆشدەوێ ، هێندێ مرۆڤم خۆشدەوێ ، هێندێ لەو کەسانەی کە جاری وایە بێ ئەوەی خۆشمان بزانین بۆ ، خۆشمان دەوێن …




🌻

نوستالۆژیا ♡

01 Jan, 11:47


ڕەنگە گەمژە بێت ، بەڵام دەزانی هیچ چەکێک ناگاتە چەکی ڕوپامایی و ستایش و پیاهەڵدان ، باش و خراپ لێدکی جیا دەکاتەوە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

31 Dec, 21:21


شایەتی ئەدەم کەھیچ خودایەك نیە شایستەی پەرستن بێت بەحەق جگەلە « الله »☝🏻
وە( مُحَمَّدٍ ﷺ) نێردراو بەندەی ( الله ) یە

لە ھەموو کاتێک و ساتێک وساڵێک شایەتی ئەدەم کە : عیسای کوڕی « مەریەم » بەندەو نێردراوی خودایە ..

ساڵی نوێتان پڕ بەرەکەت بێت دوربن لە ناخۆشی …




🌻

نوستالۆژیا ♡

29 Dec, 12:16


مەبەرەوە بە هاوڕێم ،
گەر لەوبەری شەقامێکەوە منت بینی سڵاوم لێ مەکە ..
بڕۆ بە ڕێگای خۆتدا ،
بڵێ نایناسم ، من باکم نیە، لێت زوویر نابم بەڵام خۆشەویستی مەکە بە چاکە من چاکەت لەگەڵ ناکەم ، من خۆشمدەوێیت …

بەختیار عەلی


🌻

نوستالۆژیا ♡

28 Dec, 10:27


چاوەکانت چەند ڕووناک بوون ، برژانگەکانت چەند خۆشەویست بوون …




💚

نوستالۆژیا ♡

27 Dec, 11:36


مرۆڤی بە شەرەف
نابێ لە هیچ شتێک بترسێ !



🌻

نوستالۆژیا ♡

26 Dec, 19:09


ڕەنگە عەشق هەمان ئەو هەستە بێت کە
دڵەکانتان لە یەك دەگۆڕنەوە ، نا ئارام
دەبیت و ئۆقرەت لێ دەبڕێت لەبەر ئەمەیە
بەبێ یەك هەستێکی ناخۆشتان هەیە ، چونکە
جەستە دەیەوێت دڵە ڕەسەنەکە لەلای بێت …




🌻

نوستالۆژیا ♡

26 Dec, 14:43


لە کوێیت , بیری وجوودت ئەکەم لەلای
خۆم ، کاتێك دەردەکەویت چرایەك لە دڵا
دائەگیرسێت بە ڕۆشتنت نەبێت ناکوژێتەوە



🌻

نوستالۆژیا ♡

25 Dec, 20:06


لەبیرڪردنێك کە ئازارم نەدا ، گەرنا
وەك وانە و پەندێك بۆ ئەبەد لە
زەینم ئەمێنێتەوە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

25 Dec, 16:00


ئەمەوێ ببم بە نەبوونێکی درێژخایەن
هەر کات ناوم هات بڵێن : ئەو دەمێکە
هەواڵی نییە کەس نازانێ لەکوێیە!

نەك درێژخایەن بەڵکو بۆ ئەبەد لەگەڵ
ئەودا


🌻

نوستالۆژیا ♡

23 Dec, 19:51


جووتە چاوەکانت دوو دانە سەربازی خۆپەرستن …



💚

نوستالۆژیا ♡

22 Dec, 21:34


ئەوکاتەی تۆ خەونت بەسێبەری درەختەکانی پیاوێکی نامیھرەبانەوە دەبینی من دارستانێکی سەوز بووم بۆتۆ ، ئەو کاتەی لە بیابانی دڵی پیاوێکی تاریکدا بۆ قومێک ئاوی موحیبەت دەگەڕای من بە دەریا و کەشتییەکانمەوە لە پێشوازییتدا بووم …





💚

نوستالۆژیا ♡

22 Dec, 08:01


پێی بڵێ ئەو قسە جوانە ، ئەو وەسفە ، ئەو پیاھەڵدانەی کە پێت وایە زۆر دووبارە دەبێت بیستنی و شتێک ناگۆڕێت ،
بڵێ .. ھەندێک کات تەواوی ئەوەی کە مرۆڤێک پێویستی پێیەتی یەک ڕستەی جوانە
تا بە تەواوی حاڵی بگۆڕێت و گیانی پێبداتەوە ...


سۆلاڤ


🌻

نوستالۆژیا ♡

22 Dec, 02:40


عیشق ئەگەر عیشق بێت؟
چەشنی زیندانی نیە لە ڕەگەزی ئازادیە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

21 Dec, 11:44


خۆشم ئەوێی ئەی ئەو کەسەی لە کاتە
ناوەختەکانیشدا ئامادەی نۆشینی دەردەکانمی …




🌻

نوستالۆژیا ♡

20 Dec, 21:19


تۆ شەرابی منیت
تا زیاتر لەدڵمدا هەڵتگرم
خۆشترم ئەوێیت …



💚

نوستالۆژیا ♡

20 Dec, 10:30


بەر لەوەی شەو دابێت ، من تەنهام ، بەرلەوەی خۆر هەڵبێت من تەنهام ، بەر لەوەی بەر تەوری زێڕینی هەر بایەک بکەوم کە لە کوشتنی سنەوبەرەکان دێتەوە ، لێرەدا لە چاوەڕوانی هەموو شێوەکانی مردندا دەوەستم و تەنهام ...




🌻

نوستالۆژیا ♡

20 Dec, 09:07


لەدایکبووم ئەو کاتەی چاوە
سەوزەکانی تێکەڵ بە چاوانم بوو …



💚

نوستالۆژیا ♡

07 Dec, 18:31


شەکری ڕۆحم لە چای تاڵی ژیاندا وا
توایەوە ، نە من ئەوم شیرین کرد و
نە ئەو منی هێڵایەوە ...




🌻

نوستالۆژیا ♡

06 Dec, 17:35


ئەوەندە بەسمە لەبیرت بم ، لەبیرا بم
نیە باکم ، وەفات زنجیری گەردنمە ، لە
هەر حاڵا ئەڵێم چاکم …






🌻

نوستالۆژیا ♡

06 Dec, 11:10


پێگەشتوویی بە عەقڵە نەك تەمەن،
تەمەن ژمارەی ڕۆژەکانتە عەقڵیش
دروێنەی تێگەشتن و بیرو ڕاکانت …



🌻

نوستالۆژیا ♡

05 Dec, 15:03


ئیدی دنیا بە دڵی هەموو کەس نابێت ، بۆ هەندێ کەس دەلوێت و بە هەموو ئاواتێک دەگەن و بۆ هەندێکی تریش نایەتە بار و گومڕا دەبن و هەرچی دەکەن و دەکۆشن ، هیچ بەهیچ ناکەن …




🌻

نوستالۆژیا ♡

05 Dec, 10:43


جەنگی کۆتاییت لەگەڵ وڵاتی حریف
نییە بەڵکو لەگەڵ چاوە سەوزەکانی
ئەوە , خودی چەکێکی ئەتۆمییە ...



💚

نوستالۆژیا ♡

04 Dec, 14:16


ئەم ژیانەش عەینی گوڵێکە هەر
گەڵایەکی خەیاڵێکە و هەر دڕکێکیش
هەقیقەتێك …




🌻

نوستالۆژیا ♡

04 Dec, 02:39


چاوە سەوزەکانی خەو تەنگی پێ
هەڵچنیبوو گەرنا چاوە قاوەییەکانم
تەڕ ناکات…



💚

نوستالۆژیا ♡

03 Dec, 17:53


︎ ئەو بەڵێنە ناشکێنم کە وتمان :

سوێند بەوەی گیانی تۆی بەدەستە
سوێند بەوەی تۆی خەلق کردووە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

03 Dec, 05:48


من دەتوانم بۆ چەند ساڵێک
سەیری دیوارێکی سپی بکەم
و بیر لە چاوە سەوزەکانت بکەمەوە …



💚

نوستالۆژیا ♡

02 Dec, 17:30


تەنگە بە بەری تۆ ئەم هەورانە
نزمە بۆ فڕینی سەرت ئەم ئاسمانە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

02 Dec, 14:25


نەبینراوە دڵبەردەکەم چی ئەکەی لەناو
خەونی پەرتەوازەم بهێڵە فەرامۆشت
کەم نەك تا ئەبەد یادت بکەم . . .



🌻

نوستالۆژیا ♡

02 Dec, 11:37


ڕوحم ماڵی چاوە سەوزەکانتە ...







💚

نوستالۆژیا ♡

02 Dec, 05:47


هەموو ڕێگاکان بەرەو لای تۆ دەمهێنن ، ڕێگاکان نازانن کە ئێمە پەیوەندیمان بەیەکەوە نەماوە !



🌻

نوستالۆژیا ♡

30 Nov, 09:56


هەموو شتێک و هەموو چارەنووسێک بەدەست خودایە ، ئەگەر دەنگی گەنم بکەوێتە عەرز و نەمرێ ، بە تەنیا دەمێنێتەوە ، بەڵام ئەگەر بمرێ ، بەرهەمی باشی دەبێ ، ئەمەت لە بیر بێ !




🌻

نوستالۆژیا ♡

29 Nov, 21:39


زۆر لەمێژە ئاگایی خۆمم لەدەست داوە ، ئیدی ئاگام لەتۆ دەبێت ، هەر تۆ …




🌻

نوستالۆژیا ♡

29 Nov, 18:17


تەنیا مرۆڤێکی نەجیب و ڕاستگۆبە ، نەجیبی و ڕاستگۆیی لە پێشی هەموو شتەکانی دیکەوەن ، شەرەفمەندانە بژی و خۆتت لێ نەگۆڕێ ، بەڕاستگۆییەوە ئیشی خۆت ئەنجام بدە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

29 Nov, 08:35


وە ئێستاکەیش ماوەیەکی زۆرە کەوا هیچ قسەیەکمان نەکردووە ، خۆ ئەگەر بمرم گلەیی لەهەموو پەنجەکانت دەکەم …




🌻

نوستالۆژیا ♡

24 Nov, 14:14


من هیچ ئامانجێکی بەرزم نییە ، ناشمەوێ هەمبێت ، هەرگیز هەستم بە پێویستیی نەکردووە ، مرۆڤ بەبێ ئامانجی بەرزیش دەتوانێت بە دڵپەسندترین و خۆشترین شێوە ژیان بەسەر ببات …




🌻

نوستالۆژیا ♡

23 Nov, 21:15


تۆ لە کەس نەچویت ، کەس لە تۆ نەچوو ، کەس وەک تۆ تەنیایی پڕ بە بەری خۆم بۆ نەدوریم …



🌻

نوستالۆژیا ♡

21 Nov, 09:33


کاتێک مرۆڤ بڕیاری ئەنجامدانی کارێکی خێر دەدات ، هەموو شتێک ڕێک دەکەوێ …



🌻

نوستالۆژیا ♡

19 Nov, 13:58


لە کۆتاییدا لە نێوان ئێمە من کە کەمتر خۆشم دەویستی پێشنیارم کرد بەیەکەوە بمێنینەوە ئەگەر لە دوورەوەش بێت ، بەڵام تۆ کە زیاتر خۆشت دەویستم ڕازی نەبوویت بەوە نەبێت کە هەموو شتێک بپچڕێنیت و بۆ هەتا هەتایە کتێبەکە دابخەیت …




🌻

نوستالۆژیا ♡

19 Nov, 08:52


هەموو شتێک بکوژ بوو بەڵام نەمردم …




🌻

نوستالۆژیا ♡

15 Nov, 14:50


هەموو ئەوانە لەبیر بکە ، ئێستا باسی هەڵەکانی خۆت مەکە ، تۆ لەبارەی هەڵەکانتەوە زێدەڕۆیی دەکەی ، با تەنها بیر لە ساتە شیرینەکان و ڕۆژگارە خۆشەکان بکەینەوە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

15 Nov, 07:32


ئەگەر هەموڕۆژێک واهەست بکەی بەیانی دەمرت ڕۆژەکان باشتر تێ ئەپەڕێ ، ئەمڕۆ باشبە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

14 Nov, 20:12


شەوان کاتی خەوتن ئەبم بە فەیلەسووف ، ئەبمە ڕۆمان نووس ئەبمە کتێب ئەبمە شاعیر ئەبمە عاشقو مەعشوق ئەبمە مێژوو نووس ئەبمە مامۆستای وەرزش ، بەڵام ئەوەی ناتوانم ئەوەیە کە ببمە کەسێکی خەوتوو …





🌻

نوستالۆژیا ♡

14 Nov, 19:37


مرۆڤ کاتێک دڵشاد دەبێ هەموو شتێک بە جوانی دەبینێ …



🌻

نوستالۆژیا ♡

12 Nov, 19:03


هەمیشە شتێک هەر دەمێنێتەوە کە نایەوێ بە هیچ جۆرێک لە مێشکت بێتە دەرەوە و بۆ هەتاهەتایە هەر لەگەڵ تۆدا دەمێنێتەوە ، دەمریت و ناتوانی بۆ کەسێکی دیکەی بگێڕیتەوە ، یا بیگوازیتەوە ، لەوەشە ئەو شتەی کە لە دەربڕین نایەت …





🌻

نوستالۆژیا ♡

12 Nov, 12:49


مرۆڤ دەبێت هەلەکان بقۆزێتەوە و چێژ لە ژیان وەربگرێت ، ئێمە ڕۆژێک دادێت کە دەمرین ، بەتەمای چین ؟



🌻

نوستالۆژیا ♡

09 Nov, 19:26


بەجێهێشتنی تۆ شتێکی بە ئازارە ، بەس گۆڕینی شوێنی نیشەجێبوون ، گیانێکی تازە بە بەر هەموواندا دەکاتەوە ، گۆڕینی شوێنی ژیان ، یانی گۆڕینی هەموو شتێک !






🌻

نوستالۆژیا ♡

09 Nov, 17:35


لەنێوان ئەوانەی هاتن و چوون
هیچ کەس وەکو تۆ ئازاری نەدام …




🌻

نوستالۆژیا ♡

07 Nov, 11:43


بەهۆی ئەم ئەشق و ڤیانەی ئێستاتەوە ، لە سۆنگەی ئەم ئازارەوە کە حاڵی حازر دەیچێژێت ، ڕۆژێک دێت لێی بێزار دەبیت ، ڕقی لێ هەڵدەگریت …





🌻

نوستالۆژیا ♡

06 Nov, 21:59


ئەم ئاگرەم بە خاتری تۆ كوژاندەوە
ئەم بێدەنگیەم لەبەر تۆ هەڵكرد …




🌻

نوستالۆژیا ♡

06 Nov, 13:34


دڵم گیرا ، هەستم کرد ئەو کەسەی کە بۆم ئازیز بوو ، خۆشمدەویست و دەملاواندەوە لە چرکەساتێکدا حورمەتی شکاوە ، شەرەفی لە دەست داوە ، هاوکاتیش فرمێسک بە چاوانمادا دەهاتە خوار …




🌻

نوستالۆژیا ♡

06 Nov, 09:59


خۆشەویستییەکەی تۆ لە ڕق دەچێت ، لەوە دەچێ بە جۆرێ تێکەڵ بووبن کە جیاکردنەوەیان ئەستەم بێت …



🌻

نوستالۆژیا ♡

05 Nov, 05:34


من دڵێکی میهرەبانم هەیە ، هەمیشەی خوا دڵساف و دڵپاکم ، ئەوە عەیبی هەرە گەورەی منە ، چونکە ئینسان نابێت هەمیشە دلۆڤان و مێریڤان بێت …





🌻

نوستالۆژیا ♡

04 Nov, 22:43


ڕۆژێک بەبێ ئەوەی بزانیت جلێک ئەکڕیت کە لەو جلەدا دەمریت …



🌻

نوستالۆژیا ♡

02 Nov, 15:41


دەمەوێت کەسێک هەبێت ، کە بتوانم بەلای کەمەوە باسی هەموو شتێکی لەگەڵدا بکەم ، ڕێک وەکو ئەوەی قسە لەگەڵ خۆمدا بکەم …





🌻

نوستالۆژیا ♡

01 Nov, 21:58


ئەگەر هاتیتە خەوم ئەزیزم
شتێک بڵێ بەڵکو ئارام بگرم …



🌻

نوستالۆژیا ♡

29 Oct, 16:15


ئەوا ئیدی گەیشتمە ئەم تاراوگە و گرتووخانەی کە دەبێ ساڵانێکی زۆری تێدا بەسەر بەرم ، لەمە بەدوا دەبێ لێرە ، لەم کاولەدا بژیم ، ئێرە دەبێت بە ماڵم ، بەدڵی تەنگ و دەروونی لێوانلێوی ژان و گومانەوە خۆم بە ماڵەدا دەکەم ، کێ دەزانی چ پێشهاتێک دێتە ڕێم ؟





🌻

نوستالۆژیا ♡

29 Oct, 04:16


گەمژەکان لەم دونیایەدا بێخەمتر دەژین ! گەر هەر بە گەنجی ئەمەم زانیبا ، ئەوا ناوی خۆم لە پێڕستی گەمژەکاندا تۆمار دەکرد …



🌻

نوستالۆژیا ♡

27 Oct, 19:26


سەدان لاپەڕەم لە وەسفت پڕکردەوە کەچی لام نیت ،
لە وێنای ئەو کرێکارانەی ، کە تەواوی خانووەکانی شاریان درووستکرد و خۆیان لە خانوی کرێ مانەوە …






🌻

نوستالۆژیا ♡

27 Oct, 17:03


تەنانەت لە پۆخڵترین و خراپترین و بێکەڵکترین شتیشدا ، بەشوێن جوانی و باڵاییدا دەگەڕام …



🌻

نوستالۆژیا ♡

23 Oct, 15:28


خەڵکانێک هەن ، حەز دەکەن ، وا بنوێنن کە کۆمەڵگە غەدری لێکردوون ، سووکی کردوون ، تا بە دەنگی بەرز گلەیی لە بەختی خۆ بکەن و ژێراوژێر بە پەرستنی بلیمەتی نەناسراو و پەنهانی خۆیان ، دڵنەوایی خۆیان بکەن …





🌻

نوستالۆژیا ♡

23 Oct, 02:20


لەبیرت بێت ئێمە لە بەهەشت نین ، لە دونیای تاقیکردنەوەداین …



🌻

نوستالۆژیا ♡

21 Oct, 17:11


دەمتوانی زۆر لەوە باشتر بم ، دەمتوانی زۆر لەوە زیاتریش بزانم و تێبگەم ، ئەگەر ناوچاوانەکەم بیهێنایە و لە منداڵییەوە چارەنووسم ئاوای لێنەهاتایە …





🌻

نوستالۆژیا ♡

21 Oct, 14:35


چەندەم حەز دەکرد ڕۆژێ دانیشیم و بەباشی هەموو شتێکیان تێگەیێنم ! چەندەم حەز دەکرد حەقیقەتی ڕەسەنیان بخەمە بەردەست …



🌻

نوستالۆژیا ♡

16 Oct, 18:06


تەواو لێی پڕم ، دۆزەخێکت بۆ ساز دەکا کە لە باسا نییە ، تاکە جوانییەک لەودا هەبێ ژنبوونییەتی ، ئەگەریش من ڕێزی لێ دەنێم ، ئەوە تەنیا لەبەر ئەوەیە کە ژنە ، گەرنا هیچ خاسیەتێکی دیکەی تێدا نییە …





🌻

نوستالۆژیا ♡

16 Oct, 13:23


بەم ئازار و عەزابە شاراوەیە کەفارەتی هەموو تاوانەکان دەدەمەوە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

15 Oct, 19:03


کاکی بەڕێز ، ئیدی ئەمڕۆ کەس بە بێشەرمی و زەوتکردنی پێگەی کەسانی دیکە ناگاتە جێگەیەکی باش ، زەوتکردنی پێگەی کەسانی دی بە بێشەرمی ، کاکی ئازیز ، سەرەنجامێکی باشی نییە !





🌻

نوستالۆژیا ♡

15 Oct, 15:27


خولیای ئەشقی تۆم و خۆشمدەوێی ، تەنانەت ئەگەر تۆ خۆشیشت نەوێم ، گوێم لێی نییە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

12 Oct, 15:12


لە ژێر ساپیتەی دۆستدا ، خەوتن لەسەر زەوی ڕووتیش هەر شیرینە و لە هەر شوێنێکدا بێت بە ملکەچی و پێزانییەوە دەخەوێ …





🌻

نوستالۆژیا ♡

12 Oct, 12:32


ئەم دڵە نەرمەی ئێمەش باش تووشی گێڕەوکێشەی کردووین …



🌻

نوستالۆژیا ♡

05 Oct, 16:48


بەم ئەنجامە گەیشتم کە نابێ فریوی ئاسوودەیی ڕواڵەت بخۆم ، چونکە دوور نییە لە قووڵایی ئاوەمەنگەکانەوە شەیتانگەلێک بە ئارامییەوە خۆیان مەڵاس دابێ …





🌻

نوستالۆژیا ♡

05 Oct, 07:53


عەشق ڕووخساری مرۆڤ دەگەشێنێتەوە …




🌻

نوستالۆژیا ♡

02 Oct, 20:29


ئەوە ڕوونە کە تەنانەت بەدخوو و سەرەڕۆترین مرۆڤەکانیش کاتێک کە ئارەزووەکانیان دێنەدی ، بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت نەرموونیان دەبن …




🌻

نوستالۆژیا ♡

02 Oct, 19:37


ئەوان لە ئەشقەکەیاندا وەک دوو دوژمن وابوون کە دڵیان بە یەکترەوەیە …



🌻

نوستالۆژیا ♡

01 Oct, 16:37


ناخۆشترین شت ئەوەیە که پیاو لە ژینگەی خۆی نەژی ، لە ژینگەی خۆی دای ببڕن …



🌻

نوستالۆژیا ♡

30 Sep, 15:09


نازدارترین نەجیبزادە و دەست سپیترین خانەدان پاش ئەوەی ڕۆژێکی تەواو کار دەکات لە سەربازیدا و دەگەڕێتەوە ژورەوە ، بێ چەندوچوون بەردەبێتە نانە بۆرەکەی و مل دەنێ بە شۆربا پڕ لە کێچ و پێشکەکەی سەربازی ، ئەمانە لەو شتانەن کە پیاو بەرەبەرە لەگەڵیدا ڕادێ …




🌻