Garmian Vet Hospital @veterinary199 Channel on Telegram

Garmian Vet Hospital

@veterinary199


تاکە کەنالێکی تایبەت بە پزیشک و قوتابیانی ڤێت ، خزمەت بە بواری ڤێت ئەکات، ئێوەش لینکەکە بۆ هاورێتان بنێرن با داخڵ بن

https://t.me/veterinary199

ONER Dr_zeravan

Garmian Vet Hospital (Kurdish)

گەرمیان ڤێت ھۆسپیتال تاکە کەنالێکی تایبەت بە پزیشک و قوتابیانی ڤێت یانی کریتۆرێکانە. ئەم ھۆسپیتالە ئەو جاراییە دەکات کە کریتۆرەکانی خۆی داواکراو بن لەگەڵ کۆمپانیای ڤیتەرینارییەکانی هەموو شارەکانە. دەتوانن بۆ تۆمارکردن و بڵاوکردنی وەرزی ڤێت یان خوی ژیانی کریتۆرەکەتان بەرزی بکەن. بۆ باسی ھەموو پرسیارەکانتان بەردەوام بەردەستی لینکەکە بۆ ئامادەی هاورێتیتان هات. د. زەرەڤان لە پاریسی ھۆسپیتالەکە بەردەستە. بۆ بەدرێ دەستخستن بۆ قوتابیانی ڤێت یان دوکتۆر هاتن بۆ پەرەپەڕکردنی ساڵان. بۆ زیاتر زانیارییانتان لەسەر ئەم ھۆسپیتالە یان ڤیتەرینار دیاریکراوییەک دۆزئینە بکات لەگەڵ د. زەرەڤان.

Garmian Vet Hospital

18 Jan, 12:47


دکتۆرەکان ئەزانن چ مەسەلەیە 🤣🤣

Garmian Vet Hospital

16 Jan, 19:34


https://t.me/veterinary199

Garmian Vet Hospital

16 Jan, 19:34


کەیسەکان زۆر جار دووبارە دەبنەوە بەڵام مەسەلەی عەرەبی هەیە ئەلێت [ٳعادة ٳفادة] واتە دووبارەبوونەوە سوودی هەیە .
جوێنتی کەناڵەکە بکەن و لینکەکە بۆ هاورێ قوتابی و پزیشك بنێرن

Garmian Vet Hospital

15 Jan, 07:11


Sometimes your survival is in letting go (leaving)

هەندێک جار مانەوەت لە وازهێنان دایە

احیانا تکون نجاتك في التخلي(الترك)

Garmian Vet Hospital

14 Jan, 09:41


بەڕای تۆ ئەمە کارێکی دروستە؟ لە کەرکووک دەستکراوە بە لەنێوبردنی سەگی بێلانە و بە تاپڕ دەیانکوژن


ئایا تەنها ئەمە رێگایی چارەیە؟

Garmian Vet Hospital

14 Jan, 09:40


https://www.facebook.com/share/v/158YcqVtQe/

Garmian Vet Hospital

11 Jan, 09:42


ئەمڕۆ

بەستنی کۆنگرەی دووهەمی سەندیکای پزیشکانی ڤێترنەری کوردستان

بە هیوای کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو و بەرگریکار و پێشەوە بردنی پیشەی پزیشکانی ڤێترنەری ...

د.زێرڤان مسعود /ئەندامی کۆنگرەی دووهەمی سەندیکا

Garmian Vet Hospital

10 Jan, 13:03


ئەوەی لەماوەی ٤٠٠ ڕۆژ ئەمریکاوهاودەستەکانی بە غەزەیان کرد ئێستا و لەماوەی ٤ ڕۆژ بەسەر ئەمریکا هاتەوە..!

"وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ..."

Garmian Vet Hospital

09 Jan, 18:51


السلام علیکم

هاورێیان باوکم نەخۆشە دوعای خێری بۆ بکەن


(أذْهِبِ البأسَ، رَبَّ الناسِ، واشفِ أنت الشافي، لا شِفاءَ إلَّا شِفاؤُك، شِفاءً لا يُغادِرُ سَقَمًا).
(أَعُوذُ باللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِن شَرِّ ما أَجِدُ وَأُحَاذِرُ)

Garmian Vet Hospital

07 Jan, 19:09


Cysticercus ovis چی یە بە کورتی؟


بە سورێژەی مەڕ ناسراوە ، هەوکردنێکی مشەخۆرییە کە بەهۆی قۆناغی کرمۆکی Taenia ovis (کرمی شریتی مەڕ) دروست دەبێت.

سووڕی ژیان :
کرمی شریتی پێگەیشتوو (Taenia ovis)لە ڕیخۆڵەی باریکی سەگدا نیشتەجێ دەبێت دواتر
هێلکە لە پاشەڕۆ دەردەچێت، لەوەڕگا و ئاو پیس دەکات
کرمۆکە لە ماسولکە ئەندامەکانی مەڕ گەشە دەکات.
نیشانەکانی کلینیکی :
1. دەرەنجامەکانی پشکنینی گۆشت: کیسەی بچووک و سپی لە ماسولکەکاندا دەبینرێت.
2. هەوکردنی بە بێ دەرکەوتنی نیشانەکان[Subclinical infection]
3. هەوکردنی توند: دابەزینی کێش، کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و هەناسە تەنگی.

دەستنیشانکردن :
1. پشکنینی گۆشت: پشکنینی لاشەکان بە سەیریکردن و بینینی کیسەکان.
2. سیرۆلۆجی: دەستنیشانکردنی بە ئامێریELISA
3. دەستنیشانکردنی بە ئامێری سۆناری یان تیشک بۆ دۆزینەوەی کیسەکان.

چارەسەری :
پێدانی دەرمانی ژەك وەکو albendazol یان Praziquantel یان niclozamide هەر ژەکێک ئیش لەسەر Tapeworm بکات پێ بدرێت دوایی 14 یاخود 21 رۆژ دووبارەبکرێتەوە.
هەروەها دوورخستنەوەی سەگ و پیسایی سەگ له شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پێدانی دەرمانی ژەک بە سەگەکان ، گرنگیدان بە پاك و خوێنی شوێنەکانیان.


✍️د.زێرەڤان مسعود/پزیشکی ڤێترنەری
Jan 7/2025

Garmian Vet Hospital

02 Jan, 19:23


common causes of diarrhea in kid :

🐐 Infectious Agents :

1. Coccidiosis: Parasitic infection (Eimeria spp.).

2. Cryptosporidiosis: Parasitic infection (Cryptosporidium parvum).

3. Giardiasis: Parasitic infection (Giardia duodenalis).


4. Salmonellosis: Bacterial infection (Salmonella spp.).

5. E. coli: Bacterial infection.

6. Rotavirus: Viral infection.

🐐 Nutritional Factors:

1. Milk replacer or poor-quality milk: Inadequate nutrition.

2. Overfeeding or underfeeding: Imbalanced nutrient intake.

3. Sudden changes in diet: Dietary stress.

4. Inadequate access to water: Dehydration.

#Garmian_vet_hospital
#Dr_zeravan

Jan 2/2025

Garmian Vet Hospital

02 Jan, 17:57


Rumenotomy in cattle

Garmian Vet Hospital

29 Dec, 08:29


خشتەی بێهۆشبەری گشتی
General anaesthesia

Garmian Vet Hospital

29 Dec, 08:28


خشتەی بێهۆشبەری گشتی
General anaesthesia

Garmian Vet Hospital

27 Dec, 16:10


جوێنتی ئەم کەناڵە تایبەت بە چاڵاکیەکان ڤێت بکەن ... کۆمەڵە قوتابیکی زیرەك و چاڵاك بەرێوەدەبەن ئێوەش یارمەتیدەربن و خوێنەری بابەتەکانیان بن...👇👇👇👇

Garmian Vet Hospital

27 Dec, 16:10


https://t.me/VETINFO4

Garmian Vet Hospital

25 Dec, 15:01


پێتان باشە باسی چ نەخۆشیك بکەین ؟؟

لێرەدا ڕای خۆتان بنوسە ئەوەی زۆرتر لایکی بۆ بێت ئەو بابەتە باس دەکەین

https://t.me/+k2ZWZRqSB6I4NTAy

Garmian Vet Hospital

24 Dec, 18:23


بۆ زانیاری زیاتر لە سەر کێشەی زاوزێ گوێ لەو دەنگانە بگرن زۆر بە سوودن .. بەرنامەی راستەوخۆ لەگەڵ بەرێز دکتۆر عباس

Garmian Vet Hospital

24 Dec, 18:17


Repeated estrus (heat) in cattle
کێشەی بەردەوام هاتنە کەڵ لە مانگادا
کێشەیکی باوە لە ناو گاودارییەکان ئەویش بەردەوام هاتنە کەڵ ... هاتنە کەڵی ئاسایی لە مانگادا هەر 21 رۆژ جارێکە ، بەڵام کاتێک تۆشی دووبارەبوونەوەی هاتنە کەڵ دەبێت لە 21 رۆژ کەمتر دووبارەدەبێتەوە و ئاوس نابێت

هۆکاری چیە هاتنە کەڵ دووبارە دەبێتەوە

یەکەم :
ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان و تێکچۆنی وەکۆ
1. کیسی هێلکەدان( Ovarian cysts ) : کیسەی پڕ لە شلە لەسەر هێلکەدانەکان کە هاوسەنگی هۆرمۆنەکان تێک دەدەن.
2. کێشەی کەم کارکردنی Hypothyroidism : کەم کارکردنی ڕژێنی دەرەقی کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی زاوزێ هەیە.
3. بەرزبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجین(Hyperestrogenism)


دووەم :کێشەکانی زاوزێ وەکۆ :
1. سووڕی هێلکەدان( Anovulatory cycles) : هێلکە لە هێلکەدان دەرناپەرێت
2. هێلکەدانێکی ناڕێک(Irregular ovulation) : شێوازی هێلکەدانێکی پێشبینی نەکراو.
3. هەوکردنی منداڵدان(Endometritis)
4.ناتەواوی لە کۆئەندامی زاوزێ( Cervical , vaginal) .

سێ یەم :فاکتەرە خۆراکییەکان
1. کەمی وزە: خۆراکی ناتەواو کاریگەری لەسەر زاوزێ هەیە.
2. کەمیی پرۆتین: پرۆتینی ناتەواو بۆ تەندروستی زاوزێ.
3. کەمیی کانزا وەکۆ( copper, selenium ): گرنگە بۆ کاری زاوزێ.

چوارەم :فاکتەرە بەڕێوەبردنەکان (Management Factors)

1. بەرنامەی ناتەواویی زاوزێ: ستراتیجی خراپی زاوزێ.
2. کێشەکانی تەکنیکی دووگیانی: سەرکەوتوونەبونی تەکنیکی کەڵدانی دەستکرد(AI).
3. کێشەی نەزۆکی گا: کەمی توو یان نەزۆکی.

پێنجەم کێشەی تەندروستی:
1. هەوکردنی منداڵدان: هەوکردنی بەکتریا یان ڤایرۆس.
2. نەخۆشی هەوکردنی حەوز: هەوکردنی ئەندامەکانی زاوزێ.
3. نەخۆشی سیستمی(بۆ نمونە، brucellosis, leptospirosis ): نەخۆشییە گوازراوەکان.

شەشەم فاکتەرە بۆماوەییەکان:
ئاژەلێک کە بۆ ماوەی کێشەی هەبوو بێت ..

حەوتەم هۆکارە ژینگەییەکان:
1. سترێس: فشارە ژینگەییەکان (بۆ نمونە، گەرما، سەرما).
2. قەرەباڵغی: زیادبوونی فشاری دەروونی
3. بارودۆخی خراپی شوێنەکانی.
#Dr_zeravan

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە:
1. دەستکردنە ناو کۆمی (Rectal palpation) : پشکنینی ئەندامەکانی زاوزێ
2. ئامێری سۆنار : بینینی هێلکەدان و منداڵدان .
3. پشکنینی هۆرمۆنی: ئاستی هۆرمۆنەکان بپێونە.
4. پشکنینی خوێن: دۆزینەوەی کێشە تەندروستییە بنچینەییەکان.

چارەسەری Repeated estrus چیە؟
چارەسەریەکە بە پێ کێشە دەبێت ، باشکردنی خواردن و بەرێوەبردن ، دڵنیابوون لە (گا)ێکی باش کە پێشتر تۆخی هەبووبێت ، دڵنیابوون لە راست و دروستی کەڵدان و خراپ نەبوونی تووەکان(کواڵتی بەرز و تووەکان زیندوبن و جوڵەیان باش بێت).ئەگەر التهاباتی هەبێت بەکارهێنانی atibiotic وەکو (ceftiofur,oxy) ، rectal palpation بۆ کیسەکان بکرێت ئەگەر هەبوو ...

References:سەرچاوەکان

1. American Veterinary Medical Association (AVMA).
2. Veterinary Information Network (VIN).
3. Merck Veterinary Manual.
4. National Animal Health Laboratory Network (NAHLN).

✍️Dr.zeravan
Dec 24/2024

Garmian Vet Hospital

23 Dec, 19:47


Equine Herpesvirus (EHV)
نەخۆشی هێرپس لە ئەسپدا چیە ؟
نەخۆشیێکی بەربڵاوی ڤایرۆسی یە کە تۆشی کۆئەندامی هەناسە و کۆئەندامی دەمار دەبێت کە دەبێتە هۆی بەراوێتەی بوون و دروستبوونی کێشە لە چاوەکانی ئەسپ .

جۆڕەکانی نەخۆشی(EHV):


1. EHV-1: دەبێتە هۆی بەراوێتە، هەوکردنی مێشک و دڕکە پەتک و نەخۆشی هەناسەدان.
2. EHV-2: پەیوەندی بە هەوکردنی لیمفاوی و نەخۆشی هەناسەدان.
3. EHV-3: دەبێتە هۆی ئازاری ئەندامی زاوزێ و پێست.
4. EHV-4: دەبێتە هۆی نەخۆشی هەناسەدان.
5. EHV-5:
دەبێتە هۆی (multinodular pulmonary fibrosis)
نیشانەکانی نەخۆشی:
1. تا
2. کۆکە
3. چڵم ودەردراوی لووت
4. خەمۆکی
5. نەمانی ئارەزوو خواردن.
6. هەناسە تەنگی.
7. بەراوێتەبوون
8. نیشانەکانی دەماری (بۆ نمونە، لاوازی، ئیفلیج)
9. ئازاری پێست.

گواستنەوە نەخۆشی (EHV):
1. بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ ئەسپە تووشبووەکان.
2. گواستنەوەی لە رێ هەواوە.
3. گواستنەوە لە رێ کەلوپەل و ئامێرە پیسبووەکان بە ڤایرۆس.
4. لە رێ بەرکەوتنی مرۆڤ.


دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە :

1. پشکنینی PCR (Polymerase Chain Reaction)
2. ELISA (ئامێری ئیلایزا)
3. پشکنینی خوێن
4. نیشانەکانی کلینیکی.


چارەسەری :

1_چاودێریکردن یارمەتیدەرێکە بۆ چارەسەرکردن وەکۆ (ئاو و خواردنی تەندروست و شوێنێکی گۆنجاو بۆ پشوودان).
2_بەکارهێنانی دەرمانی دژە ڤایرۆس وەکۆ(Acyclovir, valacyclovir)
3_دەرمانی دژە بەکتریا(Antibiotic)
4_دەرمانی دژە هەوکردن(Anti-inflammatory ) بۆ کەمکردنەوەی ئازار و تا و هەوکردن.


لێکەوتەی نەخۆشیەکە :
1. سستی هەناسەدان.
2. لەکارکەوتنی کۆئەندامی دەمار .
3. بەراوێتەبوون.
4. مرداربوون.


خۆپاراستن لە ڤایرۆسی (EH):

1_کۆتان (EHV-1 and EHV-4)
2_جیاکردنەوەی :ئەسپە تازەکان دەبێت جیابکرێتەوە بۆ ماوەی (2_3) هەفتە.
3_کەرەنتین : ئەسپە تۆشبووەکان دەبێت جیابکرێنەوە.
4_ئاسایشی بایۆڵوجی :ئامێرەکان خاوێن بکرێنەوە ، کەرەستەی خۆ پاراستن بەکاربێنن وەکۆ دەستکێش و جلی تایبەت و ماسک.
5_دانانی سیستەمی پاڵاوتنی هەوا : گواستنەوەی ڤایرۆس کەم دەکاتەوە.

سەرچاوەکان:
1. American Association of Equine Practitioners (AAEP)
2. World Organisation for Animal Health (OIE)
3. Equine Veterinary Education Center (EVEC)
4. Merck Veterinary Manual

✍️د.زێرەڤان مسعود/پزیشکی ڤێترنەری
Dec 20/2024

Garmian Vet Hospital

22 Dec, 17:50


هەلی کار

بەڕێزان بۆ نەخۆشخانەکەمان[نەخۆشخانەی ڤێترنەری گەرمیان] پێوستمان بە ی.پزیشکی ڤێترنەری هەیە کە دانیشتووی سمود ڕزگاری بێت.

بۆ زانیاری زیاتر CV تان بنێرن بۆ ئەم ژمارانە یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن

whatsapp &Telegram: 07738423996

Telegram:07719696806

Garmian Vet Hospital

22 Dec, 13:54


Footrot :شەلکە
لە ناو ئاژەڵداران دەلێن شەلکە. ئێمەش پێ دەلێن ڕۆخێنەری ئابووری.لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا نەخۆشی شەڵکە بەشێوەیەکی بەرچاو تەشەنەی کردووە بە هۆی لە باربوونی کەش و هەوا بۆ بەکتریاکە ،ئەمەش خاوەن ئاژەڵان نیگەران دەکات چۆنکە تۆشی زیــــانێکی گەورەیان دەکات ..
نەخۆشیکی هەرە بەربڵاوی بەکتریایی یە تۆش کاوێژکەرەکان دەبێت ، تۆشی شەلینیان دەکات هۆکاری ئەم نەخۆشیە چەند بەکتریاییکە

1. Bacteroides nodosus: هۆکاری سەرەکی ڕزینی پێی.
2. Fusobacterium necrophorum:
یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی برین(زام)
3. Other bacteria: هەندێک بەکتریایی تر تۆشی حاڵەتی شەلین دەکەن وەکۆ
Like Streptococcus, Staphylococcus, and E. coli.

نیشانەکانی نەخۆشی footrot :

1. شەلەلین: سەرهەڵدانی لەناکاو.
2. هەبوونی ئازارێکی زۆر : لەسەر سم، بەتایبەتی لە نێوان هەردوو بەشی سم.
3. هەڵئاوسان: سووربوونەوە و هەوکردن.
4. بۆنی ناخۆش
5. کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن: دابەزاندنی کێش.

چەند قوناغی هەیە footrot:
1. قۆناغی 1: هەوکردنی سووک.
2. قۆناغی 2: دروستبوونی زام.
3. قۆناغی 3: هەوکردنی سەخت.
4. قۆناغی 4: هەوکردنی درێژخایەن

دەستنیشانکردن :
1. پشکنینی کلینیکی.
2. تایبەتمەندی برین.
3. چاندنی بەکتریا(Bacterial culture)
4. پشکنینی بە ئامێری PCR

چارەسەر footrot :
1. دژە بەکتریا(Antibiotic): سیستمی یان موضعی وەکۆ [penicillin, tetracycline]
دژە بەکتریای موضعی: مەڵهەم یان پاودەری دژە بەکتریا بەکار بهێنە (بۆ نمونە، نیۆمایسین، جێنتامیسین ، زینك ....)
3. ئازار شکێن: دەرمانی دژە هەوکردن.Anti-inflammatory drug
4_مەهێلە ئاژەڵەکە بچێت بۆ لەوەرگای دەرەوە.

پاراستنی ئاژەڵ لە نەخۆشی footrot:
1. کوتان: لە هەندێک ناوچە بەردەستە.
2. بڕینی سمی ئەو ئاژەڵانە کە سمەکانیان بەشێوەیکی نارێک درێژبوون و بڕینی خانەی مردوو....
3. پاککردنەوەی شوێنی مانەوەی ئاژەڵ.
4. پاککردنەوەی(تعقیم) سمەکان بە نقۆم کرد بۆ ناو (copper sulfate, formalin)
5. کەرەنتین: ئاژەڵی نوێ کەرەنتینە بکرێت بۆماوەی 14 رۆژ.
ئەم بەکتریاییە توانای مانەوەیان هەیە لە کەش و هەوای سارد و گەرم و شێدار بۆ ماوەی دوو هەفتە.

لێکەوتەی خراپی footrot ئەگەری ئەمانەی خوارەوە هەیە :
1. شەلی درێژخایەن.
2. دابەزاندنی کێش.
3. کەمبوونەوەی بەرهەمداری.
4. بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتن.


کارێگەری دەکاتە سەر ئابووری footrot
1. کەمبوونەوەی بەرهەمی شیر و گۆشت.
2. بەرزبوونەوەی تێچووی ڤێتێرنەری.
3. دابەزینی بەهای ئاژەڵ.


لە کۆتایدا دەبێت ڕاوێژ بە پزیشکی ڤێترنەری بکرێت
1_بۆ ئەوە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە دڵنیابێت.
2_چاودێری بەرەوپێشچوون بکات.
3_چارەسەری بە پێ پێویست رێکبخات ، ماوەی چارەسەری بەشێوەیەکی ئاسایی لە نێوان 7_28 رۆژدا دەبێت بە گوێرەی سەختی نەخۆشیەکە.
ڕەچاوکردنی گرنگ لە لایەن پزیشکی ڤێترنەریەوە. وەکۆ
بەرگری دژە بەکتریا: بەکارهێنانی ئەنتی بایوتیک بەشێوەیەکی ژیرانە ، هەروەها رەچاوکردنی ئابووری وەکۆ هەوسەنگی تێچووی چارەسەری لە گەڵ بەهای ئاژەڵ .



References سەرچاوەکان
1. American Association of Bovine Practitioners (AABP).
2. World Organisation for Animal Health (WOAH).
3. Veterinary Microbiology journal.
4. National Animal Health Laboratory Network (NAHLN).




✍️د.زێرەڤان مسعود /پزیشکی ڤێترنەری.

Dec 22/2024


بەهیوای سوود بینین

جوێنتی چەناڵەکە بکە ئەگەر نەتکردبێت .
https://t.me/veterinary199

Garmian Vet Hospital

19 Nov, 18:55


زنجیرە ناساندنی دەرمانە کواڵتی بەرز


دووربێت لە ریکلام ‌🫠

یەکێک لەو دەرمانانە کە باشترین دەرمانە هەر دکتۆرێك بیەوێت خاوەن ئاژەڵ لە خۆی رازی بکات و دووبارە بێتەوە داوای بکات با ئەم دەرزیە لە کیلینیکەکەی وجودی هەبێت ..

ئەویش دەرمانی
florfenicol 40%
دروستکراوی وڵاتی ڤێتنامە.

بۆ التهابات زۆر باشە وەکۆ
التهاباتی سییەکان و کۆکە و ریخوڵە

هەر ئاژەلێک حاڵەتی fmd هەبێت بەکاری بێنن ئەنجامێکی زۆر باشی هەیە ..

Garmian Vet Hospital

15 Nov, 15:35


جوێنتی کەناڵەکەمان بکەن بۆ هاورێتان بنێرن
https://t.me/veterinary199

Garmian Vet Hospital

14 Nov, 19:55


🥰🥰

Garmian Vet Hospital

14 Nov, 14:23


دوایی پێدانی ژەك بە مانگا بەم شێوەیە کڕمی فرێداوە ..

مانگاێک کەم خوێن و لاوازبوو و زەعیف و شیری کەمبوو هەرچی بخواردایە قەڵەو نەدەبوو

دوایی ئەوە پشکنینمان بۆی کرد دەرکەوت کڕمی ریخوڵەی هەیە هەڵسان بە پێدانی ژەکێك کە زۆر باشە

بەم شێوەیە کڕمی فرێداوە


#Garmian_vet_hospital

لە نەخۆشخانەکەمان هەموو پشکنینی خوێن و پیسایی دەکرێت

Garmian Vet Hospital

13 Nov, 18:20


بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
رۆژی سێ شەممە قوتابیانی بەشی تەکنیکی ڤێترنەری سەرەدانی نەخۆشخانەکەمان کرد[نەخۆشخانەی ڤێترنەری گەرمیانی تایبەت] بە مەبەستی ئاشنابون بە پیشەی پزیشکی ڤێترنەرییەوە لە رووی پێشکەوتن و ماملەکردن لەگەڵ ئۆنەر و چونیەتی بە دەستهێنانی متمانە و دروستکردنی پەیوەندیکی بەهێز لە گەڵیان .

لەم سەرەدانە بۆیان دەرکەوت کە پیشەی پزیشکی ڤێترنەری له پیشەی پزیشکی ئینسانی کەمتر نیە بەڵکۆ هەردووکیان تەواوکەری یەکترن هەتا وەکۆ تەندروستی ئاژەڵ سەڵامەت نەبێت تەندروستی مرۆڤ سەڵامەت نابێت.. قوتابیەکانی ئاشنابوون بەو پێشکەوتنە کە لە نەخۆشخانەی ڤێترنەری گەرمیانی تایبەت هەیە وەکۆ پێشکەوتووترین ئامێری سەردەمیانە [pcr] و ئامیری ultrasound سۆنار و ژووری مایکروبایولوجی و دەرمانخانە و بەشی pet animal و بەشی پێداویستی پزیشکی و نەشتەرگەری ، هەبوونی داتایی تایبەت بە نەخۆشخانەکەوە.

بە ناوی نەخۆشخانەکەمان بەخێرهاتنی بەرێزتان دەکەین و پێخۆش حاڵبوین بە سەرەدانتان هیوامان وایە توانیبێتمان سوودێك بە ئێوەی بەرێز گەیاندبێت.

Garmian Vet Hospital

09 Nov, 08:04


What is your diagnosis?

Garmian Vet Hospital

03 Nov, 17:26


زنجیرە ناساندنی دەرمانە نایابەکان و کواڵتی بەرز :-

فایجێست یەکێکە لەو دەرمانانە کە هەمیشە وەکۆ ئالتوون وایە ، هەندێکجار لە نڕخی ئالتونیش بەرزترە ئەزانن بوو ؟


چونکە زۆربەی کێشەکانی کەمی ڤیتامین و ماددەی کانزا و بەدخوراکی ... چارەسەردەکات..


پێویستە لە خوراکەکانی ئاژەڵدا ئەم پێکهاتە گرنگانە هەبن وەکۆ ماددەی کانزا و ڤیتامین و پروتین و ئەمین و ئەسد ..
بەڵام زۆر کەم ئەم پێکهاتانە بە ئاژەڵ دەدرێت ، ئاژەڵەکە ئەوکاتە کێشەی گەورە بۆی دروست ئەبێت وەکۆ


🔸لاوازبوون ‌
🔸کەمبوونەوەی ئشتیهای خواردن
🔸کەمبوونەوەی بەرهەمی شیر
🔸کێشەی زاوزێ وەکۆ گران زاین و نەهاتنە بەڕان و ئاوس نەبوون
🔸خواردنی شتی نەگۆنجاو بۆ وەکۆ نایلۆن و عەڵاگە و خوڕی یەکتر.
🔸 گرفتی بەراوێتەبوون
🔸لاوازبوونی بەچکەکەی
🔸توشبوونی کێشەی پێست
🔸نەمانی توانای رێکردن
🔸کەمبوونەوەی خوێن
🔸کێشەی هەناسەدان


بە پێدانی vigset زۆربەی ئەو کێشانە بووت چارەسەردەکات ...

#Garmian_vet_hospital

Garmian Vet Hospital

02 Nov, 19:48


ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ سەگێک ، دانانی پلاتین بۆ راستکردنەوەی شکاوی ..

الحمدللە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوبوو...


#Garmian_vet_hospital

Garmian Vet Hospital

30 Oct, 16:17


خەڵتەێکی تایبەت ئێمە دروستی ئەکەین بۆ ئەم حاڵەتە زۆر باشە ان شاءالله پێتان ئەلێن چونیەتی چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە.


#Dr_zeravan
#Garmian_vet_hospital

Garmian Vet Hospital

27 Oct, 14:09


➦Treatment

➩autohemotherapy
➩Electrosurgery

Garmian Vet Hospital

23 Oct, 07:52


دکتۆرە بەرێزەکان .. ئاگاداری خاوەن ئاژەڵان بکەنەوە بە کردنی فاکسینی FMD نەخۆشیەکە وردە وردە بڵاودەبێتەوە ...


#Garmian_vet_hospital

Garmian Vet Hospital

23 Oct, 07:48


السلام علیکم

بەیــــــانیتان باش🥰

Garmian Vet Hospital

20 Oct, 18:16


ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەم ئەسپە جوانە .. کە بە هەڵە دەرزیان لێدابوو توشی جراحەت ببو [pus]
الحمدللە بە جوانی پاکمان کردەوە و کورسێکی تعقیم و antibiotic مان پێدا ..


نەخۆشخانەی ڤێترنەری گەرمیانی تایبەت

#Garmian_vet_hospital

Garmian Vet Hospital

19 Oct, 18:12


بوو ئەوانە کە سۆناریان هەیە سوودی لێ دەبینن بۆ ئاوسی لە ماین .

Garmian Vet Hospital

15 Oct, 17:26


ماشاءالله 🥰

Garmian Vet Hospital

14 Oct, 15:41


دوایی ئەوە پشکنینی pcr مان بۆی کرد دەرکەوت
mycoplasma
هەیە ..

مایکۆپلازما کێشەیکی زۆر گەورەیە لە نێو ئاژەڵاندان زۆرجار کاتێک گوێ بیستی ناوی مایکۆپلازما دەبی یەکسەر بیرت بۆ کێشەی هەناسەدان و سیەکان دەچێت بەڵام مایکوپلازما دەتوانێت تۆشی کۆئەندامەکانی تری ببێت وەکۆ کۆئەندامی زاوزێ و گوان ...

چارەسەرکردنی مایکۆپلازما دکتۆرەکان هەڕاسان و بێزاریان دەکات چونکە هەموو ئەو چارەسەریانە بەکاری دێنن response خێرایی نیە ، خاوەن ئاژەڵانیش بێتاقەت دەکات ..

ئایا بوچی مایکۆپلازما چارەسەری قورسە مەگەر بەکتریا نیە وە بەکتریاش بەکارهێنانی ئەنتی بایوتێک لەناو ناچێت ؟؟

ئەگەر وەڵامت زانی وەڵاممان بدەرەوە ، ئەگەر نەتزانی لاێکێك بکە تا وەکۆ وەڵامی پرسیارەکەمان بدەینەوە ...

https://t.me/+9647738423996

1,372

subscribers

996

photos

412

videos