سلام علیکم قوتابیان، ئەوجارە باسی چۆنیەتی خوێندنی خۆم دەکەم لە ئیپسۆدی ئینگلیزی، پێش هەموو شتەک یەکەمجار سەیری فلمی treasure islandم دەکرد کە لە یوتوب هەیە و هەشت ڤیدۆیە لەبۆ هەر هەشت ئیپسۆدەکەی، کە بە ژێرنووسی ئینگلیزیە و ڕێک وەک ئیپسۆدی کتابیە . کە لەگەر ژێرنووسەکەی بە کوردیش شەرعکرایە،نمونە کە تەماشا ئیپسۆدی یەکەمم دەکرد ، پاش ڤیدیۆکەی دەهاتم لەسەر مەلزەمەی جارەک بەخۆم دەمخیندەوە، ئەو وشانەی کە ماناکەیم نەدەزانی دەمکردەوە کوردی و ماناکەیم لەبەرم دەکردن ، پاش ئەوەی کە دەمخیندەوە ، ئینجا پرسیاری وزاریم لەسەر ئیپسۆدی یەک هەموویم شیکار دەکرد ، پاشان مەلزەمەی 5000 هەڵبژاردنم ئینگلیزیم هەبوو ، کە هەر ئیپسۆدەو زیاتر لە 150 هەڵبژاردنی لەسەرە ، کە پرسیاری ئاسان و مامناوەند و زەحمەت و وردی تێدایە لەسەر ئیپسۆد , هەموویم شیکار دەکرد ، حەل کردنی ئەو پرسیارە زۆرە وەی دەکرد بەتەواوی ئیپسۆد زەبت بکەم، وە ئەگەر ڕۆژانە مەجالتان نەبوو ئەو هەموو پرسیارەی لەسەر ئیپسۆد حەل بکەن ، ئەوا ئەتوانن کۆتایی هەفتەکان یان کە حوتڵەک دێتە پێشەوە ، ئەوکات حەلی بکەن، ئەمن بەو شێوازەی ئیپسۆدم خیند الحمداللە هەموو پرسیارەکانی ئیپسۆدم ڕاست بوو لە وزاری ، ئێوەش دەتانن فکرەک لەو شتانە وەرگرن کە باسم کرد ، هەر پرسیارەکیشتان هەبوو بیکەن، بەپێی مەجال جوابتان دەدەمەوە ، خودای گەورە کارتان ئاسان بکەو أن شاء اللە دەگەن بەو شتەی کە دەتانەوێ ،هەر سەرکەوتوو بن. 💙🥰