AWENE @awenenews Channel on Telegram

AWENE

@awenenews


كەناڵی تەلەگرامی ماڵپەڕی ئاوێنە
https://www.awene.com/

AWENE (Kurdish)

AWENE پەڕەکەیەتی لە پڕۆفایلەکانی تەلەگرامدا، کە دوای دوو هەفتاد ساڵ بەرزیەوە و چالاکییەکانی رۆژانەبووە، بە پێویستە لە وێبسایتیان ببینیت. AWENE پەیوەندی بە تازیەکانی ھەواڵ، ویدیۆ و بەرهەمەکانی بسیاریان پەیوەندیدارە. تەنها کردنەوە بۆ ساڵدان، ھەر شتی لە سیاسی و کۆمەڵایەتیگری، سەرماوزگاری، زانکۆی ئەوڵەمی، و تۆڕی تایبەتیەکان. بەرهەمەکانی تر بۆ نوێترین ھەواڵەکان و وەرزشییەکان، AWENE هەڵسەنگاندنێكی تایبەتی بۆ ھەموو ئەوانەی کە نیازی بە زاناوەکانی نوێ و گونجاو دەکەن.

AWENE

29 Dec, 07:12


دانیشتوانی گوندی خەربستانی خوارو له سنوری شاری کۆبانێ پشتیوانییان بۆ قەسەدە دووپاتکردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگری لە خاکەکەیان ڕاگەیاند

AWENE

29 Dec, 06:17


لە ئەنجامی تێکشانی فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەی دا لە فڕۆکەخانەی مووانی باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور، 96 کەس گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریای باشوور پێشبینی دەکەن؛ ژمارەی قوربانییانی ئەو رووداوە زیاد بکات.

رووداوەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-12-2024) روویدا. لەکاتی نیشتنەوەی دا فڕۆکەکە کە سەر بە کۆمپانیای جیجۆی کۆریای باشوورە، لە فڕگەی خۆی لادەدات و دواتر تێکدەشکێت و ئاگری تێبەردەبێت.
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریایی باشوور، فڕۆکەکە لە شاری بانگکۆکی پایتەختی تایلاند بەرەو ئەو شارەی کۆریای باشوور هاتووە و 181 کەسی تێدا بووە.
لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەم فڕۆکەیە کە دەکەوێتە خوارەوە، هەفتەی رابردووش فڕۆکەیەکی هێلی ئازاربایجان کەوتە خوارەوە

AWENE

28 Dec, 20:32


گەشتی هەواڵەکانی ئەمڕۆ - شەممە
https://www.awene.com/live

AWENE

28 Dec, 19:48


ڤیدیۆی رووداوەکە ببینە.. تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ئێران روویدا و بەرپرسێکی "ئیتلاعات" کوژرا

https://www.awene.com/detail?article=119800

AWENE

28 Dec, 19:24


🔻عەلی حەمەساڵح: سبەی یان دوو سبەی تەمویلی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ دەنێردرێت

https://www.awene.com/detail?article=119799

AWENE

28 Dec, 19:13


🔴شەش چەکداری سەربە توركیا بەدەستی شەڕڤانان كوژران

🔸ئەمڕۆ لە شەڕوپێكدادانی نێوان شەرڤانان و گروپە چەکدارەکانی سەربە توركیا لە بەرەی ئەبو قەلقال لە گوندی منبج، شەش چەکدار كوژران.

🔹هاوکات، شەڕڤانان هەر لەو شەڕەدا دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێكشكاند.

AWENE

28 Dec, 18:28


🔴بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وێنەی دەمانچەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس داناوە و نوسیویەتی "ڕۆحت شادبێ براکەم".

🔻بەڕای تۆ بۆ هیچ رونکردنەوەیەکی دیکەی نەداوە؟

لە کۆمێنت پێمان بڵێ👇👇

AWENE

28 Dec, 17:18


https://www.awene.com/detail?article=119797

AWENE

28 Dec, 16:37


🔴لوبنان ژمارەیەک ئەفسەری ئەسەدی رادەستی تەحریری شام کردەوە


🔹لوبنان نزیكه‌ى 70 كه‌سى راده‌ستى سوریا كردەوە لە نێویاندا ئەفسەرانی بەشار ئەسەد هەیه‌.

AWENE

28 Dec, 16:17


پوتن هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان ئاشکرا دەکات

هۆکارەکەی لە🔻

https://www.awene.com/detail?article=119796

AWENE

28 Dec, 16:01


لەم لینکە خوێنەریبە..🔻🔻
Awene
https://www.awene.com/detail?article=119794

AWENE

28 Dec, 15:10


هەشت ژن بوونە ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوو👇👇

https://www.awene.com/detail?article=119795

AWENE

28 Dec, 14:18


خەڵکی کۆبانێ بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی هە*سەدە و یە*پە*ژە ڕێپێوانیان ئەنجامدا

AWENE

05 Dec, 10:11


کۆمەڵێک خوێندکار لەناو زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانیدا بە چەکوش و چەقۆ لەیەکتر دەدەن

AWENE

03 Dec, 20:52


هێرشی توندتر لەم لینکەیە..👇

https://www.awene.com/detail?article=119121

AWENE

03 Dec, 20:20


🔻بەپەلە.. ئامۆزای بەشار ئەسەد لە حەما کوژرا
وێنە و زانیاری لەکۆمێنتە👇

🔸میدیای "بەغداد ئەلیەوم" بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە (٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤)، میدیاکانی نزیک لە گروپە چەکدارەکان لە سوریا هەواڵی کوشتنی عەلی مونیر ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریایان لە لادێکانی باکووری حەما راگەیاندووە.

🔹ئەو میدیایە ئاماژەی بەوەشداوە، عەلی مونیر ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا، لەگەڵ هەیسەم ئەبو میزار، لە ناوچەی سوقەیلەبییە لە لادێکانی باکوری حەما لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.

AWENE

03 Dec, 19:59


بزانە وادەی دانیشنی پەرلەمان کەیە؟👇

https://www.awene.com/detail?article=119120

AWENE

03 Dec, 18:24


وردەکاری لەم بەستەرەیە..👇

https://www.awene.com/detail?article=119118

AWENE

03 Dec, 17:00


🔴 مزگەوتی حاجی محمد بامۆکی لە سلێمانی، میمبەرو تەلارسازی باڵا، تێکەڵەی نەخشەسازیی کلاسیک و مۆدێرن.

AWENE

03 Dec, 16:36


کۆریای باشوور باری نائاسایی راگەیاند
وێنە و زانیاری لە کۆمێنتە..👇

https://www.awene.com/detail?article=119117

AWENE

03 Dec, 15:48


سودانی بەپەلە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامدا
لەکۆمێنتە...👇👇

https://www.awene.com/detail?article=119115

AWENE

03 Dec, 15:37


🔴🔴بەپەلە...
بزانە پشووەکە بەهۆی چیەوەیە..👇

https://www.awene.com/detail?article=119116

AWENE

03 Dec, 14:28


وردەکاری لەم بەستەرەیە..👇
https://www.awene.com/detail?article=119112

AWENE

03 Dec, 14:22


بەپەلە..
هاتوچۆی سلێمانی دواین بڕیاری خۆیدا لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان👇👇

https://www.awene.com/detail?article=119114

AWENE

03 Dec, 09:15


بۆردوومانی فرۆکەی جەنگی رووسیا لە حەمما

AWENE

02 Dec, 15:19


ڤیدیۆ...دروستبونی گرژی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لەبارەی دەنگدان لەسەر ئەو سێ پڕۆژە یاسایەی كە جێی ناكۆكین، گرژی دروست بو و بەو هۆیەوە دانیشتنەكە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر هەڵگیرا.

سێ پڕۆژە یاساكە پێكدین لە پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان كە كورد پشتیوانی تێپەڕاندنی دەكات، پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای باری كەسێتی كە شیعەكان پشتیوانی دەرچونی دەكەن و هەروەها پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی كە سوننەكان پشتیوانی لە پەسەندكردنی دەكەن.

AWENE

30 Nov, 20:36


🔴گەشتی هەواڵەکانی ئەمڕۆ - شەممەی ئاوێنە..
🔻لێرەوە پێداچوونەوە بە رووداوەکانی رۆژدا بکە..

https://www.awene.com/live

AWENE

30 Nov, 20:18


بزانە مەرجی چی دیکەیان هەیە...👇

https://www.awene.com/detail?article=119041

AWENE

30 Nov, 19:40


🔴🔴بەپەلە..
وردەکاری لەم لینکەیە..👇

https://www.awene.com/detail?article=119040

AWENE

30 Nov, 19:07


بەپەلە..
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمان دیاریکرا👇
https://www.awene.com/detail?article=119039

AWENE

30 Nov, 18:07


🔴 سوپای ئەسەد لە بیابانی باشووری ڕەققە کشایەوەو هێزەکانی یەپەگە جێگیان گرتەوە

AWENE

30 Nov, 17:49


🔴گرووپە چەكدارەكان لەچەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاویان كردەوە كە چوونەتە نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەماوە و كۆنتڕۆڵیان كردووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەسەدە ڕایگەیاند كە ئەو فڕۆكە خانەییان كۆنتڕۆڵ كردووە.

تەواوی زانیارییەکە لێرە بخوێنەرەوە..👇

https://www.awene.com/detail?article=119038

AWENE

30 Nov, 17:24


"دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە کراوەیی دەمێنێتەوە"

زانیاری نەبیستراو لێرەیە..👇
https://www.awene.com/detail?article=119037

AWENE

30 Nov, 16:47


حەلەب لە کەوتنی تەواوەتی نزیکبووەتەوە
دۆخەکە ئاڵۆزتر بوو، لەم بەستەرەیە👇

https://www.awene.com/detail?article=119036

AWENE

30 Nov, 16:04


🔴سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هاوڕا بوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناو دروستبوونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

AWENE

30 Nov, 16:02


🔴ڤیدیۆی کۆبونەوەکەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

AWENE

30 Nov, 15:39


🔴یەکێتی و سۆسیال دیموکرات کۆبونەوەکەیان کۆتایی هات و پەیامێکیان بڵاوکردەوە

وردەکاری لەم لینکەدایە👇
https://www.awene.com/detail?article=119035

AWENE

30 Nov, 15:08


١٠ هەزار سەربازی عێراقی لە سنوری سوریا جێگیرکران

وردەکاری لەم بەستەرەیە..👇

https://www.awene.com/detail?article=119033

AWENE

30 Nov, 13:54


🔻وێنە: هەردوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

🔸لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.

AWENE

21 Nov, 18:35


شادی لەڕێگەی ئۆن لاینەوە کتێب دەفرۆشێ
https://www.youtube.com/watch?v=tlq9D8Ubi80

AWENE

20 Nov, 18:31


یەکەمی زانکۆکەی بو، ئێستا خەریکی هەنار ڕنینە
https://www.youtube.com/watch?v=xvIV6k4lc_c

AWENE

19 Nov, 20:14


🔻سودانی لەبەر مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ داوای کۆبونەوەی بەپەلە دەکات

https://www.awene.com/detail?article=117760

AWENE

19 Nov, 19:05


https://www.awene.com/detail?article=117757

AWENE

19 Nov, 17:33


🔴بەپەلە..
شۆفێڕانی هێڵی کەرکوک نرخی گواستنەوە دەکەن بە ١٥ هەزار و بەهۆیەوە سێ کەس سزا دەدرێن👇

https://www.awene.com/detail?article=117756

AWENE

19 Nov, 16:51


عێراق بڕیاریی دا.. ٪١ی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان دەبڕێت👇
https://www.awene.com/detail?article=117755

AWENE

19 Nov, 16:50


🔸قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی "کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان، بەشێکی دانەبڕاون لەجەستەی نیشتمانمان. لەم سەرژمێرییە وەک ئەرکی نیشتمانی با ئەوانەی سەر بە ناوچە دابڕینداوەکانن بگەڕێینەوە زێدی رەسەنایەتییان و بەشدار بن لەم پرۆسەیە".

🔹قوباد تاڵەبانی نوسیویشیەتی "بەندەش کە نفوسم لەسەر کەرکوکە وەک هاوڵاتییەک ئەو ئەرکە بەجێدێنم و بەشانازییەوە لە کەرکوک دەبم".

AWENE

19 Nov, 15:27


🔴لە سەرژمێریدا رێژەی دانیشتوانی هەرێم کەمتر بێت لە ١٢.٦٧ بودجەی هەرێم کەمدەکرێتەوە

وردەکاری لە لێرە بخوێنەرەوە👇
https://www.awene.com/detail?article=117754

AWENE

19 Nov, 14:45


🔴ئەمە شەقامی هەولێر - کەرکوکە هاوڵاتییان بە لێشاو دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری

AWENE

19 Nov, 14:12


🔴لەم بەستەرە تەواوی زانیارییەکان وەربگرە..👇

https://www.awene.com/detail?article=117753

AWENE

19 Nov, 13:37


🔻شەڕە تەقە لە ناحیەی زەڕایەن روویدا
زانیاری لەم بەستەرەیە..👇

https://www.awene.com/detail?article=117752

AWENE

18 Nov, 13:22


قوباد تاڵەبانی: ئامادەكاری دەكەین بۆ بەڕێوەچونی دوەمین دیداری یەكێتی

لیژنەی باڵای دوەمین دیداری یەكێتی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری لیژنەكە كۆبوەوەو ناوبراو دەڵێت، ئامادەكاری دەكەین بۆ بەڕێوەچونی دیدارەكە.
https://www.awene.com/detail?article=117717

AWENE

17 Nov, 17:59


ڤیدیۆ...خاوەنی ئەكاونتی "چارەسەركردنی كێشەی خێزانی" دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبار (هـ. ع. ح.)مان دەستگیر کرد كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی (چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) و لەگەڵ ژمارەیەک ئافرەت کەوتۆتە پەیوەندی بەناوی چارەسەرکردنی کێشە خێزانیەکانیان و دواتر بە پلانێک وێنەو گرتە ڤیدۆیی ئەو ئافرەتانەی تۆمار کردوە.

ئاسایش وتوشیەتی، پاشان تۆمەتبار هەڵساوە بەهەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤێدۆکانیان یان ڕەوانەکردنیان بۆ کەسوکاری ئافرەتەکان لە بەرامبەر ئەنجام نەدانی ئەم کارەی، بڕێکی زۆر پارەی لە ئافرەتەکان وەرگرتوە.

ئەوەی خستۆتەڕو، داوا دەکەین لە هاوڵاتیان پەیوەندیەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سنوردار بکەن و متمانە بە کەسانێک نەکەن کە نایانناسن و جێگای متمانە نین.

ئاسایشی هەولێر داواشی كردوە كە هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە هەیە سەردانیان بکات.

AWENE

16 Nov, 20:39


🔴کەمێک پێش ئێستا لەناو لوبنانەوە چەندین مووشەک ئاڕاستەی حەیفا لە ئیسرائیل کرا و چەند باڵەخانەیەک زیانی زۆریان پێگەیشتووە و باڵەخانەیەکیش بەتەواوی رووخا.

AWENE

16 Nov, 19:39


🔻ئاوێنە: نەوزاد موهەندیس، شارەزای یاسای وزەو نەوت لەبارەی ئەوەی چۆن رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کرا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی راگەیاند "بەرواری ١٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و رەجەب تەیب ئەردۆغانی بینی لەوێدا سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی هەرێم رێککەتن، هەروەها ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ محمەد شیاع سودانی بۆ ماوەی یەک رۆژ سەردانی تورکیای کرد و بەهەمان شێوە ئەردۆغانی بینی و لەوێدا بڕیارەکە درا، یەکێک لە رێککەوتنەکان دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بوو بەمە سێ لایەنی سەرەکی رەزامەند بوون. ئەوەی مایەوە کۆمپانیا نەوتییەکان بوو".

🔹زانیاری ورد زیاتر لەم لینکە ئاشکراکراوە..👇

https://www.facebook.com/share/18i3dPT7sJ/

AWENE

16 Nov, 18:46


🔸رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "داوا لە هاوڵاتییانی کەرکوک و دەوروبەری دەكەم، بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچە رەسەنەكانی خۆیان لە خێزان و كەسوكاریان ئەو چەند رۆژە بەسەر ببەن".

🔹ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ مەترسییەك لە پڕۆسەی سەرژمێریدا نییە و پێویستە هەموان هەوڵبدەن پڕۆسەكە سەر بخەین.

🔸ڕێبوار تەها وتیشی "ماوەی دوو رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە و ڕێگە بە هاتووچۆی هاوڵاتییان نادرێت".

AWENE

16 Nov, 17:37


🔴ئاسایش دوو تۆمەتباری تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی چەمچەماڵی دەستگیرکرد

🔸بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی قەزای چەمچەماڵ دەستگیردەکات.

🔹بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەمیانی راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/١١/١٥ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، لەگەڕەکی ئاشتی لە قەزای چەمچەماڵ دوو چەکدار کە ماتۆڕ سکیلێکیان پێبووە، تەقە لەماڵی هاوڵاتییەک دەکەن و هەڵدێن، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن".

🔸ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسایشی رۆژئاوا دەتیگرتووە بەسەر چەکەکانیاندا، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (١٥) چەک دەستگیرکران و لێکۆڵێنەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

🔹بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوا لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا باسی لەوەشکردووە "بەردەوامین لە هەڵمەتەکانی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا، لەپێناو سەقامگیری و ئارامی زیاتر لەقەزای چەمچەماڵ".

AWENE

16 Nov, 16:54


🔻ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کوردسات لەشاری سلێمانی کەسێکی تەمەن ٥٧ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

🔸بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسە تەمەنی ٥٧ ساڵە و پیشەی بازرگانە و لە ئۆفیسی خۆی لە گەڕەكی كوردسات لە شاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

🔹لەوبارەیەوە بەرپرسێكی پارێزگای سلێمانی هەواڵەكەی بۆ میدیاکان پشتڕاستكردووەتەوە رایگەیاندووە، ئەو كەسە بازرگانێکی ناسراوی سلێمانییە و بەهۆی قەرزارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، دواتر تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی ڕێكارە یاساییەكان.

AWENE

16 Nov, 16:39


🔴یەکێک لە بژمێرەکانى سەرژمێرى ئەم ڤیدیۆیەى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت؛ خۆتان بۆ ئەم پرسیارانە ئامادە بکەن

AWENE

16 Nov, 15:53


🔴بەپەلە..
حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ سەرژمێری دەرکرد👇

دەقی راگەیەندراوەکەی دەستەی ئاماری هەرێم..

https://www.facebook.com/share/19JDCSLozV/

AWENE

16 Nov, 14:39


🔴نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوری لە نوسراوێكدا ئاشکرای دەکات، كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیکۆر) پێشوازی لە پێشنیازی هەمواری ماددەی 12ی یاسای بودجە كرد، بەڵام ئەو پێیوایە "لە رەشنوسی ئێستادا بوارێكی تەواو هەیە بۆ داپۆشینی داواكارییەكانی پێشووی، پەیوەست بە مەرجە بازرگانییەكان و گەرەنتیكردنی وەرگرتنی پارەی هەناردەی پێشوو و داهاتوو لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق – توركیاوە".

وردەکاری زیاتر لەبارەی بودجەوە لێرەیە..👇
https://www.facebook.com/share/1BJSVJbN1Z/

AWENE

16 Nov, 13:49


🔸د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای ناردنی نوسراو بۆ خەرجکردنی پارە بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە رەزامەندیی دەربڕی'.

🔹پەیوەست بە بڕی پارەکەشەوە، ئەو وتی "بڕی ئەو پارەیەی خوێندنی باڵا داوایکردووە، حەوت ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینارە و بڕیارە پێنج ملیاری بۆ دەرماڵەی خوێندکاران خەرج بکرێت و ئەوەی دیکەشی بۆ چاکسازی لە زانکۆ و بەشە نێوخۆییەکان و پاڵپشتی دارایی خوێندکاران دەبێت".

🔸بە وتەی د. توانا نەجەف "ئەوەی ماوەتەوە رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە".

AWENE

16 Nov, 10:02


خاوه‌ن پێداویستییەکی تایبه‌ت ئوتومبێلی بوک دەڕازێنێتەوە
https://www.youtube.com/watch?v=lPZSUGZxGMs

AWENE

14 Nov, 18:46


کاریکاتێریستێکی کورد چەندین خەڵاتی وڵاتان دەباتەوە
https://www.youtube.com/watch?v=IGqY4mpsuks

AWENE

12 Nov, 22:05


🔴بەپەلە..
بەهۆی پەلاماری سەگەوە منداڵێکی 5 ساڵان گیان لەدەست دەدات

🔸منداڵێکی پێنج ساڵان بەناوی سیراج وەحیدی لە کۆمەڵگای مەرجان ستی لە پارێزگای کەرکوک، چەند سەگێک پەلاماری دەدەن و لە ئاکامدا گیان لەدەست دەدات.

AWENE

12 Nov, 20:01


🔴ئاوێنە؛ زانیاری نوێ لەبارەی کورسی کوڕەکەی محەمەد حاجی مەحمود ئاشکرا دەکات

🔻ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سێ حزبەکەی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کە وەکو لیستێک بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و کورسییەکیان بەدەستهێنا کۆبوونەوە.

🔸تەواوی زانیارییەکان لەم لینکەدایە..

https://www.facebook.com/share/1X1VGb5oZJ/

AWENE

12 Nov, 18:41


🔸ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند: لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھیچ کێشەیەکی نییە و ئەوەی دەوترێت بیانووە.

🔹وتیشی "هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچە دەنێرێت".

AWENE

12 Nov, 18:01


چاودێرانی سیاسی و سەربازی پێیانوایە گرووپە میلیشیا شیعەکانی عێراق بوونەتە مایەی سەرئێشە بۆ سەرئاسایشی عێراق و دەڵێن، تەنانەت ئەگەر عێراق ڕاستەوخۆ لە جەنگی هەڵگیرساوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نەگلێت، لێدانی ئەو گروپانە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەگەرێکی جدییە.

https://www.facebook.com/share/19W3un6ii8/

AWENE

12 Nov, 16:45


🔴سبەینێ سودانی دەگاتە هەرێم و بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدات و گرفتی مووچە چارەسەر دەکات

AWENE

12 Nov, 16:22


🔸بەبۆنەی بەڕێوەچوونی یاری نێوان عێراق و ئوردن رۆژی پێنجشەممە لە پارێزگای بەسرە کرایە پشووی فەرمی.

🔹پارێزگاری بەسرە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکرد، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەسەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمییە.

🔸هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، پشووەکە بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتە لەبەردەم هاندەرانی عێراق تا بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن.

🔹جێی ئاماژەیە، یاری نێوان عێراق و ئوردن لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 لە شاری بەسرە لە کاتژمێر 7:15 خولەکی ئێوارەی رۆژی 14ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

AWENE

12 Nov, 15:49


🔴بەهۆی ئەوەی زمانی (سریانی) لەسەر نەبوو، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هیچ یەكێك لەو لۆگۆیانەی پەسەند نەكرد كە بۆ پارێزگای كەركوك پێشنیار كرابوون.

AWENE

12 Nov, 14:47


🔴بەپەلە..
عێراق بەداواکەی هەرێم بۆ سەرژمێری رازیبوو👇

🔻ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری سەرژمێری لە ناوچە جێناكۆكەكان پەسەند دەکات

🔸بەگوێرەی بڕیارەكە، راگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری لەناوچە جێناكۆكەكان دوادەخرێت و دوای بەراوردكردنی لەگەڵ سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ رادەگەیەنرێت.

AWENE

09 Nov, 20:08


🔴گەنجێک بە ناوی ئەنساری حاجی حەیدەر کە خەڵکی تیمارە لە سەنگاو لەکاتی کێڵانی زەویدا تراکتۆرەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا.

AWENE

09 Nov, 19:36


🔸نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە بەیاننامەكەی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكان دەڵێت "جەنگێك بەرۆكی ناوچەكە و جیهانی گرتووە و مەترسی ئەوە هەیە بەرفراوانبێت و عێراقیش بگرێتەوە و ئیسرائیلیش تاوەكو هەموو ئامانجەكانی نەپێكێت كۆتایی بەم شەڕە ناهێنێت".

🔻مالیکی ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق رۆڵێكی سەرەكی هەیە و دەوڵەتێكی سەركیشە لە ناوچەكە بۆیە "نابێت خۆی بشارێتەوە لەم گۆڕانكاریانە و دەبێت بارودۆخی ناوخۆیی خۆی بپارێزێت وئاسایشی نیشتیمانی خۆی كۆنترۆڵبكات و بەشداربێت لە سەقامگیری بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە".

وردەکاری زیاتر لەم لینکەیە...👇

https://www.facebook.com/share/19VHb4c39m/

AWENE

09 Nov, 18:48


🔸سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەمیدیای پارتی راگەیاندووە، لە دوای دوو رۆژ مانەوەیان لە بەغدا، وەفدە تەكنیكییەكەی دارایی هەرێم كە بۆ مووچەی مانگی ١٠ لە بەغدا بوون، بێ ئەنجام گەڕاونەتەوە هەرێم و لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

🔹سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە "تەیف سامی وەزیری دارایی ناڕازییە لە لیستەكە و ئامادە نییە پارە بۆ هەرێم بنێرێت، چونكە كێشەكانی چارەسەرنەكراون، كە ئەوانیش ناوی نوێ و دووبارە و تەوتین و رادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمە".

AWENE

09 Nov, 17:59


🔸جوڵانەوەی نەوەى نوێ رایگەیاند، مەرجیان بۆ بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەت پۆستی سەرۆک وەزیرانە، یان پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و تەواوی وەزارەتەکان بۆ ئەو لایەنە نەبێت کە سەرۆک وەزیران وەردەگرێت.

🔹بەپێی ئەو پڕۆژەیەی کە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رایگەیاندووە، ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەست ئەوانەوە بێت بەشداری حکومەت دەکەن، یان لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک وەزیران پۆستە سیادیەکانی تری سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و تەواوی ٢٣ وەزارەتەکەیان پێبدرێت.

🔸ئەوەش هاتووە، بەجۆرێک ئەو لایەنەی سەرۆک وەزیرانی بەدەستەوە بێت، وەزارەتەکان و سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان لای ئەو نەبێت.

AWENE

09 Nov, 17:12


🔸شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئەمڕۆ شەممە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "ئەوە هەوڵ و ماندوبونێكی زۆری دەوێت، دانیشتن و گفتوگۆیەكی زۆری دەوێت، لەگەڵیدا لێكتێگەشتنێكی باشی دەوێت، چونكە هەموو خەڵكی كوردستان دەزانن، ئەو شێوازی مامەڵەكردنە لەگەڵ خەڵكی كورستاندا ناگونجێت".

🔹ناوبراو وتیشی "خەڵكی قبوڵی ناكەن و تاكڕەوی شتێك نییە كە بەردەوام بێت و دەبێت بیرێكی جدی لێبكرێتەوە بۆ حكومەتی ئایندە، بەهیوام بە زووترین كات لایەنەكان بتوانن بە یەكەوە دابنیشن و حكومەت پێكبهێنن".

🔸شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باسی لەوەشكرد، هەموو ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر سلێمانی بە ئەنقەستە و دەستە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا "هەندێك خەڵك لەناو كوردستاندا هەیە چاویان بەرایی نایات خەڵك لە سلێمانیدا ببینن كە بە ئاسودەیی دەژین و چاویان بەرایی نایات خزمەتگوزاری ببینن لە سلێمانیدا دەكرێت و ئەمن و ئاسایش بەرقەرار بێت".

AWENE

09 Nov, 16:30


🔴لە شارەزوور منداڵێک دڵی لەلێدان دەکەوێت و دواتر کارمەندانی تەندروستی رزگاری دەکەن


🔸بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی “لە گەرمەی چارەسەری نەخۆشانی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور، ژیانی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بەناوی (م.أ.ف) لەمردن ڕزگار دەکرێت کە تەزووی کارەبا لێی دابوو".

🔹تەندروستی سلێمانی نوسیویشیەتی "پاش گەیاندنی بەهۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە نیشانەکانی زیندەگی تیادا نەمابوو، دواتر بەبوژانەوەی دڵ و کردنەوەی ڕێڕەوی هەناسەی و کارەبای دڵ دوای چەند خولەکێک لێدانی دڵی گەڕایەوە دۆخی ئاسایی، دواتر بۆ چاودێری زیاتر ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا".

AWENE

09 Nov, 15:57


🔸شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بۆ چارەکردنی کێشەکانی تایبەت مووچەی مانگی ١٠ لە بەغدایە.

🔹ئەمڕۆ شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەکی ئاگادار بەمیدیای پارتی راگەیاند "ماوەی دوو رۆژە شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدایە".

🔸سەرچاوەکە وتیشی "ئامانجی سەردانەکەی شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی چارەکردنی کێشەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی کوردستانە".

🔹جێی ئاماژەیە، شاندەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە کۆڤان تەحسین، بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاری و رێباز عەباس، راوێژکاری وەزارەتەکە پێکهاتووە.

AWENE

09 Nov, 15:06


🔸بەرەی گەل رایگەیاند، لەدوای وەڵامدانەوەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دراوە، بڕیاری سیاسی خۆیان دەدات و دەڵێت: لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین.

🔹فێنك ئەحمەد، سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل بە میدیاکانی وت: "تائێستا ئێمە بڕیاری سیاسی خۆمانمان نەداوە هاوپەیمانی لەگەڵ كێ‌ دەبەستین و چی دەكەین و چاوەڕێی وەڵامی تانەكان دەكەین و هێشتا زووە باسی ئەوە بكەین لەداهاتوودا چی دەكەین".

🔸سەرپەرشتیاری بەرەی گەل باسی لەوەشکرد، سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئێمە لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین و بڕیارمانداوە بەردەوامبین لەسەر بەدواداچوون لەسەر ئەو ساختەكارییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە.

AWENE

09 Nov, 14:21


🔹رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی بەریتانی رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، هەوڵدەدات ئەجێندای تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر بەنەیارانی سیاسیی خۆی جێبەجێبکات کە پێیوایە، سوکایەتییان پێکردووە.

🔸دەیلی مەلی ئەوەشی رونکردووەتەوە، کە رەنگە ترەمپ کە بەڵێنی پاکتاوکردنی ئیدارەی سیاسیداوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئێستا و کامالا هاریس بکاتە ئامانج ‌و تۆمەتباریان بکات بەخیانەت ‌و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامەکان، رەنگە "داواکاری گشتیی تایبەت" راسپێرێت بۆ لێپێچینەوەیان.

🔹هاوکات جگە لەو دوو کەسایەتییە، لیستی نەیارەکانی بریتین لە (باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا و نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران‌ و لێتیتیا جەیمس، داواکاری گشتی نیویۆرک، هەروەها پێشبینیش دەکرێت بەرپرسانی پێشوی وەزارەتی داد و FBIیش بکاتە ئامانج.

AWENE

09 Nov, 13:39


🔻هەولێر بەپلەی یەکەم لەئاستی عێراق بۆ توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکرا

🔸ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق رایگەیاند، لەسەر ئاسرت پیاوان هەولێر توشبوون بە شێرپەنجە یەکەمە و لەژنانیشدا لەهەمان پارێزگا پلەی یەکەمە.

🔹بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق ئاشکرایکرد "لەسەر ئاستی پیاوان، هەولێر یەکەمە و لەهەر 100 هەزار پیاو 128.4ـیان تووشی شێرپەنجە بوون. لە ژنانیش هەولێر هەر لە پلەی یەکەم دێت و لەهەر 100 هەزار ژن 159.4ـیان تووشی شێرپەنجە بوون".

🔸ئەنجومەنەکە ئاماژەیان بەوەشدا "دوای هەولێر، پارێزگای کەربەلایە کە لەهەر 100 هەزار کەس 125.4 کەس تووشبوون؛ نەجەف لە پلەی سێیەم دێت و لەهەر 100 هەزار کەس 120 کەس تووشبوون".

AWENE

08 Nov, 18:18


سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای مام ڕەشا

ماوەی ١٠ ڕۆژە ڕووبەڕوبوونەوەی سەخت لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سەربازانی سوپای تورکیا لە بەشێک لە گوندەکانی بەری گارێ و ناوچەی نهێلێ و گوندی سیدان لە نزیک ڕووباری باسیا لە قەزای ئامێدی هەیە.

لە کاتژمێر ١١:٤٨ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆشدا، هێزی ئاسمانی تورکیا، بە سێ هێلیکۆپتەری سەربازی، ١٧ جار هێرشیان کردە سەر چیای مام ڕەشا و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە.

AWENE

05 Nov, 20:21


🔴دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان چەند کاتژمێرێک پێش تەواوبوونی دەنگدان دەڵێت "گوتاری سەرکەوتن ئامادەیە".

AWENE

05 Nov, 19:42


🔴بەپێی راپرسییەکی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز کامالا هاریس لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکانی ئەمریکا لە پێش ترەمپەوەیە

ویلایەتی خۆڵەمێشی چییە؟

🔹ئەمڕۆ كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌ دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان و كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كاندا دەستیپێکرد، حه‌وت ویلایه‌ت كه‌ به‌ ویلایه‌ته‌ خۆڵه‌مێشییه‌كان ناو ده‌برێن، ده‌توانن كێبه‌ركێكان له‌ نێوان ناوبراوان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه‌.

🔻هه‌ریه‌ك له‌ ویلایه‌ته‌كانی پێنسلڤه‌ینیا، میشیگن، ویسكه‌نسین، كارۆلاینای باكوور، جۆرجیا، نیڤادا و ئه‌ریزۆنا به‌ ویلایه‌ته‌ خۆڵه‌مێشییه‌كان ناسراون و ده‌توانن براوه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌ كاندیدی كۆمارییه‌كان یاخود دیموكراته‌كان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه‌.

🔹ئەم ویلایەتانە به‌ "ویلایه‌تی یه‌كلانه‌بووه‌وه‌" لە ئەمریکا ناسراون، بەڵام ده‌نگده‌رانی ئه‌و حه‌وت ویلایه‌ته‌ هه‌ڵوێست و مه‌یلیان دیار نییە، چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنێكه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ به‌هۆی بارودۆخی دیمۆگرافی، ئابووری و سیاسییه‌وه‌ هه‌ڵوێست و مه‌یلی سیاسییان بۆ كاندیدی هه‌ر دوو پارته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گۆڕێت.

AWENE

05 Nov, 18:57


🔴بەپەلە.. بەغدا بڕیاریدا بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم👇

https://www.facebook.com/share/zw2ZUyHexXRc7g8g/

AWENE

05 Nov, 17:32


🔸دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیییەكەی ئەمەریكا رایگەیاند "جێگەی خۆشحاڵییە كە خەڵكێكی زۆر بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا دەكەن".

🔹ترەمپ ئاشکراشیکرد "بەهاوكاری تیمەكەم توانیومانە بانگەشەیەكی سەركەوتوو ئەنجام بدەین و ئێستاش هەڵبژاردنەكە بەشێوەیەكی زۆر باش بەڕێوەدەچێت".

🔸ناوبراو وتیشی "بەپێی ئەنجامی راپرسییەكان، پێش ركابەرەكەم كەوتووم، بۆیە پێشبینی ناكام سەركەوتن بەدەستنەهێنم، بەڵكو چاوەڕێیم لە ئەنجامەكاندا سەركەوتن تۆمار بکەم".

AWENE

05 Nov, 16:15


🔸پڕۆژەی "هەژماری من" رایگەیاندووە "لەماوەی شەش مانگی رابردوودا ٣٤ هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان، فۆڕمیان پڕكردووەتەوە تاوەكو لەرێگای بانكی (تی بی ئای) مووچەكانیان وەربگرن، كە زۆرترینی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانین.

🔹"هەژماری من" ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا، ١٠ هەزار كارت تەواو بووە و(تی بی ئای) لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من دەیداتەوە بە مووچەخۆران و تاوەكو كۆتایی ئەمساڵیش ٢٤ هەزار كارتی دیكەش تەواو دەبن و دەدەرێتەوە بە مووچەخۆران.

🔸پێشتر بانکی (تی بی ئای) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی و لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گرێبەستێکیان بەمەبەستی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ هەژماری من واژۆکردووە، هەروەها دوو لقیش لەو بانکەیە لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێنەوە.

AWENE

05 Nov, 14:54


🔹ئاوێنە: وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر سەردانی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانی كرد، محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی وت "وەفدەكەی پارتی لەم سەردانەدا پەرۆشی كاك مەسعودیان بە سەرۆكی كۆمەڵ گەیاند سەبارەت بە بڕیاری كشانەوەمان لە پەرلەمان".

🔸وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا مامۆستا عەلی باپیر بە وەفدی پارتی راگەیاندووە؛ پرۆسەی هەڵبژاردن ساختەكاری تێدا كراوە و پێشتر دیزاینكراوە، بۆیە كۆمەڵ سورە لەسەر بڕیاری خۆی بۆ كشانەوە لە پەرلەمان و سوپاسی هەڵوێست و هەواڵپرسینی كاك مەسعودی كردووە".

🔹ئەمەش لەکاتێکدایە، هەریەكە لە (كۆمەڵی دادگەریی- بزووتنەوەی گۆڕان- رەوتی هەڵوێست- بەرەی گەل- یەكگرتووی ئیسلامی- بزوتنەوەی ئیسلامی- بزوتنەوەی ئیسلامی- بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی) ناڕازین لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی كوردستان و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان و سەرلەنوێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ دەكەن، بەڵام لەناو ئەم بەرە ناڕازییەدا تەنیا كۆمەڵی دادگەریی بڕیاریداوە كشانەوەی لە پەرلەمانی نوێ بكشێتەوە.

AWENE

03 Nov, 19:34


چەند دیمەنێكی دروستبونی لافاوی ئەمشەو( یەكشەممە) لە هەڵەبجە
.

AWENE

03 Nov, 19:22


بانكی TBI: گرێبەستێكمان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من ئیمزاكرد بۆ تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

https://www.awene.com/detail?article=117646

AWENE

03 Nov, 18:10


باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: بۆ یەكەمجار سەردانی هەڵەبجەم كرد
ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە هەژماری خۆی لە ئێكس نوسیویەتی، لەمیانی یەكەم سەردانمدا بۆ هەڵەبجە لەگەڵ ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە كۆبوینەوەو تاوتوێی پشتیوانی ئەمریكامان كرد بۆ ژنانی جوتیار لە پارێزگاكەو هەروەها پتەوكردنی پەیوەندیی خوێندن لەگەڵ گەنجانی شارەكە لەڕێگەی بەرنامەی زمانی ئینگلیزی و هەلی ئاڵوگۆڕی خوێندن لەگەڵ ئەمریكا.
رۆمانۆوسكی ئاماژەی بەوەشداوە، لەمیانی سەردانەكەمدا بۆ هەڵەبجە بە یاوەری نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە سەردانی كێڵگەی كوردستانم كرد. وتوشیەتی، بەهێزكردنی كاری كشتوكاڵ و گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان دەبێتە مایەی فرەجۆركردنی ئابوریی ناوخۆیی و رەخساندنی هەلی كاری باش.
باڵیۆزی ئەمریكا هێمای بۆ ئەوەش كردوە، هەر لە هەڵەبجە با یاوەری پارێزگار سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدان و مۆزەحانەی ئاشتیم كرد بۆ رێزلێنان لە قوربانیانی هەڵەبجە كە لە هێرشە دڕندانەكەی ساڵی 1988دا گیانیان بەخشی. وتوشیەتی، بەردەوام دەبین لە بەهێزكردنی پێكەژیانی ئاشتیانەو لێبوردەیی لە عێراق.

AWENE

27 Oct, 17:02


گەنجانی سەرکەپکان لەوەرزی دروێنەی مەرەزەدا
https://www.youtube.com/watch?v=6rNn4yr1_g8&t=2s

AWENE

25 Oct, 20:11


دیمەنی تۆپبارانکردنی گوندەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن تورکیاوە


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دیمەنی ساتی تۆپبارانکردنی گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان بڵاو کردەوە لەلایەن تورکیاوە.

سوپای تورکیا و گرووپە چەتەکانی، ماوەی دوو ڕۆژە بێ وەستان، گوند و هەرێم و شار و شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تۆپباران و بۆردوومان دەکەن و چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێلی مەدەنی و ناوەندی مەدەنی و ژێرخانی ئابووریان کردووەتە ئامانج

AWENE

25 Oct, 09:44


پەكەكە بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی ئەنقەرە راگەیاند

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی گەل(نەپەگە) رایگەیاند، هێرشەكەی رۆژی 23ی ئەم مانگە بۆ سەر دامەزراوەی پیشەسازیی فڕۆكەوانی توركیا لە ئەنقەرە لەلایەن تابوری نەمرانمانەوە ئەنجام دراوە. دەشڵێت: چالاكییەكە ماوەیەکی درێژ پێش ئێستا پیلانی بۆ دانرابو هیچ پەیوەندییەکی بە ڕۆژەڤی سیاسیی ئەم مانگەی کۆتایی لە تورکیا کە باسی لێوە دەکرێت نییە.
https://www.awene.com/detail?article=117404

AWENE

25 Oct, 09:05


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دیكتاتۆرەكەی ئەنقەرە، هاوڵاتیانی كوردی مەدەنی بێتاوان لە باكوری سوریا بۆردومان دەكات و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان هیچ ناڵێت. كوا بایەخدان بە مافەكانی كورد و سكاڵا لە دژی ئەردۆغان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی؟
https://www.awene.com/detail?article=117403

AWENE

23 Oct, 18:36


دەرچویەکی زانکۆ بە چافرۆشتن بژێوی دابین دەکات
https://www.youtube.com/watch?v=g-W79Bbd9cs

AWENE

23 Oct, 14:10


ڤیدیۆ...ساتەوەختی تەقینەوەو هێرشەكەی سەر وێستگەی پیشەسازیی فڕۆكەوانی لە ئەنقەرە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنقەرە هێرش كرایە سەر وێستگەی پیشەسازیی دروستكردنی فڕۆكە و وەزیری ناوخۆی وڵاتەكەش دەڵێت: لە هێرشەكەدا كوژراو و بریندار هەن.

AWENE

20 Oct, 14:19


"هاتم بۆ دەنگدان كەچی وتیان تۆ ئەبوایە 18ی مانگ دەنگت بدایە، تۆ لە سەربازییەكانیت، من هونەرمەندم، نە سەربازییم و نە موچەخۆر"
.

AWENE

19 Oct, 10:30


ڤیدیۆ...چركه‌ساتی‌ روداوه‌ سه‌خته‌كه‌ی‌ رێگای‌ پێنجوێن لە كامێرای چاودێرییەوە

لە روداوەكەدا سێ كەس گیان لەدەستدا كە دایكێك و دو منداڵی بون

AWENE

18 Oct, 14:52


ئیسرائیل ساتی کوشتنی یەحیا سن*واری بڵاوکردەوە

سوپاس ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئەو بینایەیە كە یەحیا س*نوار تیایدا شەڕی كردووە و ئەوەش ساتی یەكەمی بۆردومانكردنێتی"

AWENE

17 Oct, 20:49


ڤیدیۆ.. سینوار لە دوایین ساتەكانی بەر لە كوژرانی بە دارێك روبەڕوی درۆنی ئیسرائیلی دەبێتەوە

سوپای ئیسرائیل لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم ڤیدیۆیەدا رایگەیاندوە، دوێنێ هێزەكانیان لە ناوچەی تەل سوڵتان لە رەفەح، شەش كەسیان كردونەتە ئامانج كە لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ خۆیان حەشار دەدا، هێزەكانیان روبەڕوی ئەو چەكدارانەی حەماس بونەتەوەو كردویاننتە ئامانج. یەحیا سینوار یەتەنیا چوتە نێو باڵەخانەیەك و هێزەكانی ئیسرائیلیش لەڕێگەی درۆنەوە دەستیان بە پكشنین كردوە.

سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندوە، لە دوایین ساتەكاندا لەنێو باڵەخانە لەڕێی درۆنەكەوە سینوار دەبینرێت كە دەمامكی پۆشیوەو دارێكی تەختە دەگرێتە درۆنەكە، دوای دەستنیشانكردنی شوێنەكەی، باڵەخانەكە لەلایەن هێزەكانیانەوە كراوەتە ئامانج و دوای ئەوە تەرمەكەیان لەوێ دۆزیوەتەوە.

.

AWENE

17 Oct, 08:33


وەزارەتى دارایی خشتەى موچەى مانگى ٩ی بڵاوکردەوە

AWENE

15 Oct, 08:58


ئیسماعیل قائانی لە ئێران دەرکەوتەوە

پاش دەرنەکەوتنی بۆ ماوەیەک و بڵاوبوونەوەی گومانی کوژرانی لە لوبنان، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران ڤیدیۆی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە لە پرسەی عەباس نیلفرۆشان فەرماندەی سوپای پاسداراندا بەشدار بووە

AWENE

14 Oct, 20:10


https://youtu.be/iF91a4hQ1LA

AWENE

13 Oct, 18:54


بەرنامەی ژنە کاندیدەکانی هەڵەبجە بۆ پەرلەمان
https://www.youtube.com/watch?v=ac0-w2GmLTU

AWENE

13 Oct, 06:03


"موقاوه‌مه‌ی‌ ئیسلامی له‌ عێراق" گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشكردنه‌سه‌ر شاری ئیلات له‌ باشووری ئیسرائیل به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بڵاوده‌كاته‌وه‌

AWENE

10 Oct, 17:41


دانا ئەحمەد مەجید كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەردو حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی رادەگەیەنێت
https://www.youtube.com/watch?v=u7M43lZDL_o

AWENE

08 Oct, 16:30


https://www.awene.com/detail?article=116976

AWENE

07 Oct, 08:23


کەمێک لەمەوبەر لە غەز*زەوە بە مووشەک ناوەراستی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل بۆردوومان کرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی ئیسرائیلی بەردەوام باس لە کۆتاییهاتنی حە*ما*س لە غەززە دەکەن

هاوکات حە*ما*س بەرپرسیاێتی خۆی لەو هێرشە ڕاگەیاند کە لەیادی حەوتی ئۆکتۆبەردا جارێکی دیکە توانی ناوەراستی تەلئەبیب بە مووشەک بپێکێت.