لە راگەیەندراوەکەى ئاسایشى هەولێردا هاتووە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ ، ع ، ح) مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناوهاتو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیس بوک) هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) و لەگەل ژمارەیەک ئافرەت کەو تۆتە پەیوەندی بەناوی چارەسەر کردنی کێشە خێزانیەکانیان و دواتر بە پلانێک وێنەو گرتە ڤیدۆی ئەو ئافرەتانەی تۆمار کردوە،پاشان هەڵساوە بەهەڕەشە کردنی بلاو کردنەوەی وێنە و ڤێدۆکانیان یان ڕەوانە کردنی بۆ کەسوکاری ئافرەتەکان لە بەرامبەر ئەنجام نەدانی ئەم کارەی، بڕێکی زۆر پارەی لە ئافرەتەکان وەرگرتوە ، بەدوادا چونەکانمان بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم جۆرەکەسانەو هەمو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوە و دەست نیشان کردنیان،داوا دەکەین لە هاوڵاتیانی بەڕێز پەیوەندیەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان سنوردار بکەن و متمانە بە کەسانێک نەکەن کە نایان ناسن و جێگای متمانە نین.