Kurdish Community Health @kurdish_community_health Channel on Telegram

Kurdish Community Health

@kurdish_community_health


❁﷽❁

« K C H » 👇🏼

ئەم چەناڵە تایبەتە بە کتێب و بابەتە پزیشکیەکان
🔷زانیاری دەربارەی :
➢ نەخۆشیەکان 🩺
➢ پێکهاتەکانی جەستە و کردارەکان 🧠🫀🫁
➢ دەرمانەکان 💊
➢ شیکارییەکان🔬
➢ خۆپارێزی 😷
————————————
Fᴏʀ Gᴏᴏᴅ Hᴇᴀʟᴛʜ🙂🤍

Kurdish Community Health (Kurdish)

به‌خۆشخوانیدانی خۆشیا بۆ هه‌مووانی عه‌شقی-جووإن، بەڵامێ کۆمێنی نه‌خۆشیا کوردییه‌کان، چییه‌ تایبه‌ت بۆو ده‌سنا فه‌ەلحەسێک و بابەتانی پزیشکییەکان بەشێوەیێکی زانیاری:

نه‌خۆشییەکان: آزمووەکانی خۆشی و جیاوازییەکان.
پێکهاتەکانی جەستە و کردارەکان: ئەنجامدانی جەست و کردارەکان.
دەرمانەکان: ببوونەوەی دەرمانەکان.
شیکارییەکان: تیزی بازرگانی.
خۆپارێزی: پارێزگاری.
-----------------------------------
بۆ سلامەتی تەنیاکان🙂🤍

Kurdish Community Health

16 Aug, 01:36


چۆنیەتی بەکارهێنانی مەلهەمی چاو ..

تێبینی/ ڤیدیۆکە وەرگیراوە

Kurdish Community Health

12 Jul, 12:52


🔶ناوی دەرمان....
Secnidazole

🔸گڕوپی دەرمان .......
nitroimidazole antimicrobial agents

🔸ناوەکانی تری :
Flagentyl
Secnil
Solosec
Nidazol
Secnidazol

🔸بەکاردێت بۆ.....؟
سێکنیدازۆڵ بە پلەی یەکەم بۆ چارەسەرکردنی هەندێک هەوکردن بەکاردێت کە بەهۆی بەکتریا و مشەخۆرەکانەوە دروست دەبن. هەندێک لە بەکارهێنانە باوەکانی بریتین لە:

1.بەکتریای زێ (BV): زۆرجار دەرمانی سێکنیدازۆڵ بۆ چارەسەری بەکتریای زێ دەنووسرێت، حاڵەتێک کە بە زیادەڕۆیی گەشەکردنی بەکتریا زیانبەخشەکان لە زێدا دەناسرێتەوە.

🔸کاریگەری لاوەکی ........؟
*هێڵنج
*ژانەسەر
*گێژی
*تامی کانزای لە دەمدا

کاریگەرییە لاوەکییە جدییەکان دەگمەنن بەڵام لەوانەیە بریتی بن لە:
*کاردانەوەی حەساسیەت (پەڵە خوران، ئاوسان، سەرگێژخواردنی توند)
*سکچوونی بەردەوام یان ڕشانەوە
*ماندوێتی نائاسایی
*میز تاریک

🔸شێوەو بڕی دەرمان.....؟
حەب:١گرام -٢گرام

وریابە نابێت بەکاربێت :
*هەستیاری بە دەرمانەکە
*سێ مانگی یەکەمی دووگیانی
*شیرپێدان
*خواردنەوەی کحول

نابێت وەربگیرێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە :
*Alchohol
*warfarin
*Cimetidine
*lithium
*Phenytoin
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
#بەهیوای تەندروستیەکی باش

Kurdish Community Health

05 Jul, 00:28


ئەوەش لینکی کۆرسی دەرمان فەرموو جۆین بن و سوودمەندبن لەوانەکان
https://t.me/medicalcourse5

Kurdish Community Health

02 Jul, 10:33


📥فایـلی کتێـب لە کۆمـێنـتە👇🏿

بەهیـوای تەنـدروستیەکـی بــاش

−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−−

Kurdish Community Health

01 Jul, 15:07


🔷ناوی دەرمان...........
Cefdinir

🔹ناوەكانی تری:
Omnicef, Cefdin, Sefarine

🔹بەكاردێت بۆ.........؟
* چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە
*ھەوکردنی پێست
* ھەوکردنی کوئەندامی میزو میزەڕۆ
*ھەوکردنی سی یەکان
*ھەوکردنی بۆری ھەوا
*ھەوکردنی لەوزەتین
* گوێی ناوەراست.

🔹شێوەو بڕی دەرمان.....؟
کبسول : ٣٠٠ ملگم
شروب : ٢٥٠ ملگم / ٥ مل – ١٢٥ ملگم / ٥ مل


🔹كاریگەری لاوەكی......؟
حەساسیەت – سکچون.

زانیاری زیاتر:
بۆ ئافرەتی دووگیان پۆلێن دەكرێت بۆ جۆری B
بۆ شیردەر گونجاوە

Kurdish Community Health

16 Jun, 03:20


عید مبارك 🐑🎉

Kurdish Community Health

08 Jun, 17:58


دابەزینی پەستانی خوێن یان دابەزینی شەکرەی خوێن ئەکرێت لە هەر کاتێک و هەر تەمەنێکدا بێت ڕووبدات، پێویستە حاڵەتەکان بناسرێنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ کەسەکە بۆ ئەوەی ژیانی لە مەترسی بپارێزرێت.

نیشانەکانی دابەزینی پەستانی خوێن
-سەرسوڕان
- تەڵخبوونی بینین
- سەرئێشە
- هەستکردن بە لاوازی و بێتاقەتی
چارەسەرکردنەکەی بەڕێگای سروشتی:
•ماستاو خوێی تێبکات و بیخوات
• خواردنی چەند دەنکە خورمایەک
• بەرزکردنەوەی قاچی لەسەرو ئاستی دڵی

نیشانەکانی دابەزینی شەکری خوێن
- ئارەقکردنەوە
- لەرزینی دەست و پێیەکان
- هەستکردن بە برسێتی
- وشکبوونی لێو
- خێرا لێدانی دڵ
چارەسەرەکەی : پێدانی شیرینیەک بە کەسەکە
، پێدانی حەپی گلوگۆز

بۆ دڵنیا بونەوە لە حاڵەتەکە کە کامیانە پێویستە کەسەکە زەخت و شەکرەی بۆ بگیرێت بە پێی ئەنجامەکانیان چارەسەری پێویستی بۆ وەربگیرێت.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەك

Kurdish Community Health

07 Jun, 11:25


Supplemet Timing

2,779

subscribers

182

photos

8

videos