Neueste Beiträge von AVA TODAY (@avatodaykurdi) auf Telegram

AVA TODAY Telegram-Beiträge

AVA TODAY
Dear @durov

This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.


بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:

@avakurdiadmin
9,797 Abonnenten
71,199 Fotos
51,848 Videos
Zuletzt aktualisiert 06.03.2025 09:13

Der neueste Inhalt, der von AVA TODAY auf Telegram geteilt wurde.

AVA TODAY

17 Feb, 18:33

1,126

💥دوو سەربازی سوپای عێراق دەیانەوێت جووتیارێکی کورد لە سنووری کەرکووک لەسەر تراکتۆرەکەی بە ملپێچەکەی ملی خۆی رایبکێشن و دایبگرن، بەڵام دانابەزێت





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 17:17

1,245

💥ئازادکردنی کاتیك چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ، لەوانە ڕەحمان تابش، کووروش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جانگولی، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دادگاییەكەی بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 15:39

1,363

💥بەیاننامەی زیاتر لە ٢٠٠ پارێزەر لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەممەدی

زیاتر لە ٢٠٠ پارێزەر لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، شەریفە محەممەدی و وریشە مورادی دەربڕی. ئەم پارێزەرانە بە دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی مافی مرۆڤ و پرۆسەی دادوەری لە وڵاتدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە و پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو سێ ژنە زیندانییە سیاسییەیان کردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 15:33

1,136

💥پیرانشار؛ دایک و داپیرەی چالاکوانێکی سیاسیی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران بە توندی لێیان درا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەی چالاکوانێکی سیاسی بە ناوی فەرزین تووت کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە.

بەکرێگیراوانی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر داپیرەی تەمەن ٨٠ ساڵ و دایکی تەمەن ٤٥ ساڵانی ئەو چالاکە سیاسییە و بە سەختی برینداربوون، بەجۆرێک کە شەش ددانی دایکی فەرزین تووت شکاوە.

ناسنامەی ئەو دوو ژنە بریتین لە ئەستی چۆغەر (داپیرە) و سەعادەت بایەزیدی (دایک)ی ناوبراو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هانا، لەو هێرشەدا جگە لە ئەشكەنجە و ئازاری ئەندامانی خێزانەکەی، کەلوپەلی ناوماڵیشیان لەم بەتەواوی تێكشكێندراون..





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 15:31

1,058

💥ڕۆژی شەممە، ئۆتۆمبێلێك لە بۆكان سووتا و هاوكات لەگەڵ سووتانی، خەڵك دەستیان كرد بە كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ خاوەنەكەی.

ئەوانەی لەو شوێنە ئامادە بوون بانگەوازیان دەكرد هەركەس چەندی لە دەست دێت هاوكاریی بكات، لە ١٠ هەزار و ٢٠ هەزار تا هەرچەندە.

ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری پراید بووە و بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگری گرتووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 13:35

1,262

💥دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، شێرزاد نامداری لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی خامنەییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 13:32

1,231

💥ئیزە، ١٥ قوتابی بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، ١٥ قوتابی قوتابخانەیەکی شاری ئیزە بە هۆی ژەهراوی بوون بە یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئیزە گوازرانەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 13:21

1,257

💥خەڵكی گوندی شمشێر سەر بە شاری پاوە زیاتر لە سێ هەفتەیە ڕێگای كوێستانی شاهۆیان بەستووە، وەك ناڕەزایەتی بە تێكدانی سروشتی شاهۆ لە لایەن ئافرۆد سوارەكان و كەسانی بەرژەوەندیخواز

👇👇

https://www.instagram.com/reel/DGLA7Feog9C/?igsh=NW5md2hqbTd1dGZ3

🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

17 Feb, 11:12

1,319

💥كوژرانی محەممەد شاهین، فەرماندەی سەربازیی تاقمی تیرۆریستی حەماس لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، محەممەد شاهین، بەرپرسێکی باڵای باڵی سەربازیی حەماس لە لوبنان، دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە ڕۆژی دووشەممەدا كوژرا.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلیش هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکە محەممەد شاهین فەرماندەی یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی تاقمی تیرۆریستی حەماس لە لوبنان بووە.

پەیامنێرێکی کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلیش جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ بەئامانجگرتنی شاهین ئەنجامدراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 11:17

465

💥مەحكووم كردنی هەوڵەكانی کۆماری ئیسلامی لە بەیاننامەی گرووپی ٧ لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی تگرووپی حەوت و نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە و باس لە پرسە جیهانییەکان لەوان شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و هەروەها کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی کرا.

لەم بەیاننامەیەدا ئەندامانی گرووپی حەوت بە تایبەتی ڕەخنەیان لە کۆماری ئیسلامی گرت و هەوڵەكانی کۆماری ئیسلامییان بۆ ناسەقامگیركردنی ناوچەكە شەرمەزار کرد.

بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، گرووپی حەوت بە توندی لە پێشکەوتنی خێرای کۆماری ئیسلامی لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەبێ پاساوی باوەڕپێکراوی غەیرنیزامی، پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و گرووپە چەکدارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای سوور، پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەروەها سەرکوتكردن بەزاندن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، نیگەرانە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi