أحدث المنشورات من AVA TODAY (@avatodaykurdi) على Telegram

منشورات AVA TODAY على Telegram

AVA TODAY
Dear @durov

This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.


بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:

@avakurdiadmin
9,797 مشترك
71,199 صورة
51,848 فيديو
آخر تحديث 06.03.2025 09:13

أحدث المحتوى الذي تم مشاركته بواسطة AVA TODAY على Telegram

AVA TODAY

06 Mar, 08:22

255

💥مانگرتن لە خواردنی کیانوش چراغی لە ناڕەزایەتی بە گواستنەوەی بۆ زیندانی دەڕەشار

کیانوش چراغی، زیندانیی سیاسیی کورد و کارمەندی پێشووی ئیدارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی دێهلۆران، تەمەن ٤٤ ساڵ، دوای گواستنەوەی لە زیندانی ئیلامەوە بۆ زیندانی دەڕەشار، وەک ناڕەزایەتییەک مانی گرت.

ئەم گواستنەوەیە لە کاتێکدا بوو کە پێشتر نابراو بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پێبەندی ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە زیندانی ئیلام مانی گرتبوو و بە هۆی تێکچوونی باری جەستەیی بۆ نەخۆشخانە گوازرابووەوە. ناوبراو دوای وەرگرتنی بەڵێن لە بەرپرسان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

چراغی کە ماوەیەک لەمەوبەر لەژێر پێبەندی ئەلیکترۆنی لە زیندان ئازاد کرابوو، لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بە بڕیاری لقی ٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیلام دیسان دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرایەوە.

ناوبراو ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی "هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی" دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها له دۆسیەیەکی دیکەدا، به تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژ به حکوومەت" بە یەك سال زیندانی مەحكووم كرا.




🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

06 Mar, 07:55

352

💥رێپێوانی ناڕەزایەتیی کرێکارانی وەرزیی نیشكەری هەفت تەپە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕەشەمە، کرێکارانی وەرزیی کۆمپانیای کشتوکاڵی _پیشەسازیی نیشكەری هەفت تەپە، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری گۆڕینی دۆخی گرێبەستەکانیان و سەقامگیریی کارەکانیان بوون.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

06 Mar, 07:52

345

💥مایک والتز؛ بڕیاری دەركردنی ٢٣ جیهادیی توندڕەو لەلایەن ترەمپەوە

مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند، ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە دوای دەستبەکاربوونیەوە بە گرتنەبەری ڕێبازێکی یەکلاکەرەوە، دەسەڵاتی سڕینەوەی ٢٣ ئیسلامگەرای توندڕەوی دەركردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

06 Mar, 07:44

385

💥ترەمپ کۆتا هۆشداری دەداتە حەماس

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، 'هۆشداریی کۆتایی'دەدەینە حەماس بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لە کەرتی غەززە ماونەتەوە.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتیی خۆیدا، هەڕەشەی کوشتنی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە کرد "ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە".

لە پۆستەکەدا نووسیویەتی: "بۆ خەڵکی غەززە، ئایندەیەکی جوان چاوەڕێتان دەکات، بەڵام نا ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە ئەوا مردوون، بڕیارێکی دروست بدەن."

هەروەها لە پۆستێکدا هۆشداریی دایە حەماس کە هەر دواکەوتنێک دەبێتە هۆی "کۆتایی حەتمی" بزووتنەوەکە.
 
ترەمپ دەڵێت: "ئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن نەک دواتر و تەرمی ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە کوشتووتانن، ئەگەرنا ئەمە دوا هۆشداریتان دەبێت!"

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها داوای لە حەماس کرد کە "دەستبەجێ پێش ئەوەی درەنگ بێت غەززە بەجێبهێڵن" و پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی دانیشتوانی کەرتی کردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

06 Mar, 05:34

745

💥بە جلی خاكی و هەوری و جامانەوە بەرەو نەورۆزی خاكیپۆشان





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

06 Mar, 04:02

859

💥ڕۆژتان باش


▪️دیمەنی جوانی شاری ئیلام





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 19:01

1,517

💥پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە دانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازیی سنە ئازاد کرا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە ناوەندی چاکسازیی سنە ئازاد کرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 17:58

1,533

💥بەرپرسانی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڕیاریانداوە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز لە پارێزگاكە بكەن.
ئەم بڕیارە لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا دراوە و بەرپرسان جەختیان كردووەتەوە ڕێكاری یاسایی دەگرنەبەر دژی هەر كەسێك كە بانگەشە بۆ ئەو ئاهەنگانە بكات.


👇👇

https://www.instagram.com/p/DG040TqIEKO/?igsh=MXc3NWt2NG04MXkzeg==
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 16:07

1,586

💥دووكاندارانی شاری قەسرشیرین بە دەست بڕانی كارەباوە وەزاڵە هاتوون و دەڵێن: بەم هۆیەوە بازاڕ داخراوە.

دووكاندارێك دەڵێت: كاتژمێر ١٠ی بەیانییە بەڵام كارەبایان نییە و گەرچی نزیكە و نەورۆزە و دەبێت بازاڕ قەرەباڵخ بێت، كەس لە بازاڕ نابینرێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

05 Mar, 14:19

1,544

💥دۆخی خراپی باری جەستەییی وەحید چاوەران و بێبەشکردنی لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان

بارودۆخی جەستەیی وەحید چاوەران، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئابدانان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە زیندانی ئیلام زیندانی کراوە، خراپ ڕاگەیێندراوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە تووشی نەخۆشییەکی ڤایرۆسی بووە و بەهۆی نەبوونی چاودێریی پزیشکی شیاو و دژایەتیکردنی پێدانی مۆڵەتی نەخۆشی بۆی، لە دۆخێکی نیگەران دایە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، بنەماڵەکەی چەندین جار هەوڵی وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشییان داوە بە دابینکردنی کەفالەت، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی دادوەری و زیندان ئەم داواکارییەیان ڕەتکردووەتەوە.

وەحید چاوەران پێشتر لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی "بەشداری لە شەڕ"، "تێکدانی نەزمی گشتی" و "سووکایەتیکردن بە ڕێبەر" بە ١٢ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زاهیدان مەحکووم کرابوو.

هەروەها ناوبراو لە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە ناڕەزایەتی بەو حوكمە، بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی دا کە بارودۆخی خراپتر کرد.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi