مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، بەدر عەبدولتی، جەختی لەسەر پێویستیی ڕێگریکردن لە تاقمی تیرۆریستی حەماس لە حوکمڕانی کەرتی غەززە و هەڕەشەکانی دژ بە ئیسرائیل کردەوە.
ڕوبیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، جەختی لەسەر پێویستیی "کارکردن لە نزیکەوە بۆ پێشخستنی پلاندانانی دوای جەنگ بۆ دڵنیابوون لەوەی کە حەماس جارێکی دیکە ناتوانێت حوکمڕانی و هەڕەشە بكات، كردەوە".
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان ئیسرائیل و تاقمی تیرۆریستی حەماس لە ئارادایە و بڕیارە پێنجشەممە و شەممەی داهاتوو ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان بەڕێوە بچێت.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
@avatodaykurdi