Neueste Beiträge von AVA TODAY (@avatodaykurdi) auf Telegram

AVA TODAY Telegram-Beiträge

AVA TODAY
Dear @durov

This news channel belongs to all Iranian activists against Islamic Republic oppression and corruption with no pornographic and rough posts.


بۆ پەیوەندی و ناردنی هەواڵ:

@avakurdiadmin
9,797 Abonnenten
71,199 Fotos
51,848 Videos
Zuletzt aktualisiert 06.03.2025 09:13

Ähnliche Kanäle

aryentvfarsi
4,687 Abonnenten

Der neueste Inhalt, der von AVA TODAY auf Telegram geteilt wurde.

AVA TODAY

16 Feb, 10:23

656

💥كرماشان

كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەریی خانەنشینانی كرماشان لەبەردەم ئاسایشی كۆمەڵایەتی





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 10:01

726

💥بە هۆی داڕمانی کانگایەکی خەڵووزه‌‏بەرد لە گیەڵان ٦ کرێکار بریندار بوون
 
لە درێژەی خەمساردیی کارگێڕی و نەبوونی چاوەدێری لەسەر سەلامەتیی کانگاکاندا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، کانگایەکی خەڵووزه‌‏بەرد لە گیەڵان داڕما و بەم هۆیەوە ٦ کرێکار بریندار بوون.

ئەم ڕووداوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لە گوندی "ڕووبیان"سەر بە شاری گیەڵان ڕووی داوە و بەم هۆیەوە ٦ کرێکار بریندار بوون.
 





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 09:04

874

💥ڤیدیۆیەكی تازە بڵاوکراوەی یەکەم ڕۆژی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە بەشەناوخۆیی زانکۆی تاران

ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی تاران دوای کوشتنی ئەمیر محەممەد خالەقی دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرد. ئەم بزووتنەوەیە نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەنجان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و ئازادی دەكات.

شەوی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان، یەکێک لە کچە خوێندکارەکان، لە وەڵامی ئەو ئیدیعایە گاڵتەجاڕانەی کارگێڕیی زانکۆکەدا کە گوایە کوشتنی خالەقی لە دەرەوەی سنووری زانکۆ بووە، بە توندی گوتی: "کاتێک بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بەڕێوەدەچوو، هەر لەسەر ئەم شەقامە ١٦ ئازار، کاتێک ئاسایشی زانکۆ کچە خوێندکارەکانی بەسەر زەویدا ڕادەکێشا، ئەو شەقامانە لە دەرەوەی سنووری زانکۆ نەبوون؟"





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 08:32

912

💥هاتنی باری بۆمبی قورسی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل

وەزارەتی بەرگریی ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو بارێکی بۆمبی "قورس"ی دروستکراوی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو وڵاتە.

ئەم هەواڵە هاوكات لەگەڵ سەفەرەكەی مارکۆ ڕوبیۆ وەک نوێنەری باڵای دیپلۆماسیی ئەمریکا بۆ ئیسڕائیل بڵاوکرایەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی فەرانسە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "شەوی ڕابردوو بارێک لە بۆمبی قورسی ئاسمانی، کە بەم دواییە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە ڕێگەی پێدرابوو، ڕادەستی ئیسڕائیل كرا و دابەزێندرا".

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە چەکەکانی جۆری MK-84 کراوە، کە لەم دواییانەدا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکادا مۆڵەتی گواستنەوەیان پێدرابوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 07:25

985

💥كۆبوونەوەی ئازادیخوازان لە شاری ڤانکۆڤەر دژی سزای لەسێدارەدان

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، چالاکوانانی ئازادیخواز لە شاری ڤانکۆڤەری کانادا كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

كۆبوونەوەكە بۆ پشتیوانی لە وریشە
مورادی، شەریفە محەممەدی و پەخشان عەزیزی، سێ ژنە چالاكوان کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەڕێوەچوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 07:21

988

💥نەمسا; پەناخوازێکی سووری مێردمنداڵێکی کوشت و پێنج کەسی دیكەشی بریندار کرد

ڕۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، دوێنێ شەممە، لە ناوەندی شاری فیلاخ، لە باشووری نەمسا، پەناخوازێکی سووریی تەمەن ٢٣ ساڵ، لەناکاو بە چەقۆ پەلاماری خەڵکی نێو مەیدانی سەرەکیی شارەکەی دا و لە ئەنجامدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیی کوشت و پێنج کەسی دیکەشی بریندار کرد. 

پۆلیس یەکسەر گەیشتە جێی ڕووداوەکە و تاوانبارەکەیان دەستبەسەر کرد. 

ڕاینەر دیونیسیو، وتەبێژی پۆلیسی شاری فیلاخ، بە کەناڵی گشتیی تەلەڤزیۆنی نەماسا ORF ی ڕاگەیاند " ئەمە ڕووداوێکی یەکجار ترسناکە، تا ئێستا نازانین تاوانبارەکە بۆچی ئەو کارەی کردووە و ئایا بە تەنیا بووە یان کەسی دیکەشی لەگەڵدا بووە؟ هەروا ئێمە  لەوە دەکۆڵینەوە کە ئایا هێرشەکە کارێکی تیرۆریستی بووە یان نا؟"

هەروەها هەفتەی پێشوو، کەسێک لە شاری میونشنی ئاڵمان بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی بە کۆمەڵێک خۆپێشاندەردا کێشا و لە ئەنجامدا کەسێک مرد و ٢٨ کەسیش بریندار بوون، دوو لە بریندارەكان باری تەندروستییان ناجێگیرە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 06:49

1,063

💥دیمەنی ئەو قوتابییانەی بەهۆی گازەوە لە قوتابخانەی پەروین ئیعتسامی لە سایین قەڵا ڕۆژی ڕابردوو ژەهراوی بوون

ژمارەی ئەو قوتابییانەی ژەهراوی بوون ٦٥ قوتابی بووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 05:31

1,235

💥 دیمەنی ئاوایی “گوێزڵی” هەڵكەوتوو لە بناری كێوی “نەزەر”
ئەم گوندە جوانە هەشت كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری بانە دوورە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

16 Feb, 04:04

1,226

💥ڕۆژتان باش


▪️دیمەنی جوانی هەورامانی تەخت




🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi
AVA TODAY

15 Feb, 20:43

1,653

💥بەرنامەی ڕاستەوخۆ، شەوی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣!


داواكاریی خوێندكاران بۆ ناڕەزایەتی لە زانکۆکانی سەرتاسەری ئێران
نرخی دۆلار چی بەسەر دێت
ئێرانیانی ئازیز لە ڕێگەی قاچاخەوە نەچنە ناو ئەمریکا!




🆔 @Javanmardi77




🔗 لینکی ڤیدیۆی کوالێتیی بەرز:
https://youtu.be/GaA_NuHEitA?si=fU9enOUpMf_yLsZV





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

‏@avatodaykurdi